Return to Video

گروپێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک جادوو دەئافرێنن.

  • 0:03 - 0:10
    من پێشینەی تەکنەلۆجی و جادووم هەیە.
  • 0:10 - 0:13
    هەروەها جادووگەرەکان
    خەڵکانێکی سەرنج ڕاکێشن.
  • 0:13 - 0:17
    وەهمەکانیان کۆمەڵێک شت بەرهەم
    دەهێنن کە لە توانای تەکنەلۆژیا نییە.
  • 0:18 - 0:21
    بەڵام چێ ڕودەدات کاتێک
    بەرهەمی تەکنەلۆژیای سەردەم
  • 0:22 - 0:24
    هاوشێوەی بەرهەمی جادوگەرەکانی دەربکەوێت؟
  • 0:25 - 0:28
    چی ڕوودەدات کاتێک تۆ
    دەتوانێت وەکو جادووگەرەکان بیت؟
  • 0:29 - 0:32
    (مۆسیقا)
  • 0:47 - 0:49
    سەدەیەک پێش ئێستا
  • 0:49 - 0:51
    ئەمە ناودەنرا جادووی بەرزبوونەوە.
  • 0:51 - 0:54
    ئایا دەکرێت وەهم درووست بکرێت
  • 0:54 - 1:00
    لە ڕۆژگارێکدا کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت
    هەموو شتێک بەرهەم بهێنێت؟
  • 1:00 - 1:01
    بازدان!
  • 1:01 - 1:03
    ئەگەر دەزانێت ئەم فێڵە چۆن ئەنجامدراوە،
  • 1:03 - 1:05
    کەواتە خەڵەتاندنەکە لە کوێیە؟
  • 1:05 - 1:10
    لەگەڵ ئەوەشدا، خەیاڵمان
    لە مێشکمان بەهێزترە،
  • 1:10 - 1:16
    و ئاسانە کە تایبەتمەندییەتی
    مرۆڤ بە ئامێرەکان ببەخشین.
  • 1:16 - 1:19
    ئەمانە فڕۆکەی کوادکۆپتەرن.
  • 1:19 - 1:22
    بەڵام ئەمانە لە ئامێری فڕیو زیاترن.
  • 1:23 - 1:25
    ئەمانە پشکین بۆ دەوروبەری خۆیان دەکەن
  • 1:25 - 1:29
    و کاردانەوەیان بۆ
    هەموو جووڵەیەکی من دەبێت.
  • 1:29 - 1:36
    لە چرکەیەکدا، ئۆلگاریزمەکان ڕێگە بۆ ئەم
    ئامێرە خودکارانە دەدەن لە نزیک یەکتر بفڕن،
  • 1:36 - 1:38
    ئاگایان لە جووڵەی یەکتر بێت
  • 1:38 - 1:39
    و ئاگایان لە جوڵەکانی من بێت
  • 1:39 - 1:43
    لەوانەیە زیرەکی لە جێگەی
    بیرکاری بە هەڵە لێک بدرێتەوە
  • 1:43 - 1:47
    یان زیرەکی دەستکرد لە
    جێگەی کەس لێک بدرێتەوە.
  • 1:47 - 1:50
    بەخشینی سیفەتی مرۆڤ بە
    ئەمێرەکان: ئەمە وەهمەکەیە
  • 1:50 - 1:53
    وەهمێک تەکنەلۆژیا
    درووستی بکات
  • 1:53 - 1:58
    خەیاڵدانیش گەشەی پێدەدات
  • 1:58 - 2:03
    کە ببێتە ڕۆبۆتێکی زیرەکی فڕیو،
  • 2:03 - 2:07
    و ئامێرەکە وەک گیانلەوەر بێتە بەر چاو.
  • 2:07 - 2:11
    (مۆسیقا دەکەوێتە کار.
    ڕوبەروبوونەوەی سێهەم کۆتایی دێت)
  • 2:15 - 2:16
    (کوادرا کۆپتەرەکان تۆنەکان
    درووست دەکەن)
  • 2:16 - 2:18
    پێم وابێت دەیانەوێت بڵین سڵاو.
  • 2:18 - 2:20
    سڵاو، چۆنن.
  • 2:21 - 2:24
    ئێستاش کاتی نیشتنەوەیە.
  • 2:25 - 2:26
    ئەمە کۆتاییەکەیە.
  • 2:26 - 2:28
    سوپاس.
  • 2:28 - 2:31
    (چەپڵە لێدان)
  • 2:33 - 2:37
    باشە، ئێستا کاتی ڕۆیشتنە ماڵەوەیە.
  • 2:37 - 2:39
    هەمووان وەرن.
  • 2:39 - 2:43
    دەی، نەختێک پەلە بکەن.
  • 2:43 - 2:46
    پاڵ بەیەکەوە مەنێن و
    جێگەی هەمووتان دەبێتەوە.
  • 2:46 - 2:49
    بەم شێوەیە، نەختێک بە لای
    چەپدا، نەختێکیتر بە لای ڕاستدا.
  • 2:49 - 2:52
    دەی، هەمووتان.
  • 2:52 - 2:54
    و زۆر باشتان کرد.
  • 2:54 - 2:55
    (دڵخۆشی)
  • 2:55 - 2:57
    سوپاس.
  • 2:57 - 2:59
    (چەپڵە لێدان)
  • 3:02 - 3:03
    سوپاس.
  • 3:03 - 3:06
    (چەپڵە لێدان)
Title:
گروپێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک جادوو دەئافرێنن.
Speaker:
مارکۆ تێمپست
Description:

مارکۆ تێمپست، شارەزای بواری تۆکنەلۆژیای جادوو، گروپێک لە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک کار پێدەکات، کە ناوی ناون وەهمی تەکنەلۆژی. ئەو هەستەت تێدا دروست دەکەن بپرسیت: ئایا ئەمە زانست بوو یان تەکنەلۆژیا؟

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:20

Kurdish subtitles

Revisions