چۆن دەنگ دەتوانێت دەست بەسەر بیرگەتدا بگرێت کاتێک نووستوویت؟
-
0:00 - 0:03گ گ: کێ هەیە لە ئێمە حەز نەکات لە
تاقیکردنەوەی جوگرافیا دەربچێت، -
0:03 - 0:05شوێنی هەموو وڵاتانی لە سەر نەخشە لەبیر بێت
-
0:05 - 0:09یان بەدوور بین لەو هەڵوێستە شەرمەزاریانەی
وەک لەناکاو لەبیرکردنی ناوی کەسێک -
0:09 - 0:11ڕاستەوخۆ لەبەرامبەرت دانیشتووە.
-
0:11 - 0:13یادەوەری وەک گۆڕانی ماسوولکەکانی
تری لاشە دەگۆڕێ، -
0:13 - 0:15دەتواندرێت بەهێز و باشتر بکرێت.
-
0:15 - 0:17بەڵام لەجیاتی مەشقکردن بەکارتی فێربوون،
-
0:17 - 0:19دەکرێت ڕێگەیەکی زۆر خۆشتر هەبێت
-
0:19 - 0:21کە دەتوانین یادەوەری
هاک بکەین لەکاتی نووستن. -
0:21 - 0:24(مۆسیقا)
-
0:26 - 0:27ئێمە بۆچی دەخەوین؟
-
0:27 - 0:31ئەمە پرسیارێکە کە هەر لەسەرەتاکانی
سەردەمی شارستانیەوە کراوە. -
0:31 - 0:33و لەو کاتەوەش وەڵامی تەواو و ورد نازانین،
-
0:33 - 0:36چەند بیردۆزی باش هەن دەربارەی
ئەوەی بۆچی پێویستمان بە خەوتن هەیە. -
0:36 - 0:39خەوتن گواستنەوەی یادەوەریە کورت خایەنەکانە
-
0:39 - 0:40کە لەماوەی ڕۆژدا ئەزموونکراون
-
0:40 - 0:41بۆ یادەوەریە دڕێژخایەنەکان
-
0:41 - 0:44پڕۆسەکە پێیدەگوترێت
پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان، -
0:44 - 0:47و بیردۆزی پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان
بووە هۆی جێی پرسیاری زاناکان -
0:47 - 0:49گەر بتوانین هەندێک یادەوەری
بەسەر ئەوانیتر هەڵبژێرین -
0:49 - 0:51بەم دوایانە توێژینەوەیەک
لە گۆڤاری "زانست" هەبوو -
0:51 - 0:54لەلایەن کین پاڵیر و هاوڕێکانی لە
زانکۆی نۆرس وێسترن -
0:54 - 0:56نووسراوە کەوا نیشاندەدات
ئەم قسانە ڕاستبن، -
0:56 - 0:57کە زانخوازی ئێمەی
خستە ژێر پرسیار. -
0:57 - 0:59جۆود لە بەشی دەماریدا کاری
لەم پرسەدا کردووە -
0:59 - 1:03بۆ زانینی ئایا دەشێت یادەوەریەکانمان باش
بکەین بە بەکارهێنانی دەنگ لەکاتی خەوتندا. -
1:03 - 1:07جۆود، چۆن تاقیکردنەوەی توانینی گەشەی
یادەوەریەکانمان لەخەودا بکەیت؟ -
1:07 - 1:09جۆود ماری: پێویستمان
به نموونەی مرۆڤ دەبێت -
1:09 - 1:11[هەنگاوی یەکەم : یاریکردن]
-
1:11 - 1:13ئێمە یاریەکی بیرەوەریمان
هەیە لەسەر ئایپادێکە، -
1:13 - 1:15دواتر ئێمە کەسێک دێنین ئەم یاریە بکات
-
1:15 - 1:18و لەبیری بێت وێنە و شوێنەکان
لەکوێ بوون لەسەر شاشەکە. -
1:18 - 1:21گ گ: واتا ئەم یاریە بیرەوەریە وەک
ئهو یاریانهیه کە بە منداڵی دەمانکرد، -
1:21 - 1:22کام وێنە لێرە بوو.
-
1:22 - 1:25و ئێمە هەر وێنەک بە دەنگێک
دەبەستینەوە کە لەسەریەتی. -
1:25 - 1:28ج م: بۆ نموونە ئەگەر وێنەی
ئۆتۆمبێلێک ببینیت، -
1:28 - 1:30و گوێت لەدەنگی بزوێنەرەکەی بێت.
-
1:30 - 1:32(ئیشپێکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل)
-
1:32 - 1:34گ گ: ڕاستەوخۆ پێش ئەوەی بخەویت
تاقیت دەکەینەوە. -
1:34 - 1:38دهبینین چۆن بهباشی شوێنی
وێنهكانت بیردێتهوه. -
1:38 - 1:41هەموو جار کە وێنەکە دەبینیت
دەنگە تایبەتەکەشی دەبیستی. -
1:41 - 1:42و ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە.
-
1:42 - 1:44تۆ دەڕۆیت سەرخەوێک دەشکێنیت.
-
1:44 - 1:45[هەنگاوی٢ : سەرخەوێک بشکێنە]
-
1:45 - 1:49و کاتێک تۆ خەوتوویت ئێمە بە شێوەی
کارەبایی شەپۆلی مێشکت دادەڕێژین. -
1:49 - 1:53ج م: هەروەها دواتر ئێمە چاوەڕێ
دەکەین بچنە قۆناغی خەوی شەپۆل هێواشەوە، -
1:53 - 1:57بە یەکێک لە قووڵترین قۆناغی خەو دادەندرێت
کە هەڵسانەوە تێیدا قورسە. -
1:57 - 1:58گ گ: باشە، بوەستە.
-
1:58 - 2:00لێرەدا، چەند زانیاریەک لەسەر خەوتن هەیە.
-
2:00 - 2:03چوار قۆناغی نووستن هەیە: سووکترین
خەو قۆناغی خەوی چاوی خێرایە، -
2:03 - 2:05بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی ئێمەیە
خەوی شەپۆل هێواشە. -
2:05 - 2:08هەروەها ناوهكهی له نیشانەکانی
کارەبایی پێ بەخشراوە -
2:08 - 2:11پێی دەڵێن شەپۆلەکانی دەلتا کە لە
مێشکدا تۆماریان دەکەین. -
2:11 - 2:13ئەمە بەشێکە لە خەو
زانایان باوەڕیان وایە -
2:13 - 2:15دەکرێت پێک بەستنەوەی
یادەوەریەکان ڕووبدات. -
2:15 - 2:16لەو ماوه قووڵهی خهودا،
-
2:16 - 2:19دەڕۆین شتێک دەکەین کە ئێوە
نازانن ئەمە دەکەین. -
2:19 - 2:22ج م: لێرەدا شتێکی سەخت دێتە پێش هەڵدەستین
بە کار پێکردنی سەرە داوەکان. -
2:23 - 2:24(هەڵکردنی بزوێنەر)
-
2:24 - 2:26گ گ: ئایا کار بەهەموو سەرەداوێک دەکەیت؟
-
2:26 - 2:30ج م: نا. ئێمە تەنها دەمانەوێت کار به
نیوهیان بکەین تاکو بزانین جیاوازیان هەیە. -
2:30 - 2:31گ گ: کەوایە گریمانەکەت
-
2:31 - 2:34یەکێکە لەوانەی کە لە کاتی
نووستنیان دەیانبیست. -
2:34 - 2:35باشتر ئەنجامی دەدەن تیایدا.
-
2:35 - 2:37ج م: بەڵێ، ڕێک بەم شێوەیە.
-
2:37 - 2:40کاتێک لەخەو هەڵدەستیەوە،
دووبارە یاریەکە دەکەیتەوە، -
2:40 - 2:43ئایا باشتر یان خراپتر لە پێش کاتی
سەرخەوەکە ئەنجامی دەدەیت؟ -
2:43 - 2:48گەیشتووینە ئەو بڕوایەی
ئەگەر دەنگێکت لە کاتی خەوتن بۆ لێبدەین ، -
2:48 - 2:49بۆ نموونە، ئۆتۆمبێل--
-
2:49 - 2:51تۆ شوێنی ئۆتۆمبێلەکەت بەبیر دێتەوە
-
2:51 - 2:53کاتێک دووبارە لەخەو هەڵدەستیەوە.
-
2:53 - 2:55بەڵام ئەگەر دەنگەکەت بۆ
لێنەدەین لەکاتی نووستن، -
2:55 - 2:57بۆ نموونە، گیتار،
-
2:57 - 3:00تۆ بە ئەستەم گیتارەکەت بەبیر دێتەوە
کاتێک لەخەو هەڵدەستی. -
3:00 - 3:03ئەو یادەوەریانەی بە دەنگێکەوە
بەستراون باشتر بەبیر دێنەوە -
3:03 - 3:05لەوانەی نەبەستراونهتەوە
بە دەنگێک، -
3:05 - 3:07ئەوان بیریان نامێنێت کە ئەم
دەنگانەیان بیستووە؟ -
3:07 - 3:08ج م: بەڵێ، ئێمە ڵێیان دەپرسین.
-
3:08 - 3:11دەزانین ئەوان نووستوون گوێیان لێ
نابێت کاتێ لەخەو هەڵدەستن. -
3:11 - 3:14بەڵام باشتر لەوانەی کە گوێیان لێ
نەبووە ئەنجامی دەدەن. -
3:14 - 3:16گ گ: ئەمە سەرسووڕهێنەرە
ج م: وەک جادووە. -
3:16 - 3:19گ گ: جۆود ئەمەی بەسەر ۱۲ کەس تاقی کردەوە
و ئەنجامەکەشی گرینگ بوو. -
3:19 - 3:23مانای ئەوە نییە باشتر شتەکانت لەبیرە
مانای ئەوەیە کەمتر شتەکان لەبیر دەکەیت. -
3:23 - 3:27سەرەتا زۆر بە گومان بووم کاتێک بیستم
دەتوانی باشتر تاقیکردنەوەی یادەوەریی بکەیت -
3:27 - 3:28تەنها بە گوێ لێبوونی
دەنگ لەکاتی نووستن. -
3:28 - 3:31بەڵام ئێمە ئەم تاقیکردنەوەمان
دووبارە کردەوە. -
3:31 - 3:33ڕاستیەکان و یادەوەریانەی لە ڕۆژدا
کۆیان دەکەینەوە زۆر لاوازن، -
3:33 - 3:35و بەئاسانی لەدەست دەدرێن
و لەبیر دەکرێن. -
3:35 - 3:39بەڵام لەکاتی نووستن چالاک دەبنەوە
بێ ئەوەی ئاگاشمان لێبێت، -
3:39 - 3:42پێ دەچێت ئێمە بتوانین وایان لێبکەین زیاتر
سەربەخۆ بن و کەمتر لەیاد بکرێن. -
3:42 - 3:43ئەمە باوەڕ پێنەکراوە.
-
3:43 - 3:46هێشتا مێشکمان چالاکە
لەکاتێکدا ئێمە چالاک نین. -
3:46 - 3:48کەوایە ئەگەر تۆش وەکو منی و
زۆر شت لەبیر دەکەیت، -
3:48 - 3:51لەوانەیە چارەسەرەکەی جووتێک
هێدفۆن بێت لەگەڵ جێگەیەکی ئارام.
- Title:
- چۆن دەنگ دەتوانێت دەست بەسەر بیرگەتدا بگرێت کاتێک نووستوویت؟
- Speaker:
- دەمارزان DIY
- Description:
-
ئایا دەتوانیت کاتێک نووستویت تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدەیت؟ زانایە بلیمەتەکانمان لە بواری مێشک هەوڵیان داوە تواناکانی بیرگە باشتر بکەن بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر کەسەکان، کاتێک نووستوون. بە بەبینینی ئەنجامەکان سەرسامدەبیت!
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 04:07
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How sound can hack your memory while you sleep | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for How sound can hack your memory while you sleep | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How sound can hack your memory while you sleep | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How sound can hack your memory while you sleep | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How sound can hack your memory while you sleep |