بۆچی پێویستە "یانەی جۆی ڵەک" بخوێنیتەوە؟ شیالا ماری ئۆرفانۆ
-
0:07 - 0:09لە ماڵی پووری، ئان می،
-
0:09 - 0:11جینگی می بە دوودڵییەوە دادەنیشێت
-
0:11 - 0:13لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مێزی یاری ماوزۆنگ.
-
0:13 - 0:16لە باکور، باشور، و ڕۆژئاوای
مێزەکە پوورەکانی دانیشتوون، -
0:16 - 0:19کە ئەندامی لەمێژینەیی یانەیی جۆی لەکن.
-
0:19 - 0:23کە گروپێکن لە خێزانی کۆچبەر هەفتانە
کۆدەبنەوە بۆ قسەکردن و لۆمەکردن، -
0:23 - 0:27بۆ خواردنی دیمپلینگ و شیرینی
چاسوی و یاری ماوجۆنگ. -
0:27 - 0:32دامەزرێنەری یانەکە، دایکی جینگ می،
سویان، ماوەیەکی کورتە کۆچی دوایی کردووە. -
0:32 - 0:36سەرەتا، جینگ می، ناتوانێت
بە ئاسانی جێگەی دایکی پڕ بکاتەوە. -
0:36 - 0:40بەڵام کاتێک پوورەکانی نهێنییەکی شاراوەی
ژیانی خوشکەکەیان ئاشکرا دەکەن، -
0:40 - 0:45جینگ می بۆی دەردەکەوێت جارێ زۆر شت
هەیە دەربارەی دایکی و تەنانەت خۆشی. -
0:45 - 0:50لە یەکەم ڕۆمانی ئێمی تان کە لە ساڵی 1989
بڵاو کراوەتەوە "یانەی جۆیی لەک" -
0:50 - 0:53کۆبوونەوەی دەوری مێزی یاری
ماجۆنگ خاڵی دەست پێکی -
0:53 - 0:56بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وتاری
کورتی پەیوەست بەیەکە. -
0:56 - 1:01پەرتوکەکە بە شێوازێک ڕێکخراوە کە
ڕەنگدەرەوەی پێکهاتەی یارییە چینیەکە بێت. -
1:01 - 1:05چۆن یاری مۆجۆنگ پێویستی بە چوار کەسە
و بە لایەنی کەمەوە چوار دەست هەیە، -
1:05 - 1:09پەرتوکەکەش بۆ چوار بەش و هەر
بەشەی لە چوار بەشی تر پێکدێت. -
1:09 - 1:11چیرۆکەکە لە نێوان چین
و سان فڕانسیسکۆ دێ و دەچێت. -
1:11 - 1:15هەر بەشێک باسی چیرۆکی یەکێک لە دایکەکانی
-
1:15 - 1:18یانەی جۆی ڵەک یان کچەکانیان کە
لە ئەمریکا لە دایک بوون، دەکات. -
1:18 - 1:20ئەم چیرۆکانە، خوێنەر بۆ ناوچەکانی شەڕ،
-
1:20 - 1:24ناوچە لادێنشینەکانی چین
و پرۆسەی هاوسەرگیری مۆدێرن -
1:24 - 1:26و دانیشتوانی دەوری مێزی یارییکە، دەبات.
-
1:26 - 1:31باسەکانی وەک مانەوە، لە دەست دان،
خۆشەویستی، نەبوونی خۆشەویستی ، -
1:31 - 1:33بەرزخوازی حەقیقەتی بە دەست نەهاتوو دەکەن.
-
1:33 - 1:37لە بەشی یەکەم، پوورە لین، هەوڵی
ڕزگار بوون لە خێزانێکی دڵڕەقی -
1:37 - 1:39مێردە چاوەڕوان کراوەکەی دەدات،
-
1:39 - 1:41لە کۆتایدا، دەگاتە ئەمریکا.
-
1:41 - 1:46لە یەکێکی تردا، ڕۆژێکی ئەمریکییانەی خێزانی
هسو لە سەر کەناراوەکان دەشێوێت -
1:46 - 1:50کاتێک ڕۆز ناتوانێت بچێتە ژێر باری
ئەو ئەرکەی دایکی پێی سپاردووە. -
1:50 - 1:54ئەنجامی کارەکەی ڕۆز دەبێتە هۆی
شۆکێکی دەروونی درێژخایەن. -
1:54 - 1:57ئەم چیرۆکانە وێنەی جیاوازییە
سەرەکیەکانی نێوان -
1:57 - 2:01دوو نەوەی جیاوازی خێزانە کۆچبەرەکان
و کەلتوری جیاواز دەکێشێت. -
2:01 - 2:05دایکەکان بە بارودۆخێکی سەخت
لە ماوەی ژیانیان لە چین تێپەڕیون، -
2:05 - 2:08و خۆنەویستانە کاریان کردووە بۆ
بەخشینی ژیانێکی نوێ و باشتر -
2:08 - 2:09بە منداڵەکانیان لە ئەمریکا.
-
2:09 - 2:13بەڵام کچەکان بە هۆی ئاواتە
بەدینەهاتوەکانی باوک و چاوەڕوانییە -
2:13 - 2:15بەرزەکانیانەوە دەناڵێنن.
-
2:15 - 2:19جینگ می لە کاتی یاریکردن لەگەڵ
هاوڕێکانی دایکی هەست بەم فشارانە دەکات. -
2:19 - 2:24دوودڵە کە "لە مندا، کچەکانی خۆیان
وەک گەمژەیەک دەبینن، -
2:24 - 2:29وەک هەموو ناڕاستی و ئاواتە سەختەکانی
کە لەگەڵ خۆیان دەیهێنن بۆ ئەمریکا" -
2:29 - 2:30دووبارە و دووبارە،
-
2:30 - 2:33دایکەکان دەبێت کەلتور و مێژووی
خۆیان بە بیر منداڵەکانیان بهێننەوە. -
2:33 - 2:36لەم کاتەدا، منداڵەکان دەبێت بە
دەست چاوەڕوانی باوانیان -
2:36 - 2:39ڕاستی ژیانی دەوروبەری خۆیان بناڵێنن.
-
2:39 - 2:42هەندێک لە چیرۆکەکان پرسیار درووست دەکەن:
"ئایا دایکم من دەناسێت؟" -
2:42 - 2:46هەندێکیان وەڵام دەدەنەوە:
"بۆچی دایکم تێناگات؟" -
2:46 - 2:49لە کاتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە،
-
2:49 - 2:52تان ئاماژە بەم شۆکی دەروونییە
دەکات کە تووشی کۆچبەران دەبێتەوە، -
2:52 - 2:55هەست دەکەن بە وڵاتی خۆیان نامۆن
-
2:55 - 2:57و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ پچڕاوە.
-
2:57 - 3:01بەڵام بەگێڕانەوەی چیرۆکی
ئەم چوار دایک و کچانە، -
3:01 - 3:03تان ئاشکرای دەکات کە جینگ می و
-
3:03 - 3:06هاوڕێکانی هەوڵ بۆ زاڵ بوون
بەسەر کێشەکانیان دەدەن -
3:06 - 3:09بە هۆی ئەو بەهایانەی
کە لە باوانیان پێیان گەیشتووە. -
3:09 - 3:12کاتێک ڕۆمانی یانەی جۆی ڵەک
بۆ یەکم جار بڵاوبووەوە، -
3:12 - 3:13تان چاوەڕوانی ئەنجامی گەورە نەبوو.
-
3:13 - 3:16بەڵام بە پێچەوانەی بۆچونەکانی،
پەرتوکەکە سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕاکێشا -
3:16 - 3:18و سەرکەوتنی ئابوریشی بەدەست هێنا.
-
3:18 - 3:22ئەم چوار کارەکتەرە تا ئێستاش لە
سەرانسەری جیهان خوێنەر سەرسام دەکەن. -
3:22 - 3:24نەک تەنها شێوازی وێنا کردنی
کێشەی چینییە ئەمریکییەکان -
3:24 - 3:26و بەسەر هاتی کۆچبەرەکان،
-
3:26 - 3:29بەڵکو پەرتوکەکە ڕاستیەکی
قوڵتر ئاشکرا دەکات: -
3:29 - 3:32پێویستی هەبوونی تێگەیشتن و تێبینی کردن لە
لایەن ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن.
- Title:
- بۆچی پێویستە "یانەی جۆی ڵەک" بخوێنیتەوە؟ شیالا ماری ئۆرفانۆ
- Speaker:
- شیالا ماری ئۆرفانۆ
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-the-joy-luck-club-by-amy-tan-sheila-marie-orfano
لە ماڵی پوورە ئان می، جینگ می بە دوودڵییەوە لە سەر کورسی ڕۆژهەڵاتی مێزی یاری ماوجۆنگ دانیشت. لە باکور، باشور، و ڕۆژئاوی مێزی یاری ماوجۆنگ پوورەکانی دانیشتوون، کە ئەندامی لە مێژینەی یانەی جۆی ڵەکن. ئەم دانیشتنە سەرەتای دەستپێکی کۆمەڵێک وتاری کورتی هاوپەیوەستی ڕۆمانێکی ئەیمی تانە. شیالا ماری ئۆرفانۆ باسی گرنگی ئەم ڕۆمانە و بۆچی پێویستە بخوێنرێتەوە دەکات.وانەکە لە لایەن شایلا ماری ئۆرفانۆ ئامادە کراوە و لە لایەن کاو لیونگ و ئاڵۆ تروزە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:33
halo fariq approved Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Joy Luck Club" by Amy Tan? |