چی دەبێتە هۆی وڕێنە کردن؟ - ئێلیزابێث کۆکس
-
0:07 - 0:10ئافرەتێکی بەساڵاچوو بە ناوی ڕۆزالی
لە نەخۆشخانەی چاودێری دەمایەوە -
0:10 - 0:14کاتێك لە ناکاو ژوورەکەی دەستی کرد بە ژیان
لەگەڵ سوڕانەوەی کوتاڵەکان. -
0:14 - 0:16لە ڕێگەی ئەو پەردە پڕ وردەکاریانە،
-
0:16 - 0:17دەیتوانی وێنای ئاژەڵەکان،
-
0:17 - 0:18منداڵان،
-
0:18 - 0:20و کەسایەتی بە جل و بەرگەوە بکات.
-
0:20 - 0:23ڕۆزالی قەلەق بوو،
بەهۆی خۆتێهەڵقورتانەکە نا، -
0:23 - 0:28بەڵکو چونکە ئەو دەیزانی ئەو تێبینیانە
ئەوپەڕی درێژەی وڕێنەکردنە. -
0:28 - 0:30چالاکی توانای مێشکی نایاب بوو،
-
0:30 - 0:35و ئەو هیچ دەرمانێکی بەکار نەهێنابوو
کە هۆکار بوبێت بۆ وڕێنەکردن. -
0:35 - 0:40نامۆترین، قەرەباڵغیەکی ڕاستەقینەی هەبوو لە
ڕۆڵگێڕەکانی سێرک بەخێرای دەچێتە ژوورەکە، -
0:40 - 0:42ئەو نەیدەتوانی ئەوان ببینێت:
-
0:42 - 0:44ئەو بە تەواوەتی کوێر بوو.
-
0:44 - 0:48ڕۆزالی نەخۆشییەکی گەشەکردووی هەبوو
کە ناسراو بوو بە دیاردەی چارلیس بۆنێت، -
0:48 - 0:52کە نەخۆشەکان لەم بارەدا توشی پەککەوتنی
بینایی یاخود کوێرێتی تەواوەتی دەبن -
0:52 - 0:56لەناکاو وڕێنەی هەموو دیمەنەکانی
ڕەنگی ڕۆشن دەکەن. -
0:56 - 0:58ئەو وڕێنەکردنانە لەناکاو دەردەکەون،
-
0:58 - 1:02دەکرێت تەنها چەند خولەکێک بمێنێتەوە
یاخود ساڵانێك دووبارە ببێتەوە. -
1:02 - 1:06ئێمە تاکو ئێستا بەتەواوەتی تێنەگەشتووین
کە چی دەبێتە هۆی ئەوەی بێن و بڕۆن، یان -
1:06 - 1:09بۆچی هەندێك لە نەخۆشەکان تیایاندا
ڕوودەدات لەهەندێکدا ڕوونادات. -
1:09 - 1:13ئێمە لە ڕێگەی پشکنینی چالاکی لەرەی
موگناتیسیەوە دەزانین کە ئەو وڕێنەکردنانە -
1:13 - 1:16هەمان ناوچەکانی مێشك
چالاک دەکات وەك بینایی، -
1:16 - 1:20ئەو ناوچانەی کە چالاك نین
بە وێناکردن. -
1:20 - 1:23زۆربەی وڕێنەکردنەکانی دیکە
لەگەڵییدا بۆنکردن، -
1:23 - 1:24وێناکردن،
-
1:24 - 1:25و دەنگەکان،
-
1:25 - 1:29هەروەها بەشداری لە هەمان ناوچەی مێشکدا
دەکەن وەك ئەزموونە هەستییە ڕاستەقینەکان. -
1:29 - 1:36لەبەر ئەوە، وا دادەنرێت کە توێژاڵی
مێشک ڕۆڵێك دەگێڕێت لە وڕێنەکردن. -
1:36 - 1:40ئەو چینە تەنکە لە ماددەی خۆڵەمێشی
تەواوی مێشك دادەپۆشێت، -
1:40 - 1:44لەگەڵ ناوچە جیاوازەکانی چارەسەری
زانیاریەکان لە هەریەک لە هەستەکانماندا. -
1:44 - 1:47بەڵام تەنانەت لەو کەسانەی
هەستەکانیان بەتەواوەتی تەندروستن، -
1:47 - 1:52مێشك جیهانێك دروست دەکات لەو
زانیارییە ناتەواوانەی کە ئێمە دەیزانین. -
1:52 - 1:54بۆ نموونە، چاوەکانمان کوێرە پەڵەی هەیە
-
1:54 - 1:57لەوێدا دەمارەکانی بینین
بەشێك لە تۆڕی چاو سڕدەکەن. -
1:57 - 2:01کاتێك توێژاڵی بینایی کاردانەوەی
ڕووناکی بۆ چەند وێنەیەکی یەکگرتوو دەکات، -
2:01 - 2:06ئەو کوێرە پەڵانە پڕ دەکات لە
.زانیاری لە ناوچەکانی دەورووبەر -
2:06 - 2:10جاروبار لەوانەیە تێبینی کەمو کوڕیەك بکەین،
بەڵام زۆربەی کات ئێمە درکی پێ ناکەین. -
2:10 - 2:16کاتێك توێژاڵی بینایی بێبەش دەبێت لە
زانیاریە هاتووەکانی چاو، ئەگەر کاتیش بێت، -
2:16 - 2:19مێشك بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان
بۆ دروست کردنی وێنەیەکی یەکگرتوو، -
2:19 - 2:23بەڵام سنوورەکان بۆ تواناکانی
زۆر زیاتر ڕوون دەبن. -
2:23 - 2:28وڕێنەکردنە تەواوەکان لە
دیاردەی چارلیس بۆنێت نمونەیەکە. -
2:28 - 2:31چونکە دیاردەی چارلیس بۆنێت
تەنها لەو کەسانە ڕوودەدات -
2:31 - 2:34کە بینایی ئاساییان هەبووە
و دواتر بیناییان لەدەست داوە، -
2:34 - 2:35نەک ئەوانەی کە بە
کوێری لە دایك بوون، -
2:35 - 2:38زاناکان بیر دەکەنەوە مێشك
وێنە بیرهاتووەکان بەکار دەهێنێت -
2:38 - 2:42بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمی لە
زانیارییە تازە ھاتووەکونی بینایی. -
2:42 - 2:44و هەمان شت ڕاستە بۆ هەستەکانی دیکە.
-
2:44 - 2:48ئەو کەسانەی بیستنیان لە دەست دەدەن
بە زۆری وڕێنە بە مۆسیقا و دەنگەوە دەکەن، -
2:48 - 2:53هەندێك جار دەنگەکە درێژە پێدەری تەواوی
باندێکی موزیکییە. -
2:53 - 2:56سەرەڕای لەدەست دانی هەست،
-
2:56 - 2:58دەرمانەکانی چارەسەری و ئاسوودەیی،
-
2:58 - 3:01لە بارەکانی نەخۆشی وەك
سەرئێشە و بەزۆر خەواندن، -
3:01 - 3:04و ناڕێکی لە دەرووندا
وەکو شیزۆفرێنیا، -
3:04 - 3:07نموونەی زۆربەی هۆکارە ناسراوەکانن
لە وڕێنەکردن، -
3:07 - 3:09و ئێمە هەر بەردەوامین
لە دۆزینەوەی هۆکاری نوێ. -
3:09 - 3:12هەندێك لە خراپترین وڕێنەکردنەکان
-
3:12 - 3:15ئەوانەن کە پەیوەستن بە دەرمانەوە
وەکو دەرمانەکانی وڕێنە ' LSD' و سیلۆسیبین. -
3:15 - 3:20گرنگترین کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەو
هەستە لەخۆ دەگرێت کە هەموو شتێکی وشك تەڕە -
3:20 - 3:23و ڕووکەشەکان هەناسە دەدەن.
-
3:23 - 3:27و لەکاتی وەرگرتنی دەرمانی زۆردا، جیهانی
بەرچاو دەکرێت وا بێتە بەرچاو کە دەتوێتەوە، -
3:27 - 3:28دەتوێتەوە بۆ
چەند گێژەڵۆکەیەک، -
3:28 - 3:31یاخود لە شێوەی پارچە پارچە دەتەقێتەوە.
-
3:31 - 3:36بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو دەرمانانە
کاریگەریان لەسەر توێژاڵی مێشک هەیە. -
3:36 - 3:39بەڵام کاتێك پەککەوتنی بینایی ئاساییانە
دەبێتە تاکە هۆکار بۆ وڕێنەکردنە بینایەکان، -
3:39 - 3:42و لەدەستدانی بیستن تەنها هۆکاری
وڕێنەی بیستن، ماددەکانی -
3:42 - 3:48وەك LSD کاریگەری دەکەنە سەر تێکچوونی
درکپێکردنە هەستیەکان بەرامبەر بە هەستەکان. -
3:48 - 3:53ئەوەش لەوانەیە بەهۆی خستنەکاری پێشوازی
وەرگرەکان بێت لە ناوچە مەودا فراوانەکانی -
3:53 - 3:57مێشك، کە ناوچەکانی توێکڵ دەگرێتەوە
بۆ هەموو هەستەکان. -
3:57 - 4:01هەریەك لە LSD وpsilocybin
لە مێشکدا وەك سیرۆتۆنین کار دەکەن، -
4:01 - 4:05ڕاستەوخۆ پێکەوە دەبەسترێن لە جۆرێکی
پێشوازیکەری سیرۆتۆنین بە تایبەتی. -
4:05 - 4:09کاتێك ڕۆڵی سیرۆتۆنین لە مێشکدا
ئاڵۆز و ناڕوونە، -
4:09 - 4:13بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت
لە لێکدانی زانیاریەکان -
4:13 - 4:13لە چاوەوە،
-
4:13 - 4:14لووت،
-
4:14 - 4:15گوێچکەکان،
-
4:15 - 4:17و لە هەستەوەرەکانی دیکەدا.
-
4:17 - 4:21کەواتە تاکە بیردۆز ئەوەیە کە LSD و
psilocybin هۆکاری وڕێنە کردنن -
4:21 - 4:25لەڕێی تێکدانی ئەو ئاماژەیەی
بەستراوە بە کرداری تەواو کردنی هەستی. -
4:25 - 4:28وڕێنەکردن پێکەوە بەستراوە
لەگەڵ شیزۆفرێنیا ڕەنگە -
4:28 - 4:33بەشداری بە میکانیزمی چونیەك بکات لەگەڵ
ئەوانەی بە LSD و psilocybin کاریگەرن. -
4:33 - 4:35تووشبوو بە نەخۆشی شیزۆفرێنیا
-
4:35 - 4:38زۆرجار ئاستی سیرۆتۆنینی
بەرز لە مێشکیان هەیە. -
4:38 - 4:42و دەرمانەکانی دژە نەخۆشی دەروونی
نیشانەکانی شیزۆفرێنیا کەمدەکاتەوە -
4:42 - 4:48بە وەستاندنی هەمان پێشوازیکەرەکانی
سیرۆتۆنین لە LSD و psilocybin. -
4:48 - 4:49و، لە هەندێك حاڵەتدا،
-
4:49 - 4:52ئەو دەرمانانە دەتوانن تەنانەت
وڕێنەکردنیش کەم بکەنەوە -
4:52 - 4:54.لەو نەخۆشانەی توشبوون
بە دیاردەی چارلیس بۆنێتن. -
4:54 - 4:58ئێمە هێشتا ڕێگەیەکی درێژمان ماوە
لە تێگەشتنی هەموو هۆکارە جیاوازەکان -
4:58 - 5:01و میکانیزمە پەیوەندیدارە ناوەکیەکانی
وڕێنەکردن. -
5:01 - 5:04بەڵام ئەوە ڕوونە کە
ئەزموونەکانی وڕێنە -
5:04 - 5:08بڕواپێکراوانەتر بەستراوە بە توانای زانینی
ئاسایی زیاتر لەوەی ئێمە بیرمان لێدەکردەوە. -
5:08 - 5:10و بە لێکۆڵێنەوە لە وڕێنەکردن،
-
5:10 - 5:11دەستمان کرد بە فێربوونی زیاتر
-
5:11 - 5:14دەربارەی ئەوەی چۆن مێشکمان
ئەو جیهانە ساز دەکات کە دەیبینین، -
5:14 - 5:15دەیبیستین،
-
5:15 - 5:16بۆنی دەکەین،
-
5:16 - 5:17و دەستی لێدەدەین.
-
5:17 - 5:18تاکو زیاتر فێربین،
-
5:18 - 5:22ڕەنگە ئێمە زیاتر ڕێز بگرین
لەوەی هەستی زانینی کەسی و تاکی -
5:22 - 5:26گەردوونی دوورگەی هەر کەسێك
لە ڕاستیدا چۆنە.
- Title:
- چی دەبێتە هۆی وڕێنە کردن؟ - ئێلیزابێث کۆکس
- Speaker:
- ئێلیزابێث کۆکس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە چاو لێبکە: https://ed.ted.com/lessons/what-causes-hallucinations-elizabeth-cox
نەخۆشیەك بە ناوی دیاردەی چارلیس بۆنێت دەتوانێت نەخۆشە کوێرەکان توش بکات بە وڕێنەکردنی دیمەنی ڕەنگی ڕۆشن، لێکۆڵینەوەکان لە پشکنینی چالاکی لەرەی موگناتیسی ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەو وڕێنەکردنانە هەمان ناوچەکانی مێشك چالاک دەکات وەك بینایی - ئەو ناوچانەی کە چالاك نین بە وێناکردن. وڕێنەکردنەکانی دیکە بەهەمان شێوە بەشداری لە هەمان ناوچەی مێشکدا دەکەن وەك ئەزموونە هەستیە ڕاستەقینەکان. چی ڕوو دەدات؟ ئێلیزابێث کۆکس زانستی وڕێنەکردن باس دەکات.
وانەیەك لەلایەن ئێلیزابێث کۆکس، دەرهێنراوە لەلایەن نێردۆ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:43
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for What causes hallucinations? | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for What causes hallucinations? |