-
Title:
ژیانم وەک کارێکی هونەری بەرێدەکەم
-
Description:
لەوانەیە کەنتۆرەکەی دانیال کەمێک جیاوازتر بێت لەوەی ئێوە-- جلەکانی لەماددە کۆنەکان دروستکراوە، قوتوی بیرە پلاستیک و تا دەگاتە ئەڵماس و ئاوریشمی بەنرخی ٢٠هەزار ساڵ و ئەنگوستیلە کۆنەکانی ڕۆمانیا. لەم قسە گرنگانەیدا، لیسمۆر پێمان دەڵێت ژیان وەک کارێکی هونەری، چۆنە و لە چی دەچێت. "هەموو دەتوانن شاکارەکەی خۆیان دروست بکەن، دەبێت ڕۆژێک هەوڵبدەیت و تاقیبکەیتەوە."
-
Speaker:
دانیال لیسمۆر
-
ڕۆژەکەم وەک ئەوەی ئێوە دەست پێدەکات
-
(پێکەنین)
-
کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستم،
-
چاوێک لە مۆبایلەکەم دەکەم،
-
و پاشان کوپێک قاوە دەخۆمەوە.
-
بەڵام دواتر بەڕاستی ڕۆژەکەم دەست پێدەکات.
-
ڕەنگە وەک ئەوەی ئێوە نەبێت
چونکە من وەک کارێکی هونەری دەژیم.
-
وێنەیهکی خۆت بکێشە لە ناو
سندوقێکی گەورەی خشڵ
-
لەگەڵ هەموو شتە جوانەکان
کەوا لەژیانتدا بینیوتە.
-
پاشان خەیاڵ بکە کەوا جەستەت کانڤاسە.
-
و لەناو ئەو کانڤاسەدا،
-
کارێکت هەیە بۆ ئەوەی شاکارێک دروست بکەیت
-
بە بەکارهێنانی شتەکانی ناو سندوقەکە.
-
تا ئێستا تۆ شاکاری خۆتت دروست کردووە،
-
لەوانەیە بیرت لێکردبێتەوە،
ئەوە من دروستم کردووە"
-
ئەمرۆ ئەوە منم".
-
پاشان کلیلەکانی خانوەکەت هەڵدەگریت،
-
لە خانوەکەت دەچیتە دەر بۆ ناو
جیهانی ڕاستەقینە.
-
لەوانەیە گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنیت
بۆ دڵی شارەکە...
-
لەوانەیە بە تەنها لەشەقامەکان پیاسە بکەیت
یان بچیت بازاڕیی بکەیت.
-
ئەوە ژیانی منە، هەموو ڕۆژێک.
-
کاتێک دەچمە دەرەوە،
-
من ئەو کارە هونەرییانەم.
-
من هونەرم.
-
هەموو گەنجیم وەک هونەر ژیاوم.
-
وەک هونەر ژیان،
وایلێکرم ببم بە خۆم.
-
لە گوندێکی بچووکەوە هاتووم
فیلۆنگلی. لە ئینگلتەرا،
-
و کۆتا جار لە "کتێبی دۆمیس دەی"
ئاماژەی پێدرا،
-
کەواتە ئەوە بیرکردنەوەیانە.
-
(پیکەنین)
-
لەلایەن نەنک و باپیرمەوە بەخێوکرام،
-
بازرگانی شتە کۆنە
بەهادارەکان بوون،
-
لە نێوان ئەو شتە جوان و مێژوییانەدا
گەورەبووم.
-
سندوقێکی سەرنجراکێشی جل هەڵگرتنم هەبوو.
-
کەواتە وەک خەیاڵ دەکەن
ئەوکات دەستی پێکرد.
-
کاتێک ١٧ساڵان بووم هاتم بۆ لەندەن
بۆ ئەوە ببم بە مۆدە.
-
و دواتر چووم فۆتۆگرافیم خوێند.
-
لەوکاتەدا
دڵخۆش نەبووم،
-
بۆیە هەمیشە لە ڕاستییەکە هەڵدەهاتم.
-
کارەکانی داڤید لاچەپێلم خوێند
-
و ستێڤین ئارنۆلد،
-
هەردووکیان دروستکەری دوو جیهانن
-
کە زۆر کاریان تێکردبووم.
-
بۆیە ڕۆژێک بڕیارمدا بپەرمەوە
لە جیهانی مۆدەی سەرپێیی
-
بۆ جیهانی هونەری سەرپێیی
-
(پێکەنین)
-
بڕیارمدا لەژیانمدا بژیم
وەک کارێکی هونەری،
-
کاتژمێر، بەڵکو مانگێک بە
دروستکردنی شتەوە بەسەر دەبەم.
-
ئامێرەکەم دەرزیەکی سەلامەتە دەسوڕێت
بەم شێوەییە--
-
(پێکەنین)
-
بە پێی پێویست گەورە نین.
-
(پێکەنین)
-
و چەند جارێک کوتاڵەکانم بەکار دێنم،
-
هەموو شت دووباره بهكاردێنمهوه.
-
کاتێک دەیانپۆشم ڕێنوێنی دەکرێم
لەلایەن ڕەنگ، چنراو و شێوەوە.
-
بەدەگمەن بابەتێکی
دیاریکراوم هەیە.
-
شتە جوانەکان دەدۆزمەوە
لە هەموو جیهان،
-
و پیشانیان دەدەم لەناو قوماشێکی
سری دی چێنراو
-
بنچینەکەی ڕووپشکراوە کەوا
هەموو جەستەکەی داپۆشیوە...
-
چونکە من لەگەڵ جەستەم زۆر ئارام نییم.
-
(پێکەنین)
-
لە خۆم دەپرسم،
"پێویست دەکا شتێک دابکەنم
-
یان شتێک لەبەر بکەم؟
-
سەد پارچە، لەوانەیە؟"
-
و هەندێک جار، ئەوە دەکەم.
-
بەڵێنتان پێدەدەم
زۆر نارهحەت نییە---
-
باش، تەنها کەمێک--
-
(پێکەنین)
-
هەندێک جار دەرزییەکەم پیادەچێت
-
کاتێک گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم.
-
ڕەنگە لە پڕ بەرز ببمەوە
-
(پێکەنین)
-
هەندێک جار نزیکی ٢٠ خولەکی دەوێت
بۆ خۆئامادەکردن،
-
هیچ کەس باوهڕناکات.
-
ئەوە ڕاستە--
-
هەندێک جار.
-
کەواتە، ئەوە فێرژنی منە
لە تیشێرت و پانتۆڵ.
-
(پێکەنین)
-
کاتێک جل دەپۆشم،
وەک ئەندازیارێک بنیاتدەنێم.
-
بەوریاییەوە شتەکان دادەنێم
تا هەستدەکەم گونجاون.
-
پاشان، بیرۆکەی زۆر بەدەست دەهێنم
لە خەونە ڕوونەکانم.
-
لە ڕاستیدا دەچم دەخەوم
بۆ ئەوەی بیرۆکەی باشم بۆ بێت.
-
و خۆم وافێرکردووە بەئاگابێم
بۆ نووسینیان.
-
شتەکان دەپۆشم تاکو دەدڕێن.
-
و دواتر. ژیانێکی نوێیان پێدەبەخشم.
-
کەلوپەلە زێرینەکە، بۆ نموونە--
-
ئەو پۆشاکە بوو کەوا لەبەرمکردبوو
بۆ پەرلەمان لە لەندەن.
-
ئەوە لە قەڵغان دروستکراوە،
لە سیکوینس و خشلی شکاو.،
-
و یەکەم کەس بووم بۆ پەرلەمان
قەڵغان لەبەربکەم
-
لەدوای ئۆلیڤەر کرۆموێل
لەسەدەی هەڤدە.
-
شتەکان پێویست ناکات
گرانبەهابن بۆ ئەوەی جوان بن.
-
هەوڵبدە پۆشاک دروست بکەیت لە هێڵی
تەنەکەی خۆڵ یان زبڵی فڕێدراو.
-
هەرگیز نازانیت،
-
لەوانەیە لە لاپەڕەکانی کۆتای "ڤۆگ"بێت.
-
زیاتر لە ٦هەزار پارچە
لەم کۆکراوەیەمدا،
-
لە ٢هەزار ساڵی زەنگەکانی رۆمانی کۆن
بۆ بوودی کۆن.
-
بڕوام بە پشاندانی ئەوە هەیە کە دەیکەم،
وئەوەی هەمە لەگەڵ ئەوانی دی
-
کەواتە بڕیارمدا پێشانگایەکی هونەری بکەمەوە
-
لە ئێستادا لەهەموو جیهانەوە سەردانی
مۆزەخانەکان دەکەن.
-
ئەوە سوپاکەی منە
-
قەبارەی ژیانی پەیکەرەکان
وەک دەیبین لەدوامەوە.
-
ئەوان لێرەن--
-
ئەوان ژیانی منن، بەڕاستی.
-
ئەوان جۆرێکن وەک پارچە قوماشێکی سری دی
لە ژیانی مندا دەژین وەک هونەر.
-
تێکەڵهیەک لەکریستاڵی پلاستیکی
لەگەڵ ئەڵماسی تێدایە،
-
قوتوی بیرە و ئاوریشمە گرانبەهاکان
هەموو پێکەوەن.
-
حەزم لەو ڕاستیەیە کەوا بینەر
هەرگیز قوتوی لاپیرۆز نەبێت
-
دەربارەی چی ڕاستەقینەیە و چی فێڵە.
-
لەڕێگەی کارەکەمەوە ئەوەم بۆ دەرکەوت
گرنگە بگەرێم و کلتورەکەم پیشان بدەم.
-
پۆشاکم بەکارهێنا بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە
-
و بەرزنرخاندنی خەڵک
لەهەموو جیهان.
-
هەندێک جار، خەڵکی وادەزانن من
نوێنەرم یان کەسێکی ژنانیم.
-
وانیم.
-
ئەگەرچی ژیانم وادەردەکەوێت
کاری نابەجێ ئەنجامدەدەم.
-
ئەو وانییە.
-
ژیانم ڕاستییە.
-
خەڵکی پێمدەڵێن کە
جۆری دیکەی کاری هونەرییان دەوێت.
-
زۆربهی خەڵکی
زۆر کار دەکەن و سەرقاڵن.
-
هەندێک بەلامدا تێدەپەرن و سەیرم دەکەن.
لەسەرەتایە شەرم دیارن،
-
دواتر دەهاتن بۆ لام و دەیان گۆت
پێیان جوانە یان ناشرینە.
-
هەندێک جاریش وەڵام دەدەمەوە، هەندێ جاریش
ڕێدە دەدەم هونەر وەڵام بداتەوە.
-
ناخۆشترین شت ئەوەیە کە خەڵکی
دەیانەوێت دەست لە کارەکە بدەن.
-
بەڵام تێدەگەم.
-
بەڵام وەک هەر هونەرێکی هاوچەرخ
-
هەندێک ڕەتی دەکەنەوە.
-
هەندێک ڕەخنە دەگرن،
-
ئەوانی دی جنێو دەدەن.
-
پێموابێت ئەوە ترسە لە
جیاوازبوون--
-
لە نادیاریی.
-
کاردانەوەی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی دەیکەم،
-
فێربووم بە کێشەی کەسیی
وەریان نەگرم.
-
هەرگیز نەژیاوم
وەک دانیال لیسمۆر، وەک کەس.
-
وەک دانیال لیسمۆر ژیاوم،
وەک هونەرەکەی.
-
و وەک کارێکی هونەری
ڕووبەرووی کۆسپی زۆر بوومەتەوە.
-
دەشێت قورسبێت ...
-
بەتایبەتی ئەگەر کەنتۆرهكهت
كهرهستهیهكی٤٠پێ لهخۆبگرێت،
-
سێ یەکەی عەمبارکردن
و سی سندوق IKEA--
-
(پێکەنین)
-
هەندێک جار سواربوونی ئۆتۆمبیل
زۆر بێزارت دەکات،
-
و هەندێک جار--
-
باش، ئەو بەیانییە نەگونجا
بەدەرگەی حەمامەکەدا برۆم،
-
بۆیە ئەوە کێشەیە.
-
(پێکەنین)
-
بوون بە خۆت
واتە چی؟
-
هەموو کات خەڵکی وا دەڵێن،
-
بەڵام بەڕاستی مانای چییە.
-
و بۆچی گرنگە؟
-
ژیان چۆن دەگۆڕێت کاتێک بڕیار دەدەیت
ببیت بە خۆت؟
-
ڕووبەرووی نارحەتیەکان بوومەوە
بەردەوامبووم لەوەی وەک هونەر بژیم.
-
سواری فرۆکەیەکی تایبەت بووم
-
و بەهەموو جیهاندا گەشتم کرد.
-
کارەکانم پیشاندران
لەمۆزەخانە بەناوبانگەکاندا،
-
و دەرفەتم هەبوو--
-
بەو بۆنەیەوە،
ئەوه نەنک و باپیرمن،
-
ئەو کەسانن کە منیان بەخێوکرد،
-
ئەوهتا منیش--
-
(پێکەنین)
-
(چەپڵەرێزان)
-
بە فڕۆکە تایبەتەکە
بە هەموو جیهاندا گەشتم دەکرد،
-
ئەمە هێندە ئاسان نەبوو
-
چونکە لەوکاتەدا، بێلانە بووم،
-
تفم لێدەکرا،
-
جنێوم پێدەدرا، هەندێک جار هەموو ڕۆژێک.
-
بەقەد هەموو ژیانم دەترسام،
-
زۆر کەس ڕەتیان دەکردمەوە،
-
و چەقۆم لێ دەدرا.
-
بەئازارترینیان
-
خرامە لیستی
"خراپترین پۆشاکەکان" ەوە
-
(پێکەنین)
-
بوون بە خۆت ئاسان نییە،
-
بەڵام بە باشترین ڕێگەی دەزانم.
-
ئەمە
"خراپترین پۆشاک"ە.
-
(پێکەنین)
-
وەک وتەکە،
"هەموو کەسەکانی دیکە گیراون"
-
هەستم بەوە کرد کەوا ئارامی
چهمكێكه دەتوانیت هەڵیبژێریت.
-
درکم پێکرد ڕەسەنییەتی
گرنگ و بەهێزە.
-
ههوڵمدا کاتەکانم بەسەربەرم
وەک کەسانی دیکە.
-
نەمتوانی.
-
نە بوونت بەخۆت
کارێکی قورسە.
-
بۆ هەمووتان چەند
پرسیارێکم هەیە.
-
تۆ کێیت؟
-
چەند شێوەی تۆ هەیە؟
-
و کۆتا پرسیار:
-
ئایا هەموویان بۆ بەرژەوەندی خۆت
بەکاردێنیت؟
-
لە ڕاستیدا، هەموو دەتوانن
شاکاری خۆیان دروست بکەن.
-
هەندێک جار پێویستە تاقیبکەیتەوە.
-
زۆر خۆشە.
-
سوپاس.
-
(چەپڵەرێزان وهاوارکردن)