Kurdish (Central) subtitles

نهێنی گەورەی پەرەسەندن: زمان - مایکڵ کۆربالیس

Get Embed Code
30 Languages

Showing Revision 6 created 10/13/2020 by Daban Q Jaff.

  1. لە ١٩٨٠، مەیمونی بۆنۆنبۆ بە ناوی کانزی
  2. فێربوو گفتوگۆ بکات لەگەڵ مرۆڤ
    بە شێوەیەکی بێوێنە—
  3. نەک تەنها بە قسەکردن و ئاماژە،
  4. بەڵکو بە بەکارهێنانی کلیل بەندێک کە
    ئاماژەی تیا بوو بۆ شمەک و کردارەکان.
  5. بە دەست خستنە سەر ئەمانە بە ڕیز، ئەو
    زنجیرەک وشەی پێکەوە دەنا بۆ کردنی داوایەک
  6. و داواکارییەکەی دەکرایە سەر شێوەی قسە کردن
    لەلایەن توێژەرەوەکانەوە،
  7. کە دەبووە داواکردنی شتێک کە لەو شوێنە
    بوونی نەبوو {تا بۆی بێنن}.
  8. ئەم تاقیکردنەوەیە بووە هۆی وروژاندنی
    پرسیارێکی گرنگ:

  9. ئایا کانزی فێری زمان بووە؟
  10. ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین زمان زۆر وردترە
    لە ئاخاوتن.

  11. زمان بریتییە لە دەربڕینی ئەوەی
    لە مێشکماندایە:
  12. چیرۆک، بیروڕا، پرسیارکردن،
    ڕابردوو یان داهاتوو،
  13. کات و شوێنی خەیاڵکراو.
  14. بە سادەیی بوارەکانی زمان کۆتایی نایەن
  15. و دەشتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ دەربڕینی
    شتگەلێکی بێشوومار.
  16. زۆر لە توێژەرەوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی
    تەنها مرۆڤ خاوەنی زمانە،

  17. و ئەو دەنگ و ئاماژانەی بوونەوەرانی تر
    بەکاری دێنن بۆ ئاخاوتن زمان نین.
  18. هەریەک لەو دەنگ و ئاماژانە کاردانەوەن
    بۆ پەیامێکی دیاریکراو،
  19. بۆ پەیامانێکی کەمی سنووردار
  20. کە یەکانگیر نین لەگەڵ
    بیرۆکەی ئاڵۆز.
  21. بۆ نموونە، ڕەگەزی مەیموون لەوانەیە
    دەنگێکی دیاریکراوی ئاگادارکردنەوەی
  22. مەترسی هەبێت بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەک،
    لە کاتی بینینی مارێک—
  23. بەڵام لەگەڵ زمان، بێشومار ڕێگا هەن بۆ وتنی
    "ئاگادار بە ئەوە مارێکە".
  24. تا ئێستا ئاخاوتنی هیچ ئاژەڵێک بەرفراوان
  25. نەبووە وەک ئاخاوتنی مرۆڤ.
  26. ئێمە بەدڵنیاییەوە نازانین چی هەیە
    لە مێشکی ئاژەڵاندا
  27. و ئەگەر هەیە ئەم پێناسەیەی ئێمە بۆ زمان،
  28. یان پێوەرەکانمان بۆی،
    بەجێ نەبن بۆ ئاژەڵان.
  29. بەڵام ئەوەندەی ئێمە دەیزانین تەنها مرۆڤ
    خاوەنی زمانە.
  30. و لە کاتێکدا مرۆڤ قسە دەکەن بە ٧ هەزار
    زمانی جیاواز،
  31. هەر منداڵێک دەتوانێت هەر زمانێک فێر ببێت،
  32. بەهۆی ئەو مەکینە بایۆلۆجیەی لە پشت
    زمانەوەیە
  33. کە شتێکە هەموو مرۆڤێک هەیەتی.
  34. کەواتە زمان چی واتایەکی هەیە بۆ مرۆڤایەتی؟

  35. ڕێمان پێدەدات چی بکەین،
    و چۆن بووینە خاوەنی؟
  36. لە ڕاستیدا پرسیاری ئەوەی کەی بوینە خاوەنی
    ئەم توانستە هێشتا کراوەیە.

  37. چیمس و بۆنۆبۆسەکان نزیکترین
    خزمانی ئێمەن کە لە ژیاندا بن،
  38. بەڵام ڕەچەڵەکی مرۆڤ جیا بۆتەوە لە
    مەیمونە گەورەکانی دی
  39. زیاتر لە چوار ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
  40. لەو بەینەدا، کۆمەڵێک ڕەگەزی تر هەبوون—
    هەموویان ئێستا لەناوچوون،

  41. کە زۆر قورسە بزانین ئایا زمانیان هەبووە
    یان هەر شتێکی لەو بابەتە.
  42. مەیمونە مەزنەکان یەک نیشانەمان دەدەنێ
    لەسەر سەرچاوەی زمان:
  43. کە لەوانەیە سەرەتای زمان بە ئاماژە بوبێت
    نەوەک بە قسە کردن.
  44. مەیمونە مەزنەکان زۆر ئازادانەتر ئاماژە
    بۆ یەک دەکەن لە سروشتدا
  45. زیاتر لەوەی قسە بکەن.
  46. زمان لەوانەیە شێوەی وەرگرتبێت
    لە چاخی نوێی {Pleistocene} دا،

  47. ٢ بۆ ٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
    لەگەڵ دەرکەوتنی جینی هۆمۆ
  48. کە لە کۆتاییدا ڕەگەزەکەی ئێمەیان پێگەیاند
    هۆمۆ سەیپیانس.
  49. قەبارەی مێشک سێ هێندە بوو، و دووپێداریی
    بوە هۆی ئازادکردنی دەستەکان بۆ گفتوگۆکردن.
  50. لەوانەیە گواستنەوەیەک ڕووی دابێت
    لە گفتوگۆکردنی ئاماژەوە بۆ
  51. زمانی ئاماژە—
  52. لە ئاماژەکردن بە شمەکەکان
    و بە نواندنکردنی کردارەکان—
  53. بۆ ئاماژەی نادیاری تەواوتر.
  54. گفتوگۆیی ئاماژەیی بۆ شتە نادیارەکان
    دەیتوانی پیویستیمان بە بینایی نەیەڵێت،

  55. ڕێی خۆش دەکرد بۆ گواستنەوە بۆ
    زمانی قسەکردن.
  56. ئەم گواستنەوەیەیان لەوە دەچێت
    دواتر هاتبێت.
  57. جومگەی قسە کردن بەندە لەسەر
    کۆئەندامێکی دەنگی دیاریکراو.
  58. تەنانەت نزیکترین باوانەکانمان،
    نیاندەرتاڵەکان و دێنیسۆڤانسەکان،
  59. کۆئەندامیی دەنگییان زۆر باش نەبووە،
  60. لەبەرئەوە وادەردەکەوێت کە
    هەندێک توانای دەنگییان هەبوبێت،
  61. تەنانەت زمانیشیان هەبوبێت.
  62. تەنها لە مرۆڤدا کۆئەندامی دەنگ باشترینە.
  63. وشەی قسەکردن دەستەکان سەربەست دەکات بۆ
    چالاکی کردن و بەکارهێنانی ئامێر و شمەک.
  64. کەوایە لەوانەیە دەرکەوتنی قسەکردن بوبێت
  65. نەک خودی زمان، کە بووەتە هۆی
    زاڵ بوونی ڕەگەزەکەمان بەسەر ئەوانی تردا.
  66. زمان بە قووڵی بەستراوەتەوە بە بیرۆکە،
    هەست، و کرداری ئاڵۆزەوە

  67. کە قورسە لێکدانەوەی و
    بایەلۆجیکی زمان
  68. هەندێک لە گەورەترین نهێنییەکان ئاشکرا نابن
  69. تا چی ڕادەیەک زمان وەک توانایەک
    بووەتە هۆی درووستبوونی مرۆڤ،
  70. و تا چی ڕادەیەک مرۆڤ بوەتە هۆی
    درووستبوونی زمان؟
  71. کامیان لە پێشتر هاتوون، ئەو ژمارە زۆرە
    سیناریۆیەی ئێمە دەتوانین مەزەندەی کەین،
  72. یان توانامان بۆ بەشکردنیان؟