لە ناو مێشکی ئاژەڵەکاندا
-
0:06 - 0:09سەگەکەت حەزی لێیە لەسەر قەنەفەکە بێت،
هەروەها تۆش، -
0:10 - 0:14بۆیە دووری دەخەیتەوە و
پاڵی لێدەدەیتەوە. -
0:14 - 0:16لە کۆتایدا، تۆ مرۆڤیت
-
0:16 - 0:19تۆ بوونەوەرێکی زیرەکیت،
نەک بوونەوەرێکی سادەی غەریزە. -
0:19 - 0:23تۆ ئەتوانی پلان دانێیت و
خەون ببینیت، -
0:23 - 0:26ئایا سەگەکەت سەرکەوت بەسەر تۆدا و
پێی دڵخۆشە؟ -
0:26 - 0:28یان ئەو تەنها دوای غەریزەکانی
خۆی کەوتووە؟ -
0:28 - 0:30هەرچۆنێک بێت، ئایا
جیاوازی هەیە؟ -
0:30 - 0:32ئەو بیر لە چی ئەکاتەوە؟
-
0:32 - 0:34باشە،ئەکەوێتە سەر ئەوەی
ئێمە مەبەستمان چیە بە "بیرکردنەوە" و -
0:34 - 0:38ئەو پێوەرانەی بەکاری
ئەهێنین بۆ هەڵسەنگاندنی. -
0:38 - 0:42ئەریستۆ و دێسکارتس هەردووکیان
پێوەرەکانی غەریزە و زیرەکی بەکارئەهێنن -
0:42 - 0:45بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵ
جیابکەنەوە. -
0:45 - 0:48ئەریستۆ بڕوای وابووە کە
مرۆڤەکان توانای لێکدانەوەیان هەیە -
0:48 - 0:53بەڵام ئاژەڵەکان تەنها لە دوای
غەریزەکانیانن بۆ مانەوە و زۆربونیان. -
0:53 - 0:55٢٠٠٠ ساڵ دواتر،
-
0:55 - 1:00دێسکارتس پێشنیاری جۆرێکی قورستری
ئەو بیرۆکەیەی کردووە، -
1:00 - 1:04پێی وابوو ئاژەڵەکان کە دوای
غەریزە ئەکەون جیاناکرێنەوە -
1:04 - 1:09لەو ڕۆبۆتانەی کە بە بزوێنەرە
میکانیکیەکان کار دەکەن. -
1:09 - 1:13بەڵام کۆدەنگیەکان دژی زیرەکی
ئاژەڵان بەرەو داڕمان رۆشت -
1:13 - 1:16لەگەڵ بیردۆزی پەرەسەندی داروین.
-
1:16 - 1:21داروین وایدادەنا کە زیرەکی ئەتوانێ
لە غەریزە سادەکانەوە پەرەبسێنێت. -
1:21 - 1:26ئەو لە کرمی زەوی وردبوەوە کە گەڵای
شێوە تایبەتیان هەڵئەبژارد -
1:26 - 1:27بۆ ناو کونەکانیان.
-
1:27 - 1:33ئەو سەری سورما لەوەی کە مرۆڤیش هەمان ڕێگە
بەکارئەهێنێت بۆ چارەسەری کێشە لەیەکچوەکا. -
1:33 - 1:37وە ئەگەر، وەک ئەوەی ئەو بیریدەکردەوە،
مرۆڤ لە گیانلەبەرە سادەترەکانەوە پەرەیسەندبێت، -
1:37 - 1:42کەواتە لەوانەیە بیری ئێمە لە کۆتایی
ئەم زنجیرەی پەرەسەندنەدا بێت، -
1:42 - 1:47لەگەڵ ئاژەڵەکان لە پلەدا جیاوازی
هەبێت، نەوەک لە جۆردا. -
1:47 - 1:51تاقیکردنەوە نوێکان نیشانی دەدەن کە زۆرێک
لە بونەوەرەکان ئەتوانن کێشە ئاڵۆزەکان چارەسەر بکەن -
1:51 - 1:54کە ئەمەش گریمانە سەرەتاییەکەی داروین
دوپاتدەکاتەوە. -
1:54 - 1:57فیلەکان شتێکی تر بەکارئەهێنن بۆی بگەنە ئەو
شوێنانەی کە ناتوانن پێی بگەن. -
1:57 - 1:59قەلەڕەشەکان ئامرازی خۆیان درووست ئەکەن، و
-
1:59 - 2:03ئەتوانن جوڵاندنی ئاو بەکاربێنن
بۆ ئەوەی شتێکیان دەستکەوێت. -
2:03 - 2:07هەشت پێکان ئەتوانن سەری قوتو بکەنەوە دوای
ئەوەی یەکێکی تر ئەبینن ئەیکات، -
2:07 - 2:10بۆ چەند مانگێکیش لە بیریان ئەمێنێت.
-
2:10 - 2:13ئەم کارانە لەبەرچاوگرتنی لایەنە
جیاوازەکانی کێشەکە لەخۆدەگرێت -
2:13 - 2:19بەجیا لەگەڵ بارودۆخی بەردەستیان و
ستراتیجییەکەش لەبەرئەکەن بۆ بەکارهێنانی دواتر. -
2:19 - 2:22هەرچەنە ئاژەڵەکان ئەتوانن شیکاری
کێشە ئاڵۆزەکان بکەن، -
2:22 - 2:26چۆن ئەتوانین بزانین کە ئەوان بیرئەکەنەوە،
-
2:26 - 2:30هەڵسوکەوتناسەکانی وەک پاڤلۆڤ و
سۆرندیک بۆچوونێکی تریان هەیە -
2:30 - 2:32ئەو ئاژەڵانەی وا دەردەکەون کە بیر ئەکەنەوە
-
2:32 - 2:36تەنها کاردانەوەیان هەیە بۆ پاداشتکردن یان
سزادان. -
2:36 - 2:38کلێڤەر هانسی دیاردە بەم شێوەیە بوو،
-
2:38 - 2:43ئەو ئەسپەی توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو
ئەیکێشا بە زەویدا بۆ وەڵامدانەوەی هاوکێشە بیرکارییەکانا. -
2:43 - 2:47بەڵام دەرکەوت کە هانز لە بیرکاریدا
باش نەبوو، -
2:47 - 2:52بەڵکو لە خوێندنەوەی ئاماژە
نادەنگییە کزەکانی ڕاهێنەرەکەی -
2:52 - 2:55بۆ ئەوەی کەی بوەستێت لە کێشان بە زەویدا.
-
2:55 - 2:59واتا هانز نەیئەتوانی ببژێرێت، بەڵام ئایا
ئەمە واتای وایە کە ئەو بیری نە ئەکردەوە؟ -
2:59 - 3:02هەرچۆنێک بێت، ئەیتوانی
لێکدانەوە بکات بۆ پەیامە دەنگییە لەیەکەوە نزیکەکان، -
3:02 - 3:06تایبەتمەندییەک کە وەک چەندین
ئاژەڵی تر هەیبووە. -
3:06 - 3:10فیلەکان لە دوای چەندین ساڵ دووری یەکتر
دەناسنەوە، -
3:10 - 3:13واش دەردەکەوێت کە غەمبار بن بۆ
مردووەکانیان، -
3:13 - 3:16هەنگەکان لە ڕێگەی جۆرە سەمایەکی تایبەتەوە
پەیوەندی ئەکەن -
3:16 - 3:21بۆ ئەوەی شوێن و جۆری خواردنەکەیان دیاری
بکەن بۆ هەنگەکانی تر. -
3:21 - 3:25شامپانزیەکان بەژداری دەکەن لە پلانە
فێڵاویە ئاڵۆزەکان، -
3:25 - 3:30ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئەوان تەنها بیرناکەنەوە،
بەڵکو تێدەگەن کە ئەوانی تریش بیردەکەنەوە. -
3:30 - 3:32هەروەها ئالێکس، توتییە رەساسیەکە،
-
3:32 - 3:34کە ئەیتوانی زمانی مرۆڤ بەکار بهێنێت
-
3:34 - 3:37بۆ ئەوەی شێوە و رەنگی شتەکان
جیابکاتەوە، و -
3:37 - 3:43تەنانەت لە چەمکە هەڵبەستراوەکانیش تێبگەن،
وەک گەورەتر و بچووکتر. -
3:43 - 3:45کە ئەمەش زۆر لە زیرەکی ئەچێت،
-
3:45 - 3:48نەک تەنها ئیش کردنی ئامێرە بێمێشکەکان.
-
3:48 - 3:52بەڵام کاتێک بونەوەرەکانی تر جگە لە مرۆڤ
ئەتوانن شیکاری کێشەکان بکەن و پەیوەندی بکەن -
3:52 - 3:56بۆ مرۆڤەکان ، بیرکردنەوە پێکهاتوە لە
هۆشیاریش، -
3:56 - 4:01توانای کاردانەوە لەسەر کردارەکانمان، نەک
تەنها بەجێ گەیاندنیان. -
4:01 - 4:06هەتا ئێستا،هیچ یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان
پێمان ناڵێن کە زیرەکی ئەوان بۆی بەسەرماندا سەرکەون -
4:06 - 4:11واتای وایە کە سەگەکەمان دڵخۆشە بەوەی
کردویەتی. -
4:11 - 4:15ئەوەی بەڕاستی ئەمانەوێ بیزانین ئەوەیە
چی ئەبێ ئەگەر لەجێی سەگێک بین، -
4:15 - 4:16یان هەشت پێیەک،
-
4:16 - 4:18یان قەلەرەشێک؟
-
4:18 - 4:21فەیلەسوفە بیرمەندەکان بەمانە ئەڵێن کێشە
ئاڵۆزەکان، -
4:21 - 4:24چونکە لە کاتێکدا تۆ ئەتوانی بیڵێیت هەستت
چۆنە کە مرۆڤیت، -
4:24 - 4:26هیچ ئەسپێک ناڵێت هەستی چۆنە.
-
4:26 - 4:28تەنانەت تووتییەکی قسەکەریش، وەک ئالێکس،
-
4:28 - 4:33ئەو نەیئەتوانی بیڵێت چۆن هەستی ئەکرد
لەبارەی ئەو رەنگانەی کە ناویدەنان. -
4:33 - 4:35ئەی چی ئەگەر هۆشیاری شێوەی جیاوازی
هەبێت؟ -
4:35 - 4:39ئایا ئێمە بە هۆشیاری هەنگەکانمان ئەزانی؟
-
4:39 - 4:44وە چۆن ئەتوانین بزانین کە مرۆڤەکانی تر
هۆشیاریان هەیە؟ -
4:44 - 4:47لەوانەیە ئەوان تەنها زۆمبی بن و بە باشی
کارەکانیان جێ بەجێبکەن. -
4:47 - 4:51بیری ئاژەڵەکان بە بەردەوامی لە هەوڵی
تاقیکردنەوەی سنورەکانی تێگەشتنی ئێمەدان -
4:51 - 4:57وە چۆن ئێمە لێکیدەدەینەوە زیاتر رەنگ
دانەوەی بیری ئێمەیە نەک ئەوان.
- Title:
- لە ناو مێشکی ئاژەڵەکاندا
- Description:
-
ئایا ئاژەڵەکان بیر ئەکەنەوە؟ پرسیارێکە چەندین هەزار ساڵە سەرنجی زانایانی ڕاکێشاوە، ئیلهامی پێبەخشیون شێواز و پێوەری هەمەجۆر بدۆزنەوە بۆ پێوانەییکردن بۆ زیرەکی ئاژەڵەکان. برایان بی راموسین بەناو ئەم پرسیارە پڕ مشتومڕەیا ئەڕوات، نیشانی ئەیات چۆن دیاریکردنی زیرەکی زۆرجار زیاتر ئەڵێت دەربارەی ئەوەی مرۆڤەکان چۆن بیر ئەکەنەوە وەک لە هەر شتێکی تر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:13
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Inside the minds of animals - Bryan B Rasmussen |