Return to Video

یەکەم و کۆتا پاشای هایتی - مارلین دۆت

  • 0:07 - 0:12
    کەپڵە شاهانەکەی هایتی بە چەپڵەڕێزانەوە
    بەرەو ئاهەنگی تاج لەسەردانان دەڕۆیشتن.
  • 0:12 - 0:14
    دوای ئەوەی تاجه ڕازاوەکە و گۆچانی پاشایی
    وەردەگرێت،
  • 0:14 - 0:19
    هێنری کریستۆف چووە سەر تەختی پاشایی کە
    ٢٠ مەتر بەرز بوو.
  • 0:19 - 0:23
    بەڵام خەڵکێکی زۆر کەم دەیانزانی
    کە یەکەم پاشای هایتی
  • 0:23 - 0:26
    دەبێتە دوایەمن پاشای هایتی.
  • 0:26 - 0:29
    بە کۆیلەیی لە دورگەی گرینادا لە دایک بوو،
  • 0:29 - 0:34
    تەمەنی منداڵی بە گواستنەوە لە دورگەیەکەوە
    بۆ دورگەیەکی تری کاریبی بەسەر بردووە.
  • 0:34 - 0:36
    له ساڵی ١٧٧٩ کە تەمەنی تەنها ١٢ ساڵ بوو،
  • 0:36 - 0:40
    یاوەری مامۆستاکەی خۆی کردووە بۆ
    یارمەتیدانی شۆڕشگێڕە ئەمریکییەکان
  • 0:40 - 0:42
    له جەنگی ساڤانا.
  • 0:42 - 0:48
    بەردەوامی ئابڵوقەی شارەکە، یەکەم ڕووبەڕوو
    بوونەوەی کریستۆفەر دەبێت لەگەڵ توندوتیژی
  • 0:48 - 0:50
    .چەند تۆمارێکی نووسراوی کەم هەیە
  • 0:50 - 0:53
    دەربارەی ژیانی (کریستۆف) لە دوای جەنگەکه.
  • 0:53 - 0:54
    بەدرێژایی سەدەی دواتر،
  • 0:54 - 0:57
    وەک وەستای بەرد و کارگوزار له هۆتێڵێك
    کاری کردووە
  • 0:57 - 1:01
    لە سانت-دۆمانگ کە داگیرکراوی فەڕەنسا بوو
    و دواتر بە هایتی ناسرا.
  • 1:01 - 1:05
    له ساڵی ١٧٩١، کاتێک کۆیلەکان یاخی بوون،
  • 1:05 - 1:09
    کریستۆف هەلێکی تری بۆ ڕەخسا بۆ
    شەڕکردن لە پێناو ئازادی.
  • 1:09 - 1:13
    یاخی بوونەکە بەسەرکردایەتی توسانت لۆڤەتوخ
    بوو، کە دژی خاوەن کێڵگەکان دەجەنگان،
  • 1:13 - 1:17
    هەروەها هێزەکانی بەڕیتانیا و
    ئیسپانیا هەوڵیاندا دوورگەکه داگیربکەن.
  • 1:17 - 1:20
    پلەکانی کریستۆف بەخێرایی بەرز بوەوە،
  • 1:20 - 1:23
    خۆی وەکو باشترینی ناو جەنەڕاڵەکانی تر
    پیشان دەدا.
  • 1:23 - 1:25
    لە ساڵی ١٧٩٣،
  • 1:25 - 1:29
    لۆڤەتوخ بە سەرکەوتووی هەموو کۆیلەکانی
    سانت-دۆمانگی ڕزگار کرد،
  • 1:29 - 1:34
    لە ساڵی ١٨٠١ دوورگەیەکی نیمچە سەربەخۆی
    دامەزراند.
  • 1:34 - 1:39
    بەڵام لەو ماوەیەدا، (ناپڵیۆن پۆناپارت)
    دەسەڵاتی خۆی له فەڕەنسا چەسپاند بوو،
  • 1:39 - 1:42
    و دەیویست کۆیلایەتی و دەسەڵات بگەڕێنێتەوە
  • 1:42 - 1:44
    له ڕێگەی ئیمپراتۆڕیەتەکەوە.
  • 1:44 - 1:48
    هەوڵی فەڕەنسا بۆ هێنانەوەی کۆیلایەتی
    ڕووبەڕووی بەرگرییەکی تووند بووەوە
  • 1:48 - 1:51
    لەگەڵ جەنەڕال کریستۆف،
    تەنانەت پایەتەختی سوتاند
  • 1:51 - 1:53
    بۆ ڕێگریکردن له داگیرکردنی سەربازی.
  • 1:53 - 1:57
    له کۆتاییدا، ياخیگەران و بڵاوبوونەوەی
    نەخۆشی تای زەرد
  • 1:57 - 2:02
    سەربازە فەڕەنسییەکانی ناچارکردن بکشێنەوه
    بەڵام شەڕەکه بەبێ زیانی گیانی نەبوو.
  • 2:02 - 2:06
    لۆڤەتوخ دەستگیرکرا و وازیان لێی هێنا
    ؛له بەندینخانەیەکی فەڕەنسی بمرێت
  • 2:06 - 2:11
    ئەمە ئەم چارەنووسەیە کە کوڕە نۆ ساڵانەکەی
    کریستۆفیش بەسەری دێت.
  • 2:11 - 2:12
    دوابەدوای شۆڕشەکه،
  • 2:12 - 2:17
    کریستۆف و جەنەڕاڵەکانی جین- جاکوێس
    دیسەڵین و ئەلیکساندرێ پێتن
  • 2:17 - 2:20
    پلەکانییان لە حکومەتی تازەدا بەرزکرایەوە.
  • 2:20 - 2:24
    له ساڵی ١٨٠٤، دیسەڵێنز خۆی وەکو
    ئیمپڕاتۆڕی سەربەخۆی (هەیتی) ڕاگەیاند.
  • 2:24 - 2:29
    بە خواستی بۆ دەسەڵاتی تاکڕەوی، پشتیوانی
    هاوڕێکانی لەدەست دا،
  • 2:29 - 2:33
    له کۆتاییدا، فەرمانڕەوایی (دیسەلێنز)
    پیلانگێڕییەکی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا
  • 2:33 - 2:37
    که به کووشتنی کۆتایی هات له ساڵی ١٨٠٦.
  • 2:37 - 2:42
    دەسەڵاتی دوای دیسەلێنز شەڕی ناوخۆی هێنایە
    کایەوە کە لە ئەنجامدا وڵات بوو بە دوو بەش.
  • 2:42 - 2:47
    لە ساڵی ١٨٠٧، (کریستۆف) وەکوو سەرۆکی
    باکوری (کاپ-هەیتین) فەرمانڕەوایی دەکرد،
  • 2:47 - 2:51
    و (پێتن) فەرمانڕەوایی باشووری
    دەکرد له (پۆرت-ئە-پرینس).
  • 2:51 - 2:54
    پێتن هەوڵیدا ڕاستگۆ بێت لەگەڵ
    شۆڕشگێڕە دیموکراسییە بنەڕەتییەکان
  • 2:54 - 2:57
    به بنیاتنانی کۆمارەکەی وەکوو
    ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • 2:57 - 3:01
    تەنانەت پشتگیری لە دژی داگیرکاری
    نەتەوەکانی تریش کرد.
  • 3:01 - 3:04
    ئەم سیاسەتانە وای کرد
    خۆشەویست بێت لای خەڵکەکەی،
  • 3:04 - 3:07
    بەڵام ئەوانه بازرگانی و
    بەهێزبوونی ئابوورییان خاو کرد.
  • 3:07 - 3:11
    کریستۆف، بە پێچەوانەوه، پلانی دڕندەیی
    زیاتری هەبوو بۆ هەیتییەکی سەربەخۆ.
  • 3:11 - 3:16
    زەوییەکانی گەڕاندەوە بۆ خەڵک، لەکاتێکدا
    کشتوکاڵ بەدەست حکومەت بوو.
  • 3:16 - 3:19
    هەروەها بازرگانی لەگەڵ چەندین
    وڵاتی بیانی دامەزراند.
  • 3:19 - 3:21
    به بەڕیتانیای گەورە و
    ویلایەتە یەکگرتووەکانیشەوه،
  • 3:21 - 3:24
    و بەڵێنی دا که دەست نەخاتە
    سیاسەتە دەرەکییەکانیان.
  • 3:24 - 3:29
    تەنانەت قەڵایەکی گەورەی له ئەگەری هەوڵدانی
    فەڕەنسییەکان بۆ داگیرکردنیان دروست کرد.
  • 3:29 - 3:32
    بۆ ئەوەی کارەکان وەکو خۆی بەڕێوەبچێت،
    بە زۆر کاری بە خەڵک دەکرد،
  • 3:32 - 3:37
    و بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەهێزتر بکات،
    لە ساڵی ١٨١١ خۆی وەکو پاشا ناساند.
  • 3:37 - 3:41
    لە ماوەی فەرمانڕەوایدا، له کۆشکێکی
    جوان دەژیا بەناوی سانس سۆسی
  • 3:41 - 3:45
    لەگەڵ هاوژینەکەی و سێ منداڵ.
  • 3:45 - 3:49
    شانشینەکەی کریستۆف پێشکەوتنێکی بەرچاوی
    بینی له ڕووی بازرگانی، شارستانی، ڕۆشنبیری،
  • 3:49 - 3:51
    و پەروەردە.
  • 3:51 - 3:54
    هونەرمەندی بەناوبانگی ئەوروپی هێنایە هەیتی
    بۆ ئەوەی دیمەنی کلتوری ببینن،
  • 3:54 - 3:59
    هەروەها مامۆستای ئەوروپیش بۆ دامەزراندنی
    پەروەردە و خوێندنگەی حکومی.
  • 3:59 - 4:02
    لە کاتێکدا پاشا بەم شێوە سەرەکییە
    بەناوبانگ بوو لەناو خەڵکەکەیدا،
  • 4:02 - 4:05
    ئەو کرێکارانەی به زۆر
    ئیشیان پێ دەکرا نیشانەیەکی
  • 4:05 - 4:08
    بێزارکەری کۆیلایەتی خەڵکی هایتی بوو
    کە جەنگان لە پێناو نەهێشتنی
  • 4:08 - 4:12
    کات تێدەپەڕی و دەسەڵاتە بەهێزەکەی ئەویش
    پشتگیرییەکانی لە دەست دەدا،
  • 4:12 - 4:15
    و ڕکابەرە باشورییەکانی
    دەسەڵاتیان کەوتە دەست.
  • 4:15 - 4:20
    له ئۆکتۆبەری ساڵ ١٨٢٠، فەرمانڕەواییەکەی
    گەیشت به کۆتاییەکی تراژیدی.
  • 4:20 - 4:24
    دوای چەند مانگێک، جەڵدەی دڵ لێیدا و
    نەیتوانی چیتر فەرمانڕەوایی بکات،
  • 4:24 - 4:28
    سەرکردە سەربازییەکانی لەگەڵ
    هێزەکانی باشوور یەکیان گرت.
  • 4:28 - 4:32
    خیانەت لێکراو و نائومێد، پاشا خۆی کووشت.
  • 4:32 - 4:36
    ئەمڕۆ، شوێنەوارەکانی مێژووە
    ئاڵۆزەکەی کریستۆف
  • 4:36 - 4:39
    دەتوانرێت بدۆزرێنەوه له
    کۆشکە وێرانبووەکەی،
  • 4:39 - 4:45
    و لە هەوڵی هایتی وەکو یەکەم نەتەوە
    کە کۆیلایەتی قەدەغە کرد.
Title:
یەکەم و کۆتا پاشای هایتی - مارلین دۆت
Speaker:
مارلین دۆت
Description:

لەم بەستەرەوە بینەرەی تەواوی ڤیدیۆکە ببە: https://ed.ted.com/lessons/the-first-and-last-king-of-haiti-marlene-daut

کەپڵە شاهانەکەی هایتی بە چەپڵەڕێزانەوە بەرەو ئاهەنگی تاج لەسەر دانان ڕۆیشتن. دوای ئەوەی تاجی ڕازاوە و گۆچانی پاشایی وەرگرت، هێنری کریستۆف چووە سەر تەختی پاشایی کە٢٠ مەتر بەرز بوو. بەڵام خەڵکێکی زۆر کەم دەیانزانی کە یەکەم پاشای هایتی دەبێتە دوایەمن پاشای هایتی. ئەم شۆڕشگێڕە کێ بوو؟
مارلین دۆت باس لەو پیاوە دەکات کە بە کۆیلەیی لە دایک بوو، بەڵام بوو بە پاشا.

ئامادەکردنی: مارلین دۆت، دەرهێنانی کابۆنگ ستۆدیۆس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:48

Kurdish subtitles

Revisions