فێلی سادە لە ژیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر پاركنسن
-
0:01 - 0:04لە هیندستان، ئێمە خێزانی گەورەمان زۆرە.
-
0:04 - 0:06گرەو دەکەم هەمووتان
گوێبیستی ئەمە بووبن. -
0:06 - 0:09بەو مانایەی لەوێ بۆنەی خێزانی زۆرمان هەیە.
-
0:10 - 0:14بۆیە وەک منداڵێک، خێزانەکەم بە
زۆر منیان بۆ ئەم بۆنە خێزانییانە دەبرد. -
0:14 - 0:17بەڵام تەنها شت کە من هەمیشە
بە دوای دەگەڕام -
0:17 - 0:19یاری کردن بوو لەگەڵ ئامۆزاکان.
-
0:20 - 0:22مامێکم هەبوو هەمیشە
-
0:22 - 0:24لەو شوێنە ئامادە بوو
-
0:24 - 0:26هەمووکات ئامادە بوو،
لەگەڵمان بازدانێی دەکرد، -
0:26 - 0:27یاری لەگەڵ دەکردین،
-
0:27 - 0:30وای لێ کردبووین ئێمە وەک
منداڵەکان خۆشترین کات بەسەر ببەین. -
0:31 - 0:33ئەم پیاوە زۆر سەرکەوتوو بوو:
-
0:33 - 0:35پیاوێکی بەهێز و باوەڕ بەخۆ بوو.
-
0:36 - 0:40پاشان دەمدی تەندروستی ئەم پیاوە لەش ساغ و
تەندروست باشە بەرەو خراپی دەچوو. -
0:41 - 0:44نەخۆشیەکەی بە پارکنسن (لەرزۆکی) دیار کرا.
-
0:45 - 0:49پارکنسن نەخۆشییەکە بەهۆی
تێکچوونی کۆئەندامی دەماری دەبێت، -
0:49 - 0:52بە واتایەکی تر ئەم کەسە وا ڕاهاتبوو
باوەڕی تەواوی بە خۆی هەبێت -
0:52 - 0:57بەهۆی لەرزۆکی، لەپڕ خواردنەوەی
قاوەیەکی زۆر بەلایەوە زەحمەت ببوو. -
0:58 - 1:00مامم عارەبانەی ڕاگری
بۆ ڕۆیشتن بەکار دەهینا، -
1:00 - 1:02و بۆ سوڕانەوەیەک،
-
1:02 - 1:06لە ڕاستیدا ئەو تاکو
هەنگاوێکی لەم شێوەیەی دەبڕی، -
1:06 - 1:07کاتێکی زۆری پێدەچوو.
-
1:08 - 1:11ئەم پیاوە، وا ڕاهاتبوو لە
هەموو کۆبوونەوەیەکی خێزانی -
1:11 - 1:13سەرنجەکانی دەوروبەری لەسەر بێت،
-
1:14 - 1:16لەپڕ وایلێهات خۆی لە
پشت خەڵکەوە دەشاردەوە. -
1:16 - 1:20خۆی لە چاوی بەزەیی پێداهاتنەوەی
خەڵک دەشاردەوە. -
1:20 - 1:23و ئەم پیاوە لە جیهاندا تاکە کەسیش نییە.
-
1:23 - 1:29هەموو ساڵێک، ٦٠٠٠٠ کەس
توشی نەخۆشی پارکنسن دەبن، -
1:29 - 1:31و ئەم ژمارەیە لە بەرزبوونەوە دایە،
-
1:32 - 1:38ئێمە وەک دیزاینەر، خەونمان ئەوەیە
چارەسەری ئەم کێشە هەمەجۆرانە بکەین، -
1:38 - 1:41یەک ڕێگە چارە چارەسەری هەموویان دەکات،
-
1:41 - 1:43بەڵام پێویست ناکات هەموو جار وەک ئەمە بێت.
-
1:44 - 1:46دەتوانین کێشە سادەکان بکەینە ئامانج
-
1:47 - 1:50و چارەسەرێکی بچووکیان بۆ بکەین و
سەرەنجام جێ دەستی خۆشمان دیار بکەین. -
1:51 - 1:54بۆیە ئامانجی من لێرە ئەوە
نییە چارەسەری پارکسن بکەم، -
1:55 - 1:58بەڵکو ئەرکی ڕۆژانەیان بۆ سادەتر بکەین،
-
1:58 - 1:59و پاشان جێ دەستی
خۆمان دیار بکەین. -
2:00 - 2:04باشە، یەکەم شت کە مەبەستمە
کێشەی لەرزین، ڕاستە؟ -
2:04 - 2:09مامم پێی وتم بە هۆی
تەریق بوونەوە چا و قاوەم -
2:09 - 2:11لە شوێنە گشتییەکان نەدەخواردەوە،
-
2:11 - 2:14بۆیە، دیزاینی کوپێکم کرد
شلەمەنی لێ نەرژێت. -
2:15 - 2:18کارەکە بە شێوەیەکی ئاسان بەڕێوە چوو.
-
2:18 - 2:23چەمانەوەی بەشی سەرەوە وا دەکات شلەمەنیەکە
برژێتەوە ناو کۆپەکە لەو کاتەی کە دەلەرزن، -
2:23 - 2:26ئەم کوپە بە بەراورد بە کوپێکی ئاسایی
شلەمەنیەکە لە ڕژان دەپارێزێت. -
2:27 - 2:32بەڵام بیرۆکەکە ئەمەیە ئەم بەرهەمە تەنها
بۆ توشبووانی نەخۆشی پارکنسن نییە. -
2:32 - 2:36بەڵکو دەکرێ ئەم کوپە لە لایەن تۆ،
من، هەر کەسێکی تر بەکار بهێنێرێت، -
2:36 - 2:40بەمەش بەکارهێنانی ئەم کۆپە بۆ
ئەوان خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. -
2:42 - 2:45کەواتە، کێشەیەک چارەسەر بوو،
-
2:45 - 2:46کۆمەڵێک هەنگاویتری
بەدوا دا دێت. -
2:47 - 2:49دوای ئەم ماوەیە، چاوپێکەوتنم لەگەڵی کرد،
-
2:49 - 2:51پرسیارم لێی کرد،
-
2:51 - 2:54و پاشان بۆم دەرکەوت من
زانیاری ڕووکەشانەم دەست کەوت، -
2:54 - 2:57یان بڵێین بۆ پرسیارەکانم وەڵامم دەست کەوت.
-
2:57 - 3:00بەڵام پێویست بوو بۆ بەدەست
هێنانی تێڕوانینێکی نوێ، قووڵتر ببمەوە. -
3:01 - 3:05بۆیە بیرم دەکرەوە، وتم باشە، با
چاودێری ئەرکەکانی ڕۆژانەی بکەم، -
3:05 - 3:07لەو کاتەی نان دەخوات، لەو کاتەی
سەریری تەلەفزیۆن دەکات. -
3:08 - 3:12و کاتێک بەرەو مێزی نانخواردنەکەی
دەڕۆیشت چاودێریم دەکرد، -
3:12 - 3:17ئەمە هەستی جوڵاندم، ئەم پیاوە کە لەسەر
زەوی تەخت بە زەحمەت هاتووچۆ دەکات، -
3:17 - 3:19چۆن بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت؟
-
3:19 - 3:23چونکە لە هیندستان ئێمە هیچ عەرەبانەیەکی
مۆدێرنمان وەک وڵاتە پێشکەوتووەکان -
3:23 - 3:25نییە تا بە ئاسانی بە
قادرمەکانی سەرەوەی بگەیەنێت. -
3:25 - 3:28لە ڕاستیدا کەسەکە خۆی بە پێ
بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت. -
3:28 - 3:29بۆیە ئەو پێی وتم،
-
3:29 - 3:31"با شە، با پێت نیشان
بدەم چۆن ئەم کارەم کرد." -
3:32 - 3:34با سەیری بکەین چیم بینی.
-
3:37 - 3:40ڕێگەیەکی زۆری بڕی تا بەم شوێنە گەیشت،
-
3:40 - 3:41دوای ئەم هەموو ماوەیە، بیرم کردەوە،
-
3:42 - 3:43"خودایە، ئەم پیاوە بە پیێ خۆی دەڕوات؟
-
3:43 - 3:46ئایا بەڕاستی بەبێ عارەبانەی دەڕوات؟"
-
3:46 - 3:48و پاشان ...
-
3:50 - 3:53(پێکەنین)
-
3:57 - 3:59و بۆ گەڕانەوە، بە ئاسانی ئەو مەودایەی بڕی.
-
4:01 - 4:02زۆر سەرسورهێنەرە؟
-
4:03 - 4:04منیش زۆر حەپەسام.
-
4:07 - 4:10کەواتە ئەم کەسە کە نەیدەتوانی
لەسەر زەوی تەخت هاتووچۆ بکات -
4:10 - 4:13لەپڕ وەک یایزانێک بەسەر
قادرمەکان سەردەکەوێت. -
4:14 - 4:18لە لێکولینەوەی ئەمەدا، بۆم دەرکەوت
هۆکاری ئەمە جوڵەی بەردەوامە. -
4:18 - 4:22پیاوێکی تر کە بەدەست
هەمان نەخۆشییەوە دەناڵێنێت -
4:22 - 4:23و عەرەبانە بەکار دەهێنێت،
-
4:23 - 4:25بەڵام لەو کاتەی پاسکیلی
خۆڕاگر بەکار دەهێنێت، -
4:25 - 4:27بەهۆی جوڵەی بەردەوام هەموو نیشانەکانی
-
4:27 - 4:29نەخۆشی لە پڕ وون دەبن.
-
4:30 - 4:34بۆیە بۆ من ئەمە بیرۆکەیەکە بۆ دەرخستنی
ئەم هەستەی ڕۆیشتنی بەسەر قادرمەکان -
4:34 - 4:35گەڕانەوە بۆ قاتی خوارەوە.
-
4:36 - 4:39و هەوڵ درا کۆمەڵێک بیرۆکە
لەسەری تاقی کرانەوە، -
4:39 - 4:42بەڵام دوا تاقیکردنەوەی کە بۆ کرا ئەمە
بوو. با پێکەوە سەیر بکەین. -
4:45 - 4:48(پێکەنین)
-
4:49 - 4:53(چەپڵەڕێزان)
-
4:53 - 4:54ئەو خێراتر دەڕۆیشت، وایە؟
-
4:54 - 4:58(چەپڵەڕێزان)
-
4:59 - 5:02من بەمە دەڵێم ڕاگری خۆخەڵەتێنەر،
-
5:02 - 5:07و لە ڕاستیدا کاتێک ڕاگری خۆخەڵەتێنەر
لەپڕ نامێنیێت، ئەو دەترسێت، -
5:07 - 5:09پێ دەوترێت ترسی لارولەنجە.
-
5:09 - 5:10بۆیە ئەمە زۆر ڕوودەدات،
-
5:10 - 5:14بۆچی لە هەموو ژورێکدا
ڕاگری خۆخەڵەتێنەر نییە، -
5:14 - 5:16کە وا دەکات ئاسوودەتر بن؟
-
5:17 - 5:20دەزانن، تەکنەلۆجیا هەموو کات چارەسەر نییە.
-
5:20 - 5:23بەڵکو کۆمەڵێک چارەسەری مرۆڤانەمان پێویستە.
-
5:23 - 5:25توانیم بە ئاسانی ئەمە بکەمە پڕۆژەیەک،
-
5:25 - 5:27یان پڕۆژەیەکی گوگڵ گلاس،
یان شتێکی لەم جۆرە. -
5:28 - 5:30بەڵام کارەکە بە پڕێنتێکی
سەر زەوی کۆتایی هات. -
5:30 - 5:33دەتوانرێت ئەم وێنانە بۆ نەخۆشخانە ببردرێن
-
5:33 - 5:36بۆ ئەوەی وایان لێبکەین زیاتر
هەست بە ئاسودەیی بکەن. -
5:37 - 5:40خۆزگە دەخوازم وا لە هەموو
توشبوویەک بە پارکنسن بکەم -
5:40 - 5:42وەک مامم ئەو ڕۆژە هەستی
پێ دەکرد هەستی پێ بکەن. -
5:42 - 5:46مامم پێی گوتم کە من وام لێکردووە جارێکی
تر هەستی بە کەسایەتی جاران بکات. -
5:47 - 5:51لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زیرەکی
بۆتە هاومانای تەکنەلۆجیا، -
5:52 - 5:55و جیهان ڕۆژ دوای رۆژ زیرەکتر دەبێت.
-
5:56 - 5:59لەهەمان کاتدا بۆچی زیرەکی ناتوانێت
ببێتە شتێکی سادە و تەنانەت کاریگەر؟ -
6:00 - 6:04هەموو ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە
کەمێک بەزەیی و هەندێک زانینخوازییە، -
6:04 - 6:07تێبینی کردن، ڕزگار بوونە لێی.
-
6:07 - 6:08بەڵام با لەم سنوورەش نەوەستین.
-
6:09 - 6:12با پێکەوە ئەم کێشە ئاڵۆزەکان
بدۆزینەوە. لێیان مەترسن. -
6:12 - 6:16بەسەریان زاڵ بن، بیانکەنە کێشەی بچوکتر،.
-
6:16 - 6:18و پاشان ڕێگە چارەی سادەیان بۆ بدۆزنەوە.
-
6:18 - 6:21ئەم رێگە چارانە تاقی بکەنەوە،
ئەگەر پێویست بوو سەرنەکەویت، -
6:21 - 6:24بەڵام لەگەڵ بیرۆکەی
نوێتر بەرەو باشتری ببە. -
6:24 - 6:29بهێنە بەر چاو هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین
ئەگەر بیر لە چارەسەرە سادەکان بکەینەوە. -
6:29 - 6:32جیهان چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە هەموو
چارەسەرە سادەکانمان لێک بدەین؟ -
6:33 - 6:36با پێکەوە جیهانێکی زیرەکتر بەڵام
بە سادەیی دروست بکەین. -
6:36 - 6:37سوپاس.
-
6:37 - 6:40(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- فێلی سادە لە ژیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر پاركنسن
- Speaker:
- مەلیھە سونجی
- Description:
-
چارەسەرە ئاسانەكان باشترینن، ھەتا ئەگەر بۆ نەخۆشیەکی زۆر قورسی وەك پاركنسنیش بێت. لەم ئاخاوتنە سەرنج ڕاكێشەدا، مەلیھە سونجی باس لە دیزاینێكی ئاسان دەكات کە وا دەكات ھەموو توشبووێكی پاركنسن ئەركی ڕۆژانەی خۆیان بە ئاسانی جێبەجێ بكەن. ئەو دەڵێت، "تەكنەلۆجیا ھەموو شتێك نییە. ئەوەی ئێمە پێویستمانە چارەسەری دەستی مروڤە."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:57
halo fariq approved Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Simple designs that make life with Parkinson's easier |