-
Title:
چیرۆکی فۆلکلۆری یابانی زانا خۆپەرستەکە- ئاسوڵت گیلیسپای
-
Description:
کۆیی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-japanese-folktale-of-the-selfish-scholar-iseult-gillespie
لە کیۆتۆئ دێریندا، زانایەکی شینتۆ نزاکردنیان پێ دەبڕی و هەوڵیدا ڕێوڕەسمی ئاینی خۆپاکردنەوە ئەنجام بدات. بڕیاریدا بۆ مەزارگەی بەڕێز هەی گەشت بکات. بە تەنها بە ڕێگە دابڕوات، هەرسەرقاڵکرنێک لە گەڕانی بەدوای هاوسەنگی فەرمۆش بکات، و هەرگیزیش ون نەبێت، بەڵام ڕۆژێک بۆ ماڵەوە گەڕایەوە، گوێ لە دەنگێک بوو دوای هاوکاری دەکرد. ئاسوڵت گیلیسپای ئەم چیرۆکی میهرەبانیە هاوبەشی پێدەکات.
وانکە لە لایەن ئاسوڵت گیلیسپای و کاری دەرهێنان لە لایەن ئەمیر هۆشانگ موعین
-
Speaker:
ئاسوڵت گیلیسپای
-
لە کیۆتۆی کۆن و دێرین، زانایەکی شینتۆی
دیندار بە سادەیی دەژیا،
-
بەڵام زۆبەی لە لایەن ژاوەژاوی شارەکەوە
نزاکردنیان پێ دەبڕی.
-
واهەستی کرد کە ئەم دراوسێیانەی
ڕۆحی پیس دەکەن،
-
و هەوڵیدا جۆرێک لە ڕێوڕەسمی
ئاینی خۆپاککردنەوەی کەسی ئەنجام بدات-
-
ڕێوڕەسمی پاک کردنەوەی ڕوح کە
دەبێتە پاک کدنەوەی جەستە و مێشکیش.
-
بڕیاریدا گەشتێک بۆ
مەزارگەی بەڕێز هەی بکات.
¶
-
گەشتەکە زۆر ماندوکەروسەخت بوو
کە تەواوی ڕۆژەکەی ویست.
-
بەڵام دڵخۆش بوو کە بە تەنهایە
کە وای لێ دەکرت زیاتر پێداگر بێت،
-
و ئەو ئاشتیەی لە گەڕانەوە ماڵەوە
هەستی پێکرد کارێگەر بوو.
-
زاناکە بڕیاریدا تا ئەو کاتەی دەتوانێت
لەم خۆپاکردنەوەی بەردەوام بێت،
-
و بەڵێنیدا ئەم گەشتە ئاینیە
بۆ ٩٩ جاری دیکە ئەنجام بدات.
-
تەنها گەشتی دەکرد، هەر سەرقاڵکردنێک یان لادەری
سەرنجێکی لە گشتەکەی بۆ پارسەنگ پشتگوێ دەخست،
-
و هەرگیزیش لە ئامانجەکەی لاینەدەدا.
-
پیاوەکە لەگەڵ بەڵێنەکەی ڕاستگۆ بوو، و هەر
کاتێک ڕۆژەکان بۆ هەفتەکان درێژ دەبوویەوە،
¶
-
لەناو بارانی بەخوڕ و تیشکی
خۆری پڕوکێنەر بەردەوام بوو لە ڕۆشتن.
-
چەند جارێک، دڵسۆزیەکەی جیهانی نادیاری
ڕۆحەکانی دەرخست
-
کە لەپاڵ جیهانەکەی ئێمەش بوونی هەیە.
-
بەرەبەرە هەستی بە کامای دەکرد
کەو جۆشوخڕۆشی بە بەردەکانی شێرپێ دەدا،
-
شنە با فێنکی دەکردەوە،
و ئاژەڵەکان لە گێڵگەکان دەلەوەران.
-
هێشتا ئەو لەگەڵ هیچ کەس قسەی نەکردەوە
نە ڕۆح و نە مرۆڤ.
¶
-
بڕیاریدا بوو خۆی لە پەیوەندی کردن
لە هەر گەریدەیەکی وونبوو لابدات
-
لە ڕێگەدا و چونکە
بە پیسی کیگارێ پیس دەبوو.
-
ئەم قەدەغەکراوەی پیس کردن هەڕەشە لە
نەخۆشی ومردن دەکات.
-
هەروەها ئەوانەی زەوی پیس دەکەن
یاخود تاوانی توندوتیژی ئەنجام دەدەن.
-
لە هەموو هەڕەشەکان بۆ زاناکەی کە
بەدوای پاکی ڕۆح دەگەڕێت،
-
کیگارێ تائێستا مەزنتر بووە.
-
دوای ئەوە سەری ڕێز و نەوازشی
بۆ جاری ٨٠ هەمین دەڕبڕی،
¶
-
جارێکی دیکە بۆ ماڵەوە گەڕایەوە.
-
بەڵام هەر کە تاریکی باڵی کێشا، لە هەوای
شەوەکە گوێ لە گریان و ناڵە و واوەیلا بوو.
-
زاناکە هەوڵیدا بەردەوام بێت لە
هەنگاونان بۆ پێشەوە و ناڵەکان پشتگوێ بخات.
-
بەڵام گرینە بەکوڵەکە زۆر پەرێشانی کرد.
-
بەڕوو گرژیەوە، ڕێگەکەی بەجێهێشت
شوێنی سەرچاوەی دەنگەکە کەوت.
-
هەر زوو بە کوخێکی بچووک گەیشت،
ژنێک لە دەرەوەی کوخەکە کەوت بوو.
¶
-
جێ بەزەیی پێداهاتنەوە بوو، زاناکە
داوای لێ کرد باسی خەمەکەی بۆ بکات.
-
ڕوونی کردەوە کەوا دایکی
مردووە-
-
بەڵام هیچ کەس نایەوێت
لە ناشتنەکە هاوکاری بکات.
-
ئەم هەواڵە، نائومێدای کرد بوو.
-
دەست لە لاشە دان ڕۆحی پیس دەکات،
-
لە هێزی ژیانی بێبەش دەبێت، لە لایەن
کامایەکەوە پشتگوێ دەخرێت.
-
بەڵام گریانی بە تینی ژنەکە
هەست و سۆزی جوڵاند.
-
هەر بۆیە بەیەکەوە ژنە پیرەکەیان ناشت،
-
تا دڵنیا ببنەوە بە سەلامەتی
بە جیهانی ڕۆحەکان دەگات.
-
ناشتنەکە تەواو بوو، بەڵام قەدەغەی مردن
کریگەری زۆری لە زاناکە کرد.
¶
-
چۆن دەکرێت ئەوەندە گەمژە بوو بێت،
-
تا لە گرینگترین ئەرکی خۆی بدزێتەوە و
گەشتە خودایەکەی بۆگەن بکات؟
-
دوای شەوێک لە خۆئازاردان.
-
بەڵێنیدا بۆ مەزارگەکە
بگەڕێتەوە تا خۆی پاک بکاتەوە.
-
سەری سوڕما، هەمووکات پەرستگاکە
بێ دەنگ و ئێستا پڕە لە خەڵک،
¶
-
هەموویان لە دەوری ڕۆحناسەکە کۆ بووبوونەوە
کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کامای پەیوەندی دەکات.
-
پیاوەکە خۆی دەشاردەوە، نەی دەوێرا بڕواتە
پێش نەوەکو کەسێک سەرنجی ڕۆحە پیسەکەی بدات.
-
بەڵام ڕۆحناسەکە ڕێگەی دیکەی هەبوو بۆ
بینین، داوای لە پیاوەکە کرد بێتە پێشەوە.
-
بۆ لێخۆش بوون ئامادە بێت، زاناکە
بە ژنە پیرۆزەکە گەیشت.
¶
-
بەڵام ڕۆحناسەکە بە ئاستەم
زەردەخەنەیەکی کرد.
-
دەستە پیسەکەی پیاوەکەی خستە ناو دەستەکانی،
-
پیرۆزیەکی چرپاند
تەنها پیاوەکە گوێڵێ بوو-
-
بۆ میهرەبانیەکەی سوپاسی کرد.
-
لەم ساتە، زاناکە نهێنی ڕۆحێکی مەزنی
دۆزییەوە:
-
پیس کردن و بۆگەن کردن
دوو شتی زۆر جیاوازن.
-
ناخیی گەشایەوە، زاناکە
دووبارە دەستی بە گەشتەکەی کردەوە.
¶
-
بەڵام ئەم جارەیان دەوەستێت تا یارمەتی ئەم
کەسانە بدات کە تووشیان بووبوو.
-
بۆ هەر شوێنێک دەچوو،
جوانی جیهانی ڕوحی دەدیت،
-
تەنانەت لەو شوێنی کە جێهێشت بوو.
-
خەڵکی ئاگاداربوون کە
کیگارێ خستۆتە مەترسیەوە-
-
بەڵام هەرگیز پێ نەگووتن
بۆچی بە سەربەستانە
-
لەگەڵ ناخۆشی و ئازار تێکەڵ بووە.
-
چونکە دەیزانی کە خەڵکی تەنها
لە ڕێوڕەسمی ئاینی خۆپاکردنەوە تێدەگەن
-
لەڕێگەی گەشتەی خۆیانەوە.