Return to Video

چۆن ئاژەڵەکان، مێرووەکان و ڕووەکەکان پەرەئەستێنن لەناو شارەکان

  • 0:01 - 0:03
    لێرە گەورەبووم.
  • 0:03 - 0:05
    گوندێکی بچووک نزیک شاری رۆتەردام
  • 0:05 - 0:07
    لە هۆڵەندا.
  • 0:08 - 0:12
    لە جەفتاکان و هەشتاکاندا،
    کاتێک هەرزەکار بووم،
  • 0:12 - 0:13
    ئەم ناوچەیە هێشتا شوێنێکی بێدەنگ بوو.
  • 0:13 - 0:18
    پڕبوو لە کێڵگە و دەشت و
    زۆنگاو، و
  • 0:18 - 0:22
    کاتەکانم لێرە بەسەر ئەبرد،
    چێژم لێ ئەبینی،
  • 0:22 - 0:24
    وێنەی زەیتی لەمەم ئەکێشا،
  • 0:24 - 0:27
    گوڵی کێویم کۆئەکردەوە،
    سەیری باڵندەم ئەکرد، و
  • 0:27 - 0:30
    هەروەها مێرووشم کۆئەکردەوە.
  • 0:30 - 0:32
    ئەمەش یەکێک بوو لە دۆزینەوە
    بەنرخەکانی ئەو کاتەم.
  • 0:32 - 0:34
    جۆرە قالوونچەیەکی تایبەت،
  • 0:34 - 0:36
    قالوونچەیەکی سەرسوڕهێنەر
    پێی ئەوترێت قالوونچەی مێروولە.
  • 0:36 - 0:39
    ئەمەش جۆرێکە لە قالوونچە کە
    تەواوی ژیانی بەسەر ئەبات
  • 0:39 - 0:41
    لەناو هێلانەی مێرووێکا.
  • 0:41 - 0:44
    پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی ئاخاوتنی
    لەگەڵ مێروولەشدا هەبێت.
  • 0:45 - 0:47
    هەمان ئاماژەی کیمیایی بەکارئەهێنێت،
  • 0:47 - 0:50
    هەمان بۆنی مێروولەکان ئەکات،
    بۆ پەیوەندیکردن، و
  • 0:50 - 0:54
    ئێستا لێرەیا، ئەم قالوونچەیە بەم
    مێروولە کرێکارە ئەڵێت،
  • 0:54 - 0:56
    "هێی، منیش مێروولەی کرێکارم،
  • 0:56 - 0:58
    برسیمە، تکایە خواردنم بەرێ."
  • 0:58 - 0:59
    مێروولەکەش وەڵام ئەیاتەوە،
  • 0:59 - 1:02
    چونکە قالوونچەکە هەمان
    ماددەی کیمیایی بەکارئەهێنێت.
  • 1:02 - 1:04
    بەدرێژایی ئەم چەند ملیۆن ساڵە،
  • 1:04 - 1:09
    قالوونچەکە پەرەی بە ڕێگایەک یاوە
    بۆ ژیان لەناو کۆمەڵگای مێروولەیا.
  • 1:10 - 1:11
    بەدرێژایی ساڵەکان،
  • 1:11 - 1:12
    کاتێک لەناو ئەم گووندەیا ئەژیام،
  • 1:12 - 1:16
    ٢٠ هەزار قالوونچەی جیاجیام کۆکردەوە، و
  • 1:16 - 1:19
    کۆکراوەیەکی قالوونچەی
    وشککراوم بنیاتنا. و
  • 1:19 - 1:23
    ئەمەش لە قۆناغێکی زۆر زوودا
    وایلێکردم سەرنجم بۆ پەرەسەندن بچێت.
  • 1:23 - 1:29
    چۆن ئەو شێوە هەمەجۆرانە،
    چۆن ئەو فرەچەشنییە درووستبووە؟
  • 1:30 - 1:33
    بۆیە بووم بە زیندەوەرزانی پەرەسەندن،
  • 1:33 - 1:35
    وەک چارلس داروین. و
  • 1:35 - 1:39
    وەک چارلس داروینیش،
    کەوتمە دڵەڕاوکێوە
  • 1:39 - 1:43
    بەو ڕاستییەی پەرەسەندن شتێکە
    زیاتر لە ڕابردوودا ڕووی یاوە.
  • 1:43 - 1:47
    سەیری شێوەکانی ئەمڕۆ ئەکەین،
  • 1:47 - 1:50
    هەوڵ ئەیەین لەو پەرەسەندنە تێبگەین
    کە لە ڕابردوودا بووە،
  • 1:50 - 1:54
    بەڵام ڕاستییەکەی هەرگیز نابینین
    لە کاتی ئێستامانا ڕووبات.
  • 1:54 - 1:56
    ناتوانین بیبینین.
  • 1:56 - 1:58
    وەک داروین پێشتر وتوێتی،
  • 1:58 - 2:01
    "هیچ کام لەم گۆڕانکارییە خاوانە
    نابینین ڕووبات،
  • 2:01 - 2:05
    هەتا ئەوکاتەی دەستی کات
    لەدەستچوونی ساڵەکان نیشانە ئەکات."
  • 2:06 - 2:07
    یان لەوانەیە بیبینین؟
  • 2:08 - 2:10
    بەدرێژایی دەیەکانی پێشوو،
  • 2:10 - 2:14
    زیندەوەرزانەکانی بواری پەرەسەندن
    گەشتنە درک کردن بەوەی هەندێک جار،
  • 2:14 - 2:19
    پەرەسەندن زۆر خێراتر ڕووئەیات و
    ئەکرێت چاودێری بکرێت،
  • 2:19 - 2:23
    بەتایبەتی کاتێک ژینگە گۆڕانکارییەکی
    بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێت و
  • 2:23 - 2:26
    پێویستی گونجاندن زۆر گەورە ئەبێت.
  • 2:27 - 2:29
    بێگومان لەم سەردەمەیا،
  • 2:29 - 2:32
    گۆڕانکارییە ژینگەییە گەورەکان
    زۆربەی کات بەهۆی ئێمەوەیە.
  • 2:32 - 2:36
    گیا ئەکەین، ئاو ئەیەین، دەکێڵین،
    بنیات ئەنێین،
  • 2:36 - 2:39
    گازە زیانبەخشەکان دەرئەیەینە
    ناو بارگەی هەواوە
  • 2:39 - 2:41
    کە کەشوهەوا ئەگۆڕێت.
  • 2:41 - 2:43
    ڕووەک و گیانداری نامۆ بە شوێنێک
  • 2:43 - 2:45
    ئەخەینە شوێنێک کە پێشتر لێی نەژیاوە، و
  • 2:45 - 2:51
    ماسی ڕاو ئەکەین و درەخت ئەبڕینەوە و
    هەوڵ بۆ خواردن و پێویستییەکانی ترمان ئەیەین.
  • 2:52 - 2:58
    هەموو ئەم گۆڕانکارییە ژینگەییانەش
    لە ناوەڕاستی شارەکان ئەگەنە لووتکە.
  • 2:59 - 3:03
    شارەکان لە ژینگەی تەواو نوێ
    کە درووستمان کردووە. و
  • 3:03 - 3:07
    دای ئەپۆشین بە خشت و کۆنکرێت و
    شووشە و پۆڵا،
  • 3:07 - 3:09
    کە ڕووەکانی بە قورسی ئەبڕدرێن و
  • 3:09 - 3:12
    ڕووەکەکان زۆر بە ئەستەم
    جێگەی ڕەگەکانی خۆیانی تیا ئەکەنەوە.
  • 3:13 - 3:16
    هەروەها لە شارەکاندا، زۆرترین چڕی
  • 3:16 - 3:18
    پیسبوونی کیمیایی،
  • 3:18 - 3:21
    ڕووناکی دەستکرد و ژاوەژاو ئەدۆزینەوە.
  • 3:21 - 3:24
    تێکەڵەیەکی شێتانەی
    ڕووەکەکان و گیاندارەکانی
  • 3:24 - 3:27
    سەرانسەری جیهان ئەدۆزینەوە
    کە لە شارەکەیا ئەژین،
  • 3:27 - 3:29
    چونکە ڕایانکردووە لە
    کێڵگەکان و
  • 3:29 - 3:31
    حەوزەکان و بازرگانی گیاندارە ماڵییەکان.
  • 3:32 - 3:35
    جۆرە بوونەوەرەکانیش چی ئەکەن
  • 3:35 - 3:39
    کاتێک لە ژینگەیەکی تەواو
    گۆڕدراودا ئەژین؟
  • 3:40 - 3:44
    بەداخەوە زۆرێک، لەناو ئەچن.
  • 3:44 - 3:46
    بەڵام ئەوانەی لەناو ناچن،
  • 3:47 - 3:49
    بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر
    خۆیان ئەگونجێنن.
  • 3:50 - 3:53
    زیندەوەرزانەکانی ئێستا
    خەریکە درک بەوە ئەکەن
  • 3:53 - 3:57
    کە شارەکان مەنجەڵی بووخاری
    پەرەسەندنی ئەم سەردەمەن.
  • 3:57 - 4:00
    ئەمانە شوێنەکانن کە
    ئاژەڵ و ڕووەکە کێوییەکان
  • 4:00 - 4:03
    زۆر بەخێرایی بەدیار چاومانەوە پەرە ئەستێنن
  • 4:03 - 4:07
    بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ،
    ئەم هەلومەرجە نوێیانە.
  • 4:07 - 4:10
    هەر وەک چۆن قالونچەی مێروولە
    ملیۆنەها ساڵ لەمەوبەر کردوێتی،
  • 4:10 - 4:13
    کاتێک چۆتە ناو شارە مێروولەییەکەوە.
  • 4:13 - 4:18
    ئێستا ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان ئەبینین
    کە هاتوونەتە ناو شارەکانی مرۆڤەوە و
  • 4:18 - 4:20
    خۆیان لەگەڵ شارەکانمان ئەگونجێنن.
  • 4:20 - 4:22
    بە کردنی ئەوەش،
  • 4:22 - 4:23
    خەریکە درک بەوە ئەکەین
  • 4:23 - 4:27
    کە پەرەسەندن لە ڕاستیدا
    ئەکرێت خێرا بەرەوپێش بچێت.
  • 4:27 - 4:30
    هەمووکات پێویستی بە ماوەیەکی زۆر نابێت؛
  • 4:30 - 4:33
    دەکرێت بەدیار چاوی خۆمانەوە ڕووبات.
  • 4:34 - 4:37
    ئەمە، بۆ نموونە، مشکی پێ سپییە.
  • 4:37 - 4:41
    ئەمە شیردەرێکە کە بنەچەکەی
    ناوچەکانی چواردەوری نیو یۆرکە، و
  • 4:41 - 4:44
    زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
    پێش بنیاتنانی شار،
  • 4:44 - 4:46
    ئەم مشکە لە هەموو شوێنێک ژیاوە.
  • 4:46 - 4:50
    بەڵام ئەم ماوەیە، لە دوورگەیەکی
    سەوزی بچووک گیریان خواردووە،
  • 4:50 - 4:56
    پارکەکانی شار، چواردەور گیراو بە دەریایەک
    لە تەلار و شەقامەکان.
  • 4:57 - 5:02
    کەمێک لە باڵندە فنسەکەی دورگەی گالاپاگۆسی
    داروین ئەچێت بەڵام بۆ ئەم سەردەمە.
  • 5:04 - 5:06
    وەک فنسەکانی داروینیش،
  • 5:06 - 5:10
    مشکەکانی هەر پارکێک بەجیا
    دەستیانکردووە بە پەرەسەندن،
  • 5:10 - 5:13
    جیاوازییان بۆ درووستبووە
    لەگەڵ یەکتری.
  • 5:13 - 5:16
    ئەمەش هاوپیشەکەمە
    جەسون مونشی-ساوس،
  • 5:16 - 5:17
    لە زانکۆی فۆردهامەوە،
  • 5:17 - 5:19
    کە لێکۆڵینەوە لەم پرۆسەیە ئەکات.
  • 5:19 - 5:23
    توێژینەوە لەسەر دی ئێن ئەی
    مشکە قاچ سپییەکانی
  • 5:23 - 5:25
    پارکەکانی نیو یۆرک ئەکات، و
  • 5:25 - 5:29
    هەوڵئەیات تێبگات لەوەی چۆن
    خەریکە دەستئەکەن بە پەرەسەندن
  • 5:29 - 5:31
    لەو کۆمەڵە پارکەیا. و
  • 5:31 - 5:34
    جۆرێک لە شوێن پەنجەی
    دی ئێن ئەی بەکارئەهێنێت، و ئەڵێت،
  • 5:34 - 5:36
    "ئەگەر کەسێک مشکێکم باتێ،
  • 5:36 - 5:38
    پێمنەڵێت کە هی کوێیە،
  • 5:38 - 5:39
    تەنیا بە سەیرکردنی دی ئێن ئەیەکەی،
  • 5:39 - 5:42
    ئەتوانم بڵێم لە کام
    پارکەوە هاتووە."
  • 5:42 - 5:45
    هێندە جیاوازی درووست بووە لە نێوانیاندا.
  • 5:45 - 5:49
    جەیسنیش بۆی دەرکەوتووە کە ئەو گۆڕانکارییانە،
  • 5:49 - 5:50
    ئەم گۆڕانکاری پەرەسەندنانە،
  • 5:51 - 5:53
    هەڕەمەکی نین، واتای شتێک ئەیەن.
  • 5:53 - 5:56
    بۆ نموونە، پارکی ناوەند،
  • 5:57 - 5:59
    ئەبینین مشکەکان پەرەیان
    بە جۆرە جینێک یاوە
  • 5:59 - 6:02
    یارمەتیان ئەیات خواردنی
    زۆر چەور هەرس بکەن.
  • 6:03 - 6:05
    خواردنی مرۆڤ.
  • 6:05 - 6:08
    هەموو ساڵێک بیست و پێنج ملیۆن
    کەس سەردانی پارکی ناوەند ئەکەن.
  • 6:08 - 6:11
    زۆرترین سەردانکەری هەیە لەناو
    پارکەکانی باکوری ئەمریکا. و
  • 6:11 - 6:13
    ئەو خەڵکەش دوای خۆیان
    خواردنی سووک و
  • 6:13 - 6:16
    عەلی بابا و خواردنی خێراش بەجێئەهێڵن، و
  • 6:16 - 6:18
    مشکەکانیش دەستیانکردووە بە
    خواردنی ئەوانە، و
  • 6:18 - 6:21
    خواردنێکی تەواو جیاوازە
    لەوەی ڕاهاتبوون لەسەری، و
  • 6:21 - 6:22
    بە تێپەڕبوونی ساڵەکان،
  • 6:22 - 6:26
    پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن
    لەگەڵ ئەم خواردنە چەورەی مرۆڤەکان.
  • 6:27 - 6:29
    ئەمەش گیاندارێکی فێڵبازی تری شارەکانە.
  • 6:29 - 6:32
    لولوپێچی ناو باخی ئەوروپی.
  • 6:32 - 6:33
    لولوپێچێکی بڵاوە،
  • 6:33 - 6:37
    بە ڕەنگی هەمەجۆر هەیە،
  • 6:37 - 6:40
    لە زەردی کاڵەوە هەتا قاوەیی تۆخ.
  • 6:41 - 6:43
    ئەم ڕەنگانەش بە تەواوەتی
    دیاریکراون
  • 6:43 - 6:45
    بە دی ئێن ئەی لولوپێچەکە.
  • 6:46 - 6:50
    ئەو ڕەنگانەش ئەبنە هۆی دیاریکردنی
    مامەڵەکردنی لولوپێچەکەی
  • 6:50 - 6:52
    ناو قاوغەکە بۆ ئەو گەرمایە.
  • 6:53 - 6:56
    بۆ نموونە، لولوپێچێک
    کە لەبەر خۆرایە،
  • 6:56 - 6:57
    لەبەر خۆرهەتاوا،
  • 6:57 - 6:59
    قاوغێکی زەردی کاڵی هەیە،
  • 6:59 - 7:05
    هێندەی ئەو لولوپێچە گەرم نابێت کە
    لەناو قاوغێکی قاوەیی تۆخایە.
  • 7:05 - 7:09
    هەر وەک چۆن کاتێک لەناو ئوتومبێلێکی
    سپیدا ئەبیت، کەمتر گەرم ئەبێت
  • 7:09 - 7:12
    وەک لەوکاتەی لەناو ئوتومبێلێکی ڕەشا ئەبیت.
  • 7:12 - 7:15
    دیاردەیەک هەیە پێی ئەوترێت
    دوورگەکانی گەرمی شارەکان،
  • 7:15 - 7:18
    واتا لە ناوەڕاستی
    شارێکی گەورەیا،
  • 7:18 - 7:21
    پلەی گەرمی دەکرێت چەند
    پلەیەک گەرمتر بێت
  • 7:21 - 7:22
    لە دەرەوەی شارە گەورەکە.
  • 7:22 - 7:24
    ئەوەش پەیوەندی هەیە بەو ڕاستییەی
  • 7:24 - 7:27
    چڕی چەندین ملیۆن کەست هەیە، و
  • 7:27 - 7:29
    لەگەڵ هەموو چالاکییەکانیان و
    ئامێرەکانی بەکاریئەهێنن،
  • 7:29 - 7:30
    گەرمی درووست ئەکەن.
  • 7:30 - 7:34
    هەروەها، تەلارە بەرزەکان ڕێگا
    لە با ئەگرن، و
  • 7:34 - 7:38
    هەروەها پۆڵا و خشت و
    کۆنکرێت گەرمی خۆر هەڵئەمژن و
  • 7:38 - 7:40
    بە شەو گەرمییەکە ئەیەنەوە.
  • 7:40 - 7:43
    بۆیە ئەم بڵقی هەوا گەرمەت ئەبێت
    لە ناوەڕاستی شارێکی گەورەیا، و
  • 7:43 - 7:47
    خۆم و خوێندکارەکانمان بیرمان کردەوە
    کە ئەم لولوپێچی باخانە،
  • 7:47 - 7:50
    بە قاوغە هەمەجۆرەکانیانەوە،
  • 7:50 - 7:54
    خۆیان ئەگونجێنن لەگەڵ گەرمی ناو شار.
  • 7:54 - 7:56
    لەوانەیە لە ناوەڕاستی شارەکە،
  • 7:56 - 7:59
    ببینین ڕەنگی قاوغەکە پەرە ئەستێنێت
  • 7:59 - 8:02
    بە ئاراستەی کەمکردنەوەی زیاد
    گەرمبوونی لولوپێچەکان.
  • 8:02 - 8:06
    بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەمەش، دەستمان کرد
    بە پرۆژەیەکی زانستی بە بەشداری دانیشتووان.
  • 8:06 - 8:09
    ئەپێکی مۆبایلی بێبەرامبەرمان درووستکرد،
  • 8:09 - 8:11
    کە ڕێگەی ئەیا بە خەڵک
    لە هەموو هۆڵەندایا
  • 8:11 - 8:14
    وێنەی لولوپێچەکان بگرن لە
    باخەکانیان، لەسەر شەقامەکانیان،
  • 8:14 - 8:16
    هەروەها قەراغ شارەکانیان، و
  • 8:16 - 8:19
    بیخەنە ناو پێگەی ئینتەرنێتی
    زانستی دانیشتووان.
  • 8:19 - 8:22
    بەدرێژایی ساڵێکیش، ١٠ هەزار ڕەسمی
  • 8:22 - 8:25
    لولوپێچەکانمان پێگەشت کە
    وێنەیان گیرابوو لە هۆڵەندا، و
  • 8:25 - 8:28
    کاتێک دەستمانکرد بە شیکردنەوەی ئەنجامەکان،
  • 8:28 - 8:31
    بۆمان دەرکەوت کە بێگومان،
    گومانەکانمان لەجێی خۆی بووە.
  • 8:31 - 8:34
    لە ناوەڕاستی ناوچەقی گەرمی شارەکان،
  • 8:34 - 8:40
    بۆمان دەرکەوت لولوپێچەکان پەرەیان بە
    قاوغی زەرد و کاڵتر یاوە.
  • 8:42 - 8:45
    ئێستا لولوپێچی شار و مشکی مانهاتن
  • 8:45 - 8:51
    تەنیا دوو نموونەن بۆ لیستێکی زۆری
    گیاندارەکان و ڕووەکەکانی
  • 8:51 - 8:54
    پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن
    لەگەڵ ئەم ژینگە نوێیە،
  • 8:54 - 8:57
    ئەم ژینگەی شارەی درووستمان کردووە. و
  • 8:58 - 9:01
    لە کتێبێکا کە نوسیومە
    لەسەر ئەم بابەتە،
  • 9:01 - 9:02
    بابەتی پەرەسەندنی ناو شارەکان،
  • 9:02 - 9:04
    چەندین نموونەی ترم یاوە.
  • 9:04 - 9:06
    بۆ نموونە، ڕووەکەکان
    پەرەیان بە تۆوێک یاوە
  • 9:06 - 9:10
    کە باشتر ئەڕوێن لەسەر شۆستەکان.
  • 9:10 - 9:13
    کوولەکانی پەرەیان بە گۆرانییەک یاوە
  • 9:13 - 9:17
    کە زیکەی بەرزتر ئەبێت کاتێک نزیک ئەبێت
    لە ژاوە ژاوی ناو شارەکانەوە.
  • 9:18 - 9:23
    مێشوولەکانی پەرەیان سەندووە بۆ خواردن
    لەسەر خوێنی مرۆڤەکانی
  • 9:23 - 9:25
    بەناو وێستگەکانی میترۆیا هاتوچۆ ئەکەن.
  • 9:25 - 9:28
    تەنانەت کۆترە باوەکەی شاریش
  • 9:28 - 9:31
    پەرەیان بە ڕێگایەک یاوە
    بۆ پاککردنەوەی خۆیان
  • 9:31 - 9:35
    لە ژینگەپیسبوونی کانزا قورسەکان
    بەوەی بیخەنە ناو پەڕەکانیان.
  • 9:36 - 9:38
    زیندەوەرزانەکانی وەک خۆم،
    لە سەرانسەری جیهاندا،
  • 9:38 - 9:41
    هەتا دێت زیاتر سەرنجیان ئەچێت
    بەلای ئەم پرۆسە سەرسوڕهێنەرانەی
  • 9:41 - 9:42
    پەرەسەندنی ناو شارەکان.
  • 9:42 - 9:46
    درک بەوە ئەکەین کە بەڕاستی
    لە ڕووداوێکی تایبەتداین
  • 9:46 - 9:48
    لە مێژووی ژیان لەسەر زەوی.
  • 9:48 - 9:51
    سیستمێکی ژینگەیی تەواو نوێ
  • 9:51 - 9:56
    کە پەرە ئەستێنێت و خۆی ئەگونجێنێت
    لەگەڵ ژینگەکانی درووستمان کردووە.
  • 9:57 - 9:59
    تەنیا لەڕووی ئەکادیمیشەوە نا --
  • 9:59 - 10:03
    خەریکین بە خستنە کاری ئەو
    ملیۆنەها دەست و
  • 10:03 - 10:05
    گوێ و چاوانەی
    لەناو شارەکانان.
  • 10:05 - 10:08
    دانیشتووانە زاناکان، منداڵە خوێندکارەکان --
  • 10:08 - 10:09
    پێکەوە لەگەڵ ئەوان،
  • 10:09 - 10:12
    تۆڕێکی چاودێری جیهانی بنیات ئەنێین
  • 10:12 - 10:17
    کە یارمەتیمان ئەیات سەیری ڕوودانی
    ئەم پرۆسەی گەشەسەندنی ناو شارە بکەین
  • 10:17 - 10:18
    لە کاتی ڕوودانیا.
  • 10:19 - 10:23
    لە هەمان کاتیشدا،
    ئەمە ڕوونیشی ئەکاتەوە بۆ خەڵک
  • 10:23 - 10:26
    کە پەرەسەندن تەنیا بابەتێکی
    ناو کتێبەکان نییە
  • 10:26 - 10:28
    پێویست بکات بچیت بۆ
    گالاپاگۆس بۆ خوێندنی،
  • 10:28 - 10:33
    یان پێویست بکات بەوەی زانای پاشماوە
    بەردینەکان بیت بۆ تێگەشتن لێی.
  • 10:33 - 10:36
    پرۆسەیەکی بایۆلۆجی زۆر ئاساییە
  • 10:36 - 10:40
    کە هەمووکات ڕووئەیات،
    لە هەموو شوێنێک.
  • 10:40 - 10:42
    لە حەوشەی پشتەوەتان،
    لە شەقامەکەی لێی ئەژین،
  • 10:42 - 10:44
    ڕێک لە دەرەوەی ئەم شانۆیە.
  • 10:45 - 10:49
    بەڵام بێگومان، دیوێکی تریش هەیە
    بۆ ئەم گڕووتینەم.
  • 10:49 - 10:51
    کاتێک ئەگەڕێمەوە بۆ گوندەکەی
    کە لێی گەورە بووم،
  • 10:52 - 10:57
    چیتر ئەو کێڵگە و زەلکاوانە نابینم
    کە بە گەنجی ئەمبینی.
  • 10:57 - 10:58
    گوندەکەم نووقم بۆتە ناو
  • 10:58 - 11:01
    گەشەکردنی شاری رۆتەردامەوە، و
  • 11:01 - 11:04
    لەجیاتی ئەوە، مۆڵی بازاڕکردن ئەبینم، و
  • 11:04 - 11:07
    شەقام و گەڕەکەکان ئەبینم.
  • 11:07 - 11:10
    زۆرێک لە ئاژەڵ و ڕووەکەکانی
    ڕاهاتبووم لەسەر بینینیان
  • 11:10 - 11:14
    دیارنەماون،
    لەوانەیە بە قالونچەی مێروولەکەشەوە.
  • 11:15 - 11:19
    بەڵام ئاسوودەییش ئەبینم لەو ڕاستیەی
    منداڵەکان گەورە ئەبن
  • 11:19 - 11:21
    لە شوێنی ئەو گوندە
  • 11:21 - 11:24
    لەوانەیە چیتر ئەزموونی
    ئەو سرووشتە کۆنە نەکەن
  • 11:24 - 11:26
    کە من تیایدا گەورە بووم،
  • 11:26 - 11:28
    بەڵام جۆرێکی نوێی سرووشت
    چواردەوریان ئەگرێت،
  • 11:28 - 11:30
    جۆرێکی نوێی ژینگە،
  • 11:30 - 11:34
    کە لەوانەیە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش بێت
    وەک ژینگە کۆنەکان بۆ من.
  • 11:34 - 11:38
    لە گالاپاگۆسی سەردەمی نوێیا ئەژین. و
  • 11:38 - 11:41
    بە پێکەوەکارکردنیش لەگەڵ دانیشتووانە زاناکان و
  • 11:41 - 11:45
    لەگەڵ زیندەوەرزانەکانی بواری
    پەرەسەندنی وەک من،
  • 11:45 - 11:48
    لەوانەیە ببن بە داروینەکانی
    سەدەی ٢١،
  • 11:48 - 11:51
    بە توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی
    ناو شارەکان.
  • 11:51 - 11:52
    زۆر سوپاس.
  • 11:52 - 11:55
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن ئاژەڵەکان، مێرووەکان و ڕووەکەکان پەرەئەستێنن لەناو شارەکان
Speaker:
مێنۆ شیلسویزین
Description:

لە شارەکان، پەرەسەندن بەردەوام ڕووئەیاتن کاتێک ڕووەک، و ئاژەڵ و مێرووەکان خۆیان ئەگونجێنن لەگەڵ ژینگەکانی مرۆڤ درووستی کردووە. زیندەوەرزانی بواری پەرەسەندن مینۆ شیلسویزین باسی چەند شتێکی نامۆ ئەکات وەک مشکەکانی حەزیان لە خواردنی خێرایە و لولوپێچەکانی خۆیان فێنک ئەکەنەوە بۆ نیشاندانی بوونەوەرە سەرسوڕهێنەرەکانی ژیانی کێوی شارەکانیان گۆڕیوە -- و ڕوونی ئەکاتەوە کە چۆن ئەتوانیت چاودێری ئەم دیاردەیە بکەیت لە ژیانی ڕاستیدا، ئەویش بەهۆی تۆڕێکی جیهانی دانیشتووانە زانا ئاساکان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:07

Kurdish subtitles

Revisions