Return to Video

٣ شت کە پێویستە دایک و باوکان لەبەرچاوی بگرن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بگەڕێنەوە سەر کار

  • 0:00 - 0:03
    کاتێک کە دووگیان بووم،
    زۆر بێزار ببووم.
  • 0:03 - 0:06
    گۆشت مەخۆ،
    تاقیکردنەوەی بەر لە دایک بوون ئەنجام بدە.
  • 0:06 - 0:09
    بۆچی ئەو بڕیارەت دا؟
    بۆچی بڕیارێکی ترت نەدا؟
  • 0:09 - 0:13
    وام هەست دەکرد کە دەبێت شتانێک بکەم
    کە هەرگیز هۆکارەکەی نازانم.
  • 0:13 - 0:16
    [ڕێگەی کارکردنمان]
  • 0:18 - 0:21
    هەندێک جار لە جیهانی دایبابی نوێ
    سەرکەوتن بە دەست ناهێنیت.
  • 0:21 - 0:24
    ئەگەر کار بکەم، کاتی کەمترم
    دەبێت لەگەڵ منداڵەکەم.
  • 0:24 - 0:27
    چی ئەگەر بە جوانی چاودێرییان نەکەین؟
  • 0:27 - 0:29
    ئەگەر لە ماڵەوە بمێنمەوە،
    و واز لە کارەکەم بهێنم،
  • 0:29 - 0:31
    ئایا پەشیمان دەبمەوە لە بڕیارەکەم؟
  • 0:31 - 0:34
    کۆمەڵێک ئامۆژگاری دژیەک هەن لێرەدا
  • 0:34 - 0:36
    دەربارەی مانەوە لە ماڵەوە
    یان گەڕانەوە بۆ کار؟
  • 0:36 - 0:40
    کەوایە هەڵبژاردنی یەکێکیان
    سەر لێ شێوەنەر و کاریگەرە.
  • 0:40 - 0:42
    منداڵەکانت خۆشدەوێت
    و باشترینت دەوێت بۆیان،
  • 0:42 - 0:46
    بەڵام چۆن دەزانیت کامە باشترینە لە کاتێکدا
    کە هەمووان بیروڕای جیاوازیان هەیە؟
  • 0:46 - 0:49
    لە خێزاندا چەندین جۆری جیاوازی دایک هەیە،
  • 0:49 - 0:51
    وا بیردەکەمەوە کە زۆربەی
    خێزانەکان پێویستە بپرسن
  • 0:51 - 0:54
    کە پێویستە باوک لەماڵەوە بمێنێتەوە.
  • 0:54 - 0:56
    بەڵام لە ئێستادا راستییەکە ئەوەیە،
  • 0:56 - 0:59
    سەرنجی زۆربەی گفتوگۆی خێزانەکان
    دەربارەی مانەوەیان
  • 0:59 - 1:00
    بە تایبەتی زیاتر لەسەر ژنانە.
  • 1:00 - 1:02
    بە زۆری ئافرەتەکان ئەوانەن کە دەڵێن
    هەست دەکەین
  • 1:02 - 1:06
    کە ئەوەی دەیکەین بە درێژایی ڕۆژەکە،
    دەرخەری ئەوەیە کە
  • 1:06 - 1:09
    چ جۆرە دایکێکن و چ جۆرە کەسێکن.
  • 1:09 - 1:11
    ئەوە بارێکی قورسە بۆ دایک و باوکان.
  • 1:11 - 1:13
    و کاتێک کە لە چاوی خەڵکەوە دەبینیت
  • 1:13 - 1:16
    دوای ئەوەی پێیان دەڵێیت
    کە دەگەڕێیتەوە بۆ کار یان نا،
  • 1:16 - 1:18
    ئەوە متمانەت دەهەژێنێت.
  • 1:18 - 1:19
    بڕیارمدا بگەڕێم
    و بیدۆزمەوە.
  • 1:19 - 1:22
    باشترە لە ماڵەوە بمێنیەوە
    یان بگەڕێیتەوە سەر کار؟
  • 1:22 - 1:23
    ئەوە بڕیارێکی کاریگەرە، بەڵێ،
  • 1:23 - 1:26
    بەڵام وەک ئابووریناس فێر بووم
    دەتوانین داتا بەکار بهێنین
  • 1:26 - 1:28
    بۆ هاندانی گوزەراندن بە
    ناو ئەم هەستانەدا
  • 1:28 - 1:31
    متمانەمان دەبێت کە باشترین
    بڕیار بۆ خێزانمان دەدەین.
  • 1:31 - 1:35
    بە دیاریکراوی سێ هۆکار هەن پێویستە
    ڕەچاویان بکەیت پێش ئەوەی بڕیار بدەین.
  • 1:35 - 1:36
    سەرەتا، پێویستە بیر بکەیتەوە
  • 1:36 - 1:39
    چۆن ئەم بڕیارە کاریگەری
    لەسەر داهاتی خێزانت دەبێت.
  • 1:39 - 1:40
    با هەندێک لێکدانەوە بکەین.
  • 1:40 - 1:43
    با بڵێین کە کۆی داهاتی خێزانەکەت
    ١٠٠،٠٠٠$،
  • 1:43 - 1:45
    هەر یەکە لە تۆ و هاوژینەکەت ۵٠،٠٠٠
    تان هەیە.
  • 1:45 - 1:49
    مانای وایە کە دوای باجدان ۸۵،٠٠٠$
    دەهێنیتەوە ماڵەوە.
  • 1:49 - 1:51
    ئەگەر هەردووکتان کار بکەن.
  • 1:51 - 1:54
    و مانگانە ۱۵٠٠ دۆلار دەدرێ
    بە چاودێری منداڵ.
  • 1:54 - 1:58
    کۆی داهاتی خەرجکردن
    لە ساڵێکدا ٦۷،٠٠٠ $.
  • 1:58 - 1:59
    لەگەڵم دایت تا ئێستا؟
  • 1:59 - 2:00
    ئەگەر بریار بدەیت بمێنیتەوە،
  • 2:00 - 2:03
    خێزانت کەمتر بەرهەم دێنێت
    بەڵام پارەی چاودێری منداڵ نادەی
  • 2:03 - 2:05
    لەو حاڵەتەدا داهاتی
    خەرجکردنت کەم دەبێتەوە،
  • 2:05 - 2:09
    بەڵام نەک بەقەدەر دابەزینی
    پەروەردەی منداڵەکەت.
  • 2:09 - 2:12
    ئەگەر خەرجی منداڵەکەت لە ناوچەکەتدا
    گرانتر بێت، ئەوا زیاتر ئاڵۆز دەبێت.
  • 2:12 - 2:15
    کارکردنی دایەنێک بە بەردەوامی ٤٠
    تا ۵٠،٠٠٠ دۆلاری تێدەچێت
  • 2:15 - 2:16
    بەپێی ئەو شوێنەی لێی دەژیت.
  • 2:16 - 2:20
    ئەگەر ئەو حاڵەتە بێت لە ناوچەکەتدا،
    لەو سیناریۆیەی کە پلانم بۆ داناوە،
  • 2:20 - 2:22
    بە تەواوی داهاتی
    باوانێک لە ناو دەبات،
  • 2:23 - 2:26
    بەم شێوەیە باری دارایی باشتر دەبێت
    بە مانەوەی یەکێکیان لە ماڵەوە.
  • 2:26 - 2:28
    بە دڵنیاییەوە، ئەمە تەنها
    شیکردنەوەیەکی کورتە.
  • 2:28 - 2:32
    هەندێک جار ئەگەر منداڵەکان لە قوتابخانە بن
    ئەوا خەرجییەکی کەمتری دەوێت،
  • 2:32 - 2:36
    و لەوانەیە لە داهاتوودا داهاتت باشتربێت
    بۆیە بیر لەوەش بکەرەوە.
  • 2:36 - 2:39
    کاتێک لێکدانەوەکەت تەواو کرد،
    دەزانیت کە چی ئەگەری هەیە
  • 2:39 - 2:41
    و تۆ دەتوانی بڕیارێکی تێگەیشتوانەتر بدەیت.
  • 2:41 - 2:43
    کە هەست بە باشی دەکەیت.
  • 2:43 - 2:45
    دووەم، کاتی ئەوەیە لەسەر
    داهاتووی باشی منداڵەکەت قسە بکەین.
  • 2:45 - 2:48
    لەوانەیە پێت وابێت
    ئەمە ببێتە بنچینەی بڕیارەکەت،
  • 2:48 - 2:51
    بەڵام لە ڕاستیدا وەڵامێکی دروست نییە
  • 2:51 - 2:54
    بە گوێرەی توێژینەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا،
  • 2:54 - 2:56
    بڕیاری گەڕانەوە بۆ
    کار یان مانەوە لە ماڵەوە
  • 2:56 - 2:59
    لە ڕاستیدا نەداهاتووی منداڵەکەت
    دروست دەکات نە لە ناوی دەبات.
  • 2:59 - 3:02
    توێژینەوە ئەوە دەردەخات کە
    دایک و باوک کار بکەن بە بەردەوامی
  • 3:02 - 3:06
    هەمان کاریگەری دەبێت لەسەر
    دەسکەوت و نمرەی داهاتوی منداڵەکەت
  • 3:06 - 3:08
    کە یەکێکیان کار بکات و ئەویتر نەیکات.
  • 3:08 - 3:10
    ئەوەی گرنگترینە لێرەدا
    ئەو ژینگەیەیە کە
  • 3:10 - 3:13
    منداڵەکەت تێیدا دەبێت لە بێکاریدا.
  • 3:13 - 3:15
    ؛هەتاکو بەشدار بن لە چالاکی گرینگ
  • 3:15 - 3:18
    خوێندنەوە، ڕاهێنان کردن لەسەر بەهرە،
    کار لێککردن لەگەڵ منداڵی تردا،
  • 3:18 - 3:21
    سەر دەکەون ئەگەر چی
    لە ماڵەوە لەگەڵیان بیت یان نا.
  • 3:21 - 3:23
    جیاوازیەکی زۆرکەم هەیە لە داتاکاندا.
  • 3:23 - 3:25
    بۆ نموونە، لێکۆڵینەوەکان دۆزیویانەتەوە،
  • 3:25 - 3:27
    کە ئەگەر هەردوو باوان کار بکەن،
  • 3:27 - 3:31
    کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە لە سەر
    ئەو منداڵانەی کە لە خێزانێکی هەژارن،
  • 3:31 - 3:34
    وکاریگەریەکی کەمتر بۆ ئەو
    منداڵانەی کە لە خێزانێکی دەوڵەمەندن.
  • 3:34 - 3:37
    کەواتە بە پێی
    پێکهاتی خێزانەکەت،
  • 3:37 - 3:39
    کاریگەریەکان دەکرێ
    کەمێک ئەرێنی بێت لەسەر منداڵەکەت،
  • 3:39 - 3:41
    یاخود نەرێنی بێت،
  • 3:41 - 3:42
    بەڵام کاریگەری گشتی پشتگوێ دەخرێت.
  • 3:42 - 3:45
    ئێستا دەمەوێت باسی بارودۆخێکی تایبەت بکەم:
    مۆڵەتی دایکایەتی.
  • 3:45 - 3:49
    بەڵگەی گەشەکردنی جەستە هەیە کە
    پێشنیار دەکات منداڵەکان کاری باشتر دەکەن
  • 3:49 - 3:51
    کاتێک دایکیان مۆڵەت وەردەگرێت.
  • 3:51 - 3:54
    بوونت لەگەڵ منداڵت لە ڕۆژانی
    سەرەتا کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی،
  • 3:54 - 3:57
    کەوایە ئەگەر مۆڵەتەکەت دا
    پێویستە وەریبگریت،
  • 3:57 - 3:58
    و ئەگەر نەشتکرد، پێویستە
  • 3:58 - 4:01
    مانگەکانی سەرەتا مۆڵەت وەرنەگریت،
  • 4:01 - 4:02
    ئەگەر بودجەکەت ڕێیدا.
  • 4:02 - 4:05
    و لەکۆتاییدا، بپرسە لە خۆت، کە چیم دەوێت؟
  • 4:05 - 4:07
    لە کاتێکدا وادەردەکەوێت کە ئاسانە،
  • 4:07 - 4:09
    فاکتەرێکە کە پێویست ناکات ئاشکرا بکرێت.
  • 4:09 - 4:13
    بە قسە کردن لەگەڵ دایکان بۆم دەرکەوت
    کاتێک ئافرەتێک مانەوە هەڵدەبژێرێت،
  • 4:13 - 4:15
    زۆرجار وا هەست دەکات کە ناچارە بڵێت
  • 4:15 - 4:18
    کە ئەو بڕیارەی بۆ
    پەروەردە کردنی منداڵەکانی هەڵبژاردوە.
  • 4:18 - 4:21
    کە بە دڵنیاییەوە بەشێکە لە هۆکارەکە،
  • 4:21 - 4:25
    بەڵام باشترین وەڵام ئەوەیە،
    " ئەمە ستایلی ژیانە کە لەلام پەسەندترینە"
  • 4:25 - 4:27
    یان "ئەوە باشترینە بۆ خیزانەکەم"
  • 4:27 - 4:29
    بۆ دایکێک کە کاردەکات هەمان شتە.
  • 4:29 - 4:32
    بڵێت، "من کارەکەم خۆشدەوێت،
    لەبەر ئەوەیە کە گەڕاومەتەوە سەرکار" بەسە.
  • 4:32 - 4:34
    ئەگەر دەتەوێت بگەڕێیتەوە سەرکار، زۆر باشە.
  • 4:34 - 4:36
    تۆ بە بەختی ئەو کارەت هەبێت خۆشت دەوێت
  • 4:36 - 4:39
    کاتێک کە دەبیتە دایک
    مافی خۆتە کە بیپارێزیت.
  • 4:39 - 4:42
    ڕاستگۆ بە لەگەڵ خۆت کە دەتەوێت چی بکەیت.
  • 4:42 - 4:45
    ئەگەر ڕاشکاو بیت لەوە،
    بە دڵنیاییەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەیت،
  • 4:45 - 4:48
    کە وات لێ دەکات ببیت بە
    باشترین جۆری دایک کە بتوانیت،
  • 4:48 - 4:50
    ئایە ئەوە هەموو مەبەستەکە نییە؟
  • 4:50 - 4:52
    هیچ دروستی و هەڵەیەک نییە
    کاتێک باسی باوانی دەکەین.
  • 4:52 - 4:54
    باشترین بریار ئەوەیە
  • 4:54 - 4:56
    کە وا لە تۆو و خێزانەکەت
    دەکات دڵخۆشترین بن.
  • 4:56 - 4:58
    بڕیاری داهاتوو بە دەست تۆیە.
  • 4:58 - 5:01
    بە زانینی هەڵبژاردن لە
    نێوان مانەوە لە ماڵەوە یان نا
  • 5:01 - 5:03
    ئەوە تەنها بریارێکە،
  • 5:03 - 5:06
    لەگەڵ ئەو فاکتەرانەی کە
    بەرەو ئاراستەی جیاوازت دەبات،
  • 5:06 - 5:10
    دەتوانین پەشیمانی فڕێ بدەین
    و چێژ لە باشی خێزانمان ببینین،
Title:
٣ شت کە پێویستە دایک و باوکان لەبەرچاوی بگرن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بگەڕێنەوە سەر کار
Speaker:
ئێمڵی ئۆستەر
Description:

ئایە پێویستە بچیت کار بکەیت ئەگەر منداڵت هەبێت؟ ئەمە بڕیارێکی کاریگەر و سۆزاوییە، بەڵام بیرکردنەوە لە سێ فاکتەر بڕیارەکە ئاسانتر دەکات. ئێمڵی ئۆستەر باسی دەکات بۆمان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
05:23

Kurdish subtitles

Revisions