Return to Video

سێ پرسیار لەخۆتی بکەیت دەربارەی هەموو شتێک کە ئەیکەیت

  • 0:01 - 0:04
    ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا
    لە ئامادەیی بووم --
  • 0:04 - 0:07
    خوێندنی ئامادەییم لە
    دێکاتور، جۆرجیا تەواوکرد،
  • 0:07 - 0:09
    وەک یەکەمی قوتابخانەکە --
  • 0:10 - 0:11
    زۆر شانازیم بەخۆمەوە ئەکرد.
  • 0:11 - 0:15
    لە کۆمەڵگایەکی کەم دەرامەتەوە بووم،
    لە میسیسیپی گەورەبووبووم،
  • 0:15 - 0:17
    لە میسیسیپییەوە گواستبومانەوە بۆ جۆرجیا
  • 0:17 - 0:22
    بۆ ئەوەی دایک و باوکم بتوانن هەوڵی
    بڕوانامەی قەشەی میسۆدۆستی بەن.
  • 0:22 - 0:25
    هەژار بووین، بەڵام بیریان نەئەکردەوە
    لەوەی زۆر هەژارین،
  • 0:25 - 0:27
    بۆیە هەوڵی هەژاری هەمیشەییان ئەیا.
  • 0:27 - 0:28
    (پێکەنین)
  • 0:28 - 0:30
    کاتێک ئەوان لە ئیمۆری ئەیانخوێند،
  • 0:30 - 0:34
    من لە ئەڤۆندەیڵ ئەمخوێند، و
    بووم بە یەکەمی قوتابخانەکە.
  • 0:34 - 0:37
    یەکێک لە خۆشییەکانی یەکەم بوون
    لە ویلایەتی جۆرجیا ئەوەیە
  • 0:37 - 0:40
    کە بانگێشت ئەکرێیت بۆ بینینی
    سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا.
  • 0:41 - 0:43
    زۆر کەم بایەخم ئەیا بە چاوپێکەوتنی.
  • 0:44 - 0:46
    خۆشبوو بەلامەوە.
  • 0:46 - 0:49
    زیاتر ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەو ڕاستییە بوو
    کە لە کۆشکێکا ئەژیا،
  • 0:49 - 0:52
    چونکە زۆرم سەیری زنجیرەکانی
    "نەخۆشخانەی گشتی" و "بنەماڵەی فەرمانڕەوا"م
  • 0:52 - 0:53
    ئەکرد بە منداڵی.
  • 0:53 - 0:55
    (پێکەنین)
  • 0:55 - 0:59
    ئەو بەیانییەش هەستام لە خەو و ئامادەبووم
    بڕۆم سەردانی سەرۆک ویلایەت بکەم.
  • 0:59 - 1:02
    دایکم و باوکم، کە ئەوانیش
    بانگێشتکرابوون هەستان، و
  • 1:02 - 1:03
    چووینە دەرەوە.
  • 1:03 - 1:05
    بەڵام نەچووینە ئوتومبێلی خۆمانەوە.
  • 1:05 - 1:09
    لە باشووریش، ئوتومبێل شتێکی پێویستە.
  • 1:09 - 1:12
    گواستنەوەی گشتیمان زۆر نییە،
    هەڵبژاردنی زۆرمان نییە.
  • 1:12 - 1:14
    بەڵام ئەگەر هێندە خۆشبەخت بیت
    لە کۆمەڵگایەکدا بژیت
  • 1:14 - 1:16
    کە ئوتومبێلێکت نەبێت،
  • 1:16 - 1:18
    تەنیا هەڵبژاردن گواستنەوەی گشتییە.
  • 1:18 - 1:19
    ئێمەش ئەبوو ئەوە بەکاربێنین.
  • 1:20 - 1:22
    بۆیە چووینە ناو پاسەکەوە.
  • 1:22 - 1:25
    بە پاس ڕێگا درێژەکەمان بڕی لە دیکاتورەوە
    هەتا بەکهێد،
  • 1:25 - 1:30
    کە لەوێ کۆشکە جوانەکەی سەرۆک ویلایەت
    لەناو ئەم زەوییە فراوانەیا بوو،
  • 1:30 - 1:33
    ئەم دەرگا ڕەشە درێژانەش بەدرێژایی
    موڵکەکەیا هەبوو.
  • 1:33 - 1:35
    گەشتینە کۆشکەکەی سەرۆک ویلایەت،
  • 1:35 - 1:38
    نوێڵەکەمان ڕاکێشا هەتا بزانن کە
    ئەوە شوێنی وەستانمانە،
  • 1:38 - 1:39
    لە پاسەکە دابەزین،
  • 1:39 - 1:42
    من و دایکم و باوکم،
    لە شەقامەکە پەڕینەوە.
  • 1:42 - 1:45
    بە شەقامەکەیا ڕۆشتین،
    لەبەر ئەوەی ئوتومبێل ئەهات،
  • 1:45 - 1:48
    ئوتومبێلەکان خوێندکارەکانیان ئەهێنا
    لە سەرانسەری ویلایەتی جۆرجیاوە.
  • 1:48 - 1:49
    بۆیە بە قەراغ ڕێگاکەیا ڕۆشتین.
  • 1:49 - 1:51
    کاتێکیش بە یەک ڕیز ئەڕۆشتین،
  • 1:51 - 1:55
    دایکم و باوکم پێش و پشتیان گرتبووم هەتا
    دڵنیابن هیچ کام لەو ئوتومبێلانە لێمنایات
  • 1:55 - 1:57
    کە یەکەمەکانی تریان ئەهێنا،
  • 1:57 - 1:59
    نزیک بووینەوە لە دەرگای پاسەوانەکە.
  • 1:59 - 2:01
    کاتێک گەشتینە دەرگای پاسەوانەکە،
    پاسەوانەکە هاتە دەرەوە.
  • 2:01 - 2:04
    سەیری کردم، و سەیری
    دایک و باوکی کردم، و
  • 2:04 - 2:07
    وتی، "ئێوە بۆتان نییە بێن،
    ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە."
  • 2:08 - 2:12
    باوکم وتی، "نەخێر، ئەمە کچمانە، ستەیسی.
    یەکێکە لە یەکەمەکان."
  • 2:12 - 2:15
    بەڵام پاسەوانەکە سەیری لیستەکەی نەکرد
    کە بەدەستییەوە بوو.
  • 2:15 - 2:17
    داوای بانگێشتنامەی لە دایکم نەکرد
  • 2:17 - 2:20
    کە لە بنی جانتا گەورەکەیا بوو.
  • 2:20 - 2:23
    لەجیاتی ئەوە، سەیری کردین
    کە لە پاسەکە دابەزین،
  • 2:23 - 2:27
    چونکە بەلای ئەوەوە، پاسەکە
    چیرۆکی ئەوەی پێئەڵێ کە ئەبێ کێ بێت.
  • 2:27 - 2:31
    ڕاستی ئەوەش کە زۆر هەژاربووین
    ئوتومبێلی خۆمان نەبێت --
  • 2:31 - 2:33
    ئەو چیرۆکەی بەخۆی وتبوو.
  • 2:33 - 2:35
    لەوانەشە شتێکی بەدیکردبێت
    لە ڕەنگی پێستما،
  • 2:35 - 2:37
    لەوانەیە شتێکی بەدیکردبێت
    لە جلەکانی بەرما؛
  • 2:37 - 2:39
    نازانم چی بە مێشکیا هاتووە.
  • 2:39 - 2:42
    بەڵام دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو
    دووبارە سەیرم بکاتەوە، و
  • 2:42 - 2:43
    بە بێزلێکردنەوە سەیرکات، و بڵێت،
  • 2:43 - 2:47
    "پێموتن، ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە.
    ئێوە سەر بێرە نین."
  • 2:47 - 2:51
    دایکم و باوکم ئەیانخوێند بۆ ئەوەی
    ببن بە قەشەی مێسۆدۆستی،
  • 2:51 - 2:53
    بەڵام هێشتا نەبووبوون بە قەشە.
  • 2:53 - 2:55
    (پێکەنین)
  • 2:55 - 2:58
    بۆیە دەستیان کرد بەوەی
    ئەم بەڕێزە تێوەبگلێنن
  • 2:58 - 3:01
    لە گفتوگۆیەکی قورس لەسەر
    توانای بڕیاردانی.
  • 3:01 - 3:02
    (پێکەنین)
  • 3:02 - 3:04
    باوکم تەنانەت پێشی وت
  • 3:04 - 3:07
    ئامادەیە بۆ هەتا هەتایە لە دۆزەخا بێت
  • 3:07 - 3:09
    ئەگەر ناومی لەسەر لیستەکە نەدۆزییەوە.
  • 3:09 - 3:12
    بێگومان، پیاوەکەش دەرئەنجام
    سەیری لیستەکەی کرد، و
  • 3:12 - 3:14
    ناوی منی دۆزییەوە و
    هێشتی بچینە ژوورەوە.
  • 3:15 - 3:18
    بەڵام بیرم نایەت چاوم بە
    سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا کەوتبێت.
  • 3:18 - 3:21
    بیرم نایەت چاوم بە یەکەمەکانی تر کەوتبێت
  • 3:21 - 3:23
    لە ١٨٠ قوتابخانەکانی ترەوە.
  • 3:23 - 3:25
    تەنها یادەوەری ڕوونی ئەو ڕۆژە کە هەمبێت
  • 3:25 - 3:28
    هی پیاوێک بوو وەستابوو لەبەردەم
    بەهێزترین شوێنی جۆرجیا،
  • 3:28 - 3:31
    سەیری ئەکردم و پێی ئەوتم
    کە سەر بەو شوێنە نیم.
  • 3:32 - 3:35
    بۆیە بڕیارم یا، ٢٠ ساڵ دواتر،
  • 3:35 - 3:38
    ببم بەو کەسەی کە دەرگاکان ئەکاتەوە.
  • 3:38 - 3:42
    (خۆشی)
  • 3:42 - 3:46
    (چەپڵەلێدان)
  • 3:47 - 3:50
    بەداخەوە، لەوانەیە بەشەکەی تری
    چیرۆکەکەتان خوێندبێتەوە.
  • 3:50 - 3:52
    بەو شێوەیە دەرنەچوو.
  • 3:52 - 3:55
    ئێستاش ئەو ئەرکەم لەسەرشانە بزانم:
    چۆن بەرەو پێشەوە بچم؟
  • 3:56 - 4:00
    چونکە، وەک ئەبینن، بەتەنیا نەمئەویست
    دەرگاکان بۆ ژنە گەنجە ڕەشپێستەکان بکەمەوە
  • 4:00 - 4:02
    کە بەکەم سەیرکرابوون و پێیان وترابوو
    سەر بەو شوێنە نین.
  • 4:02 - 4:06
    ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ
    ژنە لاتینییەکان و ئاسیاییەکانیش بکەمەوە.
  • 4:06 - 4:10
    ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ پەنابەرە
    تۆمارکراو و تۆمارنەکراوەکانیش بکەمەوە.
  • 4:11 - 4:14
    ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە وەک
    گەڕەکێک بۆ هاوڕەگەزباز و نەشازەکان.
  • 4:14 - 4:15
    ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە
  • 4:15 - 4:19
    بۆ خێزانەکانی بەخۆیان ئەوت
    قوربانییەکانی توندوتیژی چەک.
  • 4:19 - 4:22
    ئەمویست ئەو دەرگایانە بەفراوانی بکەمەوە
    بۆ هەموو خەڵکی جۆرجیا،
  • 4:22 - 4:24
    چونکە ئەوە ویلایەتەکەمانە، و
    ئەمەش وڵاتەکەمانە، و
  • 4:24 - 4:26
    هەموومان سەر بێرەین.
  • 4:26 - 4:29
    (خۆشی)
  • 4:29 - 4:32
    (چەپڵەلێدان)
  • 4:34 - 4:38
    بەڵام ئەوەی درکم پێکرد ئەوەبوو
    کە یەکەم هەوڵم بەس نەبوو.
  • 4:39 - 4:42
    پرسیارەکەشم بوو بەوەی:
    چۆن بەرەوپێش بچم؟
  • 4:42 - 4:47
    چۆن بتوانم تێپەڕم لە تاڵی، و
    دڵتەنگی و ماندوێتییەکەی و
  • 4:47 - 4:51
    سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەکی زۆر
    لەکاتی خواردنی ئایسکرێم؟
  • 4:51 - 4:53
    (پێکەنین)
  • 4:53 - 4:55
    دواتر چی بکەم؟
  • 4:55 - 4:58
    ئەوە ئەکەم کە هەمووکات ئەمکرد.
  • 4:58 - 5:01
    بەرەو پێشەوە ئەچم، چونکە
    چونە دواوە هەڵبژاردنێک نییە و
  • 5:01 - 5:03
    وەستانیش لەجێگەی خۆت بەس نییە.
  • 5:04 - 5:08
    (چەپڵەلێدان)
  • 5:08 - 5:11
    دەستمکرد بە کێبڕکێکەم بۆ بوون
    بە سەرۆکی ویلایەت
  • 5:11 - 5:15
    بە شیکردنەوەی ئەوەی کێم و
    ئەمویست ببم بە چی.
  • 5:15 - 5:18
    سێ پرسیاریش هەیە لەخۆمی ئەکەم
    کاتێک ئەمەوێ شتێک بکەم،
  • 5:18 - 5:20
    ئەگەر هەوڵدان بێت بۆ پێگەیەک
    یان دەستکردن بە کارێک؛
  • 5:20 - 5:23
    کاتێک بڕیارم یا دەستبکەم بە
    پرۆژەی جۆرجیای نوێ
  • 5:23 - 5:24
    بۆ ناونوسکردنی خەڵک بۆ دەنگدان؛
  • 5:24 - 5:27
    یان کاتێک دوایین کارم دەستپێکرد،
    ململانێی دادپەروەرانە لە جۆرجیا.
  • 5:27 - 5:30
    هەرچییەک بکەم،
    سێ پرسیار لەخۆم ئەکەم:
  • 5:30 - 5:31
    چیم ئەوێت؟
  • 5:31 - 5:33
    بۆچی ئەمەوێت؟
  • 5:33 - 5:34
    چۆن پێی بگەم؟
  • 5:35 - 5:38
    لێرەشا، ئەزانم چیم ئەوێت.
  • 5:38 - 5:39
    گۆڕانکاریم ئەوێت.
  • 5:39 - 5:41
    ئەوەم ئەوێت.
  • 5:41 - 5:42
    بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە:
  • 5:43 - 5:45
    ئەمەوێ چی گۆڕانکارییەک ببینم؟
  • 5:46 - 5:48
    ئەشزانم پرسیارەکانی
    ئەبێ لەخۆمی بکەم ئەمانەن:
  • 5:48 - 5:51
    یەکەم، ڕاستگۆم لەبارەی
    مەودای خواستەکانمەوە؟
  • 5:52 - 5:55
    چونکە ئاسانە درک بەوە بکەیت کاتێک
    بەوە ناگەیت کە ئەتەوێت،
  • 5:55 - 5:58
    ئەوا لەوانەیە پێویست بکات کەمێک
    خواستەکەت نزمتر بکەیتەوە،
  • 5:58 - 6:01
    بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم
    زۆر سووربن لەسەر خواستەکانتان.
  • 6:01 - 6:04
    مەهێڵن نسکۆکان بەرەو دواوەتان بەرێت.
  • 6:04 - 6:07
    (چەپڵەلێدان)
  • 6:09 - 6:13
    دووەم، ڕێگە بەخۆت بە
    لەهەڵەکانت تێبگەیت.
  • 6:13 - 6:15
    بەڵام لەهەڵەی کەسانی تریش تێبگە،
  • 6:16 - 6:17
    چونکە، وەک ژن بەتایبەتی،
  • 6:17 - 6:19
    وافێرکراوین ئەگەر شتێک
    سەرنەگرێت بۆمان،
  • 6:19 - 6:21
    لەوانەیە هەڵەی خۆمان بێت.
  • 6:21 - 6:23
    زۆربەی کاتیش، شتێک هەیە
    ئەکرێت باشتر بیکەین،
  • 6:23 - 6:25
    بەڵام پێمانوتراوە کە زۆر نەکۆڵینەوە
  • 6:25 - 6:27
    کە ئەکرێت لاکەی تر چیان کردبێت.
  • 6:27 - 6:29
    ئەمەش پارتیزانی نییە -- خەڵکە.
  • 6:29 - 6:32
    زۆرجار پێمان ئەوترێت کە
    هەڵەکانمان هەر هیخۆمانە بەتەنیا،
  • 6:32 - 6:34
    بەڵام سەرکەوتن بەرژەوەندییەکی هاوبەشە.
  • 6:34 - 6:37
    منیش ئەمەوێ پێتان بڵێم
    لە هەڵەکانی خۆتان تێبگەن،
  • 6:37 - 6:39
    بەڵام لە هەڵەی خەڵکی تریش تێبگەن.
  • 6:40 - 6:42
    بە ژیرییەوە لێی تێبگەن.
  • 6:42 - 6:45
    ڕاستگۆشبە لەگەڵ خۆت و
    لەگەڵ ئەوانەشدا کە پشتیوانیت ئەکەن.
  • 6:46 - 6:48
    بەڵام هەر کە زانیت چیت ئەوێت،
  • 6:48 - 6:50
    تێبگە لەوەی بۆچی ئەتەوێت.
  • 6:51 - 6:54
    هەرچەندە هەستێکی خۆشیشە،
    تۆڵەسەندنەوە هۆکارێکی باش نییە.
  • 6:54 - 6:56
    (پێکەنین)
  • 6:56 - 6:58
    لەجیاتی ئەوە، دڵنیابە لەوەی ئەتەوێت
  • 6:58 - 7:02
    چونکە شتێک هەیە ناچار نیت بیکەیت
  • 7:02 - 7:04
    بەڵکو شتێکە ئەبێ بیکەیت.
  • 7:04 - 7:07
    ئەبێ شتێک بێت نەهێڵێت شەو بنوویت
  • 7:07 - 7:09
    بێ ئەوەی خەوی پێوە ببینیت؛
  • 7:09 - 7:12
    شتێک بەیانیان هەڵتسێنێت لە خەو و
    واتلێبکات بەپەرۆش بیت بۆی؛
  • 7:12 - 7:14
    یان شتێک زۆر تووڕەت بکات،
  • 7:14 - 7:17
    ئەزانیت پێویستە شتێک بکەیت لەبارەیەوە.
  • 7:17 - 7:19
    بەڵام بزانە بۆچی ئەیکەیت.
  • 7:19 - 7:21
    بشزانە بۆچی ئەبێ بکرێت.
  • 7:22 - 7:25
    گوێتان لە زۆربەی ژنانی
    سەرانسەری ئەم جیهانە گرتووە
  • 7:25 - 7:28
    باسیان کردووە بۆچی هەندێک شت
    پێویستە ڕووبدەن.
  • 7:28 - 7:30
    بەڵام تۆ بیدۆزەرەوە ئەو
    "بۆچی"یە چییە بۆتۆ،
  • 7:30 - 7:33
    چونکە بازدان لە "چی"یەوە
    بۆ "کردن"
  • 7:33 - 7:35
    بێواتایە ئەگەر نەزانیت بۆچی.
  • 7:35 - 7:38
    چونکە کاتێک قورس ئەبێت،
    کاتێک ململانێی تێئەکەوێت،
  • 7:38 - 7:40
    کاتێک هاوڕێکانت لێت دوورئەکەونەوە،
  • 7:40 - 7:43
    کاتێک پشتیوانیکەرەکانت لەبیرت ئەکەن،
  • 7:43 - 7:45
    کاتێک یەکەم کێبڕکێت نابەیتەوە --
  • 7:45 - 7:48
    ئەگەر نەزانیت بۆچی،
    ناتوانیت دووبارە هەوڵبەیت.
  • 7:48 - 7:50
    بۆیە، یەکەم شت بزانە چیت ئەوێت.
  • 7:50 - 7:52
    دووەم، بزانە بۆچی ئەتەوێت،
  • 7:52 - 7:55
    بەڵام سێیەم، بشزانە چۆن
    بەجێی ئەهێنیت.
  • 7:55 - 7:58
    ڕووبەڕووی چەند بەربەستێک بوومەوە
    لەم کێبڕکێیەدا.
  • 7:58 - 8:00
    (پێکەنین)
  • 8:00 - 8:01
    چەند دانەیەک.
  • 8:01 - 8:02
    بەڵام لە هەوڵەکەمدا،
  • 8:02 - 8:07
    بووم بە یەکەم ژنی ڕەشپێست بتوانێت
    ببێت بە پاڵێوراو بۆ سەرۆک ویلایەت
  • 8:07 - 8:10
    لەسەر پارتێکی سەرەکی لە مێژووی
    ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • 8:11 - 8:15
    (خۆشی)
  • 8:15 - 8:19
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:19 - 8:21
    بەڵام لەوەش گرنگتر، لەم پرۆسەیەدا،
  • 8:21 - 8:26
    توانیمان دەنگی ١.٢ ملیۆن دەنگدەری
    ئەمریکی ئەفریقی جۆرجیا بەدەستبێنین.
  • 8:26 - 8:27
    ئەوەش زیاترە لە تەواوی دەنگدەرەکانی
  • 8:27 - 8:31
    دیموکراتەکان بەدەستیان هێناوە
    لە ساڵی ٢٠١٤دا.
  • 8:31 - 8:35
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:35 - 8:38
    هەڵمەتەکانمان ژمارەی
    لاتینییەکانی کرد بە سێ هێندە
  • 8:38 - 8:41
    کە باوەڕیان وابوو دەنگیان بایەخی هەیە
    لە ویلایەتی جۆرجیا.
  • 8:41 - 8:43
    ژمارەی ئەمریکییە ئاسیاییەکانمان کرد
    بە سێ هێندە
  • 8:43 - 8:45
    کە هەستان و وتیان،
    "ئەم ویلایەتە هی ئێمەشە."
  • 8:45 - 8:49
    ئەمانە سەرکەوتنەکانن کە پێم ئەڵێن
    چۆن بتوانم جێبەجێی بکەم.
  • 8:49 - 8:53
    بەڵام ڕێگەشم پێئەیەن تێبگەم لەوەی
    بەربەستەکان ئەوە نین نەبەزێنرێن.
  • 8:53 - 8:54
    تەنیا کەمێک بەرزن.
  • 8:55 - 8:57
    بەڵام تێشئەگەم لەوەی
  • 8:57 - 9:00
    هەمووکات سێ شت هەیە کە
    بە بارمتە ئەمانگرن.
  • 9:01 - 9:03
    یەکەمیان داراییە.
  • 9:04 - 9:06
    لەوانەیە بیستبێتتان،
    کەمێک قەرزم لەسەرە.
  • 9:07 - 9:10
    ئەگەر ئەوەتان نەبیستبێت،
    کەواتە نەچوونەتە دەرەوە.
  • 9:10 - 9:11
    (پێکەنین)
  • 9:12 - 9:15
    داراییش شتێکە زۆر جار
    ناهێڵێت بەرەو پێش بچین،
  • 9:15 - 9:18
    خەونەکانمان سنووردار ئەکرێن بەوەی
    چەندێک داهاتمان هەیە.
  • 9:19 - 9:20
    بەڵام دووبارە و دووبارە گوێمان
  • 9:20 - 9:24
    لە چیرۆکەکانی ئەوانە ئەبێت کە زاڵبوون
    بەسەر ئەو ململانێی داهاتەیا.
  • 9:25 - 9:28
    بەڵام ناتوانیت زاڵبیت بەسەر شتێکدا
    کە باسی ناکەیت.
  • 9:28 - 9:31
    لەبەر ئەوەشبوو ڕێگەم پێنەیان له‌
    هەڵمەتەکەمدا بە قەرزەکانم شەرمەزارم بکەن.
  • 9:32 - 9:36
    ڕێگەم بە کەس نەیا پێمبڵێت
    کە نەبوونی دەرفەت بۆ من
  • 9:36 - 9:38
    هۆکاری ئەوەبێت بێبەش بکرێم
    لە خۆکاندیدکردن.
  • 9:38 - 9:41
    باوەڕیشم پێبکەن، خەڵک هەوڵیاندا پێمبڵێن
    کە نابێت خۆم کاندید بکەم.
  • 9:41 - 9:43
    هاوڕێکانم پێیان وتم نەیکەم.
  • 9:43 - 9:45
    هاوپەیمانەکان پێیان وتم.
  • 9:45 - 9:48
    ڕۆژنامەی "ئەمڕۆی ئەمریکا" باسیکرد
    کە باشترە خۆم کاندید نەکەم.
  • 9:48 - 9:49
    (پێکەنین)
  • 9:49 - 9:50
    بەڵام گرنگ نییە کێبووبێت،
  • 9:50 - 9:55
    تێگەشتم لەوەی دارایی زۆرجار هۆکارە
    بۆ ئەوەی ڕێگە بەخۆمان نەیەین خەون ببینین.
  • 9:56 - 9:59
    ناڵێم هەمووکات بەسەر
    ئەو بەربەستانەیا زاڵدەبن،
  • 9:59 - 10:02
    بەڵام پێتان ئەڵێم،
    نەفرەتتان لێئەکرێت ئەگەر هەوڵنەیەن.
  • 10:02 - 10:08
    (چەپڵەلێدان)
  • 10:08 - 10:09
    دووەمیان ترسە.
  • 10:10 - 10:11
    ترسیش ڕاستەقینەیە.
  • 10:11 - 10:13
    لەپەلت ئەخات.
  • 10:13 - 10:14
    ترسێنەرە.
  • 10:14 - 10:16
    بەڵام ئەشکرێت وزەت پێببەخشێت،
  • 10:17 - 10:19
    چونکە هەر کە زانیت لەچی ئەترسیت،
  • 10:19 - 10:21
    ئەکرێت ڕێگایەک بدۆزیتەوە
    بۆ زاڵبوون بەسەریا.
  • 10:21 - 10:23
    سێیەمیش ماندووبوونە.
  • 10:24 - 10:27
    هەندێک جار ماندوو ئەبیت لە هەوڵدان.
  • 10:27 - 10:31
    ماندوو ئەبیت لە خوێندنەوە لەسەر
    پرۆسەکان و سیاسەتەکان و
  • 10:31 - 10:34
    شتەکانی ئەتوەستێنن لە گەشتن
    بەو شوێنەی ئەتەوێت.
  • 10:35 - 10:39
    هەندێک جار، ماندوو بوون واتای ئەوەیە
    پێگە قبوڵ ئەکەین لەجیاتی دەسەڵات.
  • 10:39 - 10:42
    ئەهێڵین کەسێک نازناوێکمان باتێ
    وەک خەڵاتی دڵنەواییدانەوە،
  • 10:42 - 10:46
    لەجیاتی ئەوەی درک بەوە بکەین ئەزانین
    چیمان ئەوێت و بەدەستی ئەهێنین،
  • 10:46 - 10:47
    ئەگەر ماندووش بین.
  • 10:47 - 10:49
    لەبەر ئەوە خوا سەرخەوشکاندنی درووستکردووە.
  • 10:49 - 10:51
    (پێکەنین)
  • 10:51 - 10:54
    بەڵام لەو ساتانەشدایە فێرئەبین
  • 10:54 - 10:59
    کە ماندووبوون دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی
    ئەوەی چەندێک ئەو شتەمان ئەوێت.
  • 11:00 - 11:02
    چونکە ئەگەر لەپەل کەوتبێتیت،
  • 11:02 - 11:05
    ئەگەر تەواوی هەوڵی خۆتت یابێت،
  • 11:05 - 11:08
    ئەگەر هەموو ئەوەت کردبێت
    کە پێویستبوو بیکەیت، و
  • 11:08 - 11:09
    هەر سەرینەگرت،
  • 11:09 - 11:12
    ئەکرێت ماندووبوون وزەت پێنەهێڵێت.
  • 11:13 - 11:15
    بەڵام هەر لەبەر ئەوەشە ئەچیتەوە
    سەر بەشی "بۆچی"ییەکە.
  • 11:16 - 11:20
    چونکە ئەزانم پێویستە ئەو ژنانەمان هەبێت
    کە قسە بۆ ئەوانە ئەکەن کە دەنگیان نییە.
  • 11:20 - 11:22
    ئەزانم کە پێویستە کەسانی
    خاوەن ویژدانمان هەبێت
  • 11:23 - 11:24
    کە دژی سەرکوتکردن ئەوەستنەوە.
  • 11:25 - 11:27
    ئەزانم پێویستە خەڵکانێکمان هەبێت
  • 11:27 - 11:30
    کە تێئەگەن لەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی
    بۆ هەموومانە.
  • 11:30 - 11:32
    ئەوەش هەموو بەیانییەک هەڵمئەستێنێت، و
  • 11:32 - 11:34
    واشملێئەکات زیاتر هەوڵبەم.
  • 11:35 - 11:39
    چونکە بەرەوپێش ئەچم،
    ئەشزانم ڕابردووەکەم چی بووە.
  • 11:39 - 11:41
    ئەزانم چی بەربەستیان بۆ داناوم.
  • 11:41 - 11:43
    ئەزانم کە چی ئەکەن، و
  • 11:43 - 11:47
    هەتا ڕادەیەکیش دڵنیام لەوەی هێز کۆ-
    ئه‌كه‌نه‌وه‌ وبەربەستی نوێ دروست ئەکەن.
  • 11:47 - 11:49
    بەڵام چوار ساڵیان ماوە بۆ دۆزینەوەی.
  • 11:50 - 11:51
    (پێکەنین)
  • 11:51 - 11:56
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:56 - 11:57
    لەوانەشە دووان.
  • 11:58 - 12:00
    (خۆشی)
  • 12:00 - 12:03
    (چەپڵەلێدان)
  • 12:03 - 12:04
    بەڵام ئەمە مەبەستەکەمە:
  • 12:05 - 12:08
    ئەزانم چیم ئەوێت، و ئەوەش دادپەروەرییە.
  • 12:08 - 12:09
    ئەزانم بۆچی ئەمەوێت،
  • 12:09 - 12:13
    چونکە هەژاری بێڕەوشتییە و
    لەکەیەکە بۆ وڵاتەکەمان. و
  • 12:13 - 12:15
    ئەزانم چۆن پێیئەگەم:
  • 12:15 - 12:17
    بەوەی هەموو ڕۆژێک بۆ پێشەوە بچم.
  • 12:17 - 12:18
    زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
  • 12:18 - 12:21
    (خۆشی)
  • 12:21 - 12:25
    (چەپڵەلێدان)
Title:
سێ پرسیار لەخۆتی بکەیت دەربارەی هەموو شتێک کە ئەیکەیت
Speaker:
ستەیسی ئەبرامس
Description:

چۆنێتی کاردانەوەت دوای نسکۆکانت پێناسەی کەسایەتیت ئەکات. ستەیسی ئەبرامس یەکەمین ژنی ڕەشپێست بوو لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە پاڵێوراوبێت بۆ سەرۆک ویلایەتی لەسەر پارتێکی سەرەکی -- ئەو کێبڕکێ گەرمەی دۆڕاند، بەڵام وەک دەڵێت؛ تەنیا هەڵبژاردن ڕۆشتنە بەرەو پێشەوە. لە وتارێکی گەرمدا، باسی وانەکان ئەکات کە فێریبوو لەکاتی هەڵمەتەکەی بۆ سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا، لەگەڵ هەندێک ئامۆژگاری بۆ گۆڕینی جیهان -- و چەند ئاماژەیەکی بچووک لەسەر هەنگاوەکانی دواتری. ئەبرامس ئەڵێت، "سووربە لەسەر خواستەکانت."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:38

Kurdish (Central) subtitles

Revisions