Return to Video

نهێنی گەورەی پەرەسەندن: زمان - مایکڵ کۆربالیس

  • 0:07 - 0:10
    لە ١٩٨٠، مەیمونی بۆنۆنبۆ بە ناوی کانزی
  • 0:10 - 0:14
    فێربوو گفتوگۆ بکات لەگەڵ مرۆڤ
    بە شێوەیەکی بێوێنە—
  • 0:14 - 0:16
    نەک تەنها بە قسەکردن و ئاماژە،
  • 0:16 - 0:21
    بەڵکو بە بەکارهێنانی کلیل بەندێک کە
    ئاماژەی تیا بوو بۆ شمەک و کردارەکان.
  • 0:21 - 0:26
    بە دەست خستنە سەر ئەمانە بە ڕیز، ئەو
    زنجیرەک وشەی پێکەوە دەنا بۆ کردنی داوایەک
  • 0:26 - 0:29
    و داواکارییەکەی دەکرایە سەر شێوەی قسە کردن
    لەلایەن توێژەرەوەکانەوە،
  • 0:29 - 0:32
    کە دەبووە داواکردنی شتێک کە لەو شوێنە
    بوونی نەبوو {تا بۆی بێنن}.
  • 0:32 - 0:37
    ئەم تاقیکردنەوەیە بووە هۆی وروژاندنی
    پرسیارێکی گرنگ:
  • 0:37 - 0:40
    ئایا کانزی فێری زمان بووە؟
  • 0:40 - 0:44
    ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین زمان زۆر وردترە
    لە ئاخاوتن.
  • 0:44 - 0:47
    زمان بریتییە لە دەربڕینی ئەوەی
    لە مێشکماندایە:
  • 0:47 - 0:50
    چیرۆک، بیروڕا، پرسیارکردن،
    ڕابردوو یان داهاتوو،
  • 0:50 - 0:53
    کات و شوێنی خەیاڵکراو.
  • 0:53 - 0:55
    بە سادەیی بوارەکانی زمان کۆتایی نایەن
  • 0:55 - 0:59
    و دەشتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ دەربڕینی
    شتگەلێکی بێشوومار.
  • 0:59 - 1:03
    زۆر لە توێژەرەوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی
    تەنها مرۆڤ خاوەنی زمانە،
  • 1:03 - 1:08
    و ئەو دەنگ و ئاماژانەی بوونەوەرانی تر
    بەکاری دێنن بۆ ئاخاوتن زمان نین.
  • 1:08 - 1:12
    هەریەک لەو دەنگ و ئاماژانە کاردانەوەن
    بۆ پەیامێکی دیاریکراو،
  • 1:12 - 1:15
    بۆ پەیامانێکی کەمی سنووردار
  • 1:15 - 1:18
    کە یەکانگیر نین لەگەڵ
    بیرۆکەی ئاڵۆز.
  • 1:18 - 1:21
    بۆ نموونە، ڕەگەزی مەیموون لەوانەیە
    دەنگێکی دیاریکراوی ئاگادارکردنەوەی
  • 1:21 - 1:25
    مەترسی هەبێت بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەک،
    لە کاتی بینینی مارێک—
  • 1:25 - 1:29
    بەڵام لەگەڵ زمان، بێشومار ڕێگا هەن بۆ وتنی
    "ئاگادار بە ئەوە مارێکە".
  • 1:29 - 1:33
    تا ئێستا ئاخاوتنی هیچ ئاژەڵێک بەرفراوان
  • 1:33 - 1:35
    نەبووە وەک ئاخاوتنی مرۆڤ.
  • 1:35 - 1:38
    ئێمە بەدڵنیاییەوە نازانین چی هەیە
    لە مێشکی ئاژەڵاندا
  • 1:38 - 1:40
    و ئەگەر هەیە ئەم پێناسەیەی ئێمە بۆ زمان،
  • 1:40 - 1:43
    یان پێوەرەکانمان بۆی،
    بەجێ نەبن بۆ ئاژەڵان.
  • 1:43 - 1:47
    بەڵام ئەوەندەی ئێمە دەیزانین تەنها مرۆڤ
    خاوەنی زمانە.
  • 1:47 - 1:51
    و لە کاتێکدا مرۆڤ قسە دەکەن بە ٧ هەزار
    زمانی جیاواز،
  • 1:51 - 1:53
    هەر منداڵێک دەتوانێت هەر زمانێک فێر ببێت،
  • 1:53 - 1:57
    بەهۆی ئەو مەکینە بایۆلۆجیەی لە پشت
    زمانەوەیە
  • 1:57 - 1:59
    کە شتێکە هەموو مرۆڤێک هەیەتی.
  • 1:59 - 2:02
    کەواتە زمان چی واتایەکی هەیە بۆ مرۆڤایەتی؟
  • 2:02 - 2:06
    ڕێمان پێدەدات چی بکەین،
    و چۆن بووینە خاوەنی؟
  • 2:06 - 2:10
    لە ڕاستیدا پرسیاری ئەوەی کەی بوینە خاوەنی
    ئەم توانستە هێشتا کراوەیە.
  • 2:10 - 2:14
    چیمس و بۆنۆبۆسەکان نزیکترین
    خزمانی ئێمەن کە لە ژیاندا بن،
  • 2:14 - 2:18
    بەڵام ڕەچەڵەکی مرۆڤ جیا بۆتەوە لە
    مەیمونە گەورەکانی دی
  • 2:18 - 2:21
    زیاتر لە چوار ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
  • 2:21 - 2:24
    لەو بەینەدا، کۆمەڵێک ڕەگەزی تر هەبوون—
    هەموویان ئێستا لەناوچوون،
  • 2:24 - 2:29
    کە زۆر قورسە بزانین ئایا زمانیان هەبووە
    یان هەر شتێکی لەو بابەتە.
  • 2:29 - 2:33
    مەیمونە مەزنەکان یەک نیشانەمان دەدەنێ
    لەسەر سەرچاوەی زمان:
  • 2:33 - 2:37
    کە لەوانەیە سەرەتای زمان بە ئاماژە بوبێت
    نەوەک بە قسە کردن.
  • 2:37 - 2:41
    مەیمونە مەزنەکان زۆر ئازادانەتر ئاماژە
    بۆ یەک دەکەن لە سروشتدا
  • 2:41 - 2:43
    زیاتر لەوەی قسە بکەن.
  • 2:43 - 2:46
    زمان لەوانەیە شێوەی وەرگرتبێت
    لە چاخی نوێی {Pleistocene} دا،
  • 2:46 - 2:50
    ٢ بۆ ٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
    لەگەڵ دەرکەوتنی جینی هۆمۆ
  • 2:50 - 2:55
    کە لە کۆتاییدا ڕەگەزەکەی ئێمەیان پێگەیاند
    هۆمۆ سەیپیانس.
  • 2:55 - 2:59
    قەبارەی مێشک سێ هێندە بوو، و دووپێداریی
    بوە هۆی ئازادکردنی دەستەکان بۆ گفتوگۆکردن.
  • 2:59 - 3:02
    لەوانەیە گواستنەوەیەک ڕووی دابێت
    لە گفتوگۆکردنی ئاماژەوە بۆ
  • 3:02 - 3:04
    زمانی ئاماژە—
  • 3:04 - 3:07
    لە ئاماژەکردن بە شمەکەکان
    و بە نواندنکردنی کردارەکان—
  • 3:07 - 3:10
    بۆ ئاماژەی نادیاری تەواوتر.
  • 3:10 - 3:15
    گفتوگۆیی ئاماژەیی بۆ شتە نادیارەکان
    دەیتوانی پیویستیمان بە بینایی نەیەڵێت،
  • 3:15 - 3:18
    ڕێی خۆش دەکرد بۆ گواستنەوە بۆ
    زمانی قسەکردن.
  • 3:18 - 3:21
    ئەم گواستنەوەیەیان لەوە دەچێت
    دواتر هاتبێت.
  • 3:21 - 3:26
    جومگەی قسە کردن بەندە لەسەر
    کۆئەندامێکی دەنگی دیاریکراو.
  • 3:26 - 3:30
    تەنانەت نزیکترین باوانەکانمان،
    نیاندەرتاڵەکان و دێنیسۆڤانسەکان،
  • 3:30 - 3:33
    کۆئەندامیی دەنگییان زۆر باش نەبووە،
  • 3:33 - 3:35
    لەبەرئەوە وادەردەکەوێت کە
    هەندێک توانای دەنگییان هەبوبێت،
  • 3:35 - 3:37
    تەنانەت زمانیشیان هەبوبێت.
  • 3:37 - 3:40
    تەنها لە مرۆڤدا کۆئەندامی دەنگ باشترینە.
  • 3:40 - 3:46
    وشەی قسەکردن دەستەکان سەربەست دەکات بۆ
    چالاکی کردن و بەکارهێنانی ئامێر و شمەک.
  • 3:46 - 3:48
    کەوایە لەوانەیە دەرکەوتنی قسەکردن بوبێت
  • 3:48 - 3:52
    نەک خودی زمان، کە بووەتە هۆی
    زاڵ بوونی ڕەگەزەکەمان بەسەر ئەوانی تردا.
  • 3:52 - 3:58
    زمان بە قووڵی بەستراوەتەوە بە بیرۆکە،
    هەست، و کرداری ئاڵۆزەوە
  • 3:58 - 4:02
    کە قورسە لێکدانەوەی و
    بایەلۆجیکی زمان
  • 4:02 - 4:04
    هەندێک لە گەورەترین نهێنییەکان ئاشکرا نابن
  • 4:04 - 4:08
    تا چی ڕادەیەک زمان وەک توانایەک
    بووەتە هۆی درووستبوونی مرۆڤ،
  • 4:08 - 4:11
    و تا چی ڕادەیەک مرۆڤ بوەتە هۆی
    درووستبوونی زمان؟
  • 4:11 - 4:16
    کامیان لە پێشتر هاتوون، ئەو ژمارە زۆرە
    سیناریۆیەی ئێمە دەتوانین مەزەندەی کەین،
  • 4:16 - 4:18
    یان توانامان بۆ بەشکردنیان؟
Title:
نهێنی گەورەی پەرەسەندن: زمان - مایکڵ کۆربالیس
Speaker:
مایکڵ کۆربالیس
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/evolution-s-great-mystery-language-michael-corballis

ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین زمان شتێکە زۆر وردترە لە گفتوگۆ کردن. زمان بریتیە لە گوتنی ئەوەی لە مێشكماندایە: چیرۆک، بیروڕا، پرسیارکردن، ڕابردوو یان داهاتوو، کات و شوێنی خەیاڵکراو، بیرۆکەکان. بە سادەیی بوارەکانی زمان کۆتایی نییە، و دەکرێت بەکار بێت بۆ دەربڕینی شتانێکی بێشومار. کەوابوو زمان واتای چییە بۆ مرۆڤایەتی، و چۆن ئێمە بووینە خاوەنی زمان؟ مایکڵ کۆربالیس لەمە دەکۆڵێتەوە.

وانکە لە لایەن مایکڵ کۆربالیس و کاری دەرهێنان بیژیانا لابۆڤیچ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:21

Kurdish (Central) subtitles

Revisions