Return to Video

ئەو نهێنیەی کە وادەکات ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو وەکو کاسبکارێکی ئازاد

  • 0:00 - 0:03
    من پێشتر زۆر خراپ بووم لە پەیداکردنی پارە.
  • 0:03 - 0:05
    پێشووتر، ڕاوێژکارێکی سەرەتایی دارایی بووم،
  • 0:05 - 0:08
    و پیشەم یارمەتیدانی خەڵک بوو
    لە بەڕێوەبردنی سامانیان.
  • 0:08 - 0:11
    بەڵام مووچەکەم زۆر کەم بوو
    وای لێهات بە پاسکیلەکەم دەچووم بۆ کار
  • 0:11 - 0:12
    تا پارەی سووتەمەنی پاشەکەوت بکەم،
  • 0:12 - 0:15
    و باخچەیەکم دروست کرد
    بۆ ئەوەی پارە پاشەکەوت بکەم.
  • 0:15 - 0:17
    من ئێستا بریکارێکی ژمێریاریم
  • 0:17 - 0:19
    کە ڕێنمایی دەدەم بۆ داهێنان لە بازرگانیدا.
  • 0:19 - 0:22
    [TED: ئەمە شێوازی کار کردنمانە]
  • 0:22 - 0:24
    [ئەم ڤیدیۆیە بەردەستە
    بە پاڵپشتی درۆپ بۆکس]
  • 0:24 - 0:27
    لەوانەیە ئەمە نامۆ بێت
    کە خۆم پلان دانەرێکی دارایی بووم،
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام من هاندەری سەرمایەداری نیم.
  • 0:29 - 0:34
    نزیەکی هەموو ئەو کەسانەی کە کاریان لەگەڵ
    دەکەم و خۆشمدەوێن هونەرمەندن، بەخۆشمەوە.
  • 0:34 - 0:36
    بۆیە دەزانم، ئەم سیستەمە چۆن کار دەکات،
  • 0:36 - 0:40
    کاسبکاری ئازاد و هونەرمەندەکان
    زۆر جار بەگوێرەی پێویست پارە وەرناگرن.
  • 0:40 - 0:44
    زۆرجار هەست دەکەن گەر سەرنجیان لەسەر
    پارە بێت کار و داهێنانەکانیان دەشێوێت،
  • 0:44 - 0:47
    یان وا بیر دەکەنەوە کە باش نین
    لە پەیدا کردنی پارە.
  • 0:47 - 0:50
    بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانین باش بین لێی،
  • 0:50 - 0:51
    و بەڕاستی، دەبێت وابین،
  • 0:51 - 0:53
    چونکە ئازادیمان لە مەترسیدایە:
  • 0:53 - 0:56
    ئازادیمان بۆ دروست کردن، بۆ کاریگەری
  • 0:56 - 0:57
    و بەکارهێنانی هێزی پارە
  • 0:57 - 1:02
    بۆ گۆڕینی ڕژێمی چەوساوە کە لە بنەڕەتدا
    وا دەکات داهێنەران مایەپوچ بن.
  • 1:03 - 1:04
    من چیتر کێشەم نییە،
  • 1:04 - 1:07
    و من زۆر شت فێربووم
    لەوەتەی بوومە بە ڕاوێژکەری دارایی،
  • 1:07 - 1:09
    و ویستم ئەم زانیاریانە
    هاوبەشی پێبکەم.
  • 1:09 - 1:11
    ئەمە ئەو شتانەیە کە فێری بووم و کردم.
  • 1:11 - 1:13
    یەکەم: چی دەکەیت.
  • 1:13 - 1:14
    کاتێک دێتە بەر ڕێت،
  • 1:14 - 1:16
    دەبێت بتوانیت
    وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە:
  • 1:16 - 1:18
    بۆچی تۆ هەڵبژێرن نەک ڕکابەرەکەت؟
  • 1:18 - 1:22
    ئەگەر نەتوانی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە،
    کڕیارەکانیشت دواتر ناتوانن وەڵامی بدەنەوە،
  • 1:22 - 1:26
    مانای وایە ناتوانی داوای نرخی زیاتر لەوە
    بکەی کە وای کردوە کارەکەت تایبەت بێ.
  • 1:26 - 1:29
    نرخ دەبێتە جیاکاری، و مەزادخانە
    دەبێتە پێشبڕکێ بۆ خوارەوە.
  • 1:29 - 1:32
    ئەوەی دەتکات بە بەشێک لەمانە ئەوەیە کە
    دەیکەیت، بۆچی دەیکەیت و چۆن دەیکەیت:
  • 1:32 - 1:35
    گروپی میوزیکی چوار کەسی
    کە ئاوازی هیپ-هۆپ دەژەنن
  • 1:36 - 1:41
    یان لقێک بێت کە ڕێگەیەکی ناوازەی هەبێت بۆ
    بە بازاڕکردنی تەکنەلۆژیا بۆ منداڵان
  • 1:41 - 1:42
    یاخود دیزاینەری سێت و کەرەستە
  • 1:42 - 1:45
    کە ناسراوە بە کاری دەستی جوان
    وەک پەپیەر-ماچێ ی بچووک.
  • 1:45 - 1:47
    دووەم: بۆ کێ دەیکەیت.
  • 1:47 - 1:50
    کە نیشانت دا چی جیات دەکاتەوە لەوانی تر،
  • 1:50 - 1:52
    خۆت دابنێ لە شوێنی کڕیارێکی نموونەیی.
  • 1:52 - 1:55
    بۆ ئەوەی ئەمە کاریگەری هەبێت،
    دەبێت سەرنجت ورد بکەیتەوە.
  • 1:55 - 1:58
    بە بێ وردبینی، دەتەوێت
    ببیتە هەموو شت بۆ هەموو کەس،
  • 1:58 - 2:00
    و لە کۆتاییدا نابیتە هیچ شت بۆ هیچ کەس.
  • 2:00 - 2:03
    دواتر، دەبێت گوفتارێک بەکاربێنی
    کە کار بکاتە سەر کڕیارەکە.
  • 2:03 - 2:07
    دروستکردنی ئەو کەرەستانەی یاخود
    دروستکردنی مەلەفێک سەرنجیان ڕاکێشێت.
  • 2:07 - 2:10
    بۆ ئەوەی بەرجەستە بن و لەو شوێنە
    گریمانیانەی خۆشیان بن.
  • 2:10 - 2:12
    بۆ نموونە، گەر تۆ وێنەگریت
  • 2:12 - 2:14
    و دەتەوێت لەگەڵ
    کۆمپانیای خاوەن ئامانج کار بکەی
  • 2:14 - 2:17
    کە دەیەوێت ئاوی پاک دابین بکات
    بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاویان کەمە،
  • 2:17 - 2:22
    دیمەنێکی خێرای ڤیدیۆی دروست بکە کە بە
    تەواوی کاریگەری خەڵکەکە لەسەری نیشان دەدات
  • 2:22 - 2:27
    سێیەم: کە کاتی قسەکردن لەسەر پارە دێت
    لە نرخی کارەکەت تێبگە.
  • 2:27 - 2:31
    تەنها بۆت هەژمار ناکرێت لەو کاتانەی
    کار دەکەیت لەسەر پڕۆژەیەک.
  • 2:31 - 2:34
    بۆت هەژمار دەکرێت بۆ هەموو
    ئەو شتانەی فێری بوویت
  • 2:34 - 2:36
    و ئەو شتانەی چەند ساڵە کردووتە
  • 2:36 - 2:38
    کە وا دەرت دەخات نایاب بیت لە کارەکەت.
  • 2:38 - 2:39
    پرسیار لەخۆت بکە لەبارەی:
  • 2:39 - 2:43
    چۆن خزمەتگوزاریەکانت کار دەکەن
    لەسەر کۆتا نرخی کڕیارێک؟
  • 2:43 - 2:46
    چۆن ئەو بەهرە و کارامەییانە بۆ
    پاشەکەوتی تێچوون دروست دەکەیت؟
  • 2:46 - 2:47
    بریکارەکەت دەتوانێت چەند پارە پەیدا بکات
  • 2:47 - 2:50
    لەو بەرهەمەی تۆ یارمەتیت داوە دروستی بکەن؟
  • 2:50 - 2:53
    بۆ نموونە، تۆ گەر کاسبکارێکی ئازادیت
    کە یارمەتی دروستکەری ڤیدۆی یوتوب دەدات
  • 2:53 - 2:56
    کاڵا پەرە پێبدە وەک قۆڵکورت و کڵاو
  • 2:56 - 2:59
    باسی بکە کە بریکارەکانت چەندیان
    پارە پێی قازانج کردووە
  • 2:59 - 3:03
    یاخود، گەر چەند جۆرێک
    ڕێنمایی ڕاهێنانت دروست کردووە
  • 3:03 - 3:04
    بۆ کۆمپانیا گەورەکان،
  • 3:04 - 3:08
    باسی کات و پارەی تێچووی کۆمپانیاکە بکە
    کە پاشەکەوتی دەکات بە کڕینی کاڵاکەت
  • 3:08 - 3:10
    لە جیاتی دروستکردنی هی خۆیان.
  • 3:10 - 3:15
    چوارەم: دڵنیابە کە نرخەکەت گونجاوە
    دوای باج و تێچوون و قازانجت.
  • 3:15 - 3:18
    کاتێک تۆ کاسبکاری ئازاد بیت،
    تۆ خاوەنی بازرگانی خۆتی،
  • 3:18 - 3:20
    کەواتە تۆ بەرپرسی لە ساغ کردنەوەی،
  • 3:20 - 3:22
    هەژماردکردن، باجەکان، یاسایی، دڵنیایی،
  • 3:22 - 3:25
    سەرمایە و قازانج.
  • 3:25 - 3:26
    گەر نرخەکە کەم دابنێیت،
  • 3:26 - 3:29
    تۆ دانوستاندنت لە دژی خۆت کردووە.
  • 3:29 - 3:32
    و ئەگەر کڕیارێک
    لەسەر نرخەکانت وەستا،
  • 3:32 - 3:33
    داوای لێبووردن مەکە.
  • 3:33 - 3:35
    تەنها بڵێ ئەمە بازرگانییە
  • 3:35 - 3:37
    و ناتوانی ئەم کارە بەڕێوەبەی
    بە نرخێکی کەمتر.
  • 3:37 - 3:39
    لە جیاتی تێکدانی داهێنانەکەت،
  • 3:39 - 3:43
    پێداگیری کردن بۆ پەیداکردنی
    پارەی زیاتر دەتوانیێت بەرەو پێشی ببات
  • 3:43 - 3:45
    بە پێدانی ئازادی لە هەڵبژاردن.
  • 3:45 - 3:49
    چونکە کاتێک وەک پێویست بەدەست دێنیت کار
    بکە لەگەڵ ئەوانەی کارەکەت بەرز دەنرخێنن،
  • 3:49 - 3:52
    پێویست ناکات کار لەگەل
    ئەو کەسانە بکەیت کە ڕێک ناکەون.
Title:
ئەو نهێنیەی کە وادەکات ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو وەکو کاسبکارێکی ئازاد
Speaker:
پاکۆ دی لیۆن
Description:

زۆرجار، کاسبکاری ئازاد لە نێوان داهێنان لە کارەکەی و پەیدا کردنی پارە یەکیان هەڵدەبژێرێت. راوێژکاری دارایی پاکۆ دی لیۆن بیرۆکە و ئامۆژگاری کرداری دەدات تا چۆن بتوانیت کەسێکی دیار بیت و شایەنی ئەو پارەیە بیت کە بەدەستی دێنیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:52

Kurdish (Central) subtitles

Revisions