Return to Video

ژیانە شاراوەکەی ڕۆزا پارکس- ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن

  • 0:08 - 0:13
    لەساڵی ١٩٩٤، ١١ ساڵ بەر لە بڕیارە
    ڕەشبینەکەی لە پاسێکی مۆنتگۆمێری،
  • 0:13 - 0:16
    ڕۆزا پاركس لە تاوانێکی دڕندانەی دەکۆڵیەوە.
  • 0:16 - 0:18
    وەک پۆلیسێکی نهێنی بۆ کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی
  • 0:18 - 0:20
    بۆ پەرەسەندنی خەڵکە ڕەنگدارەکان،
  • 0:20 - 0:24
    بۆ بینینی رێسی تایلۆر
    گەشتی بۆ لادێی ئەلاباما کرد،
  • 0:24 - 0:28
    ئافرەتێکی گەنج کە لەلایەن ٦ پیاوی
    سپی پێستەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
  • 0:28 - 0:31
    ئەوە قورس دەبێت کە
    دادگای ئەلاباما ڕازی بکەیت
  • 0:31 - 0:33
    کە تەنانەت یەکێك لەو پیاوانە تاوانبارە،
  • 0:33 - 0:35
    بەڵام ڕۆزا هیچ ڕێگیری نەبوو.
  • 0:35 - 0:37
    لە دادگا لیژنەیەکی بۆ بەرگریکردن
    لە رێسی پێکهێنا،
  • 0:37 - 0:39
    پڕ کردنی ڕاگەیاندنەکان
    لە گەواهیدەر
  • 0:39 - 0:41
    و هاندانی ناڕەزایی دەربڕین
    لەسەر تاسەری باشوور.
  • 0:41 - 0:44
    کاتێك گەواهیدەرەکان لە دیاریکردنی
    هێرشبەرەکان شکستیان هێنا
  • 0:44 - 0:47
    پارکس داوای لە دادوەرەکە کرد
    کۆمەڵە گەواهیدەرێکی نوێ کۆبکاتەوە.
  • 0:47 - 0:51
    نوسی، "من دەزانم تۆ شکست ناهێنی
    لەوەی بە خەڵکی ئەلاباما ڕابگەیەنی
  • 0:51 - 0:55
    کە دادگەریەکی یەکسان بۆ هەموو
    هاونیشتمانیەکانمان هەیە."
  • 0:55 - 0:59
    بەدرێژایی ژیانی، پارکس جەندین جار
    بەرەنگاری توندوتیژی ڕەگەزی و
  • 0:59 - 1:02
    و سیستەمەکانی پێشوتر بۆ پارێزگاری
    کردن لە تاوانکارەکان بووە.
  • 1:02 - 1:05
    بەڵام ئەو کارە بووە مەترسیەکی گەورە،
  • 1:05 - 1:09
    و نرخێکی کەسی.
  • 1:09 - 1:14
    لە ساڵی ۱۹۱۳ لە دایک بووە، رۆزا لەلایەن
    دایکیو باوانیەوە لە ئەلاباما گەورە کراوە.
  • 1:14 - 1:19
    بەڵام لە دەرەوەی ئەو خانووە دڵگیرە، ترس لە
    توندوتیژی ڕەگەزی باڵی بەسەردا دەکێشێت.
  • 1:19 - 1:22
    زۆرجار کو کلوکس کلان
    ماڵەکەی ئەوانی بەڕێوە دەبرد،
  • 1:22 - 1:26
    و یاساکانی جیم کرۆو بۆشاییە
    گشتیەکان جیادەکاتەوە.
  • 1:26 - 1:30
    لە ١٩ ساڵی لە مۆنتگۆمێری نیشتەجێ دەبێت و
    هاوسەرگیری لەگەڵ رایمۆند پارکسدا دەکات،
  • 1:30 - 1:33
    سەرتاشێک کە توڕە بوو لە
    زۆرداری ڕەگەزپەرستی.
  • 1:33 - 1:37
    بەشداری لە NAACP
    ؛بەشە ناوخۆییەکانی کردبوو
  • 1:37 - 1:40
    ڕۆڵێکە کە زۆرینە لەترسی زۆرداری
    لێی دووردەکەوتنەوە.
  • 1:40 - 1:43
    لەسەرەتادا ڕایمۆند بە
    پەرۆشیەوە ڕۆزای لە مەترسیە
  • 1:43 - 1:45
    شاراوەکانی خەبات دەپاراست.
  • 1:45 - 1:50
    بەڵام هەتا توڕەییەکەی زیاتر دەبوو لەو بیرو
    ڕا دیاریکراوە بەسەر ئەمریکیە ئەفریقیەکان،
  • 1:50 - 1:52
    چیتر ئارامی نەما.
  • 1:52 - 1:56
    لەساڵی١٩٤٣ کاتێك بە
    شێوەیەکی فەرمی چووە پاڵNAACP.
  • 1:56 - 2:01
    پارکس و جۆنی رێبێکا کار تاکە
    ئافرەت بوون لە ئەنجومەنی مۆنتگۆمێری.
  • 2:01 - 2:04
    کاتی بۆ چاوپێکەوتنەکەیان دەژمارد،
  • 2:04 - 2:07
    و زوو خۆی لە هەڵبژاردەی
    سکرتێری ئەنجومەنەکە دۆزیەوە،
  • 2:07 - 2:09
    بە فەرمی دەستی بە ژیانە
    دووانیە نهێنیەکەی کرد.
  • 2:09 - 2:13
    لە ڕۆژدا ڕۆزا وەک بەرگدروو کاری دەکرد بۆ
    پاڵپشتکردنی دایک و هاسەرەکەی.
  • 2:13 - 2:16
    لە شەودا توێژینەوە و بەڵگەی لەسەر
    لە کەیسەکانی مافی مرۆڤ کۆدەکردەوە،
  • 2:16 - 2:24
    لە بەگژداچوونە ڕامیارییە ناوخۆییەکان بۆ
    ژیاننامە بەرزەکانی کوشتن و تاوانە ڕقیەکان
  • 2:24 - 2:26
    وەک سکرتێرێک،
    وەڵامدانەوە گشتییەکانی ئامادە دەکرد
  • 2:26 - 2:31
    بە ناوی ئەنجومەنی مۆنتگۆمێری،
    دژ بە ڕەقترین بڕیاڕەکان دەجەنگا،
  • 2:31 - 2:37
    هەڵمەتی بە هەڵە تاوانبارکردن ولەکەدارکردن
    دژی ئەمریکیە ئەفریقیەکان بەکارهێنراون
  • 2:37 - 2:40
    لەپاڵ کارە یاساییەکەی، پارکس ستراتیژ
    ناسێکی ناوخۆیی زۆر زیرەك بوو.
  • 2:40 - 2:44
    وەك ڕاوێژکار بۆ
    ئەنجومەنی گروپی گەنجانی NAACP،
  • 2:44 - 2:47
    یارمەتی خەڵکانی گەنجی داوە تاکو
    ڕابەری بەرنامەی جیاکاری بکەن
  • 2:47 - 2:50
    لەگەڵیدا تۆماری دەنگدەران و
    کتێبخانەکانی تایبەت بە سپیەکان.
  • 2:50 - 2:53
    لەماوەی داپۆشینی NAACP،
  • 2:53 - 2:57
    پارکس خەباتی بۆ ئاشکراکردنی چالاکیە
    نهێنیەکانی مافی مەدەنی دەکرد
  • 2:57 - 3:00
    لایەنگری مەشقکردنی
    یاخیبوونی مەدەنی کرد
  • 3:00 - 3:05
    و دژی توندوتیژی ڕەگەزی قسەی دەکرد
    بە تایبەتی کوشتنی ئێمێت تیڵ.
  • 3:05 - 3:09
    لەساڵی ١٩٥٥، ڕەتکردنەوەی چوون بۆ دواوەی
    پاسە جیاکراوەکە
  • 3:09 - 3:13
    یارمەتی هەڵگیرسانی جوڵانەوی دانیشتوانە
    ڕەسەنەکەیدا کە ئاواتی بۆ دەخواست.
  • 3:13 - 3:16
    پارکس بەهۆی ناڕەزایەتی وەک ئافرەتێک
    دەستگیر کرا و زیندانی کرا
  • 3:16 - 3:18
    کە لەلایەن چالاکوانە
    ناوخۆییەکانەوە سەردانی دەکرا.
  • 3:18 - 3:22
    بەیەکەوە پلانیان دانا بۆ ماوەی
    ۲٤ کاتژمێر بایکۆتی پاس بکەن.
  • 3:22 - 3:26
    بۆ ماوەی سێ سەد و هەشتا
    و یەك ڕۆژ درێژەی کێشا.
  • 3:26 - 3:30
    یاسا سادەکەی پارك خەباتی مافەکانی
    مەدەنی ساوای گۆڕی
  • 3:30 - 3:31
    بەرەو بزووتنەوەیەکی نیشتمانی.
  • 3:31 - 3:35
    لە ساڵی١٩٥٦، بایکۆتەکە کۆتایی
    پێهات کاتێك دادگای باڵا
  • 3:35 - 3:39
    بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی جیاکاری
    لە گواستنەوە گشتییەکاندا.
  • 3:39 - 3:42
    بەڵام ئەو سەرکەوتنە بۆ
    بزووتنەوەکە بەهایەکی نایابی هەبوو.
  • 3:42 - 3:46
    بە درێژایی هەڵمەتەکە ڕۆزا هەڕەشی
    کوشتنی دڕندانەی بۆ دەهات،
  • 3:46 - 3:50
    و نەیدەتوانی کار بدۆزێتەوە لە
    مۆنتگۆمێری بەهۆی ناوبانگە ڕامیارییەکەی.
  • 3:50 - 3:55
    لەساڵی ١٩٥٧، بۆ درێژەدان بە کار کردن
    وەکو بەرگدوورێك چوو بۆ دێترۆیت،
  • 3:55 - 3:58
    تا لەلایەن ئەندامی کۆنگرە
    جۆن کۆنێرز دامەزرا
  • 3:58 - 4:00
    بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵمەتە
    پەرەسەندووەکانی مافی مەدەنی.
  • 4:00 - 4:03
    هەموو کاتێك لە شەڕی دژی بە
    جیاوازییە ڕەگەزییە بە ئاگابوون،
  • 4:03 - 4:06
    بۆماوەی٤٠ ساڵی تر پارکس بە چالاکی مایەوە.
  • 4:06 - 4:08
    چەندین پەرتووکی نووسی،
  • 4:08 - 4:11
    گەشتی کرد بە ناوچەکەدا بۆ پێدانی
    وتار بۆ پشتگیری کردنی چالاکوانەکانی تر،
  • 4:11 - 4:15
    و پەیمانگایەکی دامەزراند بۆ
    پەروەردە کردنی هاوڵاتیە گەنجەکان
  • 4:15 - 4:17
    بە یادی هاوسەرە خوالێخۆشبووەکەی.
  • 4:17 - 4:21
    ئەمڕۆ، ڕۆزا پارکس وەکو
    شۆرشگێڕێکی ئازا یادی دەکرێتەوە
  • 4:21 - 4:24
    کە دژی بەهێزترین خەڵک
    و سیاسەتەکان جەنگاوە.
  • 4:24 - 4:27
    هەتا ئێستا بانگهێشت کردنەکەی
    بۆ ئەو کارە دەنگدانەوەی هەیە:
  • 4:27 - 4:30
    "زانینی ئەوەی پێویستە بکرێت
    دوور لە ترس دەکرێت."
Title:
ژیانە شاراوەکەی ڕۆزا پارکس- ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن
Speaker:
ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-hidden-life-of-rosa-parks-riche-d-richardson

بەدرێژایی ژیانی، رۆزا پارکس چەندین جار بەرەنگاری توندوتیژی ڕەگەزی و سیستەمی پێشوەختە بووە کە تاوانکارانیان دەپاراست. ڕەتکردنەوەکەی بۆ ڕۆشتن بۆ دواوەی پاسە جیاکراوەکە بایکۆتێکی هەڵگیرساند کە ماوەی ٣٨١ ڕۆژی خایاند و یارمەتی گۆڕانی بزوتنەوەی مافی مەدەنی دا بۆ بزوتنەوەیەکی ناوخۆ. بەڵام ئەو کارە مەترسیەکی گەورە و بەهایەکی کەسی هێنا.
ڕیچێ دی ڕیچاردسۆن وردەکاری ژیانی ڕۆزا پارکس دەخاتەڕوو.

وانەیەک لەلایەن ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن. دەرهێنانی لەلایەن ئیدۆ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:39

Kurdish subtitles

Revisions