Return to Video

چۆن داوای یارمەتی بکەین و یارمەتییەکە وەربگرین.

  • 0:00 - 0:06
    داواکردنی یارمەتی خراپترین شتە، وایە؟
  • 0:06 - 0:10
    بە ڕاستی تا ئێستا لە لیستی
    ئەو شتانەی کە خەڵک
  • 0:10 - 0:12
    لێیان دەترسێت بەر چاوم نەکەوتووە،
  • 0:12 - 0:14
    وەکو قسە کردن بۆ ڕای گشتی
  • 0:14 - 0:16
    و مردن،
  • 0:16 - 0:18
    بەڵام من لەوە دڵنیام کە دەبێت لە
    لیستەکەدا بێت.
  • 0:19 - 0:24
    هەرچەندە لە زۆر ڕووەوە دەردەکەوێت کە ئەمە
    گێژییە کە حاشا لە داوای یارمەتی بکەین،
  • 0:24 - 0:29
    جا ئەگەر لە کەسێکی ئازیزت،
    هاوڕێیەکت یان هاوپیشەیەکت بێت
  • 0:29 - 0:31
    یان تەنانەت لە بێگانەیەک،
  • 0:31 - 0:36
    هەندێک جار هەستی نا ئاسوودەیی و بێتاقەتیت
    پێ دەبەخشێت
  • 0:36 - 0:38
    کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت،
  • 0:38 - 0:41
    بە دڵنیاییەوە ئەمە هۆکارە کە زۆربەمان
    داوای یارمەتی ناکەین
  • 0:41 - 0:43
    لە کاتێکدا ئاساییە داوای
    یارمەتی بکەین.
  • 0:43 - 0:47
    باوکم یەکێکە لە ئەو باوکانەی
  • 0:47 - 0:52
    کە، دەتوانم سوێند بخۆم، مەلە دەکەن
    بە ناو زەلکاوێکی پڕ لە تیمساحدا
  • 0:52 - 0:56
    و داوای یارمەتی لە کەس ناکەن بۆ ئەوەی
    ڕزگاریان بێت.
  • 0:56 - 0:59
    کاتێک کە منداڵ بووم،
    پشوویەکی خێزانیمان وەرگرت.
  • 0:59 - 1:02
    لە ماڵەکەی خۆمانەوە لە باشوری جێرسییەوە
    چووین بەرەو کۆلۆنیال ویڵیامسبێرگ.
  • 1:03 - 1:06
    و بیرمە کە بە تەواوی بزر بوبووین.
  • 1:06 - 1:08
    من و دایکم لێی پاڕاینەوە
  • 1:08 - 1:13
    کە داوای یارمەتی لە کەسێک بکات بۆ ئەوەی
    ڕێگەمان پێشان بدات بۆ ڕێگەی سەرەکی،
  • 1:13 - 1:15
    و بەدڵنیاییەوە ڕەتی کردەوە،
  • 1:15 - 1:18
    لە ڕاستیدا، ئێمەی دڵنیا دەکردەوە
    کە بزر نەبووین،
  • 1:18 - 1:21
    تەنها ویستویەتی کە بزانێت ئێرە
    چییە و چۆنە.
  • 1:21 - 1:23
    (پێکەنین)
  • 1:23 - 1:25
    کەواتە ئەگەر بە نیازبین
    داوای یارمەتی بکەین،
  • 1:25 - 1:30
    کە ڕۆژانە هەموومان داوای یارمەتی دەکەین،
  • 1:30 - 1:33
    تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی ئاسودە بین
    لە کاتی داواکردنی یارمەتی
  • 1:33 - 1:35
    ئەوەیە کە بە باشی داوای بکەین،
  • 1:35 - 1:38
    ئەمەش بۆ ئەوەی هەلی بەدەست
    هێنانی بەڵێ زیاتر بێت،
  • 1:39 - 1:41
    کاتێک کە داوای یارمەتییان لێ دەکەیت.
  • 1:41 - 1:44
    و تەنها ئەوەندە نییە، ئەوان بە ڕاستی
    دڵخۆش و ئاسودە دەبن
  • 1:44 - 1:46
    بە هاوکاری کردنی تۆ،
  • 1:46 - 1:50
    چونکە بەم شێوەیە، وایان لێدێت بەردەوام
    بن لە هاوکاری کردنت لە داهاتوودا.
  • 1:51 - 1:54
    ئەو توێژینەوەی من و
    هەندێک لە هاوڕێکانم کردومانە
  • 1:54 - 1:58
    ئەمە دەردەخات کە بۆچی هەندێک جار
    خەڵک هاوکاریمان دەکەن
  • 1:58 - 1:59
    کە داوای هاوکاری دەکەین
  • 1:59 - 2:01
    و بۆچی هەندێک جار نایکەن.
  • 2:01 - 2:04
    ئێستا دەست پێ دەکەم:
  • 2:05 - 2:06
    ئەگەر پێویستت بە هاوکارییە،
  • 2:06 - 2:09
    ئەوا تۆ پێویستە داوای بکەیت.
  • 2:09 - 2:11
    بە دەنگی بەرز.
  • 2:11 - 2:12
    باشە؟
  • 2:12 - 2:15
    هەموومان، تا ڕادەیەک، دەناڵێنین بە شتێکەوە
    کە دەرونزانەکان پێێ دەڵێن
  • 2:15 - 2:17
    "خەیاڵی ڕوونێتی" --
  • 2:17 - 2:19
    بە سادەیی، کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە
  • 2:19 - 2:22
    کە بیرکردنەوەکانمان
    و هەستەکانمان و پێویستییەکانمان
  • 2:22 - 2:24
    بە تەواوی ئاشکران بۆ خەڵکانی تر،
  • 2:25 - 2:27
    ئەمە ڕاست نییە، بەڵام باوەڕمان وایە.
  • 2:27 - 2:31
    و ئێمە بە زۆری چاوەڕێی کەسێک دەکەین کە
    بێت و هەست بە پێداویستییەکانمان بکات
  • 2:31 - 2:34
    و دواتر هەر لە خۆیەوە
    یارمەتییمان پێشکەش بکات.
  • 2:34 - 2:37
    بە ڕاستی ئەمەش تێگەیشتنێکی خراپە.
  • 2:37 - 2:40
    نەک تەنها بۆ خەڵک
    قورسە کە بزانن پێویستت بە چییە،
  • 2:40 - 2:44
    تەنانەت بۆ کەسە نزیکەکانیشت
    ئەستەمە تێبگەن
  • 2:44 - 2:46
    چۆن دەتوانن پشتیوانیت بکەن.
  • 2:46 - 2:48
    لە ڕاستیدا هاوڕێکەم خویەکی هەبوو
  • 2:49 - 2:51
    کە ڕۆژانە چەند جارێک لێم بپرسێت،
  • 2:51 - 2:53
    "تۆ باشی؟ هیچت پێویست نییە؟"
  • 2:53 - 2:58
    چونکە، من زۆر خراپم لە
    داواکردنی یارمەتی لە کاتی پێویستدا.
  • 2:58 - 3:01
    ئێستا، ئەو لەوە زیاتر لەگەڵم
    ئارامە کە شایستەمە.
  • 3:01 - 3:04
    و زۆر بە تواناتر و ئازاتر،
    زۆر زیاتریش، سەبارەت بە یارمەتیدان
  • 3:04 - 3:08
    لە چاو ئەوەی کە ئێمە پێشبینی دەکەین
    کە کەسێکی وا هەبێت.
  • 3:08 - 3:11
    بۆیە ئەگەر پێویستیت بە
    یارمەتی بوو، داوای بکە.
  • 3:11 - 3:14
    و بەم بۆنەیەوە، تەنانەت کاتێک کەسێک
    پێت دەڵێت پێویستیت بە یارمەتییە،
  • 3:14 - 3:17
    چۆن دەزانن کە دەتەوێت؟
  • 3:17 - 3:21
    ئایا هەرگیز یارمەتییەکی نەخواستراوت
    پێشکەشی کەسێک کردووە،
  • 3:21 - 3:23
    کە پێویستی بە یارمەتیت نەبووە؟
  • 3:23 - 3:26
    زۆر بە خێرای دەگۆڕێن، وانییە؟
  • 3:26 - 3:29
    ڕۆژێک -- چیرۆکێکی ڕاستەقینە --
  • 3:29 - 3:31
    کچە هەرزەکارەکەم جلی خوێندنگەی دەپۆشی،
  • 3:31 - 3:34
    منیش ویستم یارمەتیەکی
    نەخواستراوی پێشکەش بکەم.
  • 3:34 - 3:35
    (پێکەنین)
  • 3:35 - 3:38
    بیرمکردەوە کە بە جلی ڕەنگ کراوە،
    زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت.
  • 3:38 - 3:42
    وای دەردەخست، کە ڕەنگە
    تۆخەکانی بەلاوە پەسەندتر بێت.
  • 3:42 - 3:45
    و بە گیانی هاوکارییەوە گوتم،
  • 3:45 - 3:47
    بیرمکردەوە لەوەیە بڕواتە نهۆمی سەرەوە
  • 3:47 - 3:50
    و جلێکی کەمتر تاریکتر بپۆشێت.
  • 3:50 - 3:52
    (پێکەنین)
  • 3:52 - 3:55
    ئەگەر نیگا توانای کوشتنی هەبا،
  • 3:55 - 3:57
    ئێستا لێرە نەدەوەستام.
  • 3:57 - 4:03
    لە ڕاستیدا، ئێمە ناتوانین سەرزەنشتی ئەو
    کەسانە بکەین کە خۆرسکانە یارمەتیمان نادەن
  • 4:03 - 4:06
    لە کاتێکدا کە ئێمە پێیان ناڵێن
    کە داواکراو چییە.
  • 4:06 - 4:08
    لە ڕاستیدا، توێژینەوەکان دەریدەخەن،
  • 4:08 - 4:12
    کە سەدا ۹۰ ی ئەو هاوکارییانەی خەڵک
    لە شوێنی کارەکەیان پێشکەشی یەکتری دەکەن
  • 4:12 - 4:16
    وەڵامێکە بۆ داواکارییەکی ئاشکرای یارمەتی.
  • 4:16 - 4:19
    کەواتە دەبێت بڵێت "پێویستیم بە یارمەتیتە"
    ڕاستە؟
  • 4:20 - 4:21
    هیچ شێوازێکیتر نییە.
  • 4:21 - 4:22
    ئێستا، بۆ ئەوەی باش بین،
  • 4:22 - 4:26
    تا دڵنیا بیتەوە کە داوای هاوکاریت کرد
    و خەڵک هاوکاریت دەکەن.
  • 4:26 - 4:29
    چەند شتێکی تر هەیە کە
    سوودبەخشە لە یادت بێت.
  • 4:29 - 4:32
    یەکەم شت: کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت،
  • 4:32 - 4:37
    زۆر زۆر وردبە دەربارەی ئەو یارمەتییەی
    کە داوای دەکەیت و بۆچی.
  • 4:38 - 4:41
    داوای ناڕوون، و نا ڕاستەوخۆ
  • 4:41 - 4:44
    لە ڕاستیدا، بۆ کەسی یارمەتیدەر
    زۆر بە سوود نییە، ڕاستە؟
  • 4:45 - 4:48
    لە ڕاستیدا، نازانین کە تۆ
    چیمان لێ داوا دەکەیت،
  • 4:48 - 4:49
    و، زۆریش گرنگە،
  • 4:49 - 4:52
    ئێمە نازانین سەرکەوتوو دەبین
    یان نا
  • 4:52 - 4:53
    لە یارمەتی دان.
  • 4:53 - 4:55
    هیچ کەسێک نایەوێت خراپ هاوکاریت بکات.
  • 4:56 - 4:58
    تۆش دەشێت وەک من ئەو داواکاریانەت بۆ بێت
  • 4:58 - 5:02
    لە کەسە نامۆ ڕووخۆشەکانی لینکدئین
  • 5:02 - 5:07
    ئەوانەی کە دەیانەوێت "چایەکت لەگەڵ
    بخۆنەوە و لەگەڵت بن"
  • 5:07 - 5:09
    یان "بۆ پرسیارکردن بێت".
  • 5:09 - 5:13
    من هەمیشە ئەم جۆرە
    داواکاریانە ڕەت دەکەمەوە.
  • 5:13 - 5:15
    ئەمە مانای ئەوە نییە کە کەسێکی باش نەبم.
  • 5:15 - 5:18
    ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە
    نازانم کە چیت دەوێت،
  • 5:18 - 5:21
    وەک جۆری ئەو یارمەتییەی
    کە خوازیاریت پێشکەشت بکەم،
  • 5:21 - 5:22
    و من ئارەزووم لێی نییە.
  • 5:22 - 5:24
    کەسیش حەز ناکات.
  • 5:24 - 5:27
    دەتوانم بۆ داواکارییەکانتان پەرۆش بم
    ئەگەر بێن و بڵێن:
  • 5:27 - 5:30
    کە ئەوان ئاوەتەخوازن چییان
    لە من دەست بکەوێت،
  • 5:30 - 5:32
    چونکە من زۆر دڵنیام شتێکی
    زۆر تایبەتیان لە خەیاڵە.
  • 5:32 - 5:34
    بۆیە بەردەوام بە و بڵێ،
  • 5:34 - 5:37
    "هیوادارم بتوانین گفتوگۆ دەربارەی
    کارکردن لە کۆمپانیاکەت بکەین،"
  • 5:37 - 5:40
    یاخود، "دەمەوێت توێژینەوەیەکی
    هاوبەش پێشکەش بکەم
  • 5:40 - 5:42
    لەو بابەتەی کە ئارەزووت لێیەتی،"
  • 5:42 - 5:46
    یاخود، دەمەوێت ئامۆژگاریم بکەیت
    چۆن پەیوەندی بە بەشی پزیشکی بکەم."
  • 5:46 - 5:49
    لە ڕووی تەکنیکیەوە، لە ئەوەیاندا
    ناتوانم یارمەتیت بدەم.
  • 5:49 - 5:50
    چونکە من پزیشک نیم،
  • 5:50 - 5:54
    بەڵام دەتوانم پێشنیاری کەسێکت بۆ بکەم
    کە دەتوانێت یارمەتیت بدات.
  • 5:54 - 5:56
    باشە، خاڵی دووەم.
  • 5:56 - 5:57
    ئەمەیان بەڕاستی گرنگە:
  • 5:58 - 6:03
    تکایە خۆت بەدوور بگرە لە پاکانە،
    داوای لێبوردن و بەرتیل.
  • 6:03 - 6:04
    زۆر زۆر گرنگە.
  • 6:04 - 6:07
    توشی هیچ کامیان بوویت؟
  • 6:07 - 6:08
    (ئحم - دەنگ باشکردن)
  • 6:09 - 6:13
    "زۆر زۆر داوای لێبوورن دەکەم
    کە دەبێت ئەو پرسیارە بکەم"
  • 6:13 - 6:17
    "رقم لەوەیە بەم شێوەیە بێزارتان بکەم."
  • 6:17 - 6:22
    ئەگەر هەر ڕێگەیەک هەبووایە بۆ ئەنجامدانی
    ئەم کارە بێ یارمەتی ئێوە، ئەوا دەمکرد."
  • 6:22 - 6:23
    (پێکەنین)
  • 6:23 - 6:26
    هەندێک کات خاڵک زۆر بە پەرۆشن تا بیسەلمێنن
  • 6:26 - 6:29
    کە داوای یارمەتی دەکەن
    لاواز و چاوبرسی نین،
  • 6:30 - 6:32
    هیچ بیر لەوە ناکەنەوە کە
    بەم ڕەفتارانە وا لە تۆ دەکەن
  • 6:32 - 6:34
    نائاسودە بیت.
  • 6:34 - 6:37
    بەم بۆنەیەوە، چۆن بتوانم ڕێگەیەکی
    قایلکەر بدۆزمەوە بۆ یارمەتیدانت،
  • 6:37 - 6:40
    ئەگەر بەڕاستی تۆ ڕقت
    لە داواکردنی یارمەتی بێت؟
  • 6:41 - 6:44
    و لە کاتێکدا بە تەواوی قبووڵکراوە
  • 6:44 - 6:48
    کە پارە ببه‌خشیت بۆ ئەوەی
    کارەکە لە جیاتی تۆ بکەن،
  • 6:48 - 6:52
    دەبێت زۆر وریا بیت کاتێک
    بابەتەکە دەگۆڕێت بۆ هاندانی
  • 6:52 - 6:54
    هاوڕێ و هاوپیشەکانت.
  • 6:54 - 6:56
    کاتێک لەگه‌ڵ کەسێکدا پەیوەندیتان هەیە،
  • 6:56 - 6:59
    یارمەتیدانی یەکتری دەبێتە
    بەشێکی گرنگ لە پەیوەندییەکە
  • 6:59 - 7:02
    بەم شێوەیە نیشانی یەکتری دەدەین
    کە گرنگین بۆ یەکتر.
  • 7:02 - 7:06
    ئەگەر هاندان و پارەدان
    تێکەڵ بە بابەتەکە بوو،
  • 7:06 - 7:09
    ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە، وەک
    پەیوەندییەک دەرناکەوێت،
  • 7:09 - 7:11
    بەڵکو مامەڵەکردنە.
  • 7:11 - 7:14
    و لە ڕاستیدا وەک
    دوورکەوتنەوە دێتە بەر چاو،
  • 7:14 - 7:18
    کە وا لە خەڵک دەکات، کەمتر یارمەتیت بدەن
  • 7:18 - 7:20
    بۆیە دیارییە خۆرسکیەکە
  • 7:20 - 7:24
    دەربڕینی سوپاس و پێزانین دوای ئەوەی
    کەسێک یارمەتیت پێشکەش دەکات --
  • 7:24 - 7:25
    شتێکی زۆر باشە.
  • 7:25 - 7:29
    پێدانی پارە بە باشترین هاوڕێت بۆ ئەوەی
    یارمەتیت بدات لە گواستنەوەی ماڵەکەت
  • 7:29 - 7:30
    باش نییە.
  • 7:31 - 7:32
    باشە، یاسای سێیەم،
  • 7:32 - 7:34
    و کە زۆر مەبەستمە:
  • 7:34 - 7:37
    تکایە داوای یارمەتی مەکەن
  • 7:37 - 7:39
    لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە.
  • 7:39 - 7:42
    بە ڕاستی ، بەڕژدی وامەکەن.
  • 7:42 - 7:44
    ئیمەیڵ و نامە گونجاو نین.
  • 7:44 - 7:47
    تێبینیم کردوە هەندێک جار چارەیتر نییە،
  • 7:47 - 7:49
    بەڵام زۆربەی جار ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە کە،
  • 7:50 - 7:52
    ئارەزوو دەکەین لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە
    داوای یارمەتی بکەین.
  • 7:53 - 7:56
    چونکە ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەرە
    کە کەمتر گەمژانە دەربکەوین.
  • 7:57 - 8:00
    دەزانی چی کەمتر گەمژانەتر لە
    ئیمەیڵ و نامە دەردەکەوێت؟
  • 8:00 - 8:02
    پێت بڵێن نەخێر.
  • 8:02 - 8:05
    و دەرکەوتووە و توێژینەوەیەک هەیە
    کە پاڵپشتی لەمە دەکات.
  • 8:05 - 8:11
    لە داواکاری ڕووبەروو ۳۰
    جار هەڵی وەرگرتنی وەڵامی "بەڵێ"زیاترە
  • 8:11 - 8:13
    بە بەراورد بە داواکاری ئیمەیڵ.
  • 8:13 - 8:17
    بۆیە کاتێک شتێک بە ڕاستی گرنگە و
    پێویستت بە یارمەتی کەسێکی تر هەیە،
  • 8:17 - 8:20
    ئەوا بۆ داواکارییەکە دیدارێک ڕێک بخە.
  • 8:20 - 8:23
    یاخود مۆبایلەکەت وەک مۆبایل بەکار بهێنە --
  • 8:23 - 8:25
    (پێکەنین)
  • 8:25 - 8:27
    بۆ داواکردنی ئەو یارمەتییەی کە پێویستتە.
  • 8:27 - 8:28
    باشە.
  • 8:29 - 8:33
    دوایین و گرنگترینییان، کە بە ڕاستی
    زۆر گرنگە،
  • 8:33 - 8:35
    و لەوەیە ئەوە بێت کە پشتگوێتان خستبێت.
  • 8:35 - 8:36
    کاتێک خەریکە داوای یارمەتی دەکەیت:
  • 8:36 - 8:39
    کاتێک داوای یارمەتی لە کەسێک
    دەکەیت و دەڵێت بەڵێ،
  • 8:39 - 8:42
    تۆش هەر بەردەوام بیت لە داواکردنی شتی تر.
  • 8:42 - 8:46
    هەڵە تێگەیشتنێکی باو هەیە
    کە پاداشتی یارمەتیدان
  • 8:46 - 8:48
    خودی یارمەتی دانەکەیە.
  • 8:48 - 8:50
    ئەمە ڕاست نییە.
  • 8:50 - 8:54
    پاداشتی یارمەتیدان ئەوەیە کە
    بزانیت یارمەتیەکەت گەیشتووە و
  • 8:54 - 8:55
    کە كاریگەری هەبووە.
  • 8:55 - 8:57
    کە سەرکەوتوو بوویت.
  • 8:57 - 9:01
    ئەگەر هیچ نەزانم دەربارەی ئەوەی
    کە یارمەتیەکەت هاوکار بووە،
  • 9:01 - 9:03
    دەبێت هەستم چۆن بێت؟
  • 9:03 - 9:06
    ئەمە ڕوویداوە، پڕۆفیسۆری
    زانکۆ بووم بۆ ماوەی چەندین ساڵ.
  • 9:06 - 9:08
    چەندین ڕاسپاردەم نووسیوە
  • 9:08 - 9:11
    بۆ خەڵک تا کاریان دەستبکەوێت
    یان لە خوێندنی باڵا بخوێنن.
  • 9:11 - 9:13
    و نزیکی سەدا ٩٥ی ئەوان،
  • 9:13 - 9:15
    نازانم چییان بەسەر هاتووە.
  • 9:15 - 9:19
    ئێستا، هەستم چۆنە دەربارەی ئەو کات
    و هەوڵانەی داومن بۆ ئەم کارە،
  • 9:19 - 9:21
    کاتێک بە ڕاستی نازانم
    ئایا یارمەتیم داویت،
  • 9:22 - 9:24
    ئایا بە ڕاستی ئەوەی دەتویست
    بە دەستت هێنا؟
  • 9:24 - 9:27
    لە ڕاستیدا، هەستی کاریگەر بوون
  • 9:27 - 9:33
    بەشێکە لەوەی کە بۆ بەشێک لە بەخشەرەکان
    زۆر باوەڕ پێکراون --
  • 9:33 - 9:35
    چونکە بەڕوونی ڕێگە خۆش
    دەکەن تا وێنای بکەیت
  • 9:35 - 9:38
    کە کاریگەری هەوڵەکانت چۆن دەبێت.
  • 9:38 - 9:40
    سەیری شتێکی وەکو (DonorChoose) بکە.
  • 9:40 - 9:44
    بڕۆ سەرهێڵ، و مامۆستایەک هەڵبژێرە
  • 9:44 - 9:46
    بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت
  • 9:46 - 9:49
    لە ڕێگەی کڕینی ئەو شتە
    تایبەتانەی کە داوایان کردووە،
  • 9:49 - 9:54
    وەک وردبین ،لاپتۆپ
    یان شوێن دانیشتنێکی گونجاو.
  • 9:54 - 9:57
    ئەم جۆرە کارانە زۆر بە
    ئاسانی وام لێ دەکەن وێنای
  • 9:57 - 9:59
    گرنگی پارە بکەیت کە چی دەکات،
  • 9:59 - 10:01
    کە ڕاستەوخۆ هەستی کاریگەربوونت پێدەبەخشێت.
  • 10:01 - 10:03
    ئەو ساتەیە کە دەمەوێت
    هاوکاری خەڵک بم.
  • 10:03 - 10:05
    بەڵام دەزانی ئەوان چیتر دەکەن؟
  • 10:05 - 10:06
    بەردەوام دەبن.
  • 10:06 - 10:10
    بەخشەرەکان لە لایه‌ن منداڵانی
    پۆلەکەوە نامەیان پێ دەگات.
  • 10:10 - 10:12
    وێنەیان بە دەست دەگات.
  • 10:12 - 10:14
    هەوڵ دەدەن پێیان بڵێن کە
    جیاوازیان درووست کردووە.
  • 10:14 - 10:17
    و ئەمە کارێکە هەموومان پێویستە
    لە ژیانی ڕۆژانمان جێبەجێی بکەین،
  • 10:17 - 10:20
    بەتایبەت ئەگەر ویستمان خەڵک
    بەردەوام یارمەتیمان بدات
  • 10:20 - 10:22
    بۆ ماوەیەکی درێژ.
  • 10:22 - 10:26
    لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوپۆلەکەت
    و پێیان بڵێ کە هاوکارییەکەت
  • 10:26 - 10:28
    جێگەی خۆی گرتووە.
  • 10:28 - 10:31
    یان کە یارمەتیدایت بۆ ئەنجامدانی ئەو
    چاوپێکەوتنەی کە هیوات بۆ دەخواست.
  • 10:31 - 10:34
    لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوکارەکەت
    کە پاڵپشتی کردیت و پێی بڵێ
  • 10:34 - 10:37
    بە ڕاستی وای کرد تۆ بتوانیت
    بە ساتە قورسەکاندا تێپەڕ ببیت.
  • 10:38 - 10:40
    کات تەرخان بکە تا بە دایەنی پشیلەکەت بڵێیت
  • 10:40 - 10:43
    کە زۆر دڵخۆشیت لەبەر چەند هۆکارێک،
  • 10:43 - 10:47
    کاتێک لە ماڵ نەبوویت،
    پشیلەکان هیچیان نەشکاند،
  • 10:47 - 10:49
    و کەوایە دەبێت کارێکی باشیان ئەنجام دابێت.
  • 10:50 - 10:52
    کورتکراوەی قسەکانم ئەوەیە:
  • 10:52 - 10:54
    دەزانم -- باوه‌ڕ بکە، دەزانم --
  • 10:54 - 10:56
    کە ئاسان نییە داوای یارمەتی بکەیت.
  • 10:57 - 10:59
    ئێمە، هەموومان کەمێک شەرم لەو کارە دەکەین
  • 10:59 - 11:01
    وا دەکات هەست بە لاوازی بکەین.
  • 11:02 - 11:06
    بەڵام ڕاستی کار و ژیانی سەردەم
  • 11:06 - 11:08
    ئەوەیە کە کەس بە تەنها
    ناتوانێت بیگوزەرێنێت.
  • 11:08 - 11:10
    بە تەنها ناتوانێت سەرکەوتووبێت.
  • 11:10 - 11:14
    زیاتر لە هەر کاتێک، ئێستا پێویستە پشت
    بە کەسانیتر ببەستین
  • 11:14 - 11:18
    لە پاڵپشتیان و هاوکارییان بۆ ئەوەی
    سەرکەوتوو بین.
  • 11:19 - 11:23
    بۆیە کاتێک پێویستت بە یارمەتییە،
    بە دەنگی بەرز داوای بکە.
  • 11:23 - 11:26
    و کە داوات کرد، بە شێوەیەک داوای بکە کە
    شانسی وەرگرتنی
  • 11:26 - 11:28
    بەڵێ زیاتر بێت.
  • 11:28 - 11:33
    و وا لە کەسەکەیتر بکە هەست بە
    لە خۆرازیبوون بکەن،
  • 11:33 - 11:34
    چونکە هەردووکتان شایەنی ئەوەن.
  • 11:35 - 11:36
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 11:36 - 11:39
    (چەپڵە ڕێزان)
Title:
چۆن داوای یارمەتی بکەین و یارمەتییەکە وەربگرین.
Speaker:
‌هێیدی گرانت
Description:

داواکردنی یارمەتی قورسە. بەڵام بۆ گوزەراندنی ژیان، پێویستە هەموو کات داوای بکەیت.
کەواتە چۆن یارمەتییەکی گونجاو داوا دەکەیت؟ لەم ئاخاوتنەدا، دەرونزانی کۆمەڵ ‌هێیدی گرانت، باسی چوار یاسای سادە دەکات بۆ داواکردنی یارمەتی و بەدەستهێنانی -- ئەم خاڵانە یارمەتیدەرەکەت زۆر خۆشحاڵتر دەکەت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:53

Kurdish (Central) subtitles

Revisions