وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەی گەورەوە بۆ ڕزگار بوون لە بەرهەمە نەوتییەکان
-
0:01 - 0:04چۆن کۆمەڵگایەک بنیات بنێین
-
0:04 - 0:06بە بێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان؟
-
0:07 - 0:09،ئەمە کێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە
-
0:10 - 0:14وە من بڕوام وایە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان
.دەتوانن پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییە بن -
0:15 - 0:18وە هەروەها من ئاگاداری ئەوە هەم کە ئەمە
.بابەتێکی پڕ سەرکێشییە -
0:18 - 0:24بەڵام ڕاستیەکە ئەویە کە لە وڵاتانی ئێمەدا
زۆر شت لە گرەوی ئەم بابەتەدایە -
0:24 - 0:27ئەگەر هاتوو ئێمە بەردەوام بووین
لە پشت بەستن بە بەرهەمە نەوتییەکان. -
0:27 - 0:29بۆ پێشکەوتنی وڵات.
-
0:29 - 0:32ئێمە ئەتوانین بە شێوەيەكى جياواز
ئەمە ئەنجام بدەین. -
0:32 - 0:35،وە ئێستا کاتیەتی، ئێستا بەڕاستی کاتیەتی
-
0:35 - 0:38.کە ڕووی ڕاستی ئەم ئەفسانەیە هەڵ بماڵین
-
0:38 - 0:43،کە دەبێ وڵاتێک لەلایەک پێشکەوتن هەڵبژێرێت
-
0:43 - 0:47وە لە لایەکی دیکەشەوە پاراستنی ژینگە،
سەرچاوە سروشتیەکان -
0:47 - 0:50و ئاستی بژێوی هەڵبژێرێت.
-
0:50 - 0:52من لە کۆستاریکاوە هاتووم،
کە وڵاتێکی تازە پێگەشتووە. -
0:53 - 0:55،ئێمە بە نزیکەیی 5 ملیۆن کەس دەبین
-
0:56 - 0:59وە بە تەواوی دەکەوینە
،ناوەڕاستی کیشوەری ئەمریکاوە -
0:59 - 1:02بۆیە زۆر ئاسانە
.ئەو شوێنەى ئێمە لێی دەژيين بير بكەیتەوە -
1:03 - 1:09بە نزیکەیی لە سەدا سەدی وزەی کارەبای ئێمە
-
1:10 - 1:13،لە سەرچاوەی ڕەنگدێر بەدەست دێت
-
1:13 - 1:14.پێنجیان
-
1:14 - 1:16(چەپڵە لێدان)
-
1:19 - 1:23،سەرچاوەی ئاو، پلەی بەرزی گەرمی زەوی
-
1:23 - 1:26.با، خۆر وە سەرچاوەی زیندەیی
-
1:27 - 1:29،ئایا دەتانزانی کە ساڵی پێشوو
-
1:29 - 1:33،بۆ ماوەی 299 ڕۆژ
-
1:33 - 1:36ئێمە هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا
-
1:36 - 1:39بۆ ئەوەی تەواوی
ئامێرە کارەباییەکان وەگەڕ بخەین؟ -
1:40 - 1:43،ئەمە دەرەنجامێکی ناوازەیە
-
1:44 - 1:48،وە هێشتاش ئەمە هاودژییەک لە پشتەوەیە
-
1:51 - 1:59لەبەر ئەوەی بە نزیکەیی لە سەدا 70ی
.وزەی بەکارهاتوومان بریتییە لە بەنزین -
2:00 - 2:01بۆ؟
-
2:02 - 2:05،لەبەر هۆکارەکانی گواستنەوە
-
2:05 - 2:08کە بە شێوەیەکی تەواوەتی
پشتی بە بەرهەمە نەوتییەکان بەستووە -
2:08 - 2:10هەر وەک لە زۆرینەی وڵاتاندا
هەر بەم شێوەیە. -
2:10 - 2:14کەواتە ئەگەر ئێمە
وەک پێشبڕکێیەک ،لە وزەی گواستنەوە بڕوانین، -
2:14 - 2:18پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە،
چۆن بگەینە خاڵی کۆتایی؟ -
2:18 - 2:21ئێمە چۆن بەشەکانی دی ئابووری قۆرخ بکەین؟
-
2:22 - 2:25،وە دەکرێ بڵێین گەر ئێمە سەر نەکەوین
-
2:25 - 2:27.ئەوە زەحمەتە کە ببینین کەسانیتر سەربکەون
-
2:27 - 2:30هەر لەبەر ئەو هۆکارە
دەمەوێ باسی کۆستاریکاتان بۆ بکەم، -
2:30 - 2:33لەبەر ئەوەی پێم وایە
ئێمە بژاردەیەکی گرنگین -
2:33 - 2:36بۆ دەستپێشخەری لە ڕوانینێکی نوێ
لەبارەی پێشکەوتنەوە. -
2:36 - 2:38بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان
-
2:39 - 2:42ئەگەر ئێوە تەنها یەک شت
لەبارەی وڵاتەکەی ئێمەوە بزانن، -
2:42 - 2:44.ئەوەیە کە ئێمە سوپامان نیە
-
2:45 - 2:48.بۆیە من یادگەتان دەگەڕێنمەوە بۆ ساڵی 1948
-
2:49 - 2:53ئەو ساڵە، ووڵات تازە خۆی
لە شەڕی ناوخۆ ڕزگاری دەکرد. -
2:54 - 2:58هەزاران لە خەڵکی کۆستاریکا
گیانیان لەدەست دا، -
2:58 - 3:00وە خێزانەکان بە تەواوی
بوو بوون بە دوو بەشەوە. -
3:01 - 3:06وە لەگەڵ ئەوەشدا، بیرۆکەیەکی سەرسووڕهێنەر
مێشک و دڵ داگیر کردن: -
3:06 - 3:08،کە ئێمە دووبارە ووڵات بنیات بنێینەوە
-
3:08 - 3:11.وە کۆماری دووەم هیچ سوپایەکی نابێ
-
3:11 - 3:13.هەر بۆیە ئێمەش هەڵمانوەشاندەوە
-
3:13 - 3:16،وە سەرۆک کۆماری ئەوکات
-
3:16 - 3:18"خۆسێی چیێرف"
-
3:18 - 3:24ڕێگایەکی زۆر بەهێزی دۆزیەوە،
بە شکاندنی دیواری بنکەی سەربازی سوپا. -
3:25 - 3:28،ساڵی پاشین، 1949
-
3:28 - 3:33ئێمە ئەو بڕیارەمان
،لە دەستووری نوێدا چەسپاند -
3:33 - 3:35وە هەر لەبەر ئەوەشە ئێستا من ئەتوانم
لە پاش نزیکەی 70 ساڵ -
3:35 - 3:37.ئەو چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە
-
3:37 - 3:40.وە من زۆر سوپاس گوزارم
-
3:40 - 3:43زۆر سوپاسگوزارم کە ئەوان
پێش لەدایک بوونی من ،ئەو بڕیارەیان داوە، -
3:43 - 3:46لەبەر ئەوەی کە هەلی بۆ من
و ملیۆنانی وەک من ڕەخساند کە، -
3:46 - 3:48.لە وڵاتێکی زۆر جێگیردا ژیان بەرینە سەر
-
3:49 - 3:52وە لەوانەیە ئێستا بێت بە خەیاڵتاندا
کە ئەوە بەختێکی باش ببوە، -
3:52 - 3:54.بەڵام وا نەبوو
-
3:54 - 3:57.بەڵکو شێوازێک لە هەڵبژاردنی ئاگاهانە بوو
-
3:58 - 4:03لە ٤٠ ە کاندا، کوستاریکا
هەر یەک لە خوێندن و چارەسەری نەخوشی -
4:03 - 4:05بێ بەرامبەریان بۆ ڕەخسا
-
4:05 - 4:07.ئێمە ئەوەمان ناو نا دەستەبەری کۆمەڵایەتی
-
4:07 - 4:08،بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوپاوە
-
4:08 - 4:13ئێمە توانیمان خەرجییە سەربازییەکان
لە بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرف بکەین، -
4:13 - 4:15.وە ئەمەش بووە هۆی بەدیهێنەری دۆخی جێگیری
-
4:16 - 4:17لە ساڵانی 50 کاندا.
-
4:17 - 4:20(چەپڵە لێدان)
-
4:23 - 4:26لە ساڵانی ٥٠ کاندا، دەستمان کرد بە
،وەبەر هێنان لە ووزەی ئاویدا -
4:26 - 4:29وە ئەوەش ئێمە لە داوی
-
4:29 - 4:32بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان
بۆ وزەی کارەبایی پاراست، -
4:32 - 4:34کە ئێستا جیهان زۆرنابازی
لەگەڵ ئەم کێشەیەدا دەکات. -
4:35 - 4:39لە ساڵانی ٧٠ کاندا ئێمە وەبەرهێنانمان لە
پارکە نیشتیمانییەکاندا کرد، -
4:39 - 4:41،وە ئەوەش ئێمەی پاراست لە
-
4:42 - 4:46لۆجیکی لاوازی پێشکەوتن بە هەر بەهایەک،
-
4:46 - 4:50کە دەبینی کەسانی تر بروای پێ دەدەن،
بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان. -
4:51 - 4:55لە ساڵانی ٩٠ ەکاندا، خەرجی سەرەکیمان
بۆ سیستمی ژینگەیی تەرخان کرد. -
4:55 - 4:58وە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی
نەمانی سەوزایی پێچەوانە بکەینەوە، -
4:58 - 4:59وە بڕەوی بە گەشتی ژینگەیی دا
-
4:59 - 5:01کە ئەوڕۆ بە هۆکاری سەرەکی
گەشەکردن هەژمار دەکرێ -
5:01 - 5:04،هەر بۆیە وەبەرهێنان لە پاراستنی ژینگەییدا
-
5:04 - 5:06.زەرەری ئابووری لێ نەکەوتەوە
-
5:06 - 5:07.بەڵکو بە پێچەوانەوە
-
5:07 - 5:10وە ئەمە مانای وا نیە
کە ئێمە بێ کەم و کوڕتین، -
5:10 - 5:12.وە ئەمە مانای وا نیە کە ئێمە بێ کێشەین
-
5:12 - 5:13.ئەوە مەبەستی سەرەکی نیە
-
5:14 - 5:17مەبەستەکە ئەوەیە کە،
بە بڕیاردانی سەربەخۆی خۆمان -
5:17 - 5:21ئێمە توانیمان
پەرە بە چەق بەستووی خۆمان بدەین -
5:21 - 5:24لەڕێگەی مامەڵەی دروست
لە هەمبەر کێشەکانی پێشکەوتن دا. -
5:24 - 5:28هەروەها، گەر وڵاتێکی وەک ئەوەی ئێمە
،بە نموونە وەربگرین -
5:28 - 5:32داهاتی ساڵانەی تاک نزیکەی ١١،٠٠٠ دۆلارە،
-
5:32 - 5:33.بە پشت بەستن بەوەی چۆن هەڵیدەسەنگێنیت
-
5:34 - 5:36بەڵام بە گەڕانەوەمان بۆ
،پێوەری گەشەکردنی کۆمەڵایەتی -
5:36 - 5:38(ئێمە بە تەواوی دابڕاوین (پێشکەوتووین
-
5:38 - 5:41ئەگەر هاتوو لەجێی داهاتی ساڵانە،
گەشەی کۆمەڵایەتیمان لەبەرچاو گرت. -
5:42 - 5:43هەڵوەشاندنەوەی سوپا،
-
5:43 - 5:46هەروەها وەبەرهێنانیش
لە بواری ژینگە و کۆمەڵگەدا، -
5:46 - 5:48.کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی هەبوو
-
5:49 - 5:51ئەم کارە،
،شێوەی بەخشیە چیرۆکەکەی ئێمە -
5:52 - 5:55چیرۆکی وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەیەکی گەورەوە،
-
5:55 - 5:58وە گەورەبوون بەو چیرۆکەوە
زۆر هاندەرانە بوو. -
6:00 - 6:02بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە،
-
6:02 - 6:05بیرۆکەی گەورەی نەوەی داهاتوو چییە؟
-
6:06 - 6:09وە من لەو باوەڕەدام، ئەوەی کە دادێت
-
6:09 - 6:14بۆ ئەم نەوەیە، ئەوەیە
کە واز لە بەرهەمەکانی نەوت بهێنن، -
6:16 - 6:18هەر وەک چۆن
ئێمە بەرامبەر بە سوپا کردمان. -
6:18 - 6:21بەرهەمە نەوتییەکان
.گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا دروست دەکەن -
6:21 - 6:22،ئێمە ئەوە دەزانین
-
6:22 - 6:27وە ئێمە دەزانین کە چەندە زەرەرمەند دەبین
بە گۆڕانی کەش و هەوا. -
6:27 - 6:30هەر بۆیە وەک وڵاتێکی تازە پێگەیشتوو،
ئەوە جێی بایەخی ئێمەیە کە -
6:30 - 6:32بەبێ بەرهەمە نەوتییەکان
گەشە بە خۆمان بدەین، -
6:32 - 6:35چون هەر لە سەرەتاوە
.دەبێت هۆی ئازار بۆ خەڵکی -
6:37 - 6:38،لەبەر ئەوەی
-
6:39 - 6:42بۆچی دەبێ بەردەوام بین
لە بەرهەم هێنانی نەوت -
6:44 - 6:46بۆ گواستنەوە
-
6:46 - 6:48گەر بتوانین لە جێگرەوەیدا
وزەی کارەبا بەکار بهێنین؟ -
6:49 - 6:51،لەبیرتان بێت
-
6:51 - 6:52ئەمە ئەو وڵاتەیە،
-
6:52 - 6:59کە سەرچاوەی وزەی کارەبا لە
ئاوی ناو ڕووبارەکان، -
6:59 - 7:01گەرمی گڕکانەکان،
-
7:01 - 7:04تۆڕباینی هەوایی، وزەی خۆر،
-
7:04 - 7:06وە لە پاشماوە زیندەییەکانە
بەرهەم دەهێنرێت. -
7:07 - 7:13نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان بە واتای
لەکار خستنی سیستمی گواستنەوەمان دێت -
7:13 - 7:16کە بەهۆیەوە دەتوانین
تڕومبێل، پاسەکان و شەمەندەفەرەکانمان -
7:16 - 7:18بە وزەی کارەبا بەگەڕبخەین،
-
7:18 - 7:20لەجێی بەکار هێنانی وزەی پیسبوو.
-
7:20 - 7:23وە با پێتان بڵێم کە، گواستنەوە
-
7:23 - 7:27بووە بە پێویستییەکی سەرەکی ژیان
بۆ ئێمەی خەڵکی کۆستاریکا، -
7:27 - 7:29لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە
لە ژیان بۆ ئێمە گونجاو نیە، -
7:29 - 7:31،ئەوە ئازاری خەڵکی دەدا
-
7:31 - 7:33،زەرەر لە کۆمپانیاکان دەدات
-
7:33 - 7:35.وە هەروەها زەرەر لە تەندروستیمان دەدات
-
7:35 - 7:40لەبەر ئەوەی کاتێک کە
پلان و ژێرخانی ئابووری دەڕوخێت، -
7:40 - 7:43.ئەمە ئەو شتەیە کە ڕۆژانە ڕوودەدات
-
7:45 - 7:46،دوو کاتژمێری سپێدە
-
7:46 - 7:48وە دوو کاتژمێری ئێوارە.
-
7:48 - 7:52من لەوە تێناگەم کە
بۆ دەبێ ئێمە ئەمە بە ئاسایی وەربگرین، -
7:53 - 7:54ئەمە سووکایەتی پێ کردنە،
-
7:55 - 7:59کە هەموو ڕۆژێک
هێندە لە کاتی خۆمان بە فیڕۆ بدەین. -
8:00 - 8:02،وە لە ڕاستیدا ئەم شەقامە باشە
-
8:02 - 8:04،بە بەراورد بەوەی لە وڵاتانی دی دەیبینین
-
8:04 - 8:06.کە ترافیک تێیاندا سەرسووڕهێنەرە
-
8:06 - 8:08"دەزانن، خەڵکی کۆستاریکا بەمە دەڵێن "پرێسا
-
8:09 - 8:11پرێسا" واتە بەندکراو".
-
8:12 - 8:15وە خەڵکیش خەریکە توندوتیژ دەبن
-
8:15 - 8:19لە "پوراڤیدا" کە گەر ئەمە نەبێت،
ئەوە دڵخۆش و کامەرانن. -
8:20 - 8:21ئەمە وا خەریکە ڕوودەدات.
-
8:22 - 8:23بۆیە زۆر شت لە گرەو دایە.
-
8:25 - 8:26هەواڵە خۆشەکە
-
8:26 - 8:29ئەوەیە کە کاتێ
لەبارەی گواستنەوەی خاوێنەوە دەدوێین، -
8:29 - 8:31،وە یان لەبارەی هاتووچۆی جیاوازەوە
-
8:31 - 8:36ئێمە باسی کۆمەڵگایەکی
بێ کەم و کوڕتی ناکەین. -
8:36 - 8:40ئێمە باسی گواستنەوە بە وزەی کارەبا ئەکەین
کە لەم ڕۆژگارەماندا وا ڕوودەدات. -
8:41 - 8:46وا چاوەڕوان دەکرێت،
بۆ ساڵی 2022 ئۆتۆمبیلی ئاسایی و کارەبایی -
8:47 - 8:49،هەمان نرخیان هەبێت
-
8:50 - 8:53وە هەروەها هەندێ لە شارەکان
ئێستا پاسی کارەبایی تاقی دەکەنەوە. -
8:54 - 8:56وە ئەم بوونەوەرە سەرنج ڕاکێشانە،
-
8:57 - 8:58تێچووی کەمتریان دەوێت،
-
8:59 - 9:01.وە هەروەها پیس بوونی ژینگە کەم دەکەنەوە
-
9:01 - 9:04بۆیە ئێمە گەر بمانەوێت
واز لەو هۆکارە گواستنەوانە بێنینین -
9:04 - 9:06کە پشت بە نەوت دەبەستن، ئەوە دەتوان،
-
9:06 - 9:09لەبەر ئەوەی ئێستا بژاردەی وامان لەبەردەستە
کە پێشتر بوونیان نەبووە. -
9:09 - 9:10.ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە
-
9:11 - 9:12،بەڵام بە دڵنیاییەوە
-
9:13 - 9:16،هەندێک بەم بیرۆکەیە زۆر قەڵس دەبن
-
9:18 - 9:21وە هەموویان دێن و پێتان دەڵێن
-
9:21 - 9:26،کە جیهان پشتی بە نەوت بەستووە
هەروەک کۆستاریکاش، بۆیە لە ڕاستیدا بژی. -
9:26 - 9:27ئەوە ئەوەیە کە پێتان دەڵێن،
-
9:27 - 9:29وە ئایا دەزانن وەڵامی ئەو مشتومڕە چییە؟
-
9:29 - 9:33ئەوەیە کە ئێمە لە ساڵی 1948
نەمانوت کە جیهان پشتی بە سوپا بەستووە، -
9:33 - 9:35.بۆیە با ئێمەش سوپا بهێڵینەوە
-
9:35 - 9:38،نەخێر، ئێمە بڕیارێکی زۆر ئازایانەمان دا
-
9:39 - 9:41وە ئەو بڕیارە
تەواوی ئەم جیاوازیانەی دروست کرد، -
9:42 - 9:46بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە
کە ئەم نەوەیەش دووبارە ئازابنەوە، -
9:46 - 9:48.وە بۆ چاکە واز لە بەرهەمە نەوتیەکان بهێنن
-
9:48 - 9:51وە من سێ هۆکارتان دەدەمێ
کە بۆ دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدەین -
9:51 - 9:52،یەکەم
-
9:53 - 9:57شێوازی گواستنەوە
و شارستانیەتی ئێمە لەق بووە، -
9:57 - 10:00بۆیە ئێستا باشترین کاتە
کە سەرلە نوێ شێوازی شارستانیەت و -
10:00 - 10:03هاتووچۆی خۆمان بنیات بنێینەوە.
-
10:03 - 10:05شارانێکمان ناوێت
کە بۆ ئۆتۆمبیل بنیات نراون. -
10:05 - 10:08،شارمان بۆ خەڵک دەوێت
-
10:08 - 10:12کە تێیدا بتوانین
ڕێ بکەین و پاسکیل بەکار بهێنین -
10:12 - 10:14،وە هۆکاری گواستنەوەی گشتیمان دەوێت
-
10:14 - 10:15،ژمارەیەکی زۆر لێی
-
10:15 - 10:18.هۆکاری گواستنەوەی گشتی خاوێن و لایەق
-
10:19 - 10:23لەبەر ئەوەی ئەگەر بەردەوام بین
لە زیاد کردنی ئۆتۆمبێلی ئاسایی، -
10:25 - 10:27.ئەوا توانای ژیانمان لە شارەکاندا نابێت
-
10:28 - 10:30،خاڵی دوهەم، دەبێ بگۆڕێین
-
10:30 - 10:33.بەڵام گۆڕانی لەسەرخۆ دادمان نادات
-
10:35 - 10:37.پێویستمان بە گۆڕانێکی خێرایە
-
10:38 - 10:40وە پڕۆژەی چەند گۆڕانکارییەکی لەسەرخۆ
لە وڵاتەکەمدا هەیە، -
10:40 - 10:43.وە من یەکەم کەسم کە خۆشحاڵی دەرببڕم بۆیان
-
10:44 - 10:46.بەڵام با خۆمان هەڵ نەخەڵەتێنین
-
10:46 - 10:47ئێمە باسی ئەوە ناکەین
-
10:47 - 10:51کە لە کۆتاییدا هەندێکی کەم لە
،سەیارەی کەشخەی کارەبایی جوان دروست بکرێن -
10:51 - 10:53،وە هەندێ پاسی کارەباییش لەولاوە
-
10:53 - 10:56لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە وەبەرهێنان
لە هەمان ژێرخانی ئابووری ئێستا (نەوت)ت -
10:56 - 10:59ئۆتۆمبیلی زیاتر،
شەقامی زیاتر، نەوتی زیاتر. -
10:59 - 11:03،ئێمە باسی خۆ ئازاد کردن ئەکەین لە نەوت
-
11:03 - 11:06.وە تۆ بە پلانی درێژ خایەن بەوە ناگەیت
-
11:08 - 11:12،سێیەم، کە ئەمەیان دەزانن
-
11:13 - 11:17.جیهان تینووی سرووشت (ئیلهام)ە
-
11:18 - 11:21،تینووی چیرۆکی سەرکەوتنە
-
11:21 - 11:23،لە مامەڵە کردن لەگەڵ کێشە ئاڵۆزەکاندا
-
11:23 - 11:26.بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا
-
11:27 - 11:31بۆیە من لەو باوەڕەدام کە کۆستاریکا
دەتوانێ ببێ بە ئیلهامێک بۆ ئەوانی دیش، -
11:32 - 11:34هەروەک چۆن ساڵی پێشوو
پەردەمان لادا لەسەر ئەوەی. -
11:34 - 11:38کە بۆ چەندین ڕۆژ
هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا، -
11:38 - 11:43.بۆ ئەوەی بزوێنەرە کارەباییەکان بخەینە کار
-
11:43 - 11:47.هەواڵەکە زۆر بە خێرایی بڵاو بوویەوە
-
11:48 - 11:51،وە هەروەها، من زۆر سەربەرزم بەوەی کە
-
11:51 - 11:55"خاتوونێکی خەڵکی کۆستاریکا"
کریستیانا چیگێرێف، -
11:55 - 12:00ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی
لە گفتوگۆکانی پاریس -
12:00 - 12:03لە بارەی ڕێک کەوتنی کەش و هەواوە.
-
12:03 - 12:06بۆیە پێویستە ئێمە ئەو میراتە بپارێزین
و ببینە نموونەیەکی باڵا. -
12:07 - 12:09کەواتە هەنگاوی داهاتوو چی دەبێ؟
-
12:10 - 12:12.خەڵکی
-
12:12 - 12:15چۆن بگەینە خەڵکی
بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لەخۆ بگرن؟ -
12:16 - 12:18چۆن وا لە خەڵک بکەین کە
-
12:18 - 12:20باوەڕ بکەن کە مەحاڵ نیە
-
12:20 - 12:23کۆمەڵگایەک بەبێ بەرهەمی نەوتی بنیات بنێین؟
-
12:24 - 12:27.کارێکی زۆرمان لە پێشە
-
12:29 - 12:33هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لە ساڵی 2014
پڕۆگرامی کۆستاریکای خاوێنمان دامەزراند -
12:34 - 12:36لیمپیا" بە واتای خاوێن دێت"
-
12:36 - 12:40لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێ
دانیشتوان هان بدەین وئیلهامیان پێ ببەخشین. -
12:41 - 12:44،ئەگەر دانیشتوان بەشدار نەبن
-
12:45 - 12:50بیرۆکەی بڕیاری گواستنەوەی خاوێن
بۆ هەمییشە لەناو دەچێت، -
12:50 - 12:53لە گوتنی بۆ هەمییشەدا مەبەستم پێی
دەمەقاڵێی تەکنیکیە نەبڕاویە، -
12:53 - 12:57و بە ڕێژەیەکی زور لە لوبییەکان
لەرێی دامەزراندنی بەرژەوەندى جودا جودا -
13:01 - 13:05ویستی بوونی وڵاتەکەمان بە وڵاتێکی سەر سەوز
بەهۆی سەرچاوەی وزەی سروشتیەوە. -
13:05 - 13:07.بووە بە بەشێ لە بەسەرهاتەکەی ئێمە
-
13:07 - 13:10پێوسیتە نەهێڵین
هیچ کەسێک ئەوەمان لێ بستێنێت. -
13:12 - 13:17ساڵی پێشوو، چەند کەسێکمان
لە هەر حەوت پارێزگای خۆمان کۆکردەوە، -
13:17 - 13:20بۆ ئەوەی باسی گۆڕینی کەش و هەوا بکەین
لەو گۆشە نیگایەوەی کە بۆ ئەوان گرنگە، -
13:21 - 13:23وە هەروەها ئەمساڵ
-
13:23 - 13:26کۆمەڵێکی دیکە،
کە لە خەڵکی کۆستا ریکی پێکهاتبوون -
13:26 - 13:29بۆ ئەوەی گفت و گۆ لە بارەی
سەرچاوەی وزەی نوێ بووەوە بکەن هێناومانە. -
13:29 - 13:30وە دەزانن چی؟
-
13:30 - 13:32ئەمانە بە نزیکەیی
لەسەر هەمو شتێ ڕایان جیاواز بوو، -
13:32 - 13:34،تەنها سەرچاوی وزەی سروشتی نەبێ
-
13:34 - 13:36.وە گواستنەوە و کەش و هەوای خاوێن نەبێت
-
13:36 - 13:38.ئەم بابەتە خەڵکی یەک دەخات
-
13:38 - 13:41وە کلیلی سەرکەوتن
بۆ بەشداری کردنی ڕاستەقینە ئەوەیە، -
13:41 - 13:44کە هاریکاری خەڵکی بکەین
بەوەی نەهێڵین هەست بە بچوکی و کەمی بکەن. -
13:44 - 13:45،خەڵک هەست بە بێ هێزی دەکەن
-
13:45 - 13:47.وە زۆر لەوە ماندون کە گوێیان لێ ناگیرێت
-
13:49 - 13:51بۆیە ئەوەی کە ئەنجامی ئەدەین
شتانێکی بەرجەستەن، -
13:51 - 13:55وە ئێمە کێشە تەکنیکییەکان
وەردەگێڕینە سەر زمانی هاونیشتیمانیان، -
13:55 - 13:58بۆ ئەوەی ئەوە نیشان بدەین
کە هاونیشتیمانیان ڕۆڵێکیان هەیە -
13:58 - 14:00کە بیگێڕن و دەتوانن بەیەکەوە
ئەو کارە ئەنجام بدەن. -
14:00 - 14:04بۆ یەکەم جارە،
کە شوێن ئەو بەڵێنانە ئەکەوین کە دراوە -
14:04 - 14:05،لە بارەی گواستنەوەی خاوێنەوە
-
14:05 - 14:08وە سیاسەت مەداران دەزانن کە دەبێ
ئەم بابەتە چارەسەر بکەن، -
14:08 - 14:11بەڵام خاڵی وەرچەرخان ئەوساتە دەست پێ دەکات
کە ئێمە یەکگرین. -
14:12 - 14:14،هاونیشتیمانیان، کۆمپانیاکان
-
14:14 - 14:16کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی
بواری گواستنەوەی گشتی. -
14:16 - 14:19کە باری ئاسایی گواستنەوە
دەگۆڕێ بۆ گواستنەوەی کارەبایی، -
14:19 - 14:21.بەتایبەت لە وڵاتێکی تازەپێگەیشتوودا
-
14:23 - 14:26،کاتێ کە هەڵبژاردنی داهاتوو دادێت
-
14:26 - 14:30پێم وایە کە هەموو کاندیدەکان
دەبێ ڕوونی بکەنەوە کە پشتگیری کێ دەکەن، -
14:30 - 14:32.لەبارەی نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان
-
14:32 - 14:35لەبەر ئەوەی ئەم پرسیارە ئەبێ ببێتە
سەرەکیترین پرسیار لە ئەجێندای سیاسیماندا. -
14:36 - 14:40وە من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەم بابەتە بۆ
چۆنێتی مامەڵە کردن نیە لەگەڵ کەش و هەوا، -
14:40 - 14:42.یاخود ئەجێندای ژینگەیی ئێمە نیە
-
14:43 - 14:45،بەڵکو لەبارەی وڵاتێکەوەیە کە دەمانەوێ
-
14:46 - 14:48،وە ئەو شارانەی کە هەمانە
-
14:48 - 14:50،وە ئەو شارانەی کە دەمانەوێت
-
14:50 - 14:52.وە ئەو کەسەی ئەو بڕیارە دەدات
-
14:52 - 14:55لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا،
ئەوەی کە پێویستە نیشانی بدەین -
14:55 - 14:58ئەوەیە کە گەشەسەندن بە وزەی سروشتیەوە
-
14:59 - 15:00،شتێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی
-
15:01 - 15:04،بۆ ئەو کۆستاریکیانەی کە ئێستا لە ژیاندان
-
15:04 - 15:06وە بەتایبەت بۆ ئەوانەی
هێشتا لەدایک نەبوون. -
15:10 - 15:13،ئەمە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئێمەیە
-
15:13 - 15:14،درەوشاوە و بێ دەنگە
-
15:14 - 15:17،وە کاتێ کە لەبەردەمیدا ڕادەوەستی
-
15:17 - 15:19شتێکی ئەستەمە کە باوەڕ بهێنی
-
15:19 - 15:21ئەم دیوارانە لە ڕابردوودا
تایبەت بوون بە سوپا، -
15:21 - 15:23.لە کۆتایی ساڵانی 40 ەکانەوە
-
15:23 - 15:26ئێمە ژیانێکی تازەمان بەبێ بوونی سوپا
لەم شوێنەدا دەست پێ کرد، -
15:26 - 15:30وە ئەمە ئەو شوێنە دەبێ کە
-
15:30 - 15:33هەڵوەشاندنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان
تێدا ڕادەگەیەنرێت. -
15:33 - 15:36.وە دووبارە مێژوو دەنووسینەوە
-
15:36 - 15:37.سوپاس
-
15:37 - 15:39(چەپڵە لێدان)
- Title:
- وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەی گەورەوە بۆ ڕزگار بوون لە بەرهەمە نەوتییەکان
- Speaker:
- مۆنیکا ئارایا
- Description:
-
چۆن بتوانین کۆمەڵگایەک بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان بنیات بنێین؟
بە بەکارهێنانی نیشتیمانی خۆی (کۆستاریکا) وەک نموونەیەک بۆ کردارێکی پۆزەتیڤ لەهەمبەر پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان، داکۆکیکاری بواری کەش و هەوا "مۆنیکا ئارایا" بیرۆکەی گۆشە نیگایەکی ئازایانە دەخاتەڕوو بۆ یەکگرتنی جیهان بۆ بەکارهێنانی وزەی پاکژ لە هەموو بوارەکاندا. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:52
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify accepted Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for A small country with big ideas to get rid of fossil fuels |