٦ ڕێگە بۆ چاک کردنی پەیوەندیت لەگەڵ پارە
-
0:00 - 0:02کاتێک بیر لە پارە و خەونەکانت دەکەیەوە
-
0:02 - 0:04و سەیری ھەژمارەکەت دەکەیت،
-
0:04 - 0:07،"ھەژمارەکەی بانکم پێناسەی
خەونەکانم ناکات" -
0:07 - 0:09[ڕێگەی کارکردنمان]
-
0:11 - 0:14باری دارایی بۆ خێزانێکی ئەمریکی
دەکرێ فشارهێنەر بێت. -
0:14 - 0:18ئێمە دەزانین کە لە سەدا ٤٦ی ھەموو
ئەمریکییەکان دەناڵێنن -
0:18 - 0:21و تەنها ٤٠٠ دۆلار پاشەکەوت
دەکەن بۆ ڕووداوە کتوپڕەکان. -
0:21 - 0:25ھەروەھا لە سەدا ٦٠ی ئەمریکییەکان ڕووبەڕوی
ڕووداوی لەناکاو دەبنەوە -
0:25 - 0:26لە ماوەی ١٢مانگ یان کەمتر.
-
0:26 - 0:29کاتێک پرسیارێک دەکەی،
"پارە چ مانایەکی ھەیە بۆ تۆ،" -
0:29 - 0:32زۆربەی خەڵک شتگەلێک دەڵێن وەک
"من ھەست بە شپرزەیی دەکەم" -
0:32 - 0:35ھەروەھا ئاوا بێباوەڕی دێت. شەرم دێت.
-
0:35 - 0:38من پێموایە پەیوەندیمان
لەگەڵ پارە کێشە دارە، -
0:38 - 0:40چونکە رووبەڕووی بڕیاری پێشوەختە دەبینەوە.
-
0:40 - 0:43کاتێک ناتوانیت پارەی خزمەتگوزاری
لە کاتی خۆیدا بدەیت، -
0:43 - 0:44شتەکە بە کەسی وەردەگریت.
-
0:44 - 0:47من نامەوێت ھیچ کەس وابیر بکاتەوە کە
من زیرەک نیم. -
0:47 - 0:50من نامەوێت ھیچ کەس بزانێت کە من
بارودۆخی داراییم خراپە. -
0:50 - 0:53نامەوێت ھیچ کەسێک بزانێت کە
من زۆر نیگەرانم. -
0:53 - 0:56ئێستا با چیرۆکەکە بگۆڕین
-
0:56 - 1:00[٦ وانە دەربارەی چۆن پەیوەندیمان چاک
بکەین لەگەڵ پارە] -
1:00 - 1:02[١: دەربارەی پارە قسە بکە.]
-
1:02 - 1:05ناتوانیت ئەوە بە تەنھا بکەیت.
پێویستە لەگەڵ هاوڕێکانتان قسە بکەن. -
1:06 - 1:07ئەوە ڕێگە پێنەدراوە.
-
1:07 - 1:10ئاسایی باسی ئەو پەستانانە ناکەین
کە بەھۆی پارەوە بۆمان دروست دەبن. -
1:10 - 1:12ئێمە پێویستە پێکەوە بێین وەک پۆلێکی
ھاوڕێییانە، -
1:12 - 1:14نە بڕیار، نە شەرم.
-
1:14 - 1:17ئاھەنگی ئەو ڕاستییە دەگێڕین کە
ئێمە بڕییارێکمان داوە -
1:17 - 1:19کە دەمانەوێ کە پەیوەندییەکی
باشترمان ھەبێ لەگەڵ پارە. -
1:19 - 1:22ئەوە شایستەی چەپڵەلێدان و چەقەنە لێدان.
-
1:22 - 1:24کاتێک ئێوە ئەوەتان کرد، دواتر ڕاستیتان
دەستکەوتووە. -
1:24 - 1:26ھیچ شتێک پێویست نییە سنوردار بێت.
-
1:27 - 1:28ئەو پەیوەندییە لە کوێوە ھاتووە؟
-
1:28 - 1:33بۆچی پێویستە پارەکانم خەرج بکەم
لەو شتانەی نامگەیەنن بە ئامانجەکانم؟ -
1:33 - 1:36لە چی دەترسیت؟ ھیواکانت چین؟
خەونەکانت چین؟ -
1:36 - 1:38بەڵام دواتر دەست بە چالاکی دەکەین
-
1:38 - 1:41دەتوانین چی بکەین ئەو ھەفتەیە؟
یان چی بکەین ئەو مانگە؟ -
1:41 - 1:44[٢: تێبگەین پارە چییە؟]
-
1:44 - 1:47پارە کۆتایی ھەموو شتێک وھەموو شتێک نییە.
-
1:47 - 1:50ئەوە ڕێگەکەیە بۆ بە دەست هێنانی
خەونەکانت ھەرچۆنێک بن -
1:50 - 1:52ئەوە پێناسەی تۆ ناکات.
-
1:52 - 1:55ئەوە ڕێگەکەیە بۆ بەدەست هێنانی
هەر شتێک بۆ تۆ گرنگترینە. -
1:55 - 1:58[٣: ئەوەی بۆ تۆ گرنگە دەست نیشانی بکە]
-
1:58 - 2:01پرسیارێکی بنچینەیی لە خۆت بکە:
تۆ بۆچی پاشەکەوت دەکەیت؟ -
2:01 - 2:05ئەگەر پاشەکەوت دەکەیت بۆ ئۆتۆمبێل
ئەگەر پاشەکەوت دەکەیت بۆ قەرزەکانت، -
2:05 - 2:07ئەگەر پارە پاشەکەوت دەکەیت بۆ ڕۆژی ڕەش،
-
2:07 - 2:09ئەوە ئامانجە کورت خایەنەکانی تێدایە
-
2:09 - 2:11و ئامانجە درێژخایەنەکانی تێدایە.
-
2:11 - 2:13[٤:...دواتر بیهێنە بەر چاو]
-
2:13 - 2:17بیھێنە بەرچاوت چ ھەوڵێک دەدەیت
بۆ بەدەست هێنانی خەونەکان. -
2:17 - 2:20تەختەی خەونەکان کۆکردنەوەی
-
2:20 - 2:22ئەوەیە کە چی پاشەکەوت دەکەیت؟
-
2:22 - 2:24بۆیە ئەگەر لێی ورد ببینەوە،
بڕۆ تەختەیەکی پۆستەر بێنە. -
2:24 - 2:26پێنووسەکانت و رەنگەکانت بهێنە،
-
2:26 - 2:28وێنەی ناو گۆڤارەکان بهێنە و ھەموویان ببڕە.
-
2:29 - 2:31وێنەی گەشتە گەورەکەت بکێشە.
-
2:31 - 2:34وێنەی خۆت لە کاتی
دانەوەی قەرزی خوێندنەکەت. -
2:34 - 2:37تەختەی خەونەکان وەک
"ئۆھ، بەڕاستی چۆن ئەوە یارمەتیدەر دەبێت؟" -
2:37 - 2:40خاڵەکە ئامانجەکانتە پێویستە
لەگەڵ هەڵسوکەوتت بیگونجێنیت، -
2:40 - 2:43و تەختەی خەونەکان بەڕاستی دەرخەری ئەوەیە
-
2:43 - 2:46کەنیازی بۆ کوێ بچیت و دواتر
چۆن ژیانت بەڕێ بکەیت، -
2:46 - 2:49ھەروەھا لەو کاتەدا و ھەنگاوەکانت
بۆ ئەو شوێنەت دەبەن. -
2:49 - 2:52[٥:ئەوە نییە چی بە دەست دەهێنیت
ئەوەیە چی پاشەکەوت دەکەیت.] -
2:52 - 2:55دەربارەی ئەوە نییە چی بەدەست دەهێنیت
دەربارەی ئەوەیە چی پاشەکەوت دەکەیت -
2:55 - 2:58دەربارەی تێگەیشتنە لەوەی توانام
ھەیە بیانکەم -
2:58 - 3:01لەگەڵ ئەوەی چی پاشەکەوت دەکەم بە
لەبەر چاو گرتنی پێویستییە بنچینەییەکانم؟ -
3:01 - 3:04ئەگەر نە، چ ڕێکخستنەوەیەک پێویستە بیکەین؟
-
3:04 - 3:08خەونەکان ورد دەکەینەوە
و قسە دەکەین دەربارەی ئامێرەکان. -
3:08 - 3:11ئێمە دەڵێین: ئایا پاراستنی ھەژمارەکەمان
پاراستنی خودکاریە؟ -
3:11 - 3:14دایبنێ و لە بیری بکە، یاخود
ھەموو ڕۆژێک دۆلارێک دابنێ. -
3:14 - 3:16شێوازی پاشەکەوت کردنەکت هەر چۆنێک بێت،
-
3:16 - 3:18ئامانج گرنگە، نەک بڕ.
-
3:18 - 3:20دەتوانی ھێواش دەست پێبکەیت.
-
3:20 - 3:23دەتوانی لە بچووکەوە دەست پێ بکەیت
بەڵام پێویستە ئێستا دەست پێ بکەیت. -
3:23 - 3:26و با فێڵێکت پێ بڵێم ھەموومان
ھاندەرمان ھەیە. -
3:26 - 3:29زۆربەی کات، لەبەر ئەوەی ھەمیشە
تەلەفۆنمان پێیە، -
3:29 - 3:30دەست دەکەین بە بازاڕکردن.
-
3:30 - 3:32لە ماڵپەڕ وەرە دەرێ و بە ڕاستی بازار بکە.
-
3:32 - 3:34واز لە کرینی خێرا بهێنە.
-
3:34 - 3:38٢٤کاتژمێر چاوەڕێ بکە، بگەڕێوە و
پرسیار لە خۆت بکە -
3:38 - 3:39ئایا بەڕاستی پێویستم پێیە؟
-
3:39 - 3:41ئایا کڕینی ئەم کاڵایە
خزمەت بە ئامانجەکانم دەکات؟ -
3:41 - 3:45ئەگەر ھیچ نییە، وازی لێ بهێنە
رەشی بکەوە. -
3:45 - 3:48[٦: باش بە بۆ خۆت]
-
3:48 - 3:50ھەروەھا ئەوە گرنگە بزانیت
-
3:50 - 3:54کە بەھای خۆت ناپێورێت بە بەھای سامانت.
-
3:54 - 3:56ئەوە شتێکە دەتوانین باشی بکەین.
-
3:56 - 3:58دەتوانی ئاھەنگی سەرکەوتنەکانت بگێڕیت.
-
3:58 - 4:02ھەروەھا کاتێک ئەو ھەنگاوەت ھەڵە نا
نە بڕیار ھەیە، نە شەرم -
4:02 - 4:03تەنھا بگەڕێوە بۆ ئەو.
- Title:
- ٦ ڕێگە بۆ چاک کردنی پەیوەندیت لەگەڵ پارە
- Speaker:
- ساسوندە دەکێت
- Description:
-
کۆنتڕۆڵ کردنی دارایی کەسییمان دەتوانێت وابکا ھەست بە ھێزێکی زۆر بکەین--بەڵام ئەوە وانابێت. ساسوندە دەکێت دەڵێت چۆن شەرممان کەم بکەینەوە سەبارەت بە پارە و دەست بکەین بە گفتوگۆیەکی ڕاستگۆییانە دەربارەی ئەوەی چۆن پاشەکەوتی بکەین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 04:16
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for 6 ways to improve your relationship with money | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 6 ways to improve your relationship with money | ||
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for 6 ways to improve your relationship with money | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for 6 ways to improve your relationship with money | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 6 ways to improve your relationship with money | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 6 ways to improve your relationship with money |