هاوسەنگییەکی جوان لە نێوان بوێری و ترس
-
0:01 - 0:04ئێمە کاتێک منداڵین، ناهۆشیارانە بوێرین،
-
0:04 - 0:08و بێ ترس ئاوات بۆ ئەوە دەخوازین
ژیانمان دەبێت چۆن بێت. -
0:08 - 0:11لەوانەیە بتەوێت ببیت بە ئەستێرەناس
یاخود زانای بواری موشەک. -
0:11 - 0:15لەوانەیە ئاواتت ئەوە بووبێت کە بە هەموو
کیشوەرەکاندا گەشت بکەیت. -
0:15 - 0:17لەو کاتەوەی کە زۆر بچوک بووم
-
0:17 - 0:19ئاواتم بوو کە کار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان
بکەم -
0:19 - 0:22لە هەندێک لە پڕ کێشەترین
وڵاتەکانی جیهاندا. -
0:22 - 0:24سوپاس بۆ بوێریەکی زۆر
-
0:24 - 0:27ئەو ئاواتە هاتە دی.
-
0:27 - 0:29بەڵام ئەوە ئەو شتەیە دەربارەی بوێری:
-
0:29 - 0:31هەرکاتێک کە پێویستمانە، دەرناکەوێت.
-
0:31 - 0:35ئەنجامی کاردانەوەیەکی
قورس و کارێکی ڕاستەقینەیە، -
0:35 - 0:39بە هەبوونی هاوسەنگی لە نێوان
ترس و ئازایەتی. -
0:39 - 0:42بەبێ ترس، شتی شێتانە دەکەین.
-
0:42 - 0:46و بە بێ بوێری، هەرگیز هەنگاو
بەرەو شتێکی جیاواز نانێین. -
0:46 - 0:49هاوسەنگی ئەو دوانە ئەو شوێنەیە
کە جادووەکەی لێیە، -
0:49 - 0:52و ئەوە ئەو هاوسەنگیەیە کە هەموومان
ڕۆژانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. -
0:53 - 0:55سەرەتا، وشەیەک دەربارەی
کورسییە خەیاڵییەکەم. -
0:55 - 0:57من هەمیشە کورسی جوڵاوم بەکار نەهێناوە.
-
0:58 - 0:59هەر وەکو زۆربەتان گەورە بوومە،
-
0:59 - 1:01ڕاکردن، بازدان و سەما کردن.
-
1:01 - 1:04من زۆر حەزم لە سەما کردنە.
-
1:04 - 1:06بەهەر حاڵ، لە ناوەڕاستی بیست ساڵیمدا،
-
1:06 - 1:10دەستم کرد بە ئەزموون کردنی زنجیرەیەک
لە شکستی چاوەڕوان نەکراو. -
1:10 - 1:12و چەند ساڵێک دواتر،
-
1:12 - 1:15دەستنیشان کرام بە هەڵگرتنی
حاڵەتێکی بۆماوەیی -
1:15 - 1:19پێی دەگوترێت (حاڵەتی لاواز بوون و
(لە دەست دانی ماسولکەکانی جەستە، -
1:19 - 1:21(HIBM) یاخود.
-
1:21 - 1:24نەخۆشیەکی بەردەوامی لە دەستدانی ماسولکەیە
-
1:24 - 1:28کە کاریگەری دەخاتە سەر هەموو ماسولکەکانم
لە سەرەوە تا پەنجەی پێ. -
1:28 - 1:30زۆر دەگمەنە (HIBM).
-
1:30 - 1:35لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمتر
لە ٢٠٠ کەس هەمان نەخۆشییان هەیە. -
1:36 - 1:40تا ئەمرۆ، هیچ چارەسەرێک و دەرمانێکی
سەلمێنراو نییە. -
1:40 - 1:43و لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ لە دەرکەوتنی.
-
1:43 - 1:46HBIM دەبێتە هۆی ئیفلیجکردنی
هەر چوار پەلەکانت، -
1:46 - 1:49بۆیە من ئێستا کورسی کەم ئەندامی بەکاردێنم.
-
1:49 - 1:52کاتێک سەرەتا نەخۆشیەکەم لێ دیارکەوت،
هەموو شتێک گۆڕا. -
1:52 - 1:54هەواڵێکی تۆقێنەر بوو
-
1:54 - 1:59لەبەر ئەوەی هیچ ئەزمونێکم نەبوو
لە نەخۆشییە درێژ خایەن و کەمئەندامییەکان. -
1:59 - 2:03و هیچ بیرۆکەیەکیشم نەبوو کە چۆن
نەخۆشیەکە پەرە دەسێنێت. -
2:03 - 2:05بەڵام ئەوەی تەواو تاقەت پڕوکێنەر بوو
-
2:05 - 2:08ئەوە بوو دەبوایە گوێ لە ئامۆژگاری
خەڵکی تر بگرم -
2:08 - 2:11بۆ سنوردار کردنی حەز و خولیا و ئاواتەکانم.
-
2:11 - 2:14هەروەها بۆ گۆڕینی بۆچونەکانم کە چاوەڕێی
چی لە ژیان بکەم. -
2:15 - 2:18"پێویستە دەست بەرداری پیشە
نێودەوڵەتییەکەت بی." -
2:18 - 2:21"کەس هاوسەرگیریت لەگەڵ ناکات بەو شیوەیە".
-
2:21 - 2:23"خۆ پەرست دەبی بە هەبوونی منداڵ".
-
2:25 - 2:27ڕاستیەکە ئەوە بوو ئەو کەسە من نەبووم
-
2:27 - 2:30دانانی سنور بۆ حەز و خولیا و ئاواتەکانم
-
2:30 - 2:32بێ بنەما بوو.
-
2:32 - 2:33پەسند نەکراو بوو.
-
2:35 - 2:36بۆیە فەرامۆشم کردن.
-
2:36 - 2:43(دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)
-
2:43 - 2:44هاوسەرگیریم کرد.
-
2:44 - 2:48خۆم بڕیارمدا کە منداڵم نەبێت.
-
2:48 - 2:52بەردەوام بووم لە پیشەکەم لەگەڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان -
2:52 - 2:53دوای دەستنیشان کردنەکەم،
-
2:53 - 2:55چوم بۆ کار بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەنگۆلا،
-
2:55 - 2:59وڵاتێک کە دەبوژایەوە دوای جەنگێکی
خراپی ناوخۆیی ٢٧ ساڵە. -
3:00 - 3:02هەر چۆنێک بێت، پێنج ساڵیتری ویست
-
3:02 - 3:06تاکو بە فەرمی نەخۆشییەکەم بە بەڕێوەبەرەکەم
ڕاگەیاند. -
3:06 - 3:07لەبەرئەوەی دەترسام
-
3:07 - 3:12کە پرسیار لە تواناکەم بکەن بۆ بەڕێوەبردن
و ئیشەکەم لە دەست بدەم. -
3:12 - 3:15لە وڵاتانێک ئیشم دەکرد کە نەخۆشی ئیفلیجی
تێیدا باو بووە، -
3:15 - 3:17بۆیە کاتێک گوێم لە کەسێک دەبوو
-
3:17 - 3:19کەوا بیریان دەکردەوە لە ئیفلیجی
چاک بوومەتەوە -
3:19 - 3:22بڕوام وابوو کە نهێنییەکەم پارێزراوە.
-
3:22 - 3:24کەس نەیپرسی کە بۆچی بە قورسی دەڕۆم.
-
3:24 - 3:27بۆیە هیچم نەوت.
-
3:27 - 3:28زیاتر لە ١٠ ساڵم پێ چوو
-
3:28 - 3:31بۆ ئەوەی هەست بە دژواری
HBIM بکەم، -
3:31 - 3:36تەنانەت کارە سەرەتایی و بنچینەییەکانیش
وردە وردە زەحمەتتر دەبوون. -
3:36 - 3:40هێشتا، من بەردەوام بووم لە ڕاکردن بە دوای
ئاواتەکەم لە ئیش کردن لە هەموو جیهان، -
3:40 - 3:42تەنانەت وەک کەمئەندامێکی سەرەکی
دەستنیشان کرام -
3:42 - 3:44بۆ یونیسێف لە هایتی،
-
3:44 - 3:48کە لەوێ بۆ ماوەی دوو ساڵ خزمەتم کرد دوای
بومەلەرزە بەهێزەکەی ٢٠١٠. -
3:49 - 3:52دواتر ئیشەکەم منی هێنا بۆ ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا. -
3:52 - 3:55لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەکە بەخێرایی
پەرەی دەسەند -
3:55 - 3:58و پێویستم بە بەستەری قاچ و دارشەق بوو
بۆ ڕۆیشتن، -
3:58 - 4:01هێشتا حەزم لە سەرکێشی بوو.
-
4:01 - 4:02ئەم جارە،
-
4:02 - 4:05ئاواتی سەرکێشییەکی نایابم کرد لە سروشتدا.
-
4:05 - 4:09و چ شتێک سەرنجڕاکێشترە لە گەلی گراند؟
-
4:10 - 4:14ئایە دەزانن کە بۆ هەر پێنج ملیۆن کەسێک
کە سەردانی شاخەکە دەکەن -
4:14 - 4:18تەنها سەدا یەکیان دەڕۆنە خوارەوە
بۆ بنکی گەلییەکە؟ -
4:18 - 4:21من ویستم ببم بە بەشێک لەو سەدا یەکە.
-
4:21 - 4:23تاکە شت ئەوەیە --
-
4:23 - 4:27(چەپڵەڕێزان)
-
4:27 - 4:32تاکە شت ئەوەیە کە گەیشتن بە گەلی گراند
ئەوەندە ئاسان نییە. -
4:32 - 4:33پێویستم بە هەندێک هاوکاری دەبوو
-
4:34 - 4:38بۆ چوونە خوارەوە لە بەرزی ٥٠٠٠ پێ
لە ناوچەیەکی مەترسیدار. -
4:38 - 4:40کاتێک ڕووبەڕوی بەربەست دەبمەوە،
-
4:40 - 4:44پێویست ناکات ترس دەستبەجێ دەربکەوێت
-
4:44 - 4:47لەبەرئەوەی وای دادەنێم ئەو ڕێگەیە بێت
یان یەکێکیتر، -
4:47 - 4:48هەر دەیدۆزمەوە.
-
4:48 - 4:50لەو حاڵەتە، بیرکردنەوەکانم وابوو،
-
4:50 - 4:53ئێ، ئەگەر نەتوانم بە پێ بچمە خوارەوە،
-
4:53 - 4:55دەمتوانی فێری ئەسپ سواری بم،
-
4:55 - 4:57بۆیە خۆم فێر کرد،
-
4:57 - 4:59لەگەڵ ئەو بڕیارە چارەنووس سازە
-
4:59 - 5:01چوار ساڵم تەرخان کرد،
-
5:01 - 5:04بۆ بیرکردنەوە لە نێوان ترس و بوێری
-
5:04 - 5:06بۆ دەست پێ کردن بە گەشتێکی ١٢-ڕۆژی.
-
5:06 - 5:10چوار ڕۆژ لەسەر پشتی ئەسپ بۆ تێپەڕبوون لە
گەلی گراند پێچ بە پێچ، -
5:10 - 5:14و هەشت ڕۆژ لە بەلەمەوانی بۆ ١٥٠ میل
لە ڕووباری کۆلۆڕادۆ، -
5:14 - 5:16هەمووی لەگەڵ تیمێکی فیلم لە پاپۆڕێکدا.
-
5:16 - 5:18زەنگی ئاگادار کردنەوە -- ئەنجامماندا.
-
5:18 - 5:21بەڵام نەک ئەوەی کە نەزانم کە
ترسی ناو ناخم چۆن -
5:21 - 5:26ڕادەیەک دەتوانێت وەڵامی بوێریەکی
یەکسانم بۆ ڕون بکاتەوە. -
5:26 - 5:29لە ١٣ی چواری ٢٠١٨،
-
5:29 - 5:31لە بەرزی هەشت پێ لە زەویەوە
-
5:31 - 5:33لەسەر ئەسپێکی مەستانگ بە ناوی شەریف،
-
5:33 - 5:35یەکەم تێڕوانینم لە گەلی گراند
-
5:35 - 5:38ترس و سەرسوڕمان بوو.
-
5:38 - 5:41کێ زانی کە من ترسم هەیە لە بەرزی.
-
5:41 - 5:42(پێکەنین)
-
5:42 - 5:45بەڵام هیچ وازهێنانێک نەبوو لەو کاتەدا.
-
5:45 - 5:49هەموو بوێریم لەناو خۆمدا کۆ کردەوە
-
5:49 - 5:52کە ڕێگە بە ترسەکەم نەدەم باشترینی منی
دەستبکەوێت. -
5:52 - 5:54دەست پێ کردنی پێچی باشور،
-
5:54 - 5:57هەموو ئەوەی دەمتوانی بیکەم بۆ ئەوەی
خۆم بە هێمنی بهێڵمەوە -
5:57 - 6:00ئەوەبوو کە بە قوڵی هەناسە بدەم،
لە هەورەکان ڕابمێنم -
6:00 - 6:04و سەرنج بخەمە سەر دەنگی تیمەکەم.
-
6:04 - 6:08بەڵام دواتر، لە سەعاتی یەکەمدا، کارەساتێک
ڕوویدا -
6:08 - 6:11توانام نەبوو بە ڕاستی خۆم ڕابگرم
لەسەر زینەکە، -
6:11 - 6:13بەسەر پلیکانە گەورەکاندا چومە خوارەوە،
-
6:13 - 6:17بە پێشدا کەوتم و دەم و چاوم کێشا
بە پشتی سەری ئەسپەکە. -
6:17 - 6:19تۆقێنەر بوو،
-
6:19 - 6:20سەرم بە توندی ئازاری پێگەیشت،
-
6:20 - 6:24بەڵام ڕێگاکە زۆر تەسک بوو بۆ ئەوەی
دابەزین. -
6:24 - 6:27،تەنها لە نیوەی ڕێگاکە لە ٢،٣٠٠ پێ
-
6:27 - 6:29بەلانی کەمەوە دوو کاتژمێریتر بۆ
چوونە خوارەوە ماوە، -
6:29 - 6:31توانیمان بوەستین و کڵاوەکەم لابەم و
-
6:31 - 6:35بینیم ناوچاوانم ئەستوور بووە.
-
6:35 - 6:37لەگەڵ ئەو هەموو پلان و پێداویستیانە،
-
6:37 - 6:40چۆن دەبێت سەهۆڵمان پێ نەبێت؟
-
6:40 - 6:41(پێکەنین)
-
6:41 - 6:44بەخت یاوەرمان بوو، هەوکردنەکە هاتە دەرەوە،
-
6:44 - 6:48بەسەر دەم و چاومدا هاتە خوارەوە
-
6:48 - 6:51کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ
فیلمێکی دۆکیومێنتاری. -
6:51 - 6:53(پێکەنین)
-
6:53 - 6:58(دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)
-
6:58 - 7:00ئەوە گەشتێکی خۆش و ئاسان نەبوو،
-
7:00 - 7:03و هێشتا، ئەوە خالە سەرەکییەکە بوو.
-
7:03 - 7:05هەر چەندە دەترسام کە بگەڕێمەوە
سەر زینەکە، -
7:05 - 7:07گەڕامەوە سەر زینەکە.
-
7:07 - 7:09چونە خوارەوە بۆ بنکی گەلیەکە
-
7:09 - 7:11١٠ کاتژمێری تەواوی خایاند
-
7:11 - 7:14ئەوە تەنها ڕۆژی یەکەم بوو لە
چوار ڕۆژی ئەسپ سوارییەکە. -
7:14 - 7:16دواتر ئاوی بەهێز و بەخوڕ بوو.
-
7:16 - 7:18ڕوباری کۆلۆرادۆ لە گەلی گراند
-
7:18 - 7:21بەرزترین ئاوی سپی هەبوو لە وڵاتەکەدا
-
7:21 - 7:24تەنها بۆ ئەوەی ئامادە بین لە بارودۆخی
هەڵگەڕانی بەلەمەکە، -
7:24 - 7:26ڕاهێنانمان کرد کە من مەلە بکەم
بەناو ئاوێکی تەنکتر. -
7:26 - 7:29هەروەها ئاساییە بڵێی دڵگیر نەبوو.
-
7:29 - 7:30(پێکەنین)
-
7:30 - 7:33هەناسەم گرت لە بەشێکی هەڵەی شەپۆلەکەدا،
-
7:33 - 7:34ئاوی ڕوبارەکە کەوتە گەرومەوە
-
7:34 - 7:37توانای کۆنتڕۆڵ کردنی خۆمم نەبوو.
-
7:37 - 7:38بەڵێ، مەترسیدار بوو،
-
7:38 - 7:41بەڵام ناوازەش بوو.
-
7:41 - 7:43تاڤگەکان، گەلییە درەوشاوەکان
-
7:43 - 7:45و بەردە دوو ملیار ساڵییەکانی ژێر زەوی
-
7:45 - 7:47کە پێ دەچیت بە ڕۆژ ڕەنگی بگۆڕێت.
-
7:47 - 7:50گەلی گراند بیابانێکی ڕاستەقینەیە
-
7:50 - 7:53و بایەخدار بوو لەگەڵ هەموو دیاریەکانی.
-
7:53 - 7:57(چەپڵەڕێزان)
-
8:01 - 8:02ئەزموونەکە،
-
8:02 - 8:05هەموو پلان و گەشتەکە خۆی،
-
8:05 - 8:10ئاستی ترسی پێشاندام کە پێشتر هەرگیز
ئەزمونم نەکردبوو. -
8:10 - 8:12بەڵام گرینگتر لەوە،
-
8:12 - 8:16پێشانیدام کە دەتوانم تا چەند بوێر بم.
-
8:16 - 8:18گەشتی گەلی گراند بۆم ئاسان نەبوو.
-
8:18 - 8:21ئەوە تێڕوانینی ئافرەتێکی ئەمەزۆنی نەبوو
-
8:21 - 8:25بێ وچان ڕێگەی خۆی بنیاد دەنێت
لە ڕێگەی دیمەنێکی ئەفسانەیی. -
8:25 - 8:26ئەوە من بووم گریام،
-
8:26 - 8:30شەکەت و ماندو بووم لەگەڵ دوو چاوی ڕەش.
-
8:30 - 8:32ترسێنەر بوو،
-
8:32 - 8:34پڕ نیگەرانی بوو،
-
8:34 - 8:36پڕ لە جۆش و خرۆش بوو.
-
8:37 - 8:38ئێستا گەشتەکە کۆتایی هات،
-
8:38 - 8:42ئاسانە کە بێتاقەت بی لەوەی کە چیمان
دەست کەوتووە. -
8:42 - 8:44دەزانم دەمەوێت جارێکی تر بەلەمەوانی بکەم.
-
8:44 - 8:48ئەو جارە، هەموو ٢٧٧ میلەکە.
-
8:48 - 8:51(چەپڵەڕێزان)
-
8:51 - 8:55بەڵام دەشزانم کە جارێکی تر بەشی
ئەسپ سواریەکە دووبارە ناکەمەوە. -
8:55 - 8:56(پێکەنین)
-
8:56 - 8:59زۆر مەترسیدارە.
-
8:59 - 9:01و ئەوە خاڵی سەرەکیمە.
-
9:01 - 9:03من لێرە نیم تەنها بۆ ئەوەی تۆماری
فیلمەکەمتان پێشان بدەم. -
9:03 - 9:05لێرەم بۆ ئەوەی بە بیر هەموومان بێنمەوە
-
9:06 - 9:08کە ژیان بەڕاستی تەنها وانەیەکە
-
9:08 - 9:11لە دۆزینەوەی هاوسەنگی لە نێوان
ترس و بوێری. -
9:11 - 9:16و تێگەیشتن لەوەی کە بیرۆکەی
باش و خراپ چییە. -
9:16 - 9:17(پێکەنین)
-
9:17 - 9:19ژیان هەر خۆی ترسێنەرە،
-
9:19 - 9:22بۆیە بۆ ئەوەی ئاواتەکانمان بێنە دی
پێویستە ئازا بین. -
9:22 - 9:24لە ڕووبەڕووبونەوەی ترسەکانم
-
9:24 - 9:26و دۆزینەوەی بوێری بۆ ئەوەی
زاڵ بم بە سەریاندا، -
9:26 - 9:30سوێند دەخۆم ژیانم نائاسایی بووە.
-
9:30 - 9:32بۆیە گەورە بژی
-
9:32 - 9:35و هەوڵ بدە بوێریت زۆرتر بێت لە ترسەکەت.
-
9:35 - 9:37هەرگیز نازانی کە دەکرێی بۆ کوێت ببات.
-
9:38 - 9:39سوپاس بۆ ئێوە.
-
9:39 - 9:42(دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)
- Title:
- هاوسەنگییەکی جوان لە نێوان بوێری و ترس
- Speaker:
- کارا ئێ. یار خان
- Description:
-
دوای ئەوەی دەستنیشان کرا بە حالەتێکی دەگمەن کە ماسولکە لاواز دەکات، کارا ئێ. یار خان پێی گوترا دەبێ حەز و خولیا پیشەییەکانی سنوردار بکات و واز لە خەونەکانی بهێنێت. ئامۆژگاریەکانی فەرامۆش کرد و لە جیاتی ئەوە بەردەوام بوو لە گەڕان بە دوای گەورەترین حەز و خولیاکانی. لەو ئاخاوتنە بەهێز و کاریگەرەیدا، بیر و ڕاکانی هاوبەشی پێ دەکات لە ئیش کردن لەسەر پڕۆژەکانی کە زۆر گرینگن بەلای ئەوەوە -- لە کاتێکدا ڕێگە بە بوێری و ترس دەدات پێکەوە دەربکەون. سەیری دڵ هەژێنترین و هۆشبەرترین ئاخاوتن بکە - لەگەل تۆماری گەشتێک کە شێوازی ژیان کردنی پێشان دەدات بە تەواوی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:55
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The beautiful balance between courage and fear | ||
mabbast chato accepted Kurdish (Central) subtitles for The beautiful balance between courage and fear | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The beautiful balance between courage and fear | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The beautiful balance between courage and fear |