چۆنی شاخی بەستەڵەکی خۆت دروست بکەیت- ئێم جاکسۆن
-
0:07 - 0:08لە سەدەی ١٣،
-
0:08 - 0:12جەنگیزخان هەڵمەتێکی بۆ داگیر کردنی
ئۆراسیا ئەنجامدا، -
0:12 - 0:18بەخێرای وڵاتەکانی داگیر دەکرد و دەیخستنە
سەر نەخشەی ئیپراتۆریەتی مەزنی مەغۆل. -
0:18 - 0:22بە هۆی هەبوونی بێشومار سەربار،
نە دەوەستێندرا. -
0:22 - 0:25بەڵام، ئەفسانەکە دەڵێت کە کۆسپێک هەبوو
-
0:25 - 0:28کە تەنانەت خانی مەزن نەیتوانی
بە سەریدا زاڵ بێت: -
0:28 - 0:30دیوارێکی بەرزی سەهۆڵی،
-
0:30 - 0:33کە خەڵکەکە لەسەر شاخەکە دروستیان کرد بوو
-
0:33 - 0:37بۆ وەستاندنی خان لە داگیرکردنی ناوچەکەیان.
-
0:37 - 0:41کەس بەشێوەیەکی مێژووی نازانێت
چیرۆکە ڕاستەکە چییە، -
0:41 - 0:44بەڵام بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش،
لەسەر ڕاستییەوە وەریان گرتووە: -
0:44 - 0:48بۆ چەند سەدەیەک لە زنجیرە چیاکانی
کەرەکۆرەم و هیمالایە، -
0:48 - 0:53خەڵک خۆیان بەستەڵەکەکانیان
درووست کردووە و بەکاریان هێناون -
0:53 - 0:57وەک سەرچاوەیەکی ئاو خواردنەوە
و جۆگەی ئاودانی دانەوێڵەکانیان. -
0:57 - 0:59بەڵام پێش ئەوەی لەم
دیاردە دڵڕفێنە تێبگەین، -
0:59 - 1:02پێویستە لە جیاوازی نێوان
-
1:02 - 1:04بەستەڵەکێک که به سروشتی دروست دەبێت و
-
1:04 - 1:06بەستەڵەکێک که مرۆڤ دروستی دەکات تێبگەین.
-
1:06 - 1:07لە سروشتدا،
-
1:07 - 1:10بەستەڵەک سێ مەرجی پێویستە تا دروست ببێت:
-
1:10 - 1:14بەفر بارین، پلەی گەرمی نزم و کات.
-
1:14 - 1:17یەکەم جار، بەفرێکی زۆر
دەبارێت و کەڵەکە دەبێت. -
1:17 - 1:20پلەی گەرمی زۆر نزم و دواتر
بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی بەفرەکە -
1:20 - 1:24زستان و دواتر بەهار، هاوین،
پایزی بەسەردا دێت. -
1:24 - 1:28چەند ساڵی بەسەر دا دەڕوات،
دەیەیەک، سەدەیەک، -
1:28 - 1:30پاڵەپەستۆی بەفرە کەڵەکە بووەکە
-
1:30 - 1:35توێژاڵەکە دەگۆڕێت بۆ شاخێکی
زۆر پتەوی بەفری. -
1:35 - 1:36دروست کردنی بەستەڵەکێکی دەستکرد،
-
1:36 - 1:39لە کاتێکدا، بە تەواوی جیاوازە.
-
1:39 - 1:42لە بەیەک گەیشتنی سێ زنجیرە چیا گەورەکە،
-
1:42 - 1:45هیمالایە، کارەکۆرەم، هیندیکوش،
-
1:45 - 1:50هەندێک کەلتووری ناوخۆیی بۆ سەدان ساڵ
پێیان وابوو بەستەڵەکەکان زیندوون. -
1:50 - 1:51و لەوەش زیاتر،
-
1:51 - 1:56شاخە سەهۆڵیەکان دەکرێت ڕەگەزیان
هەبێت کە نێر و مێیە. -
1:56 - 2:01خەڵکەکە بە بەیەکەوە بەستن -یان هاوسەرگیری-
شاخی سەهۆڵی تریان دروست دەکرد -
2:01 - 2:05لە پارچە سەهۆڵییە نێر و مێیەکانی تر،
-
2:05 - 2:10دواتر بە خەڵوز، دەسکە گەنم، قوماش،
لقی دار چنار دای دەپۆشن -
2:10 - 2:12بەم شێوەیە شاخی سەهۆڵی دروست دەکەنەوە.
-
2:12 - 2:14لەژێر بەرگە پارێزەرەکەیانەوە،
-
2:14 - 2:17ئەم بەستەڵەکانە دەگۆڕێن
بۆ شاخێکی سەهۆڵی تەواو -
2:17 - 2:21هەموو ساڵێک بەبارینی بەفری زیاتر
ئەویش گەورەتر دەبێت. -
2:21 - 2:24دواتر بەستەڵەکەکان گەنجینەیەکی
ئاوی بەردەوام پێشکەش دەکەن -
2:24 - 2:27کە جوتیارەکان دەتوانن بۆ
ئاودانی دانەوێڵەکانیان بەکاری بهێنن. -
2:27 - 2:29ئەمە لە ناو کلتورەکانی تریشدا
بڵاو بۆتەوە، -
2:29 - 2:32کە خەڵکی شاخە سەهۆڵییەکانی
خۆیان دروست دەکەن و -
2:32 - 2:37دایان دەنێن بۆ چارەسەرکردنی بەرەنگارییە
گرنگەکانی سەرچاوەی ئاوی هاوچەرخ. -
2:37 - 2:42تاک لاداخ، بیابانێکی بەرزە لە ئاستی
دەریاوە کە دەکەوێتە باکووری هیندستان. -
2:42 - 2:44دەکەوێتە ناوچەی باراناویی هیمالایە
-
2:44 - 2:49بە تێکڕای لە لە هەر ساڵێکدا کەمتر ١٠
سانتیمەتر باران دەبارێت. -
2:49 - 2:52بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا،
بەستەڵەکە دەستکردەکان بچوک دەبنەوە، -
2:52 - 2:54ئاوی پاشەکەوت کراوی
هەرێمەکەکان زیاد دەکات. -
2:54 - 2:58دواتر، خەڵکی دەستیان کرد
بە دروست کردنی بەستەڵەکی خۆیان -
2:58 - 3:00وەکو دڵنیاییەک دژی ئەو ڕاڕاییە.
-
3:00 - 3:05ئەم شاخە سەهۆڵییانە دەکرێن بە دوو جۆر:
ئاسۆیی، و ستوونی. -
3:05 - 3:09شێوە ئاسۆییەکان کاتێک دروست دەکرێن کە
جوتیارەکان ئاوی تواوەی شاخە سەهۆڵییەکە بۆ -
3:09 - 3:11ناو کەناڵی ئاویی و بۆڕییەکان دەنێرێت،
-
3:11 - 3:17بە وریایەوە بۆ ناو زنجیرەیەک مۆژ ئاراستەی
دەکەن کە لە خۆڵ و بەرد دروست کراون. -
3:17 - 3:22گوندنشینەکان بە بەردەوامی چاودێری
ڕۆیشتنی ئاو بۆ ناو عەمبارەکان دەکەن، -
3:22 - 3:24چاوەڕێی چینێکی نوێ دەکەن تا بی بەستێت
-
3:24 - 3:27پێش ئەوەی حەوزەکە بە شەپۆلێکی تر پڕبێتەوە.
-
3:27 - 3:28لە سەرەتای بەهاردا،
-
3:28 - 3:31ئەو حەوزە بەستوانە دەست بە توانەوە دەکەن،
-
3:31 - 3:34جۆگەی ئاوی دەدات بە جوتیارەکان
بۆ ئاودانی زەویەکانیان. -
3:34 - 3:37خەڵکی ناوخۆ بە ئاوی تواوە بەستەڵەکی
ستوونی دروست دەکەن -
3:37 - 3:41لەو شاخە سەهۆڵییانەی پێشتر لە
سەرووی گوندەکەیانەوە بوونیان هەبووە. -
3:41 - 3:45ئاوە تواوەکە دەچێتە ناو ئەو
کەناڵانەی سەر بەرەو خوار داندراون، -
3:45 - 3:47دەڕوات هەتا دەگاتە شوێنی دانەوێڵە
-
3:47 - 3:51کە دەڕژێتە دەرەوە لەو
شوێنەی بۆڕیەکە داندراوە. -
3:51 - 3:53کاتێک پلەی گەرمی لە زستان نزمە،
-
3:53 - 3:56ئەو ئاوە دەیبەستێت بە شێوەیەکی
کەوانەیی کە لە بۆڕیەکە دێتە دەرەوە، -
3:56 - 4:00لە کۆتایدا شێوەیەکی 50 مەتر
سەهۆڵ دروست دەبێت پێی دەگوترێت ستوپا، -
4:00 - 4:03شێوەی مۆتەیەکی قوچەکی هەڵگەڕاوەی هەیە.
-
4:03 - 4:09ئەو شێوە هەڵگەڕاوەیە بچوک دەبێتەوە،
کاتێک خۆر لێی دەدات -
4:09 - 4:10لە بەهار و هاویندا.
-
4:10 - 4:13ئەوە دڵنیایی دەدات کە بەستەڵەکە
بچووکەکە بە هێواشی دەتوێتەوە -
4:13 - 4:18و سەرچاوەیەکی ئاوی باوەڕپێکراو بەرهەم
دەهێنێت بۆ ئاودانی دانەوێڵەی جوتیارەکان. -
4:18 - 4:20لەوانەیە ئەو ڕێگەیە کۆن بێت،
بەڵام -
4:20 - 4:22وا خەریکن گرینگی زیاتری پێ دەدەن
-
4:22 - 4:25لەو کاتەوەی گۆڕانی کەش و هەوا
لە هەسارەکەماندا ڕوو دەدات. -
4:25 - 4:30لە ڕاستیدا، خەڵکی چەندین نەتەوە بەستەڵەکی
خۆیان دروست دەکەن لەدوای لاداخەوە. -
4:30 - 4:34خەڵکی سووید، تەکنەلۆژیای دروستکردنی
بەستەڵەکی هاوچەرخ بەکاردەهێنن، -
4:34 - 4:38لە ساڵی ٢٠١٦ لە چیا بەستەڵەکەکانی سووید
یەکەم ستوپایان دروست کرد. -
4:38 - 4:42پلان هەیە بۆ زیاتر لە 100 گوندی پاکستان،
-
4:42 - 4:45کازاخستان، و کیرگیزستان.
-
4:45 - 4:49لەوانەیە ڕۆژێک خۆمان بتوانین
بەستەڵەکەکان دروست بکەین -
4:49 - 4:52ئەوەندە باش بێت کە بەس بێت
بۆ دیوارێکی سەهۆڵی- -
4:52 - 4:54ئەم جارەیان بۆ هێشتنەوەی
خەڵک لە دەرەوە نا، -
4:54 - 4:59بەڵکو بۆ چالاککردنی ژیان لەسەر هەندێک
لە پارچە زەویە نالەبارەکانی هەسارەکەمان.
- Title:
- چۆنی شاخی بەستەڵەکی خۆت دروست بکەیت- ئێم جاکسۆن
- Speaker:
- ئێم جاکسۆن
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/how-to-grow-your-own-glacier-m-jackson
لە سەدەی سیانزدەهەمدا، جەنگیزخان هەڵمەتێکی بۆ داگیرکردنی ئۆڕاسیا دەست پێکرد، بەخێرایی وڵاتەکانی داگیر دەکردن و دەیخستنە سەر نەخشەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی. بەڵام، ئەفسانەکە دەڵێت کە بەربەستێک هەبوو کە تەنانەت خانی گەورەش نەیتوانی بەسەریدا زاڵ بێت: دیوارێکی گەورەی بەستەڵک، کە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی چیاکان بەناو یەکدا دروست بوو بوو.
ئێم جاکسۆن ڕێگە کۆنەکانی دروست کردنی دیواری سەهۆڵیمان بۆ باس دەکات هەروەها چۆن دەتوانین لە ڕوو بەڕوو بوونەوی گۆڕانی کەش و هەوادا بەکاریان بهێنین.وانەیەک لەلایەن ئێم جاکسۆن، دەرهێنەر: Artrake Studio
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:59
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier |