Return to Video

جەستەمان لە بەرامبەر چاندنی ئەندامەکاانەوە - کاتلین سادتلەر

  • 0:07 - 0:08
    پەمپی ئەنسۆلین ژیانی بەشێکی زۆر
  • 0:08 - 0:13
    لەو ٤١٥ میلیۆن کەسەی نەخۆشی شەکرەیان
    هەیە لە جیهاندا باشدەکات
  • 0:13 - 0:16
    ئەمەش بە چاودیریکردنی شەکری ناو خوێن،
    دابەشکردنی ئەنسۆلین،
  • 0:16 - 0:20
    و ڕزگاربوون لە پشکنینی بەردەوامی پەنجە
    و پشکنینی خوێن.
  • 0:20 - 0:25
    ئەم ئامێرە بچووکە پێکدێت لە پەمپێک و دەرزییەک،
    کە توانای زانینی ئاستی گلوکۆزی هەیە،
  • 0:25 - 0:27
    و ناردنەوەی بۆ پەمپەکە،
  • 0:27 - 0:30
    ئینجا ئەو بڕە دەژمێرێت کە پێویستە لە
    ڕێی دەرزییەکەوە دابەش بکرێت.
  • 0:30 - 0:34
    بەڵام کێشەیەکیان هەیە: ئەمانە کاتیین.
  • 0:34 - 0:38
    لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەبێت هەستەوەری
    گلوکۆزەکە شوێنەکەی بگۆردرێت.
  • 0:38 - 0:43
    بەڵام ئەم کێشەیە بە تەنها لە چاودێریکەری
    گلوکۆز و پەمپی ئەنسۆلیندا نییە،
  • 0:43 - 0:46
    بەڵکو لە گشت چاندراوەکانی لاشەدا هەیە
    بە تێپەڕبوونی کات.
  • 0:46 - 0:51
    ئەژنۆی پلاستیکیی دروستکراوی جێگرەوە
    دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت بگۆڕدرێت.
  • 0:51 - 0:54
    چاندراوەکانی تر، بۆ نمونە ئەوانەی بۆ
    مەبەستی جوانکاری دانراون،
  • 0:54 - 0:57
    ئەوانیش دوای ١٠ ساڵ دەبێت بگۆڕدرێن.
  • 0:57 - 1:02
    ئەمە تەنها شتێکی بێزارکەر نییە، بەڵکو
    دەکرێت گرانبەها و مەترسیداریش بێت.
  • 1:02 - 1:05
    ئەم ڕێگرییە بەهۆی
    سیستمی بەرگریی لەشمانەوە ڕوودەدات.
  • 1:05 - 1:09
    بەو پێیەی بەدرێژایی سەدان میلیۆن ساڵی
    پەرەسەندن پوخت کراون،
  • 1:09 - 1:10
    بوونە بە پێشەوای بەرگریی
  • 1:10 - 1:14
    و نایابانە تەنە بێگانەکان دەناسنەوە.
  • 1:14 - 1:16
    سیستمی بەرگری لەشمان
  • 1:16 - 1:20
    گەنجینەیەکی ناوازەی هەیە کە پڕە لە ئامراز
    بۆ چارەسەرکررن، ڕێگریکردن، و تێکشکاندنی
  • 1:20 - 1:23
    هەر شتیک پێیان وابێت کە نابێت هەبێت.
  • 1:23 - 1:26
    بەڵام لە دەرەنجامی ئەم چاودێرییە
    بەردەوامە
  • 1:26 - 1:30
    مامەڵەکردنی لەشمان لەگەڵ تەنە بەسوودەکانی،
    وەکو پەمپی ئەنسۆلین،
  • 1:30 - 1:34
    هەمان مامەڵەیە کە لەگەڵ ڤایرۆسێک یان
    بەکتریایەکی زیانبەخش دەیکات.
  • 1:34 - 1:37
    هەر کە پەمپی ئەنسۆلین لە پێستدا
    جێگیر دەکرێت،
  • 1:37 - 1:42
    لەش كاردانەوەیەکی دەبێت کە ناودەبرێت
    بە "وەڵامدانەوە دژی تەنی بێگانە."
  • 1:42 - 1:44
    ئەمەش بە پرۆتینە گەڕۆکەکان دەست پێدەکات
  • 1:44 - 1:47
    کە دەلکێن بە ڕووی دەرەوەی
    تەنە چێندراوەکەوە.
  • 1:47 - 1:50
    ئەو پرۆتینانە لە دژەتەنەکان پێکدێن،
  • 1:50 - 1:52
    کە هەوڵی دامرکاندنی تەنە نوێیەکە دەدەن
  • 1:52 - 1:56
    و ئاماژە دەنێرن بۆ خانەکانی تری بەرگری
    تاوەکو بە شوێنەکە بگەن
  • 1:56 - 1:58
    بۆ ئەوەی هێرشێکی بەزەبر بکەن.
  • 1:58 - 2:00
    خانە خێرا وەڵامدەرەوەکانی هەوکردن،
  • 2:00 - 2:03
    وەکو نیوترۆفیڵس و ماکرۆفەیجس،
  • 2:03 - 2:05
    بەخێرایی وەڵامی بارە لەناکاوەکە دەدەنەوە.
  • 2:05 - 2:08
    نیوترۆفیڵەکان دەنکۆڵەی
    پڕ لە ئەنزیم دەردەدەن
  • 2:08 - 2:12
    کە هەوڵی تێکشکاندنی ڕووی دەرەوەی
    دەرزی پەمپی ئەنسولینەکە دەدەن.
  • 2:12 - 2:14
    ماکرۆفەیجەکانیش ئەنزیم دەردەن،
  • 2:14 - 2:17
    پێکەوە لەگەڵ ئۆکسیدی نیتریک،
  • 2:17 - 2:21
    کارلێکی کیمیایی پێکدەهێنن بە
    تێپەڕبوونی کات تەنەکە لەناو دەبات.
  • 2:21 - 2:26
    ئەگەر خانەکانی ماکرۆفەیج سەرکەوتوو نەبن
    لە لەناوبردنی تەنە بێگانەکان بەخێرایی،
  • 2:26 - 2:31
    ئەوا دەلکێن بەیەکەوە و بارستەیەک پێکدەهێنن
    کە ناودەبرێت بە "خانەی زەبەلا‌‌ح."
  • 2:31 - 2:34
    لە هەمان کاتدا، خانەکانی تری
    وەکو دایکە ڕیشاڵەخانەکان
  • 2:34 - 2:39
    بەرەو شوێنەکە دەڕۆن و دەست دەکەن بە دانانی
    چەند چینێکی ئەستووری بەستەرە شانە.
  • 2:39 - 2:43
    ئەمانەش دەبنە هۆی داخستنی ئەو دەرزییەی
    پەمپەکە بۆ دابەشکردنی ئەنسۆلین
  • 2:43 - 2:45
    بۆ پشکنینی ئاستی گلوکۆز بەکاری دەهێنێت.
  • 2:45 - 2:48
    بە تێپەڕبوونی کات ئەم شێوەیە دروست دەبێت،
  • 2:48 - 2:51
    و جێ برینێک جێ دەهێڵێت
    لە دەوروبەری چێندراوەکە.
  • 2:51 - 2:55
    جێ برینەکە وەک دیوارێکی داخراوی لێدیت
  • 2:55 - 2:57
    کە لەوانەشە ببێتە هۆی ڕێگریکردن
    لە کارلێکی گرنگ
  • 2:57 - 3:00
    لە نێوان لەش و ئەندامە چێندراوەکە.
  • 3:00 - 3:03
    بۆ نمونە، جێ برین لە دەوروبەری ئامێری
    رڕکخەری لێدانی دڵ دەبیتە هۆی تێکدانی
  • 3:03 - 3:07
    گەیاندنی کارەبا کە زۆر گرنگە
    بۆ کارکردنیان.
  • 3:07 - 3:11
    ئەژنۆی دروستکراوی جێگرەوە لەوانەیە
    کۆن بێت وردەڵەیان لێ بوەرێت،
  • 3:11 - 3:15
    و بەمەش بەرگرییە خانەکان لە دەوربەری
    تەنۆچکەکان کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی هەوکردن.
  • 3:15 - 3:20
    بەداخەوە، هێرشەکانی سیستمی بەرگری
    دەکرێت ببنە هەڕەشە لەسەر ژیانمان.
  • 3:20 - 3:23
    بەهەرحاڵ، لێکۆڵەرەوەکان ڕێگەی نوێ
    دەدۆزنەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی سیستمی بەرگری
  • 3:23 - 3:28
    تاوەکو ئەو ئامرازە نوێیانە قبوڵ بکات
    کە دەیکەینە ناو شانەکانی لەشەوە.
  • 3:28 - 3:32
    بۆمان دەرکەوتووە داپۆشینی ئەندامە چێندراوەکان
    بە مادەی کیمیای یان دەرمانی تایبەت
  • 3:32 - 3:34
    دەبێتە هۆی دامرکاندنەوەی وەڵامدانەوەکانی
    سیستمی بەرگریی.
  • 3:34 - 3:38
    بە شیوەیەکی بنچینەیی وا لە چاندنەکە
    دەکەن بۆ سیستەمی بەرگری ون بێت.
  • 3:38 - 3:41
    هەروەها ئێمە چاندنی زۆر بە
    مادەیی سروشتی دروست دەکەین
  • 3:41 - 3:44
    و بە شێوەی کە ڕاستەوخۆ
    لاسایی شانەکە دەکاتەوە،
  • 3:44 - 3:47
    بەڵام جەستە بەرگری لە
    هێرشبەرێکی لاواز تر دەکات
  • 3:47 - 3:51
    لە چاو ئەو هێرشەی
  • 3:51 - 3:53
    هەندێک چارەسەری پزیشکی چاندنەکە ڕێکدەخەن
  • 3:53 - 3:57
    نوێکردنەوەی پێکهاتی لە ناوچوو
    یان شانە تێک شکاوەکە.
  • 3:57 - 4:00
    لەم حاڵەتانەدا، دەتوانین چاندنەکان
    دیزاین بکەین بۆ لەخۆگرتنی پێکهاتەکان
  • 4:00 - 4:03
    کە ئاماژە تایبەتەکان دەنێرێت،
  • 4:03 - 4:07
    و بە وریاییەوە کاردانەوەکانی
    بەرگری جەستەمان دەگونجێت.
  • 4:07 - 4:11
    لە داهاتوودا، ئەم ڕێگەی کارکردنە
    بەدرێژایی لەگەڵ سیستەمی بەرگری
  • 4:11 - 4:14
    دەتوانن هاوکارمان بن لە بەرەو پێشچوونی
    ئەندامە دەستکردەکان بەتەواویی،
  • 4:14 - 4:16
    گونجاندنی ئەندامە دەستکردەکان بەتەواوی،
  • 4:16 - 4:19
    و چارەسەری ئەو برینانەی خۆیان چاککەرەوەن.
  • 4:19 - 4:22
    لەوانەیە ڕؤژێک ئەم چارەسەرانە
    شۆرشێک لە پزیشکی دروست بکەن
  • 4:22 - 4:26
    و بیگۆرن، بۆ هەتاهەتایەـ ئەو
    جەستانەی ئێمە لەناوی دەژین.
Title:
جەستەمان لە بەرامبەر چاندنی ئەندامەکاانەوە - کاتلین سادتلەر
Speaker:
کاتلین سادتلەر
Description:

تەواوی وانەکە لێڕە چاولێکە: https://ed.ted.com/lessons/your-body-vs-implants-kaitlyn-sadtler
پەمپی ئەنسۆلین ژیانی ملیۆنان خەڵکی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە بەرەو باشتر دەبات بە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، وەرگرتنی ئەنسۆلین، و دوورکەوتنەوە لە پێویستییەکانی خوێن وەرگرتن لە پەنجە دەکات. بەڵام گیرخواردنێک هەیە: ئەویش ئەوەیە ئەوانە کاتین. و ئەوە تەنها پەمپی ئەنسۆلینەکان نییە کە کێشەی هەیە، بەڵکو هەموو ئەندامە چاندراوەکانن. بۆچی بەم شێوەیە؟ کاتلین سادتلەر بە درێژی ڕوونی دەکاتەوە چۆن سیستەمی بەرگریمان کاردانەوەی دەبێت بۆ جەستە بێگانەکان.

وانە لەلایەن کاتلین سادتلەر، دەرهێنان لەلایەن ئەنرۆوفۆریستەر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:27

Kurdish (Central) subtitles

Revisions