Return to Video

چۆن بووم بە بەشێک لە ژووژکی دەریایی

  • 0:01 - 0:04
    چیڕۆكەكەم لە باكووری دوورگەكانی
    گالاپاگۆس، پەنجا پێ لە ژێر ئاو و
  • 0:04 - 0:08
    لەگەڵ كۆمەڵە قڕشێک دەست پێدەكات.
  • 0:08 - 0:11
    بۆ ماوەی هەفتەیەك لەگەڵ كۆمەڵێك
    لە هاوڕێكانم چووینە ژێر ئاوەوە،
  • 0:11 - 0:12
    و دیمەنی جوانی:
  • 0:12 - 0:15
    ماسی شەیتانی دەریا، و قڕشە نەهەنگییەکان
  • 0:15 - 0:18
    پەنگوینەكان، و هەروەها، قڕشە
    سەر چەكوچیەكان سەرنج ڕاکێش بوو.
  • 0:19 - 0:22
    چوونە ژێر ئاوی ئەمڕۆمان
    زۆر قورس و زەحمەت بوو.
  • 0:22 - 0:23
    جووڵەیەكی زۆر سامناك بوو.
  • 0:23 - 0:26
    دەبێت كامێراكەت توند بەخۆتەوە گرێ بدەیت
  • 0:26 - 0:27
    و دەستەكانت لە دەرەوە بن،
  • 0:27 - 0:29
    چونكە ئەو جووڵەیە
    بەرەو بەردەكانی دەبردی
  • 0:29 - 0:32
    لەو کاتەی دەتەوێت
    وێنەیەكی جوان بگریت.
  • 0:32 - 0:34
    زۆر بە باشی بەرێوە دەچوو، تا ئەو کاتەی
  • 0:34 - 0:36
    بەرەو خراپی چوو.
  • 0:36 - 0:39
    شتێكی ترسناک هاتە پێشمان.
  • 0:40 - 0:41
    دەستەکانم کێشاوە لای خۆم
  • 0:41 - 0:44
    سەیرم کرد چەند دڕکێکی ژووژکی دەریای ڕەش
  • 0:44 - 0:46
    بە دەستەوانەکەم گیر ببوو.
  • 0:46 - 0:48
    واتا بەناو دەستمدا چوو بوو.
  • 0:48 - 0:50
    ئێستا، ئەمەیان خراپە.
  • 0:50 - 0:53
    مەبەستم ئەوەیە، کاتێک شتێک
    دەستت کون دەکات
  • 0:53 - 0:55
    هەرچۆنێك بێت خراپە،
  • 0:55 - 0:59
    بەڵام لەو بارەدا، ژووژكە دەریاییەكان
    ژەهراوین بە جۆرێک كەوا،
  • 0:59 - 1:01
    ئەگەرهەر كاتێك دەستیان بۆ ببەیت،
  • 1:01 - 1:06
    ئەوا ژووژكە دەریاییەكە پێتەوە دەدات
    وتوشی هەوكردنێكی سەخت و بە ئازارت دەکات.
  • 1:06 - 1:08
    بەڵام لەم كاتەدا ئەم
    حاڵەتە لە خەیاڵم دا نەبوو.
  • 1:08 - 1:10
    ئەوەیان لەڕاستی نە دەچوو.
  • 1:11 - 1:13
    باوەڕم نەدەكرد ئەوە دەستی من بێت.
  • 1:13 - 1:18
    ئێستا، لە قەيرانێكدا، وەك، زانایەکی
    تازە ترس دایگرتم ویستم واز بهێنم
  • 1:18 - 1:21
    بارودۆخەکەم شی کردەوە.
  • 1:21 - 1:24
    لێكۆڵینەوە كۆتایی پێهات،
    مێشک کەوتە ژێر فرمانی ئەدریناڵینەوە،
  • 1:24 - 1:27
    و دڕکەکانی پشت دەستم ڕاتەكاند ولامبردن .
  • 1:27 - 1:29
    بیرم نایەت چۆن ئەم کارەم كرد.
  • 1:29 - 1:34
    بیرم دەکردەوە گەر دەستەوانەکانم ئەم
    دڕکانەی پێوە بێت ئەوا ناتوانم دایانکەنم,
  • 1:34 - 1:36
    بیرم دێتەوە كاتێك دەستەوانەكانم داكەند
  • 1:36 - 1:39
    و هەوڕێکی ڕەش لەبەر دەمم بەدیار کەوت.
  • 1:40 - 1:44
    مێشكی زینده‌وه‌رزان دەردەکەوێت ودەشڵەژێت.
  • 1:44 - 1:47
    "چۆن ئەم هەموو ژەهرە
    لەو برینەدا جێگەی دەبێتەوە؟"
  • 1:48 - 1:52
    باشە، مێشكی فیزیایی دەردەکەوێت و
    زۆر لەسەرخۆ ڕوونی دەكاتەوە،
  • 1:52 - 1:53
    "نەخێر، پەنجا پێ لە
    خوار ئاستی زەریاین،
  • 1:53 - 1:55
    درێژی شەپۆڵەکان کەم دەبنەوە.
  • 1:55 - 1:57
    ئەوە خوێنە ..... ڕەش نییە.
  • 1:59 - 2:00
    و قڕشەكان.
  • 2:01 - 2:02
    بەنیازی چی بكەیت؟"
  • 2:03 - 2:08
    باشە، كەمەری خۆمم بەرەو خوارەوە
    لەسەر دەستم خواركردەوە،
  • 2:08 - 2:10
    وبە مەلەوانی لەم شوێنە دووركەوتمەوە.
  • 2:11 - 2:16
    "لە ناو ئەم هەموو قڕشانە
    با ئەم هەورە كۆنە خوێناوییە لاببەین
  • 2:16 - 2:18
    پێش ئەوەی بگەنە سەر ڕووی ئاوەکە."
  • 2:18 - 2:20
    كاتێك گەیشتمە سەر ڕووی ئاوەكە،
  • 2:20 - 2:22
    مێشكە شیردەرە خوێن گەرمەکەم
  • 2:22 - 2:24
    لە ترسان وڕێنەی دەكرد:
  • 2:24 - 2:28
    قرشەکان کاتێ بەیەکەوەن
    ڕاو ناکەن و هیچ ناخۆن.
  • 2:28 - 2:29
    لە چینەکانی سەرەوەدا."
  • 2:29 - 2:30
    نەیانخواردم.
  • 2:30 - 2:34
    بۆیە زۆر بە ڕوونی، هەمان كتێبیان
    دەخوێندەوە كە من خوێندبوومەوە.
  • 2:34 - 2:35
    (پێكەنین)
  • 2:35 - 2:37
    ئێستا، دەردەکەوێت،
  • 2:37 - 2:39
    كاتێك ژووژكی دەریایی پێتەوە دەدات،
  • 2:39 - 2:42
    و دوو ڕۆژ ڕێگەت لە خزمەتگوزاری
    پزیشکی دوورە،
  • 2:42 - 2:46
    پێویستە، بەداخەوە،
    دەستت بکوڵێنیت.
  • 2:46 - 2:49
    دەستت بخەیتە ناو ئاوێك تا ئەو
    ڕادەی بەرگە دەگریت گەرم دەکرێت،
  • 2:49 - 2:51
    و لە ئاو کوڵاندن بەردەوام دەبیت
  • 2:51 - 2:54
    بیر دەکەیتەوە تاکەی لەم کارە
    شێتانەییە بەردەوام دەبم.
  • 2:54 - 2:56
    ئێستا، سەری گرت.
  • 2:56 - 3:00
    و دەستەكە تاوەكو چەند
    هەفتەیەك دواتر تەواو چاك نابێتەوە،
  • 3:00 - 3:04
    بەڵام لە كۆتاییدا، دەستم توانایی
    جوڵەی بۆ گەڕایەوە.
  • 3:04 - 3:08
    جگە لە خاڵێك، كەوا ڕەق ببوو
    بۆ چەند هەفتەیەك ئازاری هەبوو
  • 3:08 - 3:10
    پاش ئەوەی شتەكانی تریش باش بووبوون.
  • 3:10 - 3:15
    بۆم دەرکەوت سەری یەکێک لە
    دڕکی پشتی ژووژكەكان
  • 3:15 - 3:17
    لە نێوان یەکێک لە جومگەکانی
    پەنجەم بەجێ ماوە،
  • 3:17 - 3:19
    و هەر بۆیەش باشتر نەدەبوو.
  • 3:19 - 3:22
    بۆیە پزیشكانی ئێسك دەڵێن"
    دەبێت ئەوە دەربهێنین.
  • 3:22 - 3:24
    هەرچەندە بەپەلە و پێویست نییە."
  • 3:24 - 3:28
    بۆیە چەند هەفتەیەك دواتر لە ڕۆژی دووشەمە
    نەشتەرگەرییەكی بچووكمان ڕێكخست.
  • 3:28 - 3:31
    و لە ڕۆژی هەینی پێشتر دا،
  • 3:31 - 3:34
    حەوزم شكا كاتێك لەسەرئەسپ بەربوومەوە.
  • 3:34 - 3:36
    (پێكەنین)
  • 3:36 - 3:37
    بەڵێ.
  • 3:37 - 3:40
    بۆیە ئەو نەشتەرگەریەمان دواخست.
  • 3:40 - 3:45
    من بە حەوزە شكاوەكەمەوە
    بۆ ماوەی شەش هەفتە لەسەر قه‌رەوێڵە كەوتم،
  • 3:45 - 3:50
    و ئەگەر هاوڕێكانم هاوکارم نەبان
    ئەوا تەواو كۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەست دەدا.
  • 3:50 - 3:54
    بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك هەموو شەوێک
    لە ماڵەكەمدا ئاهەنگ ڕێکدەخرا.
  • 3:54 - 3:56
    خواردنم پێ دەدرا، دڵم خۆش دەكرا.
  • 3:56 - 3:57
    زۆرخۆش بوو.
  • 3:58 - 4:02
    بەڵام بەردەوامی دان بەم
    جۆرە پەرۆشبوونە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەستەمە،
  • 4:02 - 4:05
    ژمارەی ئاهەنگەکان و هاوڕێیەکانم
    کەم بوونەوە، تەنها یەک کەس نەبێت
  • 4:05 - 4:07
    ڕۆژانە نوکتەی بۆ دەناردم
  • 4:07 - 4:10
    ئێوارانیش سەردانی دەکردم لام دەمایەوە،
  • 4:10 - 4:14
    لەم ماوەیە ئەم کەسەم زۆر باشتر ناسی.
  • 4:14 - 4:16
    و كاتێك لە كۆتاییدا تەواو باش بووم
  • 4:16 - 4:18
    بۆ ئەنجامدانی كاری قورس،
  • 4:18 - 4:21
    تەلیسكۆبێكمان خستە ناو ئۆتۆمبێلەكە
    و بەرەو چیاكان بەڕێ كەوتین
  • 4:21 - 4:23
    تا سەیری ئەستێرەی كلكداری
    هەیل ــبۆپی بکەین.
  • 4:23 - 4:25
    بەڵێ، ئێمە گەمژەین.
  • 4:25 - 4:27
    بەهۆی هەرەسی زەوی گیرمان خوارد.
  • 4:27 - 4:29
    (پێكەنین)
  • 4:29 - 4:31
    دەزانم دەتانەوێت بڵێن:
    بەڕاست؟
  • 4:32 - 4:34
    نەخێر. گاڵتە دەكەم.
  • 4:34 - 4:35
    (پێكەنین)
  • 4:35 - 4:38
    چیتر كارەسات ڕوونادات،
    بە پێچەوانەكەی ڕاستە، لەڕاستیدا.
  • 4:38 - 4:39
    ئەوە ٢١ سالڵ لەمەوبەر بوو،
  • 4:39 - 4:41
    بۆماوەی ۱۹ ساڵ لەو ساڵانە،
  • 4:41 - 4:45
    لەگەڵ ئەم کەسە گۆشەگیرە
    جوانە هاوسەرگیریم کرد.
  • 4:45 - 4:47
    ئەو كەسەی كەوا لە بارودۆخێکی جیاواز
    بە ملیۆنان ساڵ
  • 4:47 - 4:49
    بە من نە دەگەیشت.
  • 4:49 - 4:51
    كچێكی جوانی ۱٤ساڵانمان هەیە،
  • 4:51 - 4:53
    هەموو ئه‌و گرافیکانەی
    کە دەیبینن کاری ئەوە.
  • 4:53 - 4:54
    (دڵخۆشی و چەپڵەڕێزان)
  • 4:54 - 4:56
    بەڵێ.
  • 4:56 - 4:57
    ئامۆژگاریەکی پسپۆرانە:
  • 4:57 - 5:00
    لە یەکەم ژوانتدا، هیچ شتێک بە قەد
    پێویستی بە یارمەتی بۆ پیاسە کردنێک
  • 5:00 - 5:01
    جوانت ناکات.
  • 5:01 - 5:04
    و ئەمە چیرۆكێك سەبارەت بە بڕیاری پێشوەختە
  • 5:04 - 5:07
    یان قڕشەكان یان كوڵاندن
    یان شكاندنەكان نییە.
  • 5:07 - 5:08
    ئەوە چیرۆكی خۆشەویستییە.
  • 5:09 - 5:12
    چیرۆكی خۆشەویستییە لەگەڵ
    كۆتاییەكی خەندە ئامێز.
  • 5:13 - 5:17
    و ئێستا دەتوانم دووبارە كاری قورس ئەنجام
    بدەم، دەتوانم کات بۆ نەشتەرگەرییەكە دابنێم
  • 5:17 - 5:18
    تاكو دڕکەکە دەربهێنم.
  • 5:18 - 5:20
    بەڵام چیتر پێویستم پێی نەبووە.
  • 5:20 - 5:22
    كاتێك ئێسكێك دەشكێت، دێتە دەرەوە،
  • 5:22 - 5:26
    جەستەت كالیسیۆم لە هەموو ئێسكەكانی
    ناو لەشت وەردەگرێت
  • 5:26 - 5:30
    و تەنانەت لەم دڕکی پشتی ژووژكە
    دەریاییەكانیش کە لە ناو پەنجەم
  • 5:30 - 5:32
    جێماوە وەردەگرێت.
  • 5:32 - 5:33
    كەواتە بەڵێ،
  • 5:34 - 5:37
    حەوزم بەشێكە لە ژووژكی دەریایی.
  • 5:38 - 5:39
    (پێكەنین)
  • 5:39 - 5:42
    بۆیە بۆ مێشکی بایۆڵۆجی،
    مێشكی فیزیاوان،
  • 5:42 - 5:45
    مێشكی ئەدریناڵین و مێشكی خوێنی گەرمی خۆم
  • 5:45 - 5:47
    و دەبێت "مێشكی ژووژكی دەریایی" ش دابنێم
  • 5:47 - 5:50
    لەگەڵ هەموو ئەو توانا بەرزانەی دەبەخشێت.
  • 5:50 - 5:52
    پێویست ناکات نیگەران
    بن، هەرچەندە:
  • 5:52 - 5:54
    ئەو ڕاستییەی کە هەموو جەستەم
    لە ئەندامی مرۆڤ پێکنایەت
  • 5:54 - 5:57
    لە لایەن خێزانەکەم بە جوانترین
    بەشی من دادەنێن.
  • 5:57 - 5:58
    (پێكەنین)
  • 5:58 - 5:58
    زۆرسوپاس.
  • 5:58 - 6:03
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چۆن بووم بە بەشێک لە ژووژکی دەریایی
Speaker:
كاثرين مۆر
Description:

كاثرين مۆر هەروەك زانايەكى گەنج، لەکاتی گەیشتن بە خەونی گەشتی دەریاییەکەیدا کاتێک دەستی بەر ژووژکی دەریایی دڕكاوى کەوت، لە کاتێکدا کۆمەلێک قڕش لەسەرەوەی دەورەيان دابوو. دواتر چى ڕوودەدات؟ زياتر لەوەی دەتوانيت بهێنيتە بەرچاو. لەم ئاخاوتنە ئەم چيرۆكە سەیرە ببیستە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:15

Kurdish (Central) subtitles

Revisions