-
Title:
هێزێكي کاریگەر بۆ داوای لێبوردنێکی ڕاستەقێنه
-
Description:
داوای لێبوردنێکی زیرەکانە لە پشت کردنی هەڵەکانەوەیە، ئەفسانەی شانۆنوس، ئێڤا ئێنسڵەر وا دەڵێت. بەم وتە ڕاستە ئەزموونی خۆی لە هەڵسوکەوتی خراپ گۆڕیوە بۆ زانیاری لەسەر ئەو شتانەی هەڵەکەرەکان دەیکەن -- دەڵێت و چوار هەنگاوی پێشکەشکردووە بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەکە دیاری دەکات.
-
Speaker:
ئێڤا ئێنسڵەر
-
لە چەند ساڵی ڕابردوودا
داوامان لە پیاوان دەکرد دووربکەونەوە.
-
پێویستەبوو جێ بەجێ بكرێت.
-
-
بیرم كردەوە، كارێكی قورستر ئەنجام بدەین.
-
وەك هاوڕێ باشەكەم تۆنی پۆرتەر دەڵێت
-
پێویستمان به ڕێگەیەكه
بە پیاوان بڵێین بێنە پێشەوە.
-
كاتێك تەمەنم ٥ ساڵان بوو
باوکم گێچەڵی سێكسی پێکردم.
-
له نێوەی شەودا دەهاته ژورەوە.
-
وای نیشاندەدا كه لە هۆش خۆی چووە.
-
ئه م گێچەڵە تا تەمەنی ١٠
ساڵیم بەردەوام بوو.
¶
-
كاتێك ویستم بەرەنگاری ببمەوە،
-
كاتێك بۆ دواجار توانیم بڵێم نەخێر،
-
دەستی به لێدانم کرد.
-
به گەمژە ناوی دەبردم.
-
پێی دەگوتم كه درۆزنم.
-
كه تەمەنم بووبە ١٠ ساڵ گێچەڵ كۆتایی هات،
¶
-
بەڵام له ڕاستێدا هەرگیز تەواو نەبووە.
-
منی گۆڕی.
-
به درێژای كات، من پڕ بووم له
نائارامی، تاوانباری و شەرم
¶
-
بەڵام من نەمدەزانی بۆچی.
-
ڕقم لە خۆم و لە جەستەم دەبووەوە،
-
زۆر نەخۆش دەکەوتم ،
-
نەمدەتوانی بیر بكەمەوه،
-
شتم بیر نەدەهاتەوە.
-
ژن و پیاو لای من ترسناك بوون
-
بەتایبەت ئەو کەسەی کە ڕێگەم
پێدابوو کە بە خراپی مامەڵەم لەگەڵ بکات،
-
چونكه باوكم فێری کردم کە
ئەمە خۆشەویستییە.
-
به درێژای ژیانم چاوەڕێ بووم
باوكم داواى لێبوردنم لێبكات.
¶
-
بەڵام نەیكرد.
-
و ناشی كات.
-
بەڵام ئابڕوچونەكانی ئەم دواییانەی
پیاوە بەناوبانگەکان.
-
كە یەك بەدوای یەكدا ئابڕوویان دەچوو،
-
یەك شتم بۆ دەركەوت:
-
هەرگێز گوێم له پیاوێك نەبووه
-
كە دەستدرێژی سێکسی و
لاقەی کچانی ئەنجامداوە،
-
بە ئاشكرا داوای لێبوردنی
لە قوربانییەکەی کردبێت.
-
وردە وردە بیرم کردەوە،
-
دەبێت داوای لێبوردنی ڕاستەقینە چۆن بێت؟
-
شتێکی نامۆ دەستی بە ڕوودان کرد.
¶
-
دەستم بە نوسین كرد.
-
دەنگی باوكم بە گوێمدا دەهات.
-
بۆی باس کردم کە چی کردووە
-
و لەبەرچی.
-
داوای لێبوردنی کرد.
-
٣١ ساڵە باوک مردووە،
-
کەچی لەم داوای لێبوردنە،
¶
-
-
من لە ئەفسونی داوای لێبووردن تێگەیشتم
-
و ڕێگەیەك بۆ بەردەوام بوون
-
ئێستا لەو قەیرانەدا
-
لەگەڵ پیاوان و ئەو ژنانەی قوربانین.
-
داواى لێبوردن پابەندییەكی پیرۆزه.
¶
-
پێویستی بەشەرەفمەندی تەواوەتی هەیه.
-
داوای به خۆداچونەوه و كات دەكات.
-
نابێ پەلەی لێ بكرێت.
-
تێگەیشتم كە لێبووردن چوار قۆناغێ هەیه،
-
ئەگەر حەز بكەین، بۆتان باس دەكەم.
-
یەكەم :ئەوە بە درێژی باسی،
بكەیت چیت كردووه.
-
نابێت قسەكانت ناڕوون بن.
-
"ببوره ئەگەر ئازارم دابیت"
-
یاخود"ببوورە ئەگەر
گێچەڵی سێكسێم پێ كردبیت"
¶
-
شتەكەت مەبڕه.
-
دەبێت بەڕاستی چیت كردووه باسی بكەیت.
-
،له ناوه ڕاستی شەودا هاتمه ژوورەكەت"
-
جلی ژێرەوەتم دانا.
-
دەستبازیم لەگەڵ كردیت"
چونكه بەغیلیم پێ دەبردیت
¶
-
دەمویست كەمتر هەست بكەیت.
-
ئازادییەکە
لە وردەکارییەکەدایە.
-
لێبوردن بەیادهێنانەوەیە.
-
ڕابردوو و ئێستا
بەیەكەوه دەبەستێتەوه.
¶
-
باسی ئەوه دەكات بەڕاستی چی ڕوویدا.
-
هەنگاوی دووەم: دەبێت
لەخۆت بپرسی بۆ.
¶
-
ڕزگاربووەكان
لەبەر چی ڕزگاریان بوو.
¶
-
بۆچی؟ باوكم دەستدرێژی
كردە سەر كچە بچوكەكەی؟
¶
-
بۆچی سەرمی بەدیواردا دەكێشا؟
-
لەم کەیسەی باوکمدا
-
منداڵێك بوو زۆر لە دوای ئەوانی تر لە دايك
بووە.
-
ڕێکەوتێک بوو،
بوو بە پەرجوو.
-
وەكو كوڕێكی زێڕین
مامەڵەی لەگەڵ كراوە.
-
بەڵام، خۆشەویستی نەما,
و خۆشەویستی نەبوو.
-
خۆشەویستی پیشینەیە.
-
بۆ كەسێك پێویستی پێتە تا زۆرباش بێت.
-
بۆ تۆ.
-
باوكم پێویستە ئەو كەسه
بێت كە لە ڕاستیدا بوو،
¶
-
هەرگیز ڕێگەی نەدراوە خۆی بێت.
-
هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بۆ دەربڕینی سۆز
-
یاخود گومان و دڵسۆزی.
-
هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بگری.
-
فشاری لێكرا تا گشت
ئەو هەستانە له گوڕ بنێت،
¶
-
له كۆتایدا بچووك بووەوە.
-
ئەو هەستە قەتێس بووەوە
له كۆتایدا بووە پیاوی تارمایی،
¶
-
و له كۆنترۆڵ دەرچوو،,
-
لەسەر من دەری بڕی.
-
هەنگاوی سێیەم: ئەوەیە
كه دڵی خۆت بكەیتەوە
-
هەست بكەیت چۆن قوربانییەكە
هەست دەكات له كاتێكدا گێچەڵت پێدەكرد.
¶
-
دەبێت ڕێگە بدەی دڵت بشكێت.
-
دەبێ هەست به ترس و تۆقاندن بكەیت
-
و كاریگەرییه درێژخایەنەكانی
دەستدرێژییەكە.
¶
-
دەبێت دان بەو ئازاردا بنێیت کە
دووچاری کەسەكەت كردووە.
¶
-
-
هەستکردنە بە بەرپرسیاری
بۆ ئەوەی کردووتە
-
و قەرەبووی بکەیتەوە.
-
كەواتە كێ دەیەوێت بەو
هە نگاوەدا تێبپەرێت؟
-
بۆچی دەتەوێت كراوەبیت؟
-
تاكە شتە كە ئازادت دەکات.
-
تاكە شتە قوربانییەكە ئازاد دەكات.
-
تۆ تەنها قوربانییەکەت وێران نەكردووە.
-
خۆشت وێران كردووە.
-
هیچ كەسێك نییە
ئازاری كەسێكی تر بدات
¶
-
ئەگەر خۆی هەمان
ئازار نەچێژێت.
¶
-
ئەمه ڕۆحێكی تاریك و
گوماناوی دەخوڵقێنێت،
¶
-
و به درێژای ژیانت بڵاودەبێتەوە.
-
ئەو داوای لێبوردنەی
نوسيم، شتێكی فێركردم
¶
-
دەبێت لە چەند ئاوێنەیەكەوە
سەیربكەین
¶
-
بۆ ئەوەی گرفتەكانی
توند و تیژی پیاوان بزانین،
¶
-
كه ئەو و زیاتر له یەك
ملیار كەس ڕزگاریان بووە.
¶
-
ئێمە له سەرەتادا زۆرجار پەنا بۆ
سزا دەبەین.
¶
-
هەنگاوی یەكسانه،
-
هەندێك جار سزا كاریگەری دەبێت،
-
و بەس نییە.
-
باوكم سزای دام.
-
من دەم كوت كرام،
-
دڵم شكا،
-
سزا خۆڕاگرمان دەكات,
بەڵام فێرمان ناكات.
¶
-
شەرمەزاریی قەرەبوو نییە.
-
پێویستی بە دروستكردنی
پرۆسەیەكە كە سزا لە خۆ بگرێت،
¶
-
بە هۆیەوە دەروازەیەك دەكەینەوە
-
کە تێیدا پیاوان، دەتوانن بە ڕاستی ببنە
شتیك یان کەسێکی تر.
-
بۆ چەندین ساڵ ڕقم له
باوكم بوو.
¶
-
دەمويست بمرێت یان بەند بكرێت.
-
ئەمە وای كرد پەیوەندیم
بەو چیرۆكەوە نەبچڕێت.
¶
-
ئەوی من دەمەوێت
تەنها وەستانی باوكم نییە.
¶
-
دەمویست بگۆڕێت.
-
دەمویست داوای لێبوردن بكات.
-
هەر ئەمەم دەویست.
-
نامانەوێت پیاوان وێران بكەین.
-
نامانەوێت سزا بدرێن.
-
،دەمانەوێت سەیری ئێمه بكەن
قوربانییەکان، كه زیانمان پێگەیشتووە،
-
داوایان لێدەكەین توبە بكەن.
-
و بگۆڕێن.
-
باوەڕمان وایە ئەمه ئەستەم نییە.
-
بڕوام وایە ئەمه ڕێگەی كاركردنمانه.
-
دەمانەوێت پیاوانیش
پەیوەندیمان پێوەبكەن.
-
ئیمە پێویستمانە پیاوان ئازابن ببن
بە بەشێک لەو گوڕانکارییە.
¶
-
تەمەنم بە بانگ كردنی
پیاوانەوە بەڕێكرد،
-
ئێستاش لێرە،
-
هەر ئێستا،
-
تا بانگتان بکەم بێنە پێشەوە.
-
-
-
-
-
-