Return to Video

چۆن جیهانێکی فانتازیا درووست دەکەیت

  • 0:07 - 0:09
    لە جیهانی جەی.ئاڕ.ئاڕ،
  • 0:09 - 0:12
    گانداڵف یەکێکە لە پێنج جادووگەر
    کە لە لایەن ڤالارەوە نێردراوە
  • 0:12 - 0:14
    بۆ ڕابەریکردنی دانیشتوانی زەوی ناوه‌ڕاست
  • 0:14 - 0:18
    لە تێکۆشانیان لە دژی
    هێزی تاریکی ساوڕۆن.
  • 0:18 - 0:20
    گانداڵف نەمر نەبوو،
  • 0:20 - 0:22
    یاسا فیزیایەکانی
    زەوی ناوەڕاست پەیڕەو دەکات،
  • 0:22 - 0:24
    بەڵام ڕووحەکەی نەمر بوو،
  • 0:24 - 0:27
    کاتێک دەمرێت، وەکو گانداڵفی
    ڕەساسی دەڕوات
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام وەکو گانداڵفی سپی دەگەڕێتەوە.
  • 0:29 - 0:32
    بەپێی دەستنووسی واچاوسکی،
  • 0:32 - 0:34
    مرۆڤێکی زیندوو تەنها دەبێت پەیوەندی لەگەڵ
  • 0:34 - 0:38
    نووسینی نیۆنی نهێنی دوانی
    ڕیزەکی بکات
  • 0:38 - 0:41
    بۆ فێربوونی لێخووڕینی هێلیکۆپتەر
    لە چەند چرکەیەکدا.
  • 0:41 - 0:44
    یان ئەگەر شازبیت، یاخوود شازی شازەکان،
  • 0:44 - 0:48
    پێویستت بە هێلیکۆپتەریش نابێت،
    تەنها چاویلکەیەکی جوانت پێویستە.
  • 0:49 - 0:52
    پشیلەی چێشار دەتوانێت سەری خۆی بسووڕێنێت.
  • 0:52 - 0:54
    ئایپاد سادەیە.
  • 0:54 - 0:59
    هیچ یارییەکی کویدیچ تەواو نابێت
    پێش ئەوەی تۆپی زێڕین نەگیرێت.
  • 0:59 - 1:02
    و وەڵامی گەورەترین پرسیاری
    ژیان، و گەردوون،
  • 1:02 - 1:03
    و هەموو شتێک
  • 1:03 - 1:05
    بێگوومان ٤٢ە.
  • 1:05 - 1:08
    وەکو جیهانی ڕاستەقینە،
    جیهانە درووستکراوەکان بە جێگیری
  • 1:08 - 1:11
    بە پێی یاسای فیزیا و
    کۆمەڵگە دەڕۆن.
  • 1:11 - 1:13
    کە ئەمەش ئەم جیهانە ئاڵۆزانە
  • 1:13 - 1:16
    دەکاتە مایەی باوەڕ و تێگەیشتن و
    گەشت کردن بە ناویدا.
  • 1:18 - 1:22
    لە ژیانی ڕاستەقینە، یاسای کیشکردن حەوت
    "کتێبەکانی هاری پۆتەر"
  • 1:22 - 1:24
    لە ملیۆنەها ڕەفەی کتێبی جیهان ڕادەگرێت.
  • 1:24 - 1:27
    دەزانین ئەمە ڕاستە، بەڵام دەشزانین
  • 1:27 - 1:30
    لەوەتەی جەی.کەی دەستی بە نووسین کرد
    و گوتی کە
  • 1:30 - 1:33
    جادووگەر، داردەست و
    "وینگاردیۆم لێڤیئۆسا"
  • 1:33 - 1:36
    یاسای کێشکردن بوونی نەماوە
  • 1:36 - 1:40
    لە ملیۆنەها پەڕە کە لە نێوان
    چوارچێوەی کتێبەکاندا هەیە.
  • 1:41 - 1:45
    نووسەرانی زانستی خەیاڵی و فانتازیا
    جیهانی نوێ درووست دەکەن.
  • 1:45 - 1:47
    یاسا، نەخشە، وەچە،
  • 1:47 - 1:50
    زمان، کەلتوور، جیهان،
  • 1:50 - 1:53
    جیهانی تر لە ناو جیهانەکان،
  • 1:53 - 1:57
    و لەو جیهانانەدا، چیرۆک لە دوای
    چیرۆک چەکەرە دەکات.
  • 1:57 - 1:58
    کاتێک بە باشی بکرێت،
  • 1:58 - 2:02
    خوێنەر تێدەگات لە جیهانەکان و
    یاساکانییان
  • 2:02 - 2:05
    بە هەمان شێوەی کاراکتەرەکانی ناو جیهانەکە
  • 2:05 - 2:07
    و هەندێک جاریش، بە هەمان شێوە یان باشتریش
  • 2:07 - 2:10
    لەوەی کە خوێنەر تێدەگات
    لە جیهانی دەرەوەی کتێب.
  • 2:11 - 2:12
    بەڵام چۆن؟
  • 2:12 - 2:15
    چۆن پەڕەی نووسراوی کورتی مرۆڤ
  • 2:15 - 2:19
    چاومان ڕۆشن دەکاتەوە
    و هێما دەنێرێت بۆ مێشکمان
  • 2:19 - 2:24
    کە بە لۆژیکی و هەستیاری شیی دەکەینەوە
    بۆ ڕێڕەوەی ئاڵۆز
  • 2:24 - 2:25
    کە وامان لێ دەکات شەڕ بکەین،
  • 2:25 - 2:28
    بگرین، گۆرانی بڵێین، بیربکەینەوە،
  • 2:28 - 2:29
    کە ئەوەندە بەهێزن
  • 2:29 - 2:31
    نەک تەنها بۆ ڕاگرتنی جیهانی
  • 2:31 - 2:33
    درووستکراو لە لایەن نووسەر،
  • 2:33 - 2:36
    بەڵکو بۆ گۆڕینی ڕوانگەی خوێنەریش
  • 2:36 - 2:39
    بۆ جیهانی ڕاستەقینە کە دەست پێدەکاتەوە
  • 2:39 - 2:41
    کاتێک دەگەیتە کۆتا نووسین؟
  • 2:42 - 2:45
    دڵنیا نیم، گەر هیچ کەسێک هەبێت وەڵامی
    ئەم پرسیارە بزانێت،
  • 2:45 - 2:49
    بەڵام جیهانی ناوازە و نایاب
    هەموو ڕۆژێک درووست دەکرێت
  • 2:49 - 2:51
    لە مێشکی خۆماندا، لەسەر کۆمپیوتەر،
  • 2:51 - 2:54
    تەنانەت لەسەر کلێنسی ڕێستۆرانتیش.
  • 2:54 - 2:58
    ڕاستیەکە ئەوەیە کە خەیاڵ و ویستی تۆ
    هێماییە،
  • 2:58 - 2:59
    لە جیهانی خۆت بژیت
  • 3:00 - 3:02
    تەنها ئەوەت پێویستە بۆ ئەوەی
    ڕۆمانێک بنووسیت.
  • 3:02 - 3:06
    خەیاڵی هۆگوارتس یاخوود
    باڕی ستار وارسم نەکرد،
  • 3:06 - 3:09
    بەڵام چەند نووسراوێکی زانستی وڕوژێنه‌رم
    نووسیوە بۆ منداڵ و گەورە.
  • 3:09 - 3:12
    ئەمە چەند پرسیار و ڕێبازێکە بەکارم هێناوە
  • 3:12 - 3:15
    بۆ درووستکردنی ئەو جیهانانەی کە
    لە ناو کتێبەکاندا هەیە.
  • 3:16 - 3:18
    بە کات و شوێنی سادە دەست پێ دەکەم.
  • 3:18 - 3:22
    جهیانی فانتازیا بێت یان جیرۆکی داهاتوویی
    لە جیهانی ڕاستەقینەدا.
  • 3:22 - 3:26
    گرنگە بزانیت کە لە کوێیت،
    ئایە لە ڕابردوویت،
  • 3:26 - 3:28
    ئێستا، یاخوود داهاتوو.
  • 3:28 - 3:30
    حەزم لێیە ڕێڕەوی کات درووست بکەم
  • 3:30 - 3:32
    کە نیشان بدات چۆن جیهان هاتە کایەوە.
  • 3:32 - 3:35
    چی کردارێکی ڕابردوو بۆتە هۆکاری ئێستا؟
  • 3:35 - 3:37
    و وەڵامی زۆر بۆ پرسیارەکان دادەنێم
  • 3:37 - 3:40
    کە وردەکاری جیهانی فانتازی من دەردەخات.
  • 3:41 - 3:42
    چی یاسایەک بەکاردێت لێرە؟
  • 3:43 - 3:45
    کە هەموو شتێک دەگرێتەوە
    لە یاسای کیشکردن،
  • 3:45 - 3:46
    یاخوود نا،
  • 3:46 - 3:47
    بۆ یاساکانی کۆمەڵگە
  • 3:47 - 3:50
    و سزادانی ئەو تاکانەی کە یاساکان
    دەشکێنن.
  • 3:51 - 3:54
    ئەم جیهانە چ حکومەتێکی هەیە؟
  • 3:54 - 3:56
    کێ دەسەڵاتی هەیە، کێ نیەتی؟
  • 3:56 - 3:58
    خەڵک باوەڕ بە چی دەکەن؟
  • 3:58 - 4:01
    و لای ئەم کۆمەڵگەیە، چ شتێک زۆر بە نرخە؟
  • 4:01 - 4:04
    و دواتر کاتی بیرکردنەوەیە
    لەسەر ژیانی ڕۆژانە.
  • 4:04 - 4:06
    کەش و هەوا چۆنە؟
  • 4:06 - 4:09
    خەلک لە کوێ دەژین و کار و
    خوێندنگە لە کوێیە؟
  • 4:09 - 4:10
    چی دەخۆن
  • 4:10 - 4:11
    و چۆن یاری دەکەن؟
  • 4:11 - 4:14
    چۆن مامەڵە لەگەڵ گەنج و پیرەکانیان دەکەن؟
  • 4:14 - 4:18
    پەیوەندیان چۆنە لەگەڵ ئاژەڵ و
    دار و درەخت؟
  • 4:18 - 4:20
    و شێوازی ئەو ئاژەڵ و دار و درەختانە چۆنە؟
  • 4:20 - 4:23
    چ جۆرە تەکنەلۆژیایەکییان هەیە؟
  • 4:23 - 4:24
    گواستنەوە چۆنە؟
  • 4:24 - 4:25
    پەیوەندی کردن چۆنە؟
  • 4:25 - 4:27
    سەرچاوەی زانیاری کوێیە؟
  • 4:27 - 4:29
    زۆر شت هەیە باسی بکەیت!
  • 4:29 - 4:34
    کەواتە کات بەسەر دەبەیت لەو کردارانە
    و وەڵامی ئەو پرسیارانە،
  • 4:34 - 4:38
    و تۆ لەسەر ڕێڕەویت بۆ ئەوەی
    جیهانی خۆت درووست بکەیت.
  • 4:38 - 4:41
    کاتێک جیهانەکەی خۆت هێندەی ئەوەی
    دەخوازیت خوێنەر بزانێت، تۆ دەیزانیت،
  • 4:41 - 4:45
    کەسایەتیەکان ئازاد دەکەیت و دەبینیت
    چی ڕوودەدات.
  • 4:45 - 4:46
    پرسیار لە خۆت دەکەیت،
  • 4:46 - 4:50
    "چۆن ئەم جیهانەی کە تۆ درووستت کردووە
    کاراکتەرەکان بوونیاد دەنێت؟
  • 4:50 - 4:54
    و چ جۆرە ناکۆکیەک ئەگەری هەیە ڕووبدات؟"
  • 4:54 - 4:57
    وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەوە،
    و چیرۆکی خۆت هەبێت.
  • 4:57 - 4:59
    بەختێکی باش، جیهان درووستکەری داهاتوو!
Title:
چۆن جیهانێکی فانتازیا درووست دەکەیت
Speaker:
کەیت مێسنەر
Description:

بۆچی (سەرکردەی ئەنگووستیلەکان)ی جەی.ئاڕ.ئاڕ تۆڵکین ئەوەندە سەرنجڕاکێشە؟ ئەی (ماتریکس) و (هاری پۆتەر)؟ ئەوەی ئەم جیهانە جیاوازانە زیندوو دەکات، ڕوونی ویاسای جێگیرە بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگە، تەنانەت یاسای کێشکردنیش، لەم جیهانانە کار دەکات. نووسەر (کەیت مێسنەر) چەند فێلیکتان پێ نیشان دەدات، بۆ درووستکردنی جیهانێک کە شایسه‌تی گەشتکردن بێت بە ناویدا.

وانە لە لایەن کەیت مێسنەر
ئانیمەیشن لە لایەن ئاڤی ئۆفەر

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:25

Kurdish (Central) subtitles

Revisions