-
Title:
هاوسەنگییەکی جوان لە نێوان بوێری و ترس
-
Description:
دوای ئەوەی دەستنیشان کرا بە حالەتێکی دەگمەن کە ماسولکە لاواز دەکات، کارا ئێ. یار خان پێی گوترا دەبێ حەز و خولیا پیشەییەکانی سنوردار بکات و واز لە خەونەکانی بهێنێت. ئامۆژگاریەکانی فەرامۆش کرد و لە جیاتی ئەوە بەردەوام بوو لە گەڕان بە دوای گەورەترین حەز و خولیاکانی. لەو ئاخاوتنە بەهێز و کاریگەرەیدا، بیر و ڕاکانی هاوبەشی پێ دەکات لە ئیش کردن لەسەر پڕۆژەکانی کە زۆر گرینگن بەلای ئەوەوە -- لە کاتێکدا ڕێگە بە بوێری و ترس دەدات پێکەوە دەربکەون. سەیری دڵ هەژێنترین و هۆشبەرترین ئاخاوتن بکە - لەگەل تۆماری گەشتێک کە شێوازی ژیان کردنی پێشان دەدات بە تەواوی.
-
Speaker:
کارا ئێ. یار خان
-
ئێمە کاتێک منداڵین، ناهۆشیارانە بوێرین،
-
و بێ ترس ئاوات بۆ ئەوە دەخوازین
ژیانمان دەبێت چۆن بێت.
-
لەوانەیە بتەوێت ببیت بە ئەستێرەناس
یاخود زانای بواری موشەک.
-
لەوانەیە ئاواتت ئەوە بووبێت کە بە هەموو
کیشوەرەکاندا گەشت بکەیت.
-
لەو کاتەوەی کە زۆر بچوک بووم
-
ئاواتم بوو کە کار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان
بکەم
-
لە هەندێک لە پڕ کێشەترین
وڵاتەکانی جیهاندا.
-
سوپاس بۆ بوێریەکی زۆر
-
ئەو ئاواتە هاتە دی.
-
بەڵام ئەوە ئەو شتەیە دەربارەی بوێری:
-
هەرکاتێک کە پێویستمانە، دەرناکەوێت.
-
ئەنجامی کاردانەوەیەکی
قورس و کارێکی ڕاستەقینەیە،
-
بە هەبوونی هاوسەنگی لە نێوان
ترس و ئازایەتی.
-
بەبێ ترس، شتی شێتانە دەکەین.
-
و بە بێ بوێری، هەرگیز هەنگاو
بەرەو شتێکی جیاواز نانێین.
-
هاوسەنگی ئەو دوانە ئەو شوێنەیە
کە جادووەکەی لێیە،
-
و ئەوە ئەو هاوسەنگیەیە کە هەموومان
ڕۆژانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.
-
سەرەتا، وشەیەک دەربارەی
کورسییە خەیاڵییەکەم.
-
من هەمیشە کورسی جوڵاوم بەکار نەهێناوە.
-
هەر وەکو زۆربەتان گەورە بوومە،
-
ڕاکردن، بازدان و سەما کردن.
-
من زۆر حەزم لە سەما کردنە.
-
بەهەر حاڵ، لە ناوەڕاستی بیست ساڵیمدا،
-
دەستم کرد بە ئەزموون کردنی زنجیرەیەک
لە شکستی چاوەڕوان نەکراو.
-
و چەند ساڵێک دواتر،
-
دەستنیشان کرام بە هەڵگرتنی
حاڵەتێکی بۆماوەیی
-
پێی دەگوترێت (حاڵەتی لاواز بوون و
(لە دەست دانی ماسولکەکانی جەستە،
-
(HIBM) یاخود.
-
نەخۆشیەکی بەردەوامی لە دەستدانی ماسولکەیە
-
کە کاریگەری دەخاتە سەر هەموو ماسولکەکانم
لە سەرەوە تا پەنجەی پێ.
-
زۆر دەگمەنە (HIBM).
-
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمتر
لە ٢٠٠ کەس هەمان نەخۆشییان هەیە.
-
تا ئەمرۆ، هیچ چارەسەرێک و دەرمانێکی
سەلمێنراو نییە.
-
و لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ لە دەرکەوتنی.
-
HBIM دەبێتە هۆی ئیفلیجکردنی
هەر چوار پەلەکانت،
-
بۆیە من ئێستا کورسی کەم ئەندامی بەکاردێنم.
-
کاتێک سەرەتا نەخۆشیەکەم لێ دیارکەوت،
هەموو شتێک گۆڕا.
-
هەواڵێکی تۆقێنەر بوو
-
لەبەر ئەوەی هیچ ئەزمونێکم نەبوو
لە نەخۆشییە درێژ خایەن و کەمئەندامییەکان.
-
و هیچ بیرۆکەیەکیشم نەبوو کە چۆن
نەخۆشیەکە پەرە دەسێنێت.
-
بەڵام ئەوەی تەواو تاقەت پڕوکێنەر بوو
-
ئەوە بوو دەبوایە گوێ لە ئامۆژگاری
خەڵکی تر بگرم
-
بۆ سنوردار کردنی حەز و خولیا و ئاواتەکانم.
-
هەروەها بۆ گۆڕینی بۆچونەکانم کە چاوەڕێی
چی لە ژیان بکەم.
-
"پێویستە دەست بەرداری پیشە
نێودەوڵەتییەکەت بی."
-
"کەس هاوسەرگیریت لەگەڵ ناکات بەو شیوەیە".
-
"خۆ پەرست دەبی بە هەبوونی منداڵ".
-
ڕاستیەکە ئەوە بوو ئەو کەسە من نەبووم
-
دانانی سنور بۆ حەز و خولیا و ئاواتەکانم
-
بێ بنەما بوو.
-
پەسند نەکراو بوو.
-
بۆیە فەرامۆشم کردن.
-
(دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)
-
هاوسەرگیریم کرد.
-
خۆم بڕیارمدا کە منداڵم نەبێت.
-
بەردەوام بووم لە پیشەکەم لەگەڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان
-
دوای دەستنیشان کردنەکەم،
-
چوم بۆ کار بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەنگۆلا،
-
وڵاتێک کە دەبوژایەوە دوای جەنگێکی
خراپی ناوخۆیی ٢٧ ساڵە.
-
هەر چۆنێک بێت، پێنج ساڵیتری ویست
-
تاکو بە فەرمی نەخۆشییەکەم بە بەڕێوەبەرەکەم
ڕاگەیاند.
-
لەبەرئەوەی دەترسام
-
کە پرسیار لە تواناکەم بکەن بۆ بەڕێوەبردن
و ئیشەکەم لە دەست بدەم.
-
لە وڵاتانێک ئیشم دەکرد کە نەخۆشی ئیفلیجی
تێیدا باو بووە،
-
بۆیە کاتێک گوێم لە کەسێک دەبوو
-
کەوا بیریان دەکردەوە لە ئیفلیجی
چاک بوومەتەوە
-
بڕوام وابوو کە نهێنییەکەم پارێزراوە.
-
کەس نەیپرسی کە بۆچی بە قورسی دەڕۆم.
-
بۆیە هیچم نەوت.
-
زیاتر لە ١٠ ساڵم پێ چوو
-
بۆ ئەوەی هەست بە دژواری
HBIM بکەم،
-
تەنانەت کارە سەرەتایی و بنچینەییەکانیش
وردە وردە زەحمەتتر دەبوون.
-
هێشتا، من بەردەوام بووم لە ڕاکردن بە دوای
ئاواتەکەم لە ئیش کردن لە هەموو جیهان،
-
تەنانەت وەک کەمئەندامێکی سەرەکی
دەستنیشان کرام
-
بۆ یونیسێف لە هایتی،
-
کە لەوێ بۆ ماوەی دوو ساڵ خزمەتم کرد دوای
بومەلەرزە بەهێزەکەی ٢٠١٠.
-
دواتر ئیشەکەم منی هێنا بۆ ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
-
لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەکە بەخێرایی
پەرەی دەسەند
-
و پێویستم بە بەستەری قاچ و دارشەق بوو
بۆ ڕۆیشتن،
-
هێشتا حەزم لە سەرکێشی بوو.
-
ئەم جارە،
-
ئاواتی سەرکێشییەکی نایابم کرد لە سروشتدا.
-
و چ شتێک سەرنجڕاکێشترە لە گەلی گراند؟
-
ئایە دەزانن کە بۆ هەر پێنج ملیۆن کەسێک
کە سەردانی شاخەکە دەکەن
-
تەنها سەدا یەکیان دەڕۆنە خوارەوە
بۆ بنکی گەلییەکە؟
-
من ویستم ببم بە بەشێک لەو سەدا یەکە.
-
تاکە شت ئەوەیە --
-
(چەپڵەڕێزان)
-
تاکە شت ئەوەیە کە گەیشتن بە گەلی گراند
ئەوەندە ئاسان نییە.
-
پێویستم بە هەندێک هاوکاری دەبوو
-
بۆ چوونە خوارەوە لە بەرزی ٥٠٠٠ پێ
لە ناوچەیەکی مەترسیدار.
-
کاتێک ڕووبەڕوی بەربەست دەبمەوە،
-
پێویست ناکات ترس دەستبەجێ دەربکەوێت
-
لەبەرئەوەی وای دادەنێم ئەو ڕێگەیە بێت
یان یەکێکیتر،
-
هەر دەیدۆزمەوە.
-
لەو حاڵەتە، بیرکردنەوەکانم وابوو،
-
ئێ، ئەگەر نەتوانم بە پێ بچمە خوارەوە،
-
دەمتوانی فێری ئەسپ سواری بم،
-
بۆیە خۆم فێر کرد،
-
لەگەڵ ئەو بڕیارە چارەنووس سازە
-
چوار ساڵم تەرخان کرد،
-
بۆ بیرکردنەوە لە نێوان ترس و بوێری
-
بۆ دەست پێ کردن بە گەشتێکی ١٢-ڕۆژی.
-
چوار ڕۆژ لەسەر پشتی ئەسپ بۆ تێپەڕبوون لە
گەلی گراند پێچ بە پێچ،
-
و هەشت ڕۆژ لە بەلەمەوانی بۆ ١٥٠ میل
لە ڕووباری کۆلۆڕادۆ،
-
هەمووی لەگەڵ تیمێکی فیلم لە پاپۆڕێکدا.
-
زەنگی ئاگادار کردنەوە -- ئەنجامماندا.
-
بەڵام نەک ئەوەی کە نەزانم کە
ترسی ناو ناخم چۆن
-
ڕادەیەک دەتوانێت وەڵامی بوێریەکی
یەکسانم بۆ ڕون بکاتەوە.
-
لە ١٣ی چواری ٢٠١٨،
-
لە بەرزی هەشت پێ لە زەویەوە
-
لەسەر ئەسپێکی مەستانگ بە ناوی شەریف،
-
یەکەم تێڕوانینم لە گەلی گراند
-
ترس و سەرسوڕمان بوو.
-
کێ زانی کە من ترسم هەیە لە بەرزی.
-
(پێکەنین)
-
بەڵام هیچ وازهێنانێک نەبوو لەو کاتەدا.
-
هەموو بوێریم لەناو خۆمدا کۆ کردەوە
-
کە ڕێگە بە ترسەکەم نەدەم باشترینی منی
دەستبکەوێت.
-
دەست پێ کردنی پێچی باشور،
-
هەموو ئەوەی دەمتوانی بیکەم بۆ ئەوەی
خۆم بە هێمنی بهێڵمەوە
-
ئەوەبوو کە بە قوڵی هەناسە بدەم،
لە هەورەکان ڕابمێنم
-
و سەرنج بخەمە سەر دەنگی تیمەکەم.
-
بەڵام دواتر، لە سەعاتی یەکەمدا، کارەساتێک
ڕوویدا
-
توانام نەبوو بە ڕاستی خۆم ڕابگرم
لەسەر زینەکە،
-
بەسەر پلیکانە گەورەکاندا چومە خوارەوە،
-
بە پێشدا کەوتم و دەم و چاوم کێشا
بە پشتی سەری ئەسپەکە.
-
تۆقێنەر بوو،
-
سەرم بە توندی ئازاری پێگەیشت،
-
بەڵام ڕێگاکە زۆر تەسک بوو بۆ ئەوەی
دابەزین.
-
،تەنها لە نیوەی ڕێگاکە لە ٢،٣٠٠ پێ
-
بەلانی کەمەوە دوو کاتژمێریتر بۆ
چوونە خوارەوە ماوە،
-
توانیمان بوەستین و کڵاوەکەم لابەم و
-
بینیم ناوچاوانم ئەستوور بووە.
-
لەگەڵ ئەو هەموو پلان و پێداویستیانە،
-
چۆن دەبێت سەهۆڵمان پێ نەبێت؟
-
(پێکەنین)
-
بەخت یاوەرمان بوو، هەوکردنەکە هاتە دەرەوە،
-
بەسەر دەم و چاومدا هاتە خوارەوە
-
کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ
فیلمێکی دۆکیومێنتاری.
-
(پێکەنین)
-
(دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)
-
ئەوە گەشتێکی خۆش و ئاسان نەبوو،
-
و هێشتا، ئەوە خالە سەرەکییەکە بوو.
-
هەر چەندە دەترسام کە بگەڕێمەوە
سەر زینەکە،
-
گەڕامەوە سەر زینەکە.
-
چونە خوارەوە بۆ بنکی گەلیەکە
-
١٠ کاتژمێری تەواوی خایاند
-
ئەوە تەنها ڕۆژی یەکەم بوو لە
چوار ڕۆژی ئەسپ سوارییەکە.
-
دواتر ئاوی بەهێز و بەخوڕ بوو.
-
ڕوباری کۆلۆرادۆ لە گەلی گراند
-
بەرزترین ئاوی سپی هەبوو لە وڵاتەکەدا
-
تەنها بۆ ئەوەی ئامادە بین لە بارودۆخی
هەڵگەڕانی بەلەمەکە،
-
ڕاهێنانمان کرد کە من مەلە بکەم
بەناو ئاوێکی تەنکتر.
-
هەروەها ئاساییە بڵێی دڵگیر نەبوو.
-
(پێکەنین)
-
هەناسەم گرت لە بەشێکی هەڵەی شەپۆلەکەدا،
-
ئاوی ڕوبارەکە کەوتە گەرومەوە
-
توانای کۆنتڕۆڵ کردنی خۆمم نەبوو.
-
بەڵێ، مەترسیدار بوو،
-
بەڵام ناوازەش بوو.
-
تاڤگەکان، گەلییە درەوشاوەکان
-
و بەردە دوو ملیار ساڵییەکانی ژێر زەوی
-
کە پێ دەچیت بە ڕۆژ ڕەنگی بگۆڕێت.
-
گەلی گراند بیابانێکی ڕاستەقینەیە
-
و بایەخدار بوو لەگەڵ هەموو دیاریەکانی.
-
(چەپڵەڕێزان)
-
ئەزموونەکە،
-
هەموو پلان و گەشتەکە خۆی،
-
ئاستی ترسی پێشاندام کە پێشتر هەرگیز
ئەزمونم نەکردبوو.
-
بەڵام گرینگتر لەوە،
-
پێشانیدام کە دەتوانم تا چەند بوێر بم.
-
گەشتی گەلی گراند بۆم ئاسان نەبوو.
-
ئەوە تێڕوانینی ئافرەتێکی ئەمەزۆنی نەبوو
-
بێ وچان ڕێگەی خۆی بنیاد دەنێت
لە ڕێگەی دیمەنێکی ئەفسانەیی.
-
ئەوە من بووم گریام،
-
شەکەت و ماندو بووم لەگەڵ دوو چاوی ڕەش.
-
ترسێنەر بوو،
-
پڕ نیگەرانی بوو،
-
پڕ لە جۆش و خرۆش بوو.
-
ئێستا گەشتەکە کۆتایی هات،
-
ئاسانە کە بێتاقەت بی لەوەی کە چیمان
دەست کەوتووە.
-
دەزانم دەمەوێت جارێکی تر بەلەمەوانی بکەم.
-
ئەو جارە، هەموو ٢٧٧ میلەکە.
-
(چەپڵەڕێزان)
-
بەڵام دەشزانم کە جارێکی تر بەشی
ئەسپ سواریەکە دووبارە ناکەمەوە.
-
(پێکەنین)
-
زۆر مەترسیدارە.
-
و ئەوە خاڵی سەرەکیمە.
-
من لێرە نیم تەنها بۆ ئەوەی تۆماری
فیلمەکەمتان پێشان بدەم.
-
لێرەم بۆ ئەوەی بە بیر هەموومان بێنمەوە
-
کە ژیان بەڕاستی تەنها وانەیەکە
-
لە دۆزینەوەی هاوسەنگی لە نێوان
ترس و بوێری.
-
و تێگەیشتن لەوەی کە بیرۆکەی
باش و خراپ چییە.
-
(پێکەنین)
-
ژیان هەر خۆی ترسێنەرە،
-
بۆیە بۆ ئەوەی ئاواتەکانمان بێنە دی
پێویستە ئازا بین.
-
لە ڕووبەڕووبونەوەی ترسەکانم
-
و دۆزینەوەی بوێری بۆ ئەوەی
زاڵ بم بە سەریاندا،
-
سوێند دەخۆم ژیانم نائاسایی بووە.
-
بۆیە گەورە بژی
-
و هەوڵ بدە بوێریت زۆرتر بێت لە ترسەکەت.
-
هەرگیز نازانی کە دەکرێی بۆ کوێت ببات.
-
سوپاس بۆ ئێوە.
-
(دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)