Return to Video

لەبەرچی سەرکردە باشەکان وادەکەن هەست بە دڵنيايی بکەيت

  • 0:01 - 0:03
    پياوک هەيه به ناوی کاپتن
  • 0:03 - 0:06
    وليام سوينسۆن
  • 0:06 - 0:09
    لەم دوايانەدا مەداليای ڕێزلێنانی کۆنگرێسی
    پێ بەخشرا
  • 0:09 - 0:14
    بۆ کارەکانی لە ٨ی مانگی ٩ی ٢٠٠٩.
  • 0:14 - 0:16
    لەو ڕۆژەدا، ليوای ئەمەريکا
  • 0:16 - 0:17
    و هێزەکانی ئەفغانستان
  • 0:17 - 0:19
    بەڕێگاوەبوون بەرەو
  • 0:19 - 0:22
    بەشێکی ئەفغانستان
  • 0:22 - 0:25
    بۆ يارمەتی دان و پارێزگاريکردن لە
  • 0:25 - 0:26
    کۆمەڵێ کارگێڕی حوکومەت،
  • 0:26 - 0:28
    کۆمەڵێ لەکارگێرانی حوکمەتی ئەفغانستان،
  • 0:28 - 0:30
    كه چاوپێکەوتنيان دەکرد لەگەڵ هەندێک
  • 0:30 - 0:32
    گەورەکانی لادێيەکه.
  • 0:32 - 0:34
    ليوايەکە کەوتە کەمينەوە،
  • 0:34 - 0:36
    و له سێ لاوە گەمارۆ درابوون،
  • 0:36 - 0:39
    له نێوان کۆمەڵێ لە دەستکەوتەکانی تردا،
  • 0:39 - 0:41
    كاپتن سوينسۆن ناسرابوو
  • 0:41 - 0:43
    بەوەی که بەرەو ئاگر ڕادەکات
  • 0:43 - 0:44
    بۆ ڕزگارکردنی زامدارەکان
  • 0:44 - 0:48
    و هێنانەدەری مردووەکان.
  • 0:48 - 0:51
    يەکێک له وانەی ڕزگاریکردبوو ئەفسەربوو،
  • 0:51 - 0:54
    ئەو و هاوڕێکەی بەڕێگاوەبوون بەرەو
  • 0:54 - 0:56
    هه ليکۆپتەری مێدڤێک(هێلیکۆپتەری فریاکەوتنی
    سوپا).
  • 0:56 - 0:58
    ئەوەی جێی سەرنج بوو لەو ڕۆژەدا
  • 0:58 - 1:00
    ئه وەبوو، بەهۆی ڕێکەوتێکی
    گونجاو،
  • 1:00 - 1:02
    یەکێ لە فریاگوزارەکانی نێو
    مێدڤێکەکه
  • 1:02 - 1:04
    ڕێکەوت کامێڕایەکی گۆپڕۆ بەکڵاوی
    سەلامەتیيەوەبێت
  • 1:04 - 1:09
    هەموو دیمەنەکانی بە کامێراکە تۆمار کردبوو.
  • 1:09 - 1:12
    کاپتن سوينسۆن و هاوڕێکەی دەردەخات
  • 1:12 - 1:13
    سەربازە بریندارەکە دەهێنن
  • 1:13 - 1:18
    کە گولەیەک بەر ملی کەوتبوو.
  • 1:18 - 1:22
    دەیخەنە نێو هێلیکۆپتەرەکە.
  • 1:22 - 1:26
    دواتر دەبینی کە کاپتن سوينسۆن دەچەمێتەوە
  • 1:26 - 1:28
    و ماچێکی دەکات
  • 1:28 - 1:33
    پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕزگارکردنی کەسانیتر
  • 1:33 - 1:36
    ئەوەم بینی، بەخۆمم گووت،
  • 1:36 - 1:39
    کەسانی لەم شێوەیە لەکوێوە دێن؟
  • 1:39 - 1:42
    ئەوە چییە؟ هەستێکی زۆر، زۆر قوڵە،
  • 1:42 - 1:44
    کاتێک بتەوێت شتێکی لەم شێوەیە بکەی.
  • 1:44 - 1:46
    خۆشەویستیيەک لەوێ هەیە،
  • 1:46 - 1:48
    و دەمەویست بزانم ئەمە لە پێناو چی بوو؟
  • 1:48 - 1:50
    لە شوێنی کارم، خەڵکی بەم شێوەیە نین؟
  • 1:50 - 1:52
    دەزانی، لە سوپا،
    مەدالیا دەبەخشن
  • 1:52 - 1:55
    بەو کەسانەی کە ئامادەن خۆیان بکەنە قوربانی
  • 1:55 - 1:56
    تاوەکو کەسانیتر سودمەندبن.
  • 1:56 - 1:58
    لە کاردا، بەخشیش دەدەینه ئەوکەسانەی
  • 1:58 - 2:00
    کە ئامادەن کەسانیتر بکەنە قوربانی
  • 2:00 - 2:01
    تاوەکو ئێمە سودمەندبین.
  • 2:01 - 2:05
    شتەکە پێچەوانەیە. ڕاسته؟
  • 2:05 - 2:07
    بۆیە لەخۆم پرسی، کەسی لەوشێوە
    لەکوێ هەن؟
  • 2:07 - 2:10
    سەرئەنجام بۆم دەرکەوت ئەوان تەنها خەڵکی
    باشترن.
  • 2:10 - 2:12
    لەبەرئەوەیە سەرسامن بە سوپا.
  • 2:12 - 2:13
    ئەو خەڵکە باشانە سەرسامن
  • 2:13 - 2:16
    بەو چەمکی خزمەتگوزاریەوە.
  • 2:16 - 2:17
    بەڵام ئەمە تەواوهەڵەیه.
  • 2:17 - 2:20
    زانیم کە ئەوە پەیوەستە بە ژینگەکەوە،
  • 2:20 - 2:22
    و ئەگەر ژینگەیەکی لەبارت بۆ بڕەخسێت،
  • 2:22 - 2:24
    هه رتاکێک له ئێمە توانای ئەوەی هەیە
  • 2:24 - 2:25
    کە ئەو شتە ناوازە ئەنجام بدات،
  • 2:25 - 2:28
    لەوەش گرنگتر، ئەوانی تریش هەمان توانایان
    هەیە.
  • 2:28 - 2:31
    جێگای شانازیم بوو کە چاوم بکەوێت
  • 2:31 - 2:34
    بە هەندێک لەوانە، کە بە لای ئێمە پاڵەوانن،
  • 2:34 - 2:36
    کە خۆیان و ژیانی خۆیان خستۆتە
  • 2:36 - 2:37
    مەترسی بۆ پاراستنی کەسانی تر،
  • 2:37 - 2:40
    و لێشم پرسین، بۆچی ئەوە دەکەن؟
  • 2:40 - 2:42
    بۆ ئەوەتان کرد؟"
  • 2:42 - 2:45
    هەموویان هەمان شت دەڵێن.
  • 2:45 - 2:47
    "چونکە ئەوانیش هەمان شتیان دەکرد بۆم "
  • 2:47 - 2:50
    ئەوە هەستێکە پڕە لە متمانە و هاریکاری.
  • 2:50 - 2:52
    لێرەدا متمانە و هاریکاری شتێکی گرنگە.
  • 2:52 - 2:55
    کێشە لەگەڵ چەمکەکانی متمانە و هاوکاری
  • 2:55 - 2:58
    ئەوەیە ئەوانە هەستن، ئەوانە ڕینمایی نین.
  • 2:58 - 3:01
    ناتوانم بڵێم "متمانەم" پێبکە و تۆش بیکەی.
  • 3:01 - 3:04
    ناتوانم ئاڕاستەی دووکەس بکەم تا هاریکاری
    بکەن، و ئەوانیش بیکەن.
  • 3:04 - 3:06
    بەم شێوەیە ناڕوات، ئەوە هەستە.
  • 3:06 - 3:09
    کەوایە ئەو هەستە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟
  • 3:09 - 3:11
    ئەگەر بگەڕێینەوه ٥٠.٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر
  • 3:11 - 3:12
    بۆ چاخی بەردین،
  • 3:12 - 3:14
    بۆ ڕۆژانی سەرەتایی مرۆڤایەتی،
  • 3:14 - 3:16
    ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە جیهان
  • 3:16 - 3:18
    پڕلە مەترسی بووە،
  • 3:18 - 3:23
    هەموو ئەو هێزانە زۆر بەقورسی کاردەکەن بۆ
    کوشتنمان.
  • 3:23 - 3:24
    شتێکی کەسی نییە.
  • 3:24 - 3:27
    هەتا ئەگەر کەش و هەواش بووبێت.
  • 3:27 - 3:28
    کەمی سەرچاوە،
  • 3:28 - 3:30
    دەکرێت پڵنگی کەڵبە گەورەبووبن،
  • 3:30 - 3:31
    هەموو ئەو شتانە کار دەکەن
  • 3:31 - 3:33
    بۆ کەمکردنەوەی مەودای تەمەنمان.
  • 3:33 - 3:35
    بۆیە ئێمە
    بۆ ئاژەڵی کۆمەڵایەتی گەشەمانکرد،
  • 3:35 - 3:37
    لە شوێنێک کارمان کردووە و ژیاوین بەیەکەوە
  • 3:37 - 3:41
    ئەوەی کە من ناوی دەنێم بازنەی سەلامەتی،
    ڵەناو هۆزەکە،
  • 3:41 - 3:43
    لەوشوێنەی هەستمان کرد هی ئەوێین.
  • 3:43 - 3:46
    و کاتێک هەستمان بە سەلامەتی کرد لەگەڵ
    یەکتری،
  • 3:46 - 3:49
    کاردانەوە سروشتیەکە متمانە و هاریکاری بوو.
  • 3:49 - 3:50
    لێرە سودێکی خۆڕسک هەیه.
  • 3:50 - 3:52
    ئەوە دەگەیەنێت کە شەوان دەتوانم بخەوم
  • 3:52 - 3:56
    متمانە هەبێت کەسێک لەناو
    هۆزکەمدا پارێزگاريم لێدەکات.
  • 3:56 - 3:58
    ئەگەر متمانە بەیەک نەکەین، و من متمانە
    بەتۆ نەکەم،
  • 3:58 - 3:59
    مانای وایە لەمەترسی
    نامپارێزیت
  • 3:59 - 4:01
    سیستەمێکی خراپی ڕزگاربوون.
  • 4:01 - 4:04
    سەردەمی ئێستاش هەمان شێوەیە .
  • 4:04 - 4:05
    جیهان پربووە لە مەترسی،
  • 4:05 - 4:07
    ئەوشتانەی کە هانمان دەدەن لە ژیاندا
  • 4:07 - 4:08
    یا سەرکەوتنمان کەمکاتەوە
  • 4:08 - 4:10
    هەلی سەرکەوتنمان که م دەکەنەوە.
  • 4:10 - 4:12
    دەکرێت هەڵکشان و داکشان بێت لە ئابوری،
  • 4:12 - 4:15
    دڵنیا نەبوون لە پشکی بازاڕ.
  • 4:15 - 4:16
    دەکرێت تەکنەلۆژیایەکی نوێ بێت وابکات
  • 4:16 - 4:18
    لە شەوێکدا پلانی کارەکەت پوچەڵ بکاتەوە.
  • 4:18 - 4:20
    یان دەکرێت ڕکابەرەکەت بێت
  • 4:20 - 4:22
    کە هەندێک کات هەوڵی کوشتنت دەدات .
  • 4:22 - 4:24
    هەندێک کاتیش هەوڵدەدات لاتبدات لەکار،
  • 4:24 - 4:26
    بەڵام بە لایەنی کەم
  • 4:26 - 4:28
    بەقورسی کاردەکەن تاوەکو ببنە ڕێگرلە
    بەرەوپێشچونت
  • 4:28 - 4:31
    و لە دەست دەرهێنانی پیشەکەت.
  • 4:31 - 4:32
    دەسەڵاتمان بەسەر ئەم هێزانەدا نییە.
  • 4:32 - 4:34
    ئەوانه چەسپاون،
  • 4:34 - 4:36
    ناتوانين لاشيان ببەين .
  • 4:36 - 4:38
    ئەوەی کەدەگۆڕێت بارودۆخە
  • 4:38 - 4:40
    له ناو ڕێکخراوەکەدا،
  • 4:40 - 4:42
    ولێرەدا گرنگی سەرکردە دەردەکەوێت،
  • 4:42 - 4:45
    لەبەر ئەوەی سەرکردەیە بڕیار لەسەر شتەکان
    دەدات.
  • 4:45 - 4:47
    کاتێک کە سەرکردەیەک بڕیارێک دەدات
  • 4:47 - 4:49
    ڕەچاوی سەلامەتی و ژیانی
  • 4:49 - 4:51
    خەڵکی ناو ڕێکخراوەکە پێشینەی بێت،
  • 4:51 - 4:54
    بە قوربانیدانی ئارامیان وقوربانیدانی
  • 4:54 - 4:58
    ئەنجامە بەرجەستەکان، بۆئەوەی خەڵکەکە
    بمێننەوە
  • 4:58 - 4:59
    هەست بکەن سەلامەتن
    سەر بەم شوێنەن،
  • 4:59 - 5:02
    شتی سەرنجڕاکێش ڕوودەدات.
  • 5:02 - 5:05
    من لە گەشتێک دابووم.
  • 5:05 - 5:07
    ومن گەواهی ڕوداوێک بووم
  • 5:07 - 5:09
    کاتێک سەرنشینێک ویستی سەرفڕۆکە کەوێت
  • 5:09 - 5:13
    پێش ئەوەی ژمارەکەیان بانگ بکرێت،
  • 5:13 - 5:15
    و من سەيری بەرپرسی دەروازەکەم کرد
  • 5:15 - 5:18
    مامەڵەی لەگەڵ پیاوەکە کرد
    وەک ئەوەی یاسایشکاندبێ،
  • 5:18 - 5:19
    وەک تاوانبارێک.
  • 5:19 - 5:21
    هاواری بەسەردا کرا کە ویستی سەرکەوێت
  • 5:21 - 5:23
    پێش گروپەکەی تر.
  • 5:23 - 5:25
    بۆیە شتێکم گووت.
  • 5:25 - 5:27
    گووتم:" بۆچی وەک ئاژەڵ
    مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن؟
  • 5:27 - 5:30
    "بۆچی وەک مرۆڤ مامەڵەمان لەگەڵ ناکەن؟
  • 5:30 - 5:33
    و ئەوە ڕێک ئەوەبوو کە پێم گووت.
  • 5:33 - 5:35
    ئەو وتی: "بەڕێزم،
    ئەگەر پەیڕەوی یاساکان نەکەم،
  • 5:35 - 5:38
    ڕەنگە بکەومە کێشە و کارەکەم لەدەست بدەم."
  • 5:38 - 5:40
    و پێی گووتم کە
  • 5:40 - 5:42
    هەست بە پارێزراوی ناکات.
  • 5:42 - 5:44
    هەموو ئەوەی کە پێی گووتم ئەوەبوو کە
  • 5:44 - 5:47
    ئەو متمانە بە ڕابەرەکانی ناکات.
  • 5:47 - 5:50
    ئەو هۆکارەی وادەکات گەشت بەهێڵی فڕۆکەوانی
    ساوث وێست بکەین
  • 5:50 - 5:52
    لەبەر ئەوەنیيە کە ئەوان خەڵکی باشتر
    دادەمەزرێنن.
  • 5:52 - 5:55
    لەبەر ئەوەیە کە لە ڕابەرەکانیان ناترسن.
  • 5:55 - 5:57
    سەیرکە، ئەگەر بارودۆخەکانیش هەڵەبن،
  • 5:57 - 6:00
    ئێمە ناچارین کات وهێزی خۆمان بەکاربێنین
  • 6:00 - 6:02
    بۆ پارێزگاری کردنی خۆمان لە یەکتری،
  • 6:02 - 6:06
    و ئەوە لە بنەڕەتدا ڕێکخراوەکە بێهێز دەکات.
  • 6:06 - 6:07
    هەست بکەی سەلامەتی لە ڕێخراوەکەدا،
  • 6:07 - 6:10
    سروشتيانه بەهرەکانمان یەک دەخەین
  • 6:10 - 6:12
    و ماندو نەناسانە کاردەکەين
  • 6:12 - 6:13
    بۆ بەرەنگاری مەترسيەکانی
    دەرەوە
  • 6:13 - 6:17
    و هەڵه کانيش بقۆزينەوە.
  • 6:17 - 6:18
    نزیکترین لێکچواندن
    :کە بە بیرم دادێت
  • 6:18 - 6:21
    کە سەرکردەيەکی باش چيیە، وەک دايك وباوکه
  • 6:21 - 6:23
    سەرکردەیەکی باش وەک باوانێکی باشە
  • 6:23 - 6:25
    چی پێویستە؟
    چی دەتکاتە باوانێکی باش؟
  • 6:25 - 6:26
    بوار دەدەین بە منداڵەکانمان
  • 6:26 - 6:29
    پەروەردە، پابەندیان بکەین کە پێویست بوو
  • 6:29 - 6:31
    بۆ ئەوەی پێبگەن و زیاتر بەدەست بێنن
  • 6:31 - 6:33
    لەوەی ئێمە بەدەستمان هێناوە.
  • 6:33 - 6:35
    سەرکردە ناوازەکان هەمان شتیان
    دەوێت.
  • 6:35 - 6:37
    دەیانەوێت هەل
    بۆخەڵکیان بڕەخسێنن
  • 6:37 - 6:38
    پەروەردە، پابەندیان بکەین
    کە پێویست بوو
  • 6:38 - 6:41
    متمانە بەخۆبوون دروست بکەن،
    بواری هەوڵدان و شکستیان پێىدەین
  • 6:41 - 6:43
    هەروەها بۆئەوەی زیاتر بەدەست بهێنن
  • 6:43 - 6:48
    زیاتر لەوەی کە بۆخۆمان خەیاڵمان دەکرد.
  • 6:48 - 6:51
    چاڕڵی کیم، کە بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی
    کۆمپانيانی نکست جەمپە
  • 6:51 - 6:53
    لە نیویۆرک، کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆجییە،
  • 6:53 - 6:55
    ئەو ئاماژە بە خاڵێک دەکات
  • 6:55 - 6:57
    ئەگەر کاتێکی ناخۆشت هەبوو لە
    ناو خێزانەکەت،
  • 6:57 - 7:00
    ئایا هەرگیزواز لە یەکێک لە منداڵەکانت
    دەهێنیت؟
  • 7:00 - 7:02
    ئێمە هەرگیز ئەوە ناکەین.
  • 7:02 - 7:04
    کەواتە بۆچی وازلە کەسانی تر بهێنین
  • 7:04 - 7:05
    لەناو ڕێکخراوەکەماندا؟
  • 7:05 - 7:08
    چاڕلی یاسایەک جێبەجێ دەکات
  • 7:08 - 7:10
    لە درێژای ماوەی کارکردنیدا.
  • 7:10 - 7:12
    ئەگەر لە نێکست جەمپ کارت وەرگرت،
  • 7:12 - 7:15
    دەرناکرێیت بەهۆی کێشەی کارامەی .
  • 7:15 - 7:17
    لەڕاستیدا، ئەگەرکێشەت هەبوو،
  • 7:17 - 7:20
    ئەوان ڕاهێنانت پێدەکەن و پشتگیریت دەکەن،
  • 7:20 - 7:22
    وەک لەگەڵ منداڵێکمان بيکەين
  • 7:22 - 7:24
    کاتێک لە قوتابخانە دەگەرێتەوە و نمرەی نزمی
    هێناوە.
  • 7:24 - 7:25
    کە تەواو پێچەوانەیە.
  • 7:25 - 7:27
    ئەوە ئەم هۆکارەکەیە کە
    زۆرينەی خەڵک
  • 7:27 - 7:31
    ڕق و کینە، و توڕەيیان هەیە
  • 7:31 - 7:33
    بەرامبەر هەندێک بەڕێوەبەری
    بانکەکان
  • 7:33 - 7:36
    له گه ڵ ناڕێکی سیستەمی مووچه و بەخشيش.
  • 7:36 - 7:38
    ئەوە تەنها دەربارەی ژمارە نيیە.
  • 7:38 - 7:41
    ئەوان پێناسەی سەرکردايەتيان تێکداوە.
  • 7:41 - 7:43
    پێشێلی پەيوەندييە قوڵە کۆمەڵایەتیەکانیان
    کردووە.
  • 7:43 - 7:45
    ئەوان خەڵکی خۆيان کردۆتە قوربانی
  • 7:45 - 7:48
    بۆ ئەوەی ئەوان پارێزگاری
    لە حەزی خۆيان بکەن
  • 7:48 - 7:51
    يان خراپتر، خەڵکی خۆيان کردۆتە قوربانی
  • 7:51 - 7:52
    بۆ پارێزگاری کردنی حەزی خۆيان.
  • 7:52 - 7:55
    ئەوەيه کە زياتر توڕەمان دەکات،
    نەک ژمارەکان.
  • 7:55 - 7:57
    کەس زويردەبێت ئەگەر
  • 7:57 - 7:59
    ١٥٠مليۆن$ بدەين به گاندی؟
  • 7:59 - 8:02
    چی ئەگەر٢٥٠ مليۆن$ بدەين بە دايکە تێرێزا؟
  • 8:02 - 8:05
    هيچ کێشەيەکمان هەيه لەگەڵ ئەمە؟ نەخێر.
  • 8:05 - 8:06
    بەهیچ شێوەیەک.
  • 8:06 - 8:09
    سەرکردە ناوازەکان هه رگيز قوربانی
  • 8:09 - 8:10
    بە خەڵکەکانيان نادەن بۆ ژمارە
  • 8:10 - 8:12
    ئەوان ژمارە دەکەنە قوربانی
  • 8:12 - 8:15
    بۆ پاراستنی خەڵک.
  • 8:15 - 8:17
    بۆب چاپمان، کە بەڕێوەبەڕی
  • 8:17 - 8:19
    کۆمپانیایەکی مەزنی دروستکردن له
    ڕۆژئاوای ناوەند
  • 8:19 - 8:21
    بە ناوی باری ویمیلەر،
  • 8:21 - 8:26
    لە ٢٠٠٨دا بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە توشی
    ئاستەنگیەکی زۆر گەورە بوون.
  • 8:26 - 8:30
    لە شەوێکدا سەدا ٣٠ داواکاریەکانیان
    لە دەستدا.
  • 8:30 - 8:32
    ئێستا لە کارگەیەکی
    گەورەی بەرهەمهێنان،
  • 8:32 - 8:33
    ئەوە کێشەیەکی گەورەیە،
  • 8:33 - 8:36
    نەیانتوانی چیتر موچەی کارمەندەکانیان
    بەتەواوی بدەن.
  • 8:36 - 8:38
    دەبوو ١٠ ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بکەن،
  • 8:38 - 8:40
    هەروەک، زۆرینەی کۆمپانیاکانی ئەمڕۆ،
  • 8:40 - 8:43
    بەیەکەوە کۆبوونەوە و تاوتوێی کەمکردنەوەی
    كارمەندەکانیان کرد.
  • 8:43 - 8:45
    و بۆب ڕەتی کردەوە.
  • 8:45 - 8:49
    سەیرکە، بۆب بڕوای بە ئەژماری کەسەکان نییە.
  • 8:49 - 8:53
    بڕوای بە ئەژماری دڵەکانە ،
  • 8:53 - 8:55
    و ئەوەش زۆرقوڕسترە بە ئاسانی
    بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی
  • 8:55 - 8:57
    دڵەکان بدەی
  • 8:57 - 9:00
    بۆیە بیرۆکەی بەرنامەی مۆڵەتیان
    لا گەڵاڵە بوو.
  • 9:00 - 9:02
    هەموو کارمەندەکان، لە سکرتێر تا بەڕێوەبەر
  • 9:02 - 9:05
    پێویست بوو مۆڵەتی ٤
    هەفتەی بێ مووچە وەربگرن.
  • 9:05 - 9:07
    دەیانتوانی لە هەرکاتێ بیانەوێت وەریبگرن،
  • 9:07 - 9:10
    و دەیانتوانی هەمووی بەسەریەکەوە وەرنەگرن.
  • 9:10 - 9:12
    چۆن بۆب بەرنامەکەی جاڕدا
  • 9:12 - 9:14
    ئەوە زۆر گرنگ بوو.
  • 9:14 - 9:16
    ئەو گووتی ئەوە باشترە کە هەموومان تۆزێک
    مەینەتی بچێژین
  • 9:16 - 9:19
    لەوەی کە هەریەک لە ئێمە مەینەتیەکی زۆر
    بچژێت.
  • 9:19 - 9:22
    ورەکان بەرز بوونەوە.
  • 9:22 - 9:25
    ٢٠ ملیۆن دۆلاریان پاشەکەوت کرد،
  • 9:25 - 9:27
    و زۆر گرنگتر، وەک ئەوەی چاوەڕێ بکرێت،
  • 9:27 - 9:31
    کاتێ خەڵک هەست بە پارێزراوی بکات لەلایەن
    ڕابەری دامەزراوەکە،
  • 9:31 - 9:33
    کاردانەوەی سروشتی متمانە و هاریکاری دەبێت.
  • 9:33 - 9:36
    هەرلەخۆیەوە، کەس پێشبینی نەکرد،
  • 9:36 - 9:38
    خەڵکی دەستی بە بازرگانی لەگەڵ یەکترکرد.
  • 9:38 - 9:39
    ئەوانەی کە توانای
    زیاتریان هەبوو
  • 9:39 - 9:41
    گۆڕینەوەیان دەکرد لەگەڵ کەسی کەم توانا.
  • 9:41 - 9:43
    خەڵک هەبوو ٥ هەفتەی وەردەگرت
  • 9:43 - 9:47
    بۆئەوەی کەسێکی تر تەنها ٣ هەفتە وەربگرێت.
  • 9:47 - 9:50
    سەرکردایەتی هەڵبژاردەیە. پلەوپایە نییە.
  • 9:50 - 9:52
    من زۆر خەڵک دەناسم لە بەرزترین
  • 9:52 - 9:53
    پلەی دامەزراوەیيدا
  • 9:53 - 9:54
    کە هەر سەرکردەش نین.
  • 9:54 - 9:57
    ئەوانە خاوەن دەسەڵاتن، ئێمە ئەوە دەکەین که
    دەیڵێن.
  • 9:57 - 10:00
    لەبەرئەوەی دەسەڵاتیان بەسەر ئێمە دا هەیە،
  • 10:00 - 10:02
    بەڵام ئێمە شوێن ئەوان ناکەوین.
  • 10:02 - 10:04
    و من زۆر خەڵک دەناسم
  • 10:04 - 10:05
    لە کەمترین پلەی
    دامەزراوەکانن
  • 10:05 - 10:07
    هیچ دەسەڵاتێکیان نییە
  • 10:07 - 10:09
    و سەرکردەی تەواون،
  • 10:09 - 10:11
    لەبەرئەوەی بڕيارياندا کە ئاگاداری
    پێداویستیەکانی ئەو کەسەی
  • 10:11 - 10:13
    کە لای چەپیانەوەیە بن
  • 10:13 - 10:13
    بەهەمان شێوەش
  • 10:13 - 10:15
    ئاگاداری پێداویستیەکانی
    کەسانی لای ڕاستیانن
  • 10:15 - 10:20
    ئا ئەمەیە سەرکردە.
  • 10:20 - 10:23
    گوێ بیستی چیرۆکێک بووم
  • 10:23 - 10:24
    دەربارەی هەندێک سەربازی دەریاوانی
  • 10:24 - 10:28
    چووبوون بۆشانۆگەریەک،
  • 10:28 - 10:30
    وەکو نەریتێکی دەریاوانی،
  • 10:30 - 10:32
    ئەفسەرەکە لە کۆتایدا نان دەخوات،
  • 10:32 - 10:35
    ڕێگەیدا پیاوەکانی سەرەتا نان بخۆن،
  • 10:35 - 10:37
    کاتێک کە ئەوان تەواو بوون،
  • 10:37 - 10:41
    هیچ خواردنێک بۆ ئەو نەمابووە.
  • 10:41 - 10:44
    کاتێک کە ئەوان گەڕانەوە بۆ گۆرەپانەکە،
  • 10:44 - 10:47
    پیاوەکانی هەندێک لە
    خواردنەکەی خۆیان بۆ هێنا
  • 10:47 - 10:49
    بۆئەوەی بیخوات،
  • 10:49 - 10:51
    چونکە بەم شێوەیەیە.
  • 10:51 - 10:54
    پێیان دەڵێین سەرکردە چونکە
    ئەوان سەرەتا ڕێدەکەن.
  • 10:54 - 10:55
    سەرکردەن چونکە مەترسی دەگرنه ئەستۆ
  • 10:55 - 10:57
    بەرلەوەی کەسانیتر ئەنجامی بدەن.
  • 10:57 - 10:59
    پێیان دەڵێین سەرکردە چونکه بڕیار دەدەن
  • 10:59 - 11:01
    خۆیان بکەنە قوربانی بۆ خەڵکەکەیان
  • 11:01 - 11:02
    تا پارێزراو سەلامەت بن
  • 11:02 - 11:04
    تاوەکو خەڵکەکەیان سودمەند بن،
  • 11:04 - 11:07
    کاتێک ئەوە دەکەین، کاردانەوە سروشتیەکە
  • 11:07 - 11:11
    ئەوەیە خەڵکەکەشمان قوربانی بۆ ئێمە دەدەن.
  • 11:11 - 11:14
    ئەوان ڕەنج و کۆششی خۆیان دەبەخشن
  • 11:14 - 11:17
    بۆئەوەی ئەندێشەی سەرکردەکەیان بێتە بوون.
  • 11:17 - 11:20
    و کاتێک لێمان پرسین، بۆچی ئەوە دەکەن؟
  • 11:20 - 11:22
    بۆچی ڕەنج وکۆششی خۆتان دەبەخشن
  • 11:22 - 11:27
    بۆ ئەو کەسە؟" هەموویان هەمان شت دەڵێن.
  • 11:27 - 11:29
    "چونکە ئەوانیش ئەمەیان دەکرد بۆم"
  • 11:29 - 11:31
    ئایا ئەمە ئەم دامەزراوەیە نییە
  • 11:31 - 11:34
    کە هەموومان دەمانەوێت کاری تێدا بکەین؟
  • 11:34 - 11:36
    زۆر سوپاس. (چەپڵەڕێزان)
  • 11:36 - 11:40
    سوپاس. (چەپڵەڕێزان)
  • 11:40 - 11:42
    سوپاس. (چەپڵەڕێزان)
Title:
لەبەرچی سەرکردە باشەکان وادەکەن هەست بە دڵنيايی بکەيت
Speaker:
سايمۆن سینەک
Description:

چی سەرکردەی باش دروست دەکات؟ شارەزایی بەڕێوەبردن سايمۆن سینەک، پێشنياردەکات ئەوە کەسێکە کە وا لە کارمەندەکانی دەکات هەست به دڵنيايی بکەن، کە کارمەندەکانی بۆ بازنەی متمانە پێکردن ڕادەکێشێت. متمانە و دڵنيايی دروست دەکات__ بەتايبەت لە ئابوری ناڕێکدا __ مانایی ئەوەيە بەرپرسيارەتی گەورە بگرنە ئەستۆ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:59

Kurdish subtitles

Revisions