ڕووبارەکان دەتوانن چیمان پێبڵێن دەربارەی مێژووی زەوی
-
0:01 - 0:04زۆرباشە، با وێنەی زەوی بەرزکەینەوە.
-
0:05 - 0:06زەوی زۆر شتێکی جوانە.
-
0:06 - 0:08من زەویناسم، بۆیە زۆر دڵم بەمە خۆش دەبێ،
-
0:08 - 0:10بەڵام زەوی زۆر گرنگە.
-
0:10 - 0:13بەهێزە، دەجوڵێت، بە بەردەوامیش دەگۆڕێت.
-
0:13 - 0:15شوێنێکی دڵخۆشکەرە بۆ ژیان.
-
0:16 - 0:20ئەمڕۆ من دەمەوێ شێوازی بینینی
خۆم باسبکەم بۆ ئێوە. -
0:20 - 0:22بەوەی چۆن زانین دەربارەی مێژووی زەوی
-
0:22 - 0:26یارمەتیمان دەدات لە ڕابەری کردنمان لەو
بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیاندەین. -
0:26 - 0:29دەربارەی ئەوەی چۆن بۆ ماوەیەکی
زۆر لەسەر زەوی بژین. -
0:30 - 0:33زۆر شتی سەرنجراکێش لەسەر
ڕووی زەوی ڕوودەدەن. -
0:33 - 0:35ئەگەر هەندێک ئەمە بهێنینە پێشەوە.
-
0:35 - 0:39دەمەوێ تۆزێک باسی یەکێک لەو
شتانەتان بۆ بکەم کە ڕوودەدات. -
0:39 - 0:42ماددەکان بەسەر ڕووی زەوییەوە
بە بەردەوامی تێکەڵ دەبن، -
0:42 - 0:45یەکێک لەو شتانەی کە ڕوودەدات ئەو
ماددەیەی کە لە شاخە بەرزەکانەوە -
0:45 - 0:48لێدەبێتەوە و دەگوازرێتەوە
لەناو دەریاکەدا دەنیشێت. -
0:48 - 0:50ئەم پڕۆسەیەش بەردەوامە.
-
0:50 - 0:52کاریگەریەکی زەبەلاحی هەیە
لەسەر شوێنە سروشتیەکان. -
0:52 - 0:54ئەم نموونەیە لە باشووری هیند--
-
0:54 - 0:56ئەمانە هەندێک لە گەورەترین
چیاکانی جیهانن. -
0:56 - 0:59لەم وێنەیەی مانگی دەستکردا
دەتوانیت بیبینیت. -
0:59 - 1:03ڕووبارەکان ماددەکان لە شاخەکانەوە
دەگوازنەوە بۆ دەریاکان. -
1:03 - 1:05دەتوانی ئەم ڕوبارانە وەک بڵدۆزەر
تەماشا بکەیت. -
1:05 - 1:09بە کورتی ڕووبارەکان پاڵ بە
شاخەکانەوە دەنێن بۆ ناو دەریاکان، -
1:09 - 1:11لێرەدا نموونەیەکتان دەدەمێ
-
1:11 - 1:13هەندێک دەیهێنینە پێشەوە.
-
1:13 - 1:15هاوڕێیان من دەمەوێ بە تایبەتی
باسی ڕووبارێکتان بۆ بکەم. -
1:15 - 1:18دەتوانین ئەم شێوە جوانانە ببینین
کە ڕووبارەکان دروستی دەکەن -
1:18 - 1:20کاتێک پاڵ بەو ماددانەوە دەنێن
بۆ ناو دەریاکە. -
1:20 - 1:22بەڵام ئەم شێوانە وەستاو نین.
-
1:22 - 1:24ئەم ڕووبارانە تۆزێک دەجوڵێن
و بازبازێن دەکەن. -
1:24 - 1:26وە ئەمەش کاریگەری بەسەر ژیانمانەوە هەیە.
-
1:26 - 1:29نموونەیەکی ئەمەش ڕوباری کۆسیە.
-
1:29 - 1:31ڕووباری کۆسی شێوەیەکی سی جوانی هەیە.
-
1:31 - 1:34لە شاخە بەرزەکانی نیپاڵەوە یەت
-
1:34 - 1:36بە تەن ماددە هەڵدەگرێت،
-
1:36 - 1:39نیشتووی زۆر کە لە چیا بەرزەکانەوە
لێکراونەتەوە، -
1:39 - 1:41بە ناو هیندستاندا بڵاو دەبێتەوە
-
1:41 - 1:42ماددەکان دەجوڵێنێ .
-
1:43 - 1:45ئەم ناوچەیە دێنینە پێشەوە
-
1:45 - 1:48هەندێک شتتان بۆ باس دەکەم دەربارەی
چی بەسەر کۆسی دا هات. -
1:48 - 1:51ئەمە نموونەیەکە کە ئەم سیستمانە
چەن جوڵاون. -
1:51 - 1:54لەم وێنە سەتەلایتەی مانگی ٨ ی ٢٠٠٨ .
-
1:55 - 1:56ئەم وێنەیە ڕەنگ کراوە
-
1:56 - 1:59بۆ ئەوەی بۆشاییەکانی کە ڕووەکیان تێدایە
بە سەوز دەرکەون -
1:59 - 2:00ئاوەکەش بە شین دەرکەوێ.
-
2:00 - 2:04لێرەشدا دیسان دەتوانی ئەو
ڕێڕەوە شێوە سیە ببینیت -
2:04 - 2:06کە ڕووبارەکە دروستی دەکات
کە نیپاڵ جێدێلێت. -
2:06 - 2:08ئێستەش وەرزی باران بارینی بەلێزمەیە.
-
2:08 - 2:11مانگی ٨ وەرزی بارانی بەلێزمەیە
لەم هەرێمەی جیهاندا. -
2:11 - 2:14هەموو ئەو کەسانەی کە نزیک ڕووبارێک
دەژین لافاویان زۆر دیوە. -
2:14 - 2:17هەروەها هەموو ئەو شتە خراپ و وێرانکاریانەی
کە لەگەڵ ئەمە دروست دەبن. -
2:17 - 2:20بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش لە ٢٠٠٨ ڕوویدا،
-
2:20 - 2:23ئەم ڕووبارە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز جوڵا.
-
2:23 - 2:26لافاوێکی دروست کرد زۆر
جیاواز لەوەی کە دەیکا. -
2:26 - 2:28ئێ ڕووباری کۆسی دێتە ئێرە،
-
2:28 - 2:31بەڵام هەندێک کات کە ڕووبارەکان
پارچەکان پاڵ پێوە دەنێن. -
2:31 - 2:32ئەم شتانە پێکەوە دەنوسێن،
-
2:32 - 2:34ئەم پێکەوەنوساوانەش وادەکەن کە ڕووبارەکان
-
2:34 - 2:36ڕێڕەوەکەیان بە تەواوی بگۆڕن.
-
2:36 - 2:39ئەم وێنە سەتەلایتیە ڕێك دوای دوو هافتەیە.
-
2:39 - 2:41ئەمە ڕێڕەوی پێشوو،
-
2:41 - 2:43ڕێڕەوە شێوە سییەکە،
-
2:43 - 2:45کە دەبینی شین نیە.
-
2:45 - 2:47بەڵام ئێستە ئەم ڕێڕەوە شینەمان هەیە
-
2:47 - 2:49کە ناوەڕاستی ئەم دیمەنە دەبڕێت.
-
2:49 - 2:52ئەمەی ڕوویداوە ئەوەیە کە ڕووباری کۆسی
بازی داوە، -
2:52 - 2:54وە بۆ سەرچاوە هێڵی تۆمار لێرە ٤٠ میلە.
-
2:54 - 2:58ڕووبارەکە ٣٠ میل لایداوە زۆر بە خێرایی.
-
2:59 - 3:02بۆیە ئەم ڕووبارە گیرا و بازیدا.
-
3:02 - 3:04ئەمەش وێنەیەک دوای یەک هەفتە،
-
3:04 - 3:06وە دەبینی کە ڕێڕەوەکانی پێشوو.
-
3:06 - 3:09دەبینی پڕۆسەی بازدانی
ئەم ڕووبارە بەردەوامە -
3:09 - 3:11کە ڕووبارەکە دوورتر
دەکەوێتەوە لە ڕاڕەوەکەی. -
3:12 - 3:14ئەم جۆرە شوێنانە وا دەکەن
بیری لێبکەیتەوە، -
3:14 - 3:17کە ڕووبارەکان زۆر دەجوڵێن.
-
3:17 - 3:21زۆر گرنگە بزانیت کەی و لە کوێ،
ئەم ڕووبارانە باز دەدەن. -
3:21 - 3:25بەڵام ئەم پڕۆسانە لای خۆشمان ڕوودەدەن.
-
3:26 - 3:27بۆیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
-
3:27 - 3:32ڕووباری میسیسیپی هەیە کە
زۆربەی ئەمریکا دەگرێتەوە. -
3:32 - 3:34پارچە لە شاخەکانی ڕۆکی دێنێ
-
3:34 - 3:35لە شوێنە بەرزە گەورەکانەوە.
-
3:36 - 3:39هەمووی کۆ دەکاتەوە و بە
هەموو ئەمریکا دەگەڕێت -
3:39 - 3:41لە کەنداوی مەکسیک فڕێیدەدا.
-
3:41 - 3:45ئەم ڕێڕەوی میسیسیپیە کە
دەیزانین لە ئێستادا. -
3:45 - 3:47بەڵام هەمیشە ئەمە ڕێڕەوەکەی نەبووە.
-
3:47 - 3:49ئەگەر مێژووی زەویناسی بهێنین.
-
3:49 - 3:51دەتوانین ڕێڕەوەکەی پێشووی دروست بکەینەوە
-
3:52 - 3:54بۆ نموونە ئەم شوێنە سوورەی ئێرە
-
3:54 - 3:58ئەو شوێنەیە کە دەزانین ڕووباری میسیسیپی
پارچە دێنێت -
3:58 - 4:00نزیکەی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوپێش.
-
4:00 - 4:02پێش ٣٥٠٠ ساڵ جوڵا
-
4:02 - 4:05بۆ ئەم ڕێڕەوەی کە بە پرتەقاڵی کێشراوە.
-
4:05 - 4:07بە بەرداومیش جوڵاوە.
-
4:07 - 4:09ئەمەش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا،
-
4:09 - 4:10١٠٠٠ ساڵ پێشتر.
-
4:10 - 4:12٧٠٠ ساڵ
-
4:12 - 4:14نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو
-
4:14 - 4:17بوو بەم ڕێڕەوەی کە پێی ئاشناین ئەمڕۆ.
-
4:18 - 4:20ئەم پڕۆسانە زۆر گرنگن
-
4:20 - 4:23بە تایبەتی ئەم ناوچەی دەلتایە.
-
4:23 - 4:27کە ئەم ڕووداوی بازی ڕووبارە لە میسیسیپی
-
4:27 - 4:30زەمین دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە دەستکاری
زەمینی دەریاکە بکەن. -
4:30 - 4:31ئەمە ناوچەیەکی گرنگی نیشتەجێبوونە.
-
4:31 - 4:37ئەم ناوچە دەلتایانە کە چڕترین شوێنی
نیشتەجێبوونە لەسەر ئەم هەسارەیە. -
4:37 - 4:39تێگەشتن لە کارکردنی ئەم دیمەنانە.
-
4:39 - 4:42چۆن دروست بوون و چۆن بەردەوام
دەگۆڕێن لە داهاتوودا -
4:42 - 4:45زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی لێرە دەژین.
-
4:45 - 4:47ڕووبارەکان دەشلەقێن.
-
4:47 - 4:50ئەمانە هەندێک بازی گەورەترن
لەوانەی باسمان کردن. -
4:50 - 4:52دەمەوێ هەندێک شڵەقانی
ڕووبارتان پیشان بەم. -
4:52 - 4:55ڕێڕەوی ڕووباری ئەمازۆن، و
-
4:55 - 4:57لێرەش سیستمێکی گەورەی ڕووبارمان هەیە
-
4:57 - 5:01کە پارچەکان لە چیاکانی ئەندیز
کۆدەکاتەوە و دەجوڵێنێ و پاڵیان پێوە دەنێ. -
5:01 - 5:03بە هەموو ئەمریکای باشووردا دەیگوازێتەوە
-
5:03 - 5:06لە زەریای ئەتڵەسی فڕێی دەدات.
-
5:07 - 5:11ئەگەر ئەمە بهێنینە پێشەوە، دەتوانن
ئەم ڕێڕەوە چەماوە جوانانەی ڕووبار ببینن. -
5:11 - 5:14دووبارە، زۆر جوانن بەڵام دیسان
وەستاو نین. -
5:14 - 5:16ئەم ڕووبارانە چالاکن.
-
5:16 - 5:20دەتوانین وێنەی سەتەلایتی ٣٠ ساڵ
لەمەو پێش یان زیاتر بەکاربهێنین -
5:20 - 5:22بۆ ئەوەی چاودێری ئەم گۆڕانانە بکەین.
-
5:22 - 5:26خولەکێک دەوەستین و تەماشای
هەر چەماوییەک و پێچێک لەم ڕووبارە دەکەین. -
5:26 - 5:29دەبینی کە لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە
بۆ کاتێکی زۆر. -
5:29 - 5:31دەگۆڕێت و گەشەدەکات و شێوازەکەی
کۆدەکاتەوە. -
5:33 - 5:35ئەگەر تەماشای ئەم شوێنە بەتایبەتی بکەیت.
-
5:35 - 5:38دەمەوێ ئێوە سەرنج بدەن لەو
شێوە بازنەییە لە ڕووبارەکە -
5:38 - 5:40کە بەتەواوی دەقرتێت.
-
5:40 - 5:41لە شێوەیەکی قامچی دەچێت
-
5:41 - 5:44کە لە ڕووبارەکە دەبێتەوە لە
خاڵێکی دیاریکراودا. -
5:44 - 5:46تەنها وەک سەرچاوەیەک، دووبارە
-
5:46 - 5:51لەم شوێنە ڕووبارەکە ڕاڕەوەکەی
٤ میل گۆڕیوە. -
5:51 - 5:53لە نزیکەی وەرزێک یان دووان.
-
5:53 - 5:56بۆیە ئەو دیمەنانەی کە ئێمە لە ناویاندا
دەژین لەسەر زەوی. -
5:56 - 5:58کە ئەم ماددەیە لەسەر چیاکانەوە دێتە خوارێ
-
5:58 - 6:00دەگوازرێتەوە بۆ دەریا،
-
6:00 - 6:01بە بەردەوامی دەشلەقێن.
-
6:01 - 6:03بەبەردەوامی دەگۆڕێن،
-
6:03 - 6:05دەبێ بتوانین لەو پڕۆسەیە تێبگەین
-
6:05 - 6:08بۆ ئەوەی بتونانین لەم شوێنانە بژین.
-
6:08 - 6:11بەڵام ئەوە شتێکی گرانە ئەگەر تەنها زانیاری
کە هەمانبێت -
6:11 - 6:14ئەوە بێت کە لەسەر زەوی دەگوزەرێ لەمڕۆدا.
-
6:14 - 6:16وایە؟ چاودێریەکی زۆرمان نییە.
-
6:16 - 6:20تەنها نزیکەی ٣٠ ساڵ لە وێنەی
سەتەلایتمان هەیە ، بۆ نموونە. -
6:21 - 6:23چاودێری زیاترمان دەوێ بۆ ئەوەی
لەم پڕۆسانە تێبگەین. -
6:23 - 6:25بە زیادەش، دەبێ بزانین
-
6:25 - 6:28ئەم شوێنانە چۆن دەگۆڕێن
لەگەڵ گۆڕانی کەشدا -
6:28 - 6:30بۆ گۆڕانی بەکارهێنانی زەمین
-
6:30 - 6:33لەبەرئەوەی ئێمە بە بەردەوامی ڕووی
زەوی دەستکاری دەکەین و پڕی دەکەینەوە. -
6:33 - 6:36لێرەدا تاشە بەردەکان دێن.
-
6:36 - 6:38لە کاتێکدا ڕووبارەکان دەڕۆن.
-
6:38 - 6:41لەو کاتەی کە ماددەکان لە چیاکانەوە
دێنن بۆ دەریا. -
6:41 - 6:45هەندێک جار بەشێک لە لم و قوڕ
و بەرد لە ناو زەمینەکە گیردەخۆن. -
6:45 - 6:47ئەو شتانەی کە گیر دەخۆن دەنێژرێن.
-
6:47 - 6:51لەگەڵ کاتدا نیشتووی گەورەی
ئەستوورمان دەست دەکەوێت. -
6:51 - 6:53دواییش دەبێ بە تاشەبەرد.
-
6:53 - 6:56ئەمە واتای ئەوەیە دەتوانین بێین
بۆ شوێنی لەمجۆرە -
6:56 - 6:58کە لەوێ بەردی نیشتووی
گەورەی ئەستوور دەبینین. -
6:58 - 7:00وە بشگەڕێینەوە بە مێژوودا
-
7:00 - 7:03تەماشا بکەین لە پێشتر
ئەم شوێنانە چۆن بوون. -
7:03 - 7:05دەتوانین ئەمە بکەین بۆ درووستکردنەوە و
-
7:05 - 7:09تێگەشتن لەوەی جوگرافیای زەوی
چۆن پەرەی سەندووە. -
7:10 - 7:12ئەمانە زۆر باشیشن.
-
7:12 - 7:15لەبەر ئەوەی زەوی مێژوویەکی
ئەفسانەیی هەبووە، وایە؟ -
7:15 - 7:20ئەم ڤیدیۆیە بریتییە لە دروستکردنەوەی
زەوی کۆن -
7:20 - 7:23بۆ ٦٠٠ ملیۆن ساڵی سەرەتای تەمەنی زەوی.
-
7:23 - 7:25تەنها هەندێک کات لێرە.
-
7:25 - 7:28کاتێک چینەکانی دەسوڕێنەوە،
-
7:28 - 7:31دەزانین کەش گۆڕاوە و
ئاستی دەریا گۆڕاوە، -
7:31 - 7:35چەندین شوێنی جیاوازمان هەیە
-
7:35 - 7:38چەندین ژینگەی جیاواز کە
دەتوانین بڕۆینەوە-- -
7:38 - 7:39ئەگەر ئامێری کات مان هەبێت--
-
7:39 - 7:40دەتوانین بگەڕێینەوە و تەماشای،
-
7:40 - 7:43و بەڕاستی پێویستمان بە ئامێری
کات گەڕاندنەوە هەیە -
7:43 - 7:46چونکە دەتوانین تەماشای ئەوە بکەین
چۆن بەردەکان نیشتوون لەم کاتانە. -
7:46 - 7:48نموونەیەکی ئەمەتان دەدەمێ
-
7:48 - 7:50دەتانگەڕێنمەوە بۆ کاتێکی تایبەتی
لە مێژووی زەویدا. -
7:50 - 7:53نزیکەی ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش،
گەرمبوونەوەیەکی زۆر لە پڕ هەبوو، -
7:53 - 7:56ئنجا ئەوە بوو بڕێکی زۆری
دووئۆکسیدی کاربۆن -
7:56 - 7:57چووە ناو کەشی زەویەوە.
-
7:57 - 8:01بووە هۆی گەرمبوونەوەیەکی کەشی جیهانی
زۆری لە پڕ. -
8:01 - 8:04کە ئەڵێم گەرم ، مەبەستم زۆر گەرمە،
-
8:04 - 8:07کە هەندێک شت هەبووە وەک
تیمسالح و دار خورما هێندەی -
8:07 - 8:10باکوری کەنەدا دووڕ رۆشتووە
و هەروەها بۆ باشوریش هەتا پاتاگۆنیا -
8:10 - 8:13ئەمە کاتێکی زۆر گەرم بوو
لە پڕێکیشدا ڕوویدا -
8:13 - 8:14ئێ دەتوانین چی بکەین
-
8:14 - 8:18ئەگەر بتوانین بگەڕێینەوە ئەو بەردانە
بدۆزینەوە کە لەو کاتە لەوێ نیشتوون -
8:18 - 8:21بتوانین ئەو شوێنە دروست بکەینەوە
کە بەهۆی گەرمبوونەوە دروست بوو. -
8:22 - 8:23ئێ، ئەمە، بەردە.
-
8:23 - 8:26(پێکەنین)
-
8:26 - 8:28ئەمە شاخێکی بەرد.
-
8:28 - 8:29ئەم شتە زەردە.
-
8:29 - 8:31لە ڕاستیدا ئەمە ڕووباری پاشماوەیە.
-
8:31 - 8:33وەک ئەو ڕوونکردنەوەیەی نیشانمدان،
-
8:33 - 8:36ئەمانە نیشتووی ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێشن.
-
8:36 - 8:39وەکو، دەتوانین بڕۆین و
لە پێشەوە تەماشا بکەین -
8:39 - 8:41ئەو شوێنەش دروست بکەینەوە.
-
8:41 - 8:43ئەمەش نموونەیەکی دیکەیە.
-
8:43 - 8:45ئەم شتە زەردە ڕووباری پاشماوەیە.
-
8:45 - 8:47ئەمەش دانەیەکی دیکە لەسەری.
-
8:47 - 8:50دەتوانین بڕۆین و بە وردی تەماشا بکەین و
پێوانە بکەین و ڕوونکردنەوە بکەین -
8:50 - 8:51دەتوانین شتەکان بپێوین.
-
8:52 - 8:54بۆ نموونە ، ئەو شتانەی لێرە دیاریم کردوون
-
8:54 - 8:57پێمان دەڵێ کە ڕووبارێکی دیاری
کراو نزیکەی ٣ پێ قوڵ بووە. -
8:57 - 8:59دەتوانی لەگەڵ ئەم ڤیدیۆیە جوانە بڕۆیت
-
9:00 - 9:02وەک وابێ ٥٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بێ
-
9:02 - 9:05ئەو شتە سوورباوانەی کە لەسەر و
خواری ئەو کەناڵانەن، -
9:05 - 9:07ئەوانە نیشتووی خاکی کۆنن.
-
9:07 - 9:11بۆیە دەتوانین تەماشای ئەوانە بکەین و
پێمان بلێن چی ژیاوە و گەورە بووە لێرە -
9:11 - 9:15وە تێبگەین لەوەی چۆن ئەم ڕووبارانە
لەگەڵ لافاوەکان کارلێکیان کردووە. -
9:16 - 9:20دەتوانین بە وردی تەماشای بکەین و
دروستی بکەینەوە بە تایبەتمەندییەوە -
9:20 - 9:23چۆن ئەم ڕووبارانە لافاویان دروست کردووە
ئەم ناوچانە چۆن بوون -
9:23 - 9:25کاتێک ئەمە بۆ ناوچەیەکی دیاریکراو دەکەین
-
9:25 - 9:27لەم کاتەدا،
-
9:27 - 9:31ئەگەر تەماشای ئەوە بکەین چی ڕوویداوە
پێش ئەوەی ئەم گەرمبوونە لە پڕە دروستبێت، -
9:31 - 9:34ڕووبارەکان ڕێڕەوەکەیان بەناو شاخەکاندا
هەڵکۆڵیوە بۆ ناو دەریاکە، -
9:34 - 9:39بە نزیکەی لەوە دەچن کە نیشانمدان
لە ڕاڕەوی ڕووباری ئەمازۆن. -
9:39 - 9:41بەڵام ڕێک ئەوکاتەی کەشەکە گۆڕا،
-
9:41 - 9:43ڕووبارەکان بە تەواوی گۆڕان.
-
9:43 - 9:45لەناکاو زۆر پانوپۆڕتر بوون،
-
9:45 - 9:49زیاتر دەهاتن و دەچوون بەناوچەکەدا.
-
9:50 - 9:54لە کۆتاییدا، ڕووبارەکان گەڕانەوە بۆ
حاڵەتێک کە زیاتر لەوە دەچوو -
9:54 - 9:58کە پێش ئەوەی کەشەکە بگۆڕێت چۆن بوو.
-
9:58 - 9:59بەڵام کاتێكی زۆر زۆری پێجوو.
-
10:00 - 10:04دەتوانین بە کاتی زەویدا بگەڕێینەوە
و ئەم شێوازانە دروست بکەینەوە -
10:04 - 10:07وە تێبگەین چۆن شوێنەکانی زەوی
گۆڕانیان بەسەرا هاتووە -
10:07 - 10:11بە کاردانەوە بۆ گۆڕانی کەشی لەم شێوەیە
و بەکارهێنانی زەمین. -
10:11 - 10:13هەندێ لە ڕێگەکانی ڕووبارەکەن دەگۆڕێن
-
10:13 - 10:17یان هۆکاری گۆڕانی شێواز و
جوڵەی ڕووبارەکان -
10:17 - 10:21بەهۆی شتی وەک زیادبوونی ئاوی
سەرزەوییەوەیە -
10:21 - 10:23کاتێک کەش گەرمترە.
-
10:23 - 10:26نیشتووی زیاتر دەجوڵێت و
نیشتووی زیاتر دێنێت. -
10:26 - 10:28ئەوەش ڕەفتاری ڕووبارەکان دەگۆڕێ.
-
10:29 - 10:31بۆیە لە کۆتاییدا.
-
10:31 - 10:33هەتاکو ڕووی زەوی ماڵمان بێت،
-
10:33 - 10:37دەبێ زۆر بە ئاگاییەوە ئەم سەرچاوانە و
مەترسیەکانی لەبەرچاو بگرین -
10:37 - 10:40کە پەیوستن بە ژیان لە شوێنێکی جوڵاودا.
-
10:40 - 10:44من وا دەزانم تاکە ڕێگا
بۆ کردنی ئەمە بە باشی -
10:44 - 10:46ئەوەیە بتوانین زانیاریەکانی
-
10:46 - 10:50چۆنیەتی گەشەسەندن شوێنەکان و
رەفتاری زەوی لە مێژوودا بەکاربێنین. -
10:50 - 10:51سوپاس.
-
10:51 - 10:56(چەپڵە)
- Title:
- ڕووبارەکان دەتوانن چیمان پێبڵێن دەربارەی مێژووی زەوی
- Speaker:
- لیز هایک
- Description:
-
ڕووبارەکان یەکێکن لە هێزە گەورەکانی سروشت-- چیاکان پاڵ پیوە دەنێن و زەوی هاڵدەکۆڵن ، ئاراستەکەیان بە بەردەوامی دەجوڵێت ، تێگەیشتن لەم شتانە گرنگە بۆ ئەو کەسانەی لەوێ دەژین لیز هایکی زەویناس باسی چەند شتێک دەکات لە کۆنەوە تا ئێستا و پێمان دەڵێ چۆن بتوانین باشترین شێوە ژیان بەسەربەرین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:08
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What rivers can tell us about the earth's history |