ئیڵومیناتییەکان بوونیان هەیە؟ - چیپ بێرلێت
-
0:07 - 0:09ساڵی ١٧٧٦ بوو.
-
0:09 - 0:13لە بەڤێریا، فەلسەفەی عەقڵانیەت،
ئازادی ئاینی، -
0:13 - 0:15و مافی جیهانی مرۆڤ
-
0:15 - 0:20لە ململانێدا بوون لەگەڵ کاریگەری
گەوری کەنیسەی کاثۆلیکی بەسەر ڕای گشتیدا. -
0:20 - 0:21بەدرێژایی ئەتلانتیک دا،
-
0:21 - 0:26گەلێکی نوێ بە ئاشکرا داوای مافی خۆیان
دەکرد بۆ سەربەخۆی بە پێی ئەم بیرۆکانە. -
0:26 - 0:28بەڵام جارێکی تر لە بەڤێریا،
-
0:28 - 0:32پڕۆفیسۆری بواری یاسا ئادەم وایشاوپت
هەوڵیدا فەلسەفەی نائایینی بڵاو بکاتەوە -
0:32 - 0:35بەردەوام بوو تاکو گەشەی پێبدات.
-
0:35 - 0:39وایشاوپت بڕیاریدا بە بڵاوکردنەوەی
بیرۆکەکانی لە ڕێگەی کۆمەڵگەیەکی نهێنییەوە -
0:39 - 0:43کە بتوانێت سەرنج بخاتە سەر
خاڵی لاوازی بیری کەنیسە. -
0:43 - 0:47ناوی لە کۆمەڵگە نهێنییەکەی نا
ئیڵومیناتی. -
0:47 - 0:53وایشاوپت بنەما نهێنییەکانی کۆمەڵگەکەی
داڕشت و ناوینان ماسۆنییە ئازادەکان. -
0:53 - 0:57لە سەرەتاوە چینێکی هەڵبژێردراو بوون
لە کۆتایی ساڵەکانی ناوەڕاست، -
0:57 - 1:00ماسۆنییە ئازادەکان لە دامەزراندنی
بیرۆکەی ماسۆنییەوە ڕۆشتن بەرەو -
1:00 - 1:04گەشەپێدانێکی گشتیانە کە بیرۆکەی
زانیاری و هۆکار. -
1:04 - 1:08وردە وردە، بوون بە
نیمچە نهێنی و داواکراو -
1:08 - 1:11کە پێکدەهاتن لە چەندین سەرمایەدار و
تاکی کاریگەری، -
1:11 - 1:14خاوەن پلانێکی، نهێنی سەرەتایی زیرەکانە.
-
1:14 - 1:19وایشاوپت کۆمەڵگەکەی دروستکرد
هاوکاتی بەشداری پێکردنی ماسۆنییە ئازادەکان -
1:19 - 1:21و دروستکردنی دەستە و پلە بەندکردنیان.
-
1:21 - 1:24ئەو وشەی نهێنی سپارتاکۆسی
بۆ خۆی هەڵبژارد، -
1:24 - 1:27کا ناوی سەرکردەی بەناوبانگی شۆڕشی
کۆیلەکانی ڕۆما بوو. -
1:27 - 1:32ئەندامە سەرەتاییەکان بوون بە ئەنجومەنی
بەڕێوەبردن، یان ئەنجومەنی پیران. -
1:32 - 1:37یەکێک لەو ئەندامانە، بارۆن ئەدۆڵف
نیگی بوو، کە هاوکات ماسۆنی ئازادیش بوو، -
1:37 - 1:39پاشان بوو بە دەستە دروستکەرێکی کاریگەر.
-
1:39 - 1:43بە هۆی هاوکارییەکانی نیگییەوە، ئیڵومیناتی
ژمارەی ئەندامانی زیادی کرد، -
1:43 - 1:46لە ڕێگەی چەند ڕێکخراوێکی ماسۆنییەوە
بوون بە خاوەنی کاریگەری، -
1:46 - 1:48و نەریتی ماسۆنیان دروستکردن.
-
1:48 - 1:52لە ساڵی ١٧٨٤دا، زیاتر لە ٦٠٠ ئەندام بوون،
-
1:52 - 1:55کە زانای کاریگەر و خەڵکی سیاسییان
لەگەڵ بوو. -
1:55 - 1:58کە ئەندامانی ئیڵومیناتی زیادیان کرد،
-
1:58 - 2:01شۆڕشی ئەمریکیش بەرەو گەورەبوون چوو.
-
2:01 - 2:05تۆماس جێفەرسۆن لە دواتردا وایشاوپتی
بە هاندەر ناوبرد. -
2:05 - 2:10پاشا و سەرکردەکانی ئەوروپا تۆقی بوون لە
شۆڕشێکی هاوشێوە لە وڵاتەکانیان. -
2:10 - 2:15لە کاتێکدا، بوونی ئیڵومیناتی بوو بە
بە نهێنییەکی کراوە. -
2:15 - 2:18ئیڵومیناتی و ماسۆنییە ئازادەکان
-
2:18 - 2:20خەڵکی سەرمایەداریان
وەکو ئەندام دیاری دەکرد، -
2:20 - 2:23ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەوان بە بەردەوامی
-
2:23 - 2:26لە پەیوەندی دابوون لەگەڵ
ئەندامانی دامەزراوە ئاینیی و سیاسییەکان. -
2:26 - 2:29زۆرێک لە حکومەت و کەنیسە باوەڕیان
بە هەردوو دەستەکە هەبوو -
2:29 - 2:32کە سووربوون لەسەر لاواز کردنی
باوەڕی خەڵک بە ئاین. -
2:32 - 2:36بەڵام ئەم دەستانە بە هەموو شێوەیەک
دژایەتی ئاینیان نەدەکرد — -
2:36 - 2:39بەڵکو پێیان وابوو کە پێویستە ئاین لە
لە حکومەت جیا بکرێتەوە. -
2:39 - 2:43لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی گوماناوی بەڤێریا
-
2:43 - 2:46تۆماری ئەندامانی
بانگەشە بۆ کراوی ئێڵومیناتی هێشتەوە. -
2:46 - 2:51دوای ئەوەی کە ئەندامانی ئیڵومیناتی پلە و
پایەی گرنگیان لە حکومەت -
2:51 - 2:52و زانکۆکان وەرگرت،
-
2:52 - 3:00لە ١٧٨٤ دوک کاڕڵ تیادۆر بڕیاڕیدا بە قەدەغە
کردنی سەرجەم کۆمەڵگە نهێنییەکان. -
3:00 - 3:05لە کاتێکدا سەپاندنی قەدەغەکردنی شتێک
کە بە ڕواڵەت نهێنییە ئەستەمە -
3:05 - 3:07بەڵام لەم بار و دۆخەدا ڕوویدا.
-
3:07 - 3:09تەنها ٩ ساڵ دوای دامەزراندنی،
-
3:09 - 3:12دەستەکە لەناوچوو،
تۆمارەکانیان دەستی بەسەردا گیرا، -
3:12 - 3:15و وایشاوپتیس دوور خراویەوە.
-
3:15 - 3:18ئیڵومیناتی لە دوای ئەمەوە زۆر بەد ناو بوون
-
3:18 - 3:22لەچاو ئەو تەمەنە کورتەی پێشووتریان.
-
3:22 - 3:25دەیەیەک دواتر، لە دوای
شۆڕشی فەڕەنسییەوە، -
3:25 - 3:30نوسەرە نەریتییەکان پێیان وابوو کە
ئیڵومیناتی توانی ڕزگاری بێت لە لەناوچوون -
3:30 - 3:33و کودەتایان ئەنجامدا لە دژی
دەسەڵاتی پاشایی. -
3:33 - 3:35لە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا، -
3:35 - 3:39جێدیدیا مۆرسی بانگخواز هەمان بیرۆکەی
ئیڵومینیاتی پەرەپێدا -
3:39 - 3:41لە دژی دەسەڵات.
-
3:41 - 3:45بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە بیرۆکەی دەستەکە
ڕێکخستنی و ئەنجامدانی گۆڕانکاری سیاسییە -
3:45 - 3:50تاکو ئەمڕۆ کارایە و چالاکە، هیچ بەڵگەیەک
نییە بۆ ڕزگاربوون، -
3:50 - 3:53دوبارە ڕێکخستنەوە، یان لە ناوچوونی.
-
3:53 - 3:57خاوەندارییە پوختەکەیان زۆرباش پارێزراوە
لەناو تۆمارەکانی دەسەڵاتی بەڤێرییان، -
3:57 - 3:59تۆماری تا ئێستا زیندووی ماسۆنییەکان،
-
3:59 - 4:03و بەتایبەت لێکچوونی نێوان
ئەم دوو سەرچاوەیە، -
4:03 - 4:05بە بێ هیچ ئاماژەیەک.
-
4:05 - 4:08لە تایبەتمەندییەتی فەلسەفەی عەقلانیەت
ئیڵومیناتی پەسندکراوە، -
4:08 - 4:11کە پێویستە وادابنێن کە چیتر بوونیان نییە.
-
4:11 - 4:16بەڵام بیرۆکەکانی کە وای لە وایشاوپت کرد کە
ئیڵومیناتی دابمەزرێنێت تا ئێستا بەربڵاوە -
4:16 - 4:19و بووەتە بنچینەی دامەزراندنی زۆرینەی
حکەمەتەکانی ڕۆژاوا. -
4:19 - 4:23ئەم بیرۆکانە بەهۆی ئیڵومیناتییەوە دروست
نابن یان لەناو ناچن — -
4:23 - 4:27لە جیاتی ئەمە، یەک کۆمەڵگە بوو کە
شەپۆلێک گۆڕانکاری گرتەخۆی -
4:27 - 4:30کە پێش ئەوەی ئیڵومیناتی دابمەزرێت
لە جوڵەدا بوو -
4:30 - 4:33و بەردەوام بوو دوای ئەوەی ئەمە کۆتایی هات.
- Title:
- ئیڵومیناتییەکان بوونیان هەیە؟ - چیپ بێرلێت
- Speaker:
- چیپ بێرلێت
- Description:
-
سەیری تەواوی ڤیدیۆکە بکە: https://ed.ted.com/lessons/are-the-illuminati-real-chip-berlet
ساڵی ١٧٧٦ بوو. فەلسەفەی عەقلانیەت، ڕزگاربوون لە ئاین و مافی جیهانی مرۆڤ لە ململانێدا بوون لەگەڵ کاریگەری گەورەی کەنیسەی کاثۆلیکی لەسەر ڕای گشتی. ئادەم ویشاوپت، پڕۆفیسۆری بواری یاسا زۆر بێزار بوو بە بیرۆکەی کەنیسە، بۆیە بڕیاڕیدا بە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکەی لە ڕێگای کۆمەڵگەیەکی نهێنییەوە کە بریتی بوو لە: ئیڵومیناتی. چیپ بارلێت باس لە میژوو، بیرۆکەکان و نەریتەکانی ئەم گروپە نەناسراوە دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:34
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
mabbast chato accepted Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Are the Illuminati real? |