Return to Video

ئایا خوێندنگاکان توانای داهێنان لەناو دەبەن؟

  • 0:00 - 0:05
    بەیانیتان باش. چۆنن؟
  • 0:05 - 0:06
    (پێکەنین)
  • 0:06 - 0:08
    ماوەیەکی نایاب بوو، وانییە؟
  • 0:08 - 0:11
    هێندە سەرم سوڕماوە لە بارودۆخەکە
  • 0:11 - 0:12
    خەریکە دەڕۆم.
  • 0:12 - 0:18
    (پێکەنین)
  • 0:18 - 0:21
    لە کۆڕەکەدا سێ بابەت ئاماژەی پێ دراوە
  • 0:21 - 0:24
    کە پەیوەندی هەیە بەوەی کە من
    ئەمەوێ باسی بکەم
  • 0:24 - 0:28
    یەکێکیان بەڵگەی توانای داهێنانی مرۆڤە.
  • 0:28 - 0:31
    کە لە هەموو پرێزێنتەیشنەکاندا بینیمان و
  • 0:31 - 0:33
    لە هەموو ئەو کەسانەی لێرەدا ئامادە بوون
  • 0:33 - 0:35
    بە هەموو ئاست و جۆرەکانییەوە.
  • 0:36 - 0:38
    دووەمیان ئەوەیە کە ئێمەی خستۆتە بارێکەوە
  • 0:38 - 0:41
    کە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە
    چی ڕودەدات
  • 0:41 - 0:42
    لە ڕووانگەی داهاتووەوە
  • 0:42 - 0:45
    نازانین ئەمە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت.
  • 0:45 - 0:47
    گرنگی بە بواری پەروەدە دەدەم
  • 0:47 - 0:51
    لە ڕاستیدا، ئەوەی من ئەیزانم ئەوەیە
    کە هەموو کەس گرنگی بە بواری پەروەردە دەدات .
  • 0:51 - 0:52
    ئێوەش وانین؟
  • 0:52 - 0:54
    ئەمە سەرنجڕاکێشە لام.
  • 0:54 - 0:55
    ئەگەر تۆ لە ئاهەنگێکدا بیت.
  • 0:56 - 0:58
    وە بڵێیت کار لە پەروەردەدا دەکەم--
  • 0:58 - 1:01
    ڕاستییەکەی، ئەوکات زوو زوو
    لە ئاهەنگدا نابیت.
  • 1:01 - 1:05
    (پێکەنین)
  • 1:05 - 1:07
    ئەگەر لە پەروەردەدا کار بکەی بانگ ناکرێیت.
  • 1:07 - 1:10
    (پێکەنین)
  • 1:10 - 1:14
    وە هەرگیز جارێکی تر بانگ ناکرێیتەوە.
    ئەمە بۆ من سەیرە.
  • 1:14 - 1:16
    بەڵام ئەگەر هاتوو بانگ کرایت،
    وە بە کەسێ بڵێی
  • 1:16 - 1:18
    بۆ نمونە لێت دەپرسن، "چ کارێک دەکەیت"
  • 1:18 - 1:20
    وە تۆش دەڵێی لە پەروەردەدا
    کاردەکەم
  • 1:20 - 1:22
    دەبینی کە دەموچاویان سور دەبێتەوە.
  • 1:22 - 1:24
    دەڵێن "ئەی خودایە بۆ من؟"
  • 1:24 - 1:26
    (پێکەنین)
  • 1:26 - 1:28
    "لە هەمو هەفتەکەدا شەوێ
    چومەدەرەوە"
  • 1:28 - 1:30
    (پێکەنین)
  • 1:30 - 1:34
    بەڵام ئەگەر دەربارەی پەروەردەی
    ئەوان بپرسیت، پەلامارت دەدەن
  • 1:34 - 1:37
    چونکە ئەمە یەکێکە لەو باسانەی
    کاریگەری زۆرە لەسەر کەسەکان، وایە؟
  • 1:37 - 1:41
    وەک ئایین، و پارە و شتەکانی تر.
  • 1:41 - 1:45
    بۆیە من خولیایەکی گەورەم بۆ پەروەردە هەیە
    وابزانم هەموومان هەمانە.
  • 1:45 - 1:47
    هەموومان حەزێکی زۆرمان بۆی هەیە.
  • 1:47 - 1:50
    بەشێکی لەبەر ئەوەی ئەو پەروەردەیە دەمانبات
    بۆ ئەو داهاتووەی
  • 1:50 - 1:52
    کە دەستمان پێی ناگا.
  • 1:52 - 1:55
    ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە،
    ئەو منداڵانەی ئەمساڵ دەچنە قوتابخانە
  • 1:55 - 1:59
    ساڵی ٢٠٦٥ خانەنشین دەبن.
  • 2:00 - 2:02
    کەس نازانێ
  • 2:02 - 2:05
    سەڕەڕای ئەو هەموو کارامەییەی لە
    چوار ڕۆژی رابردوودا پیشان درا
  • 2:05 - 2:08
    کە ئەم جیهانە لە پێنج ساڵی
    داهاتوو چۆن دەبێت.
  • 2:08 - 2:10
    کەچی دەبێت پەروەردەیان بکەین
    بۆ ئەو داهاتووە
  • 2:10 - 2:13
    بۆیە ئەو پێشبینی نەکراوییە
    بەلامەوە، لە ئەندازە بەدەرە
  • 2:13 - 2:14
    سێ بەش ئەوەیە
  • 2:14 - 2:16
    هەموومان لەسەر
  • 2:16 - 2:22
    ئەو توانا بێ ئەندازەیەی منداڵ ڕێک کەوتوین-
  • 2:22 - 2:24
    لەسەر توانای داهێنانیان.
  • 2:24 - 2:27
    سیرینا دوێنێ شەو بێوێنە بوو، وانەبوو؟
  • 2:27 - 2:28
    هەر بینینی ئەو توانایەی.
  • 2:28 - 2:33
    وە ئەو جیاوازە، بەڵام بڕوام وایە
  • 2:33 - 2:37
    لە ناو هەموو منداڵاندا تاک نەبێت
  • 2:37 - 2:40
    ئەوەی هەمانە کەسێکە کە زۆر هەوڵی داوە
  • 2:40 - 2:41
    وە بەهرەیەکی دۆزیوەتەوە
  • 2:41 - 2:44
    وە من سورم لەسەری کە هەموو
    منداڵان بەهرەی نایابیان هەیە
  • 2:44 - 2:46
    وە ئێمە بێڕەحمانە ئەو بەهرانە لەناودەبەین
  • 2:46 - 2:48
    لەبەر ئەوە من دەمەوێ باسی
    پەروەردە بکەم
  • 2:48 - 2:50
    دەمەوێ باسی داهێنان بکەم
  • 2:50 - 2:56
    ناکۆکی من لەوەدایە کە توانای
    داهێنان هێندەی خوێندەواری گرنگە
  • 2:56 - 2:59
    وە دەبێت لە یەک ئاستدا تەماشایان بکەین.
  • 2:59 - 3:01
    سوپاس .(چەپڵە)
  • 3:01 - 3:05
    (چەپڵە)
  • 3:05 - 3:07
    هەر ئەوەنە بوو
  • 3:07 - 3:08
    زۆر سوپاس.
  • 3:08 - 3:10
    (پێکەنین)
  • 3:10 - 3:12
    تەنیا ١٥ خولەکم ماوە.
  • 3:12 - 3:15
    (پێکەنین)
  • 3:15 - 3:16
    باشە، من لەدایکبووی ... نا.
  • 3:17 - 3:20
    (پێکەنین)
  • 3:20 - 3:22
    لەم ماوەیەدا چیرۆکێکی نایابم بیست
    -حەز دەکەم بیگێڕمەوە-
  • 3:22 - 3:25
    چیرۆکی کچێکی بچوکە لە وانەی وێنەکێشاندا
  • 3:25 - 3:27
    تەمەن شەش ساڵ، لە دواوەی
    پۆلەکە وێنەی دەکێشا
  • 3:27 - 3:30
    مامۆستاکە دەیگووت ئەم کچە
    بە دەگمەن ئاگاداری وانە دەبوو
  • 3:30 - 3:32
    بەڵام لەو وانەیەدا زۆر وریا بوو
  • 3:32 - 3:33
    مامۆستاکە بەلایەوە سەیربوو
  • 3:33 - 3:36
    چووە لایەوە و گووتی: "وێنەی چی دەکێشیت؟"
  • 3:36 - 3:39
    کچەکەش گووتی، "وێنەی خودا دەکێشم"
  • 3:40 - 3:43
    مامۆستاکەش گووتی "بەڵام کەس نازانێ
    وێنەی خودا چۆنە!"
  • 3:43 - 3:45
    کچەکەش پێی وت "لە خولەکێکدا دەیزانن"
  • 3:45 - 3:52
    (پێکەنین)
  • 3:57 - 3:59
    کاتێ کورەکەم تەمەنی چوار ساڵ بوو
    لە ئینگلتەرا
  • 3:59 - 4:02
    لە راستیدا لە هەموو شوێنێک چوار ساڵان بوو.
  • 4:02 - 4:03
    (پێکەنین)
  • 4:03 - 4:07
    ئەگەر زۆر بڕۆین لەسەر، بۆ هەر کوێ
    دەرۆیشت، ئەو ساڵە تەمەنی چوار ساڵ بوو
  • 4:07 - 4:09
    بەشداربوو لە شانۆی لەدایکبونی عیسا
    چیرۆکەکەتان بیر ماوە؟
  • 4:09 - 4:11
    (پێکەنین)
  • 4:11 - 4:13
    نا چیرۆکێکی زۆر گەورە بوو.
  • 4:13 - 4:15
    مێل گیبسن دەرهێنەری بوو
    ڕەنگە بینیبێتتان.
  • 4:15 - 4:16
    (پێکەنین)
  • 4:16 - 4:17
    بەشی دووەمی .
  • 4:18 - 4:22
    بەڵام جەیمس رۆڵی یوسفی بەرکەوت،
    کە هەموومانی هێنابووە جۆش و خرۆش
  • 4:22 - 4:24
    وا دامان نابوو یەکێک بێت لە
    رۆڵە سەرەکییەکان
  • 4:24 - 4:27
    هەموو شوێنەکەمان پڕ کردبوو لەو
    کەسانەی لەسەر فانیلەکانیان نوسرابوو
  • 4:27 - 4:29
    جەیمس رۆبنسن یوسفە
    (پێکەنین)
  • 4:29 - 4:31
    ئەو لەسەری نەبوو بدوێت.
  • 4:31 - 4:33
    بەڵام ئەها ئەو بەشەی سێ پاشاکە دێنە ژورێ؟
  • 4:33 - 4:36
    بە دیاری و ئاڵتون و شیرەمەنی و موڕەوە
    دێنە ژورێ.
  • 4:36 - 4:37
    ئەمە بەڕاستی ڕوویدا.
  • 4:37 - 4:40
    دانیشتبووین و وابزانم لە ڕیزەکەیان دەرچوون
  • 4:40 - 4:43
    چونکە دواتر قسەمان
    لەگەڵ کوڕە مندالەکەدا کرد و گووتمان
  • 4:43 - 4:46
    "تۆ ڕازی بوویت بەوە؟"
    ئەو گووتی، "بەڵی، بۆ؟ هەڵە بوو؟"
  • 4:46 - 4:47
    وابزانم گۆڕیبویانەوە
  • 4:47 - 4:48
    سێ کوڕەکە هاتنە ژوورێ
  • 4:48 - 4:50
    جوار ساڵان و خاولی بەسەریانەوە
  • 4:50 - 4:52
    چەند پاکەتێکیان دانا و
  • 4:52 - 4:54
    یەکەمان ووتی "من ئاڵتوونم بۆت هێناوە"
  • 4:54 - 4:56
    دووەمیان ووتی "من موڕم بۆ هێناویت"
  • 4:56 - 4:58
    وە سێهەمیان گووتی "فڕانک ئەمەی ناردووە"
  • 4:58 - 5:01
    (پێکەنین)
  • 5:11 - 5:14
    ئەوەی لە ناو منداڵاندا هاوبەشە ئەوەیە
    ئەگەر هاتوو دەرفەت رەخسا
  • 5:14 - 5:16
    ئەگەر نەشیزانن دەرفەتێکیان
    ئەبێت لە شتەکەیا
  • 5:16 - 5:20
    وانییە؟ ئەوان لەوە ناترسن هەڵە بن.
  • 5:21 - 5:24
    مەبەستم ئەوە نییە هەڵەکردن هەمان شت بێت
    لەگەڵ ئەوەی خاوەن بیر بیت
  • 5:25 - 5:28
    ئەوەی دەیزانین ئەوەیە، ئەگەر
    ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت
  • 5:28 - 5:30
    هەرگیز شتێکی تازە بەرهەم ناهێنیت
  • 5:30 - 5:32
    ئەگەر ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت.
  • 5:33 - 5:37
    وە تا ئەو کاتەی گەورە دەبن
    زۆربەی منداڵەکان ئەو توانایە لە دەست دەدەن
  • 5:37 - 5:40
    لە هەڵەکردن دەترسن
  • 5:40 - 5:42
    وە کۆمپانیاکانمان ئاوا بەڕێوەدەبەین
  • 5:42 - 5:43
    وشەی هەڵەمان سڕیوەتەوە
  • 5:43 - 5:46
    وە ئێستا سیستەمی پەروەردەیی
    بەجۆرێ بەڕێوە دەبەین
  • 5:46 - 5:48
    کە هەڵەکان خراپترین شتە بیکەیت
  • 5:49 - 5:52
    وە ئەنجامەکەی ئەوەیە
    کەسەکان بە جۆرێک پەروەردە دەکەین
  • 5:52 - 5:54
    کە توانای داهێنان لە دەست بدەن
  • 5:54 - 5:59
    پیکاسۆ جارێ گووتی کە منداڵان کە لەدایک
    دەبن هونەرمەندن
  • 5:59 - 6:02
    کێشەکەکە مانەوەیە بە هونەرمەندی
    لە کاتی گەورەبوونماندا
  • 6:02 - 6:05
    من لە دڵەوە باوەڕم بەوە هەیە کە
    گەشە ناکەین بەرەو داهێنان
  • 6:05 - 6:07
    بەڵکو لێی دور دەکەوینەوە
  • 6:07 - 6:09
    یان بە پەروەردە لێی دوور دەخرێینەوە
  • 6:09 - 6:11
    ئەمە بۆ وایە؟
  • 6:11 - 6:15
    لە ستراتفۆرد ئۆن ئیڤن دەژیام تا
    پێنج ساڵ لەمەوبەر
  • 6:15 - 6:17
    ڕاستی لە ستراتفۆردەوە گواستمانەوە
    بۆ لۆس ئەنجلس
  • 6:18 - 6:21
    دەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چ
    گۆرانکارییەکی بچوک بوو
  • 6:21 - 6:22
    (پێکەنین)
  • 6:22 - 6:24
    لە راستیدا لە شوێنێک دەژیاین
    بە ناوی سنتەرفیڵد
  • 6:24 - 6:26
    لە دەرەوەی ستراتفۆرد
  • 6:26 - 6:28
    ئەو شوێنەی باوکی شەکسپیر تیایدا
    لە دایک بووە
  • 6:28 - 6:30
    بیرێکی نوێت بۆ هات؟
    من بۆم هات
  • 6:30 - 6:33
    نایەت بە مێشکتدا شەکسپیر باوکی
    هەبوبێت، وایە؟
  • 6:33 - 6:37
    چونکە ناچێت بە مێشکتدا شەکسپیر
    منداڵ بووبێت
  • 6:37 - 6:39
    شەکسپیر حەوت ساڵان بێت؟
  • 6:39 - 6:40
    هەرگیز بیرم لێ نەکردۆتەوە
  • 6:40 - 6:42
    کە حەوت ساڵان بووە
  • 6:42 - 6:44
    لە وانەی ئینگلیزی یەکێکدا بووە، وانییە؟
  • 6:44 - 6:51
    (پێکەنین)
  • 6:51 - 6:52
    ئەبێت چەند ناخۆش بووبێت؟
  • 6:52 - 6:55
    (پێکەنین)
  • 7:00 - 7:01
    "دەبێ زیاتر هەوڵبدەم"
  • 7:01 - 7:05
    (پێکەنین)
  • 7:05 - 7:08
    باوکی بە زۆر بینێرێت بۆ خەو
    پێی بڵێ "برۆ ناو جێگاکەت"
  • 7:08 - 7:11
    ئەو قەڵەمەش دانێ"
  • 7:11 - 7:12
    (پێکەنین)
  • 7:12 - 7:13
    "ئاوا قسە مەکە"
  • 7:13 - 7:17
    (پێکەنین)
  • 7:17 - 7:19
    "سەری لە هەموو کەس تێکداوە"
  • 7:19 - 7:24
    (پێکەنین)
  • 7:24 - 7:29
    بەهەرحاڵ، ئێمە لە ستاتفۆرد ڕۆشتین
    بۆ لۆس ئەنجلس
  • 7:29 - 7:32
    دەمەوێ شتێک بڵێم دەربارەی ئەو گۆرانکارییە.
  • 7:32 - 7:33
    کوڕەکەم نەیدەویست بێت.
  • 7:33 - 7:36
    دوو منداڵم هەیە:
    کوڕەکەم ئێستا ٢١ ساڵە، کچەکەشم ١٦ ساڵە.
  • 7:36 - 7:38
    کوڕەکەم نەیدەویست بێت بۆ لۆس ئەنجلس.
  • 7:38 - 7:41
    حەزی لێبوو، بەڵام خۆشەویستێکی
    هەبوو لە ئینگلتەرا
  • 7:41 - 7:45
    ئەمە خۆشەویستی ژیانی بوو
    سارا
  • 7:45 - 7:46
    مانگێک بوو ناسیبووی
  • 7:46 - 7:48
    (پێکەنین)
  • 7:48 - 7:50
    پێتان بڵێم چوار جار ساڵیادیان کردبووەوە،
  • 7:50 - 7:53
    چونکە تا ١٦ ساڵێ کاتێکی درێژە.
  • 7:53 - 7:54
    لە فڕۆکەکەدا زۆر غەمبار بوو.
  • 7:54 - 7:57
    دەیگووت "هەرگیز کچێکی وەک
    سارا نادۆزمەوە"
  • 7:57 - 7:59
    لە راستیدا ئێمەش ئەوەمان پێ خۆش بوو --
  • 7:59 - 8:02
    (پێکەنین)
  • 8:07 - 8:10
    چونکە سارا هۆکاری سەرەکی بوو
    وڵاتەکەمان جێهێشت.
  • 8:10 - 8:13
    (پێکەنین)
  • 8:16 - 8:18
    بەڵام شتێک سەیرە
    کاتێ سەفەری ئەمەریکا دەکەیت
  • 8:18 - 8:20
    و بە جیهاندا دەگەڕێیت
  • 8:20 - 8:23
    هەموو سیستەمی پەروەردەیی لەسەر زەوی
    هەمان ئاستی وانەیان هەیە
  • 8:24 - 8:25
    هەموویان، گرنگ نییە بۆ کوێ دەڕۆی.
  • 8:26 - 8:28
    وا دەزانی بە پێچەوانەوە دەبێت، نا وانییە.
  • 8:28 - 8:30
    لە سەرەوەدا بیرکاری و زمانە.
  • 8:30 - 8:32
    دواتر زانستە مرۆڤایەتییەکان،
    وە لە کۆتاییشدا هونەر.
  • 8:32 - 8:33
    لە هەموو شوێنێکی زەوی.
  • 8:33 - 8:37
    وە لە هەموو سیستەمەکاندا،
    پلە بۆ وانەی هونەر دانراوە
  • 8:38 - 8:40
    وانەی مۆسیقا و وێنە ئاستێکی
    بەرزتریان دراوەتێ لە خوێندنگاکان
  • 8:40 - 8:42
    بە بەراوردی شانۆ و سەما
  • 8:42 - 8:44
    هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی نییە لەسەر زەوی
  • 8:44 - 8:46
    کە هەموو رۆژێ سەما فێری منداڵان بکا
  • 8:46 - 8:48
    وەک چۆن بۆ بیرکاری دەکا، بۆچی؟
  • 8:49 - 8:51
    بۆ نا؟ بە بڕوای من ئەمە گرنگە.
  • 8:51 - 8:54
    بیرکاری زۆر گرنگە، بەهەمان شێوە بۆ سەماش.
  • 8:54 - 8:56
    منداڵان هەموو کات سەما دەکەن گەر ڕێگایان
    پێ بدرێت،ئێمەش هەروا.
  • 8:56 - 8:59
    هەمومان جەستەمان هەیە، وانیە؟
    کۆبونەوەم لە دەست چوە؟
  • 8:59 - 9:02
    (پێکەنین)
  • 9:03 - 9:05
    بەڕاستی ئەوەی ڕودەدات ئەوەیە
    کە مندالان گەشەدەکەن
  • 9:05 - 9:08
    لە کەمەریانەوە دەست دەکەین
    بە پەروەردەکردنیان
  • 9:08 - 9:09
    وە دواتر بایەخ بە سەریان دەدەین.
  • 9:09 - 9:11
    دوای نەختێک بە لایەکیان.
  • 9:11 - 9:14
    ئەگەر وەک کەسێکی دەرەکی پەروەردە ببینی
  • 9:14 - 9:17
    وە بپرسی "پەروەردەی گشتی بۆ چییە؟"
  • 9:17 - 9:20
    ئەگەر سەیری کۆتاییەکەی بکەی،
    بە بڕوای من دەگەی بەو ئەنجامەی
  • 9:20 - 9:21
    ئەوەی بەمە سەردەکەوێت
  • 9:21 - 9:23
    ئەوەی ئەوە دەکات کە لەسەریەتی
  • 9:23 - 9:26
    ئەوەی خەڵاتەکان دەباتەوە، ئەوانەی براوەن -
  • 9:26 - 9:29
    دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هەموو
    ئامانجی پەروەردەی گشتی
  • 9:29 - 9:30
    لە دونیادا
  • 9:30 - 9:32
    دروستکردنی مامۆستای زانکۆیە.
  • 9:32 - 9:34
    وانیە؟
  • 9:34 - 9:36
    ئەوانن کە لە لوتکەدان.
  • 9:36 - 9:38
    وە منیش یەکێک بووم لەوان، ئیتر...
  • 9:38 - 9:40
    (پێکەنین)
  • 9:40 - 9:44
    وە من مامۆستای زانکۆم بە دڵە، بەڵام ئەزانن
  • 9:44 - 9:45
    نابێت ئێمە وا سەیر بکەین
  • 9:45 - 9:48
    کە گەورەترین دەستکەوتی مرۆڤایەتین
  • 9:48 - 9:50
    ئەوان شێوازێکن لە ژیان،
  • 9:50 - 9:52
    شێوازێکی ترن لە ژیان
  • 9:52 - 9:55
    نەختێک سەیرن، وە من
    لە خۆشەویستیدا وایان پێ دەڵێم
  • 9:55 - 9:58
    لە ئەزموونی خۆمەوە دەزانم
    شتێکی سەیریان تێدایە
  • 9:58 - 10:01
    هەموویان نا، بەڵام بە گشتی
    لە سەریاندا دەژین
  • 10:01 - 10:03
    لە سەریاندا دەژین
    وە کەمێک بە لایەکدا.
  • 10:03 - 10:07
    بە مانایەکی رێک و ڕەوان،
    ئەوان بێ جەستەن.
  • 10:07 - 10:10
    جەستەیان وەک شێوازێکی گواستنەوە
    بۆ مێشکیان تەماشا دەکەن
  • 10:10 - 10:16
    (پێکەنین)
  • 10:16 - 10:17
    وانییە؟
  • 10:17 - 10:19
    رێگایەکە بۆ ئەوەی سەریان
    بگەیەنێتە کۆبونەوەکان
  • 10:19 - 10:25
    (پێکەنین)
  • 10:25 - 10:29
    ئەگەر بەڵگەی راستەقینەت لەسەر
    ژیانی دەرەوەی جەستەیان دەوێت
  • 10:29 - 10:32
    بڕۆرە کۆنفرانسێکی ئەکادیمییە مەزنەکان
  • 10:32 - 10:35
    وە لە شەوی کۆتایدا تەماشای
    هۆڵی سەماکردنەکە بکە
  • 10:35 - 10:37
    (پێکەنین)
  • 10:37 - 10:39
    وە لەوێ دەیبینیت
  • 10:39 - 10:43
    ژنان و پیاوانی گەورە لە دەرەوەی
    ئاواز سەما دەکەن
  • 10:43 - 10:46
    (پێکەنین)
  • 10:46 - 10:49
    چاوەڕێ دەکەن تا تەواو بێت و بڕۆنە
    ماڵەوە تا کاغەزێکی لەسەر بنوسن
  • 10:49 - 10:51
    (پێکەنین)
  • 10:51 - 10:55
    سیستەمی پەروەردەییمان لەسەر بیر و ڕای
    توانای ئەکادیمی چەسپێنراوە
  • 10:55 - 10:56
    وە هۆکارێک هەیە
  • 10:56 - 11:00
    سیستەمی پەروەردەیی گشتی
    بوونی نەبووە لە دونیادا
  • 11:00 - 11:02
    پێش سەدەی نۆزدە
  • 11:02 - 11:05
    ئەمانە پەیدابوون تاکو پێداویستییەکانی
    پیشەسازی پێک بهێنن
  • 11:05 - 11:07
    وە پلە و پایەکان لەسەر دوو بیروڕا
    بنیات نراون
  • 11:07 - 11:12
    یەکەم؛ بەسودترین وانەکانی کە بۆ کار
    پێویستن لە لوتکەدان
  • 11:12 - 11:14
    بۆیە لەوانەیە دورخرابیتەوە
  • 11:14 - 11:17
    لەو شتانەی حەزت لێبووە کاتێ منداڵ
    بووی لە قوتابخانە
  • 11:17 - 11:20
    بە بیانووی ئەوەی هەرگیز لەو بوارەدا
    کارێک نادۆزیتەوە، ڕاستە؟
  • 11:20 - 11:23
    مۆسیقا مەخوێنە، نابیتە مۆسیقار
  • 11:23 - 11:25
    وێنە مەکێشە، قەت نابیت بە وێنەکێش
  • 11:25 - 11:28
    ئامۆژگاری پاک و بە بەزەی --
    بەڵام ئێجگار هەڵە
  • 11:28 - 11:30
    هەموو دونیا تێکڕا شۆرشێک گرتویەتییەوە
  • 11:30 - 11:32
    وە دووەم توانای ئەکادیممیە
  • 11:32 - 11:35
    کە بە تەواوی تێڕوانینمانی لەسەر
    زیرەکی گۆڕیوە
  • 11:35 - 11:38
    چونکە سیستەمی زانکۆکان لەسەر ئەو
    شێوازە بونیاد نراون
  • 11:38 - 11:42
    ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، تێکڕای سیستەمی
    پەروەردەی گشتی لە دونیادا
  • 11:42 - 11:44
    پرۆسەیەکی درێژخایەنە بۆ چوونە ناو زانکۆ
  • 11:44 - 11:46
    وە ئەنجامەکەی ئەوەیە کە زۆر
    کەسی زۆر بەهرەدار
  • 11:46 - 11:49
    زیرەک و داهێنەر خۆیان وا نابینن
  • 11:49 - 11:51
    چونکە ئەو شتەی کە لە خوێندنگە باشبوون تێیدا
  • 11:51 - 11:53
    نرخی نەزانراوە، یاخود ناوی ڕەش کراوە
  • 11:53 - 11:56
    وە من پێم وایە چیتر ناتوانین
    بەو شێوازە بڕۆین
  • 11:56 - 11:58
    لە سی ساڵی داهاتوودا
    بە بۆچوونی یونسکۆ
  • 11:58 - 12:01
    دەرچووی زانکۆ زۆرتر دەبێت
  • 12:01 - 12:04
    بە بەراورد بە سەرەتاکانی مێژوو
  • 12:04 - 12:07
    خەڵکی زۆر، هۆی ئەمەش کۆکراوەی
    هەموو ئەو شتانەیە کە باسمان کرد
  • 12:07 - 12:10
    تەکنەلپژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کار
    وە دیمۆگرافیا و
  • 12:10 - 12:12
    زۆربوونی دانیشتوانی زەوی
  • 12:12 - 12:15
    لە پڕ بڕوانامە هیچ نرخێکی نامێنێ
  • 12:15 - 12:16
    ڕاست نییە؟
  • 12:17 - 12:19
    کاتێ خوێندکار بووم، ئەگەر بروانامەت
    هەبوایە، کارێکت هەبوو
  • 12:20 - 12:22
    ئەگەر کارت نەبوایە لەبەر ئەوە
    بوو کە خۆت نەتویستووە
  • 12:22 - 12:25
    منیش بەڕاستی نەمدەویست
    (پێکەنین)
  • 12:25 - 12:29
    بەڵام ئێستا گەنجانی خاوەن بڕوانامە
  • 12:29 - 12:32
    دەچنە ماڵەوە و یاری دەکەن
  • 12:32 - 12:35
    چونکە ئێستا ماجستێر پێویستە بۆ ئەو
    کارەی پێشتر بەکالۆریۆسی دەویست
  • 12:35 - 12:37
    وە کارەکەی تریان دکتۆرای دەوێت
  • 12:37 - 12:39
    پرۆسەی هەڵاوسانی ئەکادیمییە
  • 12:39 - 12:41
    و ئەوە دەسەلمێنێت کە
    تێکڕای پێکهاتەی پەروەردە
  • 12:41 - 12:43
    خەریکە لەدەست دەچێت
  • 12:43 - 12:45
    دەبێت دوبارە بیر لە تێڕوانینمان
    بۆ زیرەکی بکەینەوە
  • 12:46 - 12:47
    سێ شت دەربارەی زیرەکی دەزانین
  • 12:48 - 12:49
    یەکەم جۆراو جۆرە
  • 12:49 - 12:52
    بە هەموو هەستەکانمان بیر لە
    دونیا دەکەینەوە
  • 12:52 - 12:55
    بە چاو بیردەکەینەوە، بە دەنگ بیردەکەینەوە
    بە جوڵە بیردەکەینەوە
  • 12:55 - 12:57
    بەبێبکانە بیردەکەینەوە
    لەکاتی جوڵەدا بیردەکەینەوە
  • 12:57 - 12:59
    دووەم، زیرەکی دینامیکییە
  • 13:00 - 13:02
    ئەگەر تەماشای کارلێکەکانی مێشکی مرۆڤ بکەین
  • 13:02 - 13:05
    وەک دوێنێ بیستمان لە هەندێ
    لە پێشکەشکراوەکان
  • 13:05 - 13:07
    زیرەکی بە شێوەیەکی جوان کار لە
    یەک دەکات
  • 13:07 - 13:09
    مێشک دابەش نەبووە بۆ چەند بەشێک
  • 13:10 - 13:13
    لە ڕاستیدا، توانای داهێان -- کە من
    بە پرۆسەی
  • 13:13 - 13:15
    بوونی بیری بەنرخ ناوی دەبەم
  • 13:15 - 13:18
    زۆر جار لە دەرەنجامی تێکەڵاویی ئەو
    بۆچونە جیاوازانە
  • 13:18 - 13:21
    سەرهەڵدەدات کە سەیری بابەتێکی پێ دەکرێت
  • 13:22 - 13:26
    دەزانن تێشوی دەزولەیی دەماری هەن کە هەردوو
    لای مێشک بەیەکەوە دەبەستن
  • 13:26 - 13:27
    پێیان دەلێن کۆرپەس کالۆسەم
  • 13:28 - 13:29
    لە ئافرەتاندا ئەستورترە
  • 13:29 - 13:31
    هەر سەبارەت بەوەی کە دوێنێ هێلن وتی
  • 13:31 - 13:34
    ڕەنگە لەبەر ئەوەبێ ئافرەتان باشترن
    لە فرە کاریدا
  • 13:34 - 13:36
    چونکە ئێوە باشترن تیایدا، وانییە؟
  • 13:36 - 13:39
    کۆمەڵێک توێژینەوەی ورد کراوە
    بەڵام من لە ژانی تایبەتی خۆمەوە دەزانم
  • 13:40 - 13:45
    ئەگەر خێزانەکەم لە ماڵەوە خواردنێک ئامادە
    بکات -- کە زوو زوو نییە شوکور
  • 13:45 - 13:48
    (پێکەنین)
  • 13:48 - 13:50
    نا لە هەندێک شتدا باشە
    بەڵام ئەگەر خواردن ئامادە بکات
  • 13:50 - 13:52
    بە تەلەفۆن لەگەڵ خەڵک قسە دەکات
  • 13:52 - 13:55
    لەگەڵ منداڵەکان قسە دەکات
    بنمیچەکە ڕەنگ دەکات
  • 13:55 - 13:58
    لەملاوە نەشتەرگەری دڵ ئەنجام دەدات
  • 13:58 - 14:01
    ئەگەر من خواردن ئامادە بکەم
    دەرگاکە داخراوە،منالەکان لە دەرەوەن
  • 14:01 - 14:04
    تەلەفۆنەکە لە شوێنی خۆیەتی
    ئەگەر خێزانەکەم بێتە ژورەوە توڕەدەبم
  • 14:04 - 14:07
    دەڵێم: "تێری، تکایە، هێلکە سوور دەکەمەوە"
  • 14:07 - 14:14
    (پێکەنین)
  • 14:14 - 14:15
    (مەجاڵم پێ بدە)
  • 14:15 - 14:17
    (پێکەنین)
  • 14:17 - 14:20
    ئێوە ئەو قسە فەلسەفیە کۆنە دەزانن
  • 14:20 - 14:23
    ئەگەر دارێک لە دارستانێکدا بکەوێت
    و کەس گوێی لێ نەبێ،بەڕاستی کەوتووە؟
  • 14:23 - 14:25
    ئەو مەسەلەیەتان بیر ماوە؟
  • 14:25 - 14:27
    فانیلەیەکی جوانم بینی لەم ڕۆژانەدا
    لەسەری نوسرابوو.
  • 14:27 - 14:31
    "ئەگەر پیاوێک لە دارستانێکدا بیر و بۆچوونی
    خۆی دەربڕی و هیچ ژنێک گوێ لێ نەبوو
  • 14:31 - 14:32
    هەر هەڵەیە؟"
  • 14:32 - 14:38
    (پێکەنین)
  • 14:40 - 14:42
    وە سێهەم شت دەربارەی زیرەکی ئەوەیە
  • 14:42 - 14:43
    کە تایبەتە
  • 14:44 - 14:46
    ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکم بە ناوی
    "ئیپیفانی"
  • 14:46 - 14:49
    لە چەند چاوپێکەوتنێکی کەسی پێک هاتووە
  • 14:49 - 14:51
    سەبارەت بەوەی چۆن بەهرەی خۆیان دۆزییەوە
  • 14:51 - 14:53
    سەرسامم بەوەی چۆن پێی گەیشتن
  • 14:53 - 14:56
    کتێبەکە لە گفتوگۆیەکم لەگەڵ ژنێکی
    مەزندا سەری هەڵدا
  • 14:56 - 14:59
    کە ڕەنگە زۆر کەس نەیبیستبێت،
    جیلیان لین
  • 14:59 - 15:01
    بیستوتانە؟ هەنێک بیستویەتی
  • 15:01 - 15:03
    هونەرمەندێکە سەما دادەنێت،
    هەموو کەس کارەکانی دەزانێت
  • 15:03 - 15:05
    "کاتس" و "فانتەمی ئۆپێرا"ی داناوە
  • 15:05 - 15:06
    کەسێکی نایابە
  • 15:06 - 15:08
    ئەندامی دەستەی بەڕێوبردنی سەمای
    شاهانە بووم
  • 15:08 - 15:09
    وەک دەبینن
  • 15:10 - 15:12
    بەهەرحاڵ، رۆژێک نانی نیوەڕۆمان
    دەخوارد و وتم
  • 15:12 - 15:14
    "چۆن بووی بە سەماکار"
  • 15:14 - 15:15
    شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو
  • 15:15 - 15:17
    کاتێ ئەو لە قوتابخانە بوو
    بە تەواوی بێئومێد بوو
  • 15:17 - 15:21
    وە خوێندنگەکەش، لە سییەکەندا
    نامەیەکیان بۆ دایک و باوکی نارد و ووتیان
  • 15:21 - 15:23
    "پێمان وایە جیلیان کێشەی فێربوونی هەیە"
  • 15:23 - 15:25
    نەیدەتوانی بایەخ بە شت بدات
    دڵەڕاوکێی هەبوو
  • 15:25 - 15:28
    ئەگەر لەم رۆژگارەدا بوایە دەیانووت
    (ئەی دی ئێچ دی) هەیە، وایە؟
  • 15:29 - 15:33
    بەڵام ئەمە سییەکان بوو و ئەو نەخۆشییە
    لەو کاتەدا نەدۆزرابۆوە
  • 15:33 - 15:35
    حالەتێکی بەردەست نەبوو
  • 15:35 - 15:38
    (پێکەنین)
  • 15:38 - 15:40
    خەڵکی نەیاندەزانی کە دەکرا ئەوەیان هەبێت
  • 15:40 - 15:42
    (پێکەنین)
  • 15:42 - 15:46
    بەهەرحاڵ، چوو بۆ بینینی کەسێکی پسپۆڕ
  • 15:46 - 15:50
    ژوورێک بوو لە داربەڕوو درووست کرابوو
    لەگەڵ دایکی لەوێبوو
  • 15:50 - 15:53
    لە دواوە لەسەر کورسییەک دایاننا
  • 15:53 - 15:55
    بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر مەچەکی دانیشت کاتێ
    پیاوەکە قسەی لەگەڵ دایکی دەکرد
  • 15:55 - 15:59
    دەربارەی کێشەکانی جیلیان لە خوێندنگە
  • 15:59 - 16:02
    ؛چونکە ئەو خەڵکی بێزار دەکرد
    ئەرکەکانی ماڵەوەی جێبەجێ نەدەکرد
  • 16:02 - 16:03
    منداڵێکی هەشت ساڵان
  • 16:03 - 16:06
    لە کۆتاییدا، دکتۆرەکە لە تەنیشت جیلیان
    دانیشت و گووتی،
  • 16:06 - 16:09
    "من گوێم لە هەموو
    قسەکانی دایکت گرتووە
  • 16:09 - 16:11
    من پێویستە بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکەم
  • 16:11 - 16:13
    لێرە چاوەڕێمان بکە، دەگەڕێینەوە،
    زۆرمان پێ ناچێت"
  • 16:13 - 16:16
    وە ڕۆشتن و بەجێیان هێشت
  • 16:16 - 16:17
    بەڵام کە چوونە دەرەوە
  • 16:17 - 16:20
    دکتۆرەکە ڕادیۆی سەر مێزەکەی داگیرساند
  • 16:20 - 16:24
    وە ئەوان ڕۆشتنە دەرەوە و بە دایکی گووت
    "تەنیا بوەستە و سەیر بکە"
  • 16:24 - 16:27
    ئەو ساتەی ژورەکەیان بەجێ هێشت
  • 16:27 - 16:29
    لەسەر پێی وەستابوو، لەگەڵ مۆسیقاکە دەجوڵا
  • 16:30 - 16:33
    بۆ چەند خولەکێک تەماشایان کرد و
    سەیری دایکی کرد و گووتی
  • 16:33 - 16:37
    خاتوو لین، جیلیان نەخۆش نییە، ئەو"
    سەماکارە
  • 16:37 - 16:39
    بیبەرە فێرگەیەکی سەما"
  • 16:39 - 16:41
    من گووتم "چی ڕوویدا"
  • 16:41 - 16:44
    ئەو گووتی "بردمی، ناتوانم پێت بڵێم
    چەنێک خۆش بوو
  • 16:44 - 16:47
    چوویتە ناو ژورێک پڕ بوو لە کەسانی وەک من
  • 16:47 - 16:49
    کەسانێک نەیاندەتوانی لە لە شوێنی
    خۆیان بوەستن
  • 16:49 - 16:54
    کەسانێک کە دەبوایە بجوڵانایە
    بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە"
  • 16:54 - 16:57
    ئەوان سەمای بالێ و تاپ و جازیان دەکرد
    سەمای مۆدێرن و سەردەم
  • 16:57 - 17:00
    دواتر هەڵبژێردرا بۆ خوێندنگەی
    سەمای بالێی شاهانە
  • 17:00 - 17:03
    بوو بە سەماکارێک کە بە تەنها کاری دەکرد
    کارێکی باشی کرد لەوێ
  • 17:03 - 17:06
    دواتر خوێندنگەی بالێی شاهانەی تەواو کرد
  • 17:06 - 17:08
    کۆمپانیای جیلیان لینی بۆ سەما دامەزراند
  • 17:08 - 17:09
    ئاندرو لیۆلد وێبەری ناسی
  • 17:09 - 17:11
    ئەو هۆکاری
  • 17:11 - 17:13
    هەندێ لە سەرکەوتووترین شانۆگەرییە
    موزیکییەکان بوو لە مێژوودا
  • 17:13 - 17:16
    ملیۆنەها کەسی دڵخۆش کردووە و
    خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلارە
  • 17:16 - 17:20
    لەوانەیە ئەگەر کەسێکی تر بوایە دەرمانی
    پێ بدایە و پێی بگووتایە ئارام بێتەوە
  • 17:20 - 17:28
    (چەپڵە)
  • 17:29 - 17:30
    بەبڕوای من ئەمە دەگاتە ئەوئەنجامە
  • 17:30 - 17:32
    شەوی ڕابردوو ئاڵ گۆر قسەی کرد
  • 17:32 - 17:36
    دەربارەی سروشت پاراستن و ئەو شۆڕشەی
    لە لایەن رەیچڵ کارسن بەرپا بوو
  • 17:37 - 17:39
    بە بڕوای من تەنها هیوامان بۆ داهاتوو
  • 17:39 - 17:43
    پەسەند کردنی بیرێکی نوێیە
    دەربارەی سروشتی مرۆڤ خۆی
  • 17:43 - 17:46
    کە دەبێت سەر لە نوێ بیر و بۆچونمان
    دەربارەی
  • 17:46 - 17:48
    دەوڵەمەندی توانای مرۆڤ دیاری بکەین
  • 17:48 - 17:51
    سیستەمی پەروەردەییامن بە شێوازێک
    بیرمانی کۆڵیوە
  • 17:52 - 17:55
    کە زەوی تێک دەدەین بۆ شتومەکێکی تایبەت
  • 17:55 - 17:58
    وە ئەمە بۆ داهاتوو خزمەتمان ناکات
  • 17:58 - 18:00
    ئێمە دەبێت سەر لە نوێ بیر لەو
    ڕێسایانە بکەینەوە
  • 18:00 - 18:02
    کە منداڵەکانمانی لەسەر پەروەردە دەکەین
  • 18:02 - 18:05
    ووتەیەکی زۆر جوانی جۆناس ساک هەیە
    کە دەڵێ
  • 18:05 - 18:10
    ئەگەر هەموو مێرووی سەر زەوی لەناو بچونایە
  • 18:10 - 18:13
    لە ماوەی پەنجا ساڵدا ژیانی سەر
    زەوی کۆتای دەهات
  • 18:14 - 18:17
    ئەگەر هەموو مرۆڤی سەر زەوی لەناو بچوایە
  • 18:17 - 18:19
    لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەموو چەشنەکانی ژیان
    دەبوژانەوە
  • 18:20 - 18:22
    وە ڕاست دەکات
  • 18:22 - 18:26
    ئەوەی تێد شانازی پێوە دەکات
    توانای خەیاڵی مرۆڤە
  • 18:26 - 18:28
    دەبێت وریا بین
  • 18:29 - 18:31
    کە ئەو توانایە بە ژیرانە بەکار بێنین
  • 18:31 - 18:34
    وە دەبێت نەهێڵین هەندێک لەو سیناریۆیانەی
    کە باسمان کرد ڕووبدات
  • 18:34 - 18:38
    وە تەنها ڕێگا بۆ کردنی ئەمە بینینی
    توانا پڕ داهێنانەکانە
  • 18:38 - 18:40
    بەو دەوڵەمەندییەی خۆیان
  • 18:40 - 18:43
    وە بینینی منداڵەکانمان و
    ئەو هیوایەی تیایاندا دەیبینین
  • 18:43 - 18:45
    وە کاری ئێمە پەروەردەکردنیانە
  • 18:45 - 18:47
    تا بتوانن ڕوبەروی داهاتو ببنەوە
  • 18:47 - 18:49
    ئەزانن -- لەوانەیە ئێمە ئەو
    داهاتووەش نەبینین
  • 18:49 - 18:50
    بەڵام ئەوان دەیبینن
  • 18:50 - 18:54
    وە کاری ئێمە یارمەتیدانیانە
    شتێکی لێ بەرهەم بهێنن
  • 18:54 - 18:55
    زۆر سوپاس.
  • 18:55 - 18:58
    (چەپڵە)
Title:
ئایا خوێندنگاکان توانای داهێنان لەناو دەبەن؟
Speaker:
کێن رۆبنسن
Description:

بەڕێز کێن رۆبنسن حاڵەتێکی پڕ جۆش و کاریگەر دروست دەکات لە پێناو دروستکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی کە گەشە بە داهێنان دەدات (لە بری ئەوەی بێ نرخی بکات).

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:00
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Do schools kill creativity?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions