٧ باوەڕ کە ئافرەت بێدەنگ دەکەن-- و چۆن لەبیریان ببەینەوە
-
0:00 - 0:04شارۆخ خان:"کچ
" .دەبێت ببیندرێت، نەک گوێی لێبگیرێت -
0:04 - 0:06"بێدەنگ بە"
-
0:06 - 0:09ئەو جۆرە وشانە هەمیشە بەکاردەهێندرێن
بۆ بێدەنگکردنی کچان لە منداڵییەوە، -
0:09 - 0:11لە تەمەنی تازە پێگەیشتن
-
0:11 - 0:12و زیاتریش لە تەمەنی گەورەدا.
-
0:12 - 0:16بە شانازییەوە قسەکەری داهاتوو دەناسێنم،
پاڵەوانی ڕاستەقینەی دەنگی ئافرەتان، -
0:16 - 0:18ئامۆژگاریکەری هەژاری
-
0:18 - 0:20ڕەگەز و گەشەپێدەری بانکی جیهان،
-
0:20 - 0:24نەتەوەیەکگرتوەکان و چەندین NGO
لە ھیند و هەموو جیهان. -
0:24 - 0:28بەخۆی دەڵێت لێکۆڵەری کەلتوری.
-
0:28 - 0:32بابە دەنگی بەرز بەخێرهاتنی
زانا و نوسەری کۆمەڵایەتی بەناوبانگ بکەین -
0:32 - 0:34دییپە نارایان.
-
0:34 - 0:36(موزیک)
-
0:36 - 0:40(چەپڵە)
-
0:45 - 0:47دییپەنارایان: ئامانجی
گشت دایک و باوکێکی دڵسۆز -
0:47 - 0:49پەروەردەکردنی کچێکی باشە،
-
0:49 - 0:51بەڵام ئەوەی بەڕاستی باوان دەیکەن
-
0:51 - 0:55زۆرلێکردن و گەمارۆدان
و شکاندنی کچەکانیانە -
0:55 - 0:57بۆیە کە کچەکانی خۆیان تێکدەشکێنن،
-
0:57 - 0:59ئامەدەیان دەکەن بۆ کاری خراپ.
-
1:00 - 1:02و ئەمە زۆر وێرانکەر دەبێت
-
1:02 - 1:05هیچ باوانێک توانای بەرگە گرتنیان نییە.
-
1:05 - 1:06بۆیە ئەمە شێوە گۆڕدراوە.
-
1:06 - 1:09لە هیندستان، بەمە دەڵێین "چاککردن"
-
1:09 - 1:11من دڵنیام گوێتان لەم وشەیە بووە.
-
1:12 - 1:14"ئازیزەکەم، کەمێک خۆت چاکبکە.
-
1:14 - 1:15تەنها چاکبە.
-
1:15 - 1:18گرنگ نییە چی دەبێت، تەنها چاکبە."
-
1:18 - 1:22"چاککردن" وادەکات
کچان بێ ھێز بن، -
1:22 - 1:24نە بوونیان هەبێت، و نە ببیندرێن،
-
1:24 - 1:26خاوەنی خۆیان نەبن،
-
1:26 - 1:30و هانی کوڕان دەدات بۆ داواکردنی هێز
و دەسەڵات لە هەموو جیهاندا. -
1:30 - 1:38بە بەردەوامی قسە دەکەین دەربارەی
یەکسانی ڕەگەز و دەربارەی ئافرەتان. -
1:38 - 1:44لە دوای ٢٠١٢، دوای زەوتکردنێکی بەکۆمەڵ
لە پاسێکدا لە دێلهی -
1:44 - 1:49من زۆر دەمویستت تێبگەم لە
ڕەگی خراپ بەکارهێنان. -
1:49 - 1:52بۆیە بە پرسیارێکی
سادە دەستم پێکرد: -
1:52 - 1:57بۆ تۆ چی دەگەیەنێت
کە ئافرەتێک یان پیاوێکی باشبیت لەمڕۆدا؟ -
1:58 - 2:01و زۆر سەرسام بوم بەوەی کە بیستم،
-
2:01 - 2:05بەتایبەتی وەڵامی
خەڵکە گەنجەکان، -
2:05 - 2:10و پڕۆجێکتەکە بوو بە ڕاپۆرتی ئەکادیمی
و هەموو ژیانی داگیرکردم. -
2:10 - 2:16بۆ ماوەی ٣ ساڵ، گوێمگرت
لە زیاتر لە ٦٠٠ ئافرەت و پیاو و منداڵ -
2:16 - 2:17خوێندەوار، چینی مامناوەند،
-
2:18 - 2:22ڕابەری کرد بۆ ١٨٠٠ کاتژمێر لە گوێگرتن
-
2:22 - 2:24و ٨٠٠٠ پەڕە لە تێبینی،
-
2:24 - 2:26و ساڵێکی ویست
بۆ هەست پێکردن. -
2:26 - 2:32لە ئێستادا، ئافرەتانی پۆشتە، خوێندەوار
دەبینین وەک زۆرێک لە ئێوە لەم ژوورە، -
2:32 - 2:35هەر یەک لە ئێوە لەم ژورە، و خۆشم،
-
2:35 - 2:38و پێمانوایە جیهان گۆڕاوە،
-
2:38 - 2:42و ئەو گۆڕانکارییە دەرەکیانە
ئەو پەڕی سەرلێشێواوییە، -
2:42 - 2:45چونکە لە ناوەوە،
هیچ نەگۆڕاوین. -
2:46 - 2:49بۆیە ئەمڕۆ، باسی
خەڵکی هەژار ناکەم. -
2:49 - 2:52لەسەر چینی ناوەند و دەوڵەمەند
قسە دەکەم، -
2:52 - 2:55چونکە ئەوە ئێمەین دانی پیا نانێین.
-
2:55 - 2:59ئەوە ئێمەین کە دووبارە
و دووبارە دەیڵێینەوە -
2:59 - 3:01کاتێک ئافرەت خوێندەوارە،
-
3:01 - 3:03کاتێک دامەزراون
-
3:03 - 3:05و کاتێک داهات بەدەستدەهێنن،
-
3:05 - 3:08ئەو کات یەکسان و بە دەسەڵات و ئازاد دەبن.
-
3:09 - 3:10ئەوان وانین.
-
3:10 - 3:11بۆچی؟
-
3:11 - 3:15لە ڕاپۆرتەکەمەوە، ٧ خوو و ڕەوشت دیاریدەکەم
-
3:15 - 3:17کە ئافرەت دەسڕێتەوە،
-
3:17 - 3:19کە وا دەکات ئافرەت دیارنەمێنێت،
-
3:19 - 3:21بەڵام ئەو خوو و ڕەوشتانە بەردەوام دەبێت
-
3:21 - 3:24چونکە ئەوانە زۆر ئاشنان بۆ ئێمە
-
3:24 - 3:26و کردومانن بە شتی باش و کردەوەی باش.
-
3:27 - 3:30بۆچی بتەوێت واز لە شتێک بهێنیت و بیگۆڕیت
کە پێت وایە باشە؟ -
3:32 - 3:34لە لایەکەوە، ئێمە منداڵەکانی
خۆمان خۆشدەوێت، -
3:34 - 3:35کچەکانی خۆمان خۆشدەوێت،
-
3:35 - 3:37و لەلایەکی ترەوە، دەیانشکێنین.
-
3:39 - 3:42ڕەوشتی یەکەم: تۆ جەستەت نییە.
-
3:43 - 3:49یەکەم هەنگاو بۆ کردنی کچێک بە تارمایی
بە ونکردنی جەستەیەتی، -
3:49 - 3:51وا خۆی پیشانبدات کە لاشەی نییە.
-
3:51 - 3:54ئاکانگشە، کە ٢٣ ساڵە، گوتی،
-
3:54 - 3:58"لە خێزانەکەم، هەرگیز
قسە لەسەر جەستە ناکەین، هەرگیز." -
3:58 - 4:00و بەو بێدەنگییەیە
-
4:00 - 4:04کە ملیۆن و ملیۆنان کچ
گێچەڵی سێکسیان پێ دەکرێت -
4:04 - 4:07و تەنانەت بە دایکیشیان ناڵێن.
-
4:08 - 4:10و ئەوە تێبینیەکی نەرێنییە لەلای خەڵکیترەوە
-
4:10 - 4:15کە دەبێتە هۆی ئەوەی %٩٠ ئافرەتان
بڵێن جەستەی خۆیان بەدڵ نییە. -
4:15 - 4:18کاتێک کچێک جەستەی خۆی ڕەتدەکاتەوە،
-
4:18 - 4:20ئەو تاکە لانەی خۆی ڕەتدەکاتەوە
-
4:20 - 4:23و نا ئارامی و بێباوەڕی
-
4:23 - 4:25دەبێتە بناغە و بنچینەی لەرزین و شلۆقی.
-
4:25 - 4:29خوڕەوشتی دووەم: بێدەنگ بە.
-
4:30 - 4:32ئەگەر وا دانەنرێت کە تۆ بوونت ھەیە
-
4:32 - 4:33و جەستەشت نەبێت،
-
4:33 - 4:35چۆن دەتوانی دەنگت هەبێت؟
-
4:35 - 4:37کەواتە هەموو ئافرەتێک دەڵێت،
-
4:37 - 4:41"کاتێک کە منداڵ بووم،
دایکم سەرزەنشتی دەکردم و دەیگوت، -
4:41 - 4:44' قسە مەکە، بێدەنگ بە،
-
4:44 - 4:48بە نەرمی قسە بکە، مناقەشە مەکە
و هەرگیز وەڵام مەدەرەوە. -
4:48 - 4:49وەڵام مەدەرەوە،"
-
4:49 - 4:51دڵنیام هەموو گوێتان لەوە بووە.
-
4:52 - 4:54کچەکان ترسان،
و پاشەکشەیان کرد. -
4:54 - 4:58و بێدەنگ بوون و دەڵێن،
-
4:58 - 4:59"وازی لێبێنە.
-
5:00 - 5:01مەبەستەکە چییە؟ کەس گوێناگرێت."
-
5:02 - 5:04ئافرەتە خوێندەوارەکان گوتیان
-
5:04 - 5:06کە کێشەی یەکەمیان
-
5:06 - 5:09بێتواناییان بوو لە قسە کردن،
-
5:09 - 5:12وەک بڵێی پێیەک لەسەر گەرویان
-
5:12 - 5:13ئامادەیە بۆ خنکاندنیان.
-
5:14 - 5:17بێدەنگی ئافرەت لەناو دەبات.
-
5:19 - 5:22ڕەوشتی سێیەم: ببە مایەی خۆشحاڵی خەڵک.
-
5:22 - 5:24کەسانیتر دڵخۆش بکە.
-
5:24 - 5:27هەمووان ئافرەتێکی جوانیان بە دڵە
کە هەمیشە زەردەخەنە دەکات، -
5:27 - 5:29ئەوەی هەرگیز ناڵێت نەخێر
هەرگیز توڕە نابێت، -
5:29 - 5:31تەنانەت ئەو کاتەش کە دەچەوسێنرێنەوە.
-
5:31 - 5:34ئامێشە، کە ١٨ ساڵە، گوتی،
-
5:34 - 5:36"باوکم گوتی،
-
5:36 - 5:39'ئەگەر نەتبینم زەردەخەنە بکەیت،
هەست بە باشی ناکەم."' -
5:40 - 5:41بۆیە ئەو پێدەکەنێت.
-
5:42 - 5:44کەواتە باوکی فێری دەکات،
-
5:44 - 5:48دڵخۆشی من زۆر گرنگترە
لە دڵخۆش بوونی تۆ. -
5:48 - 5:52و لەم کارە هەوڵدەدات
ھەموو کاتێک ھەمووان دڵخۆش بکات، -
5:52 - 5:55کچان ترسیان دەبێت بۆ بڕیاردان.
-
5:56 - 5:59و کاتێک پرسیاریان لێدەکەیت، دەڵێن،
-
5:59 - 6:01"هەر چیەک بێت، هەرچۆنێک بێت!
-
6:02 - 6:04هەموو شتێک دەڕوات و تێدەپەڕێت."
-
6:05 - 6:07دارشا، کە ٢٥ ساڵە،
-
6:07 - 6:09بە شانازییەکی زۆرەوە گوتی،
-
6:09 - 6:12"من زۆر گونجاوم.
-
6:12 - 6:15من دەبمە ئەو شتەی کەسانیتر دەیانەوێ ببم."
-
6:16 - 6:18ئەو جۆرە کچانە واز لە
خەونەکانیان دەھێنن، -
6:18 - 6:20حەزەکانیان،
-
6:20 - 6:22و کەسیش تێبینی ناکات،
-
6:22 - 6:23جگە لە خەمۆکی.
-
6:24 - 6:25دەچێتە ناوی.
-
6:26 - 6:29بەشێکی تری کچان
لەگەڵ خۆی دەبات. -
6:31 - 6:34خوڕەوشتی چوارەم: هیچ ڕەگەزێکت نییە.
-
6:35 - 6:39پێم وایە هەمووتان قایلن کە
بە دانیشتوانێک زیاتر لە ١.٣ بلیۆن، -
6:39 - 6:41سێکس نوێ نییە بۆ هیند.
-
6:42 - 6:47ئەوەی کە نوێیە ئەوەیە
کە ئێستا خەڵک زیاتر درک دەکات -
6:47 - 6:50کە ئافرەتیش،
مافی هەیە ئارەزوی سێکسی هەبێت. -
6:51 - 6:55بەڵام چۆن ئافرەتێک کە ڕێپێنەدراوە
خاوەنی لاشەی خۆی بێت، -
6:55 - 6:57کە فێرنەکراوە دەربارەی لاشەی خۆی،
-
6:57 - 6:59ئەوانەی کە گێچەڵی سێکسییان پێ کراوە،
-
7:00 - 7:01کە ناتوانن بڵێن نەخێر
-
7:01 - 7:03ئەوانەی پڕ کراون لە شەرمەزاری،
-
7:03 - 7:06چۆن دەتوانێت ئارەزووی سێکسی داوا بکات؟
-
7:06 - 7:09حەزی سێکسی ئافرەت دادەمرکێتەوە و نامێنێت.
-
7:11 - 7:14خوڕەوشتی پێنجەم: باوەڕ بە ئافرەت مەکە.
-
7:15 - 7:17بیهێنە پێش چاو جیهان چۆن دەگۆڕێت
-
7:17 - 7:20گەر ئافرەت پێکەوە پشتگیری یەکتر بکەن،
-
7:20 - 7:23بەڵام بۆ دڵنیابوونەوەی
کە ئەوە هەرگیز ڕونادات، -
7:23 - 7:26کلتوری ئێمە نرخی ئاکاری بەرز دەگۆڕێت بە
-
7:26 - 7:30وەفاداری و دڵسۆزی بۆ پیاو و نهێنی خێزانی.
-
7:30 - 7:32ئافرەت دوای ئافرەت گوتیان،
-
7:32 - 7:34"تاکە ئافرەتی بڕواپێکراو کە بیناسم،
-
7:34 - 7:36ئەویش خۆمم."
-
7:36 - 7:38ئیڤان ڕوچی، کە ٣٠ ساڵە
-
7:38 - 7:41و ئیش دەکات لەسەر هێز پێدان بە ئافرەت
لە زانکۆی دێلهی، گوتی، -
7:42 - 7:45"باوەڕ بە ئافرەت ناکەم.
ئەوان حەسوودن و لەپاشە ملە باست دەکەن ." -
7:45 - 7:47بە ڕونی، دواتر، لە شارەکان،
-
7:47 - 7:49ئافرەت ناچێتە پاڵ گروپی ئافرەتان،
-
7:49 - 7:52و کە لێیان دەپرسی بۆچی ، دەڵێن،
"کاتمان نییە بۆ بوختان و زەم." -
7:53 - 7:58ئاسانترە کە
ئەو ئافرەتەی بە تەنهایە لەناو ببرێت. -
7:58 - 8:02خوڕەوشتی شەشەم: ئەرک لە پێش حەز و ئارەزوو.
-
8:03 - 8:07موسکان، تەنها ١٥ ساڵە، پێناسەیەکی
زۆر درێژی لە بارەی کچێکی باش گوت -
8:07 - 8:10"ئەو میھرەبانە، شۆخ و شەنگە
بەڕێزە، خۆشەویستە، -
8:10 - 8:12بەئاگایە، ڕاستگۆیە، گوێڕایەڵە
ڕێز لەگەورەکان دەگرێت، -
8:12 - 8:16یارمەتی هەمووان دەدات بێ مەرج،
و باشە بۆ کەسانیتر و کاری خۆی دەکات." -
8:18 - 8:20ماندووکەرە، وانییە.
-
8:20 - 8:23ئەو کاتەی ئەرکەکەت جێبەجێدەکەیت،
-
8:23 - 8:26هەر ئارەزویەک
کە دەمێنێتەوە لەناوچووە. -
8:26 - 8:30و کاتێک دایکە قوربانیدەرەکان
هیچیان نەماوە بیڵێن -
8:30 - 8:31جگە لە باسکردنی خواردن--
-
8:31 - 8:35"نانت خواردوە؟ خانا خالیا؟
چی دەخۆیت؟"-- -
8:35 - 8:39پیاوی وەک سەوراب، کە ٢٤ ساڵە،
پێیان دەڵێت "بێزارکەر." -
8:40 - 8:43ئافرەت دەبێتە پاشماوە.
-
8:43 - 8:47خوڕەوشتی حەوتەم: بە تەواوی سەربەخۆ مەبە.
-
8:47 - 8:50کەواتە هەموو ئەو ڕەوشتانە
بەیەکەوە ئافرەت دەشکێنن، -
8:50 - 8:52پڕی دەکەن لە ترس
-
8:52 - 8:55وای لێدەکات بە تەواوی
بۆ مانەوە لە ژیان پشت بە پیاو ببەستێت، -
8:56 - 8:59ئەوەش ڕێگە دەدات بە
بەردەوام بوونی هێزی پیاو. -
9:00 - 9:05کەواتە هەر حەوت خوڕەوشتەکە
کە پێمان وابوو باش و ئاکاری جوانن -
9:05 - 9:08ژیان لە کچان تاڵان دەکەن.
-
9:08 - 9:10ڕێگەی پیاو بۆ خراپ بەکارهێنان
خۆش دەکەن. -
9:11 - 9:13دەبێت بگۆڕێین.
-
9:13 - 9:14چۆن دەگۆڕێین؟
-
9:15 - 9:17خوڕەوشت هەر خوڕەوشتە.
-
9:18 - 9:20هەموو خوڕەوشتێک فێرکراوە،
-
9:20 - 9:22بۆیە دەتوانین
لەبیرمانی ببەینەوە -
9:22 - 9:24و ئەم گۆڕانە کەسییانە
زۆر گرنگە. -
9:24 - 9:27دەبوایە منیش بگۆڕێم.
-
9:27 - 9:29بەڵام ئەوە سیستەمەکە ناگۆڕێت
-
9:29 - 9:31کە ملیۆنان ئافرەتی تر دەشکێنێت.
-
9:32 - 9:34کەواتە دەبێت بچینە ڕەگەکەی.
-
9:34 - 9:39پێویستە مانای بوون بە
کچێکی باش و پیاوێکی باش بگۆڕین، -
9:39 - 9:42چونکە ئەوە بناغەی
هەموو کۆمەڵگەیەکە. -
9:42 - 9:47پێویستمان بە ئافرەتی گونجاو نییە،
پێویستمان بە پێناسەی گونجاوە، -
9:47 - 9:48بۆ پیاوانیش،
-
9:48 - 9:54و ئەو گۆڕانە بە کۆمەڵە لە کۆمەڵگە
ڕوونادات بێ بەشداری کردنی پیاوانیش. -
9:54 - 9:55پێویستیمان پێتانە.
-
9:55 - 9:58پێویستیمان بە پیاوانە
کە ببنە پاڵەوانی گۆڕانکاری، -
9:58 - 10:01بۆ گەشەپێدانی گۆڕانکاری گەورە.
-
10:01 - 10:04بە پێچەوانەوە، دوو سەدەی تر دەبێت
-
10:04 - 10:06پێش ئەوەی کوڕ و کچەکانمان،
-
10:06 - 10:07پارێزراو و ئازاد بن.
-
10:08 - 10:15بیهێنە پێش چاو کە نیو بلیۆن ئافرەت
پێکەوە، بە پشتگیری پیاوان، -
10:15 - 10:18قسە لەگەڵ یەکتر بکەن
دەربارەی گۆڕانکاری، -
10:18 - 10:20تایبەتی و سیاسی،
-
10:20 - 10:22و بیهێنە بەرچاو پیاوان لە بازنەی خۆیاندا،
-
10:22 - 10:26و بیهێنە بەرچاو ئافرەت و پیاوان پێکەوە
گوێ لە یەکتری بگرن -
10:26 - 10:29بەبێ دادگایی کردن و لۆمەکردن،
-
10:29 - 10:32بەبێ تۆمەت و شەرمەزاری.
-
10:32 - 10:34بیهێنە بەرچاو چەند شت دەگۆڕین.
-
10:34 - 10:36دەتوانین بەیەکەوە ئەوە بکەین.
-
10:36 - 10:38ئافرەتان، مەگۆڕێن.
-
10:39 - 10:41پیاوان، بگۆڕێن.
-
10:42 - 10:44کاتیەتی.
-
10:44 - 10:45سوپاس.
-
10:45 - 10:49(چەپڵە)
-
10:50 - 10:51SRK: چەند باشی فەرموو، چەند جوانە.
-
10:51 - 10:53هەمووتان، دییپە، تکایە.
-
10:53 - 10:55گوێی لێبگرن، تێگەیشتم
-
10:55 - 10:58تەنانەت لە سادەترین گفتوگۆ
کە لەگەڵ ئافرەتان هەمانە، -
10:58 - 11:00لە ڕاستیدا توندڕەو دەبین.
-
11:00 - 11:03بۆ نموونە، من هەندێک جار بە کچەکەم دەڵێم
-
11:03 - 11:06هاوڕێيتى من و تۆ
هەستێکی خۆش و ناخۆشە." -
11:06 - 11:08بۆیە ببورە، هەرگیز وا ناکەم.
-
11:08 - 11:10لە ئەمڕۆوە دەڵێم ئەوە بۆ کچەکەمە.
-
11:10 - 11:11هەرچیەک بکەیت.
-
11:11 - 11:14من حەز بەوە دەکەم،
بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەم -
11:14 - 11:17چی دەربارەی من، تۆ پێتوایە چیدەکەی
وانیبە؟ -
11:17 - 11:20(چەپڵە)
-
11:20 - 11:21چۆن هەستت کرد،
-
11:21 - 11:27سەرەتا گوێبیستی زۆر
چیرۆکی بە جێنەهاتوو و ئارەزوو -
11:27 - 11:28نەبوونی سەربەخۆیی بووین،
-
11:28 - 11:33ئەو کچانەی کە دەیگرنەخۆ
پێمانوایە ئەو کچانە باشترن؟ -
11:33 - 11:34DN: زۆر خەمۆکە.
-
11:34 - 11:37جێگەی شۆک بوو بۆم،
بۆیە نەمتوانی بوەستم، -
11:37 - 11:41چونکە هیچ پلانێکم نەبوو بۆ خوێندن
و پلانم نەبوو بۆ نوسینی کتێب. -
11:41 - 11:45١٧ پەرتوکم نوسیەوە پێشتر،
و پێم وابوو " تەواو بووم،" -
11:45 - 11:47بەڵام کە چوم بۆ زانکۆی ست. ستیفنس
-
11:47 - 11:52و بیستم، زۆربەی زانکۆ
بە ناوبانگەکان دێلهی -
11:52 - 11:54و ئافرەت و پیاوە گەنجەکان،
-
11:54 - 11:58چی دەربارەی پیاو و ئافرەتان دەڵێن،
-
11:58 - 12:02وەک من بیر ناکەنەوە بەڵکو کۆنەپەرستن.
-
12:02 - 12:05بۆیە ڕۆشتم بۆ کۆلێژێکی تر
و کۆلێژێکی تر. -
12:05 - 12:06ئەوەی سەرسوڕهێنەر بوو بۆم
-
12:06 - 12:10ئەوە بوو کە هەر ئافرەتێک
هەستی کرد بەوەی کە تەنهایە، -
12:10 - 12:13کە ترسی خۆی
و ڕەفتاری خۆی شاردەوە، -
12:13 - 12:15چونکە پێی وایە کە هەڵەیەکی تایبەتە.
-
12:16 - 12:19هەڵەیەکی تایبەت نییە، فێرکردنە،
-
12:19 - 12:21گەورەترین کێشەیە
-
12:21 - 12:25کە چیتر نواندن نەکەین،
-
12:25 - 12:27و دواتر جیهان دەگۆڕێت.
-
12:27 - 12:29SRK: کچینە هەموو ڕازین
لەگەڵ ئەوەی دییپە دەیڵێت؟ -
12:29 - 12:32(چەپڵە)
-
12:32 - 12:34هەر ئێستا دەبینم کچێک دەڵێت،
-
12:34 - 12:37"بیسترا، بیسترا چی گوت؟
ئەوە بە من دەڵێیت. -
12:37 - 12:38بەڵێ، دەبێت بەو شێوەیە بێت.
-
12:38 - 12:41تۆ، کوڕە، تۆ بگۆڕێ.
ئێمە چیتر چاک نابین؟ باشە؟ -
12:41 - 12:43(چەپڵە)
-
12:43 - 12:45زۆر سوپاس.
ئێوارەیەکی باش، سوپاس. -
12:45 - 12:46(چەپڵە)
- Title:
- ٧ باوەڕ کە ئافرەت بێدەنگ دەکەن-- و چۆن لەبیریان ببەینەوە
- Speaker:
- دییپە نارایان
- Description:
-
لە هیندستان ( زۆربەی وڵاتانی تریش)، کچان و ئافرەتان بەهۆی یاسای نەریتی ڕەوشت و داگیرکردنەوە بێدەنگکراون. لەو قسە کردنە ڕاشکاوانەیەدا، دییپە نارایان، زانای ڕەفتاری کۆمەڵایەتی، ٧ بنەمای بە قوڵی گەمارۆدراو و نایەکسانی پێشکەش دەکات.
هانی پیاوان دەدات بۆ بەشداری کردن لە گۆڕینی بارودۆخی ئافرەتان. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:59
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad accepted Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for 7 beliefs that can silence women -- and how to unlearn them |