Return to Video

گەنجینە شاردراوەکانی تیمباکتو، ئیلیزابێس کۆكس

  • 0:07 - 0:09
    لە قەراغی بیابانی سەحاڕای مەزن
  • 0:09 - 0:13
    هاونیشتیمانیان بە دزیەوە لە شاری تیمباکتو
  • 0:13 - 0:15
    و بەروو چۆڵەوانی دەڕۆن.
  • 0:15 - 0:20
    سندوقەکان لە لمی بیابانەکە دەنێژن،
    لە ئەشکەوتەکان دەیان شارنەوە،
  • 0:20 - 0:23
    و لە ژوورە نهێنیەکان حەشاریان دەدەن.
  • 0:23 - 0:27
    لەناو ئەم سندوقانە گەنجینەیەکبوو
    زۆر لە ئاڵتون به‌هادارتربوو
  • 0:27 - 0:30
    ئەمیش پەرتووکە کۆنەکانی شارەکە بوون.
  • 0:30 - 0:34
    تیمباکتو نزیکەی ١١٠٠ (چەرخی هاوبەش)
    دامەزراوە کەوا دەکاتە مالی ئێستا،
  • 0:34 - 0:39
    لەسەرەتادا شاری تیمباکتو وەکو
    پێگەیەکی بازرگانیکردنی ئاسایبوو.
  • 0:39 - 0:42
    بەڵام پێگە بێهاوتایەکەی
    هەرزوو ئەمی گۆڕی.
  • 0:42 - 0:47
    تیمباکتو بووە هۆی بەیەکگەیاندنی
    دوو ڕێگای بازرگانی گرینگ،
  • 0:47 - 0:50
    کاروانانی خۆی
    بیابانیان تێدەپەڕان و
  • 0:50 - 0:54
    لەگەڵ بازرگانانی ئاڵتون کەوا له‌ ناوه‌وه‌ی
    ئەفریقاوە دەهاتن لەوێ بەیەک دەگەیشتن.
  • 0:54 - 0:58
    لە کۆتایەکانی ١٣٠٠دا، ئەم ڕێگا
    بازرگانیانە تیمباکتویان دەوڵەمەند کرد،
  • 0:58 - 1:01
    و فەرمانڕەوایانی شارەکە،
    پادشاکانی ئیمپڕاتۆری مالی،
  • 1:01 - 1:05
    مۆنۆمێنت و ئەکادیمیایان دروست کرد
    کەوا بوونە هۆی ڕاکێشانی زانایان
  • 1:05 - 1:08
    لە میسر و ئیسپانیا و مەغریب.
  • 1:08 - 1:13
    هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکەش بووە هۆی
    سەرنجی فەرماندەکانی جەنگ و داگیرکەرەکان.
  • 1:13 - 1:17
    هەرکە ئیمپڕاتۆریەتی ماڵی دەسەڵاتی بەسەر
    یەکێک لە ناوچەکانی نه‌ما بەناوی سۆنگەهای،
  • 1:17 - 1:19
    ئەم ناوچەیەش وردە وردە دەسەڵاتی زیادی کرد.
  • 1:19 - 1:23
    لە ساڵی ١٤٦٨دا، پادشای
    سۆنگەهای تیمباکتوی داگیرکرد
  • 1:23 - 1:27
    بیناکانی سوتاند و زاناکانی کوشت.
  • 1:27 - 1:31
    بەڵام لەکاتی خۆیدا، ژیانی ڕۆشنبیری
    دووبارە لە شارەکە گەشایەوە.
  • 1:31 - 1:34
    فەرمانڕەوایەتی پادشای دووەمی
    ئیمپڕاتپۆری سۆنگەهای،
  • 1:34 - 1:36
    ئاسکیا محەمەد تورێ،
  • 1:36 - 1:41
    لە تیمباکتو دەستی بە چەرجی ئاڵتونی کرد.
  • 1:41 - 1:43
    سیاسەتە هەڵەکانی پێشووی گۆڕی
  • 1:43 - 1:46
    و هانی فێربوونی دا.
  • 1:46 - 1:50
    بەڕێوبەرەکانی سۆنگەهای و
    زۆربەی دانیشتوانیشی موسڵمان بوون،
  • 1:50 - 1:53
    و زاناکانی تیمباکتوو
    ئیسلامیان دەخوێند
  • 1:53 - 1:57
    شانبەشانی بابەتە علمانیەکان
    وەکو بیرکاری و فەلسەفە.
  • 1:57 - 1:59
    لە نووسراودانی تیمباکتو،
  • 1:59 - 2:03
    نووسراوەکانی فەلسەفەی یۆنانی
    شانبەشانبوون لەگەڵ نووسراوەکانی
  • 2:03 - 2:07
    مێژوونووسانی ناوخۆی و زاناکان
    و هونراوەنووسەکان.
  • 2:07 - 2:09
    دیارترین زانای شارەکە،
    ئەحمەد بابا بوو،
  • 2:09 - 2:12
    بانگەوازی ڕووبەڕووبوونەی سەرکەوتنی
    لەسەر بیروڕای بابەتەکان دەکرد
  • 2:12 - 2:15
    بابەتەکان لە جگەرەکێشانەوە تا
    بەرەنگاربوونەوەی کۆیلایەتی.
  • 2:15 - 2:19
    داهاتی بازرگانی ئاڵتون و خوێ
    شارەکەیان
  • 2:19 - 2:22
    بۆ ناوەندێکی فێربوون گۆڕی.
  • 2:22 - 2:24
    ئێستا، بەرهەمەکانی ئەو
    کلتورە ڕۆشنبیرانەیە
  • 2:24 - 2:28
    بووە بە دیارترین کەلوپەل.
  • 2:28 - 2:29
    کاغەز کەوا لە ڤێنیسیاوە دێت
  • 2:29 - 2:32
    مەرەکەبی باش لە دره‌ختەکانی و
    کانزاکانی ناوخۆ دروست دەکرێت،
  • 2:32 - 2:36
    نووسەرانی پەرتووکی تیمباکتوو
    دەقەکان بە هەردوو زمانی
  • 2:36 - 2:38
    عەرەبی و زمانە ناوخۆیەکانی بەرهەم دەهێنن.
  • 2:38 - 2:43
    بە شێوازی دێڕی دەیان نووسن وده‌یان
    نەخشێنن بە نەخشی ئەندازیاری لێکدراوی ئاڵۆز
  • 2:43 - 2:49
    پەرتووکەکانی تیمباکتو لە نێوانی ده‌وڵه‌-
    مەنترین ئەندامەکانی کۆمەڵگەشاوە داواکراون.
  • 2:49 - 2:53
    لە ١٥٩١دا چەرخی ئاڵتوونی
    بە کۆتایەکی چاوەڕواننەکراو گەیشت
  • 2:53 - 2:57
    کاتێک پادشای مەغریب
    تیمباکتوی داگیرکرد.
  • 2:57 - 3:01
    هێزەکانی مەغریب ئەحمەد بابا و
    زانا دیارەکانیان بەندکرد
  • 3:01 - 3:04
    و دەستیان بەسەر پەرتووکخانەکانیان داگرت.
  • 3:04 - 3:09
    لە سەدەکانی دواتر، شارەکە کەوتە ژێر
    شاڵاوی داگیرکەرە یەک لە دواییەکەکان.
  • 3:09 - 3:13
    لە ناوەڕاستی ١٨٠٠دا،
    سۆفیە جیهادیەکان تیمباکتویان داگیرکرد
  • 3:13 - 3:17
    و زۆربەی دەستنووسە نا
    ئاینیەکانیان لەناوبرد.
  • 3:17 - 3:21
    لە ١٨٩٤دا هێزی داگیرکەری فەرەنسی
    شارەکەی داگیرکرد،
  • 3:21 - 3:25
    تەنانەت زۆر دەستنووسیان دزی
    و بۆ ئەوروپایان نارد.
  • 3:25 - 3:29
    فەرەنسیش بو بە زمانی ڕەسمی
    لە خوێندنگەکان،
  • 3:29 - 3:31
    و نەوە نوێکانی تیمباکتو
  • 3:31 - 3:35
    ناتوانن ئەو دەستنووسە عه‌رەبیانەی
    ماونەتنەوە بخوێننەوە.
  • 3:35 - 3:40
    سەڕەڕای ئەوە هەموو سەختیەش،
    نەریتی ئەدەبی تیمباکتوو لەناونەچوو-
  • 3:40 - 3:42
    چووە ژێر زەوییەوە.
  • 3:42 - 3:45
    هەندێک خێزان نووسراودانی
    نهێنیان لە خانووەکانیان دروستکردبوو،
  • 3:45 - 3:48
    و پەرتووکەکانیان لە باخچەکانیان ناشتبوو.
  • 3:48 - 3:53
    هەندێکی دیکە لە ئەشکەوتە پشتگوێخراوەکان
    یان لە کونەکانی بیابان شاردبویانەوە.
  • 3:53 - 3:55
    ئەو دەستنووسە به‌هادارانەی تیمباکتوو
  • 3:55 - 3:59
    لە گوندەکانی دەورووبەر
    بڵاوکرابوونەوە،
  • 3:59 - 4:04
    هاونیشتمانیە دڵسۆزەکانی بۆ
    سەدان ساڵ پاسەوانیان کردوون.
  • 4:04 - 4:07
    هەرکە بەبیابانبوون و جەنگ بوونە هۆی
    برسیکردنی ناوچەکە
  • 4:07 - 4:10
    خانەوادەکانی پارێزگاری
    لە پەرتووکە کۆنەکان دەکەن
  • 4:10 - 4:14
    تەنانەت ئەگەر ڕووبەڕووی هەژاریەکی
    ناڕه‌حەتکەر و لەبرسا مردن ببنەوە.
  • 4:14 - 4:19
    تەنانەت لەم سەردەمەشدا، خەباتدەکرێت تا
    پارێزگاری لە بەردەوامی پەرتووکەکان بکرێت.
  • 4:19 - 4:22
    لە ١٩٨٠ و تا سەرەتاکانی ٢٠٠٠،
  • 4:22 - 4:28
    زانایەکی تیمباکتو بەناوی عبدڵقادر حه‌یده‌ر
    بەهێواشی و وریایەوە دەستنووسە شاراوەکانی
  • 4:28 - 4:32
    كۆكردۆته‌وه‌ لە باکوری مالی
    و بۆ تیمباکتوو هێناونەتنەوە.
  • 4:32 - 4:38
    بەڵام لە ٢٠١٢دا جەنگی ناخۆیی مالی جارێكی
    دیکە دەستنووسەکان کەوتنەوە بەر هەڕەشه‌،
  • 4:38 - 4:41
    زۆربەیان بۆ باماکۆ گوازرانەوە.
  • 4:41 - 4:43
    داهاتوویان بە نادڵنیایی ماوەتەوە،
  • 4:43 - 4:48
    چونکە ڕووبەڕووی هەرەشەی
    مرۆڤ و ژینگە بوونەتەوە.
  • 4:48 - 4:51
    ئەم پەرتووکانە نوێنەرایەتی باشترینمان و
  • 4:51 - 4:55
    سەرچاوەکانی مێژووی داگیرکاری
    هەرێمەکە دەکەن.
  • 4:55 - 4:58
    زۆربەیان تا ئێستا لەلایەن زانایانی
    هاوچەرخەوە نەخوێندراونەتەوە،
  • 4:58 - 5:02
    و هێشتا زۆریش بە وونی و
    شاردراوەیی لە بیابان ماونەتنەوە.
  • 5:02 - 5:07
    هەوڵی جدی دەدرێت تا پارێزگاری له‌و
    مێژووه‌ی لە ناو پەرتووکەکان داهەیە بکرێت-
  • 5:07 - 5:12
    و هەوڵەکانی نەوەیەکی بێشومار بۆ
    پارێزگاریکردنی لەم مێژووە لە لەناوچوون.
Title:
گەنجینە شاردراوەکانی تیمباکتو، ئیلیزابێس کۆكس
Speaker:
ئیلیزابێس کۆكس
Description:

بینینت تەواوی وانەکە:https://ed.ted.com/lessons/the-hidden-treasures-of-timbuktu-elizabeth-cox

لە قەراغی بیابانی سەحارا دا، هاونیشتیمانیان بە دزییەوە لە شاری تیمباکتو و بەڕوو چۆڵی دەڕۆن، سندوقەکان لە لمی بیابان دەنێژن، لە ئەشکەوتەکانی دەیانشارنەوە، لە ژوورە نهێنیەکان حەشاریان دەدەن، لەناو ئەم سندوقانە گەنجینەیەک هەبوو کەوا لە ئاڵتون بەنرختربوون پەرتووکە کۆنەکانی شارەکە. بۆچی ئەم دەستنووسە بەنرخانە دەشارنەوە؟ ئیلیزابێس کۆكس بەوردی باسی نەریتی ئەدەبی تیمباکتو دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:15

Kurdish (Central) subtitles

Revisions