Return to Video

چۆن مێشکم بەئاگا هاتەوە - و هیچکەس پێینەزانی

  • 0:01 - 0:06
    بیهێنە پێش چاوت لە تواناتدا نەبێت
    بڵێیت "برسیمە"، "ئازارم هەیە"
  • 0:06 - 0:09
    "سوپاست دەکەم" يان "خۆشمدەوێیت"
  • 0:09 - 0:11
    لەناو جەستەی خۆتدا گیرتخواردبێت
  • 0:11 - 0:14
    جەستەیەک وەڵامدانەوەی نەبێت
    بۆ فرمانەکانی مێشک
  • 0:14 - 0:16
    بەخەڵک دەوردرابیت و
  • 0:16 - 0:17
    هێشتاش تەواو تەنها بیت
  • 0:17 - 0:20
    ئاواتەخوازبیت كە بتوانيت
    دەنگت بگەيەنيت بە خەڵک
  • 0:20 - 0:23
    بۆ ئەوەى پەیوەندیبکەیت،
    ئارامیببەخشیت، بەشداریبکەیت
  • 0:23 - 0:26
    بۆ ١٣ ساڵی دوور و درێژ،
    ئەوە ڕاستی ژیانی من بوو
  • 0:28 - 0:33
    زۆربەمان هەرگیز بەوردى بیرناکەینەوە
    دەربارەی قسەکردن، دەربارەی پەیوەندیکردن
  • 0:33 - 0:35
    من زۆرم بیرلێکردەوە
  • 0:35 - 0:38
    کاتی زۆرم هەبوو بۆ بیرکردنەوە
  • 0:38 - 0:40
    لە ١٢ ساڵی سەرەتای ژیانمدا
  • 0:40 - 0:43
    کوڕێکی سادە و دڵخۆش و تەندروستبووم
  • 0:43 - 0:45
    دواتر هەموو شتێک گۆڕا
  • 0:45 - 0:47
    تووشی هەوکردنێکی مێشکبووم
  • 0:47 - 0:49
    دکتۆرەکان دڵنیا نەبوون کە چیبووە
  • 0:50 - 0:52
    بەڵام چییان لەدەست هات
    بۆیان کردم.
  • 0:52 - 0:55
    لەگەڵ ئەوەشدا، خراپتربووم
  • 0:55 - 1:00
    لەکۆتایدا، توانای کۆنترۆڵکردنی
    جوڵەکانم لەدەست دا
  • 1:00 - 1:01
    بۆ تەماشاکردن
  • 1:01 - 1:04
    و لە کۆتایشدا، توانای قسەکردنم نەما
  • 1:05 - 1:06
    کاتێک لە نەخۆشخانە بووم
  • 1:07 - 1:09
    تامەزرۆ بووم بڕۆمەوە ماڵەوە
  • 1:09 - 1:12
    بە دایکمم گوت، "کەی ماڵەوە؟"
  • 1:12 - 1:17
    ئەوانە کۆتا وشەکان بوون
    کە بەدەنگی خۆم وتم.
  • 1:17 - 1:20
    لە کۆتایدا
    لە هەموو پشکنینەکانی بەئاگایی مێشکدا
  • 1:20 - 1:21
    سەرکەوتوونەبووم.
  • 1:21 - 1:24
    بە دایک و باوکمیان وتبوو
    کە هەروەک مردوو وام.
  • 1:24 - 1:28
    کەسێکی پەککەوتە،
    کە ژیری منداڵێکی سێ مانگی هەیە.
  • 1:28 - 1:32
    پێیانوترابوو بمبەنەوە بۆ ماڵەوە و
    هەوڵبدەن بەئاسوودەیی بمهێڵنەوە
  • 1:32 - 1:33
    تا ئەوکاتەی دەمرم
  • 1:34 - 1:38
    ژیانی دایک و باوکم،
    لە ڕاستیدا ژیانی تەواوی خێزانەکەم
  • 1:38 - 1:40
    گۆڕابوو لەبەرئەوەی
    بەباشترین شێوە کە دەیانزانی
  • 1:40 - 1:42
    هەوڵياندەدا ئاگایان لێم بێت.
  • 1:42 - 1:44
    هاوڕێکانیان دوورکەوتنەوە
  • 1:44 - 1:46
    ساڵێک بوو بە دووان
  • 1:46 - 1:47
    دووان بوو بە سیان
  • 1:48 - 1:53
    وا دەردەکەوت ئەو کەسەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان
    من بووم بەرەو دیارنەمان دەچوو
  • 1:53 - 1:58
    پارچە میکانۆکان و سوڕە ئەلكترۆنییەکان
    کە وەك کوڕێک حەزم لێيان بوو لابران
  • 1:58 - 2:02
    لەژوورى نووستنەکەمەوە گواستيانمەوە
    بۆ ژوورێکی گونجاوتر
  • 2:02 - 2:04
    بووم بە تارماییەک
  • 2:04 - 2:08
    یادەوەری کاڵبووەوەی کوڕێک
    کە ڕۆژانێک خەڵک دەیاناسی و خۆشیان دەویست
  • 2:08 - 2:12
    لەهەمان کاتدا
    مێشکم دەستیکرد بەوەی خۆی ڕێکبخاتەوە
  • 2:12 - 2:15
    بەرەبەرە، هۆشیاریم دەستی بە گەڕانەوە کرد
  • 2:16 - 2:19
    بەڵام هیچ کەس درکی بەوە نەکرد
    کە گەڕاومەتەوە بۆ ژیان
  • 2:19 - 2:21
    ئاگاداری هەمووشێتک بووم
  • 2:21 - 2:23
    هەروەک هەر کەسێکی ئاسایی
  • 2:23 - 2:25
    دەمتوانی هەموو شتێک ببینم و لێيان تێبگەم
  • 2:25 - 2:28
    بەڵام نەمتوانی ڕێگەیەک بدۆزمەوە
    تاوابکەم کەسێک پێيبزانێت
  • 2:29 - 2:33
    کەسایەتیم لەناو جەستەیەکی بەڕواڵەت بێدەنگدا
    لەگۆڕ نرابوو
  • 2:33 - 2:36
    مێشکێکی چالاک لەبەر چاوی خەڵکدا
    لە ناو قۆزاخەیەکدا شاردرابوەوە
  • 2:37 - 2:40
    ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە تاڵە بوومەوە کە
  • 2:40 - 2:43
    ئەو کاتەی کە ماومە لە ژیانم
    بە زیندانی لەناو خۆمدا بەسەردەبەم،
  • 2:43 - 2:44
    تەواو بە تەنها
  • 2:44 - 2:48
    گیرم خواردبوو و
    تەنها بيركردنەوەكانم هاودەمم بوون
  • 2:48 - 2:50
    هەرگیز ڕزگار ناکرێم
  • 2:50 - 2:53
    هیچ کەس هەرگیز دڵنەرمیم پیشان نادات
  • 2:53 - 2:55
    هەرگیز لەگەڵ هاوڕێیەکدا قسە ناکەم
  • 2:55 - 2:57
    هەرگیز کەس خۆشیناوێم
  • 2:58 - 3:02
    هیچ خەونێک، هیچ هیوایەک،
    هیچ شتێکم نەبوو کە تامەزرۆیبم
  • 3:02 - 3:05
    لەڕاستیدا، هیچ شتێکی خۆش نەبوو
  • 3:05 - 3:06
    لە ترسدا دەژیام
  • 3:06 - 3:07
    و ڕاستر بڵێم
  • 3:08 - 3:11
    چاوەڕوانی مردنم دەکرد
    تا لە کۆتایدا ڕزگارم بکات
  • 3:11 - 3:14
    چاوەڕێم دەکرد بە تەنها بمرم
    لە خانەیەکی چاودێری تەندروستی
  • 3:15 - 3:18
    نازانم ئایا بەڕاستی دەکرێت
    بە وشە دەرببڕدرێت
  • 3:18 - 3:21
    هەستێکی چۆنە کە نەتوانیت
    پەیوەندی بکەیت بە دەوروبەرەوە
  • 3:21 - 3:24
    کەسایەتیت وادەردەکەوێت
    لەناو تەمێکی چڕداونببێت
  • 3:24 - 3:27
    و هەموو هەست و ئارەزووەکانت
    سنووردار دەكرێن
  • 3:27 - 3:30
    و ڕێيان لێدەگيرێت و
    بێدەنگ دەكرێن لەناو خۆتدا
  • 3:30 - 3:34
    بۆ من خراپترینیان هەستی تەواو بێهێزیم بوو
  • 3:35 - 3:36
    من تەنها بوونم هەبوو
  • 3:37 - 3:39
    جێگایەکی زۆر تاریکە کە خۆتی تیا بدۆزیتەوە
  • 3:39 - 3:42
    چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان ونبوویت
  • 3:43 - 3:46
    خەڵکی تر کۆنتڕۆڵی هەموو لایەنەکانی
    ژیانمیان دەکرد
  • 3:46 - 3:49
    ئەوان بڕیاریاندەدا چی بخۆم و کەی بیخۆم
  • 3:49 - 3:53
    ئایا لەسەر لا پاڵبخرێم یان لەناو
    کوورسیە کەمئەندامییەکەمدا ببەسترێمەوە.
  • 3:53 - 3:56
    زۆرجار ڕۆژەکانم بەوە بەسەردەبرد
    کە لەبەردەم تەلەفیزێۆنەکەدا دانرابووم
  • 3:56 - 3:58
    سەیری ئەو زنجیرانەى بارنیم ئەکرد
    كە دووبارە دەكرانەوە
  • 3:58 - 4:01
    وابزانم لەبەر ئەوەی
    بارنی زۆر دڵخۆش و قسەخۆشە
  • 4:01 - 4:03
    و منيش هیچ وانەبووم
  • 4:03 - 4:05
    ئەوەش دۆخەکەی زۆر خراپتر کرد
  • 4:06 - 4:09
    بەتەواوی بێهێزبووم
    لە گۆڕینی هەرشتێک لە ژیانمدا
  • 4:09 - 4:12
    یان گۆڕینی تێڕوانینی خەڵک بۆ خۆم
  • 4:12 - 4:15
    چاودێرێکی بێدەنگ و نادیاری
    ئەوە بووم کە چۆن خەڵک ڕەفتار دەکەن
  • 4:15 - 4:18
    کاتێک پێیان وابوو کەس سەیریان ناکات
  • 4:18 - 4:21
    بەداخەوە، تەنها چاودێرێک نەبووم
  • 4:21 - 4:25
    لەبەرئەوەی هیچ ڕێگەیەک نەبوو
    بۆ گفتووگۆکردن، بووم بە قوربانیەکی تەواو
  • 4:25 - 4:29
    تەنێکی بێبەرگری،
    بەڕواڵەت بەتەواوى بەتاڵبووم لە هەست
  • 4:29 - 4:33
    کە خەڵکی واڕاهاتبوون
    تاریکترين حەزەکانی خۆیانی تیا بەتاڵبکەنەوە
  • 4:33 - 4:37
    بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ، ئەو کەسانەی کە
    بەرپرس بوون لە چاودێریکردنم
  • 4:37 - 4:40
    بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم
    لە ڕووی جەستەیی و زارەکی و سێکسیەوە
  • 4:41 - 4:44
    سەرەڕای ئەوەی کەچۆن بیریان دەکردەوە
    هەستم پێکرد
  • 4:44 - 4:46
    یەکەم جار کە ئەوە ڕوویدا
  • 4:46 - 4:49
    شۆک بووم و
    نەمدەتوانى باوەڕ بەوە بكەم كە ڕوودەدات
  • 4:49 - 4:50
    چۆن دەتوانن ئەمە بکەن لەگەڵم؟
  • 4:51 - 4:53
    سەرم لێتێکچوو بوو
  • 4:53 - 4:55
    چیم کردبوو تاوەکو شایەنی ئەمە بم؟
  • 4:55 - 4:59
    بەشێکم دەیویست بگری و
    بەشەکەی ترم دەیویست بجەنگێت
  • 5:00 - 5:03
    ئازار و خەمباری و تووڕەیی
    بەناو جەستەمدا شەپۆلیدەدا
  • 5:03 - 5:05
    هەستم بە بێنرخی دەکرد
  • 5:05 - 5:07
    هيچ کەسێک نەبوو ئاسوودەم بکات
  • 5:08 - 5:11
    بەڵام هیچ کام لە دایک و باوکم
    نەیاندەزانی ئەمە ڕوودەدات
  • 5:11 - 5:15
    لە ناو ترسدا دەژیام، دەمزانی ئەمە
    جار لەدوای جار ڕوودەداتەوە
  • 5:15 - 5:18
    تەنها نەمدەزانی کەی
  • 5:18 - 5:20
    هەموو ئەوەی دەمزانی ئەوەبوو
    كە هەرگیز وەک پێشتر نابم
  • 5:21 - 5:25
    لەبیرمە جارێکیان گوێم دەگرت لە
    گۆرانیەکی ویتنی هۆستن دەیوت
  • 5:25 - 5:30
    "گرنگ نیە ئەوان چیم لێدەبەن،
    ناتوانن کەرامەتم ببەن"
  • 5:30 - 5:33
    منيش بە خۆمم وت،
    "ئەتەوێت گرەو بکەین؟"
  • 5:35 - 5:39
    ڕەنگە دایک و باوکم بیانتوانیایە
    پێبزانن و بیانتوانییایە یارمەتیم بدەن
  • 5:39 - 5:41
    بەڵام ساڵانێک لە چاودێریکردنی بەردەوام
  • 5:41 - 5:44
    ئەوەی کە ناچاربن هەموو
    دوو کاژمێرێک بە خەبەربێن و بمجوڵێنن
  • 5:44 - 5:47
    لەگەڵ ئەوەی ئەوان لە بنەڕەتدا
    شینی لەدەستدانی کوڕەکەیان دەکرد
  • 5:47 - 5:51
    دایک و باوکمی بە تەواوی لە پێ خستبوو
  • 5:51 - 5:54
    لە پاش مشتوومڕێکی گەرمی تری دایک و باوکم
  • 5:54 - 5:57
    لە ساتێکی بێ ئومێدی و بێچارەییدا
  • 5:57 - 6:00
    دایکم ڕووی تێکردم و پێی ووتم کە دەبێت بمرم
  • 6:02 - 6:05
    ،شۆک بووم
    بەڵام کە بیرمکردەوە لەوەی ووتبووی
  • 6:05 - 6:09
    پڕببووم لە هاوسۆزی و
    خۆشەویستییەکی گەورە بۆ دایکم
  • 6:09 - 6:11
    هێشتاش نەمدەتوانی هيچ بکەم دەربارەی
  • 6:13 - 6:15
    چەندین سات هەبوون کە تیایدا کۆڵم دا
  • 6:15 - 6:17
    نووقمی قووڵاییەکی تاریک دەبووم
  • 6:17 - 6:21
    ساتێکی ناخۆشى دیاریکراوم لە یادە
  • 6:21 - 6:23
    باوکم لە ئۆتۆمبیلەکەدا بە تەنیا جێیهێشتم
  • 6:23 - 6:26
    کاتێک بەپەلە ڕۆشت
    بۆ کڕینی شتێک لە فرۆشگايەك
  • 6:26 - 6:29
    کەسێکی نەناسراو بەلامدا تێپەڕی
  • 6:29 - 6:32
    سەیریکردم و زەردەخەنەی کرد
  • 6:33 - 6:36
    ڕەنگە هەرگیز نەزانم بۆ،
    بەڵام ئەو کردارە سادەیە
  • 6:36 - 6:38
    ئەو ساتە زوو گووزەرە لە پەیوەندی مرۆڤ
  • 6:38 - 6:41
    ئەوەی گۆڕی کە چۆن هەستم دەکرد
  • 6:41 - 6:43
    وایلێکردم بمەوێ بەردەوامبم
  • 6:44 - 6:47
    بوونم بە هۆی دووبارەییەوە لە ئەشکەنجەدابوو
  • 6:47 - 6:50
    واقیعێک کە زۆرجار
    زۆر لەوە زیاتر بوو بەرگەى بگرم
  • 6:50 - 6:54
    بە تەنها لەگەڵ بیرکردنەوەکانمدا،
    خەیاڵگەلێکی ئاڵۆزم دروستکرد
  • 6:54 - 6:57
    دەربارەی مێروولەکان
    کە بەسەر ڕووی زەویەکەدا دەڕۆشتن
  • 6:57 - 7:02
    خۆم فێرکرد کە بزانم کاتژمێر چەندە
    بە تێبینیکردنی شوێنی سێبەرەکان
  • 7:02 - 7:07
    چونکە فێرببووم چۆن سێبەرەکان دەجوڵان
    کاتێک کە کاتژمێرەکانی ڕۆژەکە تێدەپەڕین
  • 7:07 - 7:11
    درکم پێدەکرد کە چەندە دەخایەنێت
    تا ئەو کاتەی دێن بەشوێنمدا و دەبرێمەوە ماڵەوە
  • 7:11 - 7:15
    بینينی باوکم كاتێك کە لە دەرگاکەوە دەهات
    تا بمباتەوە لەگەڵ خۆی
  • 7:15 - 7:17
    خۆشترین ساتی ڕۆژەکە بوو
  • 7:18 - 7:20
    مێشکم ببووە کەرەستەیەک
    کە دەمتوانی بەکاریبهێنم
  • 7:20 - 7:23
    بە شێوەيەك یان دايبخەم و
    بکشێمەوە لە واقیعی ژیانم
  • 7:23 - 7:28
    یاخود فراوانى بکەم بۆ بۆشاییەکی
    زۆر گەورە کە بتوانم بە خەیاڵ پڕیبکەمەوە
  • 7:28 - 7:30
    هیوام دەخواست کە واقیعی ژیانم بگۆڕایە
  • 7:30 - 7:33
    و یەکێک بیبینیایە کە من
    گەڕاومەتەوە بۆ ژیان
  • 7:33 - 7:35
    بەڵام من سڕابوومەوە وەکو قەڵايەكى لم
  • 7:35 - 7:38
    کە زۆر نزیک لە شەپۆلەکانەوە دروست کرابێت
  • 7:38 - 7:42
    وە لە شوێنی من کەسێک هەبوو
    کە خەڵکی چاوەڕوانیان دەکرد کە من وابم
  • 7:42 - 7:46
    بۆ هەندێکیان من مارتن بووم،
    قاوغە بەتاڵەكە، کەسە پەککەوتەکە
  • 7:46 - 7:50
    كە شایەنی قسەی ڕەق و
    دوورخستنەوە و تەنانەت بەد بەکارهێنان بوو
  • 7:50 - 7:53
    بۆ ئەوانى تر، من ئەو کوڕە بووم كە
    بە شێوەيەكى تراژیدی مێشکى زیانى لێکەوت
  • 7:53 - 7:55
    و گەورە بووم بۆ ئەوەى ببم بە پیاوێک
  • 7:55 - 7:58
    کەسێک کە لەگەڵی میهرەبان بوون و
    ئاگایان لێی بوو
  • 7:58 - 8:01
    باش یان خراپ، من ڕووتەختێکی بەتاڵ بووم
  • 8:01 - 8:04
    کە لەسەری چەند شێوازێکی
    جیاوازی خۆم پيشاندەدرا
  • 8:05 - 8:08
    ئەمەش کەسێکی نوێى پێویست بوو
    بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز بمبینێت
  • 8:08 - 8:11
    چارەسەرکەرێك دەستیکرد بەوەی
    نزيكەى هەفتەی جارێک بێت بۆ
  • 8:11 - 8:13
    خانەی چاودێری تەندروستییەکە
  • 8:13 - 8:16
    بەهۆی پەیپێبردنەوە یاخود
    سەرنجدانی بۆ وردەکارییەکان
  • 8:16 - 8:18
    کە ئەوانی تر نەیانتوانی بیبینن
  • 8:18 - 8:22
    قایل بوو بەوەی کە
    من دەمتوانی تێبگەم لەوەی چى دەوترا
  • 8:22 - 8:25
    دایک و باوکمی هاندا تا
    بمبەن بۆ پشکنین لەلایەن پسپۆڕانی
  • 8:25 - 8:29
    بوارى پەیوەندیکردنی پەرەپێدراو و جێگرەوەوە
  • 8:29 - 8:30
    و لەماوەی ساڵێکدا
  • 8:30 - 8:34
    دەستمکرد بە بەکارهێنانی
    بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر بۆ پەیوەندیکردن
  • 8:34 - 8:38
    زۆر خۆشیهێنەر بوو
    بەڵام بێهیواکەریش بوو لە هەندێک کاتدا
  • 8:38 - 8:40
    زۆر وشەم هەبوو لە مێشکمدا
  • 8:40 - 8:43
    کە زۆر بەپەرۆشبووم تا بتوانم دەريانببڕم
  • 8:43 - 8:47
    هەندێک کات، قسەم بۆخۆم دەکرد
    تەنها لەبەرئەوەی دەمتوانی
  • 8:47 - 8:50
    لەناو خۆمدا، گوێگرێکم هەبوو
  • 8:50 - 8:53
    و باوەڕم وابوو کە
    بە دەربڕینی بیرکردنەوە و ویستەکانم
  • 8:53 - 8:55
    ئەوانى تریش گوێبیست دەبن
  • 8:55 - 8:58
    بەڵام کە دەستمکرد بەوەی
    زیاتر پەیوەندیبکەم بە دەوروبەرەوە
  • 8:58 - 9:00
    بۆم دەرکەوت لە ڕاستیدا ئەوە تەنها دەسپێکی
  • 9:01 - 9:03
    دروستکردنی دەنگێکی نوێبوو بۆ خۆم
  • 9:03 - 9:08
    فڕێدرابوومە جیهانێکەوە کە
    بە باشی نەمدەزانی چۆن ڕەفتاربکەم تیایدا
  • 9:08 - 9:10
    ئیتر نەچوومەوە بۆ
    خانەی چاودێری تەندروستییەکە
  • 9:10 - 9:13
    و توانیم یەکەم ئیشی خۆم دەستبکەوێت
    کە ئیستینساخ کردن بوو
  • 9:13 - 9:17
    ،ڕەنگە ئەمە چەندە سادەش دەربکەوێت
    بەڵام کارێکی نایاب بوو
  • 9:17 - 9:19
    جیهانە تازەکەم بەڕاستی دڵخۆشکەر بوو
  • 9:19 - 9:22
    بەڵام زۆرجار زۆر پەرێشانکەر و ترسێنەربوو
  • 9:22 - 9:24
    وەکو منداڵێك وابووم
  • 9:24 - 9:26
    و ئەمەش چەندە زۆرجار ئازادی بەخش بوو
  • 9:26 - 9:27
    ئەوەندە توشی سەختی هاتم
  • 9:27 - 9:31
    هەروەها ئەوەشم زانی کە زۆرێک
    لەوانەی منیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەناسی
  • 9:31 - 9:36
    مەحاڵبوو بەلایانەوە بیرۆکەی ئەو
    مارتنەی کە لە مێشکیاندا بوو بەلاوەبنێن
  • 9:36 - 9:38
    لە کاتێکدا ئەوانەی کە
    تازە چاوم پێیان کەوتبوو
  • 9:38 - 9:41
    سەختبوو بەلایانەوە کە ڕوو وەربگێڕن لە
    وێنای پیاوێکی بێدەنگ لەسەر کورسیەکی کەمئەندامی
  • 9:42 - 9:45
    بۆم دەرکەوت کە هەندێک خەڵک
    تەنها گوێیان لێدەگرتم
  • 9:45 - 9:48
    ئەگەر ئەوەی دەمگوت هاوتەريب بوایە
    لەگەڵ ئەوەى کە ئەوان چاوەڕێیاندەکرد
  • 9:48 - 9:50
    ئەگەرنا، پشتگوێ دەخرا
  • 9:50 - 9:52
    و ئەوەیان دەکرد کە بە باشیان دەزانی
  • 9:53 - 9:55
    بۆم دەرکەوت کە پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە
  • 9:55 - 9:58
    زیاترە لە تەنها گواستنەوەی پەیامێک
    لە ڕێگەى جەستەوە
  • 9:58 - 10:02
    پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە بریتییە لەوەی
    کە پەیامەکە ببیسترێت و ڕێزی لێبگیرێت
  • 10:03 - 10:05
    هێشتاش، شتەکان باش دەڕۆشتن
  • 10:05 - 10:08
    جەستەم هێواش هێواش بەهێزتر دەبوو
  • 10:08 - 10:10
    پیشەیەکم هەبوو لە بوارى
    كارى كۆمپيوتەردا کە خۆشمدەویست
  • 10:10 - 10:15
    تەنانەت کۆجاکیشم بەدەستهێنا،
    ئەو سەگەی کە بۆ چەندین ساڵ خەونم پێوەدەبینی
  • 10:15 - 10:19
    بەڵام، تامەزرۆبووم کە
    ژیانم هاوبەشی پێبکەم لەگەڵ کەسێکدا
  • 10:19 - 10:24
    بیرمە چاوم بڕیبوە دەرەوە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە
    کاتێک باوکم لە کارەوە هێنامیەوە بۆ ماڵەوە
  • 10:24 - 10:28
    بیرمدەکردەوە خۆشەویستیەکی زۆر
    لە ناخمدا هەیە و کەسێک نیە پێی ببەخشم
  • 10:28 - 10:33
    ڕێک ئەوکاتەی باوەڕم بەخۆم هێنا
    کە سەڵتبم تا کۆتایی ژیانم
  • 10:33 - 10:35
    جەونم بینی
  • 10:35 - 10:38
    جەون نەک تەنها باشترین شتە
    کە تا ئێستا ژیان پێيدابم
  • 10:38 - 10:43
    بەڵکو یارمەتیدام بۆ بەرەنگاربوونەوەی
    بۆچوونە هەڵەکانم دەربارەی خۆم
  • 10:43 - 10:48
    جەون وتی لەڕێی وشەکانمەوە بووە
    کە کەوتۆتە خۆشەویستی منەوە
  • 10:48 - 10:50
    بەڵام، دوای هەموو ئەوەی کە پێیدا تێپەڕبووم
  • 10:50 - 10:52
    هێشتا نەمدەتوانی ئەو باوەڕە بەلاوەبنێم
  • 10:52 - 10:55
    کە هیچ کەسێک بتوانێت بەڕاستی
    پشت بێتواناییەکەم ببینێت
  • 10:55 - 10:58
    و قبووڵم بکات وەک ئەوەی کە هەم
  • 10:58 - 11:02
    هەروەها بەڕاستی سەختبوو بۆم
    تێبگەم کە من پیاوم
  • 11:02 - 11:05
    یەکەم جار کەسێک وەک پیاوێک بانگیکردم
  • 11:05 - 11:07
    لە شوێنی خۆم وەستاندمی
  • 11:07 - 11:12
    هەستم كرد سەیری دەوروبەر ئەکەم
    و ئەپرسم، "کێ، من؟"
  • 11:12 - 11:14
    ئەوە هەمووی گۆڕا لەگەڵ جەوندا
  • 11:14 - 11:16
    ئێمە پەیوەنديەکی سەرسامكەرمان هەیە
  • 11:16 - 11:21
    و فێربووم چەند گرنگە کە
    بە ڕاستگۆیی و ڕاشکاوانە پەیوەندیبکەیت
  • 11:21 - 11:24
    هەستم بە سەلامەتی دەکرد و
    ئەم پەیوەندییە متمانە بەخۆبوونی پێدام
  • 11:24 - 11:26
    تا بەڕاستی ئەوە بڵێم کە بیرم لێدەکردەوە
  • 11:26 - 11:30
    دووبارە هەستم بە تەواوی خۆم کرد،
    پیاوێک کە شایستەی خۆشەویستییە
  • 11:30 - 11:32
    دەستمکرد بە دووبارە بنیاتنانەوەی چارەنووسم
  • 11:32 - 11:35
    لەكاتى کاردا کەمێک زیاتر ڕاشکاوانەتر قسەمكرد
  • 11:35 - 11:39
    بۆ کەسانی چواردەورم دووپاتکردەوە
    کە پێویستم بە سەربەخۆییە
  • 11:39 - 11:43
    ئەوەی کە هۆكارێکی پەیوەندیکردنم پێدرابوو
    هەموو شتێکی گۆڕی
  • 11:43 - 11:47
    هێزی وشە و ئارەزووم بەکارهێنا
    بۆ ئاڵنگاریکردنی بۆچوونەکانی
  • 11:47 - 11:51
    کەسانی دەورووبەرم و
    ئەوانەی کە خۆم لەسەر خۆم هەمبوو
  • 11:51 - 11:53
    پەیوەندیکردن ئەو شتەیە کە
    ئێمە دەکات بە مرۆڤ
  • 11:53 - 11:56
    توانای پەوەندیکردنمان دەداتێ
    لە قوڵترین ئاستدا
  • 11:56 - 11:58
    لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرماندا--
  • 11:58 - 11:59
    باسکردنى چیرۆکەکانی خۆمان و
  • 11:59 - 12:03
    دەربڕینی ویست و پێویستی و ئارەزووەکان
  • 12:03 - 12:06
    یان بیستنی ئەم شتانەی کەسانی دیکە
    تەنها لەڕێی گوێگرتنەوە
  • 12:06 - 12:09
    لەڕێی هەموو ئەو شتانەوەیە
    جیهان ئەزانێ ئێمە کێین
  • 12:09 - 12:11
    کەواتە ئێمە کێن بەبێ پەیوەندیکردن؟
  • 12:12 - 12:16
    پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە تێگەشتن زیاددەکات
  • 12:16 - 12:19
    و جیهانێکی میهرەبانتر و
    بە بەزەییتر دروستدەکات
  • 12:20 - 12:23
    ڕۆژێک لە ڕۆژان،
    وەکو تەنێکی بێگیان دەبینرام
  • 12:23 - 12:26
    تارماییەکی بێ ئاگای کوڕێک
    لەسەر کورسیەکی کەمئەندامی
  • 12:26 - 12:28
    ئەمڕۆ، من زۆر لەوە زیاترم
  • 12:29 - 12:31
    مێرد، کوڕ، هاوڕێ
  • 12:31 - 12:35
    برا، خاوەن بازرگانی،
    دەرچوویەکی یەکەمی زانکۆم
  • 12:35 - 12:38
    وێنەگرێکی تامەزرۆی ئارەزوومەند
  • 12:38 - 12:41
    ئەوە توانای پەیوەندیکردنمە
    کە هەموو ئەم شتانەی پێبەخشیووم
  • 12:42 - 12:46
    پێمان دەوترێت کە کردار گرنگترە لە قسە
  • 12:46 - 12:48
    بەڵام دەپرسم
  • 12:48 - 12:49
    ئایا گرنگترن؟
  • 12:51 - 12:54
    وشەکانمان، هەر چۆنێک دەریانببڕین
  • 12:54 - 12:56
    هەر هێندە بەهێزن
  • 12:56 - 12:58
    ئەگەر وشەکان بەدەنگی خۆمان دەرببڕین
  • 12:58 - 13:00
    بەچاومان بیان نوسین
  • 13:00 - 13:04
    یان نازارەکی دەریان ببڕین
    بۆ کەسێک کە لە جیاتی ئێمە دەریان ببڕێت
  • 13:04 - 13:07
    وشە یەکێکە لە بەهێزترین کەرەستەکانمان
  • 13:08 - 13:11
    من لە تاریکییەکی سامناکەوە
    هاتووم بۆ لای ئێوە
  • 13:11 - 13:13
    کە لێێ دەرهێنرام
    بەهۆی ڕۆحە میهرەبانەکانەوە
  • 13:13 - 13:16
    و بەهۆی خودی زمانەوە
  • 13:16 - 13:20
    گوێگرتنی ئێوە لەمن ئەمڕۆ
    زیاتر دەمهێنێتە ناو ڕووناکییەوە
  • 13:20 - 13:22
    لێرە هەموومان پێکەوە دەدرەوشێینەوە
  • 13:22 - 13:26
    ئەگەر سەخترین ئاستەنگێک
    لە ڕێگەی پەیوەندیکردنمدا هەبێت
  • 13:26 - 13:28
    ئەوەیە کە هەندێك جار دەمەوێت هاواربکەم
  • 13:28 - 13:33
    و هەندێ جاری دیکەش، دەمەوێت تەنها
    وشەیەکی خۆشەویستی یان سوپاسگوزاری بچرپێنم
  • 13:33 - 13:35
    هەموویان وەک یەک دێنە بەرگوێ
  • 13:35 - 13:36
    بەڵام بە ئەرک نەبێت
  • 13:36 - 13:40
    تکایە ئەم دوو وشەیەیی دواتر بە دڵسۆزانەترین شێوە
    کەدەتوانن بیهێننە پێش چاوتان:
  • 13:42 - 13:44
    سوپاستان دەکەم
  • 13:44 - 13:52
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن مێشکم بەئاگا هاتەوە - و هیچکەس پێینەزانی
Speaker:
مارتین پیستۆریەس
Description:

بیهێنە پێشچاوت لە تواناتدا نەبێت بڵێیت "برسیمە"، "ئازارم هەیە،" "سوپاست دەکەم،" یان "خۆشمدەوێیت،"— توانای پەیوەندیکردنت لەدەست بدەیت، لەناو جەستەی خۆتدا گیرتخواردبێت، بە خەڵک دەوردرابێتیت بەڵام هێشتاش تەواو تەنها بیت. بۆ ماوەی ١٣ ساڵی درێژ، ئەوە ڕاستی ژیانی مارتین پیستوریەس بوو. پاش ئەوەی لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا توشی هەوکردنێکی مێشک بوو، توانای کۆنترۆڵکردنی جوڵە و قسەکردنی لەدەستدا، وە لەکۆتاییدا لە هەموو پشکنینەکانی ئاگایی مێشکدا شکستی هێنا. بوبوو بە تارماییەک. بەڵام دواتر شتێکی سەیر دەستی بە ڕودان کرد – مێشکی دەستیکرد بەوەی خۆی ڕێکبخاتەوە. لەم وتە کاریگەرەدا، پیستۆریەس باسی ئەوە دەکات کە چۆن خۆی ڕزگارکرد لە ژیانێک کە لەناو خودی خۆیدا گیریخواردبوو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:08
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for Martin Pistorius
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
halo fariq edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
halo fariq edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
halo fariq edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius
Show all

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions