گەنجینە شاردراوەکانی تیمباکتو، ئیلیزابێس کۆكس
-
0:07 - 0:09لە قەراغی بیابانی سەحاڕای مەزن
-
0:09 - 0:13هاونیشتیمانیان بە دزیەوە لە شاری تیمباکتو
-
0:13 - 0:15و بەروو چۆڵەوانی دەڕۆن.
-
0:15 - 0:20سندوقەکان لە لمی بیابانەکە دەنێژن،
لە ئەشکەوتەکان دەیان شارنەوە، -
0:20 - 0:23و لە ژوورە نهێنیەکان حەشاریان دەدەن.
-
0:23 - 0:27لەناو ئەم سندوقانە گەنجینەیەکبوو
زۆر لە ئاڵتون بههادارتربوو -
0:27 - 0:30ئەمیش پەرتووکە کۆنەکانی شارەکە بوون.
-
0:30 - 0:34تیمباکتو نزیکەی ١١٠٠ (چەرخی هاوبەش)
دامەزراوە کەوا دەکاتە مالی ئێستا، -
0:34 - 0:39لەسەرەتادا شاری تیمباکتو وەکو
پێگەیەکی بازرگانیکردنی ئاسایبوو. -
0:39 - 0:42بەڵام پێگە بێهاوتایەکەی
هەرزوو ئەمی گۆڕی. -
0:42 - 0:47تیمباکتو بووە هۆی بەیەکگەیاندنی
دوو ڕێگای بازرگانی گرینگ، -
0:47 - 0:50کاروانانی خۆی
بیابانیان تێدەپەڕان و -
0:50 - 0:54لەگەڵ بازرگانانی ئاڵتون کەوا له ناوهوهی
ئەفریقاوە دەهاتن لەوێ بەیەک دەگەیشتن. -
0:54 - 0:58لە کۆتایەکانی ١٣٠٠دا، ئەم ڕێگا
بازرگانیانە تیمباکتویان دەوڵەمەند کرد، -
0:58 - 1:01و فەرمانڕەوایانی شارەکە،
پادشاکانی ئیمپڕاتۆری مالی، -
1:01 - 1:05مۆنۆمێنت و ئەکادیمیایان دروست کرد
کەوا بوونە هۆی ڕاکێشانی زانایان -
1:05 - 1:08لە میسر و ئیسپانیا و مەغریب.
-
1:08 - 1:13هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکەش بووە هۆی
سەرنجی فەرماندەکانی جەنگ و داگیرکەرەکان. -
1:13 - 1:17هەرکە ئیمپڕاتۆریەتی ماڵی دەسەڵاتی بەسەر
یەکێک لە ناوچەکانی نهما بەناوی سۆنگەهای، -
1:17 - 1:19ئەم ناوچەیەش وردە وردە دەسەڵاتی زیادی کرد.
-
1:19 - 1:23لە ساڵی ١٤٦٨دا، پادشای
سۆنگەهای تیمباکتوی داگیرکرد -
1:23 - 1:27بیناکانی سوتاند و زاناکانی کوشت.
-
1:27 - 1:31بەڵام لەکاتی خۆیدا، ژیانی ڕۆشنبیری
دووبارە لە شارەکە گەشایەوە. -
1:31 - 1:34فەرمانڕەوایەتی پادشای دووەمی
ئیمپڕاتپۆری سۆنگەهای، -
1:34 - 1:36ئاسکیا محەمەد تورێ،
-
1:36 - 1:41لە تیمباکتو دەستی بە چەرجی ئاڵتونی کرد.
-
1:41 - 1:43سیاسەتە هەڵەکانی پێشووی گۆڕی
-
1:43 - 1:46و هانی فێربوونی دا.
-
1:46 - 1:50بەڕێوبەرەکانی سۆنگەهای و
زۆربەی دانیشتوانیشی موسڵمان بوون، -
1:50 - 1:53و زاناکانی تیمباکتوو
ئیسلامیان دەخوێند -
1:53 - 1:57شانبەشانی بابەتە علمانیەکان
وەکو بیرکاری و فەلسەفە. -
1:57 - 1:59لە نووسراودانی تیمباکتو،
-
1:59 - 2:03نووسراوەکانی فەلسەفەی یۆنانی
شانبەشانبوون لەگەڵ نووسراوەکانی -
2:03 - 2:07مێژوونووسانی ناوخۆی و زاناکان
و هونراوەنووسەکان. -
2:07 - 2:09دیارترین زانای شارەکە،
ئەحمەد بابا بوو، -
2:09 - 2:12بانگەوازی ڕووبەڕووبوونەی سەرکەوتنی
لەسەر بیروڕای بابەتەکان دەکرد -
2:12 - 2:15بابەتەکان لە جگەرەکێشانەوە تا
بەرەنگاربوونەوەی کۆیلایەتی. -
2:15 - 2:19داهاتی بازرگانی ئاڵتون و خوێ
شارەکەیان -
2:19 - 2:22بۆ ناوەندێکی فێربوون گۆڕی.
-
2:22 - 2:24ئێستا، بەرهەمەکانی ئەو
کلتورە ڕۆشنبیرانەیە -
2:24 - 2:28بووە بە دیارترین کەلوپەل.
-
2:28 - 2:29کاغەز کەوا لە ڤێنیسیاوە دێت
-
2:29 - 2:32مەرەکەبی باش لە درهختەکانی و
کانزاکانی ناوخۆ دروست دەکرێت، -
2:32 - 2:36نووسەرانی پەرتووکی تیمباکتوو
دەقەکان بە هەردوو زمانی -
2:36 - 2:38عەرەبی و زمانە ناوخۆیەکانی بەرهەم دەهێنن.
-
2:38 - 2:43بە شێوازی دێڕی دەیان نووسن ودهیان
نەخشێنن بە نەخشی ئەندازیاری لێکدراوی ئاڵۆز -
2:43 - 2:49پەرتووکەکانی تیمباکتو لە نێوانی دهوڵه-
مەنترین ئەندامەکانی کۆمەڵگەشاوە داواکراون. -
2:49 - 2:53لە ١٥٩١دا چەرخی ئاڵتوونی
بە کۆتایەکی چاوەڕواننەکراو گەیشت -
2:53 - 2:57کاتێک پادشای مەغریب
تیمباکتوی داگیرکرد. -
2:57 - 3:01هێزەکانی مەغریب ئەحمەد بابا و
زانا دیارەکانیان بەندکرد -
3:01 - 3:04و دەستیان بەسەر پەرتووکخانەکانیان داگرت.
-
3:04 - 3:09لە سەدەکانی دواتر، شارەکە کەوتە ژێر
شاڵاوی داگیرکەرە یەک لە دواییەکەکان. -
3:09 - 3:13لە ناوەڕاستی ١٨٠٠دا،
سۆفیە جیهادیەکان تیمباکتویان داگیرکرد -
3:13 - 3:17و زۆربەی دەستنووسە نا
ئاینیەکانیان لەناوبرد. -
3:17 - 3:21لە ١٨٩٤دا هێزی داگیرکەری فەرەنسی
شارەکەی داگیرکرد، -
3:21 - 3:25تەنانەت زۆر دەستنووسیان دزی
و بۆ ئەوروپایان نارد. -
3:25 - 3:29فەرەنسیش بو بە زمانی ڕەسمی
لە خوێندنگەکان، -
3:29 - 3:31و نەوە نوێکانی تیمباکتو
-
3:31 - 3:35ناتوانن ئەو دەستنووسە عهرەبیانەی
ماونەتنەوە بخوێننەوە. -
3:35 - 3:40سەڕەڕای ئەوە هەموو سەختیەش،
نەریتی ئەدەبی تیمباکتوو لەناونەچوو- -
3:40 - 3:42چووە ژێر زەوییەوە.
-
3:42 - 3:45هەندێک خێزان نووسراودانی
نهێنیان لە خانووەکانیان دروستکردبوو، -
3:45 - 3:48و پەرتووکەکانیان لە باخچەکانیان ناشتبوو.
-
3:48 - 3:53هەندێکی دیکە لە ئەشکەوتە پشتگوێخراوەکان
یان لە کونەکانی بیابان شاردبویانەوە. -
3:53 - 3:55ئەو دەستنووسە بههادارانەی تیمباکتوو
-
3:55 - 3:59لە گوندەکانی دەورووبەر
بڵاوکرابوونەوە، -
3:59 - 4:04هاونیشتمانیە دڵسۆزەکانی بۆ
سەدان ساڵ پاسەوانیان کردوون. -
4:04 - 4:07هەرکە بەبیابانبوون و جەنگ بوونە هۆی
برسیکردنی ناوچەکە -
4:07 - 4:10خانەوادەکانی پارێزگاری
لە پەرتووکە کۆنەکان دەکەن -
4:10 - 4:14تەنانەت ئەگەر ڕووبەڕووی هەژاریەکی
ناڕهحەتکەر و لەبرسا مردن ببنەوە. -
4:14 - 4:19تەنانەت لەم سەردەمەشدا، خەباتدەکرێت تا
پارێزگاری لە بەردەوامی پەرتووکەکان بکرێت. -
4:19 - 4:22لە ١٩٨٠ و تا سەرەتاکانی ٢٠٠٠،
-
4:22 - 4:28زانایەکی تیمباکتو بەناوی عبدڵقادر حهیدهر
بەهێواشی و وریایەوە دەستنووسە شاراوەکانی -
4:28 - 4:32كۆكردۆتهوه لە باکوری مالی
و بۆ تیمباکتوو هێناونەتنەوە. -
4:32 - 4:38بەڵام لە ٢٠١٢دا جەنگی ناخۆیی مالی جارێكی
دیکە دەستنووسەکان کەوتنەوە بەر هەڕەشه، -
4:38 - 4:41زۆربەیان بۆ باماکۆ گوازرانەوە.
-
4:41 - 4:43داهاتوویان بە نادڵنیایی ماوەتەوە،
-
4:43 - 4:48چونکە ڕووبەڕووی هەرەشەی
مرۆڤ و ژینگە بوونەتەوە. -
4:48 - 4:51ئەم پەرتووکانە نوێنەرایەتی باشترینمان و
-
4:51 - 4:55سەرچاوەکانی مێژووی داگیرکاری
هەرێمەکە دەکەن. -
4:55 - 4:58زۆربەیان تا ئێستا لەلایەن زانایانی
هاوچەرخەوە نەخوێندراونەتەوە، -
4:58 - 5:02و هێشتا زۆریش بە وونی و
شاردراوەیی لە بیابان ماونەتنەوە. -
5:02 - 5:07هەوڵی جدی دەدرێت تا پارێزگاری لهو
مێژووهی لە ناو پەرتووکەکان داهەیە بکرێت- -
5:07 - 5:12و هەوڵەکانی نەوەیەکی بێشومار بۆ
پارێزگاریکردنی لەم مێژووە لە لەناوچوون.
- Title:
- گەنجینە شاردراوەکانی تیمباکتو، ئیلیزابێس کۆكس
- Speaker:
- ئیلیزابێس کۆكس
- Description:
-
بینینت تەواوی وانەکە:https://ed.ted.com/lessons/the-hidden-treasures-of-timbuktu-elizabeth-cox
لە قەراغی بیابانی سەحارا دا، هاونیشتیمانیان بە دزییەوە لە شاری تیمباکتو و بەڕوو چۆڵی دەڕۆن، سندوقەکان لە لمی بیابان دەنێژن، لە ئەشکەوتەکانی دەیانشارنەوە، لە ژوورە نهێنیەکان حەشاریان دەدەن، لەناو ئەم سندوقانە گەنجینەیەک هەبوو کەوا لە ئاڵتون بەنرختربوون پەرتووکە کۆنەکانی شارەکە. بۆچی ئەم دەستنووسە بەنرخانە دەشارنەوە؟ ئیلیزابێس کۆكس بەوردی باسی نەریتی ئەدەبی تیمباکتو دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:15
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden treasures of Timbuktu |