Return to Video

کامیرۆن هێرۆڵد: با منداڵان په‌روه‌رده‌ بکه‌ین تاکو ببن به‌ بازرگان

  • 0:01 - 0:04
    پێم خۆشه که گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م که من گه‌مژه‌ترین کوڕی ناو ئه‌م هۆڵهم
  • 0:04 - 0:06
    جونکه نه‌متوانی قوتابخانه ته‌واو بکه‌م.من زۆرانبازیم له‌گه‌ل خوێندن ده‌کرد
  • 0:06 - 0:08
    به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر که له مناڵیه‌وه ئه‌مزانی ئه‌وه‌بوو
  • 0:08 - 0:10
    که زۆرم حه‌ز له پاره و بازرگانی بوو
  • 0:10 - 0:12
    وه حه‌زم له کاری بازرگانی بوو
  • 0:12 - 0:14
    به‌وشێوه‌یه‌ش په‌روه‌رده کرام که ببمه بازرگان
  • 0:14 - 0:16
    ئه‌وشته‌ی که له‌وسه‌رده‌مه‌وه حه‌زم لێی بوو
  • 0:16 - 0:19
    شتێکه که تاکو ئێستا باسم نه‌کردووه
  • 0:19 - 0:22
    که‌واته ئه‌مه شتێکه که تاکو ئێستا که‌س گوێی لێ نه‌بووه ،جگه له ژنه‌که‌م ، که سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆم باسکرد
  • 0:22 - 0:25
    چونکه ئه‌و پرسی "به‌نیازی باسی چی بکه‌یت" ، منیش پێم ووت که
  • 0:25 - 0:27
    وا هه‌ست ده‌که‌م خه‌ریکه هه‌لێک له ده‌ست ده‌ده‌ین
  • 0:27 - 0:29
    له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مندڵانه‌ی
  • 0:29 - 0:31
    که توانای بوون به بازرگانیان تێدایه
  • 0:31 - 0:33
    تاکو تێ‌یان بگه‌یه‌نین که
  • 0:33 - 0:35
    بوون به بازرگان له راستیدا شتێکی زۆر باشه
  • 0:35 - 0:38
    بازرگانی شتێک نیه که خراپ بێت و بۆ خەڵهتاندنی خه‌ڵک بێت
  • 0:38 - 0:41
    که پێ ده‌چێت له زۆر کۆمه‌ڵگادا به‌و شێوه‌یه بێت
  • 0:41 - 0:44
    منداڵان ، کاتێک که گه‌وره ده‌بن خه‌ونیان هه‌یه
  • 0:44 - 0:46
    سۆز و بینینی جیاوازمان بۆ شتەکان هه‌یه
  • 0:46 - 0:48
    به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ، تیاماندا نامێنێت
  • 0:48 - 0:51
    هه‌میشه پێمان وتراوه که زیاتر خۆمان به خوێندنه‌وه ماندوو بکه‌ین
  • 0:51 - 0:53
    یاخود زیاتر ورد ببینه‌وه یان مامۆستای تایبه‌ت بگرین
  • 0:53 - 0:55
    دایک و باوکم مامۆستای فه‌ره‌نسیان بۆ گرتم
  • 0:55 - 0:58
    وه تا ئێستاش له فه‌ره‌نسیدا خراپم
  • 0:58 - 1:00
    تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایه‌ک بووم خاوه‌نی به‌رز ترین پله بووم له
  • 1:00 - 1:03
    وتنه‌وه‌ی وانه‌ی بازرگانی به خوێندکارانی ماسته‌ر له (میت) بووم
  • 1:03 - 1:06
    که ئه‌وه‌ش قسه کردنه له‌به‌رده‌م چه‌ندین گروپی بازرگانی له جیهاندا
  • 1:06 - 1:09
    کاتێک که له قۆناغی دووه‌م بووم ، هه‌ڵبژێردرام به باشترین قسه‌که‌ری سیتی-واید
  • 1:09 - 1:11
    به‌ڵام هه‌رگیز که‌سێک نه‌یگوت
  • 1:11 - 1:13
    هێی ، ئه‌م کوره قسه‌که‌رێکی باشە
  • 1:13 - 1:16
    ئه‌و ناتوانێت له شته‌کان ورد ببێته‌وه
    به‌ڵام ئه‌و حه‌ز به جوڵه ده‌کات و ده‌توانێت هێز بداته خه‌ڵک
  • 1:16 - 1:18
    که‌س نه‌یگوت ، "مامۆستایه‌کی قسه کردنی بۆ بگره
  • 1:18 - 1:20
    به‌ڵکو ده‌یانگوت ، "مامۆستای ئه‌و ده‌رسه‌م بۆ بگره که خراپم تیایدا
  • 1:20 - 1:22
    که‌واته کاتێک که منداڵان ئه‌و هێمایانه‌یان تیادا ده‌رده‌که‌وێت
  • 1:22 - 1:24
    ده‌بیت بۆ ئه‌و هێمایانه بگه‌رێین و بایه‌خیان پێ بده‌ین
  • 1:24 - 1:26
    واهه‌ستده‌که‌م که ده‌بێت منداڵ وا گه‌وره بکرێت که
  • 1:26 - 1:28
    ببنه بازرگان له جیاتی ئه‌وەی که ببنه پارێزه‌ر
  • 1:28 - 1:30
    به‌داخه‌وه سیسته‌می قوتابخانه‌کان
  • 1:30 - 1:32
    وا له جیهان ده‌که‌ن
  • 1:32 - 1:34
    که بڵێن ، "هێی ، با ببین به پارێزه‌ر یان دکتۆر
  • 1:34 - 1:36
    ئێمه ئه‌و هه‌لانه‌مان له ده‌ست ده‌چێت ، چونکه
  • 1:36 - 1:39
    که‌سێک هه‌رگیز ناڵێت ، هێی ، ببه به بازرگان
  • 1:39 - 1:41
    بازرگان ئه‌و که‌سانه‌ن - چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر بازرگان له‌م هۆڵه‌دا ئاماده‌ن
  • 1:41 - 1:44
    ئه‌و که‌سانه‌ن که بیرۆکه‌یان هه‌یه ، سۆزیان هه‌یه ،هه‌روه‌ها ده‌زانن جیهان پێویستی به چی یه
  • 1:44 - 1:46
    وه بریار ده‌ده‌ین که هه‌ستین و پێداویستیه‌کان جێبه‌چێ بکه‌ین
  • 1:46 - 1:49
    هه‌موو هه‌وڵێکیشمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تاوه‌کو سه‌رکه‌وتوو ده‌بین
  • 1:49 - 1:51
    ئێمه توانای ئه‌وه‌مان تێدایه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خه‌ونیان هه‌یه
  • 1:51 - 1:53
    له‌گه‌ڵ ئێمه بیهێنه دی و هاوکاریان بکه‌ین
  • 1:53 - 1:55
    وا هه‌سته‌که‌م ئه‌گه‌ر توانیمان منداڵانیش بهێنین
  • 1:55 - 1:58
    ده‌توانین ئه‌و بیرۆکه‌یه به‌درۆ بخه‌ینه‌وه که ده‌ڵێت: بازرگانی ده‌بێت له ته‌مه‌نی لاوێتیدا بێت
  • 1:58 - 2:01
    ئه‌وکاته ده‌توانین هه‌موو ئه‌وشتانه بگۆڕین که ئێستا کێشه‌ن له جیهاندا
  • 2:01 - 2:04
    هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت ، که‌سێک چاره‌سه‌ری لایه
  • 2:04 - 2:06
    بۆیه منداڵانیش ، هه‌رگیز ناڵێن ئەمە مەحاڵە
  • 2:06 - 2:08
    چونکه زۆر له‌وه گه‌مژه ترن که هه‌ست به‌وه بکه‌ن
  • 2:08 - 2:10
    که ناتوانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن
  • 2:10 - 2:13
    وابزانم ئێمه وه‌ک دایک و باوک و کۆمەڵگه ، ئه‌رکێکمان له‌سه‌ره
  • 2:13 - 2:15
    ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که منداڵان فێری ڕاوه ماسی بکه‌ین
  • 2:15 - 2:17
    له‌بری ئه‌وه‌ی ماسیان بده‌ینێ
  • 2:17 - 2:19
    په‌ندێکی کۆن هه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ماسیه‌ک بده‌یته پیاوێک ، خواردنی ڕۆژێکی دابین ده‌که‌یت
  • 2:19 - 2:22
    ئه‌گه‌ر فێری ڕاوه ماسی بکه‌یت ، خواردنی هه‌موو ژیانی دابین ده‌که‌یت
  • 2:22 - 2:24
    ئه‌گه‌ر بتوانین منداڵه‌کانمان فێربکه‌ین ببنه بازرگان
  • 2:24 - 2:26
    مه‌به‌ستم ئه‌و منداڵانه‌یه که هێمای بون به بازرگانیان پێوه دیاره
  • 2:26 - 2:29
    هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و منداڵانه فێر ده‌که‌ین که به‌هره‌ی زانستیان تێدایه ، بچنه بواری زانسته‌کانه‌وه
  • 2:29 - 2:31
    ئه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه‌مان بینی که هێمای بون به بازرگانیان تێدایه
  • 2:31 - 2:33
    فێریان بکه‌ین که ببنه بازرگان ؟
  • 2:33 - 2:35
    ئه‌وکاته ئه‌و هه‌موو منداڵانه‌مان ده‌بێت کە بتوانن تەشەنە بە بازرگانی بکەن
  • 2:35 - 2:37
    له‌بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی حکومه‌ت بین که کارمان بداتێ
  • 2:37 - 2:40
    ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه که داده‌نیشین و ئه‌وه فێری منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین که نابێ بیکه‌ن
  • 2:40 - 2:42
    له‌که‌س مه‌یه ؛ گاز مه‌گره ؛ سوێند مه‌خۆ
  • 2:42 - 2:45
    ئێسته ئێمه ئه‌وه فێری منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین که دوای ئیشی زۆر باش بکه‌ون
  • 2:45 - 2:47
    ده‌زانن، سیسته‌می قوتابخانه‌ش فێری ئه‌وه‌یان ده‌کات که :
  • 2:47 - 2:49
    ببنه پزیشک و ببنه پارێزه‌ر
  • 2:49 - 2:51
    یاخود ببنه ژمێریار و پزیشکی ددان
  • 2:51 - 2:53
    یان مامۆستا و فڕۆکه‌وان
  • 2:53 - 2:55
    ڕاگه‌یاندنه‌کانیش ده‌ڵێن شتێکی زۆر باشه ئه‌گه‌ر ببنه
  • 2:55 - 2:57
    مۆدێل یان گۆرانی بێژ
  • 2:57 - 3:00
    یاخود ببنه پاڵه‌وانی وه‌رزش وه‌کو: لۆونگۆ کرۆسبی
  • 3:00 - 3:03
    پڕۆگرامی خوێندنی ماسته‌ری ئێمه فێری منداڵان ناکه‌ن که ببنه بازرگان
  • 3:03 - 3:05
    هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که من نه‌چومه خوێندنی ماسته‌ر
  • 3:05 - 3:07
    یاخود ڕاستیه‌که‌ی بڵێم که من نه‌متوانی بچم
  • 3:07 - 3:09
    چونکه نمره‌ی کۆتای خوێندنی ئاماده‌یم ته‌نها 61 بوو
  • 3:09 - 3:11
    ٦١-م هێنا لەو
  • 3:11 - 3:13
    له‌و تاکه خوێندنگایه‌ی (که‌نه‌دا) که منی وه‌رگرتبوو، کاڕڵتۆن..
  • 3:13 - 3:16
    به‌ڵام پڕۆگرامی خوێندنی ماستهرەکەمان منداڵان فێر ناکه‌ن که ببنه بازرگان
  • 3:16 - 3:18
    ئه‌وان فێریان ده‌که‌ن که بچن کار له کۆمپانیادا بکه‌ن
  • 3:18 - 3:21
    که‌واته کێ ئه‌م هه‌موو کۆمپانیایه داده‌مه‌زرێنێت ؟ ته‌نها ئه‌و ژماره که‌مه خه‌ڵکه‌ن
  • 3:21 - 3:24
    ته‌نانه‌ت له‌و ئه‌ده‌به به‌ناوبانگه‌ش که هه‌مانه ، تاکه کتێبێک که به‌لامه‌وه باش بێت
  • 3:24 - 3:26
    وه ده‌بێت هه‌مووتان بیخه‌نه لیستی ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه
  • 3:26 - 3:28
    تاکه کتێبێک که تا ئێستا بینیبێتم
  • 3:28 - 3:30
    که باس له بازرگانێک بکات وه‌ک پاڵه‌وانێک ، کتێبی (ئه‌تڵه‌س شرێگد)ه
  • 3:30 - 3:32
    هه‌رچی شتی تری جیهانه وا ته‌ماشای بازرگان ده‌که‌ن
  • 3:32 - 3:34
    که ئێمه که‌سانێکی خراپ نین
  • 3:34 - 3:36
    ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ته‌ماشای خێزانه‌که‌م بکه‌م
  • 3:36 - 3:38
    هه‌ردوو باوهگهورهکانم و باوکیشم بازرگان بوون
  • 3:38 - 3:41
    هه‌ر دوو براکه‌م، هه‌روه‌ها خوشکه‌که‌شم، هه‌رسێکمان کۆمپانیای تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌یه
  • 3:41 - 3:43
    ئێمه بڕیارمان دا که ده‌ست بکه‌ین به‌م کارانه
  • 3:43 - 3:45
    چونکه به ڕاستی ئه‌وه تاکه شوێنێکه که به ته‌واوی جێگه‌ی ئێمه بێت
  • 3:45 - 3:47
    ئێمه بۆ ئیشی ئاسایی نه‌ده‌گونجاین. نه‌مانده‌توانی بۆ که‌سی تر ئیش بکه‌ین
  • 3:47 - 3:50
    چونکه ئێمه زۆر که‌له ڕه‌قین و چه‌ندین سیفاتی ئاوهامان هه‌یه
  • 3:50 - 3:52
    به‌ڵام منداڵانیش ده‌توانن ببنه بازرگان
  • 3:52 - 3:54
    من به‌شێکی گه‌وره‌ی چه‌ند ڕێخراوێکی جیهانیم
  • 3:54 - 3:56
    که ناوی (رێخراوی بازرگانی و سه‌رکرده لاوه‌کان)ه
  • 3:56 - 3:58
    من ئه‌وه‌نده نابێت له قسه‌کردن له به‌رشه‌لۆنه گه‌ڕاومه‌ته‌وه
  • 3:58 - 4:01
    له کۆنفرانسی جیهانی؛ وای - پی - ئۆو
  • 4:01 - 4:03
    به هه‌رکه‌سێک گه‌یشتم له‌وێ
  • 4:03 - 4:05
    ئه‌وانه‌ی که بازرگان بوون
  • 4:05 - 4:07
    که‌سیان له خوێندن باش نه‌بوون
  • 4:07 - 4:10
    من 18 هێما له 19 هێماکه‌ی که‌می توانای وردبونهوهم تێدایه
  • 4:10 - 4:13
    بۆیه ئه‌م شته ته‌واو من ده‌ترسێنێت
  • 4:13 - 4:15
    (پێکه‌نین)
  • 4:15 - 4:17
    له‌وانه‌یه هی ئه‌وه‌بێت که که‌مێک سور هه‌ڵگه‌ڕاوم
  • 4:17 - 4:19
    به هۆی ئه‌و هه‌موو کافین و شه‌کره‌ی که خواردومه‌ته‌وه
  • 4:19 - 4:22
    که شتێکی ترسناکه بۆ که‌سێکی بازرگان
  • 4:22 - 4:24
    توشبوون به نه‌خۆشی بێئاگایی ، وه ئاژاوه‌ی دوو لایه‌نی
  • 4:24 - 4:27
    ئایا ده‌زانن که توشبوون به نه‌خؤشی بێئاگایی نازناوه‌که‌ی' سی ئی ئۆ' یه ؟
  • 4:27 - 4:30
    تێد تێرنه‌ر توشبووه ، ستیڤ جۆبس توشبووه
  • 4:30 - 4:33
    وه هه‌رسێ داهێنه‌ره‌که‌ی (نێت سکایپ) ئه‌م نهخؤشییهیان هه‌یه .
  • 4:33 - 4:35
    ده‌توانم که چه‌ند نمونه‌یه‌کی تریش بڵێم
  • 4:35 - 4:37
    منداڵان --- ئێوە ده‌توانن ئه‌و هێمایانه له منداڵاندا ببینن
  • 4:37 - 4:39
    ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه که ته‌نها پێیان ده‌ڵێین
  • 4:39 - 4:41
    لاسایی بازرگانه‌کان مه‌که‌ره‌وه
  • 4:41 - 4:43
    بچۆرە ناو سیسته‌مێکی تره‌وه و ببه به خوێندکار
  • 4:43 - 4:45
    به‌داخه‌وه ، بازرگانه‌کان خوێندکار نین
  • 4:45 - 4:47
    ئێمه وریاین و زوو له گه‌مه‌که تێده‌گه‌ین
  • 4:47 - 4:49
    من چه‌ندین نوسینم دزیوه ، له تاقیکردنه‌وه‌کانیشدا غه‌شم کردووه
  • 4:49 - 4:52
    مووچه‌م ده‌دایه که‌سانی تر تاوه‌کو ئه‌رکه ژمێریاریه‌کانی زانکۆم بۆ بکه‌ن
  • 4:52 - 4:54
    بۆ 13 ئه‌رکی یه‌ک له دوای یه‌ک
  • 4:54 - 4:57
    به‌ڵام بازرگان هه‌رگیز ئه‌رکی ژمێریاری بۆخۆی ناکات ، به‌ڵکو که‌سانی تر ئه‌گرێت به کرێ
  • 4:57 - 4:59
    که‌واته من زووتر له‌مه تێگه‌یشتوم
  • 4:59 - 5:01
    (پێکه‌نین)
  • 5:01 - 5:03
    (چه‌پڵه )
  • 5:03 - 5:06
    لانی که‌م من دان به‌وه‌دا ده‌نێم که له تاقیکردنه‌وه‌کاندا غه‌شم کردووه
  • 5:06 - 5:09
    هەروەها منیش وەک ئەوان خوێندنم تەواو کرد، وه به‌و که‌سه‌شم وت که کتێبه‌که‌ی نوسیوه
  • 5:09 - 5:11
    من ئێستا ناوم هه‌یه له هه‌مان کتێبی ئه‌و زانکۆیه‌دا
  • 5:11 - 5:14
    له هه‌موو زانکۆیه‌کی که‌نه‌دی و کۆلێژی فێربووندا
  • 5:14 - 5:17
    له به‌رێوه بردنی زانستی ژمێریاریدا ، من هه‌شته‌م به‌شم
  • 5:17 - 5:19
    ده‌چمه سه‌ر به‌شی هه‌شته‌م که باس له دابه‌ش کردنی بودجه ده‌کات
  • 5:19 - 5:22
    دوای ئەوەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردم، بە نوسەری کتێبەکەم
    گووت کە من غەشم کردووە
  • 5:22 - 5:25
    ئەویش دەیگوت. ئەوە زۆر کارێکی پێکەنیناویە ئەگەر لە بارەی
    ئەو غەشەی منەوە شت نەنوسێت
  • 5:25 - 5:28
    به‌ڵام منداڵان، ئێوه ده‌توانن ئه‌و هێمایانه له‌واندا به دی بکه‌ن
  • 5:28 - 5:30
    پێناسه‌ی بازرگان ئه‌وه‌یه که "یاساکانی کارکردن ده‌زانێت
  • 5:30 - 5:33
    وه مه‌ترسیه‌کانی سه‌ره‌ڕۆیی بازرگانی له‌خۆ ده‌گرێت
  • 5:33 - 5:35
    به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که پێویسته بڕۆیت بۆ خوێندنی ماسته‌ر له به‌رێوه بردنی کاردا
  • 5:35 - 5:37
    وه مانای ئه‌وه‌ش نیه که پێویسته خوێندن ته‌واو بکه‌یت
  • 5:37 - 5:40
    واته ئه‌بێت هه‌ست به بوونی ئه‌و به‌هرانه بکه‌ین له ناخماندا
  • 5:40 - 5:43
    وه ئه‌وه‌شمان بیستوه که ئه‌و به‌هرانه له‌گه‌ل مرۆڤه‌کاندا له‌دایک ده‌بێت ، وانیه ؟
  • 5:43 - 5:45
    به‌ڵام مرۆڤ ئاوا له‌دایک ئه‌بێت ؟ یان فێر ده‌کرێت که وا بێت ؟ کامیانه ؟
  • 5:45 - 5:48
    به‌هه‌رحاڵ ، من وا هه‌ست ناکه‌م بە ته‌نها یه‌کێکیان بێت ، له‌وانه‌یه هه‌ردووکیان بێت .
  • 5:48 - 5:50
    من گونجاوبوم بۆ کاری بازرگانی
  • 5:50 - 5:52
    کاتێک که گه‌وره‌بووم ... هیچ هه‌ڵبژاردنێکم له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو
  • 5:52 - 5:54
    چونکه زۆر زوو فێر کرام ، له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا
  • 5:54 - 5:56
    که کاتێک باوکم زانی که گونجاو نیم بۆ ئه‌وه
  • 5:56 - 5:58
    که بخوێنم له قوتابخانه و بۆ زۆر کاری تر
  • 5:58 - 6:01
    هه‌ر زوو له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا فێری کردم ببمه بازرگان
  • 6:01 - 6:03
    ئێمه‌ی فێر کرد ... هه‌رسێکمان
  • 6:03 - 6:05
    که ڕقمان له‌وه بێت کار بۆ خه‌ڵکی تر بکه‌ین
  • 6:05 - 6:08
    وه ئه‌و ڕاستیه‌مان خۆشبوێت که ده‌توانین کۆمپانیا دروست بکه‌ین و خه‌ڵک دابمه‌زرێنین
  • 6:08 - 6:11
    یه‌که‌مین و بچوکترین کاری سهرهڕۆیم ئه‌وه بوو که ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵ بوو له (وینیپێگ) بووم
  • 6:11 - 6:13
    پاڵکه‌وتبوم له ژوری نوستنه‌که‌م که گوریسێکی دوور درێژیشی تێدا بوو
  • 6:13 - 6:15
    وه ته‌له‌فونم بۆ هه‌موو ئه‌و دوکانی جل شتنانه کرد که له (وێنیپێگ) بوون
  • 6:15 - 6:17
    بۆئه‌وه‌ی که بزانم چه‌ندێک
  • 6:17 - 6:19
    پاره‌م ده‌ده‌نێ بۆ عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسین .
  • 6:19 - 6:21
    وه دایکم هاته ژوره‌وه و وتی
  • 6:21 - 6:24
    ئه‌م هه‌موو عه‌لاگانه له کوێ په‌یداده‌که‌یت ؟ که به‌ته‌مایت بیانفرۆشیت ؟
  • 6:24 - 6:26
    منیش وتم : بابچین سه‌یری ژێر زه‌مینه‌که بکه‌ین
  • 6:26 - 6:29
    وه چوینه خواره‌وه بۆ ژێر زه‌مینه‌که و دۆڵابێکم کرده‌وه
  • 6:29 - 6:31
    وه هه‌زاره‌ها عه‌لاگه‌ی جل ههڵواسینم پیشاندا که کۆم کردبونه‌وه
  • 6:31 - 6:34
    چونکه ، کاتێک که پێم ئه‌وت ئه‌چمه ده‌ره‌وه بۆ یاری کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا
  • 6:34 - 6:36
    ئه‌چوم ده‌رگا به ده‌رگای ماڵه دراوسێکان ئه‌گه‌رام بۆ کۆکردنه‌وه‌ی عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین
  • 6:36 - 6:38
    بۆئه‌وه‌ی له ژێر زه‌مینه‌که کۆیانبکه‌مه‌وه بۆ فرۆشتن
  • 6:38 - 6:40
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه بینیم
  • 6:40 - 6:43
    که که‌سێک دوو سه‌نتی ده‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ر عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسین
  • 6:43 - 6:45
    منیش سه‌رسام بوم ، وه هه‌موو جۆره عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسینی لێ‌بوو
  • 6:45 - 6:47
    له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رمهێنان و کۆمکردنه‌وه
  • 6:47 - 6:50
    وه زانیم ئه‌گه‌ر به دایکم بڵێم ناهێڵێت ئه‌و کاره بکه‌م ،به‌ڵام هه‌ر کردم
  • 6:51 - 6:53
    وه زانیم که چۆن ده‌توانیت په‌یوه‌ندی دروست بکه‌یت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا
  • 6:53 - 6:56
    ئه‌و که‌سه سێ سه‌نتی ده‌دامێ و منیش پێم به‌رز کرده‌وه بۆ سێ سه‌نت و نیو
  • 6:56 - 6:58
    له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا بوم ئه‌وه‌م ده‌زانی
  • 6:58 - 7:01
    که ده‌توانم به‌شێکی که‌م له ڕێژه‌ی سه‌دی سەنتێک به‌ده‌ست بهێنم
  • 7:01 - 7:03
    وه خه‌ڵک ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌دا چونکه دووقات زیادی ده‌کرد
  • 7:03 - 7:06
    وه منیش له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاندا بوم که ده‌متوانی هه‌زاره‌ها عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین بفرۆشم به سێ سه‌نت و نیو
  • 7:06 - 7:08
    وه دواتر ده‌ستم کرد به فرۆشتنی تابلۆی ژماره‌ی سه‌یاره‌ی رێگه پێدراو
  • 7:08 - 7:10
    له ڕاستیدا باوکم وای فێر کردم که به‌دوای که‌سێکدا بگه‌ڕێم
  • 7:10 - 7:12
    که ئه‌و شتانه‌م به کۆ پێبفرۆشێت .
  • 7:12 - 7:14
    له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا به ناو شاری (ساودبوری)دا ده‌گه‌ڕام
  • 7:14 - 7:17
    ئه‌و تابلۆی ژمارانه‌م ده‌فرۆشت به هه‌موو ئه ماڵانه‌ی که به‌لایاندا ده‌ڕۆیشتم
  • 7:17 - 7:20
    وه زۆر به ئاشکرا ئه‌م موشتهریهم بیره
  • 7:20 - 7:22
    چونکه زۆر شتی ترم کردووه له‌گه‌ل ئه‌م کڕیارهدا .
  • 7:22 - 7:24
    جهریدهم ده‌فرۆشت
  • 7:24 - 7:26
    وه هه‌رگیز جه‌ریده‌یه‌کی له من نه‌کریوه
  • 7:26 - 7:29
    وه باوه‌ڕم وابوو که ده‌توانم تابلۆیه‌کی ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به سه‌یاره‌که‌ی پێ بفرۆشم
  • 7:29 - 7:30
    وتی " باشه ، پێویستمان به یه‌ک دانه نییه "
  • 7:30 - 7:33
    منیش وتم "به‌ڵام تۆ دوو سه‌یاره‌ت هه‌یه " ته‌مه‌نم نۆ ساڵ بوو
  • 7:33 - 7:36
    وتم " تۆ دوو سه‌یاره‌ت هه‌یه و هیج تابلۆیه‌کی سه‌یاره‌ت نیه "
  • 7:36 - 7:38
    ئه‌ویش وتی " ئه‌زانم "
  • 7:38 - 7:40
    وتم " تابلۆی ژماره‌ی ئه‌و سهیارهیهیان زۆر تێکچووه "
  • 7:40 - 7:43
    ئه‌ویش وتی "به‌ڵێ ئه‌مه سه‌یاره‌ی ژنه‌که‌مه" وتم ئه‌ی بۆ دانه‌یه‌ک تاقیناکهیتهوه
  • 7:43 - 7:45
    به‌پێشی سه‌یاره‌ی ژنه‌که‌ته‌وه تابزانین بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر به‌رگه ناگرێت "
  • 7:45 - 7:48
    ده‌مزانی که دوو سه‌یاره‌ی لێیه ... که ده‌توانم چوار تابلۆ بفرۆشم
  • 7:48 - 7:50
    وه به‌خۆمم وت ئه‌گه‌ر نه‌توانم چوار دانه بفرؤشم ، هیچ نه‌بێت با یه‌ک دانه بفرۆشم
  • 7:50 - 7:52
    ئه‌وه فێربووم له ته‌مه‌نێکی زۆر لاوێتیدا .
  • 7:52 - 7:54
    وه ده‌ستم کرد به فرۆشتنی چیرۆکی کارتۆنی
  • 7:54 - 7:56
    کاتێک له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا بووم ، کتێبی کارتۆنیم ده‌فرۆشت
  • 7:56 - 7:58
    له خانویه‌کی یه‌ک نهۆمی له که‌نداوی (جۆرجیا)
  • 7:58 - 8:00
    وه به پاسکیله‌که‌م ده‌ڕۆیشتم بۆ کۆتایی که‌نار ده‌ریاکه
  • 8:00 - 8:02
    تاکو هه‌موو کتێبه کارتۆنیه‌کان بکڕم له منداڵە فه‌قیره‌کان
  • 8:02 - 8:05
    دواتر ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ سەرەتای که‌نار ده‌ریاکه و ده‌مفرۆشته‌وه به منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
  • 8:05 - 8:07
    ئیشەکە دیار بوو .. به نرخێکی که‌م ده‌مکڕی و به نرخێکی به‌رز ده‌مفرۆشته‌وه
  • 8:07 - 8:09
    داخوازیه‌کی زۆری له‌سه‌ر بوو ، وه پاره‌یه‌کی زۆریش بوو
  • 8:09 - 8:12
    هه‌وڵم نەئەدا که به منداڵه هه‌ژاره‌کانی بفرۆشیت چونکه پاره‌یان پێ نییه ، ته‌نها منداڵه دهوڵهمهندهکهن پێیانبوو
  • 8:12 - 8:14
    ئه‌مه زۆر ئاشکرابوو بۆ من ، وایه ؟
  • 8:14 - 8:16
    وه‌کو قه‌یرانی ئابوری وایه ، که‌واته ئه‌مه قه‌یرانی ئابورییه
  • 8:16 - 8:19
    هێشتا 13 تریلیۆن دۆلار له پاشه‌که‌وتی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه
  • 8:19 - 8:22
    برۆ هه‌ندێک له‌وه به‌ده‌ست بهێنه ،هه‌ر له ته‌مه‌نێکی منداڵیه‌وه ئه‌وه‌م ده‌زانی
  • 8:22 - 8:24
    هه‌روه‌ها فێریشبووم که سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ست هێنانهکانم ئاشکرا نه‌که‌م
  • 8:24 - 8:26
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لێدانم خوارد له دوای چوار هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌م
  • 8:26 - 8:29
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له منداڵا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زانی که من چۆن ئه‌و چیرۆکانه ده‌کڕم
  • 8:29 - 8:31
    پێی ناخۆش بوو که ئه‌و پاره‌یه‌کی زیاتر ده‌دات
  • 8:31 - 8:33
    ناچار بوم که جه‌ریده دابه‌ش بکه‌م ، ئەو کاتە تەمەنم ١٠ ساڵان بوو
  • 8:33 - 8:35
    لە ڕاستیدا حه‌زم له‌م کاره نه‌بوو
  • 8:35 - 8:37
    باوکم له ده ساڵیدا پێی وتم : ئه‌م کاره کاری دوا ڕۆژم ئه‌بێت
  • 8:37 - 8:39
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر دوو هێڵ کارم ده‌کرد نه‌ک یه‌ک هێڵ
  • 8:39 - 8:42
    وه داوای لێکردم که یه‌کێک بگرم به کرێ و نیوه‌ی جهریدهکانم له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بکات
  • 8:42 - 8:45
    کردم ، دواتر زانیم که کۆکردنه‌وه‌ی به‌خشیش باشترین پاره‌یه که به ده‌ستی ده‌هێنین
  • 8:45 - 8:47
    منیش ده‌ستم کرد به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بهخشیشانه و موچەم وەردەگرت
  • 8:47 - 8:49
    بۆیە ده‌گه‌ڕام و هه‌موو جهریدهکانم کۆ ده‌کرده‌وه
  • 8:49 - 8:51
    ئه‌ویش ته‌نها جه‌ریده‌کانی دابه‌ش ده‌کرد
  • 8:51 - 8:53
    چونکه زانیم به‌م شێوه‌یه ده‌توانم پاره کۆ بکه‌مه‌وه
  • 8:53 - 8:56
    له‌م خاڵه‌دا ، من نه‌ده‌بوم به کارگوزاری که‌س
  • 8:56 - 8:58
    (پێکه‌نین)
  • 8:58 - 9:00
    باوکم دوکانی چاککردنی پیشه‌سازی هه‌بوو
  • 9:00 - 9:02
    زۆر پارچه‌ی سه‌یاره‌ی به‌کارهاتوی هه‌بوو که له‌ملاولا که‌وتبوون
  • 9:02 - 9:04
    وایه‌ری مسی کۆنی زۆری لێ بوو
  • 9:04 - 9:07
    منیش به باوکمم وت : چی له‌وشتانه ده‌که‌یت ؟
    وتی : فرێیان ده‌ده‌م
  • 9:07 - 9:09
    وتم : ئه‌ی که‌سێک نیه ئه‌وانه‌ی پێ بفرۆشیت ؟
    وتی : له‌وانه‌یه
  • 9:09 - 9:11
    بیرمه که ده ساڵ بووم ، واتە ٣٤ ساڵ بەر لە ئێستا
  • 9:11 - 9:13
    ئەم شتانەم وەک هەلێک دەهاتە پێش چاو
  • 9:13 - 9:15
    له‌م پاشماوانه‌دا پاره‌م ده‌بینی
  • 9:15 - 9:18
    وه له راستیدا ده‌گه‌ڕام به پاسکیله‌که‌م و ئه‌و وایهرانهم کۆده‌کرده‌وه که له‌و ناوچانه‌دا بوون
  • 9:18 - 9:20
    باوکیشم له ڕۆژی یه‌ک شەمماندا دهیگهیاندم
  • 9:20 - 9:22
    بۆ ئه‌و کارگانه‌ی که دووباره کانزا به‌کار ده‌هێننه‌وه
    مەبەستم ئەو جێیەیە کە پارەیان پێ دەدام
  • 9:22 - 9:24
    وامده‌زانی کارێکی زۆر خۆشه
  • 9:24 - 9:27
    سەیرە، دوای ٣٠ ساڵ کارگەیەکی تایبەت بەخۆم دادەمەزرێنم کە ئەو شتانە دەکڕمەوە
    کارگەکە ناوی ١-٨٠٠ گۆت جەنک-ە
  • 9:27 - 9:29
    پارەم بەوەش پەیدا دەکرد
  • 9:29 - 9:32
    هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسم دروست ده‌کرد کاتێک که ته‌مه‌نم 11 ساڵ بو له (کوبس)
  • 9:32 - 9:34
    ئه‌م هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسانهمان دروست ده‌کرد بۆ جه‌ژنی دایکان
  • 9:34 - 9:37
    ئەم ئه‌م هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسانهمان لە جل گرەی تەختەیی درووست دەکرد
  • 9:37 - 9:39
    ئەم جل گرانەش به‌کارده‌هێنرێن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جلانه‌ی که له ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌واسرێن
  • 9:39 - 9:41
    ئه‌م کورسیانه دروست ده‌که‌ین
  • 9:41 - 9:43
    وه ئه‌م دۆشه‌که بچوکانه‌م پێوه ده‌دورین
  • 9:43 - 9:45
    که ده‌توانیت ئه‌و ده‌رزیه دهمبوسانهی تێبکه‌یت
  • 9:45 - 9:48
    چونکه خه‌ڵک پێویستی بوو بۆ دورین و به ئاسانی ئه‌و ده‌رزیانه بدۆزنه‌وه
  • 9:48 - 9:51
    دواتر بۆمده‌رکه‌وت که پێویسته به دڵی خۆت هه‌ڵیبژێریت
  • 9:51 - 9:53
    بۆیه له ڕاستیدا هه‌ندێکیانم بۆیاخی قاوه‌یی کرد
  • 9:53 - 9:55
    وه کاتێک که ده‌چووم به یه‌کێکم ده‌فرۆشت نهمدهووت - ئه‌ته‌وێت دانه‌یه‌ک بکریت ؟
  • 9:55 - 9:57
    بەڵکو دەمگوت حه‌زت له چ ڕه‌نگێکه ؟
  • 9:57 - 9:59
    وه هه‌ستم نه‌ده‌کرد که که‌سێک هه‌بێت بڵێت نامه‌وێت، کاتێک که ته‌مه‌نم ده ساڵ بوو
  • 9:59 - 10:02
    به‌تایبه‌تی کاتێک که دوو هه‌ڵبژاردنت له‌به‌ر ده‌ستدا بێت ، قاوه‌یی یان ساده
  • 10:02 - 10:04
    له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌رسانه هه‌ر زوو فێر بووبوم
  • 10:04 - 10:07
    دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که ئیشی ده‌ست قورس ترین ئیشه
  • 10:09 - 10:11
    وایه ؟ وه‌کو بڕینی گژوگیا ، کارێکی زۆر قورسه
  • 10:11 - 10:14
    چونکه گژوگیای دراوسێکانمانم ده‌بڕی له هاویندا ، وه پاره‌م وه‌رده‌گرت له به‌رامبه‌ردا
  • 10:14 - 10:16
    زانیم که ئه‌مه داهاتێکه و دووباره ده‌بێته‌وه
  • 10:16 - 10:19
    له یه‌ک موشته‌ریدا گرنگه .
  • 10:19 - 10:21
    که کاتێک گژوگیای باخی که‌سێکم ده‌بڕی
  • 10:21 - 10:23
    وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ لای و له به‌رامبه‌ردا پاره‌م وه‌رده‌گرت
  • 10:23 - 10:25
    ئەمە زۆر ئاسانتر بوو وەک لەوەی
  • 10:25 - 10:27
    بچم دەرزی دەمبوس بفرۆشم
  • 10:27 - 10:29
    چونکه نا‌توانیت جارێکی تر پێیان بفرۆشیته‌وه
  • 10:29 - 10:32
    له‌به‌ر ئه‌وه حه‌زم له‌و داهاته بوو که دووباره ده‌بووه‌وه که له منداڵیه‌وه فێری بووبوم
  • 10:32 - 10:35
    بیرتان بێت که له‌سه‌ر ئه‌مه په‌روه‌رده کرابووم ، رێگه‌م پێنه‌درابوو که کاری تر بکه‌م
  • 10:35 - 10:38
    وه دواتر له یاریگای گۆڵفدا کارم ده‌کرد که یارمه‌تی یاریزانی گۆڵفم ده‌دا
  • 10:38 - 10:40
    زانیم کە ئەو گردەی لێ یە بە درێژایی هەموو یاریگای گۆڵفەکە
  • 10:40 - 10:42
    کە چاڵی ژمارە ١٣ی تیادا بوو، گردێکی بەرز بوو
  • 10:42 - 10:44
    خه‌ڵکیش نه‌یده‌توانی به‌و جانتا قورسانهیانهوه پیایدا سه‌ربکه‌ون
  • 10:44 - 10:46
    له‌به‌رئه‌وه له‌وێ داده‌نیشم له‌سه‌ر کورسهکی بچوک
  • 10:46 - 10:49
    وه چاوه‌ڕێم ده‌کردن بۆئه‌وه‌ی جانتا قورسه‌کانیان بۆ هه‌ڵگرم بۆ ئه‌وانه‌ی که یاریده‌ده‌ریان نه‌بوو
  • 10:49 - 10:52
    جانتای گۆڵفهکهم بۆ هه‌ڵده‌گرتن بۆ سه‌ر گرده به‌رزه‌که و له به‌رامبه‌ردا یه‌ک دۆلاریان ده‌دامێ
  • 10:52 - 10:54
    له کاتێکدا که هاوڕێکانم بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات کاریان ده‌کرد
  • 10:54 - 10:56
    له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ده‌بوون بۆ ئه‌و ماوه‌یه ته‌نها ده دۆلاریان وه‌رده‌گرت
  • 10:56 - 10:59
    به خۆمم ده‌وت که شتێکی بێمێشکانه‌یه که بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات کار بکه‌یت به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه.
  • 10:59 - 11:02
    هیچ مانای تێدا نیه ئه‌مه ، پێویست ده‌کات ڕێگه‌یه‌کی باشتر بدۆزیته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌یه‌کی باشتر
  • 11:02 - 11:05
    وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌چومه دوکانێکی نزیک، ئه‌و تۆپه بچوکانه‌م ده‌کڕی
  • 11:05 - 11:08
    ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ یاریگای گۆڵفه‌که و ده‌مفرۆشت به‌و پێرێژنە ٧٠ ساڵانەی کە یاریان دەکرد
  • 11:08 - 11:10
    ئەوانێش بۆ کاری تر بۆ هەفتەی داهاتوو ڕایان دەسپاردم
  • 11:10 - 11:12
    دواتر ئه‌وه‌ی داوایان ده‌کرد بۆم ده‌هێنان و دووقات پاره‌م وه‌رده‌گرت
  • 11:12 - 11:15
    له‌گه‌ڵ فرۆشیاری تۆپه‌کاندا کارم ده‌کرد به بێ هیچ گرێبه‌ستێک
  • 11:15 - 11:17
    تۆ ته‌نها پێویستت به پیشاندان و داواکاری هه‌بوو
  • 11:17 - 11:19
    له‌و که‌سانه‌ی که له منیان ده‌کڕی
  • 11:19 - 11:21
    ئه‌و ژنانەش ته‌نها له منیان ده‌کڕی ، له که‌سی تریان نه‌ده‌کڕی
  • 11:21 - 11:23
    چونکە دەمزانی منیان خۆشدەوێت
  • 11:23 - 11:26
    کارم ده‌کرد له کۆکردنه‌وه‌ی تۆپی گۆلف له یاریگاکه‌دا
  • 11:26 - 11:28
    هه‌موو که‌سێک ده‌چوو ناو داره‌کان ده‌گه‌ڕا
  • 11:28 - 11:30
    له ساحه لمینه‌کان ده‌گه‌ڕان
  • 11:30 - 11:32
    به خۆمم ده‌وت ، به‌نه‌فره‌ت بێت ، هه‌موو تۆپه‌کان له زهلکاوهکهدان
  • 11:32 - 11:34
    که‌سیش نه‌ده‌چووه ناو ئه‌و زهلکاوانهوه بۆ ئه‌و تۆپانه
  • 11:34 - 11:37
    منیش پێڵاوه‌که‌م داده‌که‌ند و ده‌چوومه ناو زه‌لکاوه‌که‌وه و به په‌نجه‌کانی قاچم ههڵمدهگڕتنهوه
  • 11:37 - 11:39
    به هه‌ردوو قاچم تۆپهکانم ده‌رده‌هێنایه‌وه
  • 11:39 - 11:41
    ناتوانم ئێستا لێره‌دا نیشانتان بده‌م
  • 11:41 - 11:43
    تۆپه‌کان ده‌رده‌هێنیته‌وه و ههڵیاندهدهیته ناو ئه‌و جانتایه‌ی که له نزیکته‌وه‌یه
  • 11:43 - 11:46
    وه کاتێک که ته‌واو ده‌بیت دووسه‌د تۆپت ده‌دۆزیه‌وه
  • 11:46 - 11:49
    به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ئه‌و تۆپه کۆنانه‌یان نه‌ده‌ویست
  • 11:49 - 11:51
    له‌به‌رئه‌وه دهمپێچانهوه ، منیش 12 ساڵ بووم ، وایه ؟
  • 11:51 - 11:53
    به سێ شێوه دهمپێچانهوه
  • 11:53 - 11:55
    شێوه‌ی یه‌که‌م پیناسلێس شئوهی دووه‌م دی دی ئێچ ئێس وه شێوه شازه‌کان
  • 11:55 - 11:57
    که هه‌ر یه‌که‌یانم به دوو دۆلار ده‌فرۆشت
  • 11:57 - 12:00
    وه ئه‌و تۆپانه‌ی که وا ده‌رده‌که‌وتن تۆزێک خراپ بوو بوون به نیو دۆلار ده‌مفرۆشت
  • 12:00 - 12:03
    وه ئه‌وانه‌ی که خراپ بوون هه‌ر 50 دانه‌یه‌کم به‌یه‌که‌وه ئه‌فرۆشت
  • 12:03 - 12:05
    وه دواتر یاریزانه‌کان بۆ مه‌شق کردن به‌کاریان ده‌هێنا
  • 12:05 - 12:07
    چاویلکەی هەتاوییم ده‌فرۆشت کاتێک که له قوتابخانه بووم
  • 12:07 - 12:09
    به هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی که له ناوه‌ندی بوون
  • 12:09 - 12:12
    ئه‌م کاره واده‌کات که هه‌مویان ڕقیان لێت بێت
  • 12:12 - 12:15
    چونکه هه‌وڵده‌ده‌یت لەهەموو هاوڕێکانی ترت پاره‌ی زیاتر وه‌ربگریت له هه‌موو کاتێکدا
  • 12:15 - 12:17
    به‌ڵام ئه‌م کاره کرێکانی منی ده‌رده‌هێنایه‌وه
  • 12:17 - 12:19
    لهبهرئەوە ژمارەیەکی زۆرم لە چاویلکە هەتاوییەکان فرۆشت
  • 12:19 - 12:21
    دواتر قوتابخانه ڕایان گرتم له‌م کاره
  • 12:21 - 12:23
    وه دواتر بانگ کرام بۆ ژوری به‌ڕێوه‌به‌ر وه ئاگادار کرامه‌وه که نابێت ئه‌م کاره بکه‌م .
  • 12:23 - 12:25
    لەبەرەئەوە چووم بۆ به‌نزینخانە
  • 12:25 - 12:27
    چاویلکەی زۆرم فرۆشت به به‌نزینخانه‌کان
  • 12:27 - 12:29
    وه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ش ده‌یانفرۆشته‌وه به کڕیاره‌کانی خۆیان
  • 12:29 - 12:31
    ئه‌م کاره زۆر باش بوو بۆ من چونکه پاره‌یه‌کی زۆرم لێوه‌ی ده‌ست ده‌که‌وت
  • 12:31 - 12:33
    وابزانم 14 ساڵ بووم
  • 12:33 - 12:36
    پاشان توانیم کرێی خوێندنم دابین بکه‌م بۆ یەکەم ساڵی خوێندنم له زانکۆی کارڵتۆن
  • 12:36 - 12:38
    بە فرۆشتنی مەی لە ڕێگەی دەست گێڕیەوە
  • 12:38 - 12:40
    وەک دەزانن ده‌توانی 40 ئۆقه شوشه لە شه‌راب هەڵبگریت
  • 12:40 - 12:42
    یان دوو قوتوی کۆلای پڕ لە مەی ، وا هه‌ست ناکه‌ن که کارێکی ئاسانه ؟
  • 12:42 - 12:44
    به‌ڵێ ، به‌ڵام ده‌زانی چۆنه ؟ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیبه‌یته .
  • 12:44 - 12:47
    ناو یاریگایه‌که‌وه و ده‌توانیت بیرهیت دەستبکەوێت بە خۆڕایی
  • 12:47 - 12:49
    زۆربه‌یان ئه‌مه‌یان لێ کڕیم
  • 12:49 - 12:52
    داواکاریه‌کی زۆری له‌سه‌ر بوو وه هەلێکی گه‌وره بوو
  • 12:52 - 12:54
    وه نیشانه‌یه‌کی بازرگانیم لێدابوو بە پێنج قاتی نرخی خۆی ده‌مفرۆشته‌وه
  • 12:54 - 12:56
    وه لۆگۆی زانکۆی خۆمانم لێدابوو
  • 12:56 - 12:58
    ده‌زانن که ئێمه منداڵه‌کانمان فێردەکهین و یارییان بۆ ده‌کڕین
  • 12:58 - 13:01
    به‌ڵام بۆچی یارییه‌کی وه‌هایان بۆ نەکڕین که هانده‌ریان بێت بۆئەوەی ببنه بازرگان
  • 13:01 - 13:04
    کێ دەڵێت؟ لەوانەیە لەو جۆرە بن کە پێویستیان بە مەشق و ڕاهێنان بێت بۆ ئەوەی ببن بە بازرگان؟
  • 13:04 - 13:07
    بۆچی فێریان ناکه‌ین که پاره به فیڕۆنه‌ده‌ن ؟
  • 13:07 - 13:10
    بیرمه که پێموترا بگه‌ڕێم له ناوه‌ڕاستی شەقامی بانیف - ئه‌لبێرتا
  • 13:10 - 13:12
    چونکه بنسێکم فڕێداوه‌ته سه‌ر شەقامەکە
  • 13:12 - 13:14
    وه باوکم وتی "بڕۆ به‌دوایدا بگه‌ڕێ"
  • 13:14 - 13:16
    وتی "من زەحمەتی زۆر دەکێشم تاکو پارەکانم دەستدەکەوێت. نامەوێت هەرگیز تۆ ببینم کە بنسێک بەفیڕۆ دەدەیت"
  • 13:16 - 13:18
    هه‌تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌و وانه‌یه‌م له‌بیره
  • 13:18 - 13:21
    پارەی ڕۆژانەکان منداڵەکان فێری خووی خراپیان دەکات
  • 13:21 - 13:23
    پارەی ڕۆژانەکان، بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکان فێری
  • 13:23 - 13:25
    ئەوە دەکات کە بیر لە ئیشێک بکەنەوە
  • 13:25 - 13:28
    به‌ڵام بازرگان ڕازی نابێت به مووچه‌ی مانگانه
  • 13:28 - 13:30
    پارەی ڕۆژانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکان هەر لە تەمەنی گەنجیەوە
  • 13:30 - 13:32
    ڕازی بن بە مووچەی مانگانە
  • 13:32 - 13:34
    بەڵای منەوە ئه‌م کاره هەڵەیە، ئه‌گه‌ر بته‌وێت منداڵێکی بازرگان په‌روه‌رده بکه‌یت
  • 13:34 - 13:36
    وەک ئه‌و کاره‌ی که ئێستا من لەگەڵ منداڵه‌کانمدا ده‌یکه‌م ، دوو منداڵم هەیە که یه‌کێکیان نۆ ساڵه و ئه‌وی تریان حه‌وت ساڵه
  • 13:36 - 13:38
    فێریان ده‌که‌م که بگه‌ڕێن به ناو ماڵ و حەوشەکەدا
  • 13:38 - 13:40
    به دوای شتێکدا بگەڕێن که گرنگ بێت
  • 13:40 - 13:42
    دواتر بێن بۆلای من و پێم بڵێن، ئەمە چیە
  • 13:42 - 13:44
    یان من ده‌چم بۆلایان و پێیان ده‌ڵێم ئەم شتانەی لێرەدایە بۆچی پێویستن
  • 13:44 - 13:46
    دواتر دەزانن بۆچی وادەکەین؟ ڕێکدەکەوین .
  • 13:46 - 13:48
    ئەوان دەڕۆن بۆ ئەو دەوروبەرە وسەیردەکەن تا بزانن ئەوە چیە
  • 13:48 - 13:50
    دواتر ڕێکدەکەوین و پارەی وەردەگرن لە بەرامبەر ئەو ئیشەی کردویانە
  • 13:50 - 13:53
    ئه‌وان پاره‌یه‌کی نه‌قد وه‌رناگرن له به‌رامبه‌ردا به‌ڵام هەلی زیاتریان دەبێت تاکو شتی زیاتر بدۆزنەوە
  • 13:53 - 13:55
    ئەوان فێری کارامەیی و لێزانی دەبن لە ڕێککەوتندا
  • 13:55 - 13:57
    وە فێری ئەوە دەبن کە چۆن هەلەکان بدۆزنەوە بە باشترین شێوە
  • 13:57 - 14:00
    تۆ ده‌بیته هۆکار بۆ ئه‌و کارانه ، هه‌ردو منداڵه‌که‌م حسابی بانقیان هه‌یه
  • 14:00 - 14:02
    له سه‌دا پهنچای ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن که په‌یدای ده‌که‌ن یان به‌ده‌ستی ده‌هێنن
  • 14:02 - 14:04
    وه له سه‌دا په‌نجاشی ده‌چێته سه‌ر حسابی ماڵه‌وه
  • 14:04 - 14:06
    و له سه‌دا په‌نجای بۆ سه‌ر حسابی یاریه‌کانیان.
  • 14:06 - 14:08
    ئه‌و پاره‌یه‌ی که له‌سه‌ر حسابی یاریه‌کانه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌توانن به‌کاری بهێنن یان خه‌رجی بکه‌ن
  • 14:08 - 14:11
    وه ئه‌و له‌سه‌دا په‌نجایه‌ی که له‌سه‌ر حسابی ماڵهوەیە هه‌موو شه‌ش مانگ جارێک ده‌چێته حسابی بانکیه‌وه
  • 14:11 - 14:14
    له‌گه‌ڵ مندا له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، وه له‌کۆتایی هه‌موو ساڵێکدا ئه‌و پاره‌یه ده‌چێت بۆ ده‌ڵاڵه‌کانیان له بانک
  • 14:14 - 14:17
    هه‌ردوو منداڵه حه‌وت ساڵه و نۆ ساڵانه‌که‌م ده‌ڵاڵی بانکییان هه‌یه
  • 14:18 - 14:20
    بەڵام فێریان دەکەم بۆ ئەوەی فێری هەڵگرتنی پارە بن
  • 14:20 - 14:23
    ئه‌وه‌ی که من زۆر توڕه ده‌کات ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هه‌یه ته‌مه‌نی 30 ساڵ زیاتره ده‌ڵێت
  • 14:23 - 14:25
    "لهوانەیە دەستبکهم به کۆکردنه‌وه‌ی پاره"
  • 14:25 - 14:27
    به‌داخه‌وه ، تۆ ٢٥ساڵت به‌فیڕۆداوه
  • 14:27 - 14:29
    پێویسته ئه‌و کاره فێری منداڵه بچوکه‌کان بکه‌یت
  • 14:29 - 14:31
    که جارێ هه‌ست به هیچ ئازارێک ناکه‌ن
  • 14:31 - 14:33
    به‌رله خه‌وتنیان چیرۆکیان بۆ مه‌خوێنه‌ره‌وه هه‌موو شه‌وێک
  • 14:33 - 14:35
    لەوانەیە چوار شه‌و له هه‌فته‌یه‌کدا بۆیان بخوێنه‌ره‌وه باشتره
  • 14:35 - 14:37
    وه له سێ شه‌وه‌که‌ی تردا وایان لێ بکه که ئه‌وان چیرۆکێکت بۆ بخوێننه‌وه .
  • 14:37 - 14:40
    بۆ دانه‌نیشین له‌گه‌ڵیان و چوار پارچه شتیان بهینێ ،
  • 14:40 - 14:43
    وه‌ک ، تیشێتێکی سور ، بۆینباخێکی شین ، که‌نغه‌رێک ، له‌گه‌ڵ لاپتۆپێک
  • 14:43 - 14:45
    وه وازیان لێ بهێنه با باسی ئه‌و چوار شته‌ت بۆ بکه‌ن
  • 14:45 - 14:47
    منداڵه‌کانی من ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌موو کات
  • 14:47 - 14:49
    ئه‌وه فێری فرۆشتنیان ده‌کات ، فێری داهێنانیان ده‌کات
  • 14:49 - 14:51
    فێریاندهکات که پشت به خۆیان ببه‌ستن
  • 14:51 - 14:53
    به‌س بیر له‌وه‌بکه‌ره‌وه و چێژی لی وه‌ربگره .
  • 14:53 - 14:55
    با منداڵه‌کانتان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا هه‌ستن و قسه بکه‌ن
  • 14:55 - 14:57
    ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئهوخهڵکانهش هاوڕێکانی خۆشیانبێت
  • 14:57 - 14:59
    با کاری شانۆیی بکه‌ن و قسه بکه‌ن
  • 14:59 - 15:01
    ده‌بێت منداڵه کانمان له‌سه‌ر ئه‌و کارانه فێربکه‌ین .. کاری بازرگانی.
  • 15:01 - 15:04
    نیشانی منداڵەکانتی بدە که کڕیاری خراپ یاخود فەرمانبەری خراپ چۆنە
  • 15:04 - 15:06
    ئەو فەرمانبەرانەیان نیشان بدە کە گلەیی و گازندە دەکەن
  • 15:06 - 15:08
    کاتێک که فه‌رمانبه‌رێکی خراپ ده‌بینیت گلەیی دەکات ئه‌وه نیشانی منداڵه‌کانت بده
  • 15:08 - 15:10
    بڵێ "سه‌یرکه ئه‌و کوڕە فه‌رمانبه‌رێکی خراپه"
  • 15:10 - 15:13
    وه بڵی "ئه‌وه‌ش یەکێکە لە فه‌رمانبه‌رە باشەکان"
  • 15:13 - 15:15
    (پێکه‌نین)
  • 15:15 - 15:17
    ئه‌گه‌ر چویت بۆ رێستۆرانتێک و خزمه‌تگوزاری باش نه‌بوو
  • 15:17 - 15:19
    پێیان بڵێ که کارگوزاری خراپ چۆنه
  • 15:19 - 15:21
    (پێکه‌نین)
  • 15:21 - 15:23
    هه‌موو ئه‌م ده‌رسانه له‌به‌ر ده‌ستماندایه
  • 15:23 - 15:26
    به‌ڵام ئێمه ئه‌و هەلانە ناقۆزینه‌وه، ئێمه منداڵان فێرده‌که‌ین که مامۆستای تایبه‌ت بگرن
  • 15:26 - 15:28
    له‌راستیدا بیهێنه به‌رچاوی خۆت
  • 15:28 - 15:30
    که هه‌موو شته کۆنه‌کان کۆبکه‌یته‌وه له‌ماڵه‌که‌دا هەر ئێستا
  • 15:30 - 15:32
    وه هه‌موو یاریه‌کانی منداڵه‌کان که هی دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه
  • 15:32 - 15:35
    وه پێموتن (بۆ ئه‌مانه نه‌به‌ین له بازاڕی شته‌کۆنه‌کان یان بازاڕی شته به‌کارهاتووه‌کان بیانفرۆشین)
  • 15:35 - 15:37
    له‌راستیدا ده‌توانن بیفرۆشن.
  • 15:37 - 15:39
    وه فێرده‌بن که چۆن که‌سێکی ته‌ڵه‌که‌باز ده‌ناسنه‌وه که کاتێک ئیمهیلی داواکارییان بۆ ده‌نێرێت
  • 15:39 - 15:41
    که ده‌توانن بێنه ناو حسابهکهتهوه یان بێنه ناو حسابی به‌شه‌که‌ته‌وه یه‌ن هه‌رشتێکی تر
  • 15:41 - 15:44
    منداڵه‌کانتان فێربکه‌ن که چۆن نرخ دابنێن یان چۆن نرخ ده‌خه‌مڵێنن
  • 15:44 - 15:46
    وێنەکانیان ڕابكێشن
  • 15:46 - 15:48
    فێریان بکه که چۆن پاره په‌یدابکه‌ن یان چۆن ئه‌و شتانه به‌ده‌ست بهێنن که ده‌فرۆشرێت
  • 15:48 - 15:50
    دواتر نیوه‌ی ئه‌وپاره‌یه‌ی که پهیدایدهکهن نیوه‌ی ده‌چێته سه‌ر حسابی ماڵه‌وه
  • 15:50 - 15:52
    نیوه‌که‌ی تری ده‌چێته سه‌ر حسابی یاریه‌کان
  • 15:52 - 15:54
    منداڵه‌کانی من حه‌زیان له‌م جۆره کارانه‌یه.
  • 15:54 - 15:57
    دەبێت هه‌ندێک له خاسیه‌ته‌کانی بازرگانی فێری منداڵه‌کان بکه‌یت
  • 15:57 - 16:00
    سه‌رکه‌وتن ، ده‌ست بەسەرداگرتن ، رابه‌ریکردن ، دەروون پشکنین، پشت به‌یه‌ک به‌ستن و نرخ.
  • 16:00 - 16:03
    ئه‌مانه هه‌مووی له منداڵه‌کانماندا به‌دی ده‌که‌ین ،وه ده‌توانین راهێنانیان پێ بکه‌ین
  • 16:03 - 16:05
    بگه‌ڕێ به دوای ئه‌و شتانه‌دا .
  • 16:05 - 16:07
    وه دوو شتی تر هه‌یه که لە ئێوەم ده‌مه‌وێت لهبارهیانەوە پرسیار بکەن
  • 16:07 - 16:10
    کەچی ئێمە ئه‌ودوو شته پشت گوێ ده‌خه‌ین ، له سیسته‌می فێرکردنماندا
  • 16:10 - 16:12
    ده‌رمان مه‌ده به‌و منداڵانه‌ی که که‌م ئاگان
  • 16:12 - 16:14
    بێجگە لەوانەی کە بەڕاستی هۆشیان خراپە
  • 16:14 - 16:16
    (چه‌پڵه )
  • 16:16 - 16:19
    وه هه‌مان هەموو ئەو شتانە له‌گه‌ڵ ئەوانەشدا دەبێت بکرێت کە هیلاک بوون و ڕوخاون
  • 16:19 - 16:21
    جگە لەوانەی نەخۆشی دڕندانەیان هەیە
  • 16:21 - 16:23
    ئاژاوه‌ی دوولایه‌نانه که ناسراوه به نه‌خۆشی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه جی کردن
  • 16:23 - 16:25
    کاتێک (ستیڤ جێرسۆن و جیم کلارک )
  • 16:25 - 16:27
    وه (جیم بارکسدال ) توش بوون
  • 16:27 - 16:29
    که (نێت سکایپ)یان داهێنا
  • 16:29 - 16:31
    بیهێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌گه‌ر (ریتالین)یان بدایایهتێ
  • 16:31 - 16:33
    ئه‌وکاتە ئەو داهێنانهمان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت ، وایه ؟
  • 16:33 - 16:36
    (ئال گۆری)یش ئینته‌رنێتی داهێنا
  • 16:36 - 16:38
    (پێکه‌نین)
  • 16:38 - 16:40
    ئه‌م بههرانهیه که پێویسته فێربکرێین له قوتابخانه‌کاندا
  • 16:40 - 16:42
    هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانی تر فێرده‌کرێین
  • 16:42 - 16:44
    من ناڵێم نابێت منداڵان ببن به پارێزه‌ر
  • 16:44 - 16:46
    به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویسته فێریانبکهین ببنه بازرگان
  • 16:46 - 16:48
    بۆ ئەوەی پلەیەکی بەرزیان هەبێت لەگەڵ هەموو شتێکی باش‌دا؟
  • 16:48 - 16:50
    چونکه هەلێکی گه‌وره هه‌یه له‌وه‌دا
  • 16:50 - 16:52
    ئه‌مه‌وێت به ڤیدیۆیه‌کی کەمی خێرا کۆتایی پێبهێنم
  • 16:52 - 16:55
    ئەمە ڤیدیۆیەکە کە تەواو کراوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە من ئامۆژگاریم کردوون
  • 16:55 - 16:57
    ئەم کەسانە، گەشبینن
  • 16:57 - 16:59
    ده‌رباره‌ی منداڵانه.. هەروەها ده‌رباره‌ی بازرگانیه
  • 16:59 - 17:02
    هیواخوازم که سودتان له‌وه وه‌رگرتبێت که ئه‌مرۆ باسم لێوه کرد
  • 17:02 - 17:04
    وه یارمه‌تیم دابن که به‌کاری بهێنن وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی جیهان .
  • 17:04 - 17:07
    کوڕه (وا ههستدەکهیت که ده‌توانیت هه‌موو شتێک بکه‌یت ؟)
  • 17:07 - 17:09
    (هێشتا ده‌توانیت)
  • 17:09 - 17:11
    (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی شت که ئێمه به مه‌حاڵی ده‌زانین)
  • 17:11 - 17:14
    (ده‌توانیت بە ئاسانی تەواوی بکه‌یت)
  • 17:14 - 17:17
    (له‌وانه‌یه بێ ئاگا بیت ..ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین)
  • 17:17 - 17:20
    (که تاکه که‌سێک ده‌توانێت جیاوازی دروست بکات)
  • 17:20 - 17:21
    (بۆت بسه‌لمێنم ؟)
  • 17:21 - 17:22
    (تەنها سه‌یری ئه‌وانه بکه ووڵاتەکەمانیان دروست کردووه )
  • 17:22 - 17:25
    (دایک و باوکمان ، باوباپیرانمان ، مامهکانمان ، پورهکانمان )
  • 17:25 - 17:28
    ( ئه‌وان گه‌ڕۆک بوون ، تازه هاتوون و ئاماده بوون که جێ ده‌ستی خۆیان به‌جێ بهێڵن )
  • 17:28 - 17:31
    (له‌وانه‌یه هه‌ندێکیان زۆریان به ده‌ست نه‌هێنابێت)
  • 17:31 - 17:34
    یاخود له‌وانه‌یه پێشبینی هیچ شتێکیان نەکردبێت تا
  • 17:34 - 17:37
    (ببێتە بیرۆکه‌یه‌کی زیره‌کانه )
  • 17:37 - 17:40
    ( ئه‌م کەسانە بیرۆکەیان هەبوو، داهێنه‌ربوون )
  • 17:40 - 17:42
    (نوێ خواز بوون )
  • 17:42 - 17:45
    (تا دواتر ناسراون به )
  • 17:46 - 17:49
    (بازرگانه‌کان )
  • 17:49 - 17:52
    ئەوان ئەو شێوازەیان گۆڕی کە ئێمە دەربارەی شتە مەحاڵەکان هەمانە
  • 17:52 - 17:54
    (بیرۆکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و جوانیان هه‌بوو که چۆن ژیان باش بکه‌ن )
  • 17:54 - 17:57
    (بۆ هه‌موومان ، ته‌نانه‌ت که کاتیش که‌م بوو)
  • 17:57 - 17:59
    (هەر ئێستا ئەوە قورسه بۆ بینین)
  • 17:59 - 18:01
    (چونکه بینینی ئێمه هه‌ڕه‌مه‌کیه و کۆسپی زۆره )
  • 18:01 - 18:04
    (به‌ڵام شڵه‌ژان ههلەکان دروست ده‌کات)
  • 18:04 - 18:07
    بۆ سه‌رکه‌وتن، دەستکەوتن، وە هانمان دەدا
  • 18:07 - 18:10
    بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی تازه بۆ بەئەنجامگەیاندنی شتەکان
  • 18:10 - 18:13
    کەواتە هەلەکان چین کە دەبێت دواتر هەنگاوی بۆ بنێین و وە بۆچی؟
  • 18:13 - 18:16
    (ئه‌گه‌ر تۆ بازرگان بیت )
  • 18:16 - 18:19
    ئیوە دەزانن کە ئەو مەترسیە خەڵات کردن نیە
  • 18:19 - 18:21
    (نا، خەڵاتەکان ته‌نها جوڵاندنی داهێنانه )
  • 18:21 - 18:24
    (گۆڕینی ژیانی خه‌ڵکی، و کار دۆزینه‌وه بۆیان )
  • 18:24 - 18:26
    (بۆ گه‌شه کردنی ژیان له ده‌وروبه‌ریاندا )
  • 18:26 - 18:29
    وە دروستکردنی جیهانێکی باشتر
  • 18:29 - 18:31
    (بازرگانه‌کان له هه‌موو شوێنێکن )
  • 18:31 - 18:33
    (ئه‌وانه‌ن دەست دەکەن بە بازرگانی بچووک کە پاڵپشتی ئابوری وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن )
  • 18:33 - 18:35
    ئه‌وانه‌ن که که‌لوپه‌ل دروست ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئێوە لە ژیانتانا
  • 18:35 - 18:37
    (بۆ مانەوەی پهیوهندیەکانمان لەگەڵ هاوڕێکانمان، خێزانه‌کانمان و ناسیاوه‌کانمان له جیهاندا )
  • 18:37 - 18:40
    ئەوان ڕێگەی تازە دەدۆزنەوە بۆ یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کێشە کۆنەکانی کۆمەڵگا
  • 18:40 - 18:42
    (ئایا بازرگانێک ده‌ناسیت ؟)
  • 18:42 - 18:43
    هەموو کەسێک دەتوانێت ببێت بە بازرگان
  • 18:43 - 18:45
    ( ته‌نانه‌ت ... تۆش )
  • 18:45 - 18:48
    (که‌واته ئه‌و هه‌له بقۆزه‌ره‌وه تاوه‌کو ئه‌و کاره به‌ده‌ستی بهێنیت کە هەمیشە دەتویست )
  • 18:48 - 18:50
    (بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئابوری وڵات بده‌یت )
  • 18:50 - 18:51
    (گۆڕانێک دروست بکه‌یت )
  • 18:51 - 18:53
    (کاره‌که‌ت به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر به‌ره )
  • 18:53 - 18:55
    (به‌ڵام له‌وه گرنگ تر )
  • 18:55 - 18:58
    (ئەوەت بیربێت کاتێك بوو تەنها منداڵێک بوویت )
  • 18:58 - 19:01
    (کاتێک که هه‌موو شتێک له‌به‌ر ده‌ستدا بوو )
  • 19:01 - 19:05
    (دواتر به هێواشی بە خۆت ده‌ڵێیت .. به‌ڵام دەبێت ئەمە نه‌خشه‌ی بۆ دابنرێت )
  • 19:07 - 19:09
    ( ئه‌وه چاره‌سه‌ره ، نه‌خشه دانان )
  • 19:11 - 19:13
    زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان .
Title:
کامیرۆن هێرۆڵد: با منداڵان په‌روه‌رده‌ بکه‌ین تاکو ببن به‌ بازرگان
Speaker:
Cameron Herold
Description:

لە قوتابخانە بێزاریت، دەرناچیت، بێزاری لە وەرقە و پێنووس، ئەم منداڵە لەوانەیە بازرگان بێت، ئەمانە قسەی "کامیرۆن هیرۆڵد" ن، باس لەوە دەکات کە قوتابخانەیەک هەبێت کە یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی کە منداڵان و لاوان بکاتە بازرگان و بازرگانی تیایدا بدرەوشێتەوە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:15

Kurdish subtitles

Revisions