Return to Video

چۆنی شاخی بەستەڵەکی خۆت دروست بکەیت- ئێم جاکسۆن

  • 0:07 - 0:08
    لە سەدەی ١٣،
  • 0:08 - 0:12
    جەنگیزخان هەڵمەتێکی بۆ داگیر کردنی
    ئۆراسیا ئەنجامدا،
  • 0:12 - 0:18
    بەخێرای وڵاتەکانی داگیر دەکرد و دەیخستنە
    سەر نەخشەی ئیپراتۆریەتی مەزنی مەغۆل.
  • 0:18 - 0:22
    بە هۆی هەبوونی بێشومار سەربار،
    نە دەوەستێندرا.
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام، ئەفسانەکە دەڵێت کە کۆسپێک هەبوو
  • 0:25 - 0:28
    کە تەنانەت خانی مەزن نەیتوانی
    بە سەریدا زاڵ بێت:
  • 0:28 - 0:30
    دیوارێکی بەرزی سەهۆڵی،
  • 0:30 - 0:33
    کە خەڵکەکە لەسەر شاخەکە دروستیان کرد بوو
  • 0:33 - 0:37
    بۆ وەستاندنی خان لە داگیرکردنی ناوچەکەیان.
  • 0:37 - 0:41
    کەس بەشێوەیەکی مێژووی نازانێت
    چیرۆکە ڕاستەکە چییە،
  • 0:41 - 0:44
    بەڵام بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش،
    لەسەر ڕاستییەوە وەریان گرتووە:
  • 0:44 - 0:48
    بۆ چەند سەدەیەک لە زنجیرە چیاکانی
    کەرەکۆرەم و هیمالایە،
  • 0:48 - 0:53
    خەڵک خۆیان بەستەڵەکەکانیان
    درووست کردووە و بەکاریان هێناون
  • 0:53 - 0:57
    وەک سەرچاوەیەکی ئاو خواردنەوە
    و جۆگەی ئاودانی دانەوێڵەکانیان.
  • 0:57 - 0:59
    بەڵام پێش ئەوەی لەم
    دیاردە دڵڕفێنە تێبگەین،
  • 0:59 - 1:02
    پێویستە لە جیاوازی نێوان
  • 1:02 - 1:04
    بەستەڵەکێک که به سروشتی دروست دەبێت و
  • 1:04 - 1:06
    بەستەڵەکێک که مرۆڤ دروستی دەکات تێبگەین.
  • 1:06 - 1:07
    لە سروشتدا،
  • 1:07 - 1:10
    بەستەڵەک سێ مەرجی پێویستە تا دروست ببێت:
  • 1:10 - 1:14
    بەفر بارین، پلەی گەرمی نزم و کات.
  • 1:14 - 1:17
    یەکەم جار، بەفرێکی زۆر
    دەبارێت و کەڵەکە دەبێت.
  • 1:17 - 1:20
    پلەی گەرمی زۆر نزم و دواتر
    بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی بەفرەکە
  • 1:20 - 1:24
    زستان و دواتر بەهار، هاوین،
    پایزی بەسەردا دێت.
  • 1:24 - 1:28
    چەند ساڵی بەسەر دا دەڕوات،
    دەیەیەک، سەدەیەک،
  • 1:28 - 1:30
    پاڵەپەستۆی بەفرە کەڵەکە بووەکە
  • 1:30 - 1:35
    توێژاڵەکە دەگۆڕێت بۆ شاخێکی
    زۆر پتەوی بەفری.
  • 1:35 - 1:36
    دروست کردنی بەستەڵەکێکی دەستکرد،
  • 1:36 - 1:39
    لە کاتێکدا، بە تەواوی جیاوازە.
  • 1:39 - 1:42
    لە بەیەک گەیشتنی سێ زنجیرە چیا گەورەکە،
  • 1:42 - 1:45
    هیمالایە، کارەکۆرەم، هیندیکوش،
  • 1:45 - 1:50
    هەندێک کەلتووری ناوخۆیی بۆ سەدان ساڵ
    پێیان وابوو بەستەڵەکەکان زیندوون.
  • 1:50 - 1:51
    و لەوەش زیاتر،
  • 1:51 - 1:56
    شاخە سەهۆڵیەکان دەکرێت ڕەگەزیان
    هەبێت کە نێر و مێیە.
  • 1:56 - 2:01
    خەڵکەکە بە بەیەکەوە بەستن -یان هاوسەرگیری-
    شاخی سەهۆڵی تریان دروست دەکرد
  • 2:01 - 2:05
    لە پارچە سەهۆڵییە نێر و مێیەکانی تر،
  • 2:05 - 2:10
    دواتر بە خەڵوز، دەسکە گەنم، قوماش،
    لقی دار چنار دای دەپۆشن
  • 2:10 - 2:12
    بەم شێوەیە شاخی سەهۆڵی دروست دەکەنەوە.
  • 2:12 - 2:14
    لەژێر بەرگە پارێزەرەکەیانەوە،
  • 2:14 - 2:17
    ئەم بەستەڵەکانە دەگۆڕێن
    بۆ شاخێکی سەهۆڵی تەواو
  • 2:17 - 2:21
    هەموو ساڵێک بەبارینی بەفری زیاتر
    ئەویش گەورەتر دەبێت.
  • 2:21 - 2:24
    دواتر بەستەڵەکەکان گەنجینەیەکی
    ئاوی بەردەوام پێشکەش دەکەن
  • 2:24 - 2:27
    کە جوتیارەکان دەتوانن بۆ
    ئاودانی دانەوێڵەکانیان بەکاری بهێنن.
  • 2:27 - 2:29
    ئەمە لە ناو کلتورەکانی تریشدا
    بڵاو بۆتەوە،
  • 2:29 - 2:32
    کە خەڵکی شاخە سەهۆڵییەکانی
    خۆیان دروست دەکەن و
  • 2:32 - 2:37
    دایان دەنێن بۆ چارەسەرکردنی بەرەنگارییە
    گرنگەکانی سەرچاوەی ئاوی هاوچەرخ.
  • 2:37 - 2:42
    تاک لاداخ، بیابانێکی بەرزە لە ئاستی
    دەریاوە کە دەکەوێتە باکووری هیندستان.
  • 2:42 - 2:44
    دەکەوێتە ناوچەی باراناویی هیمالایە
  • 2:44 - 2:49
    بە تێکڕای لە لە هەر ساڵێکدا کەمتر ١٠
    سانتیمەتر باران دەبارێت.
  • 2:49 - 2:52
    بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا،
    بەستەڵەکە دەستکردەکان بچوک دەبنەوە،
  • 2:52 - 2:54
    ئاوی پاشەکەوت کراوی
    هەرێمەکەکان زیاد دەکات.
  • 2:54 - 2:58
    دواتر، خەڵکی دەستیان کرد
    بە دروست کردنی بەستەڵەکی خۆیان
  • 2:58 - 3:00
    وەکو دڵنیاییەک دژی ئەو ڕاڕاییە.
  • 3:00 - 3:05
    ئەم شاخە سەهۆڵییانە دەکرێن بە دوو جۆر:
    ئاسۆیی، و ستوونی.
  • 3:05 - 3:09
    شێوە ئاسۆییەکان کاتێک دروست دەکرێن کە
    جوتیارەکان ئاوی تواوەی شاخە سەهۆڵییەکە بۆ
  • 3:09 - 3:11
    ناو کەناڵی ئاویی و بۆڕییەکان دەنێرێت،
  • 3:11 - 3:17
    بە وریایەوە بۆ ناو زنجیرەیەک مۆژ ئاراستەی
    دەکەن کە لە خۆڵ و بەرد دروست کراون.
  • 3:17 - 3:22
    گوندنشینەکان بە بەردەوامی چاودێری
    ڕۆیشتنی ئاو بۆ ناو عەمبارەکان دەکەن،
  • 3:22 - 3:24
    چاوەڕێی چینێکی نوێ دەکەن تا بی بەستێت
  • 3:24 - 3:27
    پێش ئەوەی حەوزەکە بە شەپۆلێکی تر پڕبێتەوە.
  • 3:27 - 3:28
    لە سەرەتای بەهاردا،
  • 3:28 - 3:31
    ئەو حەوزە بەستوانە دەست بە توانەوە دەکەن،
  • 3:31 - 3:34
    جۆگەی ئاوی دەدات بە جوتیارەکان
    بۆ ئاودانی زەویەکانیان.
  • 3:34 - 3:37
    خەڵکی ناوخۆ بە ئاوی تواوە بەستەڵەکی
    ستوونی دروست دەکەن
  • 3:37 - 3:41
    لەو شاخە سەهۆڵییانەی پێشتر لە
    سەرووی گوندەکەیانەوە بوونیان هەبووە.
  • 3:41 - 3:45
    ئاوە تواوەکە دەچێتە ناو ئەو
    کەناڵانەی سەر بەرەو خوار داندراون،
  • 3:45 - 3:47
    دەڕوات هەتا دەگاتە شوێنی دانەوێڵە
  • 3:47 - 3:51
    کە دەڕژێتە دەرەوە لەو
    شوێنەی بۆڕیەکە داندراوە.
  • 3:51 - 3:53
    کاتێک پلەی گەرمی لە زستان نزمە،
  • 3:53 - 3:56
    ئەو ئاوە دەیبەستێت بە شێوەیەکی
    کەوانەیی کە لە بۆڕیەکە دێتە دەرەوە،
  • 3:56 - 4:00
    لە کۆتایدا شێوەیەکی 50 مەتر
    سەهۆڵ دروست دەبێت پێی دەگوترێت ستوپا،
  • 4:00 - 4:03
    شێوەی مۆتەیەکی قوچەکی هەڵگەڕاوەی هەیە.
  • 4:03 - 4:09
    ئەو شێوە هەڵگەڕاوەیە بچوک دەبێتەوە،
    کاتێک خۆر لێی دەدات
  • 4:09 - 4:10
    لە بەهار و هاویندا.
  • 4:10 - 4:13
    ئەوە دڵنیایی دەدات کە بەستەڵەکە
    بچووکەکە بە هێواشی دەتوێتەوە
  • 4:13 - 4:18
    و سەرچاوەیەکی ئاوی باوەڕپێکراو بەرهەم
    دەهێنێت بۆ ئاودانی دانەوێڵەی جوتیارەکان.
  • 4:18 - 4:20
    لەوانەیە ئەو ڕێگەیە کۆن بێت،
    بەڵام
  • 4:20 - 4:22
    وا خەریکن گرینگی زیاتری پێ دەدەن
  • 4:22 - 4:25
    لەو کاتەوەی گۆڕانی کەش و هەوا
    لە هەسارەکەماندا ڕوو دەدات.
  • 4:25 - 4:30
    لە ڕاستیدا، خەڵکی چەندین نەتەوە بەستەڵەکی
    خۆیان دروست دەکەن لەدوای لاداخەوە.
  • 4:30 - 4:34
    خەڵکی سووید، تەکنەلۆژیای دروستکردنی
    بەستەڵەکی هاوچەرخ بەکاردەهێنن،
  • 4:34 - 4:38
    لە ساڵی ٢٠١٦ لە چیا بەستەڵەکەکانی سووید
    یەکەم ستوپایان دروست کرد.
  • 4:38 - 4:42
    پلان هەیە بۆ زیاتر لە 100 گوندی پاکستان،
  • 4:42 - 4:45
    کازاخستان، و کیرگیزستان.
  • 4:45 - 4:49
    لەوانەیە ڕۆژێک خۆمان بتوانین
    بەستەڵەکەکان دروست بکەین
  • 4:49 - 4:52
    ئەوەندە باش بێت کە بەس بێت
    بۆ دیوارێکی سەهۆڵی-
  • 4:52 - 4:54
    ئەم جارەیان بۆ هێشتنەوەی
    خەڵک لە دەرەوە نا،
  • 4:54 - 4:59
    بەڵکو بۆ چالاککردنی ژیان لەسەر هەندێک
    لە پارچە زەویە نالەبارەکانی هەسارەکەمان.
Title:
چۆنی شاخی بەستەڵەکی خۆت دروست بکەیت- ئێم جاکسۆن
Speaker:
ئێم جاکسۆن
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/how-to-grow-your-own-glacier-m-jackson

لە سەدەی سیانزدەهەمدا، جەنگیزخان هەڵمەتێکی بۆ داگیرکردنی ئۆڕاسیا دەست پێکرد، بەخێرایی وڵاتەکانی داگیر دەکردن و دەیخستنە سەر نەخشەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی. بەڵام، ئەفسانەکە دەڵێت کە بەربەستێک هەبوو کە تەنانەت خانی گەورەش نەیتوانی بەسەریدا زاڵ بێت: دیوارێکی گەورەی بەستەڵک، کە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی چیاکان بەناو یەکدا دروست بوو بوو.
ئێم جاکسۆن ڕێگە کۆنەکانی دروست کردنی دیواری سەهۆڵیمان بۆ باس دەکات هەروەها چۆن دەتوانین لە ڕوو بەڕوو بوونەوی گۆڕانی کەش و هەوادا بەکاریان بهێنین.

وانەیەک لەلایەن ئێم جاکسۆن، دەرهێنەر: Artrake Studio

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:59
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How to grow a glacier
Show all

Kurdish subtitles

Revisions