چۆن ئاژەڵەکان، مێرووەکان و ڕووەکەکان پەرەئەستێنن لەناو شارەکان
-
0:01 - 0:03لێرە گەورەبووم.
-
0:03 - 0:05گوندێکی بچووک نزیک شاری رۆتەردام
-
0:05 - 0:07لە هۆڵەندا.
-
0:08 - 0:12لە جەفتاکان و هەشتاکاندا،
کاتێک هەرزەکار بووم، -
0:12 - 0:13ئەم ناوچەیە هێشتا شوێنێکی بێدەنگ بوو.
-
0:13 - 0:18پڕبوو لە کێڵگە و دەشت و
زۆنگاو، و -
0:18 - 0:22کاتەکانم لێرە بەسەر ئەبرد،
چێژم لێ ئەبینی، -
0:22 - 0:24وێنەی زەیتی لەمەم ئەکێشا،
-
0:24 - 0:27گوڵی کێویم کۆئەکردەوە،
سەیری باڵندەم ئەکرد، و -
0:27 - 0:30هەروەها مێرووشم کۆئەکردەوە.
-
0:30 - 0:32ئەمەش یەکێک بوو لە دۆزینەوە
بەنرخەکانی ئەو کاتەم. -
0:32 - 0:34جۆرە قالوونچەیەکی تایبەت،
-
0:34 - 0:36قالوونچەیەکی سەرسوڕهێنەر
پێی ئەوترێت قالوونچەی مێروولە. -
0:36 - 0:39ئەمەش جۆرێکە لە قالوونچە کە
تەواوی ژیانی بەسەر ئەبات -
0:39 - 0:41لەناو هێلانەی مێرووێکا.
-
0:41 - 0:44پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی ئاخاوتنی
لەگەڵ مێروولەشدا هەبێت. -
0:45 - 0:47هەمان ئاماژەی کیمیایی بەکارئەهێنێت،
-
0:47 - 0:50هەمان بۆنی مێروولەکان ئەکات،
بۆ پەیوەندیکردن، و -
0:50 - 0:54ئێستا لێرەیا، ئەم قالوونچەیە بەم
مێروولە کرێکارە ئەڵێت، -
0:54 - 0:56"هێی، منیش مێروولەی کرێکارم،
-
0:56 - 0:58برسیمە، تکایە خواردنم بەرێ."
-
0:58 - 0:59مێروولەکەش وەڵام ئەیاتەوە،
-
0:59 - 1:02چونکە قالوونچەکە هەمان
ماددەی کیمیایی بەکارئەهێنێت. -
1:02 - 1:04بەدرێژایی ئەم چەند ملیۆن ساڵە،
-
1:04 - 1:09قالوونچەکە پەرەی بە ڕێگایەک یاوە
بۆ ژیان لەناو کۆمەڵگای مێروولەیا. -
1:10 - 1:11بەدرێژایی ساڵەکان،
-
1:11 - 1:12کاتێک لەناو ئەم گووندەیا ئەژیام،
-
1:12 - 1:16٢٠ هەزار قالوونچەی جیاجیام کۆکردەوە، و
-
1:16 - 1:19کۆکراوەیەکی قالوونچەی
وشککراوم بنیاتنا. و -
1:19 - 1:23ئەمەش لە قۆناغێکی زۆر زوودا
وایلێکردم سەرنجم بۆ پەرەسەندن بچێت. -
1:23 - 1:29چۆن ئەو شێوە هەمەجۆرانە،
چۆن ئەو فرەچەشنییە درووستبووە؟ -
1:30 - 1:33بۆیە بووم بە زیندەوەرزانی پەرەسەندن،
-
1:33 - 1:35وەک چارلس داروین. و
-
1:35 - 1:39وەک چارلس داروینیش،
کەوتمە دڵەڕاوکێوە -
1:39 - 1:43بەو ڕاستییەی پەرەسەندن شتێکە
زیاتر لە ڕابردوودا ڕووی یاوە. -
1:43 - 1:47سەیری شێوەکانی ئەمڕۆ ئەکەین،
-
1:47 - 1:50هەوڵ ئەیەین لەو پەرەسەندنە تێبگەین
کە لە ڕابردوودا بووە، -
1:50 - 1:54بەڵام ڕاستییەکەی هەرگیز نابینین
لە کاتی ئێستامانا ڕووبات. -
1:54 - 1:56ناتوانین بیبینین.
-
1:56 - 1:58وەک داروین پێشتر وتوێتی،
-
1:58 - 2:01"هیچ کام لەم گۆڕانکارییە خاوانە
نابینین ڕووبات، -
2:01 - 2:05هەتا ئەوکاتەی دەستی کات
لەدەستچوونی ساڵەکان نیشانە ئەکات." -
2:06 - 2:07یان لەوانەیە بیبینین؟
-
2:08 - 2:10بەدرێژایی دەیەکانی پێشوو،
-
2:10 - 2:14زیندەوەرزانەکانی بواری پەرەسەندن
گەشتنە درک کردن بەوەی هەندێک جار، -
2:14 - 2:19پەرەسەندن زۆر خێراتر ڕووئەیات و
ئەکرێت چاودێری بکرێت، -
2:19 - 2:23بەتایبەتی کاتێک ژینگە گۆڕانکارییەکی
بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێت و -
2:23 - 2:26پێویستی گونجاندن زۆر گەورە ئەبێت.
-
2:27 - 2:29بێگومان لەم سەردەمەیا،
-
2:29 - 2:32گۆڕانکارییە ژینگەییە گەورەکان
زۆربەی کات بەهۆی ئێمەوەیە. -
2:32 - 2:36گیا ئەکەین، ئاو ئەیەین، دەکێڵین،
بنیات ئەنێین، -
2:36 - 2:39گازە زیانبەخشەکان دەرئەیەینە
ناو بارگەی هەواوە -
2:39 - 2:41کە کەشوهەوا ئەگۆڕێت.
-
2:41 - 2:43ڕووەک و گیانداری نامۆ بە شوێنێک
-
2:43 - 2:45ئەخەینە شوێنێک کە پێشتر لێی نەژیاوە، و
-
2:45 - 2:51ماسی ڕاو ئەکەین و درەخت ئەبڕینەوە و
هەوڵ بۆ خواردن و پێویستییەکانی ترمان ئەیەین. -
2:52 - 2:58هەموو ئەم گۆڕانکارییە ژینگەییانەش
لە ناوەڕاستی شارەکان ئەگەنە لووتکە. -
2:59 - 3:03شارەکان لە ژینگەی تەواو نوێ
کە درووستمان کردووە. و -
3:03 - 3:07دای ئەپۆشین بە خشت و کۆنکرێت و
شووشە و پۆڵا، -
3:07 - 3:09کە ڕووەکانی بە قورسی ئەبڕدرێن و
-
3:09 - 3:12ڕووەکەکان زۆر بە ئەستەم
جێگەی ڕەگەکانی خۆیانی تیا ئەکەنەوە. -
3:13 - 3:16هەروەها لە شارەکاندا، زۆرترین چڕی
-
3:16 - 3:18پیسبوونی کیمیایی،
-
3:18 - 3:21ڕووناکی دەستکرد و ژاوەژاو ئەدۆزینەوە.
-
3:21 - 3:24تێکەڵەیەکی شێتانەی
ڕووەکەکان و گیاندارەکانی -
3:24 - 3:27سەرانسەری جیهان ئەدۆزینەوە
کە لە شارەکەیا ئەژین، -
3:27 - 3:29چونکە ڕایانکردووە لە
کێڵگەکان و -
3:29 - 3:31حەوزەکان و بازرگانی گیاندارە ماڵییەکان.
-
3:32 - 3:35جۆرە بوونەوەرەکانیش چی ئەکەن
-
3:35 - 3:39کاتێک لە ژینگەیەکی تەواو
گۆڕدراودا ئەژین؟ -
3:40 - 3:44بەداخەوە زۆرێک، لەناو ئەچن.
-
3:44 - 3:46بەڵام ئەوانەی لەناو ناچن،
-
3:47 - 3:49بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر
خۆیان ئەگونجێنن. -
3:50 - 3:53زیندەوەرزانەکانی ئێستا
خەریکە درک بەوە ئەکەن -
3:53 - 3:57کە شارەکان مەنجەڵی بووخاری
پەرەسەندنی ئەم سەردەمەن. -
3:57 - 4:00ئەمانە شوێنەکانن کە
ئاژەڵ و ڕووەکە کێوییەکان -
4:00 - 4:03زۆر بەخێرایی بەدیار چاومانەوە پەرە ئەستێنن
-
4:03 - 4:07بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ،
ئەم هەلومەرجە نوێیانە. -
4:07 - 4:10هەر وەک چۆن قالونچەی مێروولە
ملیۆنەها ساڵ لەمەوبەر کردوێتی، -
4:10 - 4:13کاتێک چۆتە ناو شارە مێروولەییەکەوە.
-
4:13 - 4:18ئێستا ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان ئەبینین
کە هاتوونەتە ناو شارەکانی مرۆڤەوە و -
4:18 - 4:20خۆیان لەگەڵ شارەکانمان ئەگونجێنن.
-
4:20 - 4:22بە کردنی ئەوەش،
-
4:22 - 4:23خەریکە درک بەوە ئەکەین
-
4:23 - 4:27کە پەرەسەندن لە ڕاستیدا
ئەکرێت خێرا بەرەوپێش بچێت. -
4:27 - 4:30هەمووکات پێویستی بە ماوەیەکی زۆر نابێت؛
-
4:30 - 4:33دەکرێت بەدیار چاوی خۆمانەوە ڕووبات.
-
4:34 - 4:37ئەمە، بۆ نموونە، مشکی پێ سپییە.
-
4:37 - 4:41ئەمە شیردەرێکە کە بنەچەکەی
ناوچەکانی چواردەوری نیو یۆرکە، و -
4:41 - 4:44زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
پێش بنیاتنانی شار، -
4:44 - 4:46ئەم مشکە لە هەموو شوێنێک ژیاوە.
-
4:46 - 4:50بەڵام ئەم ماوەیە، لە دوورگەیەکی
سەوزی بچووک گیریان خواردووە، -
4:50 - 4:56پارکەکانی شار، چواردەور گیراو بە دەریایەک
لە تەلار و شەقامەکان. -
4:57 - 5:02کەمێک لە باڵندە فنسەکەی دورگەی گالاپاگۆسی
داروین ئەچێت بەڵام بۆ ئەم سەردەمە. -
5:04 - 5:06وەک فنسەکانی داروینیش،
-
5:06 - 5:10مشکەکانی هەر پارکێک بەجیا
دەستیانکردووە بە پەرەسەندن، -
5:10 - 5:13جیاوازییان بۆ درووستبووە
لەگەڵ یەکتری. -
5:13 - 5:16ئەمەش هاوپیشەکەمە
جەسون مونشی-ساوس، -
5:16 - 5:17لە زانکۆی فۆردهامەوە،
-
5:17 - 5:19کە لێکۆڵینەوە لەم پرۆسەیە ئەکات.
-
5:19 - 5:23توێژینەوە لەسەر دی ئێن ئەی
مشکە قاچ سپییەکانی -
5:23 - 5:25پارکەکانی نیو یۆرک ئەکات، و
-
5:25 - 5:29هەوڵئەیات تێبگات لەوەی چۆن
خەریکە دەستئەکەن بە پەرەسەندن -
5:29 - 5:31لەو کۆمەڵە پارکەیا. و
-
5:31 - 5:34جۆرێک لە شوێن پەنجەی
دی ئێن ئەی بەکارئەهێنێت، و ئەڵێت، -
5:34 - 5:36"ئەگەر کەسێک مشکێکم باتێ،
-
5:36 - 5:38پێمنەڵێت کە هی کوێیە،
-
5:38 - 5:39تەنیا بە سەیرکردنی دی ئێن ئەیەکەی،
-
5:39 - 5:42ئەتوانم بڵێم لە کام
پارکەوە هاتووە." -
5:42 - 5:45هێندە جیاوازی درووست بووە لە نێوانیاندا.
-
5:45 - 5:49جەیسنیش بۆی دەرکەوتووە کە ئەو گۆڕانکارییانە،
-
5:49 - 5:50ئەم گۆڕانکاری پەرەسەندنانە،
-
5:51 - 5:53هەڕەمەکی نین، واتای شتێک ئەیەن.
-
5:53 - 5:56بۆ نموونە، پارکی ناوەند،
-
5:57 - 5:59ئەبینین مشکەکان پەرەیان
بە جۆرە جینێک یاوە -
5:59 - 6:02یارمەتیان ئەیات خواردنی
زۆر چەور هەرس بکەن. -
6:03 - 6:05خواردنی مرۆڤ.
-
6:05 - 6:08هەموو ساڵێک بیست و پێنج ملیۆن
کەس سەردانی پارکی ناوەند ئەکەن. -
6:08 - 6:11زۆرترین سەردانکەری هەیە لەناو
پارکەکانی باکوری ئەمریکا. و -
6:11 - 6:13ئەو خەڵکەش دوای خۆیان
خواردنی سووک و -
6:13 - 6:16عەلی بابا و خواردنی خێراش بەجێئەهێڵن، و
-
6:16 - 6:18مشکەکانیش دەستیانکردووە بە
خواردنی ئەوانە، و -
6:18 - 6:21خواردنێکی تەواو جیاوازە
لەوەی ڕاهاتبوون لەسەری، و -
6:21 - 6:22بە تێپەڕبوونی ساڵەکان،
-
6:22 - 6:26پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن
لەگەڵ ئەم خواردنە چەورەی مرۆڤەکان. -
6:27 - 6:29ئەمەش گیاندارێکی فێڵبازی تری شارەکانە.
-
6:29 - 6:32لولوپێچی ناو باخی ئەوروپی.
-
6:32 - 6:33لولوپێچێکی بڵاوە،
-
6:33 - 6:37بە ڕەنگی هەمەجۆر هەیە،
-
6:37 - 6:40لە زەردی کاڵەوە هەتا قاوەیی تۆخ.
-
6:41 - 6:43ئەم ڕەنگانەش بە تەواوەتی
دیاریکراون -
6:43 - 6:45بە دی ئێن ئەی لولوپێچەکە.
-
6:46 - 6:50ئەو ڕەنگانەش ئەبنە هۆی دیاریکردنی
مامەڵەکردنی لولوپێچەکەی -
6:50 - 6:52ناو قاوغەکە بۆ ئەو گەرمایە.
-
6:53 - 6:56بۆ نموونە، لولوپێچێک
کە لەبەر خۆرایە، -
6:56 - 6:57لەبەر خۆرهەتاوا،
-
6:57 - 6:59قاوغێکی زەردی کاڵی هەیە،
-
6:59 - 7:05هێندەی ئەو لولوپێچە گەرم نابێت کە
لەناو قاوغێکی قاوەیی تۆخایە. -
7:05 - 7:09هەر وەک چۆن کاتێک لەناو ئوتومبێلێکی
سپیدا ئەبیت، کەمتر گەرم ئەبێت -
7:09 - 7:12وەک لەوکاتەی لەناو ئوتومبێلێکی ڕەشا ئەبیت.
-
7:12 - 7:15دیاردەیەک هەیە پێی ئەوترێت
دوورگەکانی گەرمی شارەکان، -
7:15 - 7:18واتا لە ناوەڕاستی
شارێکی گەورەیا، -
7:18 - 7:21پلەی گەرمی دەکرێت چەند
پلەیەک گەرمتر بێت -
7:21 - 7:22لە دەرەوەی شارە گەورەکە.
-
7:22 - 7:24ئەوەش پەیوەندی هەیە بەو ڕاستییەی
-
7:24 - 7:27چڕی چەندین ملیۆن کەست هەیە، و
-
7:27 - 7:29لەگەڵ هەموو چالاکییەکانیان و
ئامێرەکانی بەکاریئەهێنن، -
7:29 - 7:30گەرمی درووست ئەکەن.
-
7:30 - 7:34هەروەها، تەلارە بەرزەکان ڕێگا
لە با ئەگرن، و -
7:34 - 7:38هەروەها پۆڵا و خشت و
کۆنکرێت گەرمی خۆر هەڵئەمژن و -
7:38 - 7:40بە شەو گەرمییەکە ئەیەنەوە.
-
7:40 - 7:43بۆیە ئەم بڵقی هەوا گەرمەت ئەبێت
لە ناوەڕاستی شارێکی گەورەیا، و -
7:43 - 7:47خۆم و خوێندکارەکانمان بیرمان کردەوە
کە ئەم لولوپێچی باخانە، -
7:47 - 7:50بە قاوغە هەمەجۆرەکانیانەوە،
-
7:50 - 7:54خۆیان ئەگونجێنن لەگەڵ گەرمی ناو شار.
-
7:54 - 7:56لەوانەیە لە ناوەڕاستی شارەکە،
-
7:56 - 7:59ببینین ڕەنگی قاوغەکە پەرە ئەستێنێت
-
7:59 - 8:02بە ئاراستەی کەمکردنەوەی زیاد
گەرمبوونی لولوپێچەکان. -
8:02 - 8:06بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەمەش، دەستمان کرد
بە پرۆژەیەکی زانستی بە بەشداری دانیشتووان. -
8:06 - 8:09ئەپێکی مۆبایلی بێبەرامبەرمان درووستکرد،
-
8:09 - 8:11کە ڕێگەی ئەیا بە خەڵک
لە هەموو هۆڵەندایا -
8:11 - 8:14وێنەی لولوپێچەکان بگرن لە
باخەکانیان، لەسەر شەقامەکانیان، -
8:14 - 8:16هەروەها قەراغ شارەکانیان، و
-
8:16 - 8:19بیخەنە ناو پێگەی ئینتەرنێتی
زانستی دانیشتووان. -
8:19 - 8:22بەدرێژایی ساڵێکیش، ١٠ هەزار ڕەسمی
-
8:22 - 8:25لولوپێچەکانمان پێگەشت کە
وێنەیان گیرابوو لە هۆڵەندا، و -
8:25 - 8:28کاتێک دەستمانکرد بە شیکردنەوەی ئەنجامەکان،
-
8:28 - 8:31بۆمان دەرکەوت کە بێگومان،
گومانەکانمان لەجێی خۆی بووە. -
8:31 - 8:34لە ناوەڕاستی ناوچەقی گەرمی شارەکان،
-
8:34 - 8:40بۆمان دەرکەوت لولوپێچەکان پەرەیان بە
قاوغی زەرد و کاڵتر یاوە. -
8:42 - 8:45ئێستا لولوپێچی شار و مشکی مانهاتن
-
8:45 - 8:51تەنیا دوو نموونەن بۆ لیستێکی زۆری
گیاندارەکان و ڕووەکەکانی -
8:51 - 8:54پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن
لەگەڵ ئەم ژینگە نوێیە، -
8:54 - 8:57ئەم ژینگەی شارەی درووستمان کردووە. و
-
8:58 - 9:01لە کتێبێکا کە نوسیومە
لەسەر ئەم بابەتە، -
9:01 - 9:02بابەتی پەرەسەندنی ناو شارەکان،
-
9:02 - 9:04چەندین نموونەی ترم یاوە.
-
9:04 - 9:06بۆ نموونە، ڕووەکەکان
پەرەیان بە تۆوێک یاوە -
9:06 - 9:10کە باشتر ئەڕوێن لەسەر شۆستەکان.
-
9:10 - 9:13کوولەکانی پەرەیان بە گۆرانییەک یاوە
-
9:13 - 9:17کە زیکەی بەرزتر ئەبێت کاتێک نزیک ئەبێت
لە ژاوە ژاوی ناو شارەکانەوە. -
9:18 - 9:23مێشوولەکانی پەرەیان سەندووە بۆ خواردن
لەسەر خوێنی مرۆڤەکانی -
9:23 - 9:25بەناو وێستگەکانی میترۆیا هاتوچۆ ئەکەن.
-
9:25 - 9:28تەنانەت کۆترە باوەکەی شاریش
-
9:28 - 9:31پەرەیان بە ڕێگایەک یاوە
بۆ پاککردنەوەی خۆیان -
9:31 - 9:35لە ژینگەپیسبوونی کانزا قورسەکان
بەوەی بیخەنە ناو پەڕەکانیان. -
9:36 - 9:38زیندەوەرزانەکانی وەک خۆم،
لە سەرانسەری جیهاندا، -
9:38 - 9:41هەتا دێت زیاتر سەرنجیان ئەچێت
بەلای ئەم پرۆسە سەرسوڕهێنەرانەی -
9:41 - 9:42پەرەسەندنی ناو شارەکان.
-
9:42 - 9:46درک بەوە ئەکەین کە بەڕاستی
لە ڕووداوێکی تایبەتداین -
9:46 - 9:48لە مێژووی ژیان لەسەر زەوی.
-
9:48 - 9:51سیستمێکی ژینگەیی تەواو نوێ
-
9:51 - 9:56کە پەرە ئەستێنێت و خۆی ئەگونجێنێت
لەگەڵ ژینگەکانی درووستمان کردووە. -
9:57 - 9:59تەنیا لەڕووی ئەکادیمیشەوە نا --
-
9:59 - 10:03خەریکین بە خستنە کاری ئەو
ملیۆنەها دەست و -
10:03 - 10:05گوێ و چاوانەی
لەناو شارەکانان. -
10:05 - 10:08دانیشتووانە زاناکان، منداڵە خوێندکارەکان --
-
10:08 - 10:09پێکەوە لەگەڵ ئەوان،
-
10:09 - 10:12تۆڕێکی چاودێری جیهانی بنیات ئەنێین
-
10:12 - 10:17کە یارمەتیمان ئەیات سەیری ڕوودانی
ئەم پرۆسەی گەشەسەندنی ناو شارە بکەین -
10:17 - 10:18لە کاتی ڕوودانیا.
-
10:19 - 10:23لە هەمان کاتیشدا،
ئەمە ڕوونیشی ئەکاتەوە بۆ خەڵک -
10:23 - 10:26کە پەرەسەندن تەنیا بابەتێکی
ناو کتێبەکان نییە -
10:26 - 10:28پێویست بکات بچیت بۆ
گالاپاگۆس بۆ خوێندنی، -
10:28 - 10:33یان پێویست بکات بەوەی زانای پاشماوە
بەردینەکان بیت بۆ تێگەشتن لێی. -
10:33 - 10:36پرۆسەیەکی بایۆلۆجی زۆر ئاساییە
-
10:36 - 10:40کە هەمووکات ڕووئەیات،
لە هەموو شوێنێک. -
10:40 - 10:42لە حەوشەی پشتەوەتان،
لە شەقامەکەی لێی ئەژین، -
10:42 - 10:44ڕێک لە دەرەوەی ئەم شانۆیە.
-
10:45 - 10:49بەڵام بێگومان، دیوێکی تریش هەیە
بۆ ئەم گڕووتینەم. -
10:49 - 10:51کاتێک ئەگەڕێمەوە بۆ گوندەکەی
کە لێی گەورە بووم، -
10:52 - 10:57چیتر ئەو کێڵگە و زەلکاوانە نابینم
کە بە گەنجی ئەمبینی. -
10:57 - 10:58گوندەکەم نووقم بۆتە ناو
-
10:58 - 11:01گەشەکردنی شاری رۆتەردامەوە، و
-
11:01 - 11:04لەجیاتی ئەوە، مۆڵی بازاڕکردن ئەبینم، و
-
11:04 - 11:07شەقام و گەڕەکەکان ئەبینم.
-
11:07 - 11:10زۆرێک لە ئاژەڵ و ڕووەکەکانی
ڕاهاتبووم لەسەر بینینیان -
11:10 - 11:14دیارنەماون،
لەوانەیە بە قالونچەی مێروولەکەشەوە. -
11:15 - 11:19بەڵام ئاسوودەییش ئەبینم لەو ڕاستیەی
منداڵەکان گەورە ئەبن -
11:19 - 11:21لە شوێنی ئەو گوندە
-
11:21 - 11:24لەوانەیە چیتر ئەزموونی
ئەو سرووشتە کۆنە نەکەن -
11:24 - 11:26کە من تیایدا گەورە بووم،
-
11:26 - 11:28بەڵام جۆرێکی نوێی سرووشت
چواردەوریان ئەگرێت، -
11:28 - 11:30جۆرێکی نوێی ژینگە،
-
11:30 - 11:34کە لەوانەیە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش بێت
وەک ژینگە کۆنەکان بۆ من. -
11:34 - 11:38لە گالاپاگۆسی سەردەمی نوێیا ئەژین. و
-
11:38 - 11:41بە پێکەوەکارکردنیش لەگەڵ دانیشتووانە زاناکان و
-
11:41 - 11:45لەگەڵ زیندەوەرزانەکانی بواری
پەرەسەندنی وەک من، -
11:45 - 11:48لەوانەیە ببن بە داروینەکانی
سەدەی ٢١، -
11:48 - 11:51بە توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی
ناو شارەکان. -
11:51 - 11:52زۆر سوپاس.
-
11:52 - 11:55(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن ئاژەڵەکان، مێرووەکان و ڕووەکەکان پەرەئەستێنن لەناو شارەکان
- Speaker:
- مێنۆ شیلسویزین
- Description:
-
لە شارەکان، پەرەسەندن بەردەوام ڕووئەیاتن کاتێک ڕووەک، و ئاژەڵ و مێرووەکان خۆیان ئەگونجێنن لەگەڵ ژینگەکانی مرۆڤ درووستی کردووە. زیندەوەرزانی بواری پەرەسەندن مینۆ شیلسویزین باسی چەند شتێکی نامۆ ئەکات وەک مشکەکانی حەزیان لە خواردنی خێرایە و لولوپێچەکانی خۆیان فێنک ئەکەنەوە بۆ نیشاندانی بوونەوەرە سەرسوڕهێنەرەکانی ژیانی کێوی شارەکانیان گۆڕیوە -- و ڕوونی ئەکاتەوە کە چۆن ئەتوانیت چاودێری ئەم دیاردەیە بکەیت لە ژیانی ڕاستیدا، ئەویش بەهۆی تۆڕێکی جیهانی دانیشتووانە زانا ئاساکان.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:07
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How animals and plants are evolving in cities |