Return to Video

ژیانم وەک کارێکی هونەری بەرێدەکەم

  • 0:01 - 0:04
    ڕۆژەکەم وەک ئەوەی ئێوە دەست پێدەکات
  • 0:06 - 0:11
    (پێکەنین)
  • 0:11 - 0:13
    کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستم،
  • 0:13 - 0:15
    چاوێک لە مۆبایلەکەم دەکەم،
  • 0:15 - 0:16
    و پاشان کوپێک قاوە دەخۆمەوە.
  • 0:18 - 0:20
    بەڵام دواتر بەڕاستی ڕۆژەکەم دەست پێدەکات.
  • 0:21 - 0:26
    ڕەنگە وەک ئەوەی ئێوە نەبێت
    چونکە من وەک کارێکی هونەری دەژیم.
  • 0:28 - 0:33
    وێنەیکی خۆت بکێشە لە ناو
    سندوقێکی گەورەی خشڵ
  • 0:33 - 0:36
    لەگەڵ هەموو شتە جوانەکان
    کەوا لەژیانتدا بینیوتە.
  • 0:37 - 0:41
    پاشان خەیاڵ بکە کەوا جەستەت کانڤاسە.
  • 0:43 - 0:44
    و لەناو ئەو کانڤاسەدا،
  • 0:44 - 0:49
    کارێکت هەیە بۆ ئەوەی شاکارێک دروست بکەیت
  • 0:49 - 0:52
    بە بەکارهێنانی شتەکانی ناو سندوقەکە.
  • 0:54 - 0:57
    تا ئێستا تۆ شاکاری خۆتت دروست کردووە،
  • 0:57 - 1:00
    لەوانەیە بیرت لێکردبێتەوە،
    ئەوە من دروستم کردووە"
  • 1:00 - 1:02
    ئەمرۆ ئەوە منم".
  • 1:03 - 1:05
    پاشان کلیلەکانی خانوەکەت هەڵدەگریت،
  • 1:05 - 1:07
    لە خانوەکەت دەچیتە دەر بۆ ناو
    جیهانی ڕاستەقینە.
  • 1:07 - 1:10
    لەوانەیە گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنیت
    بۆ دڵی شارەکە...
  • 1:12 - 1:15
    لەوانەیە بە تەنها لەشەقامەکان پیاسە بکەیت
    یان بچیت بازاڕیی بکەیت.
  • 1:16 - 1:17
    ئەوە ژیانی منە، هەموو ڕۆژێک.
  • 1:19 - 1:20
    کاتێک دەچمە دەرەوە،
  • 1:20 - 1:22
    من ئەو کارە هونەرییانەم.
  • 1:22 - 1:24
    من هونەرم.
  • 1:26 - 1:30
    هەموو گەنجیم وەک هونەر ژیاوم.
  • 1:30 - 1:33
    وەک هونەر ژیان،
    وایلێکرم ببم بە خۆم.
  • 1:34 - 1:38
    لە گوندێکی بچووکەوە هاتووم
    فیلۆنگلی. لە ئینگلتەرا،
  • 1:39 - 1:41
    "و کۆتا جار لە "کتێبی دۆمیس دەی
    ئاماژەی پێدرا،
  • 1:41 - 1:42
    کەواتە ئەوە بیرکردنەوەیانە.
  • 1:42 - 1:44
    (پیکەنین)
  • 1:44 - 1:46
    لەلایەن نەنک و باپیرمەوە بەخێوکرام،
  • 1:46 - 1:48
    بازرگانی شتە کۆنە
    بەهادارەکان بوون،
  • 1:48 - 1:52
    لە نێوان ئەو شتە جوان و مێژوییانەدا
    گەورەبووم.
  • 1:53 - 1:54
    سندوقێکی سەرنجراکێشی جل هەڵگرتنم هەبوو.
  • 1:55 - 1:58
    کەواتە وەک خەیاڵ دەکەن
    ئەوکات دەستی پێکرد.
  • 2:02 - 2:04
    کاتێک ١٧ساڵان بووم هاتم بۆ لەندەن
    بۆ ئەوە ببم بە مۆدە.
  • 2:06 - 2:08
    و دواتر چووم فۆتۆگرافیم خۆێند.
  • 2:09 - 2:11
    لەوکاتەدا
    دڵخۆش نەبووم،
  • 2:11 - 2:13
    بۆیە هەمیشە لە ڕاستییەکە هەڵدەهاتم.
  • 2:14 - 2:17
    کارەکانی داڤید لاچەپێلم خوێند
  • 2:17 - 2:18
    و ستێڤین ئارنۆلد،
  • 2:18 - 2:21
    هەردووکیان دروستکەری دوو جیهانن
  • 2:21 - 2:24
    کە زۆر کاریان تێکردبووم.
  • 2:24 - 2:30
    بۆیە ڕۆژیک بڕیارمدا بپەرمەوە
    لە جیهانی مۆدەی سەرپێیی
  • 2:30 - 2:32
    بۆ جیهانی هونەری سەرپێیی
  • 2:32 - 2:33
    (پێکەنین)
  • 2:33 - 2:36
    بڕیارمدا لەژیانمدا بژیم
    وەک کارێکی هونەری،
  • 2:38 - 2:41
    کاتژمێر، بەڵکو مانگێک بە
    دروستکردنی شتەوە بەسەر دەبەم.
  • 2:42 - 2:45
    ئامێرەکەم دەرزیەکی سەلامەتە دەسوڕێت
    بەم شیوەییە--
  • 2:45 - 2:46
    (پێکەنین)
  • 2:46 - 2:47
    بە پێی پێویست گەورە نین.
  • 2:48 - 2:49
    (پێکەنین)
  • 2:49 - 2:51
    و چەند جارێک کوتاڵەکانم بەکار دێنم،
  • 2:51 - 2:53
    هەموو شت ڕیسایکل دەکەم.
  • 2:55 - 2:58
    کاتێک دەیانپۆشم ڕێنوێنی دەکرێم
    لەلایەن ڕەنگ، چنراو و شێوەوە.
  • 2:59 - 3:00
    بەدەگمەن بابەتێکی
    دیاریکراوم هەیە.
  • 3:01 - 3:03
    شتە جوانەکان دەدۆزمەوە
    لە هەموو جیهان،
  • 3:03 - 3:06
    و پیشانیان دەدەم لەناو قوماشێکی
    سری دی چێنراو
  • 3:06 - 3:09
    بنچینەکەی ڕووپشکراوە کەوا
    هەموو جەستەکەی داپۆشیوە...
  • 3:09 - 3:11
    چونکە من لەگەڵ جەستەم زۆر ئارام نییم.
  • 3:11 - 3:12
    (پێکەنین)
  • 3:12 - 3:14
    لە خۆم دەۆرسم،
    "پێویست دەکا شتێک دابکەنم
  • 3:14 - 3:16
    یان شتێک لەبەر بکەم؟
  • 3:16 - 3:18
    سەد پارچە، لەوانەیە؟"
  • 3:18 - 3:19
    و هەندێک جار، ئەوە دەکەم.
  • 3:21 - 3:24
    بەڵێنتان پێدەدەم
    زۆر نارحەت نییە---
  • 3:24 - 3:25
    باش، تەنها کەمێک--
  • 3:25 - 3:26
    (پێکەنین)
  • 3:26 - 3:29
    هەندێک جار دەرزییەکەم پیادەچێت
  • 3:29 - 3:31
    کاتێک کفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم.
  • 3:31 - 3:32
    ڕەنگە لە پڕ بەرز ببمەوە
  • 3:32 - 3:34
    (پێکەنین)
  • 3:35 - 3:39
    هەندێک جار نزیکی ٢٠ خولەکی دەوێت
    بۆ خۆئامادەکردن،
  • 3:39 - 3:41
    هیچ کەس باوڕناکات.
  • 3:42 - 3:43
    ئەوە ڕاستە--
  • 3:43 - 3:44
    هەندێک جار.
  • 3:45 - 3:48
    کەواتە، ئەوە فێرژنی منە
    لە تیشێرت و پانتۆڵ.
  • 3:48 - 3:50
    (پێکەنین)
  • 3:50 - 3:52
    کاتێک جل دەپۆشم،
    وەک ئەندازیارێک بنیاتدەنێم.
  • 3:53 - 3:56
    بەوریاییەوە شتەکان دادەنیم
    تا هەستدەکەم گونجاون.
  • 3:56 - 3:59
    پاشان، بیرۆکەی زۆر بەدەست دەهێنم
    لە خەونە ڕوونەکانم.
  • 3:59 - 4:02
    لە ڕاستیدا دەچم دەخەوم
    بۆ ئەوەی بیرۆکەی باشم بۆ بێت.
  • 4:02 - 4:04
    و خۆم وافێرکردووە بەئاگابێم
    بۆ نووسینیان.
  • 4:06 - 4:08
    شتەکان دەپۆشم تاک دەدڕێن.
  • 4:08 - 4:10
    و دواتر. ژیانێکی نوێیان پێدەبەخشم.
  • 4:11 - 4:12
    کەلوپەلە زێرینەکە، بۆ نموونە--
  • 4:12 - 4:16
    ئەو پۆشاکە بوو کەوا لەبەرمکردبوو
    بۆ پەرلەمان لە لەندەن.
  • 4:17 - 4:20
    ئەوە لە قەڵغان دروستکراوە،
    لە سیکوینس و خشلی شکاو.،
  • 4:20 - 4:23
    و یەکەم کەسبووم بۆ پەرلەمان
    قەڵغان لەبەربکەم
  • 4:23 - 4:26
    لەدوای ئۆلیڤەر کرۆموێل
    لەسەدەی هەڤدە.
  • 4:27 - 4:30
    شتەکان پێویست ناکات
    گرانبەهابن بۆ ئەوەی جوان بن.
  • 4:30 - 4:35
    هەوڵبدە پۆشاک دروست بکەیت لە هێڵی
    تەنەکەی خۆڵ یان زبڵی فڕێدراو.
  • 4:35 - 4:36
    هەرگیز نازانیت،
  • 4:36 - 4:39
    "لەوانەیە لە لاپەڕەکانی کۆتای "ڤۆگ بێت.
  • 4:40 - 4:42
    زیاتر لە٦هەزار پارچە
    لەم کۆکراوەیەمدا،
  • 4:42 - 4:46
    لە٢هەزار ساڵی زەنگەکانی رۆمانی کۆن
    بۆ بوودی کۆن.
  • 4:47 - 4:50
    بڕوام بە پشاندی ئەوە هەیە کە دەیکەم،
    وئەوەی هەمە لەگەڵ ئەوانی دی
  • 4:50 - 4:53
    کەواتە بڕیارمدا پێشانگایەکی هونەری بکەمەوە
  • 4:53 - 4:56
    لە ئێستادا لەهەموو جیهانەوە سەردانی
    مۆزەخانەکان دەکەن.
  • 4:57 - 4:59
    ئەوە سوپاکەی منە
  • 4:59 - 5:01
    قەبارەی ژیانی پەیکەرەکان
    وەک دەیبین لەدوامەوە.
  • 5:02 - 5:03
    ئەوان لێرەن--
  • 5:03 - 5:04
    ئەوان ژیانی منن، بەڕاستی.
  • 5:04 - 5:07
    ئەوان جۆرێکن وەک پارچە قوماشێکی سری دی
    لە ژیانی مندا دەژین وەک هونەر.
  • 5:07 - 5:10
    تێکەڵیەک لەکریستاڵی پلاستیکی
    لەگەڵ ئەڵماسی تێدایە،
  • 5:10 - 5:12
    قوتوی بیرە و ئاوریشمە گرانبەهاکان
    هەموو پێکەوەن.
  • 5:13 - 5:16
    حەزم لەو ڕاستیەیە کەوا بینەر
    هەرگیز قوتوی لاپیرۆز نەبێت
  • 5:16 - 5:17
    دەربارەی چی ڕاستەقینەیە و چی فیڵە.
  • 5:18 - 5:22
    لەڕێگەی کارەکەمەوە ئەوەم بۆ دەرکەوت
    گرنگە بگەرێم و کلتورەکەم پیشان بدەم.
  • 5:24 - 5:26
    پۆشاکم بەکارهێنا بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە
  • 5:26 - 5:29
    و بەرزنرخاندنی خەڵک
    لەهەموو جیهان.
  • 5:30 - 5:35
    هەندێک جار، خەڵکی وادەزانن من
    نوێنەرم یان کەسێکی ژنانیم.
  • 5:36 - 5:37
    وانیم.
  • 5:37 - 5:41
    ئەگەرچی ژیانم وادەردەکەوێت
    کاری نابەچێ ئەنجامدەدەم.
  • 5:41 - 5:42
    ئەو وانییە.
  • 5:42 - 5:44
    ژیانم ڕاستییە.
  • 5:45 - 5:48
    خەڵکی پێمدەڵین کە
    جۆری دیکەی کاری هونەرییان دەوێت.
  • 5:48 - 5:51
    زۆربی خەڵکی
    زۆر کار دەکەن و سەرقاڵن.
  • 5:52 - 5:55
    هەندێک بەلامدا تێدەپەرن و سەیرم دەکەن.
    لەسەرەتایە شەرم دیارن،
  • 5:55 - 5:59
    دواتر دەهاتن بۆ لام و دەیان گۆت
    پێیان جوانە یان ناشرینە.
  • 6:00 - 6:04
    هەندێک جاریش وەڵام دەدەمەوە، هەندێ جاریش
    ڕێدە دەدەم هونەر وەڵام بداتەوە.
  • 6:06 - 6:10
    ناخۆشترین شت ئەوەیە کە خەڵکی
    دەیانەوێت دەست لە کارەکە بدەن.
  • 6:11 - 6:12
    بەڵام تێدەگەم.
  • 6:13 - 6:15
    بەڵام وەک هەر هونەرێکی هاوچەرخ
  • 6:15 - 6:16
    هەندێک ڕەتی دەکەنەوە
  • 6:16 - 6:18
    هەندێک ڕەخنە دەگرن،
  • 6:18 - 6:19
    ئەوانی دی جنۆ دەدەن.
  • 6:20 - 6:23
    پێموابێت ئەوە ترسە لە
    جیاوازبوون--
  • 6:23 - 6:24
    لە نادیاریی.
  • 6:24 - 6:27
    کاردانەوەی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی دەیکەم،
  • 6:27 - 6:30
    فێربووم بە کێشەی کەسیی
    وەریان نەگرم.
  • 6:31 - 6:33
    هەرگیز نەژیاوم
    وەک دانیال لیسمۆر، وەک کەس.
  • 6:33 - 6:35
    وەک دانیال لیسمۆر ژیاوم،
    وەک هونەرەکەی.
  • 6:36 - 6:39
    و وەک کارێکی هونەری
    ڕووبەرووی کۆسپی زۆر بوومەتەوە.
  • 6:40 - 6:42
    دەشێت قورسبێت ...
  • 6:42 - 6:46
    بەتایبەتی ئەگەر تۆ کەنتۆربیت
    ٤٠پێت دانابێت،
  • 6:46 - 6:49
    سێ یەکەی غەمبارکردن
    و سی سندوق IKEA--
  • 6:49 - 6:51
    (پێکەنین)
  • 6:51 - 6:55
    هەندێک جار سواربوونی ئۆتۆمبیل
    زۆر بێزارت دەکات،
  • 6:55 - 6:56
    و هەندێک جار--
  • 6:56 - 6:59
    باش، ئەو بەیانییە نەگونجا
    بەدەرگەی حەمامەکەدا برۆم،
  • 6:59 - 7:00
    بۆیە ئەوە کێشەیە.
  • 7:00 - 7:02
    (پێکەنین)
  • 7:02 - 7:04
    بوون بە خۆت
    واتە چی؟
  • 7:04 - 7:06
    هەموو کات خەڵکی وا دەڵێن،
  • 7:06 - 7:08
    بەڵام بەڕاستی مانای چییە.
  • 7:08 - 7:09
    و بۆچی گرنگە؟
  • 7:10 - 7:14
    ژیان چۆن دەگۆڕێت کاتێک بڕیار دەدەیت
    ببیت بە خۆت؟
  • 7:17 - 7:20
    ڕووبەرووی نارحەتیەکان بوومەوە
    بەردەوامبووم لەوەی وەک هونەر بژیم.
  • 7:20 - 7:23
    سواری فرۆکەیەکی تایبەت بووم
  • 7:23 - 7:24
    و بەهەموو جیهاندا گەشتم کرد.
  • 7:25 - 7:27
    کارەکانم پیشاندران
    لەمۆزەخانە بەناوبانگەکاندا،
  • 7:27 - 7:28
    و دەرفەتم هەبوو--
  • 7:28 - 7:31
    بەو بۆنەیەوە،
    ئەو نەنک و باپیرمن،
  • 7:31 - 7:33
    ئەو کەسانن کە منیان بەخێوکرد،
  • 7:33 - 7:34
    ئەوتا منیش--
  • 7:34 - 7:35
    (پێکەنین)
  • 7:35 - 7:41
    (چەپڵەرێزان)
  • 7:41 - 7:44
    بە فڕۆکە تایبەتەکە
    بە هەموو جیهاندا گەشتم دەکرد،
  • 7:44 - 7:46
    ئەمە هێندە ئاسان نەبوو
  • 7:46 - 7:49
    چونکە لەوکاتەدا، بێلانە بووم،
  • 7:49 - 7:50
    تفم لێدەکرا
  • 7:50 - 7:52
    جێنێوم پێدەدرا، هەندێک جار هەموو ڕۆژێک.
  • 7:52 - 7:54
    بەقەد هەموو ژیانم دەترسام و
  • 7:54 - 7:56
    زۆر کەس ڕەتیان دەکردمەوە
  • 7:57 - 7:58
    و چەقۆم لێ دەدرا.
  • 7:58 - 8:00
    بەئازارترینیان
  • 8:00 - 8:03
    خرامە لیستی
    "خراپترین پۆشاکەکان" ەوە
  • 8:03 - 8:06
    (پێکەنین)
  • 8:06 - 8:08
    بوون بە خۆت ئاسان نییە،
  • 8:08 - 8:10
    بەڵام بە باشترین ڕێگەی دەزانم.
  • 8:10 - 8:11
    ئەمە
    "خراپترین پۆشاک"ە.
  • 8:11 - 8:13
    (پێکەنین)
  • 8:14 - 8:16
    وەک وتەکە،
    "هەموو کەسەکانی دیکە گیراون"
  • 8:17 - 8:20
    هەستم بەوە کرد کەوا ئارامی
    کۆنسێپتێدە دەتوانیت هەڵیبژێریت.
  • 8:21 - 8:25
    درکم پێکرد ڕەسەنییەتی
    گرنگ و بەهێزە.
  • 8:26 - 8:29
    هاوڵمدا کاتەکانم بەسەربەرم
    وەک کەسانی دیکە.
  • 8:30 - 8:31
    نەمتوانی.
  • 8:31 - 8:34
    نە بوونت بەخۆت
    کارێکی قورسە.
  • 8:36 - 8:37
    بۆ هەمووتان چەند
    پرسیارێکم هەیە.
  • 8:39 - 8:40
    تۆ کێیت؟
  • 8:41 - 8:43
    چەند شیوەی تۆ هەیە؟
  • 8:44 - 8:46
    و کۆتا پرسیار:
  • 8:47 - 8:50
    ئایا هەموویان بۆ بەرژەوەندی خۆت
    بەکاردێنیت؟
  • 8:52 - 8:55
    لە ڕاستیدا، هەموو دەتوانن
    شاکاری خۆیان دروست بکەن.
  • 8:56 - 8:58
    هەندێک جار پێویستە تاقیبکەیتەوە.
  • 8:58 - 8:59
    زۆر خۆشە.
  • 8:59 - 9:01
    سوپاس.
  • 9:01 - 9:06
    (چەپڵەرێزان وهاوارکردن)
Title:
ژیانم وەک کارێکی هونەری بەرێدەکەم
Speaker:
دانیال لیسمۆر
Description:

،لەوانەیە کەنتۆرەکەی دانیال کەمێک جیاوازتر بێت لەوەی ئێوە-- جلەکانی لەماددە کۆنەکان دروستکراوە، قوتوی بیرە پلاستیک و تا دەگاتە ئەڵماس و ئاوریشمی بەنرخی ٢٠هەزار ساڵ و ئەنگوستیلە کۆنەکانی ڕۆمانیا. لەم قسە گرنگانەیدا، لیسمۆر پێمان دەڵێت ژیان وەک کارێکی هونەری، چۆنە و لە چی دەچێت. "هەموو دەتوانن شاکارەکەی خۆیان دروست بکەن، دەبێت ڕۆژێک هەوڵبدەیت و تاقیبکەیتەوە."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:19

Kurdish subtitles

Revisions