Return to Video

جەیک وود: کارێکی نوێ بۆ سەربازە کۆنەکان-- چارەسەرکردنی کارەسات

  • 0:01 - 0:03
    دوساڵ لەمەو بەر پاش ئەوەی چوار ساڵ
  • 0:03 - 0:05
    لە سوپای مارێنزی ئەمەریکیدا خزمەتم کرد
  • 0:05 - 0:07
    بەشداری هەردوو جەنگی عێراق و ئەفغانستانم کرد
  • 0:07 - 0:10
    لە پۆڕت ئۆ پرنس ڕابەری تیمێکی
  • 0:10 - 0:12
    سەربازی کۆن و تیمێکی پزیشکی شارەزام دەکرد
  • 0:12 - 0:15
    لە هەندێک لە ناوچە هەرە مەترسیدارەکانی ئەو شارەدا
  • 0:15 - 0:16
    ئەمە تەنها سێ رۆژ دوای بوومەلەرزەکە بوو
  • 0:16 - 0:18
    ئێمە دەچووینە ئەو جێیانەی کە کەسی تر نەی دەویست بچێت
  • 0:18 - 0:22
    ئەو جێیانەی کە تەنانەت کەس نەی دەتوانی بۆی بچێ، دواتر پاش سێ هەفتە
  • 0:22 - 0:25
    شتێکمان بۆ دەرکەوت . سەربازەکان
  • 0:25 - 0:28
    کاردانەوەی زۆر بەهێزیان هەیە بۆ کارەساتەکان
  • 0:28 - 0:30
    دواتر خۆم و یەکێک لە هاوڕێکانم گەڕاینەوە
  • 0:30 - 0:34
    تەماشای بارودۆخەکەمان کرد، ووتمان دوو کێشەمان هەیە
  • 0:34 - 0:37
    یەکەمیان نەبوونی کاردانەوەی پێویست بۆ کارەساتەکان
  • 0:37 - 0:40
    کاردانەوەکان خێرا نین. هێندەی پێویست نین و باشترین تەکنەلۆژیاکان بەکار ناهێنن
  • 0:40 - 0:42
    هەروەها سوود لە باشترین کەسەکانیش وەر ناگرن
  • 0:42 - 0:44
    کێشەی دووەمیش کە لێی بەئاگا بوین
  • 0:44 - 0:47
    دووبارە یەک خستنەوەی سەربازە بە ئەزموونەکان هێندەی پێوویست نەبوون
  • 0:47 - 0:49
    ئەمەش ئێستا سەردێڕی هەموو هەواڵەکانە چونکە
  • 0:49 - 0:51
    ئەو سەربازە کۆن و خاوەن ئەزموونانەی عێراق و ئەفغانستان جێدەهێڵن و بەرەو نیشتیمان دێنەوە
  • 0:51 - 0:54
    تەقەڵای ئەوەیانە کە دووبارە ژیانێکی مەدەنی بۆ خۆیان بونیاد بنێنەوە
  • 0:54 - 0:56
    ئێمە لەوێ دانیشین و تەماشای ئەو دوو کێشەیەمان ئەکرد
  • 0:56 - 0:59
    بەڵام خۆشبەختانە بۆمان دەرکەوت کە ئەوانە کێشەنین
  • 0:59 - 1:03
    بەڵکوو لە ڕاستیدا چارەسەرن. مەبەستم لەم قسەیە چیە؟
  • 1:03 - 1:06
    مەبەستم ئەوەیە کە ئێمە دتوانین کاردانەوەی کارەساتەکان وەک هەلێک بۆ
  • 1:06 - 1:08
    بۆ خزمەت کردن و گێرانەوەی سەربازە کۆنەکان بۆ نیشتیمان بەکار بهێنین
  • 1:08 - 1:10
    دوایین سەرژمێری دەری خستووە کە %٩٢ ی سەربازە کۆنەکان
  • 1:10 - 1:13
    دەیانەوێت پاش داکەندنی جلە سەربازییەکانیشیان درێژە بە خزمەتکردن بدەن
  • 1:13 - 1:16
    ئێمەش دەتوانین سوود لەتواناکانی ئەوان وەرگرین بۆ بەهێزکردنی کاردانەوەمان بۆ کارەساتەکان
  • 1:16 - 1:19
    ئەمەش شتێکی ماقووڵە، لە ساڵی ٢٠١٠ دا
  • 1:19 - 1:22
    ئێمە کاردانەوەمان هەبوو لە هەمبەر کارەساتی سونامی لە شیلی
  • 1:22 - 1:26
    تەنانەت کاردانەوەمان هەبوو لە هەمبەر لافاوەکانی پاکستان و تیمی مەشقکردنمان نارد بۆ سنوورەکانی بۆرما
  • 1:26 - 1:29
    بەڵام لەسەرەتای ئەم ساڵدا یەکێک
  • 1:29 - 1:33
    لە ئەندامە سەرەکیەکانمان بووە هۆی ئەوەی کە شێوازی کارکردنمان لەو دامەزراوەیەدا بگۆڕێت
  • 1:33 - 1:36
    ئەمە (کلەی هانتە) ئەو لەگەڵ مندا لەسوپای مارێنز بوو
  • 1:36 - 1:38
    لە عێراق و ئەفغانستان پێکەوە خزمەتی سەربازیمان دەکرد
  • 1:38 - 1:42
    کلەی لە پۆڕت ئۆپرنس و لە شیلیش لە گەڵماندا بوو
  • 1:42 - 1:46
    لە سەرەتای ئەمساڵدا کلەی خۆی کوشت
  • 1:46 - 1:49
    ئەوە تراژیدیایەکی ناخۆش بوو بەڵام وای لێکردین
  • 1:49 - 1:52
    کە بیر لەوە بکەینەوە ئاخۆ ئێمە چ کارێک دەکەین
  • 1:52 - 1:55
    دەزانن کلەی لەبەر ئەو ڕووداوانە خۆی نەکووشت کە
  • 1:55 - 1:58
    لە عێراق و ئەفغانستاندا ڕوویاندا بەڵکوو خۆی کوشت
  • 1:58 - 2:01
    لەبەر ئەو شتانەی کەلەدەستی دابوو کاتێک گەڕایەوە بۆ نیشتمان
  • 2:01 - 2:05
    ئەو ئامانجەکانی لە دەستدا بوو. کۆمەڵگای لە دەست دابوو
  • 2:05 - 2:09
    لە هەمووشی ناخۆشتر ئەو نرخی خۆی لەدەستدا
  • 2:09 - 2:12
    بۆیە وەک ئێمە هەڵسەنگاندمان بۆ کرد خاکی
  • 2:12 - 2:17
    سەر ئەم تراژیدیایەمان هەڵدایەوە دوو کێشەمان لە
  • 2:17 - 2:20
    کارە ناوخۆییە دووبارەکانی دامەزراوەکەماندا بە دیکرد
  • 2:20 - 2:23
    ئێمە دامەزراوەی کاردانەوەی ڕو بەڕو بونەوەی کارەساتەکان بووین کەسوودمان وەردەگرت لە
  • 2:23 - 2:25
    خزمەتی سەربازە کۆنەکان، سەرکەوتنی زۆرمان بەدەست هێنا بوو
  • 2:25 - 2:29
    هەستمان بەوە کردبوو کە خەریکە نمونەی باڵای کارەکانمان دەگۆڕین
  • 2:29 - 2:33
    بەڵام دوای کۆچی کلەی، ئێمە زیاتر بە ئاگا بووین وە لە ناکاو
  • 2:33 - 2:35
    ئێستا زیاتر بەرەو پێشەوە دەچین، وا لە خۆمان ئەڕوانین
  • 2:35 - 2:40
    کە دامەزراوەیەکی سەربازی کۆنین و ڕوبەڕوی کارەساتەکان دەبینەوە
  • 2:40 - 2:43
    چونکە وا دەزانین کە دەتوانین ئامانج لەناو سەربازە کۆنەکاندا دروست بکەینەوە و
  • 2:43 - 2:46
    وایان لێ بکەینەوە دووبارە نرخی خۆیان بزاننەوە
  • 2:46 - 2:48
    گێژەڵۆکەکانی توسکالوسا و جوبلین و ڕوداوی
  • 2:48 - 2:52
    بورکانەکانی ئیرین هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساندین کە دووبارە تەماشای کارەکان بکەینەوە
  • 2:52 - 2:55
    ئێستا دەمەوێت بۆ چرکەیەک دیمەنی کوڕێکی ١٨ ساڵان بێننە پێش چاوی خۆتان
  • 2:55 - 2:58
    کە دەرچوی قۆناغی ئامادەیی شاری کانساسە لە میزۆری
  • 2:58 - 3:00
    ئەو پەیوەندی بە سوپاوە کرد، سوپاش تفەنگی شەشخانەی دایە
  • 3:00 - 3:02
    ئەوان ناردیان بۆ عێراق
  • 3:02 - 3:05
    هەر ڕۆژەی ئەرکێکی لەسەر شان بوو
  • 3:05 - 3:08
    بەڵام ئەرکەکانی بۆ بەرگری کردن بوو لە ئازادی خێزانەکەی کە لە نیشتمان بوو
  • 3:08 - 3:10
    ئەرکی ئەو بۆ پاراستنی کەسانی چواردەوری بوو بە زیندویی
  • 3:10 - 3:12
    بۆیە ئەرکەکانی دەکرد تاکو ئەو دێیەی کە کاری تێدا دەکرد هێمن بێت
  • 3:12 - 3:16
    ئەو ئامانجێکی هەبوو، بەڵام گەڕایەوە بۆ نیشتمان بۆ شاری کانساس لە میزۆری
  • 3:16 - 3:19
    لەوانەیە بچێتە زانکۆ، یاخود پێدەچێت کارێک بکات
  • 3:19 - 3:21
    بەڵام ئەو ئامانجەی نامێنێت کە پێشتر هەیبوو
  • 3:21 - 3:23
    مشارێکی کارەبایی دەدەیتێ. دەینێریت بۆ جوبلین لە میزۆری
  • 3:23 - 3:26
    دوای زریانێک ، ئەو کات ئەو هەست و ئامانجەی پێشووی لا دروست دەبێتەوە
  • 3:26 - 3:29
    ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە، ئەو کوڕە ١٨ ساڵەی کە دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بوو
  • 3:29 - 3:31
    لە قوتابخانەی شاری کانساس لە میزۆری، پەیوەندی کرد بە سوپاوە
  • 3:31 - 3:33
    سوپاش تفەنگێکی شەشخانەی پێدا و ناردی بۆ عێراق
  • 3:33 - 3:36
    هەموو ڕۆژێک تەماشای ئەو چاوانەی دەکرد کە لە چوار دەوری بوون
  • 3:36 - 3:39
    سەربازگەکە جێ دەهێڵێت، دەزانێت کە ئەو کەسانە ئاگایان لێ دەبێت
  • 3:39 - 3:41
    کە لە گەڵیدا لەسەر هەمان خاک دەخەون و پێکەوە دەژین و
  • 3:41 - 3:44
    پێکەوە نان دەخۆن و پێکەوە خوێنیان دەڕژێت
  • 3:44 - 3:47
    دەچێتەوە بۆ نیشتمان بۆ شاری کانساس لە میزۆری
  • 3:47 - 3:50
    واز لە سەربازی دەهێنێت و جلە سەربازییەکانی دادەنێت
  • 3:50 - 3:51
    چیتر ئەو هەستە نیشتمانییەی نامێنێت
  • 3:51 - 3:54
    بەڵام ئەگەر ٢٥ کەس لەو سەربازە کۆنانە لە جوبلین و میزۆری
  • 3:54 - 3:57
    پێکەوە دا بنێیت، ئەو هەستەیان لا دروست دەبێتەوە
  • 3:57 - 3:59
    جارێکی تر،کوڕێکی ١٨ ساڵ، کە دەرچووی
  • 3:59 - 4:01
    قۆناغی ئامادەییە لە شاری کانساس
  • 4:01 - 4:02
    پەیوەندی بە سوپاوە دەکات، سوپاش چەکێکی شەشخانەی دەداتێ
  • 4:02 - 4:04
    دەینێرن بۆ عێراق
  • 4:04 - 4:08
    مەدالیایەک دەکەنە ملی و دەچێتەوە بۆ نیشتمان
  • 4:08 - 4:11
    جلە سەربازییەکانی دادەنێت، ئەو چیدی ئەفسەر جۆنس نییە
  • 4:11 - 4:13
    لە ناو کۆمەڵگەکەیدا. ئێستا ئەو (دەیڤ)ە خەڵکی شاری کانساسە
  • 4:13 - 4:16
    چیتر نرخی خۆی نازانێت
  • 4:16 - 4:18
    بەڵام کە ناردت بۆ جوبلین دوای زریانێک
  • 4:18 - 4:20
    کەسێکی تر دەچێت بۆلای و
  • 4:20 - 4:23
    دەستی گوشین و سوپاسی کردن بۆ مەرامی خۆیان
  • 4:23 - 4:25
    جارێکی تر نرخی خۆیان دەزانن
  • 4:25 - 4:27
    پێم وایە ئەمە شتێکی زۆر گرنگە، چونکە ئێستا
  • 4:27 - 4:29
    کەسێک پێویستی بە هەنگاوێکە بەرەو پێشەوە
  • 4:29 - 4:31
    وە ئەم چینە لە سەربازە کۆن و بە ئەزموونەکان
  • 4:31 - 4:33
    ئەگەر چانسی بدرێتێ دەتوانن بەرەو پێش بچن
  • 4:33 - 4:38
    زۆر سوپاس (چەپڵە)
Title:
جەیک وود: کارێکی نوێ بۆ سەربازە کۆنەکان-- چارەسەرکردنی کارەسات
Speaker:
Jake Wood
Description:

دوای چەند مانگ و چەند ساڵێک لە شەڕکردن لە دەرەوەی وڵات، % ٩٢ ی سەربازە ئەمەریکییەکان دەیانەوێت درێژە بە خزمەتیان بدەن؛ لە کاتێکدا، کارەساتە سروشتییەکان جیهان وێران دەکەن. ئەم دوو مەسەلەیە چ خاڵێکی هاوبەش هەیە لە نێوانیاندا؟ سەرۆکی تیمێکی سەربازی، جەیک وودباسێک دەخاتە ڕوو، کە چۆن سەربازەکان دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندییان هەبێت بە کاردانەوەی کارەساتەکان و لە ئەنجامیشدا، ئامانج و نرخی خۆیان و کۆمەڵگاش بەدەست بهێننەوە. .

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:59

Kurdish subtitles

Revisions