Return to Video

بۆچی كۆڤید-19 ئێستا لێمان ده‌دات--و چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی داهاتوو

  • 0:01 - 0:05
    ده‌مه‌وێت به‌ باس كردنی كه‌مێك له‌ به‌ڵگه‌
    نامه‌ی باوه‌ڕپێكردنی خۆم ده‌ست پێبكه‌م
  • 0:05 - 0:06
    بۆ خستنه‌ ڕووی قسه‌كانم له‌گه‌ڵتان.
  • 0:06 - 0:08
    چونكه‌، زۆر به‌ڕاستگۆیانه‌،
  • 0:08 - 0:13
    پێویست ناكات گوێ له‌ بیروڕای
    هه‌موو كه‌سێكی پیر ڕابگری
  • 0:13 - 0:15
    ده‌رباره‌ی كۆڤید-19.
  • 0:15 - 0:16
    (پێكه‌نین)
  • 0:16 - 0:20
    له‌ بواری ته‌ندروستی جیهانیی
    نزیكه‌ی 20 ساڵ كارم كردووه‌،
  • 0:20 - 0:25
    وتابیه‌تمه‌ندیی ته‌كنه‌لۆژی دیاریكراوم
    له‌ سیسته‌می ته‌ندروستیی
  • 0:25 - 0:29
    و چ رووده‌دات ئه‌گه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی
    تووشی كۆسپی به‌هێز ببێته‌وه‌.
  • 0:29 - 0:31
    هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی
    ته‌ندروستی جیهانیی كارم كردووه‌:
  • 0:31 - 0:35
    ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی جیهانیی و
    دڵنیایی بایه‌لۆجی نووسیومه‌
  • 0:35 - 0:38
    بۆ ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان،
  • 0:38 - 0:40
    چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا
    په‌رتووكێكم بڵاوكرده‌وه‌
  • 0:40 - 0:44
    ده‌رباره‌ی گرنگترین هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ندروستی
    جیهانیی كه‌ ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌.
  • 0:44 - 0:48
    هاوكاری و ڕابه‌رایه‌تی
    هه‌وڵه‌كانی زانستی په‌تازانییم كردووه‌
  • 0:48 - 0:52
    كه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی
    سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری ئیبۆلا
  • 0:52 - 0:56
    بۆ وردبوونه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی
    سیل له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیی یه‌كان
  • 0:56 - 0:59
    و ئاماده‌باشیی بۆ په‌تای باڵنده‌.
  • 0:59 - 1:02
    پله‌ی ماسته‌رم هه‌یه‌ له‌
    ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تیی.
  • 1:03 - 1:05
    من پزیشك نیم، په‌رستار نیم،
  • 1:05 - 1:09
    تایبه‌تمه‌ندێتی من ئاگاداربوونی نه‌خۆش و
    ئاگاداربوونی تاكه‌ كه‌سه‌كان نییه‌.
  • 1:09 - 1:13
    به‌ڵكو بریتی یه‌ له‌ وردبوونه‌وه‌
    له‌ دانیشتوان و سیسته‌می ته‌ندروستیی،
  • 1:13 - 1:16
    چی ڕووده‌دات كاتێك نه‌خۆشی
    به‌ ڕادده‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.
  • 1:17 - 1:21
    گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی شاره‌زایی ته‌ندروستی
    جیهانیی پۆلێن ده‌كه‌ین
  • 1:21 - 1:24
    له‌ پێوه‌ری یه‌ك بۆ 10،
  • 1:24 - 1:27
    یه‌ك كه‌سێكی هه‌ڕه‌مه‌كیی له‌
    فه‌یس بووك هاوار ده‌كات
  • 1:27 - 1:31
    و 10 ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی یه‌،
  • 1:31 - 1:35
    ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌توانن له‌ حه‌وته‌م
    یاخود هه‌شته‌مم دابنێن.
  • 1:35 - 1:37
    بۆیه‌ بیرتان بێت كه‌.
    قسه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌كه‌م
  • 1:38 - 1:42
    به‌ شته‌ بنچینه‌ییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌م،
    چونكه‌ وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ له‌بیركراوه‌
  • 1:42 - 1:46
    له‌هه‌ندێك له‌ ژاوه‌ژاوی ڕاگه‌یاندن
    له‌باره‌ی كۆڤید-19.
  • 1:46 - 1:50
    كۆڤید-19 ڤایرۆسێكی كۆڕۆنایه‌.
  • 1:50 - 1:54
    ڤایرۆسه‌ كۆڕۆناكان به‌شه‌
    كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراوی ڤایرۆسن،
  • 1:54 - 1:58
    و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی بێهاوتایان
    هه‌یه‌ وه‌كو ڤایرۆسه‌كان.
  • 1:58 - 2:01
    ئاڕ ئێن ئه‌ی) به‌كاردێنن له‌بری)
    دی ئێن ئه‌ی) وه‌كو مادده‌ی بۆماوه‌یی)،
  • 2:01 - 2:05
    له‌سه‌ر ڕووی ڤایرۆسه‌كه‌
    به‌ بزماری نووك تیژ داپۆشراون.
  • 2:05 - 2:07
    ئه‌و بزماره‌ نووك تیژانه‌ بۆ
    داگیركردنی خانه‌كان به‌كاردێنن،
  • 2:08 - 2:11
    ئه‌و بزمارانه‌ تاجه‌كه‌ن
    له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
  • 2:12 - 2:16
    كۆڤید-19 به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌ناسرێت
  • 2:16 - 2:20
    چونكه‌، تاكو كانوونی یه‌كه‌م، ته‌نیا
    گوێبیستی شه‌ش ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببووین.
  • 2:20 - 2:22
    كۆڤید-19 حه‌وته‌مینیانه‌.
  • 2:22 - 2:23
    بۆ ئێمه‌ نوێ یه‌.
  • 2:23 - 2:25
    هه‌ر تازه‌ زنجیره‌ی
    بۆماوه‌یی بۆ دروست بووه‌،
  • 2:25 - 2:26
    تازه‌ ناوی بۆ دروست بووه‌.
  • 2:26 - 2:28
    هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نوێ یه‌.
  • 2:28 - 2:32
    گه‌ر(سارس) تان بیربێته‌وه‌
    نه‌خۆشی هه‌وكردنی تووندی سییه‌كان.
  • 2:32 - 2:34
    (یاخود(مێرس،
  • 2:34 - 2:36
    نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ،
  • 2:36 - 2:38
    ئه‌وانه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
  • 2:38 - 2:41
    هه‌ردووكیان پێیان ده‌گوترێت
    نه‌خۆشیی هه‌ناسه‌یی،
  • 2:41 - 2:44
    --چونكه‌ ڤایرۆسه‌ كۆڕۆناكان ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن
  • 2:44 - 2:46
    ده‌چنه‌ سی یه‌كانتانه‌وه‌.
  • 2:46 - 2:49
    ناهێڵن بڕشێیه‌وه‌، ناهێڵن له‌
    پێڵوه‌كانه‌وه‌ خوێن بڕێژی،
  • 2:49 - 2:50
    ناهێڵن خوێنت لێ به‌ربێت.
  • 2:50 - 2:52
    به‌ره‌و سییه‌كانت ده‌ڕۆن
  • 2:53 - 2:55
    كۆڤید-19جیاواز نییه‌.
  • 2:55 - 2:59
    دەبێتە هۆكاری كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌كی
    بۆڕی هه‌ناسه‌یی
  • 2:59 - 3:02
    كه‌ له‌ شتی وه‌كو كۆكه‌ی
    وشك و تا ده‌ڕوات
  • 3:02 - 3:05
    به‌درێژایی ڕێگاكه‌ بۆ هه‌وكردنی
    ڤایرۆسی بكوژی سی یه‌كان.
  • 3:05 - 3:09
    ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌
    یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانه‌
  • 3:09 - 3:12
    ڕاستی یه‌كه‌ی زۆر قورس بووه‌
    شوێنی ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ بكه‌وین
  • 3:12 - 3:17
    خه‌ڵكانێكی زۆرتووشی كۆڤید-19 ده‌بن
    به‌ڵام زۆر به‌ سووكی،
  • 3:17 - 3:21
    نیشانه‌كانیان زۆر سووكه‌، ته‌نانه‌ت
    ناچن بۆ دابینكه‌ری چاودێری ته‌ندروستیی.
  • 3:21 - 3:23
    له‌ سیسته‌مه‌كه‌ ناوی خۆیان تۆمار ناكه‌ن.
  • 3:23 - 3:27
    منداڵان به‌ دیاریكراوی، زۆر
    به‌ئاسانی تووشی كۆڤید-19 ده‌بن،
  • 3:27 - 3:30
    كه‌ شتێكه‌ پێویسته‌ هه‌موومان
    سوپاسگوزاربین له‌باره‌یه‌وه‌.
  • 3:32 - 3:34
    ڤایرۆسی كۆرۆناكان گیانداریین،
  • 3:34 - 3:37
    به‌و مانایه‌ی له‌ گیانداره‌كانه‌وه‌
    بۆخه‌ڵك ده‌گوازرێنه‌وه‌.
  • 3:37 - 3:42
    هه‌ندێك ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وه‌كو كۆڤید-19،له‌
    كه‌سێكه‌وه‌ بۆكه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌.
  • 3:42 - 3:46
    ئه‌وانه‌ی له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر
    ده‌گوازرێنه‌وه‌، خێراترو دوورتر ده‌گه‌ڕێن،
  • 3:46 - 3:48
    هه‌روه‌كو كۆڤید-19.
  • 3:48 - 3:51
    نه‌خۆشی یه‌ گیاندارییه‌كان به‌ڕاستی
    ڕزگاربوون لێیان قورسه‌،
  • 3:51 - 3:54
    چونكه‌ عه‌مبارێكی گیانله‌به‌ریان هه‌یه‌.
  • 3:54 - 3:57
    په‌تای باڵنده‌ نموونه‌یه‌كه‌،
  • 3:57 - 4:02
    كه‌ ده‌توانین نه‌یانهێڵین له‌ گیانداره‌
    كێڵگه‌یی یه‌كان، له‌ قه‌ل، له‌ مراوی،
  • 4:02 - 4:07
    به‌ڵام به‌رده‌وام ساڵانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
    چونكه‌ له‌ باڵنده‌ی كێوی بۆمان هاتوه‌
  • 4:07 - 4:08
    زۆر له‌باره‌ی گوێت لێ نابێت
  • 4:08 - 4:11
    چونكه‌ په‌تای باڵنده‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌
    بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه‌،
  • 4:11 - 4:15
    ساڵانه‌ له‌ هه‌موو جیهان بڵاوبوونه‌وه‌
    له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه‌.
  • 4:17 - 4:21
    ده‌شێت كۆڤید-19 له‌ گیانله‌به‌ره‌وه‌
    بازی دابێت بۆ خه‌ڵك
  • 4:21 - 4:23
    له‌ بازاڕێكی گیانداری كێوی
    له‌ ووهان، له‌ چین.
  • 4:25 - 4:27
    بۆ به‌شه‌ كه‌متر بنچینه‌یی یه‌كان.
  • 4:28 - 4:32
    ئه‌مه‌ كۆتا بڵاوبوونه‌وه‌ی
    سه‌ره‌كیی نییه‌ كه‌ ده‌یبینین.
  • 4:32 - 4:36
    بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتر ڕووده‌ده‌ن،
    په‌تای زۆر زیاتریش بڵاوده‌بێته‌وه‌.
  • 4:36 - 4:39
    ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ك نییه‌.
    ئه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌.
  • 4:40 - 4:43
    ئه‌مه‌ ئه‌نجامی ڕێگایه‌یه‌
    كه‌ ئێمه‌ وه‌كو مرۆڤه‌كان،
  • 4:43 - 4:45
    له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌كه‌مان
    كارلێك ده‌كه‌ین.
  • 4:45 - 4:48
    هه‌ڵبژارده‌كانی مرۆڤ به‌ره‌و
    بارودۆخێكمان ده‌به‌ن
  • 4:48 - 4:51
    كه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بینین.
  • 4:51 - 4:53
    به‌شێكی له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وایه‌
  • 4:53 - 4:57
    و ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌شو هه‌وای گه‌رم وا
    له‌ جیهان ده‌كات زیاتر میواندۆست بێت
  • 4:57 - 4:58
    بۆ ڤایرۆس و به‌كتریاكان.
  • 4:58 - 5:04
    به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ش كه‌ پاڵ به
    كۆتا بۆشایی چۆڵ ده‌نێین بۆ هه‌ساره‌كه‌مان.
  • 5:05 - 5:08
    كاتێك ئاگر له‌ دارستانی باراناوی
    ئه‌مازۆن به‌رده‌ده‌ین و ده‌یكێڵین
  • 5:08 - 5:11
    تاكو بتوانین خاكێكی هه‌رزانمان
    چنگ بكه‌وێت بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر.
  • 5:11 - 5:14
    كاتێك كۆتا ده‌وه‌نی ئه‌فریقیایی
    ده‌گۆڕدرێت بۆ كێڵگه‌،
  • 5:14 - 5:19
    كاتێك گیانداره‌ كێوی یه‌كان له‌ چین
    تا ئاستی له‌ناوچوون ڕاوده‌كرێن،
  • 5:19 - 5:22
    مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ جێنشینانی
    ژیانی كێوی له‌ په‌یوه‌ندی ده‌بن
  • 5:22 - 5:25
    كه‌ هه‌رگیز پێشووتر له‌ په‌یوه‌ندیدا
    نه‌بوون له‌گه‌ڵیان،
  • 5:25 - 5:28
    ئه‌و دانیشتوانانه‌ جۆری
    نوێی نه‌خۆشییان هه‌یه‌:
  • 5:28 - 5:32
    به‌كتریا، ڤایرۆس،
    شتانێك كه‌ ئێمه‌ بۆیان ئاماده‌نین.
  • 5:32 - 5:34
    به‌دیاریكراوی، شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان،
  • 5:34 - 5:38
    توانای پێشوازیكردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یان
    هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن تووشی خه‌ڵك ببن،
  • 5:38 - 5:40
    به‌ڵام ئه‌وان تاكه‌ گیاندار نین
    كه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
  • 5:41 - 5:45
    بۆیه‌ تاكو به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر
    كه‌متردووركردنی شوێنه‌ دووره‌كانمان ،
  • 5:45 - 5:47
    بڵاوبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام
    ده‌بن له‌ هاتن.
  • 5:49 - 5:54
    ناتوانین ڕێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌كان بگرین به‌
    كه‌ره‌نتینه‌كردن یاخود سنووردانان بۆ گه‌شت
  • 5:54 - 5:56
    ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین هانده‌ری هه‌ركه‌سێكه‌:
  • 5:56 - 6:00
    "با ڕێ له‌ خه‌ڵك بگرین له‌ جووڵان،
    با ڕێ له‌ ڕوودانی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ بگرین."
  • 6:00 - 6:05
    به‌ڵام له‌ڕاستیدا، زۆر قورسه‌ كه‌ره‌نتینه‌
    یه‌كی باشت ده‌سبكه‌وێت له‌ شوێنێك.
  • 6:05 - 6:08
    زۆر قورسه‌ سنووردابنێیت بۆ گه‌شتكردن.
  • 6:08 - 6:12
    ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌به‌رهێنانی
    جددییان له‌ ته‌ندروستی گشتی كردووه‌،
  • 6:12 - 6:14
    وه‌كو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و
    كۆریای باشوور،
  • 6:14 - 6:17
    ناتوانن ئه‌و جۆره‌ سنووردانانه‌
    به‌ده‌ست بێنن ئاوا خێرا
  • 6:17 - 6:19
    بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك
    یه‌كسه‌ر ڕابگرن.
  • 6:19 - 6:23
    هۆكاری لۆجیستی و پزیشكیی بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌.
  • 6:23 - 6:26
    گه‌ر ئێستا له‌ كۆڤید-19 وردببیه‌وه‌،
  • 6:26 - 6:30
    وا دیاره‌ له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی هه‌بێت
    كه‌ تووش بووبیت و هیچ نیشانه‌یه‌كیش نییه‌
  • 6:30 - 6:32
    بۆ ماوه‌ی24 ڕۆژ.
  • 6:32 - 6:36
    خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌
    بێ نبشاندانی هیچ ئاماژه‌یه‌ك.
  • 6:36 - 6:40
    كه‌ره‌نتینه‌ ناكرێن. كه‌س نازانێت
    پێویستییان به‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن هه‌یه‌.
  • 6:43 - 6:47
    هه‌ندێك تێچوونی ڕاستی بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردن
    و سنوورداركردنی گه‌شت هه‌یه‌ .
  • 6:48 - 6:50
    مرۆڤه‌كان گیانداری كۆمه‌ڵایه‌تین،
  • 6:50 - 6:52
    كاتێك هه‌وڵده‌ده‌یت بیانخه‌یته‌
    شوێنێك به‌رگری ده‌كه‌ن
  • 6:52 - 6:55
    و كاتێكیش كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌یت
    جیایان بكه‌یته‌وه‌.
  • 6:55 - 7:01
    له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیبۆلا بینیمان هه‌ركه‌
    كه‌ره‌نتینه‌یه‌ك له‌ شوێنێك داده‌نێیت،
  • 7:01 - 7:03
    خه‌ڵك ده‌ست ده‌كه‌ن به‌
    هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن.
  • 7:03 - 7:07
    نه‌خۆشه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان، گه‌ر بزانن
    پڕۆتۆكۆڵێكی كه‌ره‌نتینه‌ی توند هه‌یه‌،
  • 7:07 - 7:09
    له‌وانه‌یه‌ نه‌چن بۆ چاودێری ته‌ندروستیی،
  • 7:09 - 7:13
    چونكه‌ له‌ سیسته‌می پزیشكیی ده‌ترسن
    یاخود ناتوانن به‌رگه‌ی چاودێریكردن بگرن
  • 7:13 - 7:16
    و نایانه‌وێت له‌ خێزان و
    هاوڕێكانیان جیابكرێنه‌وه‌.
  • 7:16 - 7:18
    سیاسه‌تمه‌داره‌كان،
    به‌رپرسه‌ حكوومی یه‌كان،
  • 7:18 - 7:21
    كاتێك ده‌زانن وا كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن
  • 7:21 - 7:23
    گه‌ر باسی بڵاوبوونه‌وه‌و
    كه‌یسه‌كان بكرێت، له‌وانه‌یه‌
  • 7:23 - 7:27
    زانیارییه‌ ڕاسته‌قینه‌كان بشارنه‌وه‌
    له‌ترسی ڕوودانی پڕۆتۆكۆڵی كه‌ره‌نتینه‌.
  • 7:28 - 7:31
    و به‌دڵنیایی یه‌وه‌، ئه‌و جۆره‌
    خۆلادان و ناپاكی یانه‌
  • 7:31 - 7:35
    -ئه‌وانه‌ن كه‌ وا ده‌كه‌ن شوێنی بڵاو
    بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كه‌ زۆر قورس بێت.
  • 7:37 - 7:41
    ده‌توانین باشتربین له‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن و
    سنوورداركردنی گه‌شته‌كان، وپێویسته‌،
  • 7:41 - 7:44
    به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بژارده‌ی ئێمه‌ نین،
    باشترین بژارده‌ی ئێمه‌ نین
  • 7:44 - 7:46
    بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخانه‌.
  • 7:47 - 7:52
    شێوازی ڕاستیی بۆ ماوه‌ درێژه‌كان بۆئه‌وه‌ی
    بڵاوبوونه‌وه‌كان كه‌متر مه‌ترسیداربێت
  • 7:52 - 7:55
    بریتی یه‌ له‌ دروستكردنی سیسته‌می
    ته‌ندروستی جیهانیی
  • 7:55 - 8:00
    بۆ هاندانی كاره‌كانی چاودێریی ته‌ندروستیی
    بنچینه‌یی له‌ هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان
  • 8:00 - 8:02
    بۆیه‌ هه‌موو وڵاته‌كان،
    ته‌نانه‌ت وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانیش،
  • 8:02 - 8:07
    ده‌توانن خێرا نه‌خۆشی یه‌ درمه‌ نوێیه‌كان
    دیارو چاره‌سه‌ربكه‌ن هه‌ركه‌ ده‌رده‌كه‌ون
  • 8:08 - 8:13
    چین ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه‌
    بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ كۆڤید-19.
  • 8:13 - 8:16
    به‌ڵام ڕاستی یه‌كه‌ی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر
    كۆڤید-19 له‌ (چاد) ده‌ركه‌وتبا،
  • 8:18 - 8:21
    كه‌ بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار خه‌ڵكێك
    ؟سێ پزیشك و نیوی هه‌یه‌
  • 8:22 - 8:25
    ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ كۆماری كۆنگۆی
    دیموكرات ده‌ركه‌وتبا
  • 8:25 - 8:29
    كه‌ هه‌ر تازه‌ دوا نه‌خۆشی ئیبۆلای
    ؟له‌ چاره‌سه‌ركردن ڕزگاركرد
  • 8:29 - 8:32
    ڕاستییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، ئه‌و وڵاتانه‌
    سه‌رچاوه‌یان نییه‌
  • 8:32 - 8:34
    بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كی درم--
  • 8:34 - 8:37
    نه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌ڵك و نه‌ بۆ
    هه‌وڵدان له‌سه‌ری به‌ خێرایی یه‌كی وا
  • 8:37 - 8:39
    بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ته‌واوی جیهان بدات.
  • 8:41 - 8:46
    ڕێبه‌ریی هه‌ڵسه‌نگاندنێكم بۆ ناوه‌ندی
    چاره‌سه‌ری ئیبۆلا كرد له‌ سیرالییۆن،
  • 8:46 - 8:49
    ڕاستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پزیشكه‌
    خۆماڵی یه‌كان له‌ سیرالییۆن
  • 8:49 - 8:52
    زۆر خێرا قه‌یرانی ئیبۆلایان دیاریكرد.
  • 8:52 - 8:55
    سه‌ره‌تا وه‌كو ڤایرۆسێكی
    خوێن به‌ربوونی كوشنده‌ی ترسناك
  • 8:55 - 8:57
    دواتر وه‌كو ئیبۆلا بۆخۆی.
  • 8:57 - 9:02
    به‌ڵام كه‌ دیارییان كرد، سه‌رچاوه‌یان
    نه‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌.
  • 9:02 - 9:05
    پزیشكی پێویستیان نه‌بوو، قه‌روێله‌ی
    پێویستیان نه‌بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌
  • 9:05 - 9:08
    و زانیاری ته‌واویان نه‌بوو له‌سه‌ر
    چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئیبۆلا
  • 9:08 - 9:10
    یاخود چۆن كۆنتڕۆڵكردنی
    تووشبوونه‌كه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین.
  • 9:11 - 9:16
    یانزه‌ پزیشك له‌ سیرالییۆن به‌هۆی
    ئیبۆلاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
  • 9:16 - 9:19
    كاتێك قه‌یرانه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد وڵاته‌كه‌
    ته‌نیا 120 پزیشكی هه‌بوو.
  • 9:20 - 9:21
    به‌ پێچه‌وانه‌وه‌،
  • 9:21 - 9:25
    ناوه‌ندی پزیشكیی (داڵاس بایڵه‌ر) زیاتر له‌
    هه‌زار پزیشكی هه‌یه‌ له‌ تیمه‌كه‌.
  • 9:26 - 9:29
    ئه‌مانه‌ ئه‌و جۆره‌ ناڕه‌وایی یانه‌یه‌
    كه‌ خه‌ڵك ده‌كوژن.
  • 9:29 - 9:33
    سه‌ره‌تا، خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كه‌ ده‌كوژن
    كاتێك بڵاوبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن،
  • 9:33 - 9:35
    دواتر خه‌ڵك له‌ ته‌واوی
    جیهان ده‌كوژن
  • 9:35 - 9:37
    كاتێك بڵاوبوونه‌وه‌كان
    په‌رش و بڵاوده‌بنه‌وه‌.
  • 9:37 - 9:40
    گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت ئه‌م
    بڵاوبوونه‌وانه‌ هێواش بكه‌ینه‌وه‌
  • 9:40 - 9:41
    و كاریگه‌رییه‌كانیان
    بچووك بكه‌ینه‌وه‌،
  • 9:41 - 9:44
    پێویسته‌ دڵنیابین له‌وه‌ی
    هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان
  • 9:44 - 9:47
    توانای دیاریكردنی نه‌خۆشیی نوێی هه‌بێت،
  • 9:47 - 9:48
    چاره‌سه‌ریان بكات
  • 9:48 - 9:51
    و ده‌رباره‌یان هه‌واڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی
    بتوانن زانیاری بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
  • 9:52 - 9:56
    كۆڤید-19 ده‌بێته‌ بارگرانییه‌كی گه‌وره‌
    بۆ سه‌ر سیسته‌مه‌ ته‌ندروستی یه‌كان.
  • 9:57 - 10:00
    هه‌روه‌ها كۆڤید-19 هه‌ندێك خاڵی
    لاوازی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكراكرد
  • 10:00 - 10:02
    له‌ زنجیره‌ دابینكردنه‌
    ته‌ندروستییه‌ جیهانیی یه‌كانمان.
  • 10:02 - 10:07
    ته‌نیا كاتی گونجاو، سیسته‌مه‌ لاوازه‌كان
    باشن كه‌ كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن،
  • 10:07 - 10:11
    به‌ڵام له‌كاتی قه‌یران، مانای ئه‌وه‌یه‌
    هیچ یه‌ده‌گێكمان نییه‌.
  • 10:11 - 10:14
    گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك-- یاخود وڵاتێك--
  • 10:14 - 10:17
    ده‌مامكی ده‌م و چاوو كه‌ره‌سته‌ی
    پارێزگاریكردنی كه‌سیی نه‌مێنێ،
  • 10:18 - 10:21
    هیچ بارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له‌ سندووق
    نییه‌ تاكو بچین و زیاتری لێ بهێنین.
  • 10:21 - 10:23
    ده‌بێت داوای زیاتر بكه‌یت
    له‌ دابینكه‌ره‌كه‌،
  • 10:23 - 10:27
    پێویسته‌ چاوه‌ڕێیان بكه‌یت تاكو به‌رهه‌می
    دێنن و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌یت تاكو ده‌ینێرن
  • 10:27 - 10:28
    به‌گشتی له‌ چینه‌وه‌.
  • 10:28 - 10:33
    ئه‌وه‌ كاتی دواكه‌وتنه‌ له‌كاتێكدا كه‌
    گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ خێرا بجووڵێیت.
  • 10:33 - 10:37
    گه‌ر زۆر به‌ كامڵی خۆمان بۆ
    كۆڤید-19 ئاماده‌كردبووایه‌،
  • 10:37 - 10:41
    چین خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند.
  • 10:41 - 10:45
    ئاماده‌ ده‌بوون بۆ پێشكه‌شكردنی
    چاودێریی بۆ خه‌ڵكه‌ تووشبووه‌كه‌
  • 10:45 - 10:47
    به‌بێ پێویستیی بۆ دروستكردنی
    باڵه‌خانه‌ی نوێ.
  • 10:47 - 10:50
    زانیاری ڕاستگۆیانه‌یان بۆ
    هاوڵاتییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه‌
  • 10:50 - 10:54
    بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌
    شێتانه‌مان نه‌ده‌بینی بڵاوبكرێنه‌وه‌
  • 10:54 - 10:55
    له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چین.
  • 10:55 - 10:59
    و ئاڵوگۆڕی زانیارییان كردبایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ
    ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی جیهانیی
  • 10:59 - 11:02
    بۆیه‌ ده‌یانتوانی هه‌واڵبده‌نه‌
    سیسته‌می ته‌ندروستیی نه‌ته‌وه‌یی
  • 11:02 - 11:04
    و ئاماده‌ بن كاتێك
    ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌.
  • 11:04 - 11:07
    ئه‌و كاته‌ سیسته‌مه‌ ته‌ندروستی یه‌
    نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان ده‌یانتوانی عه‌مباری
  • 11:07 - 11:10
    كه‌ره‌سته‌ پارێزه‌ره‌كان بكه‌ن
    كه‌ پێویستیان پێیان بوو
  • 11:10 - 11:14
    -و ڕاهێنانی پێشكه‌شكارانی چاودێری ته‌ند
    روستی بۆ چاره‌سه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنی تووشبوون
  • 11:14 - 11:18
    پڕۆتۆكۆڵی پشتبه‌سته‌ی زانستییمان ده‌بوو بۆ
    ئه‌وه‌ی چ بكه‌ین كاتێك شته‌كان ڕووده‌ده‌ن،
  • 11:18 - 11:20
    وه‌كو كه‌شتی گه‌شتیاریی
    نه‌خۆشی تووشبووی پێیه‌.
  • 11:20 - 11:24
    و زانیاری ڕاستمان ده‌بوو
    له‌باره‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌موو شوێنێك،
  • 11:24 - 11:28
    بۆیه‌ ڕووداوی شپرزه‌ و ئابڕووبه‌ری
    بێگانه‌ ترسییمان نه‌ده‌بینی،
  • 11:28 - 11:32
    وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاسیایی یه‌ی له‌ سه‌ر
    شه‌قام له‌ فیلادلفیا هێرشیان ده‌كرێته‌
  • 11:32 - 11:35
    سه‌ر. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
    هه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌،
  • 11:35 - 11:38
    هێشتا بڵاوبوونه‌وه‌كانمان هه‌بوو.
  • 11:38 - 11:42
    هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ده‌رباره‌ی
    چۆنێتی داگیركاریمان بۆ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌
  • 11:42 - 11:43
    واده‌كات ناچاری بێت.
  • 11:44 - 11:48
    ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ هاوده‌نگیی شاره‌زاكانمان
    هه‌یه‌ له‌باره‌ی كۆڤید-19، ئه‌مه‌یه‌:
  • 11:49 - 11:51
    لێره‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان،
    و له‌ جیهانه‌وه‌،
  • 11:51 - 11:54
    به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات
    پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشتر بڕوات.
  • 11:54 - 11:59
    تێبینی حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ین
    كه‌وا له‌ گه‌شت نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌،
  • 11:59 - 12:01
    كه‌ ته‌نیا له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ ڕووده‌ده‌ن،
  • 12:01 - 12:03
    تێبینی ده‌كه‌ین خه‌ڵك تووشی
    كۆڤید-19 بووه‌
  • 12:03 - 12:07
    له كاتێك ته‌نانه‌ت نازانین
    تووشبوونه‌كه‌ له‌كوێ هاتووه‌.
  • 12:07 - 12:09
    ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كن
    كه‌وا خراپتر ده‌بێت،
  • 12:09 - 12:12
    نه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك
    كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵات بێت.
  • 12:14 - 12:17
    ئه‌مه‌ بێزاركه‌ره‌، به‌ڵام
    مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌.
  • 12:18 - 12:19
    شاره‌زایانی ته‌ندروستیی جیهانیی،
  • 12:19 - 12:22
    كاتێك ده‌رباره‌ی سیناریۆی
    ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كان ده‌دوێن،
  • 12:22 - 12:25
    ئه‌مه‌ یه‌ك له‌ سیناریۆكانه‌
    كه‌ لێی ورد ده‌بنه‌وه‌.
  • 12:25 - 12:28
    ئێمه‌ هه‌موومان هیواخواز بووین
    به‌ ئاسانی ده‌ربازببین،
  • 12:28 - 12:31
    به‌ڵام كاتێك شاره‌زایان له‌باره‌ی
    به‌رنامه‌ڕێژی ڤایرۆسیی ده‌دوێن،
  • 12:31 - 12:35
    ئه‌مه‌ جۆره‌ بارودۆخێك و ڕێگایه‌كه‌ كه‌وا
    پێشبینی ده‌كه‌ن ڤایرۆسه‌كه‌ پێی بجووڵێت.
  • 12:37 - 12:40
    ده‌مه‌وێت به‌ چه‌ند ئامۆژگاریی یه‌كی
    كه‌سیی ئه‌مه‌ دابخه‌م.
  • 12:41 - 12:42
    ده‌سته‌كانتان بشۆن.
  • 12:42 - 12:45
    زۆر ده‌سته‌كانتان بشۆن.
  • 12:45 - 12:48
    ده‌زانم ئێوه‌ به‌ڕاستی زۆر ده‌سته‌كانتان
    ده‌شۆن چونكه‌ ئێوه‌ قیزه‌ون نین.
  • 12:48 - 12:50
    به‌ڵام هێشتا زیاتر ده‌سته‌كانتان بشۆن.
  • 12:50 - 12:54
    ڕۆتین و ئاماژه‌ ئاماده‌ بكه‌ له‌ ژیانت
    كه‌ وات لێبكات ده‌سته‌كانت بشۆیت.
  • 12:54 - 12:58
    هه‌ركاتێك چوویه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك و هاتییه‌
    ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كانت بشۆ.
  • 12:58 - 13:01
    كاتێك ده‌چییه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و دێیه‌
    ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كانت بشۆ.
  • 13:01 - 13:03
    نه‌ریت به‌ده‌ستبێنه‌ به‌پێی
    بنه‌مای ده‌ست شۆردن.
  • 13:04 - 13:06
    مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌.
  • 13:06 - 13:10
    هه‌موو كاتێك به‌ ده‌سته‌ پیس و
    نه‌شۆراوه‌كه‌ت ده‌ستی لێ ده‌ده‌یت.
  • 13:10 - 13:12
    ده‌زانم له‌گه‌ڵ خۆت ده‌یبه‌یت بۆ گه‌رماو.
  • 13:12 - 13:14
    (پێكه‌نین)
  • 13:15 - 13:20
    بۆیه‌ مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌ و ڕه‌چاوی
    زۆر به‌كارنه‌هێنانی بكه‌ له‌ شوێنی گشتیی.
  • 13:20 - 13:24
    له‌وانه‌یه‌ تیكتۆك و ئینسته‌گرام
    ده‌توانرێت ته‌نیا شتی ماڵه‌وه‌ بن.
  • 13:24 - 13:26
    ده‌ست له‌ ده‌م وچاوت مه‌ده‌.
  • 13:27 - 13:29
    چاوه‌كانت مه‌سڕه‌.
  • 13:29 - 13:30
    نینۆكی چه‌نجه‌كانت مه‌گه‌زه‌.
  • 13:30 - 13:32
    لووتت به‌ پشتی ده‌ستت مه‌سڕه‌وه‌.
  • 13:32 - 13:34
    مه‌به‌ستم، به‌هیچ جۆرێك ئه‌وه‌ مه‌كه‌
    چونكه‌، جوان نییه‌
  • 13:34 - 13:36
    (پێكه‌نین)
  • 13:36 - 13:38
    ده‌مامكی ده‌م و چاو مه‌پۆشه‌.
  • 13:38 - 13:41
    ده‌مامكی ده‌م و چاو بۆ خه‌ڵكی نه‌خۆش و
    دابینكه‌رانی چاودێری ته‌ندروستییه‌.
  • 13:41 - 13:45
    گه‌ر نه‌خۆشیت، ده‌مامكه‌كه‌ت به‌رگه‌ی
    هه‌موو كۆكه‌ و پژمینه‌كه‌ت ده‌گرێت
  • 13:45 - 13:48
    و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ورووبه‌رت ده‌پارێزێت.
  • 13:48 - 13:50
    گه‌ر تۆ دابینكه‌رێكی چاودێریی ته‌ندروستیت،
  • 13:50 - 13:52
    ده‌مامكه‌كه‌ت ئامرازێكه‌ له‌
    كۆمه‌ڵه‌ ئامرازێك
  • 13:52 - 13:54
    پێیان ده‌گوترێت كه‌ره‌سته‌ی
    پارێزه‌ریی كه‌سیی
  • 13:54 - 13:58
    كه‌ ڕاهێنانت پێكراوه‌ به‌كاریبێنیت بۆیه‌
    ده‌توانیت بایه‌خ به‌ نه‌خۆشه‌كان بده‌یت
  • 13:58 - 13:59
    و خۆت تووشی نه‌خۆشی نه‌كه‌یت.
  • 13:59 - 14:02
    گه‌ر تۆ كه‌سێكی ته‌ندروستی ڕێك و پێكی
    ده‌مامكی ده‌م و چاو ده‌پۆشیت،
  • 14:02 - 14:04
    ته‌نیا ده‌م و چاوت ئاره‌قاوی ده‌كه‌یت.
  • 14:04 - 14:05
    (پێكه‌نین)
  • 14:05 - 14:07
    ده‌مامكه‌كان له‌ كۆگاكان جێبهێڵه‌
  • 14:07 - 14:10
    بۆ پزیشك و په‌رستار و
    خه‌ڵكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌.
  • 14:11 - 14:14
    گه‌ر وابیرده‌كه‌یته‌وه‌ نیشانه‌كانی
    كۆڤید-19 ت هه‌یه‌،
  • 14:14 - 14:17
    له‌ ماڵ بمێنه‌وه‌، په‌یوه‌ندیی به‌
    پزیشكه‌كه‌ت بكه‌ بۆ ئامۆژگاریی.
  • 14:17 - 14:23
    گه‌ر به‌ كۆڤید-19 دیاریكراویت،
    بیرت بێت به‌ گشتی زۆر سووكه‌
  • 14:23 - 14:24
    و گه‌ر جگه‌ره‌كێشی،
  • 14:24 - 14:27
    هه‌ر ئێستا باشترین كاتی شیاوه‌
    بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان.
  • 14:28 - 14:29
    مه‌به‌ستم، گه‌ر جگه‌ره‌كێشی،
  • 14:29 - 14:32
    هه‌ر ئێستا هه‌میشه‌ باشترین كاتی
    شیاوه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان.
  • 14:32 - 14:35
    به‌ڵام گه‌ر جگه‌ره‌كێش بیت و
    نیگه‌رانیت له‌باره‌ی كۆڤید-19،
  • 14:35 - 14:39
    ئه‌مه‌ ده‌گرمه‌ ئه‌ستۆم كه‌ وازهێنان
    بێگومان باشترین شته‌ بتوانیت بیكه‌یت
  • 14:39 - 14:43
    بۆئه‌وه‌ی له‌ خراپترین كاریگه‌رییه‌كانی
    كۆڤید-19 خۆت بپارێزیت.
  • 14:45 - 14:47
    كۆڤید-19 شتێكی ترسێنه‌ره‌،
  • 14:47 - 14:52
    له‌ كاتێك نزیكه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌كانمان
    وه‌كو شتی ترسێنه‌ر دیار ده‌بێت.
  • 14:52 - 14:57
    هه‌ڵبژارده‌ی زۆر جوان به‌ڵام له‌هه‌مان
    كاتدا خراپ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی هه‌ن:
  • 14:57 - 15:02
    تۆقین، بێگانه‌ ترسێ، ترسی شوێنی گشتی،
    سیسته‌می زۆرداریی،
  • 15:02 - 15:07
    درۆی دروستكراون كه‌ وامان لێده‌كه‌ن وابیر
    بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕق و شێتگیری و ته‌نیایی
  • 15:07 - 15:09
    چاره‌سه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌كانن.
  • 15:09 - 15:11
    به‌ڵام وانین.
  • 15:11 - 15:13
    ته‌نیا وامان لێده‌كه‌ن كه‌متر ئاماده‌ بین.
  • 15:13 - 15:18
    هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی
    به‌سوود به‌ڵام بێزاركه‌ریش هه‌ن
  • 15:18 - 15:20
    كه‌ ده‌توانین له‌ وه‌ڵامی
    بڵاوبوونه‌وه‌كان به‌كاری بێنین.
  • 15:20 - 15:24
    شتی وه‌كو به‌ره‌وپێش بردنی چاودێری
    ته‌ندروستیی لێره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك:
  • 15:24 - 15:27
    وه‌به‌رهێنان له‌ ژێرخانی ته‌ندروستی و
    چاودێری نه‌خۆشی یه‌كان
  • 15:27 - 15:29
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ی
    نه‌خۆشیی نوێ دێت:
  • 15:29 - 15:32
    بنیاتنانی سیسته‌می ته‌ندروستی
    له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان:
  • 15:32 - 15:37
    وردبوونه‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنی زنجیره‌ دابین
    كردنه‌كان تاكو ئاماده‌بن بۆ فریاكه‌وتن:
  • 15:37 - 15:39
    و په‌روه‌رده‌یه‌كی باشتر،
  • 15:39 - 15:44
    بۆیه‌ ده‌توانین باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی
    نه‌خۆشییه‌كان و بیركاریی مه‌ترسییه‌كه‌
  • 15:44 - 15:46
    بكه‌ین ته‌نیا به‌بێ تۆقینێكی كوێرانه‌.
  • 15:46 - 15:49
    لێره‌ پێویستیمان به‌وه‌یه‌ ڕێبه‌ریی
    بكرێین له‌ لایه‌ن دادپه‌روه‌ریی،
  • 15:49 - 15:51
    چونكه‌ له‌و بارودۆخه‌،
    وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌وانی تر،
  • 15:51 - 15:55
    له‌ڕاستیدا دادپه‌روه‌ریی
    له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمانه‌.
  • 15:56 - 15:58
    بۆیه‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
    كه‌ ئه‌مڕۆ گویتان لێم ڕاگرت.
  • 15:58 - 16:01
    ئایا ده‌توانم یه‌كه‌مین كه‌س بم
    كه‌ پێتان بڵێم:
  • 16:01 - 16:03
    كاتێك شانۆیه‌كه‌ جێده‌هێڵن
    ده‌سته‌كانتان بشۆن.
  • 16:03 - 16:05
    (چه‌پڵه‌)
Title:
بۆچی كۆڤید-19 ئێستا لێمان ده‌دات--و چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی داهاتوو
Speaker:
ئه‌لاننا شه‌یخ
Description:

ڤایرۆسی نوێی كۆڕۆنا له‌ كوێ سه‌ریهه‌ڵدا، چۆن به‌و خێرایی یه‌ بلاوبۆوه‌--و دواتر چی ده‌بێت؟ به‌ باسكردنی پێشبینی یه‌كان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌كه‌، شاره‌زای ته‌ندروستیی جیهانیی و هاوه‌ڵی (تێد) ئه‌لاننا شه‌یخ شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19 ده‌كه‌وێت، گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی بۆچی سنوورداركردنی گه‌شته‌كان كاریگه‌رییان نییه‌ و گۆڕانه‌ پزیشكی یه‌ پێویسته‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌خاته‌ ڕوو بۆ ئاماده‌بوون بۆ تاعوونى داهاتوو.ئه‌و ده‌ڵێت"پێویسته‌ دڵنیا بین له‌وه‌ی هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان توانای هه‌یه‌ بۆ دیاریكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:19

Kurdish subtitles

Revisions