زنجیرەی فێربوونی OTP ٤: چۆنییەتی وەرگێڕان کردن
-
0:06 - 0:09[چۆنیەتی وەرگێڕان کردن]
-
0:11 - 0:15ڕەنگە زۆربەی خەڵك پێت بڵێت کە وەرگێڕان
هونەرێکە بە ئەزموون بە دەستی دەهێنیت. -
0:16 - 0:17لەوانەیە ئەمە ڕاست بێت،
-
0:17 - 0:20بەڵام چەند یاسایەک هەن کە دەکرێت
یارمەتی دەرت بن. -
0:20 - 0:23ئەگەر من تەنها یەک ئامۆژگاریت بکەم
سەبارەت بە وەرگێڕان، -
0:23 - 0:27ئەوا پێت دەڵێم: "هەرگیز وشەکان وەرمەگێڕە،
و بەڵکو هەمیشە ماناکە وەربگێڕە." -
0:27 - 0:30سەرەتا، دڵنیابە لەوەی خۆت
بە تەواوی تێ دەگەیت -
0:30 - 0:35لە هەموو وشەکان، زاراوە و
دەستەواژە کلتورییەکان لە زمانە ڕەسەنەکەدا، -
0:35 - 0:37ئەگەر پێویست بوو، هەندێک گەڕان بکە بۆی،
-
0:38 - 0:41پاشان، واز لە وشەکان بهێنە،
-
0:41 - 0:44و هەوڵبدە وێنای ئەوە بکەیت کە
قسەکەرەکە چی دەڵێت -
0:44 - 0:47ئەگەر بە زمانی تۆ قسەی کردبا
-
0:47 - 0:50و هەوڵی دابا هەمان بیرۆکە بگوازێتەوە.
-
0:51 - 0:55ئێستا هەندێک ئامۆژگاری ترت پێ دەدەم
-
0:55 - 0:59کە لە دروشمی "وشە نا، بەڵکو مانا"ەوە
سەرچاوەی گرتووە. -
1:01 - 1:02پەلە مەکە!
-
1:02 - 1:05تۆ ٣٠ ڕۆژت هەیە بۆ تەواوکردنی وەرگێڕانەکە،
-
1:05 - 1:09بۆیە کاتی تەواو بدە بە وەرگێڕانەکەت
بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە هەموو شتێک ڕاستە. -
1:10 - 1:13هەوڵبدە هەمان ستایلی قسەکەر بەکار بهێنیت.
-
1:13 - 1:16ئەمە وەرگێڕانی نوکتە و قسەی خۆشیش
دەگرێتەوە، -
1:16 - 1:20کە بەڕاستی زۆر گرنگن ئەگەر هاتوو
پێکەنینی ئامادەبووانیشی تێدا بوو، -
1:20 - 1:24چونکە بینەر دەبێت بزانێت ئامادەبووان
بۆ پێدەکەنن. -
1:26 - 1:28وەرگێڕانی وشە بە وشە بۆ ئیدیەم مەکە.
-
1:28 - 1:35ئیدیەم چەند دەستەواژەیەکە یان وشەیەک
کە بە یەکەوە مانایەک دەبەخشن. -
1:35 - 1:38بۆ نموونە: "at the drop of a hat."
-
1:39 - 1:45تۆ نابێت بەم شێوەیە وەرگێڕانی بۆ بکەیت:
"ساتی کەوتنی کڵاوەکە"، -
1:45 - 1:48بەڵکو دەبێت مانای دەستەواژەکە وەربگێڕیت.
-
1:48 - 1:53گونجاوترین وەرگێڕان بۆ دەستەواژەکە
لە زمانی تۆدا -
1:53 - 1:55لەوانەیە ئیدیەم نەبێت،
-
1:55 - 1:59بەڵام مانایەکی وەکو "instantly یان
without hesitation بێت، واتا بێ دودڵی -
1:59 - 2:00ئەمە ئاساییە!
-
2:01 - 2:06پێویست ناکات خۆت وشە دابهێنیت.
-
2:06 - 2:11زاراوەکان وشەن یان دەستەواژەن
تایبەتن بە کەسانی تایبەت لە بواری خۆیاندا. -
2:11 - 2:13هەمیشە بەدوای زاراوەدا بگەڕێ،
-
2:13 - 2:17وەکو ناوی ئامێرەکان یان پڕۆسە
زانستییەکان یان ئابورییەکان... -
2:18 - 2:21لە جیاتی دروستکردنی وشەی خۆت،
-
2:21 - 2:26دڵنیابە لەوەی وشەیەک بەکار بهێنیت کە
زۆرینەی خەڵک بەکاری دەهێنێت. -
2:26 - 2:28ئەمە زیاتر وەکو ئیدیەمەکان وایە.
-
2:29 - 2:32بۆ نموونە، کاتێک دەستەواژەی "root folder"
دەبینیت، -
2:32 - 2:36لە جیاتی ئەوەی بە "دۆسیەی ڕەگ"
وەرگێڕانی بۆ بکەیت، -
2:36 - 2:40پێویستە دڵنیابیت لەوەی کە مانای ڕاستی
زاراوەکە دەزانیت، -
2:41 - 2:42ڕەنگە ئەوکات بگەڕێت بە دوای ماناکەدا
-
2:42 - 2:48بگەڕێیت بۆ ئەو وتار و سایتانەی کە باسی
"root folder" دەکەن. -
2:48 - 2:49بەم شێوەیە، تۆ دەتوانیت
-
2:49 - 2:52مانای گونجاوی دەستەواژەکە بدۆزیتەوە.
-
2:53 - 2:57شتێکی تر کە پێویستە بیرت بێت بریتییە لە:
"کورت کردنەوە، ئەگەر پێویست بوو". -
2:57 - 2:59کاتێک کار لەسەر سەبتایتڵ دەکەیت.
-
2:59 - 3:02هەندێک جار پێویست دەکات کە نووسینەکە
کورت بکەیتەوە -
3:02 - 3:04بۆئەوەی بیگونجێنیت
لەگەڵ خێرای خوێندنەوەکەی. -
3:05 - 3:06تۆ پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە کە
-
3:06 - 3:09کە سەبتایتڵێک بکەیت بە دوو دێڕ
-
3:09 - 3:11بەبێ دابەشکردنی ڕستەکە.
-
3:12 - 3:14ئێمە فێڕکاریترمان هەیە دەربارەی ئەمە
و دەتوانێت هاوکارت بێت. -
3:15 - 3:18تکایە دڵنیابە لەوەی کە لایەنی تەکنیکی
زمانەکەت لە یاد نەکردووە، -
3:18 - 3:20وەکو ڕێزمان و خاڵبەندی.
-
3:20 - 3:24دوای ئەوەی کە تەواو بوویت،
سەیری ڤیدیۆکە بکەوە بە سەبتایتڵەوە -
3:24 - 3:26وەکو کۆتا پێداچوونەوە بۆ
دیاریکردنی هەڵەکانت، -
3:26 - 3:28پاشان ڤیدیۆکە بنێرە بۆ پێداچوونەوە.
-
3:29 - 3:30کاتێک چەقیت،
-
3:30 - 3:33بڕۆ بۆ سەر پەڕەی زمانەکەت لەسەر OTPedia
-
3:33 - 3:35بۆ دۆزینەوەی زانیاری تایبەت
بە زمانەکەی خۆت، -
3:35 - 3:38و پەیوەندەی بکە بە هاوزمانانات
لە گروپی فەیسبووک. -
3:39 - 3:41ئەگەر هەر کێشەیەکت هەبوو،
-
3:41 - 3:44هەمیشه بیرت بێت کە تۆ بەشێکی لە کۆمەڵگە.
-
3:44 - 3:48بۆ دەستکەوتنی ئامۆژگاری زیاتر،
سەردانی فێرکارییەکان بکە لەسەر OTPedia. -
3:48 - 3:52و ئێستاش، بەهوای کاتێکی خۆش
لە وەرگێڕان و ژێرنووس کردندا!
- Title:
- زنجیرەی فێربوونی OTP ٤: چۆنییەتی وەرگێڕان کردن
- Description:
-
ئەم فێرکارییە پێکدێت لە کۆمەڵێک ئامۆژگاری بەسوود بۆ خۆبەخشان لە پڕۆژەی کراوەی وەرگێڕانی "تێد:"دا.
بۆ بینینی فێڕکارییەکانی تر، سەردانی ئەم لینکە بکە: http://translations.ted.org/wiki/How_to_Tackle_a_Translation
ئەم ڤیدیۆیە ئامادەکراوە بۆ ئەو خۆبەخشانەی کاردەکەن لەسەر پڕۆژەی کراوەی وەرگێڕانی "تێد"دا. پڕۆژەی کراوەی وەرگێڕانی تێد پڕۆژەیەکە کە ڤیدیۆکانی تێد بە زمانەکانی تر بەردەست دەکات بە دروستکردنی سەبتایتڵ بۆیان بەهاوکاری خۆبەخشان لە تەواوی دنیادا.
زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بەدەست بخە: http://www.ted.com/participate/translate
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Translator Resources
- Duration:
- 03:53
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for OTP Learning Series 04: How to translate |