Return to Video

پاشا خەیاڵیەکە کە جیھانی ڕاستەقینەی گۆڕی- ماتتیۆ سلڤادۆر

  • 0:07 - 0:14
    لە ساڵی١١٦٥، نامەیەکی لەبەرگیراوی نامۆ
    لە ھەموو ئەوروپای ڕۆژئاوا بڵاوکرایەوە.
  • 0:14 - 0:16
    لەسەر جیھانێکی خەیاڵی دەدووا،
  • 0:16 - 0:20
    بورجی بابلی لە خۆ دەگرت لەگەڵ نافورەی
    لاوی—
  • 0:20 - 0:26
    ھەمووی فەرمانڕەوایی دەکرا لەلایەن
    نوسەرە نادیارەکەی: پرێستەر جۆن.
  • 0:26 - 0:30
    ئەمڕۆ، ئێمە دەزانین کە ئەم پاشا نائاساییە
    ھەرگیز بوونی نەبووە.
  • 0:30 - 0:34
    بەڵام ئەفسانەی ئەم شانشینە ئەفسانەییە
    و فەرمانڕەوا بەتواناکەی
  • 0:34 - 0:40
    کاری کردبووە سەر بڕیارەکانی سەرکردە
    ئەوروپیەکان بۆ ٤٠٠ ساڵی دواتر.
  • 0:40 - 0:45
    ئەفسانەی پریستەر جۆن سەردەمی
    دۆزینەوە ھاندەدات،
  • 0:45 - 0:52
    سروش بە دیبلۆماسی نێوان کیشوەرەکان
    و بە ناڕاستەوخۆ شەڕی ناوخۆ دەست پێدەکات.
  • 0:52 - 0:57
    کاتێک نامەکەی پرێستەر جۆن بەدیار کەوت،
    ئەوروپا توشی ھێرشی خاچخوازەکان ببوو.
  • 0:57 - 0:59
    لە زنجیرەی جەنگە ئاینیەکاندا،
  • 0:59 - 1:05
    ئەوروپیەکان ھێرشیان کرد بۆ داگیر کردنی
    ئەوەی پێیانبەستراوە وەک ناوچەی پیرۆزی گاور
  • 1:05 - 1:09
    کڵێسا بوختانی بۆ ھەموو ئاینێک
    دەکرد لەدەرەی ئاینی گاور،
  • 1:09 - 1:14
    لەنێوانیاندا کۆمەڵگەی موسوڵمان و جولەکە
    کە لەھەرێمەکەدا دادەنیشتن.
  • 1:14 - 1:20
    تێکۆشەرەکان بەپەرۆش بوون بۆ دۆزینەوەی
    شانشینە گاورەکان بۆ ھاوپەیمانی لەجەنگدا.
  • 1:20 - 1:24
    و بەتایبەت ئارەزوومەند بوون لە پڕوپاگەندەی
    پاشایەکی گاوری بەتوانا
  • 1:24 - 1:29
    کە سوپایەکی موسوڵمانی بەزاندبوو
    لە ڕۆژھەڵاتی دوور.
  • 1:29 - 1:34
    لەڕاستیدا، کۆمەڵە کەسێکی مەنغۆل بوون
    لەنێوانیاندا ھۆزی گاورە ئاین گۆڕاوەکان
  • 1:34 - 1:36
    کە خەڵکی سوپاکەیان پێک ھێنابوو.
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام ھەواڵی ئەم سەرکەوتنە بەشێوەیەکی
    باوەڕپێکراو گەشتیکرد.
  • 1:39 - 1:43
    بازرگانەکان و پۆلیسە نھێنیەکان کەلێنیان
    پڕکردەوە لە چیڕۆکەکەدا
  • 1:43 - 1:46
    بە ھۆنراوە داستانیەکان و پارچە
    ئینجیلیەکان.
  • 1:46 - 1:48
    بەپێی کات چیڕۆکەکە گەیشتە ئەوروپا،
  • 1:48 - 1:52
    کۆمەڵەی مەغۆلەکان بە سوپای گاور
    جێگۆڕکێی پێکرا،
  • 1:52 - 1:55
    فەرمانڕەوایی دەکرا لە پاشایەکەوە
    ھاوبەشی بینایی خاچخوازەکانی دەکرد
  • 1:56 - 1:58
    لە ڕاکردنە سەر ئورشەلیم.
  • 1:58 - 2:03
    و کاتێک نامەیەک کە گوایە نوسراوە
    لەلایەن "پرێستەر جۆن" بەدیارکەوت،
  • 2:03 - 2:07
    فەرمانڕەوا ئەوروپیەکان لەرزین.
  • 2:07 - 2:10
    لەکاتێکدا نوسەرە ڕاستەقینەکەی نامەکە
    بە نەناسراوی مایەوە،
  • 2:10 - 2:14
    نموونەکانی لەسەر ڕۆژھەڵات و ڕیزکردن
    لەگەڵ ئامانجەکانی ئەوروپیەکان
  • 2:14 - 2:17
    دەریدەخات ئەمە ساختەکاریەکی خۆرئاوایی بوو.
  • 2:17 - 2:21
    بەڵام سەرەڕای بنەڕەتە ئاشکراکەی وەک
    بانگەشەی ئەوروپیەکان،
  • 2:21 - 2:27
    تاوانبارکردنەکەی ئەفسانەی پڕێستەر جۆن زۆر
    گەورە بوو بۆ خاچخوازەکان کە پشتگوێی بخەن.
  • 2:27 - 2:28
    زۆر لەمەوبەر،
  • 2:28 - 2:34
    نەخشەگەرە ئەوروپیەکان شوێنی شانشینە
    ئەفسانەییەکەیان ھەڵدەھێنا.
  • 2:34 - 2:39
    لەسەدەی سیانزەھەم و چواردەھەم،
    موژدەبەری ئەوروپیەکان چوون بۆ ڕۆژھەڵات،
  • 2:39 - 2:42
    بەدرێژایی ڕێگای تازە بوژاوەی
    ئاوریشم.
  • 2:42 - 2:44
    ئەوان بەدوای نوسەری نامەکەدا نەدەگەڕان،
  • 2:44 - 2:49
    کە سەدەیەک تەمەنی زیاتر بوو؛
    بەڵام بەڵکو، بۆ وەچەکانی.
  • 2:49 - 2:52
    ناونیشانی پڕێستەر جۆن بەکورتی ناسراو بوو
  • 2:52 - 2:55
    لەگەڵ ھەندێک فەرمانڕەوایی ناوەندی ئاسیایی،
  • 2:55 - 3:00
    بەڵام بەزوویی ئەوە ڕوون بووەوە کە
    مەغۆلەکان گاور نەبوون.
  • 3:00 - 3:02
    و ھەروەک ئیمڕاتۆریەتەکەیان دەستی بە
    پوکانەوە کرد،
  • 3:02 - 3:06
    ئەوروپیەکان دەستیان بە شوێن کەوتنی ڕێگا
    جێگرەوەکان کرد بۆ ڕۆژھەڵاتی دوور،
  • 3:06 - 3:09
    و بەڵگەی نوێ بۆ شوێنی پڕێستەر جۆن.
  • 3:09 - 3:12
    لەھەمان کاتدا ئەم گەڕیدانە چوون
    بۆ باشور،
  • 3:12 - 3:16
    دیدەنیارە ئەسیوبیەکان دەستیان بە گەشت
    کردن کرد بۆ باکور.
  • 3:16 - 3:19
    لە ڕۆما، سەردانکەرەکان سەرنجیان دایە
  • 3:19 - 3:23
    توێژەر و نەخشەکێشە ئەوروپیەکان.
  • 3:23 - 3:27
    لەوکاتەوەی ئەسیوبیا ئاینیان گۆڕابوو بۆ
    ئاینی گاور لە سەدەی چوارەم،
  • 3:27 - 3:32
    چیڕۆکەکانی نیشتیمانە ئەفریقیەکەیان
    دەگونجا لەگەڵ ئەفسانەی پڕێستەر جۆن.
  • 3:32 - 3:36
    دۆزەرەوە پورتوگالیەکان ئەفریقایان ڕاماڵی
    بۆ شانشینەکە،
  • 3:36 - 3:42
    تاوەکو تێکەڵەیەک لە شێواوی و دیبلۆماسی
    لە کۆتاییدا ئەفسانەی گۆڕی بۆ ڕاستی.
  • 3:42 - 3:46
    ئەسیوبیەکان بەبەزەییەوە میوانە
    ئەوروپیەکانیان وەرگرت،
  • 3:46 - 3:48
    کە پەرۆش بوون بۆبازرگانی لەگەڵ
    فەرمانڕەوا
  • 3:48 - 3:51
    بڕوایان وابوو پڕێستەر جۆن بێت.
  • 3:51 - 3:54
    ھەرچەندە ئەسیوبیەکان سەرەتا سەریان
    لێ شێوابوو بە پورتوگالیەکان
  • 3:54 - 3:56
    ناوە نائاساییەکەی ئیمپڕاتۆرەکەیان،
  • 3:56 - 4:02
    بەڕادەی پێویست تێگەیشتوو بوون کەوا
    کام پایتەختی دیبلۆمسی بۆیان دەلووێ.
  • 4:02 - 4:06
    دیبلۆماتکارە ئەسیوبیەکان یاریان بەبەشێک
    لە بابەتەکانی پڕێستەر جۆن کرد،
  • 4:06 - 4:11
    و پورتوگالیەکان بەسەرکەوتوویی ھاوپەیمانیان
    لەگەڵ خاوەن سالارە ئەفسانەییەکان کرد—
  • 4:11 - 4:17
    زیاتر لە ٣٥٠ ساڵ دوای ئەوە نامە ئەوروپیەکە
    دەستی بە گەڕان کرد.
  • 4:17 - 4:21
    بەڵام ئەم ھاوبەشیکردنە زۆر چاوەڕوانکراوە
    بەخێرایی ئەزموون کرا.
  • 4:21 - 4:24
    دە ساڵ دواتر، سوڵتانی ئەدال،
  • 4:24 - 4:29
    توانایەکی ھەرێمی کە پاڵپشتی کرا لە لایەن
    ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، ئەسیوبیای داگیرکرد
  • 4:29 - 4:34
    پورتوگالیەکان تیپێکی سەربازیان نارد کە
    یارمەتی ئەسیوبیەکانی دا ئەم شەڕە ببەنەوە.
  • 4:34 - 4:35
    بەڵام لەو کاتەدا،
  • 4:35 - 4:40
    ئەوە ڕوون بوو کە ئەسیوبیا ئەو ھاوپەیمانە
    بەتوانایە نیە کە ئەوروپا ھیوای دەخواست.
  • 4:40 - 4:45
    ھێشتا خراپتر، کڵێسەی کاسۆلیکی ڕۆمانی
    لێنەبوردو
  • 4:45 - 4:49
    ئێستا ڕێبازی ئەسیوبیەکانیان بە ھەڵگەڕاوەی
    ئاینی گاور دادەنا.
  • 4:49 - 4:51
    ھەوڵدانە پاشکۆکانیان بۆ گۆڕینی خەڵک
  • 4:51 - 4:54
    ئەوان جارێک ڕێزگیراو بوون وەک گاورە
    نموونەییەکان
  • 4:54 - 4:57
    لەکۆتاییدا پریشکی دا بۆ شەڕی ناوخۆ،
  • 4:57 - 5:01
    لەساڵی ١٦٣٠ دا،
    ئەسیوبیا پەیوەندی پچڕاند لەگەڵ ئەوروپا.
  • 5:01 - 5:03
    زیاتر لە دوو سەدە دواتر،
  • 5:03 - 5:07
    ئەفسانەی پڕێستەر جۆن
    لەبیر کرا —
  • 5:07 - 5:12
    کۆتاییھاتنی فرمانی پاشایەک کە مێژووی
    دروست کرد سەرەڕای نەبوونی.
Title:
پاشا خەیاڵیەکە کە جیھانی ڕاستەقینەی گۆڕی- ماتتیۆ سلڤادۆر
Speaker:
ماتتیۆ سلڤادۆر
Description:

لە ساڵی ١١٦٥، نامەیەکی لەبەرگیراوی نامۆ بە بەھەموو ئەوروپادا بڵاوبوویەوە . لەب ارەی جیھانێکی خەیاڵی دەدووا، کە بورجی بابل و نافورەی لاوی لە خۆدەگرت— ھەمووی فەرمانڕەوایی دەکرا لەلایەن نوسەرە نادیارەکەی نامەکە: پڕێستەر جۆن. کە ئەم فەرمانڕەوا بەتوانایە بوو، ئایا ئەو تەنانەت ڕاستەقینە بوو؟ ماتتیۆ سلڤادۆر ھاوبەشی ئەو پاشا ئەفسانەی ئەو پاشا ئەفسانەییەی کە کاریگەری ھەبوو لەسەر بڕیارەکانی ھەموو سەرکردە ئەوروپیەکان بۆماوەی ٤٠٠ ساڵ.

وانەکە لە لایەن ماتتیۆ سلڤادۆر ئامادە کراوە و لە لایەن ئانا نۆواکاواسکی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:13

Kurdish subtitles

Revisions