Return to Video

جیاوازی نێوان خۆشەویستیەکی تەندروست و خۆشەویستیەکی ناتەندروست

  • 0:01 - 0:05
    کاتێک بیر لە منداڵێک،
    هاوڕێیەکی نزیک، یان ئەویندارێک دەکەیتەوە
  • 0:05 - 0:08
    لەوانەیە وشەی خۆشەویستی بەمێشکتدا بێت،
  • 0:08 - 0:11
    یەکسەر هەستەکانی تر دەکەونە کار:
  • 0:11 - 0:13
    شادی و هیوا،
  • 0:13 - 0:17
    دڵخۆشیی، متمانە و دڵنیایی،
  • 0:17 - 0:20
    هەندێک جار خەمباری و
    نائومێدی.
  • 0:20 - 0:22
    لەوانەیە وشەیەک نەبێت
    لە فەرهەنگ
  • 0:22 - 0:24
    لە خۆشەویستی زیاتر
    پێکمانەوە ببەستێتەوە.
  • 0:25 - 0:28
    گرنگی خۆشەویستی
    لە چەقی ژیانماندا
  • 0:28 - 0:31
    جێی سەرسورمان نییە، هەرگیز بۆمان
    ڕووننەکراوەتەوە چۆن فێری خۆشەویستی ببین؟
  • 0:32 - 0:34
    هاورێیەتی بنیات دەنێین،
  • 0:34 - 0:37
    زوو دەبێت بە سۆزداری،
  • 0:37 - 0:39
    هاوسەرگیری دەکەین و منداڵ
    دەخەینەوە
  • 0:39 - 0:41
    بەخۆمان دەڵێین،
    چارەسەری دەکەین.
  • 0:43 - 0:46
    بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە زۆر کات،
    ئازاری ئەو کەسە دەدەین کە خۆشمان دەوێت.
  • 0:46 - 0:48
    دەشێ شتی خراپ بێت
  • 0:48 - 0:51
    وەک تاوانبارکردنی هاوڕێیەکت
    بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵت.
  • 0:51 - 0:54
    یان بەدزیەوە سەیرکردنی نامەی هاورێکەت
  • 0:54 - 0:57
    یان شەرمەزارکردنی منداڵێک
    کە هەوڵ کەم دەدات لە قوتابخانە.
  • 0:58 - 1:00
    سەد لە سەدمان
    کۆتاییەکەمان
  • 1:00 - 1:03
    ڕەفتاری پەیوەندییەکی نادروست وەردەگرین
  • 1:03 - 1:06
    سەد لە سەدیشمان
    شتی ناتەندروست دەکەین.
  • 1:06 - 1:07
    ئەوە بەشێکی مرۆڤبوونە.
  • 1:09 - 1:11
    لە خراپترین شێوەیدا،
    ئازاردانی خۆشەویستانمان
  • 1:11 - 1:13
    لە شێوەی توندوتیژی و
    خراپ بەکارهێناندا دەردەکەوێت.
  • 1:13 - 1:15
    خراپ بەکارهێنانی پەیوەندیش
  • 1:15 - 1:18
    شتێکە یەک لەسەر سێی ژنان
    و یەک لەسەر چواری پیاوان
  • 1:18 - 1:20
    لە ژیانیاندا ئەزموونی دەکەن.
  • 1:21 - 1:23
    ئەگەر خەڵکانێکی زۆرت بەدڵە،
    کاتێک گوێت لەمانە دەبێت،
  • 1:23 - 1:26
    دەڵێیت، نا نا نا.
    شتی وا بەسەرمندا ڕوونادات.
  • 1:26 - 1:30
    ئاساییە بە جۆرێک بیر لە وشەکانی
    ئازاردان و توندوتیژی بکەینەوە،
  • 1:30 - 1:34
    وەک ئەوەی لە کەسێکی تردا
    و لە شوێنێکی تر ڕوودەدات.
  • 1:34 - 1:38
    بەڵام پەیوەندی ناتەندروست.
    و ئازاردان، لە هەموو دەورووبەرمانن.
  • 1:38 - 1:41
    ئێمە پێمان وایە جیاوازن و
    پەیوەندییەکانیان نابینین.
  • 1:42 - 1:45
    هەڵسوکەوتی خراپ لە هەموو جێیەکە.
    لە شێوەی خۆشەویستیەکی ناتەندروستدا.
  • 1:48 - 1:50
    لە ڕێکخراوی 'یەک خۆشەویستی'
    کاردەکەم
  • 1:50 - 1:54
    بەخێزانێک دەستی پێکرد، کە یاردلی کچیان،
    لەلایەن هاورێ کوڕەکەیەوە کوژرابوو.
  • 1:55 - 1:58
    ئەوە تراژیدیایەک بوو
    کەس چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • 1:58 - 2:01
    کاتێک سەیری ڕابردوویان کرد
    هەستیان کرد نیشانەکانی هەبووە
  • 2:01 - 2:04
    بەڵام کەس لەو نیشانانە
    تێنەگەیشت.
  • 2:04 - 2:08
    پێیان دەگوت شێتی یان دراما
    یان زۆر خواردنەوە.
  • 2:08 - 2:11
    مانای کردارەکانی
    بەڕاستی وەرنەگیران.
  • 2:11 - 2:13
    کە بە ئاشکرا دیار بوو مەترسیدار بوون.
  • 2:14 - 2:18
    خێزانەکەی زانیان هەرکەسێک،
    زانیاری هەبووایە دەربارەی ئەونیشانانە،
  • 2:18 - 2:20
    دەتوانرا ڕێگە لە مەرگی کچەکە
    بگیرێت.
  • 2:21 - 2:23
    ئەرکی ئەمڕۆمان دڵنیابوونەوەیە لەوەی
  • 2:23 - 2:26
    هەموان ئەو زانیارییەیان هەبێت
    کە یاردلی و هاوڕێکانی نەیانبوو.
  • 2:26 - 2:28
    سێ ئامانجی سەرەکیمان هەیە:
  • 2:28 - 2:31
    هەبوونی زمانێک بۆ هەموومان
    بۆ قسەکردن دەربارەی شتێک
  • 2:31 - 2:34
    کەوا بەتەواوەتی ناشرینە
    و ناڕەحەتە بۆگفتوگۆکردن:
  • 2:34 - 2:39
    هەموو هێڵەکانی پێشەوە دەسەڵاتی پێدەدات
    وەک هاورێیه‌کان بۆیارمەتی:
  • 2:39 - 2:42
    دواجار تواناکانمان زیاد بکەین
    تا باشتر خۆشەویستی بکەین.
  • 2:44 - 2:47
    بۆ ئەمەش خاڵی دەستپێک
    جیاکردنەوەی
  • 2:47 - 2:50
    نیشانە ناتەندروستەکان بێت،
    کە هەمیشە نایانبینین،
  • 2:50 - 2:52
    و کارەکەمان چەختدەکاتە سەر
    دروستکردنی ناوەڕۆک
  • 2:52 - 2:55
    بۆ دەسپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی لاو.
  • 2:55 - 2:58
    وەک بینیتان، زۆربەی
    قایلبوونەکانمان مەترسیدارن،
  • 2:58 - 3:00
    لە کاتێکدا بابەتەکەمان
    لە دەستدایە،
  • 3:00 - 3:03
    بەڵام ئەمڕۆ یەکێک لە بابەتە
    زۆر دڵناسکەکان بەکاردێنم
  • 3:03 - 3:04
    کە هەندێک بەشیان
    ناخۆشن،
  • 3:04 - 3:06
    "کۆپلێتس"،
  • 3:06 - 3:08
    بۆ ڕوونکردنەوەی بێنج نیشانەی.
    خۆشەویستیەکی ناتەندروست.
  • 3:09 - 3:12
    یەکەمینیان ناسکیی.
  • 3:12 - 3:16
    شین: دوو ڕۆژە تۆم نەبینیوە.
    بیرم دەکردی.
  • 3:16 - 3:18
    پرتەقاڵ: منیش بیرم دەکردی.
  • 3:18 - 3:21
    شین: پێنج خولەکە تۆم نەبیبیوە.
    هەستدەکەم زۆر دەمێکە.
  • 3:21 - 3:24
    ئەو پێنج خولەکە بەبێ من
    چیت دەکرد؟
  • 3:24 - 3:26
    پرتەقاڵ: سێ خولەک بوو.
  • 3:26 - 3:29
    کەتی: کەس ئەوە دەناسێتەوە؟
    نازانم. من دەیناسم.
  • 3:30 - 3:32
    پەیوەندی خراپ
    بە هەڵسوکەوتی خراپ دەسپێناکات.
  • 3:32 - 3:34
    وروژێن و خۆش دەستپێدەکات.
  • 3:34 - 3:38
    ناسکییەک هەیە لە پەیوەندییەکەدا
    خێرا ڕوودەدات.
  • 3:38 - 3:39
    زۆر خۆش دیارە.
  • 3:39 - 3:42
    هەست بەبەختێکی باش کەیت.
    وەک یانسیبێکت بردبیتەوە.
  • 3:43 - 3:46
    بەڵام لەخۆشەویستیەکی ناتەندروستدا
    ئەو هەستانە دەگۆڕێن
  • 3:46 - 3:50
    لە خۆشییەوە بۆ ناخۆشی.
    لەوایە کەمێک هەستی خنکانیشی لەگەڵ بێ.
  • 3:51 - 3:53
    لە ناوەوەتدا هەستی پێدەکەیت.
  • 3:53 - 3:55
    ڕەنگە کاتێک بێت کە هاورێ کوڕەکەت
    یان هاورێ کچە نوێیەکەت
  • 3:55 - 3:57
    بڵێ خۆشمدەوێی
    خێراتر لەوەی خۆت ئامادەکردبێت بۆی
  • 3:57 - 4:01
    یان لە هەموو جێیەک دەرکەوێت،
    نامە و پەیوەندیت زۆر پێوە دەکات.
  • 4:02 - 4:05
    لەوانەیە نائارامبن،
    کاتێک بە خاوی وەڵام دەدەیتەوە،
  • 4:05 - 4:08
    ئەگەر چی دەزانن .
    تۆ کاری ترت کردوە لەو ڕۆژەدا
  • 4:09 - 4:12
    گرنگە لەیادمان بێت
    گرنگە نییە پەیوەندی چۆن دروست دەبێت
  • 4:12 - 4:14
    گرنگ ئەوەیە چۆن گەشە دەکات.
  • 4:14 - 4:17
    لەڕۆژەکانی سەرەتای پەیوەندیەکی
    نوێ گرنگە
  • 4:17 - 4:19
    ئاگاداربین هەستەکانت چۆنن.
  • 4:19 - 4:21
    ئایە ئاسودەی لەگەڵ
    هەنگاوە ئاڵۆشاوییەکاندا؟
  • 4:21 - 4:24
    هەست دەکەی بۆشای و
    ژوورێکت هەیە بۆ هەناسەدان؟
  • 4:25 - 4:29
    بە دڵنیاییەوە گرنگە دەست بکەیت بە
    ڕاهێنان و بەکارهێنانی دەنگت
  • 4:29 - 4:30
    بۆقسەکردن دەربارەی پێداویستیەکانت.
  • 4:30 - 4:32
    ئایا ڕێز لە داواکارییەکانت دەگیرێت؟
  • 4:34 - 4:37
    دووەمین ئاماژە
    گۆشەگیرییە.
  • 4:37 - 4:39
    دەتەوێت بچینە دەرەوە؟
  • 4:39 - 4:42
    من و یارەکەم
    ڕۆژی دووشەمان، ڕۆژی خۆشیمانە.
  • 4:42 - 4:44
    دەتەوێت بچینە دەرەوە؟
  • 4:44 - 4:46
    من و یارەکەم
    ڕۆژی دووشەمان، ڕۆژی خۆشیمانە.
  • 4:46 - 4:49
    سبەی؟
    ڕۆژی سێ شەمە ڕۆژی خەومانە.
  • 4:49 - 4:51
    چوارشممە؟
    هیچ ڕۆژێک نییە بۆ هاوڕێیەتی.
  • 4:53 - 4:56
    گۆشەگیری زۆربەی کات نابینرێت
    و نیشانەیەکە
  • 4:56 - 4:58
    بۆ خۆشەویستییەکی ناتەندروست.
  • 4:58 - 5:00
    بۆچی؟
  • 5:00 - 5:03
    چونکە هەموو پەیوەندیەکی نوێ
    بە ئارەزوەکی زۆرەوە دەست پێدەکات
  • 5:03 - 5:04
    بۆ کات بەسەربردن پێکەوە،
  • 5:04 - 5:07
    کاتێک شتێک دەگۆڕێت
    زۆر نابینرێت.
  • 5:07 - 5:10
    گۆشەگیری دەست دەکات بەجووڵە
    کاتێک یارە نوێکەت
  • 5:10 - 5:13
    لە هاوڕێ و خێزانەکەتت
    دوور دەخاتەوە،
  • 5:13 - 5:14
    هەروەها سیستمی پاڵپشتیشت،
  • 5:14 - 5:16
    زیاتر بەوانەوە دەتبەستێتەوە.
  • 5:17 - 5:19
    لەوانەیە بڵێن شتەکان بەم شێوەییە،
  • 5:19 - 5:21
    بۆچی لەگەڵیان دەچیتە دەرەوە؟"
    ئەوان دۆراوەکانن."
  • 5:21 - 5:23
    دەربارەی باشترین هاورێکانت،
  • 5:23 - 5:25
    یان "ئەوان دەیانەوێت دڵمان بشکێنن
    ئەوان بەتەواوەتی دژی ئێمەن"
  • 5:26 - 5:27
    دەربارەی خێزانەکەت.
  • 5:27 - 5:30
    گۆشە گیری چاندنی تۆی گومانە
  • 5:30 - 5:33
    دەربارەی هەموو کەسێک لە
    پەیوەندیەکانی ژیانت.
  • 5:34 - 5:36
    خۆشەویستیەکی تەندروست،
    پێکدێت لەسەربەخۆیی،
  • 5:36 - 5:39
    دوو کەس کە حەزبکەن پێکەوەبن
  • 5:39 - 5:43
    بەڵام پەیوەندییان بەو شت و کەسانەوە بمێنێت
    کە پێشتر گرنگ بووە لایان.
  • 5:43 - 5:46
    لەسەرەتای پەیوەندییەکە
    هەموو خولەکێکتان بەیەکەوە بەسەردەبەن،
  • 5:46 - 5:49
    پاراستنی سەربەخۆیی کلیلە.
  • 5:49 - 5:52
    پلان لەگەڵ هاوڕێکانت دادەنێیت و
    لەگەڵیان دەبیت
  • 5:52 - 5:54
    و هانی هاوبەشەکەت دەدەیت
    هەمان شت بکات.
  • 5:56 - 5:59
    سێهەمین نیشانه‌ی خۆشەویستیەکی ناتەندروست
    غیرەی زۆرە.
  • 6:00 - 6:02
    ئەوە بۆ ئەوەنە دڵخۆشیت؟
  • 6:02 - 6:05
    لە ئینستاگرام فۆلۆوی کردم!
  • 6:05 - 6:07
    بۆ ئەوەندە ڕاڕایت؟
  • 6:07 - 6:11
    فۆلۆوی کردم،
    هەمیشە بەدوامەوەیە.
  • 6:11 - 6:13
    (ئەمە خۆشەویستی نییە)
  • 6:14 - 6:17
    وەک مانگی هەنگوینی،
    وردە وردە نامێنێت،
  • 6:17 - 6:18
    ئیرەیی دەست دەکات بەجووڵە.
  • 6:19 - 6:21
    لەوانەیە داواکاری هاوبەشەکەت
    زیاتر بێت.
  • 6:21 - 6:24
    پێویستە بزانێت لەکوێیت و
    هەموو کات كێت لەگەڵە،
  • 6:24 - 6:28
    لەوانەیە شوێنت بکەوێت بۆ هەمووشوێنێک
    ئۆنلاین بێت یان ئۆف،
  • 6:28 - 6:32
    ئیرەیی، کۆنتڕۆڵکردن و
    بێ متمانەی بەدوادا دێت.
  • 6:32 - 6:35
    ئەمەش نزیکبوونەوە لە کەسانی تر و
    خیانەتی لێ دەکەوێتەوە،
  • 6:35 - 6:37
    ڕەتی دەکاتەوە گوێت لێبگرێت
    کاتێک پێی دەڵێیت
  • 6:37 - 6:40
    پێویست ناکات خەمی هیچت هەبێت
    تۆ تەنها ئەوت خۆش دەوێت.
  • 6:41 - 6:44
    ئیرەیی بەشێکی پەیوەندی
    مرۆڤە،
  • 6:44 - 6:46
    بەڵام ئیرەیی زۆر، جیاوازە.
  • 6:46 - 6:49
    هەڕەشەیەک هەیە، نائومێدی و
    تووڕەیی دەگاتە لوتکە.
  • 6:49 - 6:51
    خۆشەوێستی پێویست ناکات
    بەو جۆرە بێت.
  • 6:52 - 6:55
    چوارەم نیشانە، بچووککردنەوەیە.
  • 6:55 - 6:57
    دەتەوێت بچینەدەرەوە؟
    دەخوێنم.
  • 6:58 - 7:00
    خۆ هەر ئەی دێنیت،
    ئەی بۆ گرنگەکان.
  • 7:01 - 7:03
    دەتەوێت بچینەدەرەوە؟
    دەخوێنم.
  • 7:03 - 7:05
    خۆ هەر دەرناچیت،
  • 7:05 - 7:08
    ئێف بۆ گەمژە.
  • 7:09 - 7:10
    کەتی: بەڵێ ئممم.
  • 7:10 - 7:13
    لەخۆشەویستیەکی ناتەندروست، وشە
    وەک چەک بەکاردێت.
  • 7:13 - 7:15
    ئەو وتانەی بۆ خۆشی و
    پێکەنین بوون
  • 7:15 - 7:17
    دەگۆڕێن بۆ ئیحراجکردن.
  • 7:17 - 7:20
    ڕەنگە گاڵتەکانی هاوبەشەک بەجۆرێک بێت
    کە ئازارت بدات،
  • 7:20 - 7:24
    یان لەوانەیە چیرۆک بگێڕێتەوە بۆ گاڵتە
    و پێکەنین بە تۆ.
  • 7:24 - 7:27
    کاتێک هەوڵدەدەیت بۆی ڕوونبکەیتەوە
    کە ئازاری هەستەکانتی داوە
  • 7:27 - 7:30
    هێرش دەکاتە سەرت و بە
    هەڵەشە ناوت دەبات.
  • 7:30 - 7:34
    "بۆ هێندە هەستیاریت؟
    کێشەت چییە؟ پشووەیەکم بەرێ."
  • 7:34 - 7:36
    بەو وشانە بێدەنگت دەکەن.
  • 7:37 - 7:41
    بە ڕوونی دیارە
    دەبوو یارەکەت پشتت بێت.
  • 7:41 - 7:43
    دەبوو وشەکان دروستت بکەن
    نەک بتشکێنن.
  • 7:44 - 7:46
    دەبێت نهێنییەکانت بپارێزن و
    بەوەفا بن.
  • 7:46 - 7:48
    دەبێت ئارامت بکەن
  • 7:48 - 7:49
    نەک کەمتر.
  • 7:50 - 7:53
    پێنجەم نیشانە و کۆتا توانای گۆڕینە.
  • 7:54 - 7:56
    دڵتەنگ دەبم ئەگەر جیاببینەوە.
  • 7:56 - 7:58
    منیش دڵتەنگ دەبم.
  • 7:59 - 8:01
    ناڕەحەت دەبم گەر جیاببینەوە.
  • 8:01 - 8:03
    بەم هەنگاوە خۆم دەخەمە خوارەوە.
  • 8:03 - 8:05
    ئەمەوێت! هەوڵمەدە بم وەستێنیت!
  • 8:05 - 8:07
    ئەمە خۆشەویستی نییە.
  • 8:09 - 8:13
    چەند بارەبوونەوەی جیابوونەوە و ئاشتبوونەوە
    بە ڕێژەی زۆر و کەم:
  • 8:13 - 8:15
    کاتێک توندی زیاد دەکات
    شتەکان دەگۆڕێن.
  • 8:16 - 8:20
    فرمێسکاوی، ناکۆکییە نائومێدەکان
    دواتر دڵشکان،
  • 8:20 - 8:22
    قسەی ناشرین و ناخۆش
    وەک،
  • 8:22 - 8:24
    "بێ نرخیت، نازانم بۆ لەگەڵ تۆم!"
  • 8:24 - 8:29
    دواتر بە خێرایی داوای لێبووردن دەکەن و
    بەڵێن دەدەن جارێکی دی ئەوە ڕوو نەداتەوە.
  • 8:29 - 8:33
    لەم کاتەدا تۆ لە پەیوەندییەکی ناجێگیردایت
  • 8:33 - 8:36
    ڕەنگە هەست بە ناتەندروستی و
    مەترسیی
  • 8:36 - 8:38
    پەیوەندییەکەت نەکەیت.
  • 8:39 - 8:41
    بینینی ئەوە سەختە
  • 8:41 - 8:44
    کاتێک خۆشەویستی ناتەندروست
    دەگۆڕێت بۆ ئازاردان،
  • 8:44 - 8:46
    بەڵام بەخۆشحاڵیەوە دەڵێم
    کەوا ئەو ئاماژانە
  • 8:46 - 8:48
    لەوانەیە پەیوەندیەکەت،
  • 8:48 - 8:51
    ناتەندروست بێت و
    ڕووبەروی مەترسی ببێتەوە.
  • 8:51 - 8:54
    گەر توانیت جیابیتەوە و
    جێیبێڵیت،
  • 8:54 - 8:56
    ئەمە ئامۆژگارییەکە
    دەیدەین بە هاوڕێکانمان
  • 8:56 - 8:58
    کاتێک لەناو پەیوەندیەکی ناتەندروستدان،
  • 8:58 - 9:00
    هەمیشە باشترین ئامۆژگاری نابێت.
  • 9:00 - 9:02
    کاتی جیابوونەوە دەتوانێت ببێتە
    دەستپێکی توندوتیژی.
  • 9:02 - 9:06
    ئەگەر دەترسیت ڕووبەروی
    ئازاردان ببیتەوە،
  • 9:06 - 9:10
    پێویستە لەگەڵ کەسی شارەزا ڕاوێژ بکەیت
    بۆ دەستکەوتنی ئامۆژگاری ڕزگاربوون.
  • 9:11 - 9:13
    بەڵام تەنها دەرباره‌ی
    پەیوەندی سۆزداری نییە
  • 9:13 - 9:16
    دەربارەی توندوتیژیش نییە.
  • 9:16 - 9:18
    تێگەیشتنی نیشانەکانی
    خۆشەویستی ناتەندروست
  • 9:18 - 9:22
    دەتوانێت یارمەتیت بدات لە تێگەیشتن و
    ڕێکخستنی هەموو پەیوەندیەکانی ژیانت.
  • 9:23 - 9:26
    بۆ یەکەم جار، تێبگەیت بۆچی نائومێدیت
    لە هاوڕێیەتی
  • 9:26 - 9:29
    یان بۆچی هەموو کارلێککردنەکانت
    لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت
  • 9:29 - 9:33
    به‌ بێورەیی و بێ ئارامی جێتدەهێڵن.
  • 9:33 - 9:36
    تەنانەت لەوانەیە
    سۆز و ئیرەییەکەشت ببینیت
  • 9:36 - 9:38
    هۆکاری کێشەکانبن
    لەگەڵ هاوکارەکانت.
  • 9:39 - 9:42
    تێگەیشتن یەکەم هەنگاوە
    بۆ بەرەوپێشچوون،
  • 9:42 - 9:46
    لە کاتێکدا ناتوانیت هەموو پەیوەندییە
    ناتەندروستەکان نەتدروست بکەیت
  • 9:46 - 9:48
    پێویستە هەندێکیان
    پشت گوێ بخەیت--
  • 9:48 - 9:51
    دەتوانیت هەموو ڕۆژ ڕۆڵی خۆت بگێڕیت
    تا باشتریان بکەیت.
  • 9:52 - 9:54
    ئەمە هەواڵە خۆشەکەیە:
  • 9:54 - 9:56
    لەڕاستیدا زۆر قورس نییە.
  • 9:56 - 9:59
    پەیوەندیەکی کراوە، ڕێزگرتنێکی دووقۆڵی،
  • 9:59 - 10:01
    میهرەبانی، ئارامگرتن
  • 10:01 - 10:04
    هەموو ڕۆژێک دەتوانین
    ئەم شتانە بکەین.
  • 10:05 - 10:08
    بێگومان ڕاهێنانکردن بەتەواوەتی
    باشترت دەکات،
  • 10:08 - 10:11
    بەڵینتان دەدەمێ کە ناتانکات بە
    کەسێکی نموونەیی.
  • 10:11 - 10:13
    بژێویم لەسەر ئەمەیە
  • 10:13 - 10:16
    بیردەکەمەوە و قسەدەکەم
    دەربارەی پەیوەندیە تەندروستەکان،
  • 10:16 - 10:18
    هێشتا شتی ناتەندروست دەکەم.
  • 10:18 - 10:22
    ڕۆژێک هەوڵمدەدا منداڵەکانم
    ببەمە دەرەوەی ماڵ
  • 10:22 - 10:25
    بووە دەمەقاڵێ و شەڕ و
    گلەیکردن کاتی نانی بەیانی،
  • 10:25 - 10:27
    بەتەواوەی کۆنترۆڵم لەدەست دا.
  • 10:27 - 10:29
    کە تورەییم گەیشتە لوتکە،
  • 10:29 - 10:30
    هاوارمکرد،
  • 10:30 - 10:33
    هەمووتان بێ دەنگ بن و
    ئەوە بکەن کە دەیڵێم!
  • 10:33 - 10:34
    ئێوە خراپترینن!
  • 10:34 - 10:36
    شیرینی و مۆبایل و هەموو ئەو
    شتانە فڕێدەدەم کە
  • 10:36 - 10:40
    لە ژیاندا حەزتان لێیەتی!
  • 10:40 - 10:41
    (پێکەنین)
  • 10:41 - 10:42
    کەس ئەمەی بەسەر هاتووە؟
  • 10:42 - 10:46
    (چەپڵەرێزان)
  • 10:46 - 10:48
    توانای گۆڕین، بچووکردنەوە.
  • 10:49 - 10:52
    کوڕە گەورەکەم ڕووی سوڕاند و
    و سەیریکردم، گوتی
  • 10:52 - 10:54
    دایکە، ئەوە خۆشەویستی نییە.
  • 10:54 - 10:57
    (پێکەنین)
  • 10:57 - 11:00
    بۆچەند خولەکێک، دەمویست لەبەر
    ئەو قسەیە بیکوژم.
  • 11:00 - 11:02
    بڕوام پێبکەن.
  • 11:02 - 11:03
    بەڵام دواتر خۆم کۆکردەوە
  • 11:03 - 11:06
    و لەڕاستیدا شانازیم پێوە کرد.
  • 11:06 - 11:10
    شانازیم دەکرد کە زمانێکی هەیە
    دەتوانێت بموەستێنێت.
  • 11:10 - 11:13
    دەمەوێت هەموو منداڵەکانم تێبگەن
    وەڵامدانەوە دەبێ چۆن بێت.
  • 11:13 - 11:15
    بزانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
  • 11:15 - 11:18
    دەنگ و زمانێکیان هەبێت
    کاتێک وەڵامێک نەبێت
  • 11:18 - 11:20
    بەرامبەر بە قایلبوون.
  • 11:22 - 11:27
    بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەرخۆ مامەڵەمان
    لەگەڵ پەیوەندیەکان کرد.
  • 11:27 - 11:29
    لە کاتێکدا هونەرەکانی خۆشەویستی
    یەکێکن لە شتە گرنگ و
  • 11:29 - 11:32
    سەختەکانی ژیان.
  • 11:32 - 11:34
    نەک تەنها ناتوانین لە نیشانە
    ناتەندروستەکان تێبگەین،
  • 11:34 - 11:38
    ناهێڵێت بکەویتە کونی کەروێشکەکەوە
    کە دەتباتەوە سەر خۆشەویستی ناتەندروست.
  • 11:38 - 11:41
    بەڵام تێگەیشتن و ڕاهێنان
    هونەری تەندروستبوونن
  • 11:41 - 11:44
    دەتوانن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا
    یارمەتیت بدەن.
  • 11:45 - 11:47
    بەتەواوی قایلبووم
  • 11:47 - 11:49
    کەوا خۆشەویستی
    بەهرە و هەستە،
  • 11:49 - 11:53
    هەوڵدان بۆ خۆشەویستییەکی باشتر
    کارامەییە دەتوانین بنیاتی بنێین
  • 11:53 - 11:54
    وباشتریبكه‌ین به‌ تێپه‌ڕبوونی كات.
  • 11:55 - 11:56
    سوپاس.
  • 11:56 - 12:01
    (چەپڵەرێزان)
Title:
جیاوازی نێوان خۆشەویستیەکی تەندروست و خۆشەویستیەکی ناتەندروست
Speaker:
کەتی هوودل
Description:

لە قسەکردنێکدا دەربارەی تێگەیشتن و ڕاهێنانی هونەری پەیوەندیەکی تەندروست، کاتی هوود پێنج نیشانە دەخاتەروو لەوانەیە لەپەیوەندیەکی ناتەندروستدا هەبێت، لەگەڵ یارەکەت، هاورێیەک، ئەندامی خێزانێک. ئەو شتانە باس دەکات کە دەتوانیت هەموو ڕۆژێک بە ڕێزەوە خۆشتبوێن. پێمان دەڵێت، "لەکاتێکدا خۆشەویستی هەست و سۆزە، دەتوانین خۆشەویستییەکی باش و پتەو بنیاتبنێین و بە تێپەڕبوونی کات بیسەلمێنین."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:13

Kurdish (Central) subtitles

Revisions