-
Title:
مێژووی سەرھەڵدان و لەناوچوونی یەکەم ئیمپڕاتۆریەت - سۆڕەیا فیڵد فیۆڕیۆ
-
Description:
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-rise-and-fall-of-history-s-first-empire-soraya-field-fiorio
مێژووی یەکەم ئیمپڕاتۆریەتەی لە خاکێکی گەرم و وشک سەریهەڵدا، بەبێ بوونی باران بۆ گەشەسەندنی بەرووبوومەکان بەبێ بوونی دار و بەرد بۆ بنیاتنان. سەرەڕای هەموو ئەمانە، نیشتەجێبووەکانی یەکەم شاری جیهانیان بیانتنا. لەگەڵ بوونی ئەندازیاری ناوازە و دانیشتوانێکی زۆر__ دانیشتوانەکەی بەتەواوەتی لە قوڕەوە بیاتیان نا. سۆڕەیا فیڵد فیۆڕیۆ، وردەکاری هەڵکشان و داکشانی یەکەم ئیمپڕاتۆریەتی سۆمەڕی
وانەکە لەلایەن سوڕەیا فیڵد فیۆڕیۆ.
دەرهێنانی لەلایەن تۆماس پیکاردۆ ئیسپلات بۆکراوە.
-
Speaker:
سوڕەیا فیڵد فیۆڕیۆ
-
مێژووی ئەو ئیمپڕاتۆریەتەی لە
خاکێکی گەرم و وشک سەریهەڵدا،
-
بەبێ باران بۆ گەشەسەندنی بەرووبوومەکان و
بەبێ بوونی دار و بەرد بۆ کاری بنیاتنان.
-
سەرەڕای هەموو ئەمانە، نیشتەجێبووەکانی
یەکەم شاری جیهانیان بیانتنا،
-
لەگەڵ بوونی ئەندازیاری ناوازە و
دانیشتوانێکی زۆر—
-
بەتەواوەتی لە قوڕەوە بیاتیان نا.
-
سۆمەڕیەکان بەشی باشووری عێڕاقی
سەردەمیانەیەن داگیر کرد
¶
-
لەم ناوچەیەی کە بە میزۆپۆتامیا ناسرا بوو.
-
میزۆپۆتامیا واتا "لەنێوان دوو ڕووبار"—
-
ئەوانیش ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕاتن.
-
نزیکەی ساڵی ٥٠٠٠ـی پێش زایینی، سۆمەڕییە
کۆنەکان جۆگەکانی ئاو، بەنداوەکان و کۆگەکان
-
بۆ دووبارە ڕێنوێنیکردنی ئاو و کێڵگە و
ڕووبەرە زەویە وشکەکانی پێشتر بەکارهێنا.
-
کۆمەڵگە کشتوکاڵیە هاوشێوەکای ئەمە بە
هێواشی لە سەرتاسەری جیهان بڵاودەبوونەوە .
-
بەڵام سۆمەڕیەکان دەستپێشخەربوون بۆ
ئەنجامدانی هەنگاوی داهاتوو.
-
ئەویش بە بەکارهێنانی خشتی قوڕین کە لە
قوڕی ڕووبارەوە دروستکرابوون،
-
دەستیانکرد بە بنیاتنانی خانووی
چەندین قاتی و پەرستگاکان،
-
تایەیان بنیاتنا__
-
تایەی گڵێنەیی، بۆ گۆڕینی قوڕ بۆ
کەلوپەڵی ناو ماڵ و ئامێر بەکارھێنا.
-
ئەو خشتە قوڕینانە بوونە هۆی
بەدەرکەوتنی یەکەم شاری جیهان،
¶
-
بە نزیکیەیی لە ساڵەکانی ٤٥٠٠ پێش زایینی.
-
بەرزترین ئاستی کۆمەڵایەتی شارەکە
قەشەکان و ژنە قەشەکان بوون،
-
کە بە خانەدان هەژمار دەکران،
-
دواتر بازرگانەکان، خەڵکە پیشەوەرەکە و
جوتیارەکان و کۆیلەکان دەهاتن
-
ئیمپڕاتۆریەتی سۆمەڕی لە شاری
ناوازە پێکهاتبوو
-
کە بەشێوەی نەتەوەی بچووک بڵاوببوونەوە.
-
لە ڕێگای زمان و بیروبڕاوی گیانی
بەیەکەوە بەسترابوونەوە
-
بەڵام کێشەی دەستەمۆیی ناوەندیان هەبوو.
-
کۆنترین شارەکان ئورک، ئوور و ئیردوو بوون،
-
لەکۆتاییدا دەیان شاری تریش هەبوون.
-
هەریەک لەم شارانە پادشایەکی هەبوو کە
یان خزمەتی فەرمانڕەوای دەکرد یان قەشە.
-
هەندێک کاتیش لەگەڵ یەکتری شەڕیانکرد
بۆ داگیرکردنی ناوچەی نوێ.
-
هەر شارێک تایبەتکرابوو بە خوداوەندێکی
پارێزەر و وەک دامەزرێنەری شارەکە دادەنرا.
-
گەورەترین و گرنگترین باڵەخانەی شارەکە هی
خوداوەندی پارێزەری ماڵ کە بە خوداوەند:
-
زگورەت ناودەبرا، پەرستگاکەی وەک هەڕەمێکی
پلیکانەدار نەخشێندرابوو.
-
لە ساڵانی ٣٢٠٠ پێش زاینی، سۆمەڕیەکان
دەستیانکرد بە فرانکردنی ناوچەکانیان،
¶
-
تایە گڵێنەییەکان ماڵێکی نوێیان دۆزیەوە
ئەویش لەسەر گالیسکە و دووچەرخەکان بوو.
-
بەلەمەکانیان لە قامیش و چڵی
دارخورما دروستکرد،
-
لەگەڵ هەبوونی چارۆگەی کەتان کە ناوچە دوور
فراوانەکانی ڕووبار و دەریاکانیان پێدەبڕی.
-
بۆ تەواوکردنی سامانە دەگمەنەکەیان
تۆڕی بازرگانییان
-
لەگەڵ شانشینە گەشەسەندووەکانی وەک
میسڕ، ئەنادۆڵ و ئەسیوپیا دامەزراند،
-
کاری هەناردەکردنی زێڕ، زیو
ڵازورد و دارئەرزیان دەکرد.
-
بازرگانیکردن و هەناردەکردنە
چاوەڕوانەکراوەکە بووە هۆی
¶
-
داهێنانی یەکەم سیستەمی جیهانی نووسین.
-
ئەوەش سیستەمی ژمێریاری بوو
بۆ بازرگانە سۆمەڕیەکان
-
لەگەڵ ئەوەش ئەنجامدانی کاری بازرگانی
لەگەڵ دەرەوە سەریهەڵدا.
-
دوای چەند سەد ساڵێک، سیستەمی
نووسینی وێنەیی
-
کە بە نووسینی بزماری ناسراوە
گۆڕا بۆ دەقی نووسین.
-
سۆمەڕیەکان یاسا سەرەتاییەکانی
نووسینیان دروستکرد
-
و یەکەم سیستەمی خوێندنگەیان داهێنا ئەویش
دروستکرابوو بۆ فێرکردنی پیتەکانی نووسین—
-
پێشەوایی هەندێک نوێخوازی کەمتر
سەرنجڕاکێشییان کرد، وەک بیۆکراسی و باجدان.
-
لە قوتانخانەکان، دانەرەکانیان لەگەڵ
خۆرهەڵاتن تا خۆرئاوابوون دەیانخوێند،
¶
-
لە منداڵیەوە تا تەمەنی پێگەیشتن.
-
خۆیان فێری ژمێریاری و بیرکاری و
کارە لەبەرگیراوەکانی ئەدەبی دەکرد—
-
سروودە ئایینیەکان، ئەفسانە، پەندەکان
چیرۆکی ئاژەڵان، نووسینی تەلیسمەکان،
-
هەروەها یەکەم داستانی نووسراوە
لەسەر پارچە قوڕەکان پەیدابوو.
-
هەندێک لەم پارچە قوڕانە باسی
چیرۆکی گڵگامشیان کردووە،
-
پادشای شاری ئورک کە پاڵەوانی
چیرۆکە ئەفسانەییەکان بووە.
-
بەڵام لە ساڵی سێ هەزاری پێش زایینی، سۆمەڕ
تاکە ئیمپڕاتۆریەتی ناوچەکە نەما،
¶
-
تەنانەت تاکە ئمپڕاتۆریەتی
میزۆپۆتامیاش نەبوو.
-
شەپۆڵێک لە هۆزە دەشتەکییەکان
ڕژانە ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵات،
-
هەندێک لەخەڵکە نوێیەکان لاساییان کردنەوە،
و شێوازی ژیانی ئەوانیان پەیڕەودەکرد
-
هەروەها شێوازی نووسینی بزماریان
بەکاردەهێنا بۆ دەربڕینی زمانی خۆیان.
-
لە ساڵی ٢٣٠٠ پێش زایینی، پادشا سەرجۆنی
ئەکەدی شار و ناوچەکانی سۆمەڕی داگیرکرد.
-
بەڵام سەرجۆن ڕێزی کلتوری سۆمەریەکانی گرت،
-
هەربۆیە ئەکەدیەکان و سۆمەریەکان بۆماوەی
چەندین سەدە لەگەڵ یەکتری بوون.
-
گروپە داگیرکەرەکانی تر تەنیا چاویان
لە تاڵانکردن و تێکدان بوو.
-
تەنانەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کلتوری سۆمەڕی،
-
کۆمەڵە هێرشی بەردەوامی داگیرکەرەکان بووە
هۆی کوشتنی سۆمەڕیەکان لە ١٧٥٠ پێشزاین.
-
دوای ئەوە، گەڕانەوە سەر بیابانە وشکەکان
¶
-
تاوەکو سەدەی ١٩ـەمەوە سەریانهەڵنەدایەوە.
-
بەڵام کلتوری سۆمەڕی بۆ هەزاران ساڵ
بە زیندوویی مایەوە—
-
سەرەتا لەلای ئەکەدیەکان پارێزرا، دواتر
ئاشووریەکان و، ئیمپڕاتۆریەتی بابلیەکان.
-
بابلیەکان داهێنانەکان و نەریتەکانی
سۆمەڕیەکانیان گواستەوە بۆ
-
کەلتوری جوولەکەکان، یۆناینەکان، ڕۆمانیەکان
-
هەندێک لەو کەلتورانە تا ئەمرۆش
هەر پەیڕەو دەکرێن.