Return to Video

بۆچی پێویستە چیرۆکەکانی فلینەری ئۆکۆنەر بخوێنیتەوە؟ ئایسلت گیلیسپی

  • 0:06 - 0:11
    داپیرەیەکی زۆر بڵی و ڕێگرێکی کۆچەر
    بەیەکەوە بە ڕێگەیەکی قوڕاوی تێدەپەڕن.
  • 0:11 - 0:15
    فرۆشیارێکی ئینجیل، فەیلەسوفێک
    قایل دەکات کە بچێتە ناو تەویلەیەک.
  • 0:15 - 0:20
    گەشتیارێکی کرێکار ئافرەتێکی کەڕ
    فێرە چەند وشەیەکی چاندن دەکات.
  • 0:20 - 0:22
    لە کێڵگەکەیدا لە
    ناوچە گوندنشینەکانی جۆرجیا،
  • 0:22 - 0:25
    کە چەندین جۆر باڵندەی لێیە
  • 0:25 - 0:28
    فلەینەری ئۆکۆنەر
    چیرۆکی دوورخراوەکان باس دەکات،
  • 0:28 - 0:32
    کۆمەڵێک خەڵکی نەناسراو و ناشیاو لە
    جیهانێکدا، ئۆکۆنەر پێی ئاشنایە، بەیەکەوەن،
  • 0:32 - 0:34
    باشوری ئەمریکا.
  • 0:34 - 0:35
    دوو ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە،
  • 0:35 - 0:38
    بەڵام زیاتر بە کورتە چیرۆکەکانی ناسراوە،
  • 0:38 - 0:43
    کە باسی ژیانی شاری بچووک دەکات
    بە زمانێکی ڕەخنەی و پێکەنیناوی نابەجێ،
  • 0:43 - 0:46
    بە شێوەیکی دڵخۆش سیناریۆی
    ناشرین باس دەکات.
  • 0:46 - 0:48
    لە کاتی بێ ئیشیدا، ئۆکۆنەر
    وێنەی کارتۆنی دەکێشا،
  • 0:48 - 0:51
    نوسینەکانی لێوان لێون لە کاریکەتێریش.
  • 0:51 - 0:57
    لە چیرۆکەکانیدا، دایکێک
    ڕوخسارێکی درێژ و بێوەی وەک کەلەرمی هەیە،
  • 0:57 - 1:00
    پیاوێک وەک ماسیحەی کاشی وزەی هەیە،
  • 1:00 - 1:04
    و ئافرەتێک لاشەی وەک گۆزەی قەبرستانە.
  • 1:04 - 1:07
    ناوی کارەکتەرەکانیشی
    بە هەمان شێوە بێمانان.
  • 1:07 - 1:10
    لە چیرۆکی:
    ئەو ژیانەی ڕزگاری دەکەیت ڕەنگە هی خۆت بێت
  • 1:10 - 1:13
    تۆم شیفتلیتی یەک دەستبڕاوە
    دەچێتە ناو ژیانی
  • 1:13 - 1:16
    لوسینیل کراتەر پیرژن و
  • 1:16 - 1:18
    کچە کەڕ و لاڵەکەی.
  • 1:18 - 1:20
    سەڕەڕای ئەوەی خاتوو
    کراتەر بەوەڕی بەخۆی هەیە،
  • 1:20 - 1:22
    ماڵە دوورە دەستەکەی دادەڕوخێت.
  • 1:22 - 1:25
    سەرەتا گومان لە نیتەی
    شیفتلێت دەکرێت کاتێک
  • 1:25 - 1:27
    پێشنیازی یارمەتیدانی
    خاتوون و کچەکەی دەکات،
  • 1:27 - 1:30
    بەڵام ئۆکۆنەر زوو نیەتی پیرەژنەکە دەردەخات
  • 1:30 - 1:33
    کە دەیەوێت فێڵ لە میوانە
    چاوەڕواننەکراوەکە بکات
  • 1:33 - 1:36
    و خوێنەر سەری دەسوڕمێت
    ئایا کامیان نیازیان خراپە
  • 1:36 - 1:39
    بۆ ئۆکەڕنەر هیچ شتێک یاساغ نییە.
  • 1:39 - 1:40
    سەڕەڕای ئەوەی
    کاتۆلیکییەکی توند بوو،
  • 1:40 - 1:43
    ترسی لە دەرخستنی ئەگەری
  • 1:43 - 1:45
    بوونی باوەڕی ئاینی هاوتا
    لەگەڵ هەڵسوکەوتی نائاینی
  • 1:45 - 1:47
    لە یەک کەسدا نەبوو.
  • 1:47 - 1:50
    لە ڕۆمانەکەیدا:
    توندوتیژی دەیگۆڕێت
  • 1:50 - 1:53
    کارەکتەری سەرەکی سەرەڕای
    ئەوەی پیاوێکی ئاینییە
  • 1:53 - 1:56
    بەڵام ئاگر دەنێتەوە و کەسێک دەکوژێت.
  • 1:56 - 2:00
    لە دەستپێکی کتێبەکە پەیامبەرێکی
    هەڵگەراوە دەردەکەوێت:
  • 2:00 - 2:04
    مامی فرانسیس ماریۆن
    تراوتەر نیو ڕۆژە مردووە
  • 2:04 - 2:08
    کاتێک کوڕەکە ئەوەندە سەرخۆشە
    ناتوانێت گۆرەکەی هەڵبکەنێت.
  • 2:08 - 2:11
    کەسێک لاشەکە لە سەر
    مێزێکی نان خواردن دەهێنێت
  • 2:11 - 2:13
    بە شێوەیەک دەینێژێت
  • 2:13 - 2:17
    ئەوەندە خۆڵ لە سەر لاشەکە
    هەیە، دەمی سەگی نەگاتێ.
  • 2:17 - 2:19
    لەگەڵ ئەوەی مشتومڕ لەسەر
    تێڕوانینە سیاسییەکانی هەیە،
  • 2:19 - 2:23
    کتێبەکانی ئۆکۆنەر لەگەڵ
    ڕەگەزپەرستی باشور یەکدەگرێتەوە.
  • 2:23 - 2:26
    لە کتێبی: هەموو ئەو شتانەی
    بەرز دەبنەوە، دەبێت یەکبرن
  • 2:26 - 2:29
    وێنەی کوڕێک دەکات کە دژی
    توندڕەوی دایکی دەوەستێتەوە.
  • 2:29 - 2:32
    بەڵام چیرۆکەکە نهێنییە خراپەکانی
    کوڕە ئاشکرا دەکات
  • 2:32 - 2:34
    پێمان دەڵێت دەستنیشان کردنی خراپە
  • 2:34 - 2:37
    لە خراپبوون ناتپارێزێت.
  • 2:37 - 2:40
    لەگەڵ ئەوەی ئۆکۆنەر باسی لایەنە
    خراپەکانی مرۆڤایەتی دەکات،
  • 2:40 - 2:43
    دەرگەی لێخۆشبوون و
    پەشیمانبوونەوە بە کراوە دەهێڵێتەوە.
  • 2:43 - 2:45
    لە کتێبی: دۆزینەوەی
    پیاوی باش سەختە.
  • 2:45 - 2:49
    داپیرەیەکی کەلـلەڕەق دەپارێزێت
    بەهۆی لێخۆشبوونی لە تاوانبارێکی دڵڕەق،
  • 2:49 - 2:52
    لەگەڵ ئەوەی دەستدرێژی
    دەکاتە سەر خێزانی داپیرەکەش.
  • 2:52 - 2:55
    هەرچەند نرخی لێخۆشبوونی
    ئەم داپیرەیەمان بە دڵ نەبێت،
  • 2:55 - 2:57
    ناچار دەبین کە ڕووبەڕووی
    ئەم چرکانە ببینەوە
  • 2:57 - 3:01
    کە تەواو شەڕانگێز و توند بن.
  • 3:01 - 3:03
    ئۆکۆنەر مامۆستای شتە نامۆ
    و ترسهێنەرەکان بوو
  • 3:03 - 3:07
    نووسینەکانی سەبارەت بە دابڕاوی
    باشور و باوەڕە سەروسروشتییەکان،
  • 3:07 - 3:10
    وەک نووسەری ڕۆمانی
    ترسهێنەری باشوری دەیناسێنن.
  • 3:10 - 3:12
    نووسینەکانی لە نووسنە بێ واتا و
  • 3:12 - 3:15
    کارەکتەر ترسهێنەرە پەیوەستەکانی
    بە بابەتی یەکسانی جێندەریەوە
  • 3:15 - 3:19
    بەکار دەهێنێت بۆ دەرخستنی
    هەمەچەشنی کەسایەتی مرۆڤ.
  • 3:19 - 3:21
    دەیزانی بەشێک لەم
    هەمەچەشنەییە بێزارکەرە،
  • 3:21 - 3:23
    و هەندێک لە چیرۆکەکانی
    وردییەکی تایبەتی پێویستە،
  • 3:23 - 3:26
    بەڵام ئەو چێژی لە بەرەنگاری
    خوێنەرانی وەردەگرت.
  • 3:26 - 3:29
    ئۆکۆنەر بەهۆی نەخۆشی پوکانەوەی
    سیستەمی بەرگری لە ٣٩ ساڵی دەمرێت.
  • 3:29 - 3:34
    بەهۆی نەخۆشییەکەی، بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لەسەر
    کورسییەکەی لە جۆرجیا نەیتوانی هەستێت.
  • 3:34 - 3:35
    لەم ماوەیەدا،
  • 3:35 - 3:38
    زۆربەی نووسینە ئەندێشەییەکانی دەنووسێت.
  • 3:38 - 3:41
    توانای ئۆکۆنەر لە بازدان لە
    ناشرینی بۆ سروش وەرگرتن،
  • 3:41 - 3:45
    خوێنەرانی بەبێ وەستان
    بۆ چیرۆکە سەیرەکانی ڕادەکێشا.
  • 3:45 - 3:47
    هەر وەک تۆم شیفتلیت تێبینی دەکات،
  • 3:47 - 3:50
    جەستە وەک ماڵ وایە
  • 3:50 - 3:51
    بۆ هیچ شوێنێک ناچێت،
  • 3:51 - 3:54
    بەڵام روح، خاتوون، وەک ئۆتۆمۆبیل وایە
  • 3:54 - 3:56
    بەردەوام دەگەڕێت.
Title:
بۆچی پێویستە چیرۆکەکانی فلینەری ئۆکۆنەر بخوێنیتەوە؟ ئایسلت گیلیسپی
Speaker:
ئایسلت گیلیسپی
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
: https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-flannery-o-connor-iseult-gillespie

فلینەری ئۆکۆنەر باسی چیرۆکی دوورخراوەکان، نەخوازراوەکان، نەگونجاوەکان دەکات لە جیهاندا. ئەم جۆرە کەسانە لە باشوری ئەمریکا باش بەرجەستە دەکرێن. ئەو مامۆستای وێژەی ترسهێنەر بوو، بەڵام، نووسینەکانی سنوری وێژەی بێ واتا و ترسهێنەر تێدەپەڕێنن و دەرخەری هەمەچەشنی کەسایەتی مرۆڤن. ئایسلت گیلیسپی باسی ئەم جیهانە وێژەییەمان بۆ دەکات کە ئۆکۆنەر دەیخولقێنیت. دوای چەند سەدەیەک هەروا بەردەوام خوێنەر بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

وانەکە لە لایەن ئایسلت گیلیسپی ئامادەکراوە و لە لایەن ئانتۆن بۆگاتی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:56

Kurdish subtitles

Revisions