Return to Video

درۆکەی ڕەگەزپەرستی داهێنا

  • 0:02 - 0:05
    کێشەی ئێمەی خەڵکی سپی پێست چییە؟
  • 0:05 - 0:06
    (پێکەنین)
  • 0:08 - 0:10
    بەم ساڵانەی دوایی زۆر بیرم لەوە کردۆتەوە، و
  • 0:10 - 0:12
    ئەزانم هەر خۆم نیم.
  • 0:12 - 0:14
    سەیرکە، تێئەگەم --
  • 0:14 - 0:17
    خەڵکی پێست ڕەنگەکانی تر
    چەندین سەدەیە ئەو پرسیارە ئەکەن.
  • 0:17 - 0:22
    بەڵام پێموابێت هەتا دێت ژمارەیەکی زیاتری
    سپی پێستەکانیش ئەو پرسیارە ئەکەن،
  • 0:22 - 0:25
    دوابەدوای ئەوەی بەردەوام ڕووئەیات
  • 0:25 - 0:26
    لە وڵاتەکەمان.
  • 0:28 - 0:31
    تێبینیشی بکەن وتم،
    "ئێمەی سپی پێست چیمانە؟"
  • 0:31 - 0:35
    چونکە ئێستا، من باسی
    ئەو خەڵکە سپی پێستە ناکەم،
  • 0:35 - 0:39
    ئەوانەی نیشانەی نازییەکە و
    کڵاوەکە و مەشخەڵەکانیان پێیە.
  • 0:39 - 0:42
    ئەوانە کێشە و هەڕەشەشن.
  • 0:43 - 0:45
    زۆربەی تاوانە تیرۆرستییەکانی
    وڵاتەکەمان ئەنجام ئەیەن،
  • 0:45 - 0:49
    ئێوە هەموو لە چارلۆتسڤیل ئەژین و
    لەهەمووان باشتر ئەزانن.
  • 0:49 - 0:53
    بەڵام من باسی شتێکی گەورەتر و
    بڵاوتر ئەکەم.
  • 0:53 - 0:55
    من باسی هەموومان ئەکەم،
  • 0:55 - 0:57
    بەشێوەیەکی فراوان سپی پێستەکان.
  • 0:58 - 1:01
    لەوانەشە بەتایبەتی،
    خەڵکی وەک من،
  • 1:01 - 1:03
    کە خۆمان بە پێشکەوتنخواز لەقەڵەم ئەیەین،
  • 1:03 - 1:05
    نامانەوێت توندڕەو بین.
  • 1:06 - 1:07
    خەڵکی سپی پێستی باش.
  • 1:08 - 1:09
    (پێکەنین)
  • 1:09 - 1:11
    هیچ سپی پێستێکی باشی لێیە؟
  • 1:11 - 1:12
    (پێکەنین)
  • 1:12 - 1:16
    من وا گەورەکرام جۆرە کەسێکی وابم.
  • 1:16 - 1:18
    منداڵێکی بچووک بووم
    لە شەستەکان و حەفتاکان، و
  • 1:18 - 1:21
    بۆ ئەوەی کەمێک تێگەشتنتان بەمێ
    لەسەر دۆخی ئەوکاتەی دایک و باوکم:
  • 1:21 - 1:24
    ئەوکاتە بۆچوونی خەڵک بە گشتی
  • 1:24 - 1:29
    نیشانیدا کە تەنیا کەمینەیەکی بچووک،
    نزیکەی لەسەدا ٢٠ی ئەمریکییە سپیپێستەکان،
  • 1:29 - 1:31
    پشتیوان بوون و ڕەزامەند بوون
  • 1:31 - 1:34
    بە مارتین لوسەر کینگ و کارەکەی
    لەسەر جوڵەی مافە شارستانییەکان
  • 1:34 - 1:37
    هەتا ئەوکاتەی دکتۆر کینگ لە ژیاندا بوو.
  • 1:38 - 1:41
    شانازی ئەکەم بە وتنی ئەوەی
    دایک و باوکم لەو کۆمەڵەیا بوون.
  • 1:41 - 1:44
    ڕەچەڵەک زۆر باس کراوە لە ماڵەکەماندا. و
  • 1:45 - 1:49
    کاتێک بەرنامە لەسەر ڕەچەڵەک
    نیشانئەدرا لە تەلەفزیۆن،
  • 1:49 - 1:52
    ئێمەی منداڵانیان دائەنیشاند و
    دڵنیائەبوون لەوەی سەیری ئەکەین:
  • 1:52 - 1:55
    فلیمەکانی سیدنی پۆیتێر، "ڕەگەکان"...
  • 1:56 - 1:58
    پەیامەکە بەرز و ڕوون بوو، و
  • 1:58 - 1:59
    لێی تێگەشتم:
  • 2:00 - 2:04
    ڕەگەزپەرستی هەڵەیە؛
    ڕەگەزپەرستەکان خەڵکێکی خراپن.
  • 2:05 - 2:06
    لە هەمان کاتیشدا،
  • 2:06 - 2:09
    لە شوێنێکی زۆر سپی پێستانە
    ئەژیاین لە مینیستۆتا.
  • 2:10 - 2:11
    بەس بەناوی خۆشمەوە قسە ئەکەم،
  • 2:11 - 2:17
    پێموابێت ئەوە ڕێگەی پێیام باوەڕبکەم
    کە ئەو سپی پێستە ڕەگەزپەرستانەی سەر تەلەفزیۆن
  • 2:17 - 2:20
    لە شوێنی ترەوە ئاڕاستە کراون.
  • 2:21 - 2:23
    هەر بەڕاستی دەربارەی خۆمان نەبووە.
  • 2:24 - 2:26
    هەستم نەکردووە بەشداری تاوان بم.
  • 2:27 - 2:31
    ئێستا ئەتوانم بڵێم، هێشتا لە ساڕێژبووندام
    لەو تێڕوانینە سەرەتاییە.
  • 2:32 - 2:34
    چوومە ڕۆژنامەوانییەوە
  • 2:34 - 2:39
    بەشێکی لەبەر ئەوەی گرنگیم ئەیا
    بە یەکسانی و دادپەروەری.
  • 2:41 - 2:44
    بۆ ماوەیەکی زۆر، ڕەگەزپەرستی
    تەنیا مەتەڵێک بوو بۆم.
  • 2:45 - 2:49
    بۆچی هێشتا بوونی ماوە لەکاتێکدا
    شتێکی هێندە هەڵەیە؟
  • 2:49 - 2:53
    بۆچی هێزێکی هێندە کۆڵنەدەرە؟
  • 2:54 - 2:57
    لەوانەیە هەر مەتەڵ بووبێت بۆم
    چونکە هێشتا سەیری شوێنی ڕاستم نەئەکرد
  • 2:57 - 2:59
    یان پرسیاری ڕاستەم نەئەکرد.
  • 3:01 - 3:02
    تێبینیت کردووە
  • 3:02 - 3:08
    کاتێک خەڵکێک لە ڕاگەیاندنە
    زۆرینە سپی پێستەکەماندا
  • 3:08 - 3:10
    ڕاپۆرت ئەیەن لەسەر ئەوەی
    پێیان وایە بابەتی ڕەگەزپەرستییە،
  • 3:10 - 3:13
    ئەوەی بە بابەتی ڕەگەزپەرستی دائەنێین،
  • 3:13 - 3:16
    ئەوە واتای ئەوەیە کە ئێمە
    کامێراکانمان و مایکرۆفۆنەکانمان و
  • 3:16 - 3:17
    تێڕوانینی خۆمان ئاڕاستە ئەکەین
  • 3:18 - 3:20
    بەڕووی خەڵکی ڕەنگەکانی تر،
  • 3:20 - 3:22
    پرسیار ئەکەین وەک،
  • 3:22 - 3:27
    خەڵکە ڕەشپێستەکان یان ئەمریکییە ڕەسەنەکان،
    لاتینییەکان یان ئاسیاییەکان،
  • 3:27 - 3:29
    خەریکی چین و چی ئەکەن؟"
  • 3:29 - 3:32
    لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراو
    یان لە چەند بابەتێکدا -
  • 3:32 - 3:34
    پەیوەست بە ئابووری، و پەروەردەوە.
  • 3:36 - 3:39
    بەشی خۆم بەشداریمکردووە
    لەو جۆرەی ڕاگەیاندن
  • 3:39 - 3:41
    بەدرێژایی ساڵەکان.
  • 3:43 - 3:45
    بەڵام دواتر جۆرج زیمەرمان
    ترەیڤۆن مارتنی کوشت،
  • 3:47 - 3:51
    بەدوای ئەوەش زنجیرەیەکی زۆر
    تەقەکردنی پۆلیس،
  • 3:51 - 3:53
    لە خەڵکی ڕەش پێستی بێچەک،
  • 3:53 - 3:56
    سەرهەڵدانی جوڵەی ژیانی
    ڕەشپێستەکان گرنگە،
  • 3:56 - 3:59
    کوشتارگەکەی دایلان ڕووف و چارلیستن،
  • 3:59 - 4:00
    سپیکردنەوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار --
  • 4:01 - 4:06
    هەموو ڕووداوەکانی ژیانی
    ڕۆژانەی ئەمریکییەکان،
  • 4:06 - 4:08
    ئەم ڕووداوە زیاد لەپێویست
    ڕەگەزپەرستانانە
  • 4:08 - 4:11
    کە ئێستا ئەتوانین بیبینین
    چونکە بە مۆبایلی زیرەک گیراون و
  • 4:11 - 4:13
    بە ئینتەرنێتدا بڵاو ئەکرێنەوە.
  • 4:14 - 4:17
    لەژێر ئەو ڕووداوە دیارانەشەوە،
  • 4:17 - 4:18
    زانیارییە کەلەڕەقانەکە هەیە،
  • 4:18 - 4:23
    توێژینەوەکانی ڕەگەزپەرستی بەسیستمکراو
    نیشان ئەیات لە هەموو دەستگاکانماندا:
  • 4:24 - 4:27
    جیاکردنەوەی خانووبەرە،
    جیاکاری لە کاردا،
  • 4:27 - 4:30
    جیاکارییە قووڵەکەی
    لەناو قوتابخانەکانماندا ئەکرێت و
  • 4:30 - 4:32
    لە سیستمی دادپەروەری تاواندا. و
  • 4:33 - 4:34
    ئەوەی تەواو بێئوومێدی کردم،
  • 4:34 - 4:36
    کە ئەشزانم لەمەیا هەر خۆم نیم:
  • 4:37 - 4:39
    سەرهەڵدانی دۆناڵد ترەمپ بوو
  • 4:39 - 4:45
    لەگەڵ دۆزینەوەی ئەوەی
    زۆرینەی ئەمریکییە سپی پێستەکان
  • 4:45 - 4:48
    باوەش ئەکەنەوە یان هیچ نەبێت
  • 4:48 - 4:53
    ئەو جۆرە سیاسەتە ناسنامە سپییە
    تاڵ و کاڵە قبوڵ ئەکەن.
  • 4:55 - 4:58
    ئەمە زۆر بێزارکەر بوو بۆ من
    وەک مرۆڤێک.
  • 4:59 - 5:04
    وەک ڕۆژنامەنووسێک، وایلێکردم
    ڕووی لێنسی کامێراکەم بکەم بەودیوا،
  • 5:04 - 5:06
    بیر بکەمەوە،
  • 5:06 - 5:09
    "ئای خوایە، خەڵکە سپییەکان چیرۆکەکەن.
  • 5:09 - 5:11
    سپی پێست بوون چیرۆکێکە."
  • 5:13 - 5:16
    هەروەها بیرم ئەکردەوە، "ئەتوانم ئەوە بکەم؟
  • 5:16 - 5:19
    زنجیرەیەکی پۆدکاست لەسەر
    سپی پێستبوون لەچی ئەچێت؟"
  • 5:19 - 5:21
    (پێکەنین)
  • 5:21 - 5:24
    "ئاه، هەروەها شتێکی تریش --
    لەوانەیە ئەمە تۆزێکی تر ناخۆشبێت."
  • 5:26 - 5:31
    هیچ ڕۆژنامەگەرییەکم نەبینیوە
    بە قوڵی بڕوانێتە ڕەگەزپەرستی سپی پێستەکان،
  • 5:31 - 5:35
    بەڵام بێگومان، خەڵکی ڕەنگەکانی تر و
    بەتایبەتی ڕۆشنبیرە ڕەش پێستەکان
  • 5:35 - 5:38
    بۆ ماوەی چەندین سەدە ڕەخنەیان گرتووە
    لە کلتوری باڵادەستی
  • 5:38 - 5:39
    سپی پێستەکان، و
  • 5:39 - 5:42
    ئەمزانی کە
    لە دوو یان سێ دەیەی ڕابردوو،
  • 5:42 - 5:44
    زاناکان کاری سەرنجڕاکێشیان کردووە
  • 5:44 - 5:48
    سەیری ڕەچەڵەکیان کردووە
    لەڕێی چوارچێوەی سپی پێستەکانەوە،
  • 5:48 - 5:51
    چییە، چۆن پێی گەشتووین،
    چۆن کاردەکات لە جیهاندا.
  • 5:53 - 5:55
    دەستمکرد بە خوێندنەوە، و
  • 5:55 - 6:00
    گەشتم بە چەند پسپۆڕێکی پێشەنگ
    لەسەر ڕەچەڵەک و مێژووی ڕەچەڵەک.
  • 6:02 - 6:04
    یەکێک لە یەکەمین پرسیارەکانی کردم
  • 6:04 - 6:08
    "ئەم بیرۆکەی سپی پێستبوونە
  • 6:08 - 6:10
    لە سەرەتاوە لەکوێوە هاتووە؟"
  • 6:11 - 6:13
    زانست ڕوونە.
  • 6:13 - 6:15
    ئێمەی مرۆڤ یەک ڕەچەڵەکین.
  • 6:16 - 6:17
    هەموو پەیوەندیدارین،
  • 6:17 - 6:20
    لە باوباپیرێکی هاوبەشەوە هاتووین
    لە ئەفریقاوە.
  • 6:21 - 6:25
    هەندێک خەڵک لە ئەفریقاوە
    هاتوون بۆ شوێنی ساردتر و تاریکتر و
  • 6:25 - 6:27
    زۆرێک لە مێلانینەکانی لەشیان لەدەستیاوە،
  • 6:27 - 6:29
    هەندێکمان زیاتر لەوانی تر.
  • 6:29 - 6:30
    (پێکەنین)
  • 6:31 - 6:36
    بەڵام لەڕووی جیناتەوە، هەموومان
    لەسەدا ٩٩.٩ وەک یەکین.
  • 6:36 - 6:41
    هەمەچەشنی جینی زیاتر هەیە
    لەناو ئەوەی پێی ئەڵێین کۆمەڵە ڕەگەزەکان
  • 6:41 - 6:44
    وەک لە نێوان کۆمەڵە ڕەگەزەکان خۆیان.
  • 6:44 - 6:48
    هیچ جیناتێک نییە بۆ سپی پێستی
    یان ڕەش پێستی یان ئاسیایی
  • 6:48 - 6:49
    یان ئەوەی هەتانە.
  • 6:50 - 6:52
    کەواتە ئەمە چۆن ڕوویدا؟
  • 6:52 - 6:54
    چۆن تووشی ئەمە بووین؟
  • 6:54 - 6:56
    ڕەگەزپەرستی چۆن دەستیپێکرد؟
  • 6:58 - 7:01
    پێموابێت ئەگەر لێتان بپرسیمایە
    چۆن گریمانەی ئەوەت دانا،
  • 7:01 - 7:04
    چەند ساڵێک لەمەوبەر،
    بەهۆی نەزانی خۆمەوە،
  • 7:04 - 7:06
    لەوانەبوو بموتایە،
  • 7:06 - 7:11
    "پێموابێت لە شوێنێکدا
    لە قوڵایی مێژوودا،
  • 7:11 - 7:13
    خەڵک بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ یەک، و
  • 7:13 - 7:15
    یەکتریان بەلاوە سەیر بووە.
  • 7:15 - 7:18
    'ڕەنگی پێستت جیاوازە،
    ڕەنگی قژت جیاوازە،
  • 7:18 - 7:20
    شێوەی جلەکانت پێکەنیناوییە.
  • 7:20 - 7:22
    پێموابێت یەکسەر ئەچم و
    لێکدانەوەی خۆم ئەکەم
  • 7:22 - 7:23
    لەبەر ئەوەی تۆ جیاوازیت
  • 7:23 - 7:26
    بەجۆرێک لەمن کەمتریت، و
  • 7:26 - 7:29
    لەوانەشە ئەوە وایلێبکات ئاسایی بێت بۆم
    کە هەڵە ڕەفتارت لەگەڵکەم.'"
  • 7:29 - 7:30
    وانییە؟
  • 7:30 - 7:34
    ئایا ئەوە شتێکە لەوە ئەچێت
    کە ئەیهێنینە بەرچاومان یان وایدائەنێین؟
  • 7:35 - 7:36
    لەژێر ئەو جۆرە سیناریۆیەش،
  • 7:36 - 7:40
    هەمووی هەڵەتێگەشتنێکی گەورەی
    پڕ تراژیدییە.
  • 7:41 - 7:43
    بەڵام لەوە ئەچێت ئەوە هەڵەبێت.
  • 7:44 - 7:47
    پێش هەموو شتێک، ڕەچەڵەک
    داهێنانێکی ئەم کۆتاییانەیە.
  • 7:47 - 7:49
    تەنیا چەند سەد ساڵێک کۆنە.
  • 7:50 - 7:54
    پێش ئەوە، بەڵێ،
    خەڵک خۆیان دابەشکردبوو
  • 7:54 - 7:57
    بەپێی ئایین، کۆمەڵە هۆزەکان،
    زمان، و
  • 7:57 - 7:59
    ئەو جۆرە شتانە.
  • 7:59 - 8:00
    بەڵام بۆ بەشی زۆری
    مێژووی مرۆڤایەتی،
  • 8:00 - 8:02
    خەڵک ئاگاداری مەسەلەی ڕەچەڵەک نەبوون.
  • 8:04 - 8:05
    لە یۆنانی دێرین بۆ نموونە --
  • 8:05 - 8:09
    ئەمە لە مێژووناس
    نێڵ ئیرفین پەینتەرەوە فێربووم --
  • 8:09 - 8:14
    یۆنانییەکان پێیان وابوو باشترن
    لە خەڵکەکانی تری ئاگاداریان بوون،
  • 8:14 - 8:18
    بەڵام نەک بەهۆی ئەو بیرۆکەیەی کە
    ئەوان لە بنەڕەتەوە باڵاترن.
  • 8:18 - 8:21
    خۆیان پێیان وابووە کە ئەوان پەرەیان
    بە پێشکەوتووترین کلتوور یاوە.
  • 8:22 - 8:26
    بۆیە سەیری ئەسیوبییەکانیان کردووە،
  • 8:26 - 8:28
    هەروەها فارسەکان و کەڵتیکەکانیش، و
  • 8:28 - 8:31
    وتویانە، "ئەوانە هەموویان
    دواکەوتوون بەراورد بە ئێمە.
  • 8:31 - 8:35
    لەڕووی کلتورە، ئەوان یۆنانی نین."
  • 8:36 - 8:40
    وە بەڵێ، لە جیهانی دێریندا،
    کۆیلایەتی زۆر بووە،
  • 8:40 - 8:43
    بەڵام خەڵک ئەوانەی کردووە بە کۆیلە
    کە زۆر لەخۆیان نەچوون، و
  • 8:43 - 8:45
    ئەوانەش کە لەخۆیان چوون.
  • 8:46 - 8:51
    ئایا ئەزانن کە وشەی ئینگلیزی "سلەیڤ"
    لە وشەی" سلاڤ"ەوە هاتووە؟
  • 8:52 - 8:56
    چونکە خەڵکە سلاڤییەکە لەلایەن
    هەموو جۆرە خەڵکەکانی ترەوە کراون بە کۆیلە،
  • 8:56 - 8:58
    بە ئەوروپییەکانی خۆرئاواشەوە،
  • 8:58 - 9:00
    بۆ ماوەی چەندین سەدە.
  • 9:01 - 9:03
    کۆیلایەتیش دەربارەی ڕەچەڵەک نەبووە،
  • 9:03 - 9:06
    چونکە هەتا ئەو ساتەش
    کەس بیری لە ڕەچەڵەک نەکردۆتەوە.
  • 9:07 - 9:09
    کەواتە کێ کردی؟
  • 9:09 - 9:13
    ئەو پرسیارە ئەخەمە بەردەم
    مێژووناسێکی تری پێشەنگ،
  • 9:13 - 9:14
    ئیبرام کێندی.
  • 9:15 - 9:17
    چاوەڕێی ئەوەم نەئەکرد
    وەڵامی ئەو پرسیارە باتەوە
  • 9:17 - 9:19
    لە شێوەی ناو و ڕێکەوتی
    کەسێکی دیاریکراودا،
  • 9:19 - 9:22
    وەک ئەوەی باسی داهێنانی
    گڵۆپمان کردبێت.
  • 9:22 - 9:23
    (پێکەنین)
  • 9:23 - 9:24
    بەڵام وایکرد.
  • 9:24 - 9:26
    (پێکەنین)
  • 9:27 - 9:29
    وتی، لە توێژینەوە چڕەکەیدا،
  • 9:29 - 9:33
    ئەوەی دۆزیوەتەوە کە بە باوەڕی ئەو
    یەکەمین پێکەوەبەستنی بیرۆکە ڕەگەزپەرستانەکانە.
  • 9:34 - 9:36
    ئەوی وەک تاوانبار لەقەڵەمدا.
  • 9:36 - 9:38
    ئەم پیاوە پێویستە زیاتر ناودار،
  • 9:38 - 9:39
    یان ناوزڕاو بێت.
  • 9:39 - 9:41
    ناوی گۆمێس دێ زورارایە.
  • 9:42 - 9:43
    پیاوێکی پورتوگالی.
  • 9:43 - 9:46
    کتێبێکی نوسیوە لە ١٤٥٠کان
  • 9:46 - 9:49
    ئەوکاتە شتێکی کرد کە هەرگیز پێشتر
    هیچ کەسێک نەیکردبوو،
  • 9:49 - 9:50
    بەپێی قسەکانی دکتۆر کێندی.
  • 9:51 - 9:54
    هەموو خەڵکی ئەفریقای کۆکردۆتەوە --
  • 9:54 - 9:56
    کیشوەرێکی فراوان و هەمەچەشن --
  • 9:57 - 10:00
    هەموویانی وەک کۆمەڵێکی
    جیاواز لەقەڵەم داوە،
  • 10:01 - 10:03
    گروپێکی کەمتر و وەحشی.
  • 10:04 - 10:07
    با باسی ئەوەش بکەین کە
    پێش سەردەمی داگیرکاری
  • 10:07 - 10:11
    هەندێک لە ئاڵۆزترین کلتورەکانی جیهان
    لە کیشوەری ئەفریقا بوون.
  • 10:12 - 10:15
    ئەم پیاوە بۆچی ئەم قسەیە ئەکات؟
  • 10:17 - 10:19
    دەرکەوت، یارمەتیدەر بووە
    بۆ پارەپەیداکردن.
  • 10:20 - 10:23
    پێش هەمووی، زورارا بەکرێگیراوە
    بۆ نوسینی ئەو کتێبە
  • 10:23 - 10:25
    لەلایەن پادشای پورتوگالەوە، و
  • 10:25 - 10:27
    چەند ساڵێک پێش ئەوەش،
  • 10:27 - 10:29
    بازرگانەکانی کۆیلە --
  • 10:29 - 10:30
    ئەمەتانێ --
  • 10:30 - 10:33
    بازرگانانی کۆیلە کە کاریان
    لەگەڵ تاجی پورتوگال ئەکرد
  • 10:34 - 10:37
    بەشێوەیەکی کارا پێشەنگ بوون
    لە بازرگانی کۆیلەی زەریای ئەتڵەسی.
  • 10:38 - 10:42
    یەکەمین ئەوروپی بوون ڕاستەوخۆ
    گەشتی دەریایی بکەن بۆ سەحارای ئەفریقا
  • 10:42 - 10:44
    خەڵکی ئەفریقی بڕفێنن و
    بیانکەن بە کۆیلە.
  • 10:45 - 10:48
    کەواتە یارمەتیدەر ئەبوو لەناکاو
  • 10:48 - 10:52
    چیرۆکێک دابڕێژێت لەسەر ئەوەی
    خەڵکی ئەفریقا کەمترن
  • 10:52 - 10:54
    بۆ ڕەواییدان بەم بازرگانییە نوێیە
  • 10:55 - 10:57
    بۆ خەڵکی تر، بۆ کڵێسا،
  • 10:57 - 10:58
    بۆ خۆشیان.
  • 11:00 - 11:03
    تەنیا بە نووکی قەڵەمێک،
  • 11:03 - 11:06
    زورارا ڕەشپێستی و
    سپی پێستیشی داهێنا،
  • 11:06 - 11:10
    چونکە بەشێوەیەکی بنچینەیی هەر خۆی
    بیرۆکەی ڕەش پێستی داهێنا
  • 11:10 - 11:13
    لەڕێگەی وەسفەکەی بۆ ئەفریقییەکان، و
  • 11:13 - 11:15
    وەک دکتۆر کێندی ئەڵێت،
  • 11:15 - 11:18
    ڕەش پێستی هیچ واتایەکی نییە
    بەبێ سپی پێستی.
  • 11:19 - 11:23
    وڵاتە ئەوروپییەکانی تریش
    دوای ئەم کارەی پورتوگال کەوتن
  • 11:24 - 11:28
    لە چوون بۆ ئەفریقا بۆ گەڕان
    بۆ موڵکی مرۆیی و دەستی کاری خۆڕایی و
  • 11:28 - 11:31
    بەکارهێنانی ئەم درۆیە
  • 11:31 - 11:34
    کە گوایە خەڵکی ئەفریقا کەمترن.
  • 11:36 - 11:38
    ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی باشبوو بەلامەوە.
  • 11:39 - 11:41
    ڕەگەزپەرستی بە هەڵەتێگەشتن دەستیپێنەکرد،
  • 11:41 - 11:43
    بە درۆیەک دەستیپێکرد.
  • 11:45 - 11:48
    لەهەمان کاتدا، لێرە لە ئەمریکای
    سەردەمی داگیرکاریدا،
  • 11:48 - 11:54
    خەڵکەکەی ئێستا بەخۆیان ئەڵێن سپی
    سەرقاڵی وەرگرتنی ئەم بیرۆکە ڕەگەزپەرستانە بوون و
  • 11:54 - 11:55
    ئەیانکردن بە یاسا،
  • 11:57 - 12:03
    یاساکانی هەموو مافێکی مرۆڤی زەوت ئەکرد
    لەو خەڵکانەی پێیان ئەوتن ڕەش پێست و
  • 12:03 - 12:07
    هەموویانی ئەبەستەوە بەم جۆرە کۆیلایەتییە
    تایبەتەی کۆیلایەتی موڵکداری خۆمان، و
  • 12:07 - 12:12
    یاساکانی تەنانەت سوودی هەبوو
    بۆ هەژارترین سپی پێستەکانیش،
  • 12:12 - 12:15
    سوودی گەورە نا لەڕووی مادییەوە
  • 12:15 - 12:18
    بەڵکو مافی ئەوەی بۆ هەتا هەتایە نەکرێیت بە کۆیلە،
  • 12:19 - 12:23
    مافی ئەوەی کەسە خۆشەویستەکان
    لەژێر دەستت دەرنەکرێن و نەفرۆشرێن، و
  • 12:23 - 12:25
    هەندێک جاریش کران بە خەڵات.
  • 12:25 - 12:30
    پاداشتی بەخشینی زەوی بێبەرامبەر
    لە شوێنەکانی وەک ڤێرجینیا
  • 12:30 - 12:32
    بۆ تەنیا خەڵکی سپی پێست
  • 12:32 - 12:36
    ماوەیەکی زۆر پێش شۆڕشی ئەمریکی
    دەستیپێکرد و
  • 12:36 - 12:38
    ماوەیەکی زۆر دوای ئەوەش بەردەوام بوو.
  • 12:40 - 12:42
    ئێستا، ئەتوانم بیهێنمە بەرچاوم
  • 12:42 - 12:47
    خەڵکێکی زۆر ئەبێت گوێملێگرن --
    ئەگەر هێشتا گوێبگرن --
  • 12:47 - 12:48
    کە لەوانەیە بیربکەنەوە،
  • 12:48 - 12:52
    "وازبێنە، ئەمە هەمووی مێژووی کۆنە.
    چی گرنگییەکی هەیە؟
  • 12:52 - 12:54
    هەموو شتێک گۆڕاوە.
  • 12:54 - 12:56
    ناتوانین ئیتر واز لەو شتانە بێنین؟"
  • 12:57 - 12:58
    وانییە؟
  • 12:58 - 13:02
    بەڵام من واناڵێم،
    بەدڵنیاییەوە بۆ من،
  • 13:03 - 13:05
    فێربوونی ئەم مێژووە
    گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەی هێناوە
  • 13:05 - 13:08
    لە شێوەی تێگەشتنم بۆ ڕەگەزپەرستی ئەمڕۆ.
  • 13:09 - 13:12
    بۆ ئەوەی پیاچوونەوە بکەین،
    بۆ دوو وانەی ئەو شتانەی تا ئێستا وتوومە:
  • 13:12 - 13:16
    یەکەم، ڕەچەڵەک بابەتێکی زیندەوەرزانی نییە،
  • 13:16 - 13:20
    چیرۆکێکە هەندێک کەس
    بڕیاریانداوە بیگێڕنەوە؛ و
  • 13:20 - 13:22
    دووەم خەڵک ئەو چیرۆکەیان گێڕاوەتەوە
  • 13:22 - 13:27
    هەتا ڕەوایی بدەن بە بەکارهێنانی
    مرۆڤەکانی تر بۆ قازانجی خۆیان.
  • 13:28 - 13:30
    ئەو دوو ڕاستییە لە قوتابخانە فێرنەبووم.
  • 13:30 - 13:32
    پێموابێت زۆربەمان فێرنەکراوین.
  • 13:32 - 13:35
    ئەگەر فێربووبێتی، کەواتە
    مامۆستایەکی تایبەتت هەبووە.
  • 13:35 - 13:36
    وانییە؟
  • 13:36 - 13:38
    بەڵام هەر کە تێیئەگەیت،
  • 13:39 - 13:42
    یەک شت هەیە ڕوونئەبێتەوە
  • 13:42 - 13:46
    ئەویش کە ڕەگەزپەرستی بەشێوەیەکی
    سەرەکی کێشەی هەڵوێستەکان نییە،
  • 13:46 - 13:47
    مێشک تەسکی کەسی.
  • 13:49 - 13:51
    نەخێر، ڕەگەزپەرستی ئامرازێکە.
  • 13:51 - 13:55
    ئامرازێکە بۆ دابەشکردنمان و
    درووستکردنی سیستمەکان --
  • 13:55 - 13:58
    سیستمە ئابووری، سیاسی و
    کۆمەڵایەتییەکانی
  • 13:58 - 14:01
    سوود بە هەندێک ئەگەیەنێت و
    زیانیش بە هەندێک ئەگەیەنێت.
  • 14:02 - 14:04
    ئامرازێکیشە بۆ قایلکردنی
    زۆرێک لە سپی پێستەکان
  • 14:04 - 14:10
    کە لەوانەیە بایەخێکی ئەوتۆیان نەبێت
    لە کۆمەڵگا ئاڵۆزەکانماندا و
  • 14:10 - 14:12
    بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان.
  • 14:13 - 14:15
    ئەڵێت، "ئەکرا خراپتربێت،
    هیچ نەبێ سپی پێستم."
  • 14:18 - 14:21
    هەر کە لە بنەڕەتی ڕەگەزپەرستی تێگەشتم،
  • 14:21 - 14:25
    چیتر سەرسام نەبووم بەو ڕاستیەی
    کە هێشتا لەناومانا ماوە.
  • 14:26 - 14:28
    پێموابێت ئەزانن،
    بە تێڕوانین بۆ ڕابردوو،
  • 14:28 - 14:32
    وامئەزانی مەسەلەی ڕەگەزپەرستی
    بەجۆرێک وەک مەسەلەی زەوی تەختە --
  • 14:32 - 14:35
    تەنیا بیرکردنەوەیەکی کۆنی خراپ
    کە بۆخۆی بوونی نامێنێت
  • 14:35 - 14:36
    دوای ماوەیەک.
  • 14:38 - 14:40
    بەڵام نەخێر، ئەم ئامرازی سپی پێستییە
  • 14:40 - 14:43
    هێشتا ئەو کارە ئەکات
    کە بۆی درووست بووە.
  • 14:43 - 14:46
    هەموو ڕۆژێک خەڵکی بەهێز
    ئەچن بۆسەر کارەکانیان،
  • 14:46 - 14:50
    ئەم چەکە کۆنە بەهێزئەکەنەوە
  • 14:50 - 14:52
    لە هۆڵەکانی دەسەڵات،
  • 14:52 - 14:55
    لە هەندێک ستۆدیۆی پەخش
    کە ئەتوانین ناویان بێنین ... و
  • 14:56 - 14:57
    پێویستیش ناکات باسی ئەوە بکەین
  • 14:57 - 14:59
    کە ئایا ئەم خەڵکانە باوەڕیان هەیە
    بەو شتانەی ئەیڵێن،
  • 14:59 - 15:01
    کە ئایا بەڕاستی خۆشیان ڕەگەزپەرستن.
  • 15:02 - 15:04
    دەربارەی ئەوە نییە.
  • 15:04 - 15:07
    دەربارەی جانتای دەست و دەسەڵاتە.
  • 15:09 - 15:13
    لە کۆتاییشدا، پێموابێت
    گرنگترین وانە ئەوەیە -- و
  • 15:13 - 15:17
    با کەمێک بەدیاریکراوی
    قسە لەگەڵ سپی پێستەکان بکەم:
  • 15:19 - 15:22
    هەر کە تێگەشتین لەوەی ئەو کەسانەی
    کە لە ئێمە ئەچن
  • 15:22 - 15:25
    بابەتی ڕەچەڵەکیان داهێناوە
  • 15:26 - 15:30
    بۆ ئەوەی سوود بەخۆیان و
    بە ئێمەش بگەیەنن،
  • 15:30 - 15:33
    ئاسانتر نابێت درک بکەین بەوەی
    کێشەی ئێمەیە و ئەبێ چارەسەری بکەین؟
  • 15:34 - 15:36
    کێشەی خەڵکی سپی پێستە.
  • 15:37 - 15:39
    ماوەیەکی زۆرە شەرم ئەکەم
    لە وتنی ئەو قسەیە،
  • 15:39 - 15:44
    وا سەیری ڕەگەزپەرستیم ئەکرد زیاتر پەلەقاژێی
    خەڵکی ڕەنگەکانی تر بێت بۆ شەڕکردن،
  • 15:44 - 15:47
    هاوشێوەی ئەو کەسانەی ئەهاتنە
    سەر تەلەفزیۆن ئەوکاتەی مناڵ بووم.
  • 15:49 - 15:53
    یان تەماشاکەرێکی دووربم
    لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی،
  • 15:53 - 15:55
    لەلایەک خەڵکی ڕەنگەکانی تر،
  • 15:55 - 15:57
    لەلایەکی تریش ڕەگەزپەرستە ڕاستەقینەکان،
  • 15:57 - 15:59
    سەرۆک پۆلیسەکانی باشووری ئەمریکا،
  • 15:59 - 16:00
    خەڵکە عەبابەسەرەکان.
  • 16:01 - 16:04
    لە دڵیشەوە هاوارم ئەکرد بۆ بردنەوەی
    خەڵکی ڕەنگەکانی تر.
  • 16:05 - 16:07
    بەڵام نەخێر.
  • 16:07 - 16:09
    هیچ شوێنێک نییە بۆ تەماشاکردن.
  • 16:10 - 16:11
    هەموومانی تیاین.
  • 16:11 - 16:13
    هەموو بەشدارین لە تاوانەکە. و
  • 16:14 - 16:17
    ئەگەر بەشدار نابم لە هەوڵەکان
    بۆ نەهێشتنی سیستمەکەی
  • 16:17 - 16:19
    کە سوود بەخۆم ئەگەیەنێت،
  • 16:19 - 16:21
    منیش بەشدارم.
  • 16:23 - 16:25
    ئەمە دەربارەی شەرمکردن
    یان هەستکردن بە تاوان نییە.
  • 16:25 - 16:27
    هەستکردن بە تاوان لەوەی سپی پێستی
    هیچ شتێک بەجێناهێنێت، و
  • 16:27 - 16:31
    هەر بەڕاستی، هەست بە تاوانێکی زۆر ناکەم.
  • 16:31 - 16:34
    مێژوو تاوانی من یان ئێوە نییە.
  • 16:34 - 16:38
    ئەوەی هەستی پێئەکەم هەستکردنێکی
    بەهێزترە بۆ بەرپرسیارێتی
  • 16:39 - 16:41
    هەتا شتێک بکەین.
  • 16:43 - 16:47
    هەموو ئەمە گۆڕانکاری هێناوە بەسەر
    شێوەی بیرکردنەوەم و نزیکبوونەوە لە کارەکەم
  • 16:47 - 16:49
    وەک چیرۆکخوانێکی دیکۆمێنتاری و
  • 16:49 - 16:51
    وەک مامۆستایەک.
  • 16:52 - 16:54
    بەڵام لەسەروو ئەوەوە، لەپاڵ ئەوە،
    واتای چی ئەگەیەنێت؟
  • 16:54 - 16:56
    واتای چی ئەگەیەنێت بۆ هەموومان؟
  • 16:57 - 17:00
    واتای ئەوەیە پشتیوانی
    سەرکردەکان ئەکەین
  • 17:00 - 17:03
    کە ئەیانەوێت دەست بە گفتوگۆکان بکرێت
    دەربارەی چاکسازییەکان؟
  • 17:04 - 17:05
    لە کۆمەڵگاکانماندا،
  • 17:05 - 17:10
    ئەو کەسانە ئەدۆزینەوە کە کار ئەکەن
    بۆ گۆڕینی ئەو دامەزراوە ناڕەوایانە و
  • 17:10 - 17:11
    پشتیوانی ئەو کارە ئەکەن؟
  • 17:12 - 17:14
    لە شوێنی کارەکەم،
  • 17:14 - 17:16
    ئەو کەسە سپی پێستەم
    کە بە ڕق لە دڵییەوە دەرئەکەوم
  • 17:16 - 17:19
    بۆ کۆبوونەوەی هەمەچەشنی و یەکسانی،
  • 17:19 - 17:22
    یان هەوڵئەیەم ڕێگایەک بدۆزمەوە
    هاوکارێکی ڕاستەقینە بم
  • 17:22 - 17:23
    بۆ هاوپیشەکانم لە ڕەنگەکانی تر؟
  • 17:25 - 17:27
    لەوە ئەچێت واباشتر بێت
    بۆ هەر کوێیەک چووین،
  • 17:28 - 17:33
    پێویستە بە سادەیی و هەناسەساردییەوە
    خۆمان دەرخەین و
  • 17:33 - 17:37
    ئامادەش بین بۆ دانانی ئەم هێزەی
    کە بەدەستی خۆمان پەیامان نەکردووە.
  • 17:41 - 17:44
    باوەڕیشم وایە سوودمان پێئەگات
  • 17:44 - 17:46
    ئەگەر کۆمەڵگایەک درووست بکەین
  • 17:46 - 17:50
    کە بنیات نەنرابێت لەسەر بەکارهێنان یان
    سەرکووتکردنی هیچ کەسێک.
  • 17:51 - 17:54
    بەڵام لە کۆتاییدا پێویستە ئەمە بکەین،
  • 17:54 - 17:55
    پێویستە دەرکەوین،
  • 17:55 - 17:57
    بزانین چی باشە بیکەین.
  • 17:58 - 18:00
    چونکە ئەوە کارە ڕاستەکەیە.
  • 18:02 - 18:03
    زۆر سوپاس.
  • 18:03 - 18:06
    (چەپڵەلێدان)
Title:
درۆکەی ڕەگەزپەرستی داهێنا
Speaker:
جۆن بایوین
Description:

بۆ تێگەشتن و بنەبڕکردنی بیرکردنەوەی ڕەگەزپەرستانە، لە سەرەتاوە دەستپێبکە. ئەوە ئەو کارە بوو کە ڕۆژنامەنوس و دیکۆمێنتاریساز جۆن بایوین کردی، کە بووە هۆی چەند زانیارییەکی سەرسوڕهێنار و بیرجوڵێنەر لەسەر "سەرەتای" مەسەلەی ڕەچەڵەک. دۆزینەوەکانی خۆی باس ئەکات و، وەڵام دابین ئەکات بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان دەربارەی ڕەگەزپەرستی -- و ڕێگایەکی نموونەیی ئەخاتە بەردەممان بۆ پەیڕەوکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
18:21
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for The lie that invented racism
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for The lie that invented racism
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for The lie that invented racism
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for The lie that invented racism

Kurdish (Central) subtitles

Revisions