Return to Video

٧ باوەڕ کە ئافرەت بێدەنگ دەکەن-- و چۆن لەبیریان ببەینەوە

  • 0:00 - 0:04
    شارۆخ خان:"کچ
    " .دەبێت ببیندرێت، نەک گوێی لێبگیرێت
  • 0:04 - 0:06
    "بێدەنگ بە"
  • 0:06 - 0:09
    ئەو جۆرە وشانە هەمیشە بەکاردەهێندرێن
    بۆ بێدەنگکردنی کچان لە منداڵییەوە،
  • 0:09 - 0:11
    لە تەمەنی تازە پێگەیشتن
  • 0:11 - 0:12
    و بە قوڵی لە تەمەنی گەورەدا.
  • 0:12 - 0:16
    بە سانازییەوە قسەکەری داهاتوو دەناسێنم
    پاڵەوانی ڕاستەقینەی دەنگی ئافرەتان،
  • 0:16 - 0:18
    ئامۆژگاریکەری هەژاری
  • 0:18 - 0:20
    ڕەگەز و گەشەپێدەری بانکی جیهان
  • 0:20 - 0:24
    نەتەوەیەکگرتوەکان و چەندین NGO
    لەهیند و هەموو جیهان.
  • 0:24 - 0:28
    بەخۆی دەڵێت لێکۆڵەری کەلتوری.
  • 0:28 - 0:32
    بابە دەنگی بەرز بەخێرهاتنی
    زانا و نوسەری کۆمەڵایەتی بەناوبانگ بکەین
  • 0:32 - 0:34
    دییپە نارایان.
  • 0:34 - 0:36
    (موزیک)
  • 0:36 - 0:40
    (چەپڵە)
  • 0:45 - 0:47
    دییپەنارایان: ئامانجی
    گشت دایک و باوکێکی دڵسۆز
  • 0:47 - 0:49
    پەروەردەکردنی کچێکی باشە،
  • 0:49 - 0:51
    بەڵام ئەوەی بەڕاستی باوان دەیکەن
  • 0:51 - 0:55
    زۆرلێکردن و گەمارۆدان
    و شکاندنی کچەکانیانە
  • 0:55 - 0:57
    بۆیە کە کچەکانی خۆیان تێکدەشکێنن،
  • 0:57 - 0:59
    ئامەدەیان دەکەن بۆ کاری خراپ.
  • 1:00 - 1:02
    و ئەمە زۆر وێرانکەر دەبێت
  • 1:02 - 1:05
    هیچ باوانێک توانای بەرگە گرتنیان نییە.
  • 1:05 - 1:06
    بۆیە ئەمە شێوە گۆڕدراوە.
  • 1:06 - 1:09
    لە هیندستان، بەمە دەڵێین "چاککردن"
  • 1:09 - 1:11
    من دڵنیام گوێت لەم وشە بووە.
  • 1:12 - 1:14
    "ئازیزەکەم، کەمێک خۆت چاکبکە.
  • 1:14 - 1:15
    تەنها چاکبە.
  • 1:15 - 1:18
    گرنگ نییە چی دەبێت، تەنها چاکبە."
  • 1:18 - 1:22
    "چاکردن"مەشق بە کچان دەکات
    بۆ ئەوەی بێهێزبن،
  • 1:22 - 1:24
    نە بوونیان هەبێت، و نە ببیندرێن،
  • 1:24 - 1:26
    خاوەنی خۆیان نەبن،
  • 1:26 - 1:30
    و هانی کوڕان دەدات بۆ داواکردنی هێز
    و دەسەڵات لە هەموو جیهاندا.
  • 1:30 - 1:38
    بە بەردەوامی قسە دەکەین دەربارەی
    یەکسانی ڕەگەز و هێزپێدان بە ئافرەتان.
  • 1:38 - 1:44
    لە دوای ٢٠١٢، دوای ڕەیپکردنێکی دەستەجەمعی
    لە پاسێکدا لە دێلهی
  • 1:44 - 1:49
    بەڕاستی دەمویستت تێبگەم لە
    ڕەگی خراپ بەکارهێنان.
  • 1:49 - 1:52
    بۆیە دەستم کرد بە پرسیارکردن
    پرسیارێکی زۆر سادە:
  • 1:52 - 1:57
    بۆ تۆ چی دەگەیەنێت
    کە ئافرەتێک یان پیاوێکی باشبیت لەمڕۆدا؟
  • 1:58 - 2:01
    و زۆر سەرسام بوم بەوەی کە بیستم،
  • 2:01 - 2:05
    بەتایبەتی وەڵامی
    خەڵکە گەنجەکان،
  • 2:05 - 2:10
    و پڕۆجێکتەکە بوو بە ڕاپۆرتی ئەکادیمی
    و هەموو ژیانی داگیرکردم.
  • 2:10 - 2:16
    بۆ ماوەی ٣ ساڵ، گوێمگرت
    لە زیاتر لە ٦٠٠ ئافرەت و پیاو و منداڵ
  • 2:16 - 2:17
    خوێندەوار، چینی مامناوەند،
  • 2:18 - 2:22
    ڕابەری کرد بۆ ١٨٠٠ کاتژمێر لە گوێگرتن
  • 2:22 - 2:24
    و ٨٠٠٠ پەڕە لە تێبینی،
  • 2:24 - 2:26
    و ساڵێکی ویست
    بۆ هەست پێکردن.
  • 2:26 - 2:32
    لە ئێستادا، پۆشتە، خوێندەوار
    ئافرەتی وەک زۆرێک لە ئێوە لەم ژورە،
  • 2:32 - 2:35
    هەر یەک لە ئێوە لەم ژورە، و خۆشم،
  • 2:35 - 2:38
    و پێمانوایە جیهان گۆڕاوە،
  • 2:38 - 2:42
    و ئەو گۆڕانکارییە دەرەکیانە
    ئەو پەڕی سەرلێشێواوییە،
  • 2:42 - 2:45
    چونکە لە ناوەوە،
    هیچ نەگۆڕاوین.
  • 2:46 - 2:49
    بۆیە ئەمڕۆ، باسی
    خەڵکی هەژار ناکەم.
  • 2:49 - 2:52
    لەسەر چینی ناوەند و دەوڵەمەند
    قسە دەکەم،
  • 2:52 - 2:55
    چونکە ئەوە ئێمەین ڕێگەنادەین.
  • 2:55 - 2:59
    ئێمە ئەوەین کە دووبارە
    و دووبارە دەیڵێینەوە
  • 2:59 - 3:01
    کاتێک ئافرەت خوێندەوارە،
  • 3:01 - 3:03
    کاتێک دامەزراون
  • 3:03 - 3:05
    و کاتێک داهات بەدەستدەهێنن،
  • 3:05 - 3:08
    ئەو کات یەکسان و بە دەسەڵات و ئازاد دەبن.
  • 3:09 - 3:10
    ئەوان وانین.
  • 3:10 - 3:11
    بۆچی؟
  • 3:11 - 3:15
    لە ڕاپۆرتەکەمەوە، ٧ خوو و ڕەوشت دیاریدەکەم
  • 3:15 - 3:17
    کە ئافرەت دەسڕێتەوە،
  • 3:17 - 3:19
    کە وا دەکات ئافرەت دیارنەمێنێت،
  • 3:19 - 3:21
    بەڵام ئەو خوو و ڕەوشتانە بەردەوام دەبێت
  • 3:21 - 3:24
    چونکە ئەوە ئاشنا نییە بۆ ئێمە
  • 3:24 - 3:26
    و کردومانن بە شتی باش و کردەوەی باش.
  • 3:27 - 3:30
    بۆچی بتەوێت واز لە شتێک بهێنیت و بیگۆڕیت
    کە پێت وایە باشە؟
  • 3:32 - 3:34
    ،لە لایەکەوە، ئێمە منداڵەکانی
    خۆمان خۆشدەوێت
  • 3:34 - 3:35
    کچەکانی خۆمان خۆشدەوێت،
  • 3:35 - 3:37
    و لەلایەکی ترەوە، دەیانشکێنین.
  • 3:39 - 3:42
    ڕەوشتی یەکەم: تۆ لاشەت نییە.
  • 3:43 - 3:49
    یەکەم هەنگاو بۆ کردنی کچێک بە تارمایی
    بە ونکردنی لاشەیەتی،
  • 3:49 - 3:51
    وا خۆی پیشانبدات کە لاشەی نییە.
  • 3:51 - 3:54
    ئاکانگشە، کە ٢٣ ساڵە ، گوتی،
  • 3:54 - 3:58
    "لە خێزانەکەم، هەرگیز
    قسە لەسەر لاشە ناکەین، هەرگیز."
  • 3:58 - 4:00
    و بەو بێدەنگییەیە
  • 4:00 - 4:04
    کە ملیۆن و ملیۆنان کچ
    گێچەڵی سێکسیان پێ دەکرێت
  • 4:04 - 4:07
    و تەنانەت بە دایکیشیان ناڵێن.
  • 4:08 - 4:10
    و ئەوە تێبینیەکی نەرێنییە لەلای خەڵکیترەوە
  • 4:10 - 4:15
    کە دەبێتە هۆی ئەوەی %٩٠ ئافرەتان
    بڵێن لاشەی خۆیان بەدڵ نییە.
  • 4:15 - 4:18
    کاتێک کچێک لاشەی خۆی ڕەتدەکاتەوە،
  • 4:18 - 4:20
    ئەو تاکە لانەی خۆی ڕەتدەکاتەوە
  • 4:20 - 4:23
    و نا ئارامی و بێباوەڕی
  • 4:23 - 4:25
    دەبێتە بناغە و بنچینەی لەرزین و شلۆقی.
  • 4:25 - 4:29
    خوڕەوشتی دووەم: بێدەنگ بە.
  • 4:30 - 4:32
    ئەگەر وادابنرێت تۆ بوونت هەبێت
  • 4:32 - 4:33
    و لاشەشت نەبێت،
  • 4:33 - 4:35
    چۆن دەتوانی دەنگت هەبێت؟
  • 4:35 - 4:37
    کەواتە هەموو ئافرەتێک دەڵێت،
  • 4:37 - 4:41
    "کاتێک کە منداڵ بووم،
    دایکم سەرزەنشتی دەکردم و دەیگوت،
  • 4:41 - 4:44
    ' قسە مەکە، بێدەنگ بە،
  • 4:44 - 4:48
    بە نەرمی قسە بکە، مناقەشە مەکە
    و هەرگیز وەڵام مەدەرەوە.
  • 4:48 - 4:49
    وەڵام مەدەرەوە،"
  • 4:49 - 4:51
    دڵنیام هەموو گوێتان لەوە بووە.
  • 4:52 - 4:54
    کچەکان ترسان،
    و کشانەوە.
  • 4:54 - 4:58
    و بێدەنگ بوون و دەڵێن،
  • 4:58 - 4:59
    "وازی لێبێنە.
  • 5:00 - 5:01
    مەبەستەکە چییە؟ کەس گوێناگرێت."
  • 5:02 - 5:04
    ئافرەتە خوێندەوارەکان گوتیان
  • 5:04 - 5:06
    کە کێشەی یەکەمیان
  • 5:06 - 5:09
    کە بێتواناییان بوو لە قسە کردن،
  • 5:09 - 5:12
    وەک بڵێی پێیەک لەسەر گەرویان بێت
  • 5:12 - 5:13
    ئامادەیە بۆ خنکاندنیان.
  • 5:14 - 5:17
    بێدەنگی ئافرەت لەناو دەبات.
  • 5:19 - 5:22
    ڕەوشتی سێیەم: ببە مایەی خۆشحاڵی خەڵک.
  • 5:22 - 5:24
    کەسانیتر دڵخۆش بکە.
  • 5:24 - 5:27
    هەمووان ئافرەتێکی جوانیان بە دڵە
    کە هەمیشە زەردەخەنە دەکات،
  • 5:27 - 5:29
    ئەوەی هەرگیز ناڵێت نەخێر
    هەرگیز توڕە نابێت،
  • 5:29 - 5:31
    تەنانەت ئەو کاتەی بەکاردەهێندرێت.
  • 5:31 - 5:34
    ئامێشە، کە ١٨ ساڵە، گوتی،
  • 5:34 - 5:36
    "باوکم گوتی،
  • 5:36 - 5:39
    'ئەگەر نەتبینم زەردەخەنە بکەیت،
    هەست بە باشی ناکەم."'
  • 5:40 - 5:41
    بۆیە ئەو پێدەکەنێت.
  • 5:42 - 5:44
    کەواتە باوکی فێری دەکات،
  • 5:44 - 5:48
    دڵخۆشی من زۆر گرنگترە
    لە دڵخۆش بوونی تۆ.
  • 5:48 - 5:52
    و لەم کارە هەوڵدەدات
    هەمووان دڵخۆش بکات هەموو کاتێک،
  • 5:52 - 5:55
    کچان ترسیان دەبێت بۆ بڕیاردان.
  • 5:56 - 5:59
    و کاتێک پرسیاریان لێدەکەیت، دەڵێن،
  • 5:59 - 6:01
    "هەر چیەک بێت، هەرچۆنێک بێت!
  • 6:02 - 6:04
    هەموو شتێک دەڕوات و تێدەپەڕێت."
  • 6:05 - 6:07
    دارشا، کە ٢٥ ساڵە،
  • 6:07 - 6:09
    بە شانازیەکی زۆرەوە گوتی،
  • 6:09 - 6:12
    "من زۆر گونجاوم.
  • 6:12 - 6:15
    من دەبمە ئەو شتەی کەسانیتر دەیانەوێ ببم."
  • 6:16 - 6:18
    ئەو جۆرە کچانە وازیان
    لە خەونەکانیان هێناوە،
  • 6:18 - 6:20
    حەزەکانیان،
  • 6:20 - 6:22
    و کەسیش تێبینی ناکات،
  • 6:22 - 6:23
    جگە لە خەمۆکی.
  • 6:24 - 6:25
    دەچێتە ناوی.
  • 6:26 - 6:29
    بەشێکی تری گچان
    لەگەڵ خۆی دەبات.
  • 6:31 - 6:34
    خوڕەوشتی چوارەم: هیچ ڕەگەزێکت نییە.
  • 6:35 - 6:39
    پێم وایە هەمووتان قایلن کە
    بە دانیشتوانێک زیاتر لە ١.٣ بلیۆن،
  • 6:39 - 6:41
    سێکس نوێ نییە بۆ هیند.
  • 6:42 - 6:47
    ئەوەی کە نوێیە ئەوەیە
    کە ئێستا خەڵک زیاتر درک دەکات
  • 6:47 - 6:50
    کە ئافرەتیش،
    مافی هەیە ئارەزوی سێکسی هەبێت.
  • 6:51 - 6:55
    بەڵام چۆن ئافرەتێک کە ڕێپێنەدراوە
    خاوەنی لاشەی خۆی بێت،
  • 6:55 - 6:57
    کە فێرنەکراوە دەربارەی لاشەی خۆی،
  • 6:57 - 6:59
    ئەوانەی کە سێکس بێزاریان دەکات،
  • 7:00 - 7:01
    کە ناتوانن بڵێن نەخێر
  • 7:01 - 7:03
    ئەوانەی پڕ کراون لە شەرمەزاری،
  • 7:03 - 7:06
    چۆن دەتوانێت ئارەزوی سێکسی پڕبکاتەوە؟
  • 7:06 - 7:09
    حەزی سێکسی ئافرەت کەمدەبێتەوە و نامێنێت.
  • 7:11 - 7:14
    خوڕەوشتی پێنجەم: باوەڕ بە ئافرەت مەکە.
  • 7:15 - 7:17
    بیهێنە پێش چاو جیهان چۆن دەگۆڕێت
  • 7:17 - 7:20
    گەر ئافرەت پێکەوە پشتگیری یەکتر بکەن،
  • 7:20 - 7:23
    بەڵام بۆ دڵنیا بونەوە
    کە ئەوە هەرگیز ڕونادات،
  • 7:23 - 7:26
    کلتوری ئێمە نرخی ئاکاری بەرز دەگۆڕێت بە
  • 7:26 - 7:30
    وەفاداری و دڵسۆزی پیاو و نهێنی خێزان.
  • 7:30 - 7:32
    ئافرەت دوای ئافرەت گوتیان،
  • 7:32 - 7:34
    "دەزانم تەنها ئافرەتی بڕواپێکراو بیناسم،
  • 7:34 - 7:36
    ئەویش خۆمم."
  • 7:36 - 7:38
    ئیڤان ڕوچی، کە ٣٠ ساڵە
  • 7:38 - 7:41
    کە ئیش دەکات لەسەر هێز پێدان بە ئافرەت
    لە زانکۆی دێلهی، گوتی،
  • 7:42 - 7:45
    "باوەڕ بە ئافرەت ناکەم.
    ئەوان حەسوودن و لەپاشە ملە باست دەکەن ."
  • 7:45 - 7:47
    بە ڕونی، دواتر، لە شارەکان،
  • 7:47 - 7:49
    ئافرەت ناچێتە پاڵ گروپی ئافرەتان،
  • 7:49 - 7:52
    و کە لێیان دەپرسی بۆچی دەڵێن،
    "کاتمان نییە بۆ بوختان و زەم."
  • 7:53 - 7:58
    ئاسانترە کە
    ئەو ئافرەتەی بە تەنهایە لەناو ببرێت.
  • 7:58 - 8:02
    خوڕەوشتی شەشەم: ئەرک لە پێش حەز و ئارەزوو.
  • 8:03 - 8:07
    موسکان، تەنها ١٥ ساڵە، پێناسەیەکی
    زۆر درێژی لە بارەی کچێکی باش گوت
  • 8:07 - 8:10
    "ئەو شیرینە، شۆخ و شەنگە
    بەڕێزە، خۆشەویستە،
  • 8:10 - 8:12
    بە ئاگایە ،ڕاستگۆیە،گوێڕایەڵە
    ڕێز لەگەورەکان دەگرێت،
  • 8:12 - 8:16
    یارمەتی هەمووان دەدات بێ مەرج،
    و باشە بۆ کەسانیتر و کاری خۆی دەکات."
  • 8:18 - 8:20
    ماندووکەرە، وانییە.
  • 8:20 - 8:23
    ئەو کاتەی ئەرکەکەت جێبەجێدەکەیت،
  • 8:23 - 8:26
    هەر ئارەزویەک
    کە دەمێنێتەوە لەناوچووە.
  • 8:26 - 8:30
    و کاتێک دایکە قوربانیدەرەکان
    هیچیان نەماوە بیڵێن
  • 8:30 - 8:31
    جگە لە باسکردنی خواردن--
  • 8:31 - 8:35
    "نانت خواردوە؟ خانا خالیا؟
    چی دەخۆیت؟"--
  • 8:35 - 8:39
    پیاوی وەک سەوراب، کە ٢٤ ساڵە،
    پێیان دەڵێت "بێزارکەر."
  • 8:40 - 8:43
    ئافرەت دەبێتە پاشماوە.
  • 8:43 - 8:47
    خوڕەوشتی حەوتەم: بە تەواوی سەربەخۆ مەبە.
  • 8:47 - 8:50
    کەواتە هەموو ئەو ڕەوشتانە
    بەیەکەوە ئافرەت دەشکێنن،
  • 8:50 - 8:52
    پڕی دەکەن لە ترس
  • 8:52 - 8:55
    وای لێدەکەت بۆ ژیانی
    بە تەواوی پشت بە پیاو ببەستێت،
  • 8:56 - 8:59
    ئەوەش ڕێگە دەدات بە
    بەردەوام بوونی هێزی پیاو.
  • 9:00 - 9:05
    کەواتە هەر حەوت خوڕەوشتەکە
    کە پێمان وابوو باش و ئاکاری جوانن
  • 9:05 - 9:08
    ژیان لە کچان تاڵان دەکەن.
  • 9:08 - 9:10
    ڕێگەی پیاو بۆ خراپ بەکارهێنان
    خۆش دەکەن.
  • 9:11 - 9:13
    پێویستە بگۆڕێین.
  • 9:13 - 9:14
    چۆن دەگۆڕێین؟
  • 9:15 - 9:17
    خوڕەوشت هەر خوڕەوشتە.
  • 9:18 - 9:20
    هەموو خوڕەوشتێک فێرکراوە،
  • 9:20 - 9:22
    کەواتە دەتوانین فێریان نەبین
  • 9:22 - 9:24
    و ئەم گۆڕانە کەسییانە
    زۆر گرنگە.
  • 9:24 - 9:27
    دەبوایە منیش بگۆڕێم.
  • 9:27 - 9:29
    بەڵام ئەوە سیستەمەکە ناگۆڕێت
  • 9:29 - 9:31
    کە ملیۆنان ئافرەتی تر دەشکێنێت.
  • 9:32 - 9:34
    کەواتە دەبێت بچینە بنچینە.
  • 9:34 - 9:39
    پێویستە مانای بوون بە
    کچێکی باش و پیاوێکی باش بگۆڕین،
  • 9:39 - 9:42
    چونکە ئەوە بناغەی
    هەموو کۆمەڵگەیەکە.
  • 9:42 - 9:47
    پێویستمان بە ئافرەتی گونجاو نییە،
    پێویستمان بە پێناسەی گونجاوە،
  • 9:47 - 9:48
    بۆ پیاوانیش،
  • 9:48 - 9:54
    و ئەو گۆڕانە گەورەیە لە کۆمەڵگە
    ڕونادات بەبێ باشداری بوونی پیاوانیش.
  • 9:54 - 9:55
    پێویستیمان پێتانە.
  • 9:55 - 9:58
    پێویستیمان بە پیاوە کە ببنە پاڵەوانی،
    گۆڕانکاری
  • 9:58 - 10:01
    بۆ گەشەپێکردنی گۆڕانکاری گەورە.
  • 10:01 - 10:04
    بە پێچەوانەوە، دوو سەدەی تر دەبێت
  • 10:04 - 10:06
    پێش ئەوەی کوڕ و کچەکانمان،
  • 10:06 - 10:07
    پارێزراو و ئازادن
  • 10:08 - 10:15
    بیهێنە پێش چاو کە نیو بلیۆن ئافرەت
    پێکەوە، بە پشتگیری پیاوان،
  • 10:15 - 10:18
    قسە لەگەڵ یەکتر بکەن
    دەربارەی گۆڕانکاری،
  • 10:18 - 10:20
    تایبەت و سیاسی،
  • 10:20 - 10:22
    و بیهێنە بەرچاو پیاوان لە بازنەی خۆیاندا،
  • 10:22 - 10:26
    و بیهێنە بەرچاو ئافرەت و پیاوان پێکەوە
    گوێ لە یەکتری بگرن
  • 10:26 - 10:29
    بەبێ دادگایی کردن و لۆمەکردن،
  • 10:29 - 10:32
    بەبێ تۆمەت و شەرمەزاری
  • 10:32 - 10:34
    بیهێنە بەرچاو چەند شت دەگۆڕین.
  • 10:34 - 10:36
    دەتوانین بەیەکەوە ئەوە بکەین.
  • 10:36 - 10:38
    ئافرەت، مەگۆڕێ.
  • 10:39 - 10:41
    پیاو، بگۆڕێ.
  • 10:42 - 10:44
    کاتیەتی.
  • 10:44 - 10:45
    سوپاس.
  • 10:45 - 10:49
    (چەپڵە)
  • 10:50 - 10:51
    SRK: چەند باشی فەرموو، چەند جوانە.
  • 10:51 - 10:53
    هەمووتان، دییپە، تکایە.
  • 10:53 - 10:55
    گوێی لێبگرن، تێگەیشتن
  • 10:55 - 10:58
    تەنانەت لە سادەترین گفتوگۆ
    کە لەگەڵ ئافرەتان هەمانە،
  • 10:58 - 11:00
    لە ڕاستیدا توندڕەو دەبین.
  • 11:00 - 11:03
    بۆ نموونە، من هەندێک جار بە کچەکەم دەڵێم
  • 11:03 - 11:06
    هاوڕێيتى من و تۆ
    هەستێکی خۆش و ناخۆشە."
  • 11:06 - 11:08
    بۆیە ببورە، هەرگیز وا ناکەم.
  • 11:08 - 11:10
    لە ئەمڕۆوە دەڵێم ئەوە بۆ کچەکەمە.
  • 11:10 - 11:11
    هەرچیەک بکەیت.
  • 11:11 - 11:14
    من حەز بەوە دەکەم،
    بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەم
  • 11:14 - 11:17
    چی دەربارەی من، تۆ پێتوایە چیدەکەی
    وانیبە؟
  • 11:17 - 11:20
    (چەپڵە)
  • 11:20 - 11:21
    چۆن هەستت کرد،
  • 11:21 - 11:27
    سەرەتا گوێبیستی زۆرەها
    چیرۆکی بە جێنەهاتوو و ئارەزوو
  • 11:27 - 11:28
    نەبوونی سەربەخۆیی
  • 11:28 - 11:33
    ئەو کچانەی کە دەیگرینە خۆ
    پێمانوایە ئەو کچانە باشترن؟
  • 11:33 - 11:34
    DN: زۆر خەمۆکە
  • 11:34 - 11:37
    جێگەی شۆک بوو بۆم،
    بۆیە نەمتوانی بوەستم،
  • 11:37 - 11:41
    چونکە هیچ پلانێکم نەبوو بۆ خوێندن
    و پلانم نەبوو بۆ نوسینی کتێب.
  • 11:41 - 11:45
    ١٧ پەرتوکم نوسیەوە پێشتر،
    و پێموایە " تەواو بووم،"
  • 11:45 - 11:47
    بەڵام کە چوم بۆ زانکۆی ست. ستیفنس
  • 11:47 - 11:52
    و بیستم ، زۆربەی زانکۆ
    بە ناوبانگەکان دێلهی
  • 11:52 - 11:54
    و ئافرەت و پیاوە گەنجاکان،
  • 11:54 - 11:58
    چی دەربارەی پیاو و ئافرەتان دەڵێن،
  • 11:58 - 12:02
    وەک من بیر ناکەنەوە بەڵکو کۆنەپەرستن.
  • 12:02 - 12:05
    بۆیە ڕۆشتم بۆ کۆلێژێکی تر
    و کۆلێژێکی تر.
  • 12:05 - 12:06
    شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو بۆم
  • 12:06 - 12:10
    هەر ئافرەتێک هەستی کرد بەوەی کە تەنهایە،
  • 12:10 - 12:13
    کە ترسی خۆی
    و ڕەفتاری خۆی شاردەوە،
  • 12:13 - 12:15
    چونکە پێی وایە کە هەڵەیەکی تایبەتە.
  • 12:16 - 12:19
    هەڵەیەکی تایبەت نییە، فێرکردنە،
  • 12:19 - 12:21
    گەورەترین کێشەیە
  • 12:21 - 12:25
    کە چیتر نواندن نەکەین
  • 12:25 - 12:27
    و دواتر جیهان دەگۆڕێت.
  • 12:27 - 12:29
    SRK: کچینە هەموو ڕازین
    لەگەڵ ئەوەی دییپە دەیڵێت؟
  • 12:29 - 12:32
    (چەپڵە)
  • 12:32 - 12:34
    هەر ئێستا دەبینم کچێک دەڵێت،
  • 12:34 - 12:37
    "گوێبیستن، گوێبیستن چی گوت؟
    ئەوە بە من دەڵێیت؟
  • 12:37 - 12:38
    بەڵێ، دەبێت بەو شێوەیە بێت.
  • 12:38 - 12:41
    تۆ، کوڕە، تۆ بگۆڕێ.
    بۆچی چیتر چاک نابی و ناگۆڕێیت؟ باشە؟
  • 12:41 - 12:43
    (چەپڵە)
  • 12:43 - 12:45
    زۆر سوپاس.
    ئێوارەیەکی باش، سوپاس.
  • 12:45 - 12:46
    (چەپڵە)
Title:
٧ باوەڕ کە ئافرەت بێدەنگ دەکەن-- و چۆن لەبیریان ببەینەوە
Speaker:
دییپە نارایان
Description:

لە هیندستان ( زۆربەی وڵاتانی تریش)، کچان و ئافرەتان بەهۆی یاسای نەریتی ڕەوشت و داگیرکردنەوە بێدەنگکراون. لەو قسە کردنە ڕاشکاوانەیەدا، دییپە نارایان، زانای ڕەفتاری کۆمەڵایەتی، ٧ بنەمای بە قوڵی گەمارۆدراو و نایەکسانی پێشکەش دەکات.
هانی پیاوان دەدات بۆ بەشداری کردن لە گۆڕینی بارودۆخی ئافرەتان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:59

Kurdish subtitles

Revisions