Kurdish (Central) subtitles

٦ ڕێگە بۆ چاک کردنی پەیوەندیت لەگەڵ پارە

کۆنتڕۆڵ کردنی دارایی کەسییمان دەتوانێت وابکا ھەست بە ھێزێکی زۆر بکەین--بەڵام ئەوە وانابێت. ساسوندە دەکێت دەڵێت چۆن شەرممان کەم بکەینەوە سەبارەت بە پارە و دەست بکەین بە گفتوگۆیەکی ڕاستگۆییانە دەربارەی ئەوەی چۆن پاشەکەوتی بکەین.

Get Embed Code
21 Languages

Showing Revision 4 created 06/25/2020 by Daban Q Jaff.

  1. کاتێک بیر لە پارە و خەونەکانت دەکەیەوە
  2. و سەیری ھەژمارەکەت دەکەیت،
  3. ،"ھەژمارەکەی بانکم پێناسەی
    خەونەکانم ناکات"
  4. [ڕێگەی کارکردنمان]
  5. باری دارایی بۆ خێزانێکی ئەمریکی
    دەکرێ فشارهێنەر بێت.
  6. ئێمە دەزانین کە لە سەدا ٤٦ی ھەموو
    ئەمریکییەکان دەناڵێنن
  7. و تەنها ٤٠٠ دۆلار پاشەکەوت
    دەکەن بۆ ڕووداوە کتوپڕەکان.
  8. ھەروەھا لە سەدا ٦٠ی ئەمریکییەکان ڕووبەڕوی
    ڕووداوی لەناکاو دەبنەوە
  9. لە ماوەی ١٢مانگ یان کەمتر.
  10. کاتێک پرسیارێک دەکەی،
    "پارە چ مانایەکی ھەیە بۆ تۆ،"
  11. زۆربەی خەڵک شتگەلێک دەڵێن وەک
    "من ھەست بە شپرزەیی دەکەم"
  12. ھەروەھا ئاوا بێباوەڕی دێت. شەرم دێت.
  13. من پێموایە پەیوەندیمان
    لەگەڵ پارە کێشە دارە،
  14. چونکە رووبەڕووی بڕیاری پێشوەختە دەبینەوە.
  15. کاتێک ناتوانیت پارەی خزمەتگوزاری
    لە کاتی خۆیدا بدەیت،
  16. شتەکە بە کەسی وەردەگریت.
  17. من نامەوێت ھیچ کەس وابیر بکاتەوە کە
    من زیرەک نیم.
  18. من نامەوێت ھیچ کەس بزانێت کە من
    بارودۆخی داراییم خراپە.
  19. نامەوێت ھیچ کەسێک بزانێت کە
    من زۆر نیگەرانم.
  20. ئێستا با چیرۆکەکە بگۆڕین
  21. [٦ وانە دەربارەی چۆن پەیوەندیمان چاک
    بکەین لەگەڵ پارە]
  22. [١: دەربارەی پارە قسە بکە.]
  23. ناتوانیت ئەوە بە تەنھا بکەیت.
    پێویستە لەگەڵ هاوڕێکانتان قسە بکەن.
  24. ئەوە ڕێگە پێنەدراوە.
  25. ئاسایی باسی ئەو پەستانانە ناکەین
    کە بەھۆی پارەوە بۆمان دروست دەبن.
  26. ئێمە پێویستە پێکەوە بێین وەک پۆلێکی
    ھاوڕێییانە،
  27. نە بڕیار، نە شەرم.
  28. ئاھەنگی ئەو ڕاستییە دەگێڕین کە
    ئێمە بڕییارێکمان داوە
  29. کە دەمانەوێ کە پەیوەندییەکی
    باشترمان ھەبێ لەگەڵ پارە.
  30. ئەوە شایستەی چەپڵەلێدان و چەقەنە لێدان.
  31. کاتێک ئێوە ئەوەتان کرد، دواتر ڕاستیتان
    دەستکەوتووە.
  32. ھیچ شتێک پێویست نییە سنوردار بێت.
  33. ئەو پەیوەندییە لە کوێوە ھاتووە؟
  34. بۆچی پێویستە پارەکانم خەرج بکەم
    لەو شتانەی نامگەیەنن بە ئامانجەکانم؟
  35. لە چی دەترسیت؟ ھیواکانت چین؟
    خەونەکانت چین؟
  36. بەڵام دواتر دەست بە چالاکی دەکەین
  37. دەتوانین چی بکەین ئەو ھەفتەیە؟
    یان چی بکەین ئەو مانگە؟
  38. [٢: تێبگەین پارە چییە؟]
  39. پارە کۆتایی ھەموو شتێک وھەموو شتێک نییە.
  40. ئەوە ڕێگەکەیە بۆ بە دەست هێنانی
    خەونەکانت ھەرچۆنێک بن
  41. ئەوە پێناسەی تۆ ناکات.
  42. ئەوە ڕێگەکەیە بۆ بەدەست هێنانی
    هەر شتێک بۆ تۆ گرنگترینە.
  43. [٣: ئەوەی بۆ تۆ گرنگە دەست نیشانی بکە]
  44. پرسیارێکی بنچینەیی لە خۆت بکە:
    تۆ بۆچی پاشەکەوت دەکەیت؟
  45. ئەگەر پاشەکەوت دەکەیت بۆ ئۆتۆمبێل
    ئەگەر پاشەکەوت دەکەیت بۆ قەرزەکانت،
  46. ئەگەر پارە پاشەکەوت دەکەیت بۆ ڕۆژی ڕەش،
  47. ئەوە ئامانجە کورت خایەنەکانی تێدایە
  48. و ئامانجە درێژخایەنەکانی تێدایە.
  49. [٤:...دواتر بیهێنە بەر چاو]
  50. بیھێنە بەرچاوت چ ھەوڵێک دەدەیت
    بۆ بەدەست هێنانی خەونەکان.
  51. تەختەی خەونەکان کۆکردنەوەی
  52. ئەوەیە کە چی پاشەکەوت دەکەیت؟
  53. بۆیە ئەگەر لێی ورد ببینەوە،
    بڕۆ تەختەیەکی پۆستەر بێنە.
  54. پێنووسەکانت و رەنگەکانت بهێنە،
  55. وێنەی ناو گۆڤارەکان بهێنە و ھەموویان ببڕە.
  56. وێنەی گەشتە گەورەکەت بکێشە.
  57. وێنەی خۆت لە کاتی
    دانەوەی قەرزی خوێندنەکەت.
  58. تەختەی خەونەکان وەک
    "ئۆھ، بەڕاستی چۆن ئەوە یارمەتیدەر دەبێت؟"
  59. خاڵەکە ئامانجەکانتە پێویستە
    لەگەڵ هەڵسوکەوتت بیگونجێنیت،
  60. و تەختەی خەونەکان بەڕاستی دەرخەری ئەوەیە
  61. کەنیازی بۆ کوێ بچیت و دواتر
    چۆن ژیانت بەڕێ بکەیت،
  62. ھەروەھا لەو کاتەدا و ھەنگاوەکانت
    بۆ ئەو شوێنەت دەبەن.
  63. [٥:ئەوە نییە چی بە دەست دەهێنیت
    ئەوەیە چی پاشەکەوت دەکەیت.]
  64. دەربارەی ئەوە نییە چی بەدەست دەهێنیت
    دەربارەی ئەوەیە چی پاشەکەوت دەکەیت
  65. دەربارەی تێگەیشتنە لەوەی توانام
    ھەیە بیانکەم
  66. لەگەڵ ئەوەی چی پاشەکەوت دەکەم بە
    لەبەر چاو گرتنی پێویستییە بنچینەییەکانم؟
  67. ئەگەر نە، چ ڕێکخستنەوەیەک پێویستە بیکەین؟
  68. خەونەکان ورد دەکەینەوە
    و قسە دەکەین دەربارەی ئامێرەکان.
  69. ئێمە دەڵێین: ئایا پاراستنی ھەژمارەکەمان
    پاراستنی خودکاریە؟
  70. دایبنێ و لە بیری بکە، یاخود
    ھەموو ڕۆژێک دۆلارێک دابنێ.
  71. شێوازی پاشەکەوت کردنەکت هەر چۆنێک بێت،
  72. ئامانج گرنگە، نەک بڕ.
  73. دەتوانی ھێواش دەست پێبکەیت.
  74. دەتوانی لە بچووکەوە دەست پێ بکەیت
    بەڵام پێویستە ئێستا دەست پێ بکەیت.
  75. و با فێڵێکت پێ بڵێم ھەموومان
    ھاندەرمان ھەیە.
  76. زۆربەی کات، لەبەر ئەوەی ھەمیشە
    تەلەفۆنمان پێیە،
  77. دەست دەکەین بە بازاڕکردن.
  78. لە ماڵپەڕ وەرە دەرێ و بە ڕاستی بازار بکە.
  79. واز لە کرینی خێرا بهێنە.
  80. ٢٤کاتژمێر چاوەڕێ بکە، بگەڕێوە و
    پرسیار لە خۆت بکە
  81. ئایا بەڕاستی پێویستم پێیە؟
  82. ئایا کڕینی ئەم کاڵایە
    خزمەت بە ئامانجەکانم دەکات؟
  83. ئەگەر ھیچ نییە، وازی لێ بهێنە
    رەشی بکەوە.
  84. [٦: باش بە بۆ خۆت]
  85. ھەروەھا ئەوە گرنگە بزانیت
  86. کە بەھای خۆت ناپێورێت بە بەھای سامانت.
  87. ئەوە شتێکە دەتوانین باشی بکەین.
  88. دەتوانی ئاھەنگی سەرکەوتنەکانت بگێڕیت.
  89. ھەروەھا کاتێک ئەو ھەنگاوەت ھەڵە نا
    نە بڕیار ھەیە، نە شەرم
  90. تەنھا بگەڕێوە بۆ ئەو.