-
Title:
بۆچی پێویستە چیتر سەما بۆ دەنگی ستەمەکانمان نەکەین
-
Description:
زۆربەی کات مۆسیقا باوەکان پڕە لە وشەی ڕق بەرامبەر ئافرەتان کە نرخیان کەم دەکاتەوە، کەواتە بۆچی گوێی لێ دەگرین و سەما دەکەین لەگەڵی؟ لە کاتی ووتنی نموونەیەک لە گۆرانیەکەی "تۆپ نۆت تێرن ئەپ" و بەژداری پێکردنی پارچەیەک لەو ڤیدیۆ کلیپەی کە ئافرەتێک دەریهێناوە "سی می سرو" مادام غاندی چالاک و گەشبین هۆکاری نوسینی مۆسیقای ڕهگهزیی ئەرێنی ڕوون دەکاتەوە کە هاوبەشی ناکات لە ملکەچ کردنی هیچ کەسێکدا، و بانگی عاشقانی مۆسیقا دەکات گوێ لەو ئاوازە بگرن کە توانا بە هەموو کەس دەدات
-
Speaker:
مادام غاندی
-
زۆربەی کات،
-
دەچم بۆ وانەی لەش جوانی،
-
یاخود دەچم بۆ
هۆڵی میوزیکی،
-
یاخود بەڕاستی، هەر شوێنێک
کە میوزیک لێ بدەن
-
و خۆم لە قوڵایی
ڕیتمەکاندا دەدۆزمەوە
-
و ئاواز و گۆرانیەکان...
-
دواتر دەچمە سهر
گوێگرتن لە هۆنراوەی گۆرانیەکە
-
ئەو هۆنراوانەی کە بۆ نموونە،
دەمانخەنە دۆخی ملکەچ بوونەوە
-
کە لە هیچ دەقێکیتر پەسندی ناکەین.
-
من لەپلەیەک دەترسم کە لایهنگری
ڕهگهزی ئاسایی بێتەوە لەنەریتمان.
-
گوێ لەو میوزیکە دەگرم و وهكو ئهوهیه،
-
نامەوێت ناچار بم کە گوێ لە
دەنگی چەوسانەوەم بگرم.
-
دەزانن، میوزیک یەکێکە لە بەهێزترین
شێوەکانی پەیوەندی کردن،
¶
-
چونکە توانای بەرزکردنەوەی
مرۆڤ یاخود کپ کردنی هەیە.
-
میوزیک پێویستەکانی هەست
پڕدەکاتەوە، و خۆراکی ڕۆحە.
-
میوزیک ڕۆحمان دەکاتەوە.
-
کەناڵەکەمان دەکاتەوە
بۆ وەرگرتنی زانیاری
-
دەربارەی چارەنووسی
ژیانی کەسێکیتر،
-
بۆ ئەوەی ئاگادارمان
بکاتەوە لە ڕۆڵەکانمان.
-
و کێشەم نییە لەگەڵ
خەیاڵی نێرینە،
¶
-
ئەوەی من کێشەم لەگەڵی هەیە
-
ئەوەیە، بەپێی لێکۆڵینەوە
نوێکان سەدا 2.6 بەرهەمهێنەرانی مۆسیقا
-
ئافرەتن.
-
ئەوەش واتە ڕێژەیەکی
کەمتر گۆڕاوە یان ناگونجێت لە ڕووی ڕەگەزەوە
-
و بۆچی ئەوه کێشەیه؟
-
چونکە ئەگەر خۆمان نەبین
و چیرۆکەکەمان کۆنتڕۆڵ نەکەین،
-
ئەوا کەسێکیتر چیرۆکەکەمان
دەگێڕێتەوە،
-
و بە هەڵە لێی تێدەگەن.
-
و بێ بەش نابێت لەو شتە
بێ مانایانەی کە بەربەستن بۆ پێشکەوتنمان.
-
و من لێرە نیم تا بە کەسانیتر
بڵێم کە چۆن میوزیکەکانیان دروست بکەن.
¶
-
بەڵکو بۆ دابین کردن و
دیزاینکردنی جێگرەوەیەک لێرەم.
-
ئەو بهرنامهڕێژیەی کە لە
میوزیکەکەمدا دەیگرمە بەر
¶
-
پێک دێت لە دروستکردنی ئاوازی
جیهانی پڕ وزە کە تەپڵ لێدانی تێدایه
-
و دانانی هۆنراوە
لە سەرووی هەمووانەوە
-
کە ئەزموونی ژیانم
بەڕاستی باس دەکات
-
بەبێ ئەوەی کەسیتر ملکەچ
بکات بۆ بەژداری پێکردن.
-
ئەوە پێکەنیناویە،
چونکە لەبەر هەمان هۆکارە
-
کە هۆنراوەیەکی زۆری
بە کێشە پەسند دەکەین;
-
چونکە ئێمە حەزبەوە دەکەین
کە چۆن گۆرانیەکە هەستمان دەجوڵێنێت
-
نموونە بۆ ئەوە گۆرانیەکەمە
"تۆپ نۆت تێرن ئەپ"
¶
-
مۆسیقای
"تۆپ نۆت تێرن ئەپ"
¶
-
(بە گۆرانیەوە) ئاگادارکەرەوەی
موبایلم کوژاندۆتەوە بۆیە کاتی زیاترم هەیە/
¶
-
هیچ بڵقێک نیە تا حاڵەتی
مێشکە سافەکەم پێ ببڕێت /
-
شتێک دەبێت بیزانی
من لێرە نیم بۆ ڕازیکردنی کەس/
-
قژم بەباشی بەستراوە /
-
و کاتی من هی تۆ نییە /
-
کاتێک بەبەرهەم دەبم
وەک هێلکەدان /
-
مەودایەک بدە بە کچان
بۆ هەناسەدان و مافی سەرەتای و ئازادی /
-
سەربەستم لەو نا ئاسایشیەی
کە جیهان لەسەرمی داناوە /
-
تکایە بێزارم مەکەن
کاتێک سەرنج دەدەم /
-
داهاتوو لەدەستی ئافرەتە
هەمووتان ئەوە دەزانن /
-
من دژی گەندەڵی دادگای
دەسەڵاتدار شەڕدەکەم /
-
من بەپەرۆشم و قژم بەستووە
لەوکاتەوەی بۆیەکەم جار ئەوەم نووسی /
-
ئەوە قژی بەستراوە کە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە بەخرۆشە، بەخرۆشە بەخرۆشە
-
ئەوە قژی بەستراوە کە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە بەخرۆشە، بەخرۆشە بەخرۆشە
-
ئەوە قژی بەستراوە کە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە بەخرۆشە، بەخرۆشە بەخرۆشە
-
ئەوە قژی بەستراوە
کە بە خرۆشە.
-
-
دەمەوێت بەردەوام بین لە دروستكردنی
موزیکی ئەرێنی و جوان لهسهر ڕهگهز
¶
-
دەربارەی خۆشی و ئازادی
-
دەمەوێت باوەش بە
خۆشیەکانماندا بکەین
-
بەقەد ئەوەی باوەش
بە ئازارەکانماندا دەکەین
-
دەمەوێت ئاهەنگی
ڕاستی بگێڕین،
-
و وردەکاری تەواو،
-
ئاڵۆزی لایەنەکانی هەبوونی
ئێمەی مرۆڤ
-
لە بری داستانی درۆینەی
زایهندیهتی ناشیرن
-
لە پێناو هەستی پەسندکردنی
یەکتری و خۆشویستنیان.
-
و بهرنامهڕێژیێکیتر کە لە
میوزیکەکەمدا دەیگرمە بەر
¶
-
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو
ڕقەی بەرامبەر ئافرەتان بڵاوبۆتەوە
-
ئەوەیە بەبینراوی وەسفی ئەو
جیهانە بکەین کە هیواخوازم تێیدا بژیم.
-
لە میوزیک ڤیدیۆیی
گۆرانیەکەم "سی می سرو"
-
لە گۆرانی خۆشی و شادی
دەچێت لە جۆری ئەی و بی ئەلکترۆنی،
-
دوو هاوڕێی نزیکم بەژداری،
پێکرد ئانیا و دیجا،
-
کە ڕۆڵی خۆشەویست بگێڕن
چونکە لە ژیانی ڕاستی هاوسەر بوون.
-
بەڵام ئەوەی نایزانن ئەوەیە
ئەوانیش لە پشت کامیران
-
بیرۆکە و دەرهێنان
بۆ تەواوی ڤیدیۆکە دەکەن.
-
(ڤیدیۆ) هێێێێی ئۆۆۆ
هەستەکانم هیلاک بوون
¶
-
دەبێت میوزیکەکە سەلامەت
و شیاو بێت بۆ هەمووان.
¶
-
وەک دەبینن،ئەوە سەبارەت به
لەدەستدانی سەرنجڕاکێشی یان ڕەفتار نییە
-
کە میوزیک هەیەتی،
-
ئەوە سەبارەت بە نوسینی
نامەیە کە سۆز و ئەرێنی تێیدا چەسپاوە
-
لە مۆسیقادا هانمان
دهدات و ڕکابەریمان دەکات.
-
و وەک مۆسیقاژەن
بە تەواوەتی بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرین
¶
-
تاوەکو وا لە میوزیک بکەین
لاواز نەبێت
-
ڕەنگە بەکارهێنەرانیش
بەشێک بن لە گۆڕان.
-
سەرەتا، ئەوگۆرانیە
هەڵدەبژێرین کەدەمانەوێ بێدەنگی بکەین
-
وئەو گۆرانیەی
دەمانەوێت دەنگی بەرزبکەین.
-
دەڵێین"بەپێی پێویست ڕێز
لە خۆم دەگرم کە بڵێم نامەوێ گوێ لەوە بگرم،
-
و نامەوێت هیچ کەسیتر
ئەو بۆشایە بزانێت."
-
دووەم، دەتوانین بە سادەی لە خۆمان بپرسین:
¶
-
"ئایا ئەو میوزیکە
یان ئەو نامەیە
-
هاوبەشی دەکات لە
ملکەچ کردنی کەسێکیتر؟
-
بۆچی ئەوە پەسند دەکەم؟"
-
لەکۆتایدا، هەمومان دەکرێت هەڵبژێردرێین
بۆکردنی لیستی گۆرانی وتێکەڵکردنی گۆرانی
-
کەوا ئەوکەش و میزاجە گونجاوە بەردەستدەخات
کە بەدوایدادەگەڕێین لەوساتەدا
-
بەبێ کێشەی نامە ناردن.
-
بۆچی ئەوە گرنگە؟
-
چونکە خواریزمیەکان فێر
دەکات لە سیستمی پەخش و جیهانمان
-
لەسەر ئەوەی کە دەمانەوێت
بە دیاریکراوی گوێی لێ بگرین،
-
دروستکردنی گۆڕانێکی ماوە
درێژ و میکانیزمی کاردانەوە
-
کە کاریگهری دەبێت
لەسەر تەواوی پیشەسازی.
-
-
تەنها بۆ کۆمەڵەیەکی
بچووک لە خەڵک.
-
ئەوە پەیامێکە کە کاریگەری
دەبێت لەسەر هەمووکەس
-
چونکە کاتێک ڕەگەزی بێ
دەسەڵاتمان دەپارێزین و ئازادی دەکەین،
-
ئێمە هەمووکەس ئازاد دەکەین.