Return to Video

بۆ دەبێت ''تاوان و سزا'' بخوێنیتەوە؟ - ئالێکس گلێندەر

  • 0:06 - 0:10
    چی وا لە کەسێک دەکات
    یەکێک خەڵتانی خوێن بکات؟
  • 0:10 - 0:12
    چی لە هزری بکوژەکەدا دەگوزەرێت؟
  • 0:12 - 0:16
    چ جۆرە کۆمەڵگەیەک لەم
    کەسانە بەرهەم دێنێت؟
  • 0:16 - 0:18
    زیاتر لە ١٥٠ساڵ پێش ئێستا
  • 0:18 - 0:21
    فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی
    ئەم پرسیارانەی وروژاند
  • 0:21 - 0:26
    کە بوو بە باشترین بەرهەمە هونەرییە
    ناسراوی ئەدەبیاتی ڕووسی:
  • 0:26 - 0:28
    ''تاوان و سزا''
  • 0:28 - 0:33
    سەرەتا بە زنجیرە لە گۆڤارێکی
    ئەدەبیدا بڵاوی دەکاتەوە لە ١٨٦٦ دا،
  • 0:33 - 0:37
    ڕۆمانەکە سەرگوزشتەی رۆدیان
    ڕۆمانۆڤیچ ڕاسکۆلینکۆڤ دەگێڕێتەوە،
  • 0:37 - 0:40
    خوێندکارێکی لاوی بەشی
    یاسایە لە سانت پترسبۆرگ.
  • 0:40 - 0:43
    ڕاسکۆلینکۆڤ لەوپەڕی هەژاریدا دەژیا،
  • 0:43 - 0:47
    لە دەستپێکی چیرۆکەکەدا هیچ پارەیەکی
    پێ نەماوە تا بەردەوام بێت لە خوێندنەکەی.
  • 0:47 - 0:51
    نامەکان لە ماڵە گوندنشینەکەیەوە
    تەنها پەرێشانیی زیاد دەکەن
  • 0:51 - 0:57
    کە بۆی دەردەکەوێت دایک و خوشکەکەی
    چەندە قوربانیان داوە بۆ سەرکەوتنەکانی.
  • 0:57 - 0:58
    بێ هیواییەکی زۆر ڕووی تێدەکا
  • 0:58 - 1:02
    دوای فرۆشتنی کۆتا شتە
    بەنرخەکانی بە پیرێژنێکی سووخۆر،
  • 1:02 - 1:06
    دەگاتە ئەوەی سوور بێت لەسەر
    کوشتن و تاڵانکردنی.
  • 1:06 - 1:09
    بەڵام کاریگەرییەکانی دواتری
    ئەم کردە بیرلێنەکراوەیە
  • 1:09 - 1:13
    ئەوە پیشاندەدەن کە زۆر زیاترن
    لەوەی ڕاسکۆلینکۆڤ ئامادەی کردبێت.
  • 1:13 - 1:18
    هەرچەندە ڕۆمانەکە هەندیک کات وەک یەکەم
    ڕۆمانی هەستبزوێنی دەروونی دەردەکەوێت،
  • 1:18 - 1:22
    مەودای ڕۆمانەکە دەگاتە پەشێوی
    ناوەوەی ڕاسکۆلینکۆڤ.
  • 1:22 - 1:24
    لە هوتێلە هەوا پیسەکەوە بۆ
    ئەپارتمانە وێرانەکان
  • 1:24 - 1:27
    و ترسی وێستگە پۆلیسییەکان،
  • 1:27 - 1:31
    ناوەخنی سانت پترسبۆرگی
    سەدەی ١٩ زیندووکراوەتەوە
  • 1:31 - 1:34
    لەلایەن پەخشانە داخکەرەکەی دۆستۆیڤسکییەوە.
  • 1:34 - 1:37
    بە کارەکتەری وەک مارمیلۆڤ دەناسرێنرێین،
  • 1:37 - 1:41
    بەرپرسێکی پێشووی بیچارە کە هێند
    دەخواتەوە خێزانەکەی بەرەو وێرانی دەبات،
  • 1:41 - 1:46
    و سڤيدريگايلۆڤ، پیاوێکی
    خانەدانی سەرشێت و داوێنپیس.
  • 1:46 - 1:49
    هەر کە خێزانەکەی
    ڕاسکۆلینکۆڤ دەگەنە گەڕەکەکە،
  • 1:49 - 1:53
    مۆڕاڵە پاکەکەیان بە ڕوونی پێچەوانەی
  • 1:53 - 1:55
    ئەو چەپەڵییە دەوەستێتەوە
    کە لە چواردەوریاندایە،
  • 1:55 - 1:59
    تەنانەت کە چارەنووسیان
    بە لێکئاڵاوی سەردەردێنێ.
  • 1:59 - 2:01
    ئەم وێنە بێهیوایەی کۆمەڵگای ڕووسی
  • 2:01 - 2:07
    دەرخەری ئەزموونی ژیانە ئاڵۆزەکەی
    و بیرۆکە گەشەکردووەکانی نووسەرە.
  • 2:07 - 2:10
    نووسەرێکی گەنج کە وازی لە
    ئەندازیاری وەزارەتی جەنگ هێناوە.،
  • 2:10 - 2:14
    فیۆدۆر لە ژێر کاریگەری سیستەمی
    سۆشیالیزم و ریفۆرمفدا بوو،
  • 2:14 - 2:19
    و پەیوەندی بە گروپێکی ئازادیخواز دەکات
    بۆ تاوتوێکردنی دەقە رادیکاڵەکان
  • 2:19 - 2:21
    کە لەلایەن حوکمەتە
    ئیمپراتۆریەکەوە قەدەغەکرابوو.
  • 2:21 - 2:23
    پاش ئاشکرابوونیان،
  • 2:23 - 2:26
    ئەندامەکانی گروپەکە،
    بە دۆستۆیڤسکییەوە، دەستگیرکران.
  • 2:26 - 2:28
    زۆربەیان سزای مردنیان بۆدەرچوو،
  • 2:28 - 2:34
    بەڵام لە چرکەساتی کۆتایدا بڕیاری
    لێخۆشبوونیان بۆ دەرچوو لەلایەن قەیسەرەوە.
  • 2:34 - 2:38
    دۆستۆیڤسکی چوار ساڵی داهاتووی
    لە کامپی ئیشی سیبیریا بەڕیکرد
  • 2:38 - 2:41
    پێش ئازادبوونی لە ١٨٥٤ دا.
  • 2:41 - 2:46
    ئەزموونەکەی وایلێکرد کە زۆر ڕەشبینتر
    بێت دەربارەی چاکسازی کۆمەڵایەتی.
  • 2:46 - 2:49
    هەروەها تیشکی کردە سەر
    دڵەڕاوکێ رۆحانییەکان.
  • 2:49 - 2:53
    لە ١٨٦٤ دا، کورتە
    ڕۆمانی 'تێبینییەکانی ژێر زەوی'،
  • 2:53 - 2:57
    بیر و باوەڕی خۆی خستبووە ڕوو لەسەر
    فەیلەسووفە ئایداڵیستەکانی ڕۆژئاوا
  • 2:57 - 3:02
    کە هەرگیز قایل نەدەبوون بەو
    ئارەزووە دژیەکەی رۆحی مرۆڤ.
  • 3:02 - 3:06
    ''تاوان و سزا'' لە ساڵی دواتردا
    بیرلێکراوانە تەواوکرا،
  • 3:06 - 3:09
    کە زۆر لەو باسانەی لەخۆ گرتبوو.
  • 3:09 - 3:09
    لە زۆر ڕووەوە،
  • 3:09 - 3:12
    ڕۆمانەکە شوێن ڕایەڵە بەردەوامەکانی
    گێڕەرەوە دەکەوێت
  • 3:12 - 3:17
    کە گەنجێکی بەڵێندەر فریودراو و لەخشتە
    دەبرێت بەهۆی ترسناکییەکانی ژیانی شارەوە.
  • 3:17 - 3:20
    بەڵام هەڵسەنگاندنە کۆمەڵایەتییەکان
    وێرانتری دەکات.
  • 3:20 - 3:23
    ڕاسکۆلینکۆڤ وای دانابوو
    پیاوچاکی چاوەڕێیەتی
  • 3:23 - 3:26
    لە ئەنجامی کوشتنە ناڕەواکەی
    پرێژنە سووخۆرەکە
  • 3:26 - 3:29
    کە ببێتە چاکەیەک بۆ کۆمەڵگە.
  • 3:29 - 3:30
    لە کاتی ئەنجامدانیدا،
  • 3:30 - 3:34
    زایەڵەی بنەماکانی خودپەرستی و
    سوودمەند گەرایی
  • 3:34 - 3:38
    لەباوەشگیرابوو لەلایەن هاوڕێ
    هاوتەمەنەکانی دۆستۆیڤسکی.
  • 3:38 - 3:43
    و لەو باوەڕەدا بوو زرنگیەکەی وا دەکات
    کە تابووە مۆراڵەکان تێپەڕێنێت،
  • 3:43 - 3:47
    ڕاسکۆلینکۆڤ خۆی دادەبڕێت
    لە مرۆڤایەتییەکەی.
  • 3:47 - 3:50
    هەرچەند هێشتا کتێبەکە دەست
    و پێوەندێکی قوڵی لەگەڵ مۆڕالیتیدایە،
  • 3:50 - 3:54
    بەڵام ''تاوان و سزا'' تەنیا لەسەر
    مۆڕاڵ ناوەستێتەوە،
  • 3:54 - 3:59
    لەو کاتەی کە هەر کارەکتەرێک بە
    دەنگ و بیری جیاوازەوە دەردەکەون.
  • 3:59 - 4:02
    یەکێک لە دیارترین شتەکان
    دەربارەی ''تاوان و سزا''
  • 4:02 - 4:04
    توانای هەست بزواندنی
  • 4:04 - 4:09
    سەرەڕای ئاشکرابوونی هەموو وردەکارییەکی
    کووشتنەکە لە یەکەم باسکردنیدا.
  • 4:09 - 4:11
    تاوانەکەی ڕاسکۆلینکۆڤ ڕوونە.
  • 4:11 - 4:14
    بەڵام تەنها لە شێوازە ناوازەکەی
    دۆستۆڤدکیدا
  • 4:14 - 4:17
    لە درووستکدنی کۆمەڵ
    و پەشێوییە دەروونییەکان
  • 4:17 - 4:21
    لە سروشتە ڕاستەقینەی سزاکەوە فێر دەبین-
  • 4:21 - 4:25
    و شیمانەی ڕزگاربوونی.
Title:
بۆ دەبێت ''تاوان و سزا'' بخوێنیتەوە؟ - ئالێکس گلێندەر
Speaker:
ئالێکس گلێندەر
Description:

چی وا لە کەسێک دەکات یەکێک خەڵتانی خوێن بکات؟ چی لە هزری بکوژەکەدا دەگوزەرێت؟ چ جۆرە کۆمەڵگەیەک ئەم بکوژانە بەرهەم دێنێت؟ زیاتر لە ١٥٠ساڵ پێش ئێستا، فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی ئەم پرسیارانەی وروژاند و کتێبەکەی بوو بە باشترین بەرهەمی هونەری ناسراوی ئەدەبیاتی ڕووسی:
''تاوان و سزا''.
ئالێکس گلێندەر دەچێتە نێو قوڵی ڕۆمانە کلاسیکییەکە و ئاوارەیی، مۆراڵێتی و ئازادبوون دەخاتە ڕوو.

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاولێبکە
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-crime-and-punishment-alex-gendler

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:25

Kurdish subtitles

Revisions